20/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ناڵی "فرانس 24"
"فرانس 24" كه‌ناڵێكی ئاسمانی هه‌واڵی نێوده‌وڵه‌تیه و بیست و چوار سه‌عات به‌رده‌وام ئیش ئه‌كات په‌خشه‌كه‌ی له دیسێمبه‌ری 2006 ده‌ستی پێكرد ، ناوه‌ندێكی راگه‌یاندنی راسته‌قینه‌ی هه‌واڵیه و به‌رنامه‌كانی راسته‌وخۆ به هه‌رسێك زمانه‌كانی فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی پێشكه‌ش ئه‌كات ، له سه‌عات دووی دوای نێوهرۆیهوه تا ناوه‌راستی شه‌و به كاتی پاریس به‌رنامه‌كانی به زمانی عه‌ربی پێشكه‌ش ئه‌كات .
(فرانس 24) هه‌واڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به بۆچونێكی فه‌ره‌نسیانه‌ی متمانه پێكراو ئاڵوگۆر ئه‌كات و بۆچونه جیاوازه‌كان وه‌رده‌گرێت و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ئه‌كات ، له‌گه‌ڵ رۆشنبیری و لێكۆڵینه‌وه‌ی قۆڵ بۆ هه‌واڵه‌كان ئه‌كات ، كه‌ناڵێكی به خۆرایه و موشه‌فه‌ر نیه ، بینه‌ران ئه‌توانن به هه‌رسێ زمانه‌كان بینه‌ری بن له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی دروست كراوی سه‌ره‌كی كه لقێكه سه‌ر به راگه‌یاندنی بیسراو بینراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسیه ، تیمه‌كه‌ی پێكهاتووه زیاتر له (530) كارمه‌ند ، له نێویاندا (260) كارمه‌ند تهقهنین و (65) كارمه‌ند تایبه‌ت به ریكلام و دابه‌ش كردن و (260) رۆژنامونوسی له (35) وڵات‌دا به‌لایه‌نی كه‌م به دوو زمان ئیشی بۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌توانن قسه‌ی پێبكه‌ن و توانای به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای نوێیان هه‌یه ، وه كه‌ناڵی (فرانس24) له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئیش له‌گه‌ڵ زیاتر له (1000) په‌یامنێردا ئه‌كات ، به‌تایبه‌تی په‌یامنێرانی سه‌رده‌میانه و له لایه‌كی تریشه‌وه چه‌ندین رۆژنامه‌نوسی تر له تۆڕ و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندندا به گرَبهستی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیمزا كردون .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
راگه‌یه‌ندكار (ڤێرجینی) بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئه‌ڵێت "ئه‌و ناوچانه‌ی كێشه‌یان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت په‌یوه‌ندیه مرۆڤایه‌تیه‌كان جوانترین وێنه‌یان هه‌یه" .
بێژه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی (فرانس24) وتی "عاشقی كاری مه‌یدانی و روماڵی روداوه گهرمهكانم" .
(ڤێرجینی هرز) بێژه‌ری فه‌ره‌نسی به‌رهه‌مهێنه‌ری چاوپێكهوتنهكانه له كه‌ناڵی ئاسمانی (فرانس 24) پێش دوو ساڵ له گوانتانامۆ نزیك له بینایه‌ی دادگای سه‌ربازی ناسیم ، كه چاوه‌رێی دادگای كردنی كێشه‌ی (خالید شێخ محمد) رێكخه‌ری هێرشه‌كانی سێپته‌مبه‌ر و چوار له گه‌وره هاوه‌ڵه‌كانی ئه‌كرد ، كه بریتی بون له (ره‌مزی كوری شه‌یبه و مسته‌فا ئه‌حمه‌د و وه‌لیدی كوری عه‌تاش و عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز) .
زۆر چالاكانه له به‌یانیه‌وه تا خۆر ئاوابون كاری ئه‌كرد و زۆر به خێرای له‌گه‌ڵ هاورێكانی و ئهنجێلایۆ كه كامێراكه‌ی بۆ ئه‌گواسته‌وه و كامێره‌مانی بو هاتوچۆی ئه‌كرد و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ سه‌رباز و پارێزه‌ره سه‌ربازیه‌كان و ئه‌وانی تردا له خزم و كه‌س و كاری قوربانیه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سێپته‌مبه‌ردا ئه‌نجام ئه‌دا كه بۆ چاودێریكردنی دادگای كردنه‌كه هاتبون .
