20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلام وعەلمانیەت دووڕیانی لێكجیابونەوە ١٢
به‌شی چواره‌م
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ت له ژیانی ئه‌وروپیدا
به‌شی چواره‌م: ڕه‌نگدانه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ت له ژیانی ئه‌وروپیدا...
باسی یه‌كه‌م: عه‌لمانیه‌تی حوكمڕانی ...
باسی دوووه‌م: عه‌لمانیه‌تی ئه‌وروپیی ...
باسی سێهه‌م: عه‌لمانیه‌ت له‌زانست و مه‌عریفه‌دا ...
باسی چواره‌م: عه‌لمانیه‌ت لهههردووولایهنی كوَمهلاَیهتی و ئاكاردا
باسی پێنجه‌م: عه‌لمانیه‌ت له ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا
باسی یه‌كه‌م: عه‌لمانیه‌تی حوكمڕانی
بواره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی عه‌لمانیه‌ت، بریتیه له بواری حوكمڕانی، له بنچینه‌دا، كرۆكی عه‌لمانیه‌ت، حوكمڕانی مه‌ده‌نییه، نه‌ك خودایی، بۆیه هزرڤان و تیۆریسانی عه‌لمانیه‌ت، هه‌ریه‌كه و له دیدگای خۆیه‌وه، بیردوَزه و ڕێبازێكیان بۆ به‌عه‌لمانیكردنی كۆمه‌ڵگه دانا، له بهنێوبانگترینی ئه‌و بیردۆزانه‌ش:
یه‌كه‌م : بیردۆزه‌ی خه‌یاڵی(یۆتۆپیا): ئه‌م بیردۆزه‌یه، لهكوَندا، له‌فیكری ئیغریقیدا ناسرابوو، به‌شێوه‌یه‌ك، فه‌یله‌سوفه‌كان، له‌به‌ر بارودۆخی خراپی واقیع، به‌ره‌و جیهانی خه‌یاڵی فراوان ڕایان ده‌كرد و، له‌گومان و خه‌ونه سه‌ركێشه‌كان، چه‌ندین كوَمهڵگهی نمونه‌یی و شاری نمونه‌ییان بنیات ده‌نا، گوایه ئه‌و شارانه، پێكه‌وه ژینی ته‌واو و له‌پێشتردانانی ئه‌وی دیكه له خود و ئه‌وپه‌ڕی یه‌كسانی، له كه‌شێكی فریشتهئارا و خه‌وناویدا، مسوَگهر ده‌كه‌ن! له‌نمونه كوَنهكانی ئه‌م بیردۆزه‌یه، (كوَماری) ی ئهفلاَتوَنه، كه له ده‌وروبه‌ری ساڵی 348 ی پێش زاین ژیاوه.
له‌دیارترین ئه‌و ههولاَنهی، مه‌سیحیه‌كان دایان بۆ داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌م بیردۆزه‌یه، كتێبی (یوَتوَپیا) ی (توَماس مۆر) بوو له‌ساڵی 1535دا، هه‌روه‌ها(شاری خوَر) ی (كامبانیلا)له‌ساڵی 1639 دا.
ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م بیردۆزهیهدا، ئه‌وه‌یه ئاین ناكاته ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ژینی له‌سه‌ر ده‌ڕوات و، ناشیكاته ئه‌و بنچینه‌یه‌ی، كه هه‌موو وێناكان و به‌هاكانی لێوه‌ی سه‌رده‌ردێنن، به‌ڵكو هاوگونجانی عه‌قڵیی و به‌رژه‌وه‌ندی دنیایی په‌تی، ئه‌و دوو كوَڵهكهیهن، كه بیردۆزه‌كه، كوَمهڵگه نائاینیهكهی لێبنیات ناوه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ له خهیاڵگهراكانی وه‌كو (توَماس موَر) خه‌یاڵی بوونی ئاینێكی كردووه له شاره‌كه‌یدا، بهلاَم ته‌نیا ئاینێكی تاكه‌كه‌سی ساده بووه و هیچ ئاسه‌وارێكی نه‌بووه له‌سه‌ر ژین. ئه‌م بیردوَزهیه له نه‌ستی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌دا ڕووا، كه حه‌زیان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و جوَره دانراوانه هه‌بوو، له ناویاندا ئه‌و هه‌سته‌ی دروست كرد، كه ژین به‌خته‌وه‌ر و نمونه‌یی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێتوو ئاین له‌واقیع داببڕێ و، وه‌كو چه‌ند سروتێكی وشك بمێنێته‌وه، كه‌په‌یوه‌ندیان بهژینهوه نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌یان لادروست ببوو، كه له توانادایه ژینێكی ڕازاوه‌ی ته‌واو بنیات بنرێت، به‌بێ ئاین.
دووه‌م : بیردۆزه‌ی په‌یمانی كوَمهلاَیهتی(العقد الاجتماعی): فه‌لسه‌فه‌ی قوتابخانه‌یی، به‌نێوبانگترین مه‌زه‌بی فه‌لسه‌فی بوو له سه‌ده‌كانی ناوه‌نددا، فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئهرستوَی به پیرۆز ده‌زانی، هه‌موو كلتوری ئیغریقی - به ئهفلاتونیشهوه - لایان پیرۆز بوو، سه‌رباری ئه‌و بتپه‌رستیه‌ی كه‌ئه‌م كلتوره‌ی پڕٍكردبوو، مه‌زه‌بی ئهرتوَش ئه‌وه‌یه، بڕوای وابوو مرۆ (گیانله‌به‌رێكی كوَمهلاَیهتیه ).
