20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دەستگیرکردنی مامۆستا کرێکار،پرۆژەیەكە بۆ بانگەوازخوازنی ئیسلام
بسم للە الرحمن الرحیم
پێش باس:
بەرەبەیانێکی خۆشی سلێمانی لەگەڵ ئاوازێکی یادگاری خۆم بە پیاسە لای
قوتابخانە سەرەتایەکەی خۆمەوە تێپەڕبووم بیری ئەو سرودەم کەوتەوە..
خوایە وەتەن ئاواکەی
چەند دڵگیرو شیرینە
دەشتی خۆشوڕەنگینە
ئاوی کەوسەرە خاكی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ نەسرینە..
بەدەم ڕێگاوە وەك منداڵی دەمگوتەوە تاگەیشتمە سابونکەران بێ ئێوە ناخۆش
نانی بەیانیم خوارد؛ لە چایخانەی هەورامیەکان خەریکی چا خواردن بووم..
لە پڕ یەکێك بەدەنگی بەرز هاواری کرد ئەرێ تۆ ئەو ماکوانەکەی لای مەلا کرێکار نیت؟
ئەو چایخانە هەموو سەیری منی کرد!
منیش ووتم: خۆیەتی ئەمرێکت هەیە تا بیگەیەنم؟
ووتی نا بەس سەلامی لێبکە؟
ئەوا ئەو خەڵکە سەیری من و ئەو پیاوە دەکات!
پێم ووت جەنابتان؟
ووتی من رەفیقی سەفای برای مەلا کرێکارم؟
لە ڕاستیدا منیش ناوی سەفام نەبیستوە کە برای م. کرێکار بێت، بانگم کرد
ووتم کاکە ئەوەندە دەنگ بەرز مەکەرەوە وەرە بە بەیەکەوە چایەك بخۆین..
پیاوێکی تەمەن٤٥ ساڵ لە نزیکم بوو هاتە پێشەوە بە ئاسپای پێی ووتم ئەوە
“ئەحەی خەیاتە” هەر وادەنگی زلە کەس دەرەقەتی دەمی نایەت لەم گوزەرەدا
تەنها خێزانەکەی نەبێت.
منیش ناوەکەیم دەستکەوت دیسانەوە ووتم کاك ئەحمەد وەر باچایەك بخۆینەوە
دەستم دایە کورسی چایخانەکە لە خۆم نزیك کردەوە دانیشت و رێزم زۆر لێگرت..
ترسام ئەمە گەڕم پێبکات ووتم باجارێك لە دەمو لەبزی تێبگەم.
پێم ووت چۆن من دەناسی؟
ووتی وێنەیەکی تۆم دیوە لەگەڵ مەلا کرێکار دەست لەسەر شانی بووە ، من ئەو
پیاوەم زۆر خۆش دەوێت، چونکە ئەوەی حەق بێت دەیڵێت و زۆر ئازایە، کاکە خۆ
ئێمە گیرمان خواردوە بە دەست ئەم…..!!
دوایی ووتم ئەی باشە تۆ بۆ وا دەنگ بەرز دەکەیتەوە باشە وا کەسێك گەڕی پێکردین..
من لێرەدا قسەکەی وەك خۆی دەنوسم ووتی:(بەشەرەفم بە کەرامەتم ئەوەی نزیکی ئەو پیاوە بێت و مەلا کرێکاری خۆش بوێت عەیبە بترسێت)!
ووتم ئەی جەنابت نوێژ دەکەیت؟
ووتی: نەوەڵڵا نوێژی چی کاك ماکوان دڵ حسابە لەو کەسانە زۆر باشترم کە نوێژ دەکەن..
هەڵسا رۆیشت کۆتا ووتەی بۆ من ئەمە بوو: ئەگەر چوار پیاوی پیاوانەی وەك
مەلا کرێکارمان هەبوایە ڕاستیەکانیان ئاشکرابکردایە کەس لە حەقوڕاستی
راینەکردایە ئەوا حاڵ و گوزەرانمان وەك ئێستا نەبوو، پارەی دوو چای منیشی
دا.
لێرەوە باسەکەم دەست پێدەکات:
ئەو پیاوە بەڕێزە ئەم بیرو بۆچونەی خستە مێشکمەوە کە پێشتر لەگەڵیدا
نەبووم، بەڵام زانیم کە هەڵەیەکی زۆر گەورەکراوە پێشتر من پشتگیری بووم..
لای زۆربەی زۆری موسڵمانان ئاشکرایە کە کۆمەڵێك خەڵکی چالاك و خاوەن
ئەزمونێکی زۆری کاری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان دانیشتون و کار و چالاکی
سیاسی و فیکری و ڕێکخراوەی ئیسلامیان واز لێهێناوە هەر یەکە بە بیانویەك..
هەیانە دەڵێت: زەمەنی فیتنەیە من کە دەستم تێیدانەبووە، بۆچی دەمیشم تێدا بێت!
هەندێکی تر دەڵێن: لە ناو هەموو ئیسلامیەکاندا براو ئازیزانی تێدایە با دڵی
کەسمان لێ زویر نەبێت لە حیزب و ڕەوتە ئیسلامیەکان بەگشتی!
کۆمەڵێکی تر وا بە باشی دەزانن کە ئیسلامی و عەلمانی لە خۆیان ڕازی بکەن لە
هەموو سەردەم و قۆناغەکاندا دەڵێن: ئێمە نامانەوێت کەس لێمان دڵگرانبێت
حیکەمەت لەوەدایە “دەست بگرین بەکڵاوی خۆمانەوە با نەیبات”!
کۆمەڵێکی تر زانا و مامۆستایانی ئاینی بەڕێزن بۆ موچەو پۆست نزیك
بوونەوەیان لە حیزبەکان بە ئیسلامی و عەلمانی ئەوانیش قڕوقەپیان کردوە!
لەم جۆرە خەڵکانە زۆر دەبینیت، بێجگە ئەوەی کە خۆی سەر بە حیزبێکە یاخود ڕەوتێکە لە ناو هەرێمی کوردستاندا.