(ڤێرجینی) عاشقی روماڵی روداوه گه‌رمه‌كان و رۆیشتنیه‌تی بۆ ناوچه مه‌ترسیداره‌كان ، پێشتر له كاتی هێرشی ههڵگهراوهكان بۆ سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رۆیشتبو بۆ تشادی پایته‌ختی ئهنجمێنیا ، وه ساڵی دواتریش رۆیشتبو بۆ مهدیكشقهر كاتێك (ئاندری راجۆلینا) سه‌ركرده‌ی ئۆپزسیۆن بو به سه‌رۆكی راگوزه‌ر له دوای وه‌رگرتنی ده‌سته‌ڵاتداریه‌تی ته‌واو له ده‌زگا سه‌ربازیه‌كان ، له هه‌مانكاتیشدا كه (باراك ئۆباما) سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئیمزای فه‌رمانی جێبه‌جێ كردنی داخستنی گرتوخانه‌ی گوانتانامۆی له كوبا كرد ئاماده‌بو ، وه تیایدا داوای له لێكۆڵه‌ران كرد كه پابه‌ندبن به رێككه‌وتننامه‌كانی جنێڤ ، وه له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی دیسێمبه‌ری كانونی یه‌كه‌م 2008 له هاڤانای پایته‌ختی كوبا ئاماده‌بو كه به بۆنه‌ی یادی په‌نجا ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆرشهكهیانهوه له كوبا سازیان كردبو ، وه هه‌ر له كوبا چه‌ندین به‌رنامه‌ی به‌ناوی (رۆژه‌كانی كچه په‌یامنێرێك له یادی هه‌ستان به شۆرشی كوبا) تۆمار كرد .
(ڤێرجینی) كچه بێژه‌ری فه‌ره‌نسی له ژینگه‌یه‌كی رۆشنبیری و زمانه‌وانیدا گه‌شه‌ی كردووه ، له دایكێكی فهرهتسی و باوكێكی ئه‌ڵمانی له‌دایك بووه و گه‌وره بووه ، سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئیسپانیا خوێندووه ، دواتر له ستراسبۆرگ پێش ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ تهلهفیزۆرنی فه‌رمی وڵات‌دا بكات بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له به‌شی رۆژنامه‌وانیدا خوێندویه‌تی ، ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌مان له رێگه‌ی ئیمێلی ئه‌لیكترۆنیه‌وه به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامدا .
كاری رۆژنامه‌نوسیت چۆن ده‌ست پێكرد؟ وه ئایا هیچ لهحهزهیهكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ژیانتا هه‌بو ته‌ئكید بكاته‌وه كه تۆ كارێكی گونجاو هه‌ڵده‌بژێریت؟
موماره‌سه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسیم له كاتی خوێندنی زانكۆدا له كۆلێژی راگه‌یاندن له ستراسبۆرگ له فه‌ره‌نسا ده‌ست پێكرد ، ئه‌و كاته روماڵی روداوه رۆشنبیریه‌كان (ئاهه‌نگه‌كانی گۆرانی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و رۆشنبیره‌كان و نوسه‌رانی شانۆدا) بۆ رۆژنامه ناوخۆییهكانم ئه‌كرد ، كاتێكی دیاریكراوم له بیر نیه به‌ڵام هه‌مو كاتێك له وڵاتێكی نوێ و مه‌یدانێكی نوێدام ، سوپاسی خوا ئه‌كه‌م و زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ئه‌زانم كه منی كرد به رۆژنامه‌نوس و په‌یامنێری رۆژنامه‌وانی .
