ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 22-9 به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی له سلێمانی كۆبۆوه، كه تایبه‌ت بوو به باسكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
دواتر مه‌كته‌بی سیاسی راگه‌یاندراوێكی له باره‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه بلاَو كرده‌وه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی
مه‌كته‌بی سیاسی گه‌رچی پێیوابوو ئه‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه ره‌سمییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵاكان بكرێ، به‌ڵام هاوكات له‌سه‌ر ئه‌نجامه به‌راییه‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد‌و بڕوای وابوو كه ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه بۆ یه‌كێتی جێی نیگه‌رانین و دڵخۆشكه‌ر نین و هاوتای مێژوو و پێگه‌ی یه‌كێتی نین له تێكۆشانی خۆیدا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان وه‌ك په‌یامێك، به‌جدییه‌وه وه‌رئه‌گرێ، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه له به‌رامبه‌ر هه‌ڤاڵان و دڵسۆزانی یه‌كێتیدا، ته‌واوی به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ ئه‌گرێ.
هاوكات له‌هۆكاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و ئه‌نجامانه ئه‌كۆڵێته‌وه‌و به‌راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و كادرانی پێشكه‌وتوو و شاره‌زایانی دۆستی یه‌كێتی، وێڕای لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی جدی و روون، به‌شێوازو میكانیزمه‌كانی كاركردن و به‌ڕێوه‌بردن، به به‌رنامه‌و كه‌ره‌سه‌كانی كاركردن، به ئه‌ركی به‌رپرسیارێتییه‌كانی ناو یه‌كێتیشدا ئه‌چێته‌وه.
هاوكات مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ختی كرده‌وه كه، یه‌كێتی رێز له ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ئه‌گرێ و پێیه‌وه پابه‌ند ئه‌بن