سەرەتا من پشتگیری ئەوانەم دەکرد کە دانیشتون بەس چاوەڕێی رەوشەکەیان
دەکرد، بەڵکو لە جێگایەکەوە پەرجۆیەك(موعجزە) رووبدات ئیسلامیەکان
کۆبکاتەوە، بەڵام کاکە ئەحمەدی خەیات ئەوەی خستە مێشکم کە ئەوە لە خەون
خەون ترە لە وەهم وەهم ترە بەو ئاواتەوە بژیم بێ شێو سەردەنێمەوە.
دیسانەوە لە کوردستان م.کرێکار هاتەوە بیرم کە ئەو ڕاستگۆ بوو لەگەڵ بیرو باوەڕی بۆ ئیسلام ژیا لەسەر ئیسلام گیرا..
چۆن؟
زۆر جار دەکەوتمە ژێرکاریگەری ئەو هاوڕێیانەم کە دەیانوت باشە م. کرێکار
بۆ خۆی خستە زیندان، نەیدەتوانی بە دووکەسی تر لە کادێرانی رەوتەکەی بڵێت
ئێوە وەڵام بدەنەوە خۆی تەنها ئاراستەیان بکات وەك خەڵکانێکی تر..
بۆم دەرکەوت کە کرێکار ئاغا نیە تا دەستور بدات و خۆی دەرباز بکات لە
کێشیەك کە هەموو موسڵمانان لێ بەرپرسن، خەڵکێك کە دەبێتە رەمزو قیادی دەبێت
خاوەنی هەڵوێست و کردارو رەفتاری خۆی بێت، من پێم وابێت کرێکار چاوەرێی
کەسی نەکرد هەستی قیامەتی و دینداری پاڵی پێوەناوە، چونکە لەسەرەتای
دادگایەکەیدا دادوەر ئەوەی بۆ م.کرێکار ئاشکرا کرد کە لەم دادگایەدا
قسەکانت لەسەرت دەبن بە ماڵ نەك قسەی پاڵتۆك و قسەی تۆمار کراو، لەو
کاتەدا لە بەرچاوی هەموو میدیاکان ئەو قسەی خۆی دووبارە کردوە گوتی دەبێت
ئەو سێ مورتەدە بکوژرێن هەمان هەڵوێستی دووبارە کردەوە، چونکە هەڵوێستەکە
ئیمانی و دیندارانە بوو، هەموومان باش دەزانین کە م.کرێکار پیاوێکی سیاسیە
دەیتوانی زۆر بە ئاسانی لێدەربچێت.
لێرەوە باسەکەی م. کرێکاریش تەواو بوو دێمە سەر پرۆژەکە بۆ بەنگەوازخوازن و زانایان:
سەرەتا بە فەرمودەیەکی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەست پێدەکەم و دەرگای پرۆژەکەی پێدەکەمەوە..
سيأتي على الناس زمان سنوات خداعات: يصدق فيها الكاذب ويكذب فيها الصادق،
ويؤتمن فيها الخائن ويخون فيها الأمين، وينطق فيها الرويبضة. قيل يا رسول
الله وما الرويبضة؟ قال: الرجل التافه ينطق في أمر العامة.
پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) فەرمووی: رۆژانێك دێت بەسەر خەڵکیدا رۆژانی
چەواشەیە: ئەو کاتە درۆزن بە ڕاستگۆ لە قەڵەم ئەدرێت وە بە پێچەوانەوە
ڕاستگۆ دەبێتە درۆزن، خەڵکی خائین لەو رۆژانەدا بە دەست پاك و سالارو
سەنگین ناو دەبرێت، ئەوەیشی پاو چاك و دەست پاك سەر راستە دەبێتە خائین
خەڵکی بە خراپەکار ناوزەدی دەکەن، خەڵکێکی رویبضە لێدوان ئەدات لەسەر رەوشی
موسڵمانان، هەوەڵان – ڕەزمەندی خوایان لێبێت- نەیاندەزانی رویبضە کێین؟
پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم ) بۆی رونکردنەوە کە پیاوێکی هیچو پوچ و
سەرسەری لە سەر ژیانی موسڵمانان و خەڵکی بە گشتی ئەدوێت ئەو دەبێتە
خاوەن پلان و بەرنامە بۆیان.
ئەم هۆکارە چیە-؟ کە خەڵکێکی تافیهو و هیچو پوچ لە کارو فەرمانی موسڵمانان
قسە بکەن ئەوان پلاندانەری کاری خەڵکی بن بە گشتی، ئەم فەرمودەیە کە باسی
ئەو رەوشەمان بۆ دەکات هۆکارەکەی ئەوەیە کە بانگخوازان و زانایانی ئاینی
خۆیان بەدوور دەگرن لە ووتنی راستیەکان بۆیە “رویبضە” بە پێی پەتی تێکەوتون
ئەوان کارو فەرمانی موسڵمان دەبەن بە رێگاوە چەندە نەنگیە مامۆستایەکی
ئاینی و مەلا بەڕێزەکان بچەنە بەردەم بەرپرسەکان زەلیل بن، یاخود وەك
مەدخەلیەکان کە بونتە شەرەمەزاری بۆ موسڵمانان دەڵێن: کاروباری دنیامان
بەدەست عەلمانیەکانە کە ئەوان بە ئەمیری خۆیانی دەزانن..
کەواتە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە خەڵکانێك راستبێژ نین، چونکە ئەو خەڵکە
چاوەڕوانی روونکردنەوە دەکات لە ئێوەی بانگخوازو زانا، کەچی ئێوە بێدەنگن،
یان بێلایەنی هەڵدەبژێرن، چۆن زانایانی ئەم ئیسلامە بێلایەن دەبن؟
کەی ئەم دیدو تێڕوانینە لە ئیسلامدا جێگای بۆتەوە خەڵك لە خۆت ڕازی بکەیت خوا لە بیرکەی؟، پەنا دەگرم بە خوا لەو ووتەیە..!