وه‌كو سه‌ر چاوه عه‌ره‌بیه‌كان گوزارشتی لێ ده‌كه‌ن:(مرۆ به‌سروشتی خوَی، گیانله‌به‌رێكی مه‌ده‌نیه). واته حاڵه‌تی كوَمهلاَیهتی مرۆ، هه‌ر لهكوَنهوه، بهبوونیهوه به‌ستراوه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌م بیردۆزه‌یه، ببووه یه‌كێك له‌و مه‌سه‌له چه‌سپاوانه‌ی، كه پێویستیان بهبهڵگهنیه، بهلاَم یه‌كێك له كۆڵیاره سه‌ره‌تاییه‌كانی كوَمهڵناسی كه(هوَبز) بوو، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕایه‌ی هه‌بوو، له‌وانه‌شه به‌مه‌به‌سته‌وه نه‌بوو بێت، چونكی لای وابوو، كه مرۆ له بنچینه‌دا، ته‌نیا گورگێكه به‌سه‌ر برا مرۆكهی تره‌وه، حاڵه‌تی سروشتی مرۆیش، له‌نێوان تاكه‌كانی جوَری مروَییدا، جه‌نگێكه به‌رده‌وامه و، هه‌ربۆیه خه‌ڵكی پێویستیان به پهیمانێكه، تاكو بههوَیهوه، هه‌ندێكیان بۆ ئه‌وانیتر، له‌هه‌ندێ شت‌دا له‌مافه‌كانیان بێنه خواره‌وه، له‌پێناوی ئاسایش و سه‌لامه‌تی هه‌موواندا.
ماده‌م سروشتی مرۆ، وه‌كو هوَبز ده‌ڵێت: به‌رده‌وام شه‌ڕ و خراپه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی پێویست كردووه، كه بوونێكی به‌هێزتر له‌و هه‌بێت، تاكو په‌یمانه‌كه به‌سه‌ر هه‌موواندا بچه‌سپێنێ و جێبه‌جێی بكات، ئه‌و هێزه‌ش، ده‌وڵه‌ت یا حكومه‌ته.
به چاوپوَشین له‌وه‌ی، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هوَبز پێی گه‌یشت، كه بریتی بوو لهسهركێشیی و سنووربه‌زاندن، به بیانوی جێبه‌جێكردنی په‌یمانه‌كه‌وه بههوَی هێزه‌وه، بهلاَم خودی بیروَكهی په‌یمانه‌كه، له‌دوای ئه‌و، به‌شێكی گه‌وره‌ی گرنگیدانی كۆڵیارانی پێ‌بڕا، به‌دوای هوَبزدا، (جوَن لوَك - 1704) هات، له‌بوونی په‌یمانێكی كوَمهلاَیهتی له‌نێوان هاولاَتیان و ده‌وڵه‌تدا، له‌گه‌ڵ هۆبزدا هاوڕابوو، بهلاَم له‌وه‌دا ڕای جیابوو، كه ئه‌و دهسهلاَتهی په‌یمانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات، دهسهلاَتێكی ڕه‌های هه‌بێت، پێی وابوو، كه دهسهلاَت، به ڕازیبوونی هاولاَتیانهوه لێی، به‌ستراوه‌ته‌وه، ده‌توانرێت بهكێشانهوهی متمانه لێی، دهسهلاَتهكهشی لێوه‌ربگیرێته‌وه.
دواتریش، بیروَكهكه له‌سه‌ر ده‌ستی (جان جاك ڕۆسۆ - 1778 ) تهواوتركرا و جوداوازی بنچینه‌یی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هوَبزدا، چونكی ڕۆسۆ پێی وابوو، حاڵه‌تی سروشتیی مرۆ، بریتیه له‌ماوه‌ی ئاڵتونی لهمێژووهكهیدا، بهلاَم مرۆ، بههوَی ته‌ماع و كاریگه‌ری ئاینیه‌وه، لهبێگهردییه سروشتیه‌كه‌ی، خوَی داڕنی به‌ره‌و حاڵه‌تێكی پشێوی، بۆیه، بوونی په‌یمانێكی كوَمهلاَیهتی، بۆ ڕێكخستنی ژینی خه‌ڵكیی و هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ حاڵه‌ته سروشتیه‌كه، پێویست و خوازراوه.
ئه‌وه‌ی وه‌كو تێبینیه‌ك، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌سه‌ر بیردۆزهكهوه ڕه‌چاو كراوه، بریتیه له‌پشت گوێخستنی ڕۆڵی ئاین، له‌وه‌ی كه هه‌یه‌و، له‌وه‌شدا كه پێویسته ببێت، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك، به‌وه دڵی تێر ئاو نابێت، كه ئاین دوور بێت له كارتێكردن و ئاراسته‌كردنی كوَمهڵگه، به‌ڵكو ئایینی خودایی، به یه‌كێك له‌و ڕێگرانه داده‌نرێت، كه ناهێڵێت مرۆ بۆ حاڵه‌ته سروشتیه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه، كاتێك ڕۆسۆ داوای جوداكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ت له‌ئاین ده‌كات، ئاین به‌وه تاوانبار ده‌كات، كه ئه‌و جوداكردنهوهكهی خولقاندووه، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:( بێگومان، گه‌له پێشوونهكان، پادشاكانیان ده‌په‌رست و هه‌موو ده‌وڵه‌تێك پادشا و خودای خوَی هه‌بوو، له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌وده‌م، سیاسه‌ت و ئاین، یه‌ك شت بوون، وه‌لێ ئاینه‌كان - لهنیوَانیشیاندا مه‌سیحییه‌ت - جیهانی مادی و جیهانی ڕوحی جیاكرده‌وه، چونكی مه‌سیحییه‌ت په‌یوه‌سته به‌جیهانی ڕوحیه‌وه و به‌رنامه دانانێت بۆ كوَمهڵگهی سیاسی، ده‌ی كه‌واته بۆچی ئه‌م كوَمهڵگهیه ئاینێكی سیاسی تایبه‌تی نه‌بێت ؟).
