23/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
میسر:عه‌لمانیه‌كان چالاكیه‌كانی ئیخوان موسلیمین راده‌گرن
سهرچاوهكای هه‌واڵ باس له‌وه ه‌ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن دادگای قاهیره‌وه بریاری راگرتنی سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی ئیخوان موسلیمین ده‌ركراوه‌و سه‌رجه‌م سامان و داراییه‌كانی برایانی مسوڵمان ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه .
به پێی بریاری دادگای قاهیره كه له‌لایه‌ن عه‌لمانیه‌كانه‌وه به‌رێوه‌ده‌بردرێت سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی ئیخوان موسلیمین له وڵاتی میسر قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت ، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكخراو‌و كۆمه‌ڵانه‌ش قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن كه سه‌ر به برایانی مسوڵمانن و سه‌رجه‌م داهاته ئابوری و داراییه‌كانیش ده‌ستیان بهسردادهگیرێت .
شایه‌نی باسه دوای روخاندنی رژێمی حوسنی موباره‌ك له پێنج پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئیخوان موسلمین سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام له لایه‌ن عه‌لمانیه‌كانه‌وه كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی هێندرا.