20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مەودایی چەند دیمەنێکی هیجرەتی پێغەمبەرمان(صلی اللە علیە وسلم) و هاوەڵانی (رصی اللە عنهم)
هیجرەتی پێغەمبەری خواو پڕۆژەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی
نوسینهوهو پێداچوونەوە/ نور ئهحمهد
ڕووداوی هیجرەت واتە کۆچ :
هجرەت لە ئیسلامدا بریتی یە لەو مفهوم و مانایەی کە لە سیرەی معطری
پێغەمبەری ئازیزمانا هاتووە کە خوای متعال لە قورئاندا دەفەرموێ
(وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي سَبِيلِ اللهِ ثُمَّ قُتِلُوا أَوْ مَاتُوا
لَيَرْزُقَنَّهُمُ اللهُ رِزْقًا حَسَنًا وَإِنَّ اللهَ لَهُوَ خَيْرُ
الرَّازِقِينَ (58) لَيُدْخِلَنَّهُمْ مُدْخَلاً يَرْضَوْنَهُ وَإِنَّ
اللهَ لَعَلِيمٌ حَلِيم] {الحج: ٥٨، ٥٩}
واتە.. ئهوانهش که لهبهر ڕهزامهندی خواو له پێناوی سهرخستنی
ڕێبازهکهی ئهودا کۆچیان کرد لهوهودوا کوژران و شههیدکران یاخود مردن،
سوێند بێت بێگومان خوا له ڕزق و ڕۆزی چاك بههرهوهریان دهکات، بهڕاستی
خوا ههر خۆی چاکترین ڕزق و ڕۆزی بهخشه ، سوێند بێت خوای گهوره ئهو
جۆره کهسانه دهخاته شوێنێکهوه که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود دهبن،
بهڕاستی خوا زانایه (بهههوڵ و کۆشش و نیهت و چاکهیان) و خۆگره (زۆر
پهله ناکات له تۆڵهسهندندا.
سەرەتا :
لەدوای بەیعەی عەقەبەی دووەم ئەنصار توانیان ژمارەیەکی زۆر پێك بهێنن لە
شاری مدینەی منورە، وە هەموو چاوەڕێ ی ئەوەیان ئەکرد کە پێشوازی لە
پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) بکەن وە پێغەمبەری خوا بگاتە لایان
،بهڵام پێغەمبەر (علیە صلاة والسلام) کاتێك ئەیویست هجرەت بکات، تهنها بۆ
شاری مدینە نهبوو ، بەڵام پێشتر چەند جارێك ویستوویەتی کە هجرەت بکات لە
کاتێكدا کە دەرگای بانگەواز داخراوە لەسەر موسڵمانان، ئەوە بوو یەکەم
هجرەتی پیغەمبەر (علیە صلاة والسلام) بۆ (طایف) بوو پاشان کە گەڕایەوە
پێغەمبەر ی نازدار وویستی بچیت بۆ بحرین بۆ ناو ( بەنی حەنیفە ) پاشان بۆ
یەمەن بۆ ناو قەبیلەکانی تر ، وە پاشان وویستی بچیت بۆ عێراق بۆ ناو ( بەنی
شەیبان ) کە ئەو کۆچەی سەرینەگرت و هجرەتی پێغەمبەری خوا (علیە صلاة
والسلام) پاشان پێگه سازی کرد بۆ شاری مدینەی منهورە،..
بەڵام کۆچی پێغەمبەری خوا(علیە صلاة والسلام) زۆر گرنگە، ئەو گرنگیەی پێ ی
داوە کە ملامحی هجرەتی پێغەمبەری خوایە.. بریتی بووە لە ( نیەت ) ،
چونکەپێغەمبەری خوا نەیدهویست هیچ کەسێك کۆچ بکات لەبەر دەست کەوتنی
سەروەت و سامان ، هەرچەندە ئەمە کارێکی خراپ نیە وەکو دهستکهوتی حهڵاڵ و
پێکەوە نانی سەروەت و سامان یاخود بۆ خواستنی ژنیك ....هتد، ئەمانە هیچیان
حەرام نین ئەگەر مرۆڤ لەڕێگەیەکی مشروع بیکات، بەڵام هجرەتی پێغەمبەر
(علیە صلاة والسلام) لەپێناوی خوای گەورەدا بوو ، ئەم هجرەتە عەزەمەتی
لەوەدایە کە پێغەمبەری خوا ویستی پڕۆژەیەکی زۆر گەورە دابمەزرێنێ کە ئەویش
بریتی بوو لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامی ، بۆیە پێغەمبەری خوا (علیە صلاة
والسلام) نەیهێشت کەسێك هجرەت بکات ئەگەر نیەتی ساف و خالصا مخلصا بۆ خوای
متعال نەبێ (إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ، وَإِنَّمَا لِكُلِّ
امْرِئٍ مَا نَوَى )، لەبەر ئەوەی هەموو کردەوەیەك ئەبێت نیەتەکە بۆ خوای
متعال بێ ، ئینجا پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) ئەیفەرموو بە
موسڵمانان هەنگاو بنێن بۆ کۆچکردنتان.