هەروەك چۆن لە ناو ئیسلامیەکاندا ئێستا دەڵێن ئەوا موجاهیدان خانەنشین
کراون! توخوا ئەی موسڵمانان لە کام جێگای ئەم ئاینەی ئێمەدا هاتوە(موجاهید
تەقاعود) بکرێت!
ئەوە هۆکارەکەی ئەوە دەگەیەنێت کە موسڵمانان بێدەنگن لە ئاستی حەقبێژیدا،
دیارە مەبەستم هەموو زانایان و بانگخوازان نیە، بەڵام زۆرینە لەسەر ئەو
ڕێبازەن کە دڵی کەس زویر نەکەن و خەڵکی لە خۆیان ڕازی بکەن..
نمونەی ئەم بانگخوازو دیندار و زانایانە وەك ئەوە دێتە بەرچاوم کە کەسێك
لە بیابانێکی دورودرێژ گیری کردوە تینویەتی بە دوای توشنە لەپێك ئاو
دەگرێت، پرسیار لە شارەزایەکی ئەو بیابانە بکات بڵێت ئاو لە کوێدایە؟
ئەتوانێت بڵێ جا من حەقم چیە بەسەرتەوە خۆت بڕۆ بگەڕێ، یاخود دەبێت کار
ئاسانی بۆبکات؟.. نمونەی زانایان و مامۆستا ئاینەیەکان و بانگخوازان وەك
ئەوکەسەی لێهاتوە هەموو تینون بۆ ڕاستی؛ کەچی ئەوان ڕاستیەکە بەخەڵکی
ناڵێن، بەڕاستی ئەمە بەرپرسیارێتیە لە قیامەتدا کارەساتیشە لەم ژینەماندا.
لەدوای ئەوەی کە پێغەمبەری خۆشەویستمان(صلی للە علیە وسلم) کۆتایی
پێغەمبەرانە، لەدوای ئەو هیچ پیامبەرێکی تر نایەت، ئەوەی کەجێگای
پێغەمبەران دەگێرتەوە زانایان و بانگخوازانن..((العلماء ورثة الأنبياء))..
زانایان میراتگیری پێغەمبەرانن، هەموو باش دەزانن کە هیچ پێغەمبەرێك لە
دوای خۆی خانوو شوقەو باڵەخانەو سەیارە دوکانی جێنەهێشتوە، بەڵکو زانست و
بزاوتی گۆڕانکاری لە ناو کۆمەڵگادا لە سەر بنەمای فەرمان بە چاکەو ڕێگری
لە خراپە لە دوای خۆیان بەجێهێشتوە.. دەبێت زانایان و بانگخوازان کاری
پێغەمبەرانە – سەلامی خوایان لێبێت- تەواو بکەن.
پێغەمبەران و زانایانی ڕاستگۆ و پیاوچاکانیش هەمیشە ناڕەحەتیان بەسەردا
هاتوە توشی ئازارو ئەشکەنجە و زیندان بونەتەوە تاقیکراونەتهوه، ئەگەر
ئێوەی بانگخوازو مامۆستایان و زانایان بەو قۆناغەدا تێنەپەڕن، زۆر گرنگە
چاوێك بە ئیمانەکانتان بخشێنەوە؛ ئهم تاقیکردنهوهیه دابهش دهبێت بۆ
چهند جۆرێک له خهڵك.. بە بەڵگەی ئەوەی..
.. سعد بن أبي وقاص رضي الله عنه قال : قلت : يا رسول الله ، أي الناس
أشد بلاء ؟ قال : ( الأنبياء ، ثم الصالحون ، ثم الأمثل فالأمثل من الناس ،
يبتلى الرجل على حسب دينه ، فإن كان في دينه صلابة زيد في بلائه ، وإن كان
في دينه رقة خفف عنه ، وما يزال البلاء بالعبد حتى يمشي على ظهر الأرض ليس
عليه خطيئة ) . واته: سەعد بە سەروەرمانی فەرموو: ئەوکەسانە کێن؟ کە
هەمیشە لە سوێ و ناڕەحەتی ئازارو ئەشکەنجەدان؟ .. پێغەمبەر(صلی للە علیە
وسلم) فەرمووی…( پێغەمبەران، پاشان پیاوچاکانن) ئینجا ئەو کەسانەی کە
شوێنکەوتوی پێغەمبەران و پیاو چاکانن، هەموو کەسێك کە توشی ئازارو ناڕەحەتی
دەبێت بە گوێرەی ئیمانەکەیەتی چۆن وەریگرتوە دینەکەی تا چەند بە هێزە،
ئەویش ئەگەر دینەکەی بە هێز گرتبێت ئەوا توشی ناڕەحەتی زۆر دەبێت، یاخود بە
پێچەوانەوە ئەگەر ئاسان گرتبێتی هەر بە گوێرەی ئیمان و دینەکەیەتی
تاقیدەکرێتەوە، ئەم ناڕەحەتی و ئازارە لەسەر بەندەکانی خوای گەورە دەمێنت
لەسەر زەویدا تا ئەو کاتەی بە پاکی دەگەڕێتەوە بۆ قیامەت تاوانیان لەسەر
نامێنێت، ئەمیش بۆ خۆی نیعمەتی خوایە.
کەواتە زانایان و پیاوچاکانی ووڵاتی ئێمە لەسەرشانتان پێویستە کە ڕاستی بۆ
ئەو خەڵکە روونبکەنەوە، ئەوەی کە خاوەنی هەڵەیە بیدەنەوە بە نێوچاویدا بۆ
ئەوەی ئەو هەڵەیە نەکاتەوە بەو جۆرەی کە زەمینەکەی دەیخوازێت هەندێك جار
بە نهێنی و هەندێك جاریش پێویست بەوە دەکات کە بابای هەڵەکردو لەبەرچاوی
خەڵکی تەریق بکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو فەرمان و کارە ناهەموارنانە دووبارە
نەکاتەوە، چونکە ئێمەی موسڵمانان هەندێك جار وێستگەکانمان لێ تێکدەچێت
هەموو بەیەك چاو سەیر دەکەین، بەڵام لەڕاستیدا پێویستە لەگەڵ ئەو کەسەی کە
ریشی موسڵمانی بەدەستە رەق و توند بین و ئەوەی کە زانایایە و دینی
پەروەردگار بڵاو دەکاتەوە بە ئەدەب و بەرەوشت بین..