به تێڕوانین له هێرشه‌كانی ڕۆسۆ بۆسه‌ر ئاین و داواكردنی بهدابڕینی له واقیعی ژین‌دا، هه‌ندێ كۆڵیاری ڕۆژئاوایی، دانراوه‌كانی ئه‌و، به ڕاگه‌یاندنێكی ده‌م به‌هاوار داده‌نێن له‌دژی كوَمهڵگه و له دژی خودا.
یه‌كێك له‌و هوَكاره هانده‌رانه‌ی، بیردۆزه‌كه‌ی برده پێش، شوَڕشی فه‌ڕه‌نسی بوو، چونكی له بنه‌ماكانی ئه‌وه‌وه شوَڕشهكه سه‌ری هه‌ڵدا و، كتێبه‌كه‌شی(په‌یمانی كوَمهلاَیهتی) كه به ئینجیلی شوَڕش ناسرابوو، بیروَكهیهكی تازه‌ی به خه‌ڵكی دا، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ش، نیشتمانپه‌روه‌ری، یا نه‌ته‌وه‌په‌رستی بوو، چونكی، په‌یمان ته‌نیا له‌نێوان مرۆ و ئه‌و كوَمهڵگهیهدا ده‌بێت كه تێیدا ده‌ژی و، بهرژهوهندیهكانیشی، له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كوَمهڵگه و ئه‌و تاكانهدایه كه له‌گه‌ڵیدان، نه‌ك له‌گه‌ڵ كوَمهڵگهیهكی تری دووردا، هه‌رچه‌ند په‌یوه‌ندی ئایینی به‌هێزیش له‌نێوانیاندا هه‌بێت.
ئه‌و ئامانجی ئه‌وه‌بوو، خوَشهویستی و لایه‌نگری تاك بۆ كڵێسا، له‌بن ده‌ربێنێت و بیدات به‌ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ك په‌یوه‌ندییه ئاینییه‌كان بپچڕێنێت و په‌یوه‌ندییه نیشتمانیه‌كان له‌جێگه‌یان دابنێت، هه‌روه‌ها به‌های بالاَ، كه په‌یمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌به‌سترێت، به‌رژه‌وه‌ندییه دنیاییه‌كانه، نه‌ك ئه‌و به‌ها و نمونه به‌رزانه‌ی، كه كوَمهڵگه به به‌ڕێزترین شتیان ده‌زانن و، له كڵێسا و مهلهكوتهوه وه‌ریانگرتوه.
سێیه‌م : بیردۆزه‌ی مافی خودایی: له قوَناغی پێش هاتنی ئیسلامدا، پادشاكان خه‌ڵكیان ده‌كرده به‌نده‌ی خوَیان، لافی ئه‌وه‌یان لێده‌دا، كه به‌ره‌باب و ڕه‌چه‌ڵه‌كێكی تایبه‌تیان هه‌یه و، له‌ڕه‌گه‌زی مرۆیی هاوبه‌ش به‌رزتره، هه‌ندێ له تاغوتهكانیش زیاده‌ڕه‌ویان ده‌كرد و بانگه‌شه‌ی خوایه‌تیان ده‌كرد، گوایه له وه‌چه‌ی خوداكانن، وه‌كو پادشاكانی ڕۆم.
له خه‌یاڵی هیچ یه‌كێك له‌و دهسهلاَتدارانهدا ئه‌وه نه‌بوو، كه ئه‌رك و مافی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر خه‌ڵكه، ڕێوڕه‌سمی خزمه‌تكردن و وهلاو و ملكه‌چییه‌كی بێ ئه‌ندازه و قوربانیدان به گیان و شته به‌نرخه‌كانیان بۆ بكرێت، كه بۆیان ده‌كرا، خه‌ڵكه ساده‌كه‌ش، ئه‌وه‌شیان ته‌نیا به ئه‌ركێكی پیرۆز داده‌نا، كه له به‌رامبه‌ر ته‌ختی پارێزراودا پێی هه‌ڵده‌سان.
ئیسلام هات و، ئه‌م بیروَزهیهی له بنچینه‌وه ده‌رهێنا و، هه‌موو به‌ندایه‌تیه‌كی گه‌ڕانده‌وه بۆلای خودا، چه‌ندین به‌رپرسیاریه‌تی و داواكاریی، كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێگه‌ی حوكمڕاناندا، له‌نێو ئوممه‌تی ئیسلامییدا، له‌سه‌ریان پێویست كرد. خه‌ڵكیش لهزوَربهی ناوچه ئاوه‌دانه‌كانی سه‌ر زه‌ویدا، بینییان كاربه‌ده‌ست و والییه موسڵمانه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مان ڕه‌چاو ده‌كه‌ن و به‌ته‌واوی به ئه‌ركی قورسی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵده‌سن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاسایی‌دا جوداوازییهكی ئهوتوَیان نه‌بوو، ته‌نیا به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه نه‌بێت، بهلاَم ئه‌و هه‌رێمانه‌ی كه ئیسلام نهیگرتبوونهوه- وه‌كو ئه‌وروپا - هه‌روا كۆمه‌كۆم، له ژێر قامچی تاغوته‌كاندا مابوونه‌وه.