- هجرەتی موسڵمانان بۆ ئەوە نیە کە هەر موسڵمانێك زلەیەکی لێ درا ڕاستەوخۆ
جێگاو موقعی خۆی بەجێ بهێڵێ، چونکە موسڵمان جێگاو مەڵبەندی خۆی زۆر باشترە
، بەڵام هجرەت بۆ ئەو کەسانەیە کە لەجێگەو زێدی خۆیان هەڵئەکەنرێن و
دەرگای بانگەواز دادەخرێت بە روویاندا لەم کاتەدا هەوڵئەدات بەرەو هجرەت
بڕوات پرنگایهك بۆ خۆی به دهست بهێنێت.
- هجرەتی پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) لەسەرەتاوە بۆ حەبەشە بوو ،
بۆ ئەوە بوو کە موسڵمانان بپارێزێت و لە زێدی خۆیان هەڵنەکەنرێن و بۆ ئەوەی
لەسەر زەوی ئیسلام بمێننەوە ، بۆیە موسڵمانانی بڵاو کردەوە کە دوو جار بۆ
حەبەشە و جارێك بۆ یەمەن و جارێك بۆ نادوسیەکان و شوێنەکانی تر وە
هەرەها..، کە تەنها مەبەستی بڵاوبوونەوەی ئیسلام و مانەوەی ئیسلامەکە بوو
لەسەر زەوی .
- هیجرەتی ئەم جارەی پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) جیاوازە لە گەڵ
هجرەتی بۆ حەبەشە هەروەک کە ئاماژەمان پێداوە لەسەرەوە کە مەبەستی دروست
کردنی پڕۆژەیەکی گهورهیه بۆ دامەزراندنی دەوڵەت، کە ئەڵێین هجرەت مانای
ئەوەنیە کە پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) تەنها ڕۆشتبێ بهو
جێگایەکداو تەواو ئەمەش لەمێشکی خوێنەر بچەسپێ ،بهڵکو لە مەککەوە بۆ مدینە
٥٠٠ کم پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) کەتەنها ڕێگەی نەبڕیوە بەڵکو
هەوڵی دامەزراندنی ئەو پڕۆژە مەزنە بوو کە باسمان کرد.
- هجرەت بە شێوەیەکی ههمهجی نەبووە ، بەڵکو بە ئەمری قیادی بووە کە
پێغەمبەری خوا (علیە صلاة والسلام) خۆی سەرپەرشتی کردوە زۆر لەسەر خۆ و
بەڕێکخستنێکی حەکیمانەو دەسەڵاتێکی سیاسی زۆر رێک و پێك و توانی ئەنجامێکی
تەواو بەدەست بهێنێ ، وەسەبارەت بە هجرەتیش نموونەی چیرۆکی چوار سەحابی
دێنینەوە بەکورتی لێرەدا دەیخەینەڕوو بۆ ئەوەی سیمای هجرەتی ئەو خەڵکە
بهرێزانه بزانین کە لە چ دژواریەکدا بوون
سروشت و سیمای کۆچ و کۆچکردوان...
چیرۆکی یەکەم: چیرۆکی ( ابو سەلەمە ) ڕەزای خوای لی بێت
ابو سەلەمەی کوڕی عبد الاسد خوای لێ رازی بێت کە بە یەکەمینەکان دەژمێردرێت
لە ریزی پێشەوەی کۆچەران، کە ابوسەلەمە و خێزانی و مناڵەکەی لە یەک
قەبیلەن ئەویش قەبیلەی ( بنی مخزوم) ن ،کە لە بارێکی اجتماعی زۆر باشدان،
بەڵام دەیانەوێت هجرەت بکەن بۆ مدینەی منهورە لەو کاتەدا ابوسەلەمە
دەرئەچی و جیا دەبنەوە لەگەڵ خێزانەکەی و منداڵەکەی ، پاشان خێزانەکەی
دەگرن و مناڵەکەی لێ دەسەنن ، هەتا ساڵێك ئەم دایکە دوور دەبێت لە مناڵەکەی
و زۆر دڵ تەنگ و چاوو بە گریان دەبێت بۆی..! تا بەزەییان پێدا دێتەوە و
مناڵەکەیان ئەدەنەوە و پاشان مناڵە کە دەگرێتە باوەش و بەرەو مدینەی
منهورە بەڕێ دەکەوێت بۆ لای مێردەکەی کە لەڕێگادا خوای گەورە سەربازێکی
خۆی بۆ دهنێرێت.. موشریک بۆ ئەم ئافرەتە عەزیمە موسەخەر دەکات سبحان اللە
،خوای گەورە ئەفەرموێ [وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلاَّ هُوَ]
{المدثر:٣١}،
واتە ( کهس ژمارهی سهربازانی پهروهردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی )،
ئەو کەسە.. عثمانی کوڕی طلحەیە ، کە لەوکاتەدا هەر موشریک بوو ، پێ ی ئەڵێت
بۆ کوێ دەچی ؟ دەڵێت مێردەکەمم دەوێ لە مدینە ،دەڵێ کەست لەگەڵە ؟ دەڵی
نەبەخوا، تەنها خواو ؟
ئەویش یەکسەر دەیخاتە سەر ووشترەکەی خۆی و پێ ی دەڵێ وەڵاهی بەجێت ناهێڵم
تا دەتگەیەنمە مدینە کە لە مەککەوە بۆ مدینە ٥٠٠ کم ڕێگەی بڕێ و
ئەیگەیەنێتە مدینە بەبێ ئەوەی هیچ پەیوەندییەکی خزم و ناسینێك هەبێت لە
نێوانیاندا ، کاتێك گەیشتنە شاری مدینە عثمان کوڕی طلحە زۆر بە مرونەتێکەوە
بە دایکی سەلەمەی ووت ئەوە مێردهکهته برۆ بۆ لای بە بێ ئەوەی چاوەڕێ ی
سوپاس و هیچ شتێك بێت لە باوکی سەلەمەو موسڵمانان،بهڵکو خێرا گهرایهوه
بەرەو مەککە .
دایکی سهلهمهسوپاس و ستایشی خوای گەورەیان ئەکرد دوای ئەو هەموو
ناڕەحەتی و خەم و خەفەتەوە لە ساڵی ٢ی کۆچی شاری کافریان جێ هێشت و مانەوە
لە شاری موسڵمانان..
چیرۆکی دووەم : هجرەتی سوهەیب کوڕی سنان ڕۆمی بوو خوای لی ڕازی بێت
ئەم پیاوە بەڕێزە تووشی ڕووداوێک بوو لەناو ووڵاتی ڕۆما پاشان هاتە ناو
ووڵاتی عەرەبستان لەبەرئەوەی کەسێکی زۆر دەست نەخشین بوو صنعات کاربوو چەک و
شمشێری دروست ئەکرد ، پارەو سەروەت و سامانێکی زۆری کۆکردبوەوە، توانی
لەناو ئەم کۆمەڵگایەدا بژی دوای کە موسڵمان بوو پێغەمبەری خوا ( علیە
الصلاة والسلام ) فهرمانی کرد کە سوهەیبی کوڕی سینانی ڕۆمی دەربچێ ،پاشان
ئەم هجرەتەکەی دەست پێ کرد لەدواییدا قورەیش سوهەیبی کوڕی سنانی رۆمی گرت و
ووتیان یا ئەتکوژین یان ئەبێت هەرچی سەروەت و سامانی خۆتە بیبەخشی ئەکاتە
ئەتوانی هجرەت بکەیت بۆ مدینە ، ئەویش ووتی ئەگەر هەموو سەروەت و سامانی
خۆمتان بدەمی وازم لی دێنن ؟ ئەوانیش ووتیان :بەڵێ.. وازت لی دێنین .
سوهەیب هەموو سەروەت و سامانی خۆی بەخشی.
کەواتە هجرەت کردن شتێکی هەروا ئاسان و سادەو ساکار نەبووە ، بۆیە
پێغەمبەری خوا ( علیە الصلاة والسلام) ئەفەرموێ ( رَبِحَ صُهَيْبٌ، رَبِحَ
صُهَيْبٌ ) وە لە شوێنی کە دا هاتووە کە پێغەمبەر ( علیە صلاة السلام )
ئەفەرمووێ (رَبِحَ الْبَيْعُ أَبَا يَحْيَى، رَبِحَ الْبَيْعُ أَبَا
يَحْيَى ) ،
وە خوای گەورەش لە نموونەی ئەوانەی کە سەروەت و سامانی خۆیان ئەبەخشن لە
پێناوی خوای گەورەدا ئەفەرموێ ( وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْرِي نَفْسَهُ
ابْتِغَاءَ مَرْضَاةِ اللهِ وَاللهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ] البقرة: ٢٠٧
واتە (ههندێ خهڵکیش ههن (پێچهوانهی ئهوانهی باسکران) خۆیان
دهفرۆشن بۆ بهدهستهێنانی ڕهزامهندی بهخوا، خوای گهورهش بهسۆزو
میهرهبانه بهرامبهر بهرامبهر ئهو جۆره بهندانهی ).
چیرۆکی سێیەم: چیرۆکی هجرەتی عمری کوڕی خەتاب رەزای خوای لێ بێت
ئەم هجرەتەی عمری کوڕی خەتاب جیاوازە لە هەموو هاوەڵەکانی تری کە بە نهێنی
هجرەتیان کردوە ، بەڵکو بە دەنگێکی بەرز فەرمووی ئەی گهل هۆزی قورەیش من
دەچمە مدینە کی ئەیەوێ من بگرێ با بێتە پشت ئەو یاڵەوە.. شمشێرەکەی و
کۆمەڵێك تیری بەدەستەوە بوو، ووتی من لەوێ چاوەڕێ دەکەم ، کی ئەیەوی دایکی
جهرگی بسوتێت.. یاخود کوڕی بکوژرێ و مناڵی هەتیوو بێ و ژنی بێوەژن بێ
بابێت ڕێگا بە من بگرێ ، بەئاشکرا ڕۆشت ، يا معشر قريش، من أراد أن تثكله
أمه، أو يُيَتَّمَ ولدُه، أو تُرَمَّل زوجته فليلقني وراء هذا الوادي.
ئەم ڕێگەی هجرەتە ڕێگەیەکە لە ڕێگاکانی دەرچوون کەئەم شێوە هجرەتە خلافی
شەرعی نیە کە لە ئەهلی باطل دورکەیتەوە وە ئەم تێکۆشانەش ئەنجامێکی زۆر
سەرکەوتووی بەدەست هێنا لە پێناوی خوادا، هەروەک خوای گەورە ئەفەرمووێ
[وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ
الخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِينَ مِنْ
دُونِهِمْ لاَ تَعْلَمُونَهُمُ اللهُ يَعْلَمُهُمْ] {الأنفال: ٦٠}.
واتە (خوا فهرمان دهدات بهکار بهدهستانی دهوڵهتی ئیسلام): ههرچی
له تواناتاندا ههیه بۆ بههێزکردنی سوپای ئیسلام بیخهنه گهڕو ئامادهیی
بکهن (هێزی ئاسمانی و دهریایی و وشکانی... هتد) و له ئامادهکردنی ههموو
جۆره ئهسپ و (هۆکانی تری گواستنهوه) کهمتهرخهمی مهکهن تا دوژمنانی
خواو دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکهن، با کهسانی تریش جگه لهم
دوژمنانهی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایانناسن،
بهڵکو ههر خوا خۆی دهیانناسێت و ههر شتێک ببهخشن له پێناوی خوادا (بۆ
بههێز کردنی سوپای ئیسلام)، ئهوه بهزایه ناچێت و دهستان
دهکهوێتهوهو ئێوه ستهمتان لێناکرێت ).
هەروەها عمری کوڕی خەتاب کە هجرەتی کرد و ٢٠ کەسی لی کۆبوەوە له موسڵمانه
بێ دهرتانه مهحرومه بێکهسهکان ،وە عبداللە کوڕی مسعود خوا لێ ی رازی
بیت ئەفەرمووی کە :
ئیسلام بوونی عومهر فهتح بوو ، وە هجرەتەکەشی سەرکەوتن بوو، و
ئیمارەتەکەشی رەحمەتێکی خوا بووە. إن إسلام عمر كان فتحًا، وإن هجرته كانت
نصرًا، وإن إمارته كانت رحمة.
چیرۆکی چوارەم: کۆچی عیاش کوڕی رەبیعە خوای لی رازی بێت
یەکێك لەوانەی کە لەگەڵ عمری کوڕی خەتاب خوا لێ ی رازی بێت هجرەتی کرد
ئەویش ( مستضعف ) بوو برای ( ابا جهل )بەناوی ( عەیاش کوڕی ربیعە) کە لە
دایکیەوە برابوون ، وە عەیاش لەگەڵیانا ڕۆیشت و پاشان ابوجهل بەدوایدا
رۆیشت بیگەڕێنێتەوە، ئهبوجهل پێ ی دەڵێ کەدایکت نەخۆشە و داوات دەکات،
بەڵام عمری کوڕی خەتاب خوا لێ ی رازی بیت ئەفەرمووێ مەگەڕێرەوە نیوەی
سەروەت و سامانی خۆمت دەدەمێ ، پاشان بەقسەی ناکات و دایکی خۆش ئەوێی و
دەگەڕێتەوە پاشان ووشترهکهی خۆی پێ ئەدات ئەگەرێتەوە بۆ شوێنی خۆی، که
له ڕێگای دوور دهکهونهوه خێر دهیبهستنهوه به پێ تاشاری مهککه
رادهکێشن به دوای خۆیاندا ئهشکنجهی ئهدان تا مهککه.
ئەم چوار چیرۆکە سیمای هاوەڵە بەڕێزەکانی پێغەمبەری خوان کە باسمان کرد،
جاری واهەبووە بە کۆمەڵ هجرەتیان کردوەو هەندێکی تریان هجرەتیان کردوە و
گەڕاونەتەوەو لەگەڵ ئەوەشدا قورەیش هێشتا هەر ترسی ئەوەی لە دڵدا هەیە کە
موسڵمانان بیانەوی غەزوی قورەیش بکەن و چۆن ئەم هەموو خەڵکە ئەچنە دەرەوە
بەم شێوەیە بمێنێتەوە ،لەبەر ئەوە قورەیش ئابەم شێوەیە هجرەتی پێغەمبەری
خوای هەڵسەنگاند، وە ئەشی زانی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر شاری مککەدا هەیە
، بۆیە قورەیش بڕیاری دا کە کۆبوونەوەیەکی زۆر گەورە ساز بکات لەناو شاری
مەککەدا لە جیگایەکدا کە پێ ی ئەوترا ( دار الندوة ) واتە پەڕلەمانی ئێستا
دەکات ، کە تیایدا قەرارێکی زۆر گەورەیان تیا دەرکرد لە ٢٦ی سەفەری ساڵی
١٤ی بعثەی پێغەمبەری خوا(علیە صلاة والسلام) واتە ٢ ڕۆژ پیش هجرەتی
پێغەمبەری خوا(علیە صلاة والسلام).
پێغەمبەری خوا(علیە صلاة والسلام) لە مانگی سەفەردا هجرەتی دەست پێ کردووە
وە هەروەها لەمانگی ربیع الاول دا هجرەتی کردووە بۆ شاری مدینەی منهورە،
بەڵام کاتەکەی کە دانراوە لە محرەم دا و ناوی کۆچی لێ نراوە کە لەڕاستیدا
لە ٢٧ ی سەفەردا بووە کە پێغەمبەری خوا(علیە صلاة السلام )هجرەتی کردوە بۆ
شاری مدینە..
لەبەرەبەیانی ٢٦ی سەفەری ساڵی ١٤ی پێغەمبەرایەتی ، لەناو دار الندوة
کۆبونەوەیەکی گەورە کرا ،کە بە کۆبونەوەیەکی زۆر خێرا ناودەبرێ ،وە
راگەیەندرا کە بەزووترین کات هەرچی خەڵک و گەورە پیاوانی ناو شاری مەککە
کۆببنەوە وە ئەم مندوبانەی لەخۆ گرتبوو...
- ابوجهل کوڕی هیشام لە قەبیلەی بەنی مخزوم
- شەیبەو عوتبە لە کوڕانی رەبیعە
- ابو سفیانی کوری حەرب لە بەنی عبدولشمس
- نضری کوری حارث لە نەوەی عبدولدار
- ابو بختەری لەنەوەی هاشمی کوڕی بەنی اسد
- ئومەیەی کوڕی خەڵەف لەبەنی جمع
جوبەیر کوڕی موطعم لە بەنی نوفل -
- نەبیە و مونەبیە کە کوڕانی حجاجی بنی سهم بوون
هەموو ئەمانە لە قەبیلە و گەورە پیاوان بوون و پێكهاتەی ناو شاری مەککە
بوون کۆبوونەوە ، بە بێ ئەوەی ( بەنی هاشم ) بەشداری بکات کە قەبیلەی
پێغەمبەری خوا(علیە صلاة والسلام)بوو، کۆبوونەوە ئەنجام درا....
ئەم خەڵکە هەموو بەپەلە کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا داوای ئەوەیان کرد
کە چی بکەن بەرامبەر بە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام ) ، ئەمانە
شەیتان بوون هەندێ جار باس دەکرێ کە کەسێك لەناو ئەمانەدابووە بەناوی (شێخ
نەجدی ) هاتوەتە ناویان لەناو ئەم قەبیلەدا بووە و بڕیاریان داوە کە
پێغەمبەری ئازیزمان(علیە صلاة السلام) بکوژن، بەڵام ئەو ڕیوایەتە لاوازه
وە لە هیج جێگایهکی باوهڕ پێکراوە نەهاتووە ، بەڵام لەهەندێك کتێب و
سەرچاوە ئاماژەی پێ کراوە خوای متعال دەفەرمووێ کە زۆر جار شەیاتین ئنس و
جنس بەیەکەوە یارمەتی یەکتر دەدەن ، هەروەك لە قورئانی پیرۆزدا خوای گەورە
ئەفەرموێ [وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا شَيَاطِينَ
الإِنْسِ وَالْجِنِّ يُوحِي بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ زُخْرُفَ القَوْلِ
غُرُورًا وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ مَا فَعَلُوهُ فَذَرْهُمْ وَمَا
يَفْتَرُونَ] {الأنعام: ١١٢
واتە (ههر بهو شێوهیه (کێشمه کێشی ئیمانداران و خوانهناسان
بهردهوامه) جا بۆ ههموو پێغهمبهرێک (بۆ ئیماندارانیش) دوژمنێکمان له
شهیتانهکانی ئادهمیزاد و پهری سازاندوه، که بهردهوام قسهی زل و
ڕازاوه دهدهن بهگوێی یهکداو (خۆیان و خهڵکی) پێ سهرگهردان و گومڕا
دهکهن، خۆ ئهگهر پهروهردگارت بیویستایه (نهیاندهتوانی) شتی
وابکهن، ده وازیان لێ بهێنه لهگهڵ ئهو درۆو دهلهسهیهی که ههڵی
دهبهستن (بۆ کوێ دهچن، له دهست سزای خوایی ڕزگار نابن).
کۆبونەوە دەستی پێ کرد هەموو سهرکردهکانی قورەیش کۆبوونەوە هەندێکیان لەم
موشرکانە موسڵمان دەبن و موسڵمانێتی خۆیان ڕادەگەیەنن لەو کاتەدا
موشرکەکان بۆچونی خۆیان دەگۆڕنەوە و دێنە سەر ئەوەی چی بکەن بۆ لەناو بردنی
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام ) ،بەڵام کەسیان جورئەتی ئەوەیان نەکرد
کە چۆن کە ڕاستەوخۆ بڵێن با محمد بکوژرێ یان اغتیال بکرێ بەڵکو بە ئاشکرا
ووتیان با محمد ببەستنەوە بە حەبل بۆ ئەوەی هجرەت نەکات ، هەندێکی تر
ووتیان لێ ی ئەدەین و لەوکاتەدا قاچێکی بشکێنین بۆئەوەی ئیتر نەتوانی هەڵس و
کەوت بکات ، هەندێکی کەشیان ووتیان زمانی پێغەمبەری خوا دەبڕین بۆ ئەوەی
نەتوانی قسە بکات و