ئایا ده‌كرێت كه‌مێك باسی خۆت بۆ خوێنه‌ری رۆژنامه‌كه‌مان بكه‌یت ، بۆ نمونه فێربون و شاره‌زایت له بواره‌كانی ته‌له‌فیزۆن و راگه‌یاندن؟
ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا ئه‌وه بڵێم كه من له ناو خێزانێكدا له ئه‌ڵمانیا له ناو ژینگه‌یه‌كی دوانه‌یی رۆشنبیری و زمانه‌وانیدا له‌گه‌ڵ دایكێكی فه‌ره‌نسی و باوكێكی ئه‌ڵمانیدا گه‌شه‌م كردووه ، بێگومان له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا هه‌مو به‌ها و یاساكان فێربوم ، وه له قۆناغی مناڵیمدا شه‌یدای بێژه‌ری و هه‌واڵی ته‌له‌فیزۆنی بوم ، وه حه‌زیشم له گه‌شت و گه‌ران بو . له دوای كۆتای هاتنی خوێندنم له قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی – فه‌ره‌نسی له شاری فێربۆرغی ئه‌ڵمانیا رۆیشتم بۆ خوێندنی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له شاره‌كانی ستراسبۆرگ و پاریس و غانادای ئیسپانیا ، وه له ئه‌مریكا و به‌رلین مامه‌وه ، دواتر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له كۆلێژی رۆژنامه‌وانیدا له ستراسبۆرگ خوێندم ، وه دوای ئه‌وه‌ش به چه‌ند مانگێكی كه‌م كارم له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزۆنی فه‌رمی فه‌ره‌نسادا كرد ، و رۆیشتم بۆ تایله‌ند و وه‌كو په‌یامنێری ئازاد بۆ چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی كارم كرد .
باشترین به‌رنامه كه خۆت به‌رهه‌مت هێنابێت؟
حه‌زم لێیه كار بكه‌م بۆ به‌رنامه‌ی (په‌یامنێران) و به‌رنامه‌ی (به‌دواداچون) له كه‌ناڵی (فرانس24) كه بۆ ماوه‌ی (13) خولهك راپۆره هه‌واڵ پێشكه‌ش ئه‌كات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجم راده‌كێشێت به‌رنامه‌ی جۆراوجۆره له كاردا ، له روماڵ كردنی روداوه گه‌رمه‌كانه‌وه بۆ به‌دواچونی ته‌له‌فیزۆنی و هه‌روه‌ها كاری مه‌یدانی و پێشكه‌ش كردن و به‌شداری كردن وه‌كو پسپۆری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له سدیۆكانی كه‌ناڵی ئاسمانی (فرانس24) .
ئایا حه‌ز به شوێنی مه‌ترسیداری وه‌كو گوانتانامۆ و ئه‌فغنستان و پاكستان ده‌كه‌یت؟ گرینگ‌ترین لایه‌نه‌كانی كار له‌و ناوچانه‌ی حه‌زیان پێده‌كه‌یت یان لێیان ئه‌ترسیت كامانه‌ن؟
هه‌ست كردن به ترس رێژه‌ییه ، ئه‌و ناوچانه‌ی تاراده‌یه‌ك و به رێژه‌یه‌ك ترسی بۆ سه‌ر رۆژنامه‌نوسان و لێكۆڵه‌ران و یاریده‌ده‌رانی ئێمه هه‌یه ، ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و شوێنانه كار ئه‌كه‌ین ، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان و خێزانه‌كانیان زیاتر له ئێمه توشی هه‌ره‌شه ئه‌بنه‌وه ، ئه‌وه‌ش كارێكه كه پێویسته به‌رده‌وام له یادمان بێت ، به‌ڵام به نسبه‌ت خۆم ، من زیاتر عاشقی كارم له‌و شوێنانه‌ی كه جه‌مسه‌ری ئاگادار كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندن و ئاگادار كردنه‌وه‌ی جیهانه ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش من له راده‌به‌ده‌ر شه‌یدای ئه‌وه‌م كه خۆم له شوێنێك بوه‌ستم كه روداوه راسته‌قینه‌كه‌ی تێدا رویداوه ، و ته‌نها پشت نایهستم به وتیان و یان ده‌ڵێن ، سه‌ره‌رای ئه‌وه له‌وێ هه‌ستێكی زۆر گه‌وره هه‌یه ناتوانی له ده‌وڵه‌ته بێكێشهكان هه‌ستی پێبكه‌ی ، وه له ناوچه ناكۆك له‌سه‌ره‌كان په‌یوه‌ندیه مرۆڤایه‌تیه‌كان له جوانترین وێنه‌دایه و به‌پێچه‌وانه‌ی شوێنه ئارامه‌كان كه په‌یوه‌ندیه مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه .
