21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره سه‌رنویشت سازه
سبه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌كوردستان وگشت ده‌وڵه‌وتولایه‌ن وناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه سه‌رقاڵی مه‌زه‌نه‌كردنی ئاكامه‌كانن وهه‌ریه‌ك به‌پێوه‌ری خۆی ڕای خۆی هه‌یه‌له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان ولیسته‌كانیش ئه‌وانه‌ش كه‌زیاترخۆی ئاماده‌كردوه‌زیاترله‌خه‌می زیاتركردنی ده‌نگوكورسیه‌كانیانن , بۆیه منیش وه‌ك خه‌مخۆروچاودێریكی خۆماڵی ڕاوبۆچونی خۆم له‌سه‌رئاكامه‌كان به‌م شێوه‌یه مه‌زه‌نه‌ده‌كه‌م وهیوادارم پێكابێتم .
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بزانین كه‌بارودۆخه‌كه‌له‌م كاته‌دا به‌جۆرێك هه‌ستیاره كه ئاكامه‌كان كاریگه‌ری ده‌كه‌نه‌سه‌رزۆرێك له‌ڕوداوونه‌خشه‌وپلان له‌ناوخۆی هه‌رێم وعێراق وده‌وربه‌رو به‌م بایه‌خدانه‌ش ئاكامه‌كان وگۆڕانكاریه‌كانی به‌رهه‌می ئه‌وهه‌ڵبژاردنه‌ش ده‌بنه جێی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ونه‌خشه ڕیگای خۆیان بۆمامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما نوێیه داده‌ڕێژن به‌وپێیه كورد ده‌چێته قۆناخێكی نوێ كه‌ده‌بێت ئیداره نوێیش له‌ئاست ئه‌وچاوه‌ڕوانیه‌هه‌مه‌لایه‌نه‌دابێت .
پاش ئه‌وه‌ش ئه‌نجام دانی پرۆسه‌كه‌به‌وشێوه‌نیمچه‌كراوه‌یه‌وهه‌رلایه‌نێك به‌لیستێكی جیاواز باشترین تاقیگه‌یه‌تاكو هه‌رقه‌واره‌ولایه‌نێك ئاست وڕێژه‌ی حه‌قیقی خۆی بزانێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌وبه‌ڕه‌یه‌ی وه‌ده‌ستی ده‌هێنێت پێ ڕابكێشێت نه‌ك هاتوهاواری بانگه‌شه‌كه‌ی گوزه‌رانی خه‌ڵكی شێواندبوكه‌هه‌ندێك له‌وقه‌وارانه‌هه‌رچییان هه‌بوله‌مسه‌رتائه‌وسه‌ردیانبرده شاره جیا جیاكان تاكو خۆیان له پێشوازی خۆیاندابون .
ئیترمه‌سه‌له‌ی ڕێژه‌ش بۆخۆی گرنگی له‌وه‌دایه كه‌هه‌رچی زیاتربێت دیاره‌له‌سودی گشتی جه‌ماوه‌ری كورد دایه‌و به‌وه‌ش گه‌لی كورد براوه‌ده‌بێت ته‌نانه‌ت پێش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانیش ,دیاره‌هه‌رچی ڕێژه‌كه‌به‌رزتربێت كورسیه‌كان ده‌نگوڕه‌گی زیاترده‌بێت وقه‌واره‌یه‌كیش ڕێژه‌ی پێویست نه‌هێنێت بۆكورسی ڕه‌نگه ئیترمافی ئه‌وه‌ی نه‌بێت سود مه‌ندبێت له‌دارایی گشتی كه‌جاران بۆی ته‌رخان ده‌كرا .
دێمه سه‌رمه‌زه‌نه‌ی ئه‌نجامه‌كان كه‌من پێم وایه ئه‌جاره لایه‌نێكی سه‌ره‌كی كوردستان زۆرینه‌یه‌ك ده‌هێنێت له‌جارانی زیاتر به‌ڵام نه‌ك زۆرینه‌ی ڕه‌ها كه بتوانێت به‌ته‌نها كابینه پێك بهێنێت , به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وحاڵه‌ته‌حوكمدارییه‌ی پێش‌و نامێنێت وپێده‌چێت حكومه‌تی ئه‌مجاره‌بنكه‌به‌هێزبێت به‌چه‌ندلایه‌نێكی سه‌ره‌كی وبراوه كه‌سه‌رۆك وه‌زیران دیاره‌له‌وپارته‌سه‌ره‌كی وسه‌ركه‌وتوه‌بێت ودوجێگری هه‌بێت له‌دولایه‌نی پله دووسێ ودولایه‌نی تریش كه‌پاش ئه‌وان دێن به‌ڕێژه به‌شداری كارایان هه‌بێت , به‌م پێیه كابینه‌یه‌كی به‌هێزوڕیشه‌داركه‌له‌ئاستی ئه‌وقوناخه نوێیه‌ی كوردستان دابێت .
په‌رله‌مانیش دیاره كاراترده‌بێت وسه‌رۆكه‌كه‌ی جێی خۆیه‌تی له‌قه‌واره‌ی براوه‌وزیاترده‌نگی هێنابێت له‌ناولیسته‌كه‌ی خۆیدا تاكو بتوانێت بڕیاره‌كانی به‌هێز تر بێت وپاڵپشتێكی كارای حكومه‌ت بێت له پرۆسه‌ی بوژانه‌وه‌و پێشكه‌وتنی كوردستاندا .
ئه‌مه‌ی كه‌باسم كرد خه‌ون نیه به‌ڵكوئه‌وه نزیكترین بۆچونه بۆئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره كه زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری كورد چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن .
دو‌ریش نیه لایه‌ن وده‌وڵه‌تی وه‌ها هه‌بن به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌وه‌دا ببینن كه ڕێژه‌كان به خه‌یاڵی خۆیان نزیك بن له‌یه‌ك یان هه‌ندی موفاجه‌ئه‌ی بۆ بخوازن كه‌له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌رێمه‌كه‌مان له‌بازنه‌ی به‌تاڵدا بسوڕێته‌وه‌وئاماده‌كاریمان نه‌بێت بۆ هیچ گۆڕانكارییه‌ك . دیاره ئه‌م ئه‌گه‌ره نه‌خوازراوی زۆرینه‌وپێچه‌وانه‌ی واقعی كوردستانیشه .