21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له نێوان (ڤلادیمێر پۆتین) و (مه‌ریوان وریا قانع) دا
كاك مه‌ریوان ده‌ڵێت : ئه‌خلاق گه‌مارۆی گه‌نده‌ڵی پێ‌نادرێت مه‌گه‌ر
ده‌زگا یاسا‌و چاودێریه‌كان ئه‌و ئه‌ركه ببینن . (كه‌ناڵی كه‌ی ئه‌ی ئێن)
پۆتین سه‌رۆكی روسیا : داوای گه‌رانه‌وه ده‌كات بۆ به‌ها ئاینیه‌كان و رۆژئاوا ئاگادار ده‌كاته‌وه له روخانی ئه‌خلاق ! . (كه‌ناڵی جه‌زیره). ) .
روسیا وڵاتێكی زه‌به‌لاحه ولق و پۆپه ده‌زگاییه‌كانی فراوان و كه‌م
وێنه‌یه، به‌ڵام ئه‌وروپا ده‌زگا چاودێری و قه‌زایی ومه‌علوماتیه‌كانی له
روسیا زۆر پێشكه‌وتووتره كه‌چی پۆتین ئه‌وه به‌چاره‌سه‌رنازانێت وداوای
زیندوو كردنه‌وه‌ی ئه‌خلاقه ئاینیه‌كان ده‌كات و حه‌زه‌ر ده‌داته رۆژئاوا
له ته‌پینی ره‌وشت ، كه‌چی ئێمه‌ی كوردی كڵۆڵ خراپترین و له‌رزۆكترین
ده‌زگاو دائیره‌مان هه‌یه، ئه‌گه‌رهه‌ندێك ده‌ست وهه‌ست وهه‌ڵوێست پاكی
له‌ناوده‌زگاكان و ناوكۆمه‌ڵگاش مابێت به بۆنه‌ی شوێنه‌واری
ئیسلامه‌تیه‌وه، جا ئه‌گه‌ر رۆژئاوا ده‌زگای قانونی و چاودێری به‌هێزی
هه‌بێت و پێویستی به‌به‌هاكان نه‌بێت به‌هه‌ر حیله‌یه‌ك بێت نیوه چڵه
چاره‌یه‌سه‌رێك لایان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌زگاو
ده‌وڵه‌تمان هیچ و پوچ بێت و ئه‌خلاقیش به سووك و بێ به‌ها سه‌یر بكه‌ین
كورد ده‌ڵێت : مه‌یمون زۆر جوان بوو ئاوڵه‌شی گرد !. ئه‌گه‌ر به گوێی
جنابی بكه‌ین نه ئه‌وه ببێت كه ده‌زگامان به هێز بێت و نه ئه‌وه‌ش بێت
كه ئه‌خلاق به‌هه‌ند بگرین ئه‌و كاته له‌هه‌ردوو شاییه‌كه ده‌بین !، جا
بۆچی و له‌به‌رخاتری كێ ؟!. من داوای ئه‌و هاوسه‌نگیه ده‌كه‌م كه
وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسیاره‌كان و چاره‌سه‌ری گرفته‌كانه، ئه‌ویش یه‌كخستنی
ده‌زگای چاودێری و لێپرسینه‌وه‌و هه‌ژمونی ئه‌خلاق وڕێنمایه ئاینیه
ئیسلامیه‌كانه كه به‌شه نهێنیه‌كه‌ی مرۆڤ ئاماده‌و ئارایشت ده‌كات
وئه‌گه‌ر ده‌زگاش كه‌لێن و كونێكی تێدا بێت بۆ قۆستنه‌وه ئه‌و ساغله‌میه
ده‌روونیه كه خوای گه‌وره‌ی پێده‌بینێت رێگه‌ی نادات له هێڵه‌كه
لابدات، به‌مه‌ش بێ باك نابین له جه‌سته‌و جه‌وهه‌ر (وه‌كو كاك مه‌ریوان
ده‌یه‌وێت له‌لایه‌نه مه‌عنه‌ویه‌كه بێ منه‌ت بین) و هه‌ردووكیان
پێكه‌وه كائینێكی كامڵ ده‌خاته‌روو . چه‌ند بارێكی قورسه بۆ دڵ و گوێ و
چاوو هه‌ستی مرۆڤ كه لاشه‌یه‌كی بێ‌گیان له قه‌ڵادۆشدانی دابنرێت
وهه‌ورازو هه‌ڵدێری پێ بكات ئه‌وه‌نده‌ش ناشیرینه به‌زۆر بیانه‌وێت
قه‌ناعه‌ت بكه‌ن به‌تۆ كه گیانێك له‌و ناوه‌دا یاری ده‌كات و به‌ڵام
قه‌باره‌و لاشه‌یه‌كیش نه‌بێت ئه‌و گیانه بگرێته‌خۆ و نیشانی بدات كه
هه‌یه وهێزداره . كه‌واته هاوسه‌نگی ئه‌و دووانه نه‌ك هه‌ڵاوێردنی
یه‌كێكیان ده‌مخاته‌وه سه‌ر رێگه سروشتیه‌كه‌ی سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵگه و
تاكه‌كانی .