21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
کاندیدێكی یەکیتی نیشتیمانی : خۆم کاندید نەکردووە بۆ ئەوەی ببمە هاوکاری بارزانی
ریواز فایه‌ق کاندیدی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك بلاَویكردۆتهوه ده‌ڵێ : خۆم کاندید نەکردووە بۆ ئەوەی ببمە هاوکاری بارزانی ،خۆم کاندید کردووە بۆ ئەوەی بارزانی و هەرکەسَکی تر کەدەبێتە سەرۆکی هەرێم، لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا ملکەچی لێپرسینەوەی سیاسی بکرێت
ئه‌مه له كاتێكدایه مهكتهبسی سیاسی یەکیتی نیشتیمانی به ره‌سمی پشتگری بارزانیان كرد له ماوه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی سهرۆكایهتیكهی و رایانگه‌یاند كه‌س به‌دیلی بارزانی نیه !
ئه‌مه‌ش ده‌قی بلاَوكراوهكهی ریواز فایه‌ق"
من کاندیدی یەکیتی نیشتیمانی کوردستانم بۆ په‌رله‌مانی كوردستان .... خۆم کاندید نەکردووە بۆ ئەوەی ببمە هاوکاری بارزانی ،خۆم کاندید کردووە بۆ ئەوەی بارزانی و هەرکەسَکی تر کەدەبێتە سەرۆکی هەرێم، لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا ملکەچی لێپرسینەوەی سیاسی بکرێت ،بۆ ئەوەی سیستمی پەرلەمانی لە پرۆژەی دەستوردا بچەسپێت. پەرلەمان مەرجەعی سیاسی و یاسایی کوردستانە ،لە پەرلەمان دۆزە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان یەکلایی دەکرێتەوە نەک لای سەرۆکی هەرێم،