20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: یه‌كێتی به‌قسه‌ی مام جه‌لالی نه‌كرد
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌قسه‌ی مام جه‌لالیان نه‌كرد.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی رووبه‌رووی كه‌ناڵی كه‌ی ئێن ئێن، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی سه‌ركرده‌ی پێشووی یه‌كێتی و هه‌ڵسوراوی ئێستای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی "له‌كۆبوونه‌وه‌ی ده‌باشانی نێوان ئێمه‌و یه‌كێتی مام جه‌لال بریاریدابوو به‌هاوكاری گۆران و یه‌كێتی و ئیسلامییه‌كان ده‌ستوور بگه‌ڕێنینه‌وه په‌رله‌مان و سیستمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بگۆڕین بۆ په‌رله‌مانی".
ناوبراو وتیشی "هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتین و مام جه‌لالیش سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه راسپارد به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان به‌قسه‌ی جه‌نابی مام جه‌لالیان نه‌كرد".
د.ع