وه هه‌مو ئه‌و شوێن و كاتانه‌ش مرۆڤ ئه‌توانێت كاری خێر یان شه‌ریان تێدا بكات ، بۆنونه ئازایه‌تی خه‌ڵكی رۆما كاریگه‌ری زۆری تێ‌كردم سه‌ره‌رای گه‌مارۆدان و بێبه‌ش كردنیان له یارمه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به هۆی حوكمی سه‌ربازیه‌وه ، ئه‌وان به جۆرێك خوڵكاون حه‌ز به یارمه‌تیدان و هاوكاری كردنی قوربانیدانه‌كان ئه‌كه‌ن ، زۆرێكیان له كاتی قسه كردنیان بۆ رۆژنامه‌كانی بیانی ناترسن و باكیان به هیچ شتێك نیه ، بۆ نمونه ده‌ربرینی بۆچونی خۆیان له ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی تێیكه‌وتون ئه‌وه‌ش وانه‌یه‌كی زۆر رونه له هیوابه‌خش له ناو ئه‌و تاكانه‌ی له كۆماری كۆنگۆی دیمۆكراسیدا چاومان پێیان كه‌وت به‌تایبه‌تی ئافره‌ته‌كانیان كه بونه‌ته قوربانی به زۆر لاقه كردنیان .
پێشتر هه‌وڵت داوه فێری زمانی عه‌ره‌بی بیت بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌گه‌ڵ یه‌كێك له وێستگه‌كانی ته‌له‌فیزۆنی عه‌ره‌بیدا بكه‌یت؟
به‌ڵێ ، هه‌وڵمداوه ، چونكه كه‌ناڵی (فرانس 24) جگه له به‌شه ئینگلیزیه‌كه‌ی و فه‌ره‌نسیه‌كه‌ی په‌خشی عه‌ره‌بیشی هه‌یه ، بۆیه گرینگییه‌كی زۆر ئه‌ده‌م به فێربونی زمانی عه‌ره‌بی و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش من سه‌ردانی جیهانی عه‌ره‌بی ئه‌كه‌م .
به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه من پێم خۆشه راسته‌وخۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ تاكه‌كاندا بكه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شتوانم قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌م و زمانه‌كه‌یان نه‌زانم ، گرینگ ئه‌وه‌یه من بتوانم هیچ نه‌بێت بتوانم شتێك ده‌رببرم ئه‌گه‌ر به‌چه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌میش بێت وه‌كو سڵاو كردن و سوپاس كردن .
وه هه‌لم بۆ ره‌خسا و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته و به‌چڕوپڕی له زمانه جوان و شێعریهكهی په‌یوه‌ندی بكه‌م به په‌یمانگای جیهانی عه‌ره‌بی بۆ فێربونی زمانی عه‌ره‌بی ، كه چه‌ند شتێكی فێركردم و وای لێكردم به‌رده‌وام بم ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌متوانیوه به‌رده‌وام بم ، ئه‌وه‌ش به‌هۆی كاری زۆر و به‌تایبه‌تیش له‌م دوایانه‌دا به له‌دایكبونی كچه‌كه‌مان به‌ناوی یۆنا .
قورسترین ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ی تا ئێستا ئه‌نجامت دابێت كامانه‌ن؟
خۆشترین چاوپێكه‌وتن چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی خاتو (كریستین بارید) بو كه مێژو نوسێكی ئافره‌تی فه‌ره‌نسیه ، وه دكتۆره (رهشیقه ریدی) له زانكۆی قاهیره ، هه‌ردوكیان زۆر خۆش بون و به‌هێزبون . وه قورسترین و گه‌وره‌ترین وناخۆشترین چاوپێكه‌وتنیش بۆ من ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی (ئیدرس زیبی) سه‌رۆكی تشادی بو ، كه هه‌ستم به قورسی روماڵ كردنی ئه‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بوایه له ماوه‌ی "12" خوله‌كدا باسی هه‌مو بایهتهكانی (په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ سودان و شه‌ری له دژی ههڵگهراوهكان و شه‌ری له دژی تیرۆر و یارمه‌تیدانی ئه‌مریا و چه‌ندین شتی تر ...) له‌گه‌ڵیدا باسم كرد بایه به‌ڵام ئه‌ویش زۆر به له سه‌رخۆیی وه‌ڵامی ئه‌دامه‌وه .