تاكی ئه‌وروپیی بۆ چه‌ندین سه‌ده، دوو خودای له مرۆكان ده‌په‌رست – ئیمپراتوَر و پاپا- یه‌كه‌میان پێی وابوو، كه بۆی هه‌یه به ویستی خۆی، حوكمی خه‌ڵكی بكات و، بۆ ئاره‌زووه‌كانی خوَی ملكه‌چیان بكات، دووه‌میشیان هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وی دهپیرۆزاند و خه‌ڵكی به گوێڕایهڵیكردنیهوه پابه‌ند ده‌كرد، چونكی گوایه ئه‌و كاره، خودا فه‌رمانی پێده‌كات و ئاسمان فێری ده‌كات، به‌وه‌ش، ته‌خت و تاراجهكانی ده‌سه‌ڵات له ئه‌وروپا، به به‌رده‌وامی، هه‌ندێ به‌ره‌باب و بنه‌ماڵه‌و خێزانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌یان ده‌برد، كه‌س زاتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد، ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ بكات، كه‌سیش لای ئاسان نه‌بوو، تا بپرسێت، كه بۆچی ئه‌مانه حوكم ده‌كه‌ن و به‌چی ده‌یكه‌ن؟ خه‌ڵكه ساده و بازاڕییهكه، هه‌رهه‌موویان، به‌وه ڕازی ببوون، گوایه ئه‌وان، ڕاسته‌وخۆ حوكمه‌كه‌یان له خوداوه وه‌رده‌گرن !
دوای ئه‌وان، چه‌ندین فه‌یله‌سوف و كۆڵیار ده‌ركه‌وتن، ئه‌و چه‌وساندنه‌وه و كوَیلایهتیهیان، له چه‌ندین قاڵبی جوَرا و جوَردا، پاساو ده‌دا و ده‌یان فهلسهفاند، ئه‌وه‌بوو، هوَبز هات و به‌وه‌ی كه ده‌یوت: پادشاكان مافی دهسهلاَتی ڕه‌هایان هه‌یه و ده‌توانن په‌یمانه خه‌یاڵیه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن، ماستاوی بۆ ده‌كردن. هه‌روه‌ك(جان بودان) یش له‌ساڵی 1596 و (جروتس) له‌ساڵی 1645 دا، له به‌رگریكارانی حوكمی ڕه‌ها بوون.
بودان، ئه‌و لایه‌نگیرییه‌ی به‌وه لێكده‌دایه‌وه، كه دهسهلاَت گه‌ر ڕه‌ها نه‌بوو، له‌وانه‌یه به‌ره‌وڕووی شوَڕش و ئاژاوه‌گێڕیی و ململانێی پارته‌كان ببێته‌وه، نكوَڵیشی له په‌یمانی كوَمهلاَیهتی ده‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی، ئه‌و هه‌سته به‌تاك ده‌دات، كه به‌شداره له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تدا.
هه‌رچی (جروتس) بوو، به پاساوی ئه‌وه‌ی، كه دهسهلاَتی ڕه‌ها، باشترین ڕێگه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای سروشتی و، خه‌ڵكیش، گه‌ر ڕازی ببوون به‌م جوَره له حوكم، ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌یان نیه، كه لێی بكشێنه‌وه، به‌رگری لێ ده‌كرد.
له‌سه‌ده‌ی نوَزدهشدا، ئه‌م بیردوَزانه، په‌ره‌یان پێدرا بۆ بیروَكهی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ئاڵوَز له‌سه‌ر ده‌ستی (هیگڵ - 1900), قوتابخانه‌كه‌شی، نوێنه‌ری ئه‌و ئه‌ڵقه گه‌یه‌نه‌ره‌ی نێوان بیروباوه‌ڕی مه‌سیحییه‌ت و بیردۆزه فه‌لسه‌فیه په‌تییه‌كان بوو، له‌وانه‌شه، گه‌وره‌ترین شتێك كه ماموَستایانی ئه‌م قوتابخانه‌یه وه‌دییان هێنابێت، گوَڕینی ئاینه بۆ فیكر‌و لوَژیك، بۆیه خودا، گوَڕا بۆ(ڕه‌ها) و وه‌حی بۆ (مه‌عریفه‌ی ڕه‌ها) و مه‌سیح بۆ (میانگیر) و شه‌ریعه‌ت بۆ (یاسای په‌تی)، به‌و واتایه‌ی، بیروباوه‌ڕ، هه‌ر ژین خوَیهتی و بیروباوهڕهكانیش چه‌ند ڕه‌مزێكن و ده‌مانگه‌یه‌نن به‌ڕاستیه‌كان.
هیگڵ پێی وابوو، مێژوو گوزارشتێكه له:(په‌ره‌گرتنێكی لوَژیكی، كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی چه‌مكی پێشكه‌وتن به‌ره‌و سیسته‌م و مه‌عقولیه‌ت و ئازادی ڕاوه‌ستاوه).ئازادیش، له‌ڕێگه‌ی په‌یمانێكی كوَمهلاَیهتیهوه، یان شتێكیتره‌وه دروست نه‌كراوه، به‌ڵكو بوونه‌وه‌رێكی سروشتیه و بوونی جیاكراوه‌ی خوَی هه‌یه، ئه‌و بوونه جیاكراوهیهش، به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌و ئازادییه‌یه، كه په‌ره‌گرتنی مێژوویی چاوی تێبڕیوه ).
مێژوو لهتیێڕوانینی هیگڵدا، به‌رده‌وام به‌پێی یاسای دیالێكتیك (جه‌ده‌لیه‌ت) په‌ره‌ده‌گرێت، تاكو له ده‌وڵه‌تی ڕوسیادا، كه هاوچه‌رخی هیگڵ بوو، ده‌گاته چڵه پوَپه، بۆیه له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا، ڕه‌ها و سه‌ربه‌ستی و خوایه‌تی، به‌رجه‌سته ده‌بێت. سه‌رباری ئه‌و شهپوَله ڕه‌خنه‌ییه‌ی، كه ئاراسته‌ی بیردۆزه‌ی مافی خودایی كرا، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی بیردۆزه‌كانی تره‌وه، چونكی، زیاد له‌سنووری خوَی، چه‌وساندنه‌وه و ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی پیرۆزاندبوو، كه‌چی هێشتا كارتێكردنێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو، به‌تایبه‌تی، له ده‌روونی ئه‌و ئه‌ڵمانیانه‌دا، كه به‌رده‌وام ئاماده‌بوون ملكه‌چی حكومه‌تێكی دیكتاتوَر بن، به مه‌رجێك، به‌رجه‌سته‌كاری به‌رزترین به‌ها نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان بێت. نمونه‌ی ئه‌و حوكمهتانهیش، (بسمارك) له‌سه‌ده‌ی نوَزده و (هیتله‌ر) له‌سه‌ده‌ی بیستدا بوو.