نمونەی ئەوکاتەی کە خەڵکی بۆ زانستێکی فقهی یاخود فەرمودەیەك یان
تەفسیرێك بچونایەتە خزمەتی پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب- ڕەزامەندی خوای
لێبێت- ئەوە زۆر بەڕێزو بە ئەدەبەوە دەڕۆشتن، بەڵام کاتێك لەسەر
فەرمانڕەوای و دەسەڵات کارو فەرمانی موسڵمان بوایە.. بێ پێچوپەنا لێیان
دەپرسی بۆ کراسەکەی تۆ درێژترە لەوانەی خەڵکی تر و رەعیەتەکەت؛ یان پیان
دەفەرموو: بە دار و شمشێر پشتت راست دەکەینەوە ئەگەر هەڵە بکەیت، بەم جۆرە
دەبێت بەرخورد بکەین لەگەڵ زانایان و دەسەڵاتدار، بەڵام بەداخەوە ئێستا
بەس پێچەوانەکەی دەبینرێت، ئەرزشی زانایان نەماوە ئەوەی دەسەڵاتدارو
بەرپرسە رێزی لێدەگیرت بە چۆکەوە خەڵکی لەبەردەمیاندا دەدانیشن، ئیتر بۆ
دواجار رویبضەکان سەردەردێن و ئەوان لە کارو فەرمانمان قسە دەکەن، بۆچی
ئەوەی خائینە، هیچو پوچو، سەرسەریە، داوێن پیسە هەرچی کاری خراپەیە
کردویانە کەچی ئەوان بە دەست پاك و حەکیم ی ئوممەت ناوزەد دەکرێت کە دزو
ساختە چین، بەڵام ئەوەی کە راستگۆو دیندارە و بە رێزو خاوەنی رەوشتە بە
خائین و تیرۆرست و قژ بژو شاخدار ناوزەد دەکرێت، ئەوا هۆکارەکەی ئەوەیە کە
زاناو بانگخوازان بێدەنگن لە ئاستی رووداوەکاندا، بۆیە نمونەی “مامۆستا
کرێکار”م بۆ هێناوە.. ئەو لە هەموو روداوەکاندا دید و بۆچونی (تەعقیب و
تەرحی) تایبەتی ئەبووە ئەوەی بیرو بۆچونی خۆی بوبێت گەیاندوێتی، وەرن سەیری
کەسایەتی کرێکار بکەن، بەو هەموو دەربەدەری و ناهەمواری و ناڕەحەتیە بەسەر
ئەو زاناو بیرمەندە کوردە هاتووە هەیبووە زۆرکەم لە بانگخوازن و زانایان
ئەو ئەشکەنجەو ئازارەیان چەشتوە، بەڵام بەردەوام بووە لە حەقبێژی و
پەروەردەکردنی خەڵک بۆ ئیسلام..
هەمووتان باش ئەوە دەزانن کە کرێکار خاوەنی کەسایەتی خۆیەتی، من پێم وایە
ئێستا لە کوردستاندا جەماوەرێکی بێشومار خۆشیان دەوێت گوێ بۆ قسەی دەگرن،
تەنانەت کەم کەس و بەرپرس هەیە لە ئیسلامی عەلمانی تەلەفونەکانی دەنگی
ئەو پیاوەی تێدا نەبێت.
کەواتە خەڵکی گوێ بۆ پیاوی ئازاو خاوەن هەڵوێست و دیندار دەگرێت کە راستی و
حەق بۆ خەڵکی رۆشندەکەنەوە خەڵکی دەخەنەوە سەر ڕێگای راست و رێچکەکان بە
خەڵکی دەناسێنن.
ئەم باسەی کە کردم لەسەر م. کرێکار فەرمانی پێغەمبەر خوایە(صلی للە علیە وسلم) کە دەفەرموێت راستبێژ بن لە ووتنی حەق و مەترسن..
.. وَأَوْصَانِي أَنْ أَقُولَ الْحَقَّ وَإِنْ كَانَ مُرًّا..
واتا ئەبو زەڕی غیفاری دەفەرموێ خۆشەویستمان فەرمانی پێکردم کە حەق بڵیم گەرچی تاڵو تفت بێت و بەسەرمادا بشکێتەوە..
ئەوە زاناو بانگخوازو مەلایانەیی کە بە راستبێژ و فێرکاری خەڵکی ناسراون
بۆسەر رێگای راست هانی موسڵمانان ئەدەن لە لۆمەی لۆمەکاران ناترسن
کارەکەیان تەنها بۆ خوایە، سەروەرمان(صلی للە لیە وسلم) دەفەرموێت ..” ان
الله وملائكته واهل السموات والارضين حتى النملة في حجرها وحتى الحوت
ليصلون على معلم الناس الخير”
بەڕاستی بۆ ئەوانە خوا و فریشتەکان و ئەوەی لە زەوی ئاسمانەکاندایەو
تەنانەت مێرولە لە مەڵبەندی خۆیداو نەهەنگیش لە دەریادا دروودو دەنێرن بۆ
کەسی فێرخوازی زانا کە کاری چاكە بە خەڵکی دەناسێنن.
دەکرا من باسەکەم لە شێوەی لێوردبونەی و لێکۆڵینەوەیەکی سادە ئامێزو لە
قسەو باسێك کۆتایم پێ بێهنایە، بەڵام لەبەر ئەوەی خەڵکی هەموو دەڵێن شوێن
کەوتوی قورئان و سونەتی بۆیە لە سەر بنەمای فەرمودەی پێغەمبەرمان(صلی للە
علیە وسلم) باسەکانم دەڕازێنمەوە، چونکە هەموو دەڵێن شوێن کەوتی
پێغەمبەرین(صلی للە لیە وسلم) ..
