20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: په‌یمانی شه‌ره‌ف بۆ كات كوشتنه
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و په‌یمانی شه‌ره‌فه‌ی دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدرا ته‌نیا بۆ كات كوشتنه، رێگه‌چاره‌ی سه‌ره‌كی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كانه به‌ده‌ستووره‌وه.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێرا ق به ( بزاڤ)ی راگه‌یاند : به‌و هۆیه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان پابه‌ند نابن به‌ده‌ستووره‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌به‌رچاوده‌گرن بۆیه په‌ناده‌به‌نه به‌ر رێككه‌تنی سیاسی و ده‌ستپێشخه‌ریكردن بۆ رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان، ته‌نیا رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر هه‌یه كه‌هه‌موو خاڵه‌كانی له ده‌ستووردا هاتوون، هه‌ربۆیه ئیمزاكردنی په‌یمانی شه‌ره‌ف هیچ سودێكی نابێ".
ئه‌وه‌شی گوت، ئیمزاكردنی په‌یمانی شه‌ره‌ف هیچ سودێكی نابێت به‌ڵكو ته‌نیا بۆ كوشتنی كاته، له‌بری ئه‌وه پێویسته لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به‌ده‌ستوور و بهرێككهوتننامهی هه‌ولێر كه هه‌مو خاڵه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور دانراون.
باسی له‌وه‌ش كرد، (كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 19ی ئه‌یلول بۆ په‌یمانی شه‌ره‌ف) ، باوه‌رم بهپاپهندبوونی لایه‌نه‌كان نیه به‌و په‌یمانه‌ش كه ئیمزای ده‌كه‌ن، چونكه سه‌قامگیری عێراق بهكاغهزێك نابێ، به‌ڵكو پابه‌ندبوونی هێزه سیاسییه‌كان بهدهستوورهوهو دووركه‌وتنه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌وتاری تائیفی، ئارامی عێراق ده‌پارێزێت.
كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ ئیمزاكردنی په‌یمانی شه‌ره‌ف، له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری خوزه‌یر خوزاعی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بووه.