23/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شیری سیمیلاك گهین پڵه‌س قه‌ده‌غه‌كرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، رایگه‌یاند: به‌هۆی پیسبوون به جۆره به‌كتریایه‌كی زیانبه‌خش، بڕیاردرا به ڕاگرتنی به‌كارهێنان و فرۆشتنی شیری سیمیلاك گهین پله‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له شیری سیمیلاك گهین پله‌س (similac gain plus) پیس بووه به جۆره به‌كتریایه‌كی زیان به‌خش، بڕیاردرا به ڕاگرتنی به‌كارهێنان و فرۆشتنی ئه‌م جۆره شیره له هه‌رێمی كوردستان، تا دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی و پاكی شیره‌كه .
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: سه‌رجه‌م تیمه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ئاگاداركراونهوتهوه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌م جۆره شیره و دڵنیابونه‌وه له‌پاكی شیره‌كه و سه‌لامه‌تی به‌كارهێنانی بۆ منداڵان .
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواش له‌خاوه‌ن ماركێت و مۆڵه‌كان ده‌كات، هاوكاری تیمه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ دڵنیابونه‌وه له‌و جۆره شیره‌ی سیمیلاك كه له‌لایان هه‌یه .
شیری سیمیلاك گهین پله‌س، دروستكراوی كۆمپانیای فۆنتیرای نیوزله‌ندیه و تایبه‌ته به منداڵان