سه‌باره‌ت به(ماكس ڤیبه‌ر) یش، تیوَرهكهی خوَی (كاریزما)، لهبیردۆزهی مافی خوداییه‌وه ده‌رهێنابوو، كاریزما، به‌و واتایه ده‌هات، ئه‌و هێزه‌یه سروشت به كه‌مینه‌یه‌كی هه‌ڵبژێردراوی به‌خشیوه، بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه بێت بۆ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی- كه له بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی ساده‌دا- دهسڕۆیشتوییان له‌وه‌وه‌یه، كه ِروحیان، له‌ڕوحی خوداوه‌یه، وه‌كو یوَلیوَسی قه‌یسه‌ر و ناپلیوَن.
له‌ڕاستیدا، ئه‌م بیردۆزه‌یه ،سه‌رباری ئه‌وه‌ی ك هدژایهتیهكهی بۆ ئاین، وه‌كو ئه‌وانی پێش‌و نیه، بهلاَم زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ئاین گه‌یاند، به‌وه‌ی خوَی به ناوی مافی خوداییه‌وه ناونراوه. به‌وشه‌ی ناوه‌كه‌ی بێت، سه‌ر به‌وه، تاغوته‌كانی ئه‌م بیردۆزهیهش، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه دهسهلاَتهكهیان، لهپێسپاردنی خوداوه وه‌رده‌گرن.
به دوایشیدا، په‌رچه‌كرداری توند سه‌ریهه‌ڵدا له‌دژی ئاین، به تایبه‌ت، له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه به (بانگخوازانی ئازادی) ناو ده‌بران و، له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا، هه‌لێكی ڕه‌خساویان ده‌سكه‌وت، بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئاینه‌كان، به‌و پاساوه‌ی، كه ئاینه‌كان له‌سنوور ده‌رچوون، سه‌ركێشیی، دیكتاتوَرییهت، دهپیرۆزێنن.
ئه‌و شته‌ی كه گومانی تێدا نیه، ئه‌وه‌یه ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایانه‌ی سه‌ركێشیی و سنووربه‌زاندنیان پیاده كردووه و، له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌دا خوَیان حه‌شارداوه، هه‌ر خوَیان، دوورترین كه‌س بوون له جێبه‌جێكردنی یاسای خوداییه‌وه - واته حوكم كردن به‌وه‌ی كه‌خودا دایبه‌زاندووه - سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ناتوانن به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه بهێننه‌وه، كه خودا مافی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كان و ملكه‌چكردنیان به‌ناوی ئه‌وه‌وه، پێداون.
كه‌واته، نه بیردۆزه‌ی مافی خودایی له‌وه‌دا له‌سه‌ر هه‌قه، كه پیرۆزییه‌كی ده‌سكرد ، ببه‌خشێت بهحوكمڕانهكانی و كار له‌سه‌ر پێسپاردن و ویستی خودا بكات، نه دوژمنه‌كانیشی مافی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌یان هه‌یه، تا بڵێن: ئاین سه‌ركێشیی پێخوَشه و هانی چه‌وساندنه‌وه و ژێرده‌سته‌یی ده‌دات.
چواره‌م : بیردۆزه تازه‌و هاوچه‌رخه‌كان:
هزرڤانهسیاسیهكان له دووسه‌ده‌ی ڕابردوودا، ڕه‌خنه‌یان له بیردۆزه سیاسیه‌كانی پێشتر ده‌گرت و، ناڕازیبوونه جوداكانی خوَیان له باره‌یانه‌وه ده‌خسته ڕوو، جا ئایا له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌خنه‌یان لێگرتن، كه (مافی حاكمییه‌ت) ده‌ده‌ن به‌غه‌یری خودا و، ڕوو له ئاین وه‌رده‌گێڕن و پێویسته ژین هه‌مووی له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی ئاین بێت و، لهپێودانگ و وێناكردنه‌كان و بنه‌ما و حوكمهكانیهوه سه‌رچاوه‌بگرێت؟ نه‌خێر شتی وا ڕووی نه‌داوه، به‌ڵكو له‌و قوَناغهدا، زوَر دوور بوو شتی وا ڕووبدات له‌چاو قوَناغهكانی پێشتر. هه‌رچی بیردۆزه‌ی خه‌یاڵی بوو، ئه‌و هزرڤانه سیاسیانه، پێیان وابوو كه له شێتیهوهیه، كات له‌وه‌دا به‌فیڕۆ بدرێت ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه، كه بیردۆزێكی خه‌یاڵییه و ئه‌وان خوَیان (واقیعین).
سه‌باره‌ت بهبیردۆزهی كڵێساش، كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی (مه‌مله‌كه‌تی خودایی) یا (مه‌مله‌كه‌تی مه‌سیح) ڕاوه‌ستابوو، زۆر ئاسان بوو ڕه‌خنه‌ی لێبگیرێت و به‌توندی سه‌ركۆنه بكرێت، چونكی به بیردۆزه‌یه‌كی (كوَنخواز) و دواكه‌وتویان ده‌زانی، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌تی ئاین بوو، به تێڕوانینی ئه‌وان، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه بوو، كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئاین ڕاده‌وه‌ستێت.
