24/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆپۆزسیۆن:شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌نگی خه‌ڵك ده‌كه‌ین
سێ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) به‌رپرسیارێتی هه‌ر ده‌ستكارییه‌كی ده‌نگه‌كانیان له‌سلێمانی خسته ئه‌ستۆی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن، ئارام شێخ محه‌مه‌د به‌رپرسی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند "شه‌وی رابردو هه‌وڵێك هه‌بووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بریكاره‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌ناو بنكه‌ی ئه‌لبیسه‌كه له‌سلێمانی كه تایبه‌ته به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان.
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌ستكاری بكرێن، یه‌كێك له رێگاكان له‌به‌رده‌ممان قبوڵنه‌كردنی ئه‌نجامه‌كانه‌و شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌نگی خه‌ڵك ده‌كه‌ین