چۆن زانایان بەم شێوە بێ دەنگی لێدەکەن لە کاتێکدا ئەو باس و خواستانەی کە
لەوڵاتی ئێمەدا هەیە؛ هەر لەسەر سیاسەت و حاکمیەت و هەموو ڕەهەندەکانی تری
ژیان کە پەیوەستە بە دینەکەمانەوە لە نێوانی حەڵاڵ و حەرامدا باس نەکراوە
“موشتەبیهە” چۆن دەکرێت لێی بێدەنگ بن؟
خۆ ئەوە تەنها باس کردنی حەڵاڵ و حەرام لە باسی زیناو ڕیباو ..هتد، ئەو
باسە فیقهیانەدا نەهاتووە وەك ئاماژەم پێداوە بەڵکو لە هەموو بوارەکانی
ژیاندایە. ئەم موشتەبیهاتانە زۆربەی زۆری خەڵکی نایزانێت، تەنها کەمێك لە
خەڵکی دەیزانن لێرەدا ئەم پرسیارە خۆی زیندو دەکاتەوە ئەو خەڵکە کەمە کێن؟
بێگومان زاناو بانگخواز و مامۆستایانی ئاینین..” إن الحلال بين وإن الحـرام بين وبينهما أمور مشتبهات لا يعـلمهن كثير من الناس”
نمونەی ژیانی سوڵطانی زانایانم بیردەکەوێتەوە “عزی کوڕی عەبدولسەلام”
لە کاتی ئازادکردنی مەمالیکەکاندا بە تایبەت سەرکردەکانی مەمالیك کە خۆیان
ئازاد دەکرد و دەکڕیەوە، هەڕەشەیان لە عزی کوڕی عەبدولسەلام کرد، کە دەبێت
بە ویستو ئارەزوی ئەوان قسەبکات، لای هەموان ئاشکرایە کە مەمالیك لە
سەردەمی خۆیدا خوێنڕژترین خەڵک بوون جاری وا هەبوو تەنها لەسەر شك و
گومان فەرمانی ئەدا بەسەر خەڵکیدا بە لەسێدارەدان و لە مل دانی!
عزی کوڕی عەبدولسەلام- رەحمەتی خوای لێبێت- کە لەسەر ڕاستبێژی و حەق
دەریانکردبوو لە دیمەشق هاتبووە وڵاتی میسر نشتەجێ بوو، مەمالیك دەریدەکەن
دەینێرنەوە بۆلای پیاوێکی گەندەڵ وەك “ناصر ئەیوب” کە حاکمی دیمەشق بوو بە
دوای خوێنی عزی کوڕی عەبدولسەلامەوە بوو، بەڵام ئەو رازی بوو بگەڕێتەوە بۆ
دیمەشق لە گەردنی بدرێت، بەڵام ئامادە نیە لە راستبێژی خۆی هەڵوێست
بگۆرێت، دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە لە وڵاتی میسر دەرکراوە عزی کوڕی
عەبدولسەلام، چونکە خەڵکی میسر خۆشیان دەویست و هەموو خەڵکی میسر بە جوتیار
و کرێکار هەموو پیشەوەرەکانیەوە دوای عزی کوڕی عەبدولسلام کەوتن ووتیان
ئێمەش لەگەڵتاین.. تا هەواڵیان برد بۆ “نەجمەدین ئەیوب” کە خەڵکی وڵاتەکەت
شوێن ئەو زانایە کەوتەون هەموو چونەتە دەرەوە لەگەڵی و کەس نەماوە تا تۆ
فەرمانڕەوای بکەیت، بۆیە ناچار خۆی بەدوایدا چوو عزی کوڕی عەبدولسەلامی
گەڕاندەوە. بە هەموو مەمالیکی ووت دەبێت گوێ بگرن بۆ فەرمانی عزی کوڕی
عەبدولسەلام..
ئەو نیشانەی حەقبێژیە، پاشان بووبە قازی لەسەردەمی نەجمەدین ئەیوبدا،
پاشان لەسەردەمی “شەجرەتولدورە”دا هەر ئەویش بوو توانی لە دەسەڵاتی
دابماڵێت، ئینجا هەر قازی بوو لەسەردەمی سەرۆك “ئەقتای”و پاشان لە
سەردەمی “ئەیبەك” و دواتر توانی لەگەڵ پیاوێکی وەك “سەیفەدین قوطز”دا بە
فتوای جیهادەکەی توانیان نەخشەی جیهان بگۆڕن هەموو تەتار لە “عەین جالوت”
لە ناو بەرن سوپاکەیان بشکێنن، بۆ رۆژێك لە رۆژان وازی لە ڕاستبێژی خۆی
نەهێناوە، بۆیە بوە بە سوڵتانی زانایان و بە سەربەرزی ژیاو مرد.
زانایان دەستیان هەبووە لە دەستنیشان کردن و لابردنی کاربەدەستانی
موسڵمانان و لە جۆری پلان دانان بۆیان بۆیە رویبضە نەیدەتوانی
فەرمانڕەوایی بکات لە کاری موسڵمانان و خەڵکی بە گشتی دەستێوەردانی هەبێت،
بەڵام کە زانایان بێدەنگ بوون ئەوا ئەو خەڵکە دەبنە رێنیشاندەری خەڵکی؛
ئینجا دەبنە یەکێك لە نیشانەکانی قیامەت کە بەنیشانەی فیتنە ناسراون،
کەواتە زاناو بانگخوازی بەڕێز تۆ بۆ خۆت والێدەکەیت کە لە خانەی.. نیشانەی
قیامەتدا جێگاتبێتەوە بۆ هەوڵدەرنیت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری بکەیت، چونکە
پێغەمبەرمان(صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت: ” إذا ضيعت الأمانة فانتظرو
الساعة ، قالو وكيف تضيع الامانة يا رسول الله ؟ قال : اذا وكل الأمر لغير
أهله “
قیامەت نایەت تا ئەوکاتەی کە ئەمانەت ناپارێزرێت وون دەبێت، هاوەڵان
فەرمویان کێ وونی دەکات ئەم ئەمانەتە؟ سەرەوەرمان(صلی للە علیە وسلم)
فەرمووی؛ ئەوکاتەی کە پۆست و مەقامێك یان کاندیدیەك دەدرێت بەکەسێك کە شیاو
نیە بۆ ئەو جێگاو پۆستە..
