23/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دانای سعید سۆفی: شكستی یه‌كێتی بۆ سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی یه‌كێتی ده‌گه‌رێته‌وه
دانای سعید سۆفی له تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت:
ئێستا دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ئه‌وه‌ی دیاره و جێی سه‌رنجه، ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه. ئه‌مه‌ش بۆ من چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی په‌یڕه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵێ سیسه‌تی چه‌وت كرد، كه كاریگه‌ری سلبیان هه‌بوو له‌سه‌ر بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، له هه‌مووشیان چه‌وتتر پشتیوانی یه‌كێتی بوو له درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بێ به‌رامبه‌ر، من ئه‌وكات ناومنا سه‌فقه‌یه‌كی هه‌رزان فرۆش كه له‌وانه‌یه لایه‌نگرانی یه‌كێتی هه‌ڵوه‌رێنێ، ده‌بینین كه ئه‌م پێشبینیه راست ده‌رچوو. به‌ڵام به‌ته‌نیا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌رپرسیار نه‌بوو له چه‌وتیه‌كه‌ی ٣٠ حوزێران، به‌ڵكو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش كه پشتگیریان لێ‌كرد. پێم سه‌یره ئێستا هه‌ندێ په‌رله‌مانتار باس له‌و چه‌وتیه‌ی ٣٠ حوزێران ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا خۆیان داكۆكیكه‌ری سه‌رسه‌ختی ئه‌و رێكه‌وتنه بوون له‌و رۆژدا. من مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیم له‌و هه‌نگاوه مه‌ترسیداره ئاگاداركردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان بوو به مشتومڕمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێیان نه‌گرت.