جا ئاین ـ وێنه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك بێت ـ بریتی بوو له دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و كۆڵیاره (زانستیانه)، هه‌ندێكیان پێیان وابوو، ئاین سوَزێكی ویژدانییه، یا په‌یوه‌ندیه‌كی ڕوحیه و دڵێ مرۆ له‌سه‌رده‌مانێكی ژینیدا ده‌به‌ستێته‌وه به‌ئاسمانه‌وه، به‌هیچ كلوَجێك، نابێت ئاین بخه‌یته نێو ئه‌و شتانه‌وه، كه په‌یوه‌ندیان نیه پێوه‌ی، كه بریتین له واقیعی ژینی ڕۆژانه‌ی تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه، گه‌رنا، واته ئه‌گه‌ر ئاین ده‌ست وه‌رداته نێو ئه‌و شتانه، ئه‌وا داڕوخان و چه‌وساندنه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌دات، نمونه‌ش به‌مێژوو ده‌هێننه‌وه - مێژووی كڵێسای كاسوَلێكی – كه پیاوه‌كانی دڵڕه‌قترین تاغوت و سته‌مكارترین دهسهلاَتداربوون، هه‌ندێكیان زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئاین هه‌ر له‌بنچینه‌وه خراپه‌یه‌كی ڕوون و نهخوَشیهكی له ناو به‌ره و پێویسته ڕیشهكهن بكرێت و لاببرێت، چونكی سڕكه‌ری گه‌لان و ڕێگری پێشكه‌وتنه و ئامرازێكه، چه‌و سێنهران و قوَرخكاران، خه‌ڵكی پێ ڕازی ده‌كه‌ن، بۆ مژینی سه‌روه‌ت و داهاتی چینه زه‌حمه‌تكێشه چه‌وساوه‌كان.
باقسهكانی (هاروَلا لاسكی) وه‌ربگرین به‌نمونه، كهنوسهرێكی دیاری نێو نوسه‌ره تازه‌كانه، ده‌رباره‌ی بیردۆزه‌ی خه‌یاڵی و مافی خودایی ده‌ڵێت: ( ده‌توانین تێڕوانینی مرۆی ساده، دوای ئه‌زمونه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی، به تێڕوانینی لاهوتیی ناوبنێین، یاسا هیچ نیه، بێجگه له كوَمهڵێ ڕێسای خودایی، خوداكان به‌و كه‌سانه‌ی ده‌به‌خشن، كه له ژێریدا ده‌ژین و بینا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، یاساكان، شایه‌نی ئه‌وه‌ن به‌گوێیان بكرێت، چونكی سه‌رچاوه‌كانیان وه‌حیی پیرۆزه، نمونه‌ی دیاری ئه‌و یاسایانه‌ش، یاساكانی مو‌سا و شه‌ریعه‌تی حاموڕابیه).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:( ئه‌م تێڕوانینه، لای هیگڵ، كاتێك سه‌یری ڕه‌وتی مێژوو ده‌كات، ده‌بێته تێڕوانینێكی گه‌ردوونیی، وه‌كو ئه‌وه‌ی، بیروَكهیهك بێت و ئازادیه‌ك ئاشكرا بكات، كه به‌رده‌وام له زیادبووندایه و له‌ڕێی په‌ره‌گرتنی ده‌وڵه‌ته‌وه، بوونی خۆی وه‌دی دێنێت ).
به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت:( هه‌موو ئه‌و بیردۆزانه، له تایبهتمهندیهكدا یه‌كده‌گرن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، بڕینه‌وه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه، ده‌ده‌نه ده‌ستێك له‌ده‌ره‌وه‌ی زاڵبوونی مرۆوهیه، كروَكی یاسا، به‌رده‌وام له مرۆوه دووره و، پێویسته له‌سه‌ری بیدۆزێته‌وه، سه‌ركه‌وتنیشی له‌وه‌دا خوَی حه‌شارداوه، شوێنی شه‌ریعه‌تێك بكه‌وێت، له دانانیدا، ده‌ستی خوَی تێدا نه‌بێت). هه‌روه‌ك ده‌ڵێت:( ئه‌وه‌ی ڕوونه، كورتهێنانی ئه‌و بیردۆزانه‌یه، بێگومان لێكوَڵینهوه مێژووییه‌كان، هه‌ڵه‌ی هه‌موو ئه‌و سیسته‌مانه‌یان سه‌لماندووه، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن، له ژێر سێبه‌ری سزا لاهوتیهكاندا كارده‌كه‌ن، ئه‌و خودایه‌ی كه وه‌حی كردووه به‌و شتانه، به‌زمانێكی نادیار قسه‌ده‌كات و، هیچ هونه‌رێكی تێدا نیه، مه‌گه‌ر لای ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه خوَیان كردووه به‌شوێنكه‌وته‌ی).
ئه‌م قسانه و هاوشێوه‌كانیان، له‌و هه‌ڵوێسته (نازانستی) یانه‌دایه، كه زوَربهی كۆڵیاره نائاینییه‌كان، له‌ئاستی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌مه‌سه‌له‌كانی ئایندا، ده‌ستیان پێوه گرتووه، ئه‌و قسانه، لایه‌ق به كۆڵیاری ده‌ست پاك نین، چونكی، له‌وه‌دا كه ده‌یڵێت، به‌دوای وردیی و بابه‌تیبووندا ده‌گه‌ڕێت ، ئه‌و قسانه، زوَر به‌ڕوونی، نهزانیهكی دووسه‌ره‌یان تێدا ده‌دره‌وشێنه‌وه، نهزانیهك به‌رامبه‌ر ڕاستیه‌كانی مێژوو، یه‌كێكیش به‌رامبه‌ر زانست.