هۆکارەکەی ئەوەیە کە بانگخوازان و زانایان بێدەنگن!
چەندێك لە ووڵاتی ئێمە عەلمانی سەردارو ڕابەرایەتی موسڵمانان دەکەن کە گەل
هۆزەکەمان لە ٪٩٨خۆیان موسڵمانن، بەڵام هۆکار ئەوەیە کە ئێوە دەرفەتان
داوە بەوەی ئەوان قسە رۆشتوبن لە حەقبێژی دوورکەوتونەتەوە و ناتانەوێت رێو
شوێنی زانایان بگرنەوە بۆ لوقمە نانەکەتان دەترسن..
سەیرێکی ژیانی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل بکەن..
له سهردهمی “ئیمام ئهحمەد”دا واته له كۆتایی ژیانی “هارونه
ڕهشید”دا(ڕەحمەتی خوا لە هەردووکیان بێت) زەمەن و کاتیان له سهدهی
سێیهمی كۆچیدا دهبێت، فیتهیهك دروست دهبێت لهلایهن
“موعتهزیلهكانهوه” بڵاو دهبێتهوه له ناو خهڵكیدا كه قورئان
مهخلوقه؛ ئەم بیرو باوەڕە لە ناو خەڵکیدا پەرەدەسێنێت و كۆمهڵێك خهڵك
توشی بیروباوەڕی خراپ و داهێنراو دهبێت پێوهیهوه، هۆکارەکەی ئهوهیە
ههندێ فهلسهفهی یۆنانی و سریانی تهرجومه كراوهته هاتۆتە ناو جیهانی
ئیسلامییهوه وه ئیمام ئهحمهدیش بەتەواتی بەرپەرچیان دەداتەوە وه
لهناو خهڵكیدا بڵاویكردهوه كه قورئان كهلامی خوای موتهعاله و
ئهزهلییه و قهدیمه وهكو زانستی خوای موتهعال وایه، ئهم
ئایهتهشی ئههێنایهوه بە بهڵگه (وإن أحد من المشركين استجارك فأجره
حتى يسمع كلام الله ثم أبلغه مأمنه ذلك بأنهم قوم لا يعلمون)ئهمه
بهڵگهی ئیمامی ئهحمهد بوو …
ئەم ووتەیە زۆر سامناك بوو کە دەیانووت قورئان مەخلوقە واتا قورئان وەك
دروست کراوەکانی خوا وایە لە کۆتایدا لە ناو دەچێت، هەموو دروست کراوێك
نوقسانە، دەشێت دەستکاری بکرێت ئیمامی ئەحمەد ههموو جارێك ئهم ئایهتهی
پێ ئهوتنهوه (إِنَّا نَحْنُ نـزلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ
لَحَافِظُونَ) خوای گهوره مادام خۆی قورئانهكهی دابهزاندووه ههر
خۆشی دهیپارێزێت..
له پاشاندا کەسێك بەناوی”ئهحمهدی كوڕی ابی دوئاده” دهیویست به هێز
ئهم فیتنەیە و بیرەی خوی بڵاو بكاتهوه دوای مردنی هارونه ڕهشید، ئهم
خهڵكه به هێز و زەبری ئاگرو ئاسان وای لێكرا له سهردهمی”مهئمونی
كوڕی هارونه ڕهشید”دا كه خۆی و خەڵکی وڵاتەکەی گیرۆدەی بووبون بهم
بیروباوەڕەوە وه پێشی وابوو كه قورئان مهخلوقه، پاشان مەئمون ئازارو
ئەشکەنجەی خهڵكی ئەداو تاقی دەکردنەوە زاناکانی موعتەزیلەی دهنارد بۆ
بهغداد و شارۆچكهكانی تر كه خهڵك تاقی بکەنەوە بۆ ئەوهی بزانن كه
قورئان مهخلوقه یان نا..
لێرەدا ڕوداوێك روئەدات کە تەوەکولی مرۆڤ دەردەخات ڕاستبێژو گەیاندنی حەق مرۆڤ ئاوا وەبەردێنێت..
محمدی كوڕی نوح یەکێکە لە زانایانی ئەهلی سوننەت لهڕێگا دەیبهن بۆ لای
مهئمون نزا دەکات و دەڵێت؛ خوایە نەگەمە لای مەئمون گیانم بکێشیت نزاکە
دەست بەجێ گیرا دەبێت دەست بەجێ ناگاته ئهوێ و دهمرێت بەسەر دەستی
سەربازەکەی مەئمونەوە..
ئیمامی ئهحمهد کە محمدی کوڕی نوحی بینی بەو شێوە گیانی دەرچو بەسەر دەستی
پاسەوانەکەی مەئموندا چاو پڕ گریان بوو، جا لێرهدا نزایەکی زۆر سەرسامەنە
دەکات و چاو و دهست بهرز دهكاتهوه بهرهو ئاسمان دهفهرموێت:
خوایگەورە ئهم پیاوه واته مهئمون بوغرا بووه و ههڵه ڕهفتار دهكات
بهرامبهر صفاتی قورئانهكهت کە کەلامی خۆتە ئازاری زۆری پیاو چاكانی
تۆی داوە به لێدان وكوشتن خوایه گیان ئهگهر ئهم قورئانه كهلامی
جهنابته و مهخلوق نییه بهس ڕزگارمان بکە له شهڕی ئهم خەلیفەیە ..
ناگاته لای مهئمون ههواڵ دێنن كه مهئمون وهفاتی كردووه و دهستی
دهكرێتهوهو ئازاد دەکرێت و دهگهڕێتهوه بۆ ناو كهس و كاری، ئاخر
ئەمە نمونەی زانا و بانگەوازچی راستگۆو حەقبێژە..
