یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌مان دۆخی هه‌وڵی ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سلێمانی، له‌دهۆكیش ده‌گوزه‌رێت.
(ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن له‌كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا له شاری سلێمانی، رایگه‌یاند: ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا ته‌نها له‌سلێمانی نییه، ئێستا نوێنه‌ره‌كانمان له دهۆك ئاگاداریان كردینه‌وه ئه‌و دۆخه‌ی سلێمانی له‌دهۆكیش ده‌گوزه‌رێت
وتیشی: ئێمه به‌رێگه‌ی مه‌ده‌نیانه به‌رگری سه‌رسه‌خت له‌ده‌نگی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.
رۆژی 3 شه‌ممه 24ی ئه‌یلولی 2013 ، له سه‌ر رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوو له شاری سلێمانی كه هه‌وڵی ده‌ستكاری كردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان درابوو، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئۆپۆزسیۆن، كۆبوونه‌وه و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌ستكاری بكرێن، یه‌كێك له رێگاكان له‌به‌رده‌ممان قبوڵنه‌كردنی ئه‌نجامه‌كانه، و شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌نگی خه‌ڵك ده‌كه‌ین