21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌ناڵی بى بى سى : ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌كێتی كۆتایی دبێت
كه‌ناڵی BBC ئاشكرایده‌كات "هه‌ڵبژاردنى خولی چواره‌می په‌رله‌مانى كوردستان نه‌خشه‌ى سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێت و، ته‌نها 5 حزبی سیاسیی ده‌چنه هۆڵی په‌رله‌مان".
مه‌به‌ستی BBC له‌و پێنج حزبه ( پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتمانی و یه‌كگرتووی ئیسلامی) ه و، حزبه بچوكه‌كانى تر كه جاری پێشوو به‌هۆی هاوپه‌یمانێتیه‌وه یان نزیكیان له پارتی و یه‌كێتیه‌وه ده‌نگیان هێناوه، ئه‌مجاره ده‌نگی پێویست ناهێنن .
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری زۆره ته‌نها 5 پارتی سیاسیی بچنه په‌رله‌مان، به‌لام زۆر قورسه بزانرێت كامیان زۆرینه دێنن".
كه‌ناڵه به‌ریتانیه‌كه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسه بۆ پارتی و یه‌كێتی كه ئایا ده‌توانن بۆ سێهه‌مین ده‌یه درێژه به ده‌سه‌لێتی خۆیان بده‌ن؟ چونكه ئه‌گه‌ری زۆره ده‌سه‌لاتی پارتی و یه‌كێتی كۆتایی بێت و، یه‌كێتیش له غیابی مام جه‌لالدا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسدایه" .