مۆرینهۆ بۆ ماتا: ئۆسکار لەتۆ باشترە و خۆت لەسەر کورسی یەدەگ ڕابهێنە
22/09/2013 نوسەر: bzavpress

مۆرینهۆ بۆ ماتا: ئۆسکار لەتۆ باشترە و خۆت لەسەر کورسی یەدەگ ڕابهێنە


دژایەتییەکانی خۆزێ مۆرینهۆ لەگەڵ خوان ماتا درێژە دەکێشێت و لە نوێترین پێشهاتدا  مۆرینهۆ  لە پێکهاتەی بانگهێشتکراودا  ماتا دووردەخاتەوە. 

   ئەستێرە ئیسپانییەکە وەرزی ڕابردوو باشترین یاریزانی چێلسی بوو بەڵام لەگەڵ هاتنی خۆزێ مۆرینهۆ لەم وەرزەدا  ئەو یاریزانە لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخرایەوە و لە یارییەکەی ئەمشەویش بەرامبەر فولهام لەسەر کورسی یەدەگیش جێگای نەکرایەوە.

مۆرینهۆ سەبارەت بە ماتا وتی “هۆکاری ئەوەی بۆچی یاری بە ماتا ناکەم ، دەتوانم بە تایبەتی قسە لەگەڵ خۆی بکەم و پێی بڵێم نەک بە میدیاکانی بڵێم.
 لە یارییەکی ئێڤەرتۆندا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو ئەگەر شیکاری بۆ ئاستی بکەین لەو یارییە دەردەکەوێت بۆ بەکاری ناهێنم،

 لە یارییەکەی بازل لە نیوەی دووەم بەشداریکرد  کاتێک ١-٠ لە پێشەوە بووین بەڵام دواتر یارییەکەمان دۆڕاند. یاریزانی ژمارە ١٠ لای من کە لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێدەکەم ئۆسکارە ، ئەو زۆر زیرەکە لە دروستکردنی گۆڵ و پاسی جوان و لێدانی یەکلاکەرەوە و یاریزانێکی بەهرەمەندە.  ماتا دەبێت خۆی لەگەڵ ئەم بارودۆخە ڕابهێنێت ، من پێم وایە ئۆسکار باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی چێڵسییە