ئایا ئه‌توانی هه‌واڵ به خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌مان بده‌ی له‌سه‌ر ئه‌زمونت له روماڵ كردنی ئاهه‌نگه‌كانی جه‌ژنی په‌نجاهه‌مین ساڵه‌ی شۆرشی كوبا و گه‌یشتنی (ڤیدڵ كاسترۆ) به ده‌سته‌ڵات؟
زۆر خۆش و گاریگه‌ر و قورس بو بۆ پێشكه‌ش كردنی راپۆرتێكی بێلایه‌ن ده‌رباره‌ی كاروباری ئه‌و وڵاته كه هه‌وڵدانێك بو بۆ ده‌ركردنی زۆرێك له عیباراته گاڵته جاریه‌كان كه كاریگه‌ری په‌رچه‌كرداری ئایدۆلۆژی له‌سه‌ر بو ، وه كوبا دهوڵهتیكه هاورێی رۆژنامه‌نوسان نیه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا به هاتنه ژوره‌وه و سه‌ردانی كردنی فه‌رمی رۆژنامه‌نوسان بۆ ناو وڵاتی كوبا به‌ده‌ستی هێناوه هه‌لێك دروست بووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌راده‌یه‌ك هه‌ر ترسم هه‌یه كه ئه‌بێت ملكه‌چی مه‌رجه‌كانی ده‌سته‌ڵاتدارانی ناوخۆ ببم یان ئه‌بێت قبوڵی بكه‌م له ژێرچاودێری دابم ، له‌گه‌ڵ ئه‌و سهرمانهشدا هێشتا نه‌بۆته روداوێكی ره‌ها ، به‌ڵام تاراده‌یه‌ك ئه‌توانم به ئازادانه بجوڵێمه‌وه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌مو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵكای كوبادا ئه‌نجام بده‌م ، هه‌ر له به‌رپرسانه‌وه تا ئه‌گاته هاوڵاتیان له ناو شه‌قامه‌كانه‌وه ، زۆر سه‌رسام بوم به‌و كه‌مه ئازادیه‌ی تاكه‌كان له‌ناو ئه‌و دورگه‌یه‌دا هه‌یانه و هێشتا ره‌خنه‌ش له بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌ڵاتی ده‌گرن ، ته‌نانه‌ت من خۆم زۆر دڵنیابوم و خۆشحاڵ بوم له ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنێكی مێژوی له‌گه‌ڵ لاوانی ئۆپزسیۆندا له‌وانه‌ش به‌رهه‌ڵستكار (یوانی سانشێز) كه هه‌ڵمه‌ته‌كانی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌نته‌رنێت چڕ كردۆته‌وه . دواجار دوای دوهه‌فته له كاركردن هه‌ستم به كه‌م و كوری له هه‌ڵوێستا ئه‌كرد ، وه كاتێك راپۆرتێك ئاماده ئه‌كه‌م و ته‌واو ئه‌بێت زۆر له راده‌به‌ده‌ر خۆشحاڵ ئه‌بم به‌تایبه‌تی كاتێك هه‌ست ئه‌كه‌م تاكه‌كانی ئه‌و وڵاته گوێیان له ده‌نگم ئه‌بێت و هه‌ست ئه‌كه‌ن كه راپۆرته‌كه به‌شێكی راسته‌قینه‌ی لایه‌نی ئه‌وانی ده‌رخستووه .
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تاچه‌نده گرینگه بۆ په‌خش كردن و روماڵ كردنی له هه‌واڵه‌كانی رۆژانه‌ی خۆتدا؟
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ته‌وه‌ره‌یه‌كی گرینگی پێدانی كه‌ناڵی (فرانس 24) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه په‌خشه‌كه‌ی به‌زمانی عه‌ره‌بیه ، وه ئه‌وناوچه‌یه‌ش ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی گرینگی پێدانی كاروباری جیهانیه .
ئایا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر چاوپێكه‌وتنێك پێویسته سه‌ره‌تا ره‌زامه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی (فرانس 24) به‌ده‌ست بێنیت؟ ئایا بووه بهرێوهبهرهكهت چاوپێكه‌وتنێكت ره‌ت بكاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر رویداوه هۆكاره‌كه‌ی چیبووه؟
پێویسته تۆ به‌رده‌وام پێشنیار و بۆچونی كه‌سه‌كان وه‌ربگریت ، و چاوه‌روانی ره‌زامه‌ندی و رێنماییان بكه‌یت تا ئاراسته‌ت بكه‌ن ، به‌ڵام به‌ده‌ست هێنانی ره‌زامه‌ندی بۆ ته‌رخان كردن و سه‌رپشك كردنی ، به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵ پویست ناكات برسیار بسه‌پێنێت به‌سه‌رتا ، وه زۆر جار ئه‌كرێت ره‌ت بكرێته‌وه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ت گرینگیه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وتۆی بۆ بینه‌رانی كه‌ناڵه‌كه نه‌بێت .
