20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌حمه‌د وه‌رتی" به‌داخه‌وه (رابوون تیڤی) قبوڵی ره‌خنه‌یه‌كی بچووك ناكات
د.ئه‌حمه‌د وه‌رتی سه‌رۆكی فراكسيۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك ره‌خنه له كه‌ناڵی حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت به هۆی ئه‌وه‌ی سانسۆریان خستۆته سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی ناوبراو هه‌موو به‌رنامه‌كه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه ئه‌مه له كاتتێكدایه پێشتر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی نوسینه‌كانی له رۆزنامه‌ی باسك راگرت بوو ئه‌مه‌ش ده‌قی بلاَوكراوهكهی سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامییه
ئه‌م جاره‌ش ته‌حه‌ممولیان نه‌كردم.. رابوون تیڤی بۆچی ئه‌م سانسۆڕه؟!
له سه‌ر داوای خۆیان، دیمانه‌یه‌ك له دوو به‌ش له له‌گه‌ڵ به‌نده تۆماركرا له لایه‌ن كه‌ناڵی رابوون كه تیایدا ئاماژه‌یه‌كی كورتم دابوو به كار‌و چالاكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له 4 ساڵی رابردوودا كه تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش و له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا نه باسێك له فراكسیۆنه‌كه‌یان و په‌رله‌مانتاره‌كانیان كرا له لایه‌ن به‌رپرسان و راگه‌یاندنه‌كان و رابوونهكهیان و نه وێنه‌و وتار و لێدوانێكی ناو هۆڵی په‌رله‌مانی ئه‌ندامه‌كانیان نیشاندرا- كه چه‌ند وێنه‌یه‌ك لهویانیش هه‌ر له‌سه‌ر داوای خۆیان بۆیان نێردرابوو- وه‌ك حیزبه‌كانی تر و لیسته‌كانی تر كه به شانازییه‌وه باسیان له كار‌و چالاكی پهرلهمانتارو فراكسیۆنه‌كانیان ده‌كرد،مه‌رجێكی منیش ئه‌وه‌بوو كه هیچ بڕگه‌یه‌ك له دیمانه‌كه نهپچڕێنرێت.
به‌ڵام ئه‌مشه‌و له كاتی دابه‌زاندنی به‌شی دووه‌مدا چه‌ندین بڕگه‌یان بڕیبوو و بڵاویان نه‌كرده‌وه، جگه له ئاماژه‌دان به رۆژی هه‌ڵبژاردن كه قرتێنرابوو، ئه‌وه‌ش به ته‌واوی لابرابوو كه ره‌خنه‌م گرتبوو راگه‌یاندن غه‌دری لێمان كردووه به موعاره‌زه‌و ده‌سه‌ڵات و هی بزووتنه‌وه‌ش كه چالاكیه‌كانی بڵاو نهدهكردینهوهو سانسۆڕی خستبووه سه‌رمان،كاتێ پیكهشكارهكه پرسیاری كرد بزووتنه‌وه كه‌ناڵی نه‌بووه، وتبووم ئه‌وه‌نده‌ی هه‌بووه گله‌یی له‌وه هه‌یه خۆ رۆژنامه‌ی بزووتنه‌وه كار‌و چالاكی ئێمه‌ی راگرت و سانسۆڕی خسته سه‌رمان! ئه‌مه بۆ بزووتنه‌وه خۆی باش بوو كه چالاكی فراكسیۆنه‌كه‌ی بڵاو كردبایهوهو بیخستبایه به‌رده‌م جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیش سوودی لێ وه‌رگرتبایه گه‌رنا به‌شی ئه‌وه ئێمه كه‌ناڵ و شوێنی تر هه‌بووه كه تا راده‌یه‌ك كاره‌كانی خۆمان تیایدا په‌خش بكه‌ین و خه‌ڵكی به ویژدان و فراكسیۆن و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاره‌كانی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانیش گه‌واهی كارایی و جددییهتمان بۆ ئه‌ده‌ن.
باشه بۆچی ته‌حه‌ممولی ئه‌وه‌نده رهخنهیهشتان نه‌كرد و سانسۆڕتان خسته سه‌رمان، به‌ڕاستی (رابوون تیڤی) له یه‌كه‌م ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌رنه‌چوو و به‌داخه‌وه كه قبوڵی ره‌خنه‌یه‌كی وا بچووك ناكرێت له كاتێكدا له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه شاهێدی وته‌و قسه‌ی زۆر ناشیرین و ته‌شهیر و یه‌كتر تۆمهتباركردنین كه به‌ده‌ر له نه‌ریتی رۆژنامه‌وانی و دوور له ئه‌ده‌بی ئیسلامیش گوزارشتیان لێ ده‌كرێت، له حاڵێكدا من رهخنهكهشم به زمانی گوڵ ده‌ربڕیبوو؟!!
فلا حول ولا قوة الا بالله..