22/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سۆزان شه‌هاب: یه‌كێتی باجی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه ده‌یدات و ئێستا پارتی خۆی پێوه باده‌دات
سۆزان خاڵه شه‌هاب رايگه‌ياند:هۆكاری كه‌می ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بوو له30ی حوزه‌یران،به‌لاَم ئێستا پارتی خۆی پێوه‌باده‌دات.
سۆزان شه‌هاب به كۆمێنتێك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بۆ (هێمن میرانی)كادیری پارتی ده‌داته‌وه ، دوای پیرۆزبایی له‌پارتی نوسیویه‌تی: ئه‌وه‌ی ئێستا رووده‌دات له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ئه‌وه‌یه یه‌كێتی باجی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه ده‌یدات و ئێستا پارتی خۆی پێوه باده‌دات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌يشى به‌وه‌كردووه , دیموكراتیه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنێك و دووان كۆتایی نایه‌ت و هه‌موو كه‌س ده‌زانێت دیموكراتیه‌ت و ئازادی له‌كوێ هه‌یه"