له كاتی كاركردنت هه‌ستاوی به سه‌ردانی كردنی زۆرێك له وڵاتان ، كاركردن له چ ده‌وڵه‌تێك زۆر قورس و ناخۆش بووه؟
له دارفۆر و بۆرما و كینیا له كاتی روداوه‌كانی تێكدان و به‌دواداچونی كوده‌تای سه‌ربازی مودهغشقهر و چه‌ند وڵاتێكی تر ، سه‌یر له‌وه‌شدایه چه‌نده بارودۆخه‌كه قورس و ترسێنه‌ر بێت ئه‌وه‌نده‌ش كاره‌كه به‌لاته‌وه خۆش ئه‌بێت و ئاسوده‌ت ئه‌كات و تام و چێژی لێوه‌رده‌گریت ، هه‌ندێكیش پێیان وایه ئه‌وه جۆرێكه له ماسۆشی ، به‌ڵام قورسه كاریك به‌ته‌نها بكه‌یت ، دواجاریش هه‌ر خۆشه و ئاسوده‌ی .
چه‌ند كه‌س وه‌كو تیمی كار له‌گه‌ڵ تۆدا كار ئه‌كه‌ن؟
ته‌نها رۆژنامه‌نوسێكی وێنه‌گری ڤیدیۆیه ، و زۆرجاریش هه‌ر وه‌كو جاران به‌ته‌نها خۆم ده‌رئه‌چم ، زۆرجاریش ته‌نها هاورێیه‌كی عه‌ره‌بی یان ئینگلیز هاورێتیم ئه‌كه‌ن ، به‌ڵام كاتێك له پاریس چاوپێكه‌وتنێك ئه‌نجام ئه‌ده‌م تیمێك هاورێتیم ئه‌كات كه نابێت له شه‌ش كه‌س كه‌متر بێت ، كه له كاره‌كان و چاودێری كردنی میوانه‌كه‌دا یارمه‌تیم ئه‌ده‌ن .
تا ئێستا چاوپێكه‌وتنت له‌كه‌ڵ چ كه‌سێكدا كردووه كه زۆرترین ناوبانگی هه‌بوبێت؟
ناتوانم كه‌سێكت پێ‌بڵێم كه زۆرترین جهمارو ناوبانگی هه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌توانم هه‌واڵی ئه‌و كه‌سه‌ت پێ بڵێم كه من چاوپێكه‌وتنم له‌گه‌ڵیدا كردووه زۆرترین تاموچێژم لێوه‌رگرتووه و ئاسوده بووم ، له‌وانه‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی كینیا له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2009 كه نه‌خۆش بو له‌سه‌ر جێكا بو ، كاتێك رۆیشتم بۆ كینیا له‌دوای كوژرانی ده‌یان كه‌س و لاقه‌كردنی چه‌ندین ئافره‌ت له لایه‌ن سه‌ربازه‌كانه‌وه له‌كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئۆپزسیۆن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدا ، و به‌سه‌ركردایه‌تی كاپتێن (مو‌سا دادیس كمارا) له‌گه‌ڵ په‌خش و روماڵ كردنی هه‌واڵه‌كه‌شدا حه‌زم ئه‌كرد ئه‌وه رون بكه‌مه‌وه كه ئه‌و كه‌سێكه وێنه‌كه‌ی و بۆچونه‌كانی و شێوه و كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی پیاوێكی سه‌ربازی نیه ، هه‌مان رۆژ بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌تنی ته‌له‌فیزیۆنی له‌گه‌ڵیدا ره‌زامه‌ندیم وه‌رگرت و رازی بو ، وه پێشوازی لێكردم ، و نیوه‌رۆ له ناو جێگارهیدا راكشابو ، پێی وتم "كچه‌كه‌م ته‌مه‌ن 14 ساڵیه‌كه (له‌لای دانیشتبو) راوێژكارمه" ، به‌ڵام ئه‌وه قسه‌یه‌ك بو نه ئه‌كرا باوه‌ری پێبكرێت ، وتیشی هه‌مو چاوپێكه‌وتنه‌كانم هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی رۆژنامه‌وانیان له‌سه‌ر به‌ده‌ست بێنم ، چاوپێكه‌وتنه‌كه زۆر خۆش بو به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌هه‌مانكاتدا بیرم كه‌وته‌وه زیاتر گرینكی به وڵاته‌كه‌ی خۆم بده‌م كه به‌خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌هاتبێت .
وه‌رگێرانی له عه‌ره‌بیه‌وه ئیسحاق عه‌لائه‌دین له به‌غدا