21/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
هه‌ولێر: پارتی رێگری ده‌كات له‌وه‌ی قفڵ له سندوقه‌كان بدرێت
به‌پێی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی 50 بنكه‌ی ده‌نگدان له شاری هه‌ولێر؛ گۆڕان له ریزبه‌ندی دوه‌می دهنگهگاندایه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه، پارتی له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ده‌نگه‌كانی ئه‌و 50 بنكه‌یه‌ی هه‌ولێره‌و 42%ی به ده‌ستهێناوه، گۆڕانیش له پله‌ی دوه‌مدایه‌و 20،7%ی ده‌نگه‌كانی هێناوه.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش 15،8% و یه‌كگرتو 10،8% و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 10،5%ی ده‌نگی ئه‌و 50 بنكانه‌ی ناوشاری هه‌ولێریان به‌ده‌ستهێناوه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی-یش له قه‌زای سۆران، گۆڕان له پله‌ی دوه‌مدایه‌و له شه‌قڵاوه-ش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام له باڵه‌كایه‌تی و رواندوز، گۆڕان له پله‌ی یه‌كه‌مدایه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، لە قەزای دەشتی هەولێر لە بنکەی بەحرکە و شەقڵاوە و زاگرۆسی یەک و دو و بروسک و کاروخ، جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی هاتوە،
به‌ڵام پارتی رێگرە لە قفڵكردنی کۆتایی سندوقەکان