24/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان!
ئێوە دەبێت بگەنە ئەو باوەڕە کە نە دەسەلاتەکانتان،نە چەکەکانتان،نە
پارەکانتان بە فریاتان ناکەوێت،بەودەلیلەی ئەم سەردەمە گۆراوەو جاری جاران
نییە بە وچەکانە هەموو کێبەرکێکان یەک لا بکەنەوە،ئەوەش دەزانم کە دەیان ساڵە
نەک گوێتان لە دەرەوەی خۆتان نەگرتوەو نەتان خوێندۆتەوە،بەڵکو گوێیشتان لە
کادران و ئەندامانی خۆیشتان نەگرتوە،ئێستاش بڕێکی باش لە کادرەکانتان لە
جیاتی پێشنیارو لێکۆڵینەوەی سەردەمیانە،بۆ ئەوهەلومەرجەی تێیکەوتون،خەریکی
نوسینی شانامەو قسەی سواوی وەک"کەم ژیان وکەڵ ژیان و" کۆمەڵی شیعاراتی بۆ
ماوەیین کە دورو نزیک پەیوەندی بەم سەردەمەوە نەماوەو تەنها لە ئەقڵی
کۆمەڵێ پیاودا هەیە کە یەکێتیان بەم ڕۆژگارە گەیاندوە.
دوای
هەڵبژاردنەکان بە ڕای من وزۆربەی خەڵکی کوردستان و بڕێکی زۆر لە کادران و
ئەندامانی خۆیشتان بەو باوەڕە گەیشتوون،کە یەکێتی لە ڕێکەوتنی لەگەڵ پارتی
نەک قازانجی نەکرد،بەڵکو بەتەواوی ئەوەی هەیبوو لەدەستیدا،پارتی و بنەماڵەی
بارزانی توانی یەکێتی وەک هێزێکی بەکار بەر بەکار بێنێت و تەواوی
جومگەکانی دەسەلات بگرێت بەدەستیەوەو خۆی بەهێز بکات و ئێوەش
لاواز،چەندوچونی ناوێت ومنداڵیش دەزانێت،ئەگەر پرسیارتان لێبکەین
وبڵێین،ئێوە سالانێکە لەگەڵ پارتی ڕێکەوتننامەی ستراتیجیتان هەیە،کام
قازانجتان کردوە؟کام پۆستتان هەبوە جگە لەوەی پاشکۆی پارتی بوون وپارتی
بەکاری هێناون؟وەختێک پارتی دەڵێت نەتیجەکان هەرچۆن بن ئێمە هەر پشتیوانی
یەکێتی دەکەین نازانن بۆچییە؟نازانن بۆچی پارتی بەلاوازیش هەر ئێوەی
دەوێت؟دەبێت بزانن لەبەرخاتری ئێوە نییە، بەڵکو لەوسەرچاوەیەوە هاتوە،ئەوەی
ئێوە بۆتان کردو بۆی دەکەن هیچ هێزێک بۆیان ناکات. بۆیە
پێویستە بە زوترین کات ڕیکەوتننامەکەتان لەگەڵ پارتی هەڵوەشێننەوە.
بە هیچ جۆرێک حکومەت لەگەڵ پارتی دروست مەکەن.
ڕێکەوتننامەی دەباشان زیندوبکەنەوەو کاری لەسەر بکەن.
لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان ونەوشیروان مستەفا دۆستایەتی بکەن و ئەگەریش بکرێت لەگەڵ ئەوان حکومەت دروست بکەن.
خۆتان لەگەڵ خەڵکی کوردستان ئاشتبکەنەوەو لەکاتی خۆیدا کە ئەوەندەی نەماوە کۆنگرە ببەستن و سەرکردایەتیەکی نوێ دروست بکەن.
ئەگەر ئەمانە نەکەن چی؟
بە هەمان ئەو ڕێگایەدا دەڕۆنەوە کە ئێوەی گەیاندە ئەم دەرئەنجامە،
پارتی وەک جاران ناتان کاتەوە بەشەریک لە پۆست و وەرگرتنی پارەدا.
کادران وئەندامانتان لێتان قبوڵ ناکەن و ئەوەیشی ماوتانە لەدەستی دەدەن.
بالای پارتی بەرزتر دەکەن و ئەمەش گەلەکەمان ومێژوو لێتان قبوڵ ناکات و
سبەینێ حسابتان لێدەخوازن،وەک ئەم حسابەی کەلەم هەڵبژاردنەدا لێیخواستن.