هه‌رچی نه‌زانییه مێژووییه‌كه‌یه، له ( گشتاندنی حوكمه‌كان) دا به‌ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش هه‌ڵه‌یه‌كه، به‌ده‌گمه‌ن نوسه‌رێكی جاهیلی ڕۆژئاوایی خاچپه‌رستی، لێ قوتاربووه، چونكی حوكمه‌كانیان، به‌سه‌ر هه‌موو شهریعهتهكاندا، به‌نه‌زانی ده‌گشتێنن، یان خوَگێلكردن له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا، كه ئاین له وێنه خوداییه ڕاسته‌قینه‌كه‌یدا، -ئیسلام - به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه، له چوارچێوه‌ی ئاین و ڕێبازه‌كانی تردا، گوزارشتی لێبكرێت، یا به‌شێوه‌ی (مه‌سیحییه‌تی فه‌رمی) باس له كه‌موكوڕییه‌كانی بكرێت، ئه‌و مه‌سیحییه‌ته‌ی، كه ئه‌وروپا ملكه‌چی ببوو، هه‌روه‌ك ئیسلام به‌و شێوه‌یه‌ش وه‌سف ناكرێت، كه ته‌وراتی شێوێنراوی پێ وه‌سف ده‌كرێت و (لاسكی) ناوی ده‌نێت(یاساكانی مو‌سا).
بێگومان، مێژوو به پێچه‌وانه‌ی گومانه‌كه‌ی (لاسكی) یه‌وه، دوای جێبه‌جێكردنی ته‌واوی شه‌ریعه‌تی خودایی، گه‌شترین سه‌رده‌می مێژوویی، بۆ ئوممه‌تی ئیسلامیی توَمار كردووه، كه مرۆڤایه‌تی ناسیبێتی، چ له‌ڕووی دادگه‌ریی و خوَشگوزهرانیهوه بێت، یا هه‌ر لایه‌نێكی تری ژیانه‌وه بێت، پرشنگدارتین لاپه‌ڕه‌ی مێژوویین، بۆ هه‌تا هه‌تایه، مه‌گه‌ر (لاسكی) مه‌به‌ستی له‌و لێكوَڵینهوه مێژووییانه بێت، كه هیی ده‌مارگیره ڕۆژئاواییه ڕق له دڵه‌كانن.
سه‌باره‌ت به نه‌زانییه زانستییه‌كه‌ش، له‌و بانگه‌شه‌یه‌دا وه‌دیار ده‌كه‌وێت، كه یاسای بالاَ ئه‌وه‌یه، كه مرۆ بۆ خۆی دایده‌نێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی خودا دایناوه! ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌یه‌كه، نه‌ك هه‌ر له نهزانیهوهیه به‌رامبه‌ر پێگه‌ی خودایه‌تی، به‌ڵكو نهزانیهكی ئابڕووبه‌ره به‌حه‌قیقه‌تی مرۆ و، ناته‌واوییه زانستییهكهیی و، بێتوانایی ئیدراكیی و سنوورداریی مهعریفهكهی، به‌شێوه‌یه‌ك، مرۆ له سروشت و پێكهاتنیدا، سیفاتی كه‌موكوڕی و لایه‌نه‌كانی لاوازیی تێدایه، كه وای لێ ده‌كات، له‌وه بێ‌تواناتر و نه‌زانتر بێت، به‌رنامه بۆ خۆی دابنێت، مرۆ هه‌رچه‌ند له‌یاساكانی گه‌ردوون و نهێنیه‌كانی بوون ئاشكرا بكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، به‌وه نابێته خودا ، هه‌روه‌كو خوَبادهرهكان به‌زانسته‌وه وا گومان ده‌كه‌ن.
سیفه‌تی(حاكمییه‌ت) به‌واتای مافی به‌رنامه دانان دێت، یه‌كێكه له تایبه‌تترین و پێویستترین سیفاتی خودایه‌تی.
مرۆ، له هه‌موو قۆناغێك لهقوَناغهكانی ژینیدا، بۆ ئه‌وه دروستكراوه، تاكو خودا(الله) بپه‌رستێت، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی خوَی بپه‌رستێت، به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی، كه مرۆ له‌چه‌ند سوننه‌ت و یاسایه‌كی خوداییدا، خوَی به مه‌حكوم ده‌بینێته‌وه – واته به ناچاریی ملكه‌چه - بگاته هه‌ر ئاستێك، ناتوانێت له چوارچێوه‌یان ده‌ربچێت، سه‌باره‌ت به‌لایه‌نی ویستهكیی(ئیرادی) له ژینیدا، خودای گه‌وره ئازادیی هه‌ڵبژاردنی پێداوه تێیدا، تاكو تاقی بكاته‌وه و بزانێت به‌دنمه‌ك ده‌بێت، یا شوكرانه بژێر، له‌وه‌شدا، ڕێز‌و گه‌وره‌یی و به‌رزكردنه‌وه‌ی پایه‌كه‌ی، له‌نێو بوونه‌وه‌ره‌كانی تردا، بۆ هه‌یه. گه‌ر له ژینی دنیادا، شوێن شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌و بكه‌وێت، هاوڕێكیی و گونجاوی، له‌گه‌ڵ خودی خوَیی و هه‌موو گه‌ردووندا ده‌ست ده‌كه‌وێت، وه‌لێ گه‌ر شوێنی ئاره‌زووی خوَی بكه‌وێت و لهكردگارهكهی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا به‌ریه‌ككه‌وتنێك له‌نێوان خوَیی و زگماكییهكهیی (فیتره‌ت) و گه‌ردووندا ڕووده‌دات، دواتریش، له‌دنیادا، له ژینێكی ته‌نگ و ناخوَشدا ده‌ژێت، سه‌رباری سه‌ره‌نجامه حهتمیهكهی له دوواڕۆژدا.