پاشان لهدوای مردنی مهئمون “موعتهصیمی” برای دێته سهر فەرمانڕەوای
ئهم كهسه پیاویکی سەربازی به هێزی بوو بزوتنەوەیەکی سەربازی دروست
كردووه له خهلافهتی عهباسیدا وه توانا و هێزێكی زۆری ههبوو،
بهناوبانگه به فهتحی عاموریا وه به ههمانشێوه ئهمیش وهك مهئمون
موعتهزیله بوو زۆر توندڕهو بوو، ئهحمهدی كوڕی ئەبی دوئاد كه له
پێشدا ئاماژەم پێدا یهكێك بووه لهسهر دهستهی موعتهزیلهكان وه
یهكێك بووه له توندڕهوهكان، ههردەم دەیویست به هێز به زۆر ئهم
بیروباوەڕە بچهسپێنێت..
جارێکیتر ناردیانەوه به شوێن ئهحمهدی كوڕی حهنبهلدا وه پێیانگوت قورئان مهخلوقه؟
ئیمام ئهحمهد ههمیشه ئهو قسهیهی دووباره كردۆتهوه كه
ووتویهتی كهلامی خوای گهورهیه بۆیه چهند جارێكیش مونازهرهی لهگهڵ
ئهحمهدی كوڕی ئەبی دوئادهدا گرتووه ههموو جارهكان ئیمام ئهحمهد
سهركهوتوو بووه، بهڵام ئهوهنده توندڕهو بوون لهبهردهم ئهم
بیروباوەڕە موعهتزیلیهیاندا.. موعتهصیم بڕیاری دا كه زیندانی بكات یهك
ساڵ و نیو لهزینداندا بوو له كاتێكدا كه له زینداندا بوو موعتهصیم
دهچوو بۆلای و پێی دهوت؛ پێم بڵێ و مهترسه وه ئیمامی ئهحمهدیش بهم
شێوهیه وەڵامی ئهداتهوه دهفهرموێت: سوێند بە خوا به ئەندازەی دەنکە
خەردەلێك ترسم له تۆ نییه، ئهویش دهڵێم بیروباوەڕی ئیسلامی ئەهلی
سوننەتە.
دیسانەوە دەڵێت: ئهی ڕات چییه بهرامبهر به قورئان ئیمام ئهحمهدیش
فهرمووی قورئان ووتهی خوای گهورهیه و مهخلوق نییه ، ئهم جاره
دهیانهوێت بهشێوهیهكی تر بیگهڕێننهوه سهر ئهو مهنههجه
ههڵهیه بۆیه مامی دهنێرن بۆ زیندان وپێی دهڵێت؛ ئهحمهد تۆش وهكو
ئهو خهڵكه بهتوقیه خۆت ڕزگار بکە بۆ خۆت خستۆته ئەشکەنجەو ئازارەوە،
ئهویش دهڵێت؛ “مامه جاهیل ههر جاهیله ئهگهر زانایش بێدهنگ بێت ئهی
كێ زانست فێری ئهو خهڵكه بكات” مامی كه گوێی لهمه دهبێت دهزانێت
ئیمامی ئهحمهد دهتوانێت ڕووبهڕوی ئەو فیتنهیه ببێتهوه..
ڕۆژێك دەیانهوێت به قامچی لێدان ههڕهشهی لێبكهن بۆیە لەو كاتهدا
مەی خۆرێك له گهڵێدا زیندان دهبێت ئیمام ئەحمەد پێ دهڵێت، ئهترسم له
فتنهی قامچی، مەبەستکەی ئەوە نیە کە لە مردن بترسێت، بهڵكو لهوه
دهترسێ كهلهژێر لێداندا قسهكهی بگۆڕێت بۆیه پیاوه مەی خۆرهكه پێی
دهڵێت؛ ئهی ئهحمهد من تا ئێستا ههزار جهڵدەم خواردووه لهسهر
ئهوهی كه مەیم خواردووه تۆ ناتوانی بهرگهی ئهو جهڵدانه بگریت كه
لهبهر خوای موتهعاله؟
مەی خۆرەکە دەڵێت: تەنها قامچی یەکەم و دووەم ئازاری هەیە باقی ئەوانی تر لاشەت سڕ دەبێت گوێی مەدەرێ…
ئهمه دهبێته هۆی ووره پێدانهوهیهك به ئیمام ئهحمهد، دوای
ئهوه موعتهصیم بانگی دهكات و پێی دهڵێت؛ من دڵم بۆت دهسوتێ حهز
ناكهم لێتبدرێت تەنها ئهوهنده بڵێ قورئان مهخلوقه ئیمامی ئهحمهدیش
پێی دهڵێت شتێكم بۆ بێنه له قورئان و سونهتدا باسی مهخلوقی قورئان
بكات منیش جوابێكتان ئهدهمهوه.
لێدان دەست پێدەکات..
دوای ئهوه كه یهكهم قامچی لێ دهدهن دهڵێت: بسم الله…
دووهم قامچی لێ دهدهن دهڵێت: ماشاءالله…
سێیهم قامچی لێ ئهدهن دهڵێت: لا حول ولا قوة الا بالله…
چوارهم قامچێ لێدهدهن دهڵێت: قورئان كهلامی خوایه ودوای ئهوه بێدهنگ دهبێت تا سهد جهڵدهی لێ دهدهن..
