21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ولێر : گرژی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست ده‌بێت و له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردندا چه‌ند كه‌سێك بریندار ده‌بن
له‌سه‌ر دانه‌خستنی بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر گرژی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی دروست ده‌بێت و له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردندا چه‌ند كه‌سێك بریندار ده‌بن كه یهكێكیانبهرپرسی كۆمیته‌یه‌كی یه‌كێتیه‌وه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری روداوه‌كه: به‌هۆی دانه‌خستنی بنكه‌ی ده‌نگدانی برایی له‌لایه‌ن پارتیه‌وه، گژی كه‌وتۆته نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربون كه یه‌كێكیان به‌رپرسی كۆمیته‌یه‌كی یه‌كێتیه و كوڕه‌كه‌شی گیانی له‌ده‌ستداوه.
سایتی فه‌رمی یه‌كێتیش بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له برینداره‌كان كه كوڕی به‌رپرسی كۆمیته‌یه‌كی یه‌كێتیه و له‌گه‌ڵ باوكی برینداربوه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
س/ سبه‌ی