پێوست ناكات دوور بڕۆین، ئه‌وه‌تا(لاسكی) خوَی ڕه‌خنه له بیردۆزه سیاسیه كوَن و نوێكانیش ده‌گرێت، ڕه‌خنه‌یه‌كی توند له دیموكراتی ده‌گرێت و، ده‌سه‌وسانه له هێنانی بیردۆزه‌یه‌كی سیاسی دادگه‌ر، كه لایه‌نگریی تاكێك نه‌كات، له‌سه‌ر حیسابی یهكێكیتر، یا سته‌م لهچینێك بكات، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چینێكیتر.
ئه‌م هه‌ڵوێستی دهسهوسانیه، هه‌موو نوسه‌ره سیاسیه هاوچه‌رخه‌كان و مرۆیه‌كی هاوچه‌رخی، تێك چوهوتووه، چونكی به‌چاوی خوَیان، ئه‌و كێشه توند و تیژانه‌ی، نێو سیاسه‌تی ناوده‌وڵه‌تان ده‌بینن،سه‌رباری هه‌بوونی، ئه‌و هه‌موو بیردۆزه سیاسیه‌ی، كه له ژماره نایه‌ن.
ده‌رباره‌ی ڕاوبۆچون و ڕه‌خنه‌ی زانایانی سیاسی هاوچه‌رخ، له بیردۆزه‌ی (په‌یمانی كوَمهلاَیهتی)، چوارچێوه‌ی لێكوَڵینهوه تازه‌كان له‌ده‌وری ئه‌و بیردوَزهیهدا ده‌خولێنه‌وه كه ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندی نێوان حاكم و مه‌حكوم، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رژه‌وه‌ندیگه‌را و قازانجگهرای دووسه‌ره‌یه و، دهسهلاَتی فه‌رمانڕه‌وا، له‌وه زیاتر هیچ پاڵپشتێكی نیه، بهلاَم كهموكوڕییهكهی، له‌و وێناكردنه خهیاڵییهدایه، كه بۆ په‌یمانه‌كه هه‌یه‌تی، ئه‌و په‌یمانه‌ی، كه لایه‌نگرانی ناتوانن له‌ڕووی مێژووییه‌وه جێگیری بكه‌ن، كه‌واته په‌یمانێكی وه‌همیه و نوسه‌ره سیاسیه پێشوونهكان، یا به هوَی ڕاكردن له به‌ره‌وڕوبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی دهسهلاَته فه‌رمانڕه‌واكان، له‌و كاته‌دا، یا به هوَی نزیكبوونه‌وه لێیان، په‌نایان بۆ بردووه.
دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌لان، له‌په‌رستنی پادشاكان و پیاوانی ئاین ڕزگاریان بوو، گه‌یشتنه پله‌یه‌كی هوَشیاریی سیاسی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا، نوسه‌ران، له (خه‌وه ڕۆمانتیكییهكهیان) ڕزگاریان بوو، دواتریش، ڕوویانكرده ڕاسقانییهت ( ڕیالیزم).
ئیتر، ئه‌وه‌ش نه‌ما، بانگه‌شه بۆ چه‌ند بیردۆزه‌یه‌كی سیاسیی بكرێت، كه له ڕووی مێژووییه‌وه، بنچینه‌یه‌كیان نییه.
لێره‌یشه‌وه، زانستی سیاسیی تازه، له ده‌روازه‌یه‌كی نوێوه هاته ده‌ر و، له نوسه‌رێكی تردا، ئامانجه ویستراوهكهی دۆزییه‌وه، نوسه‌رێك، به تێڕوانینه هاوچهرخهكانیهوه بۆ كاروباره‌كان ده‌ركه‌وت، گه‌رچی بوونی ئه‌و له مێژوودا، پێشتر كه‌وت له چاو بیردۆزه به‌نێوبانگه‌كانی تردا، ئه‌و نوسه‌ره‌ش: (نیقوَلاَ ماكیاڤیللی)بوو، كه نازناوی (یه‌كه‌مین نووسه‌ری هاوچه‌رخ)ی لێ‌نرا، كتێبه‌كه‌یشی (میر)، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی سه‌ر جه‌م فه‌رمانڕه‌وا و هزرڤانه سیاسیه‌كان داده‌نرێت.
نیقوَلاَ ماكیاڤیللی، ئیتاڵیه و له (فلوَرهنسا) له‌دایك بووه، له‌نێوان سالاَنی (1469 ـ 1527) ی زاینی‌دا ژیاوه، باوكی پارێزه‌رێكی ژین مامناوه‌ند بوو، له‌حكومه‌تی فلوَرهنسادا له‌ساڵی 1498، كارێكی بچوكی ده‌س كه‌وتبوو، دواتر پله‌ی به‌رز كرایه‌وه و، چه‌ندین كاری دیبلوَماسی گرنگیی حكومیی پێ سپێردرا، پاشان بووه ڕاوێژكاری دووه‌می كوَمارهكه، كاتێكیش بنه‌ماڵه‌ی (مهدیتشی) له‌ساڵی 1512 دا هاتنه سه‌ر ته‌خت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماكیاڤیللی بهرههڵستكاریان بوو، زیندانی كرا، ساڵی دواتر، نه‌فیی كرا و، ڕێی پێدرا، وه‌كو كه‌سێكی خانه‌نشینكراو، له‌گوندێكی نزیكی فلوَرهنسا، ژین بگوزه‌رێنێت، له‌وێشه‌وه، خوَی بۆ نوسین و كتێب دانان یه‌كلایی كرده‌وه.