ئهم ڕووداوانهی كه بهسهردا دێت له مانگی ڕهمهزاندایه، ئهحمهدی
كوڕی ئەبی دوئاد زۆر دڵی بۆی دهسوتێت دهڵێت: بهس بچپێنه بە گوێمدا بڵێ
قورئان مهخلوقه ڕزگارت دهكهم لهم عهزابه ئیمام ئهحمهدیش
دهفهرموێت تۆ وهره بهگوێچكهی مندا بچرپێنه بڵێ قورئان كهلامی
خوایه من لای خوای موتهعال داوات بۆ دهكهم كه له عهزابی جهههنهم
بتپارێزێت، ئهوهنده لێی دهدهن كه دهیبهن بۆلای دكتۆر(حەکیم)
دهڵێت: تا ئێستا لێدانی وام نهدیوه به هیچ كهسێكهوه پاشان ئاوی بۆ
دێنێت دهڵێت من بهڕۆژوم!…
لهسهر ئهو ههموو ئازاردان و لێدانهوه ڕۆژووهكهی نهشكاندوه،
لهدوای ئهمه ههربهردهوام دهبێت وه خهڵك لهشاری بهغدادا كه
دهبینن دەسەڵات بهرامبهر ئهم پیاوهدا وهستاونهتهوه زیاتر خۆشیان
دهوێت ئیتر بۆ دواجار ئهو خهڵكە خۆپیشاندان دهكهن و دهچنه بهردهم
باڵەخانەی خیلافەت به موعتهصیم دهڵێن؛ دهبێ دهریبێهنێت لە زیندان،
چونكه ئهو پیاوه پیاوی زیندانی کردن نییه، بۆیه موعتهصیم دهترسێت
لهوهی كه شۆڕش دروست ببێت دهری دەهێنێت له زیندان، بهڵام دهبێت دەست
بەسەر بێت له ماڵی خۆیداو نابێ هیچ وانەیەك بڵێتهوه و نابێ قوتابی
هەبێت و ووتاربدات لەمزگەوتدا.
لێرەدا مەبەستم ئەوە بوو ئەم پیاوە پارێزەری ئەهلی سوننەت و جەماعەیە، خۆ
بە پێوەری ئێستا بوایە دەبوو دەست بگرێت بە کڵاوی خۆیەوە با با نەیبات.
تۆی زاناو بانگخواز کەس بانگی نەکردویت بۆ هیچ لێپرسینەوەیەك بۆ ئەم ترسەت لە دڵی خۆتادا دروستکردوە.
پێغەمەبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت:” من كتم علما الجمه الله يوم القيامه بلجام من نار”
هەرکەس لە زانستێك و زانیاریەك لای خۆی بهێڵیتەوە خوای گەورە لە قیامەتدا
ئەیپێچێت بەقولاپێكەوە یاخودلغاو دەکرێت بە دەمیدالە ئاگری دۆزەخەدا..
کۆتایی بابەتەکەم بەوەدێنم کە زانایان و بانگخوازان بەرپرسن لەبەردەم هەموو
کارو فەرمانێکی موسڵماناندا تەنانەت لەبەرانبەر دەسەڵاتدارانە تەنانەت لەو
کەسانەی کە هەڵدەبژێرێن کە کاندیدن بۆ فەرمانڕەوای موسڵمانان، چونکە
بێدەنگیان خیانەتە لە خواو لە پێغەمبەرو موسڵمانان بە گشتی بە بەڵگەی ئەم
فەرمودەیە سەروەرمان (صلی للە علیە وسلم).. من ولَّى رجلاً على عصابة وهو
يجد في تلك العصابة من هو أرضى لله منه، فقد خان الله ورسوله وخان المؤمنين
واتا هەرکەسێك لە کۆمەڵێکدا بزانێت خەڵکی باشی تێدایە نەیکاتە سەرپەرشتی
موسڵمانان ئەوا خیانەت بکات لەوەی کە خەڵکی باشی نەناساندوە؛ ئەوە خیانەتی
لە خوا پێغەمبەرو موسڵمانان کردوە.
وەڵامی ئەو پرسیارە ئەدەمەوە کە خەڵکانێك ئەم ڕەوشەی ئێستا بە فیتنەی
سەردەمی عەلی کوڕی ئەبو تالیب و معاویە کوڕی ئەبوسوفیان دەزانن ڕەوشەکە
بەوشێوە دەهێنەوە -رەزامەندی خوا لە هەردووکیان بێت- کە گوایە کۆمەڵیك
هاوەڵ بێدەنگ بوون دانیشتون..!
وەڵامەکەی ئەم پرسیارە- ئەو هاوەڵە بەڕێزانە وەك سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس و
عەبدوڵای کوڕی عومەر..تاد – ڕەزامەندی خوایان لێبێت- هۆکارەکە ئەوە نەبوە
کە بێدەنگ بن، بەڵکو حەقیان نەزانیوە لای کێیە، بەڵام عەبدوڵای کوڕی عومەر
دەفەرموێت ئەگەر وەك بۆم دەرکەوت لەسەرەتاوە بۆم روون ببویە لەگەڵ عەلی
کوڕی ئەبوتالیب دەبووم شمشێرم لەگەڵ ئەو بەرز دەکردەوە، چونکە حەق لای ئەو
بوو، کەواتە ئەوان لە ڕەوشەکە تێنەگیشتون نەك دەست بە کڵاوی خۆیانەوە بگرن و
با نەیبات.
یاخود وەڵامی ئەو کەسانەی کە دەڵێن: بە کەسمان لێ زویر نەبێت، من بە
ئەزمونی خۆم لە هەموو حیزبەکان و موسڵمانە دانیشتوەکان و مامۆستای
ئاینەکان دەناسم وخەڵکێکی بەرێزو خۆشەویست لەهەموویان دەناسم لەسەر
مستەوای قیادی و تەنانەت خەڵکی گشتی پەیوەندیم لەگەڵ هەموو لایەك
توندوتۆڵە، رۆژێك لە رۆژان بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە کە دڵێ موسڵمانم
لێزویر دەبێت لەسەر رەخنە ، ئەوی زوویر بوو چەند جارێك دەڵێن گەردنمان
ئازاکە، ئەگەر نەشیکرد ئەو سوپاس بۆ خوا قیامەت هەیە، من زۆر بە عەیبەو
عاری دەزانم خەڵکی لەسەر حیزبایەتی دڵی لەیەکتر بێشێت بەتایبەت لە ناو
ئیسلامیەکاندا.
ووتەکەی کاکە ئەحمەدی خەیاتتان بۆ دووبارە دەکەمەوە : ئەگەر چوار پیاوی
پیاوانەی وەك مامۆستا کرێکارمان هەبوایە کەی ئێستا بارو گوزەرانی موسڵمانان
بەم شێوە دەبوو.
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ ..