23/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كه‌مى ئاستى زیره‌كى هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌خۆشیه‌كانى دڵه
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه ئه‌نجومه‌نى لێكۆلینه‌وه‌ى پزیشكى له به‌ریتانیا پێی هه‌ڵساوه ده‌ریخستووه كه لاوازى تێكراى زیره‌كى له‌دواى جگه‌ره‌كێشان دووه‌م هۆكاره بۆ تووشكردنى مرۆڤ به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ.
له ئه‌نجامى ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئاستى زیره‌كى مرۆڤ په‌یوه‌ندى به مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مردنه‌وه هه‌یه ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ له دواى جگه‌ره‌كێشانه‌وه.
ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه مردن به‌هۆى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و مۆلۆله‌كانى خوێن و شه‌كره ٪٣٢ سه‌رجه‌م حاله‌ته‌كانى تری مردنى پێكهێناوه له‌سه‌ر ئاستى جیهانى له ساڵی ٢٠٠٥ دا.
لێكۆلینه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر ١١٤٥ پیاو و ئافره‌تى ته‌مه‌ن ده‌ورووبه‌رى په‌نجاوپێنج ساڵی ئه‌نجام دراوه ده‌لێت" پێنج هۆكارى سه‌ره‌كی هه‌ن مرۆڤ تووشی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌كات ، له‌وانه‌ش جگه‌ره‌كێشان و ئاستى زیره‌كى و كه‌مى هاتووچوو و فشارى خوێن و كه‌مى ڕاهێنانى وه‌رزشی و چاڵاكى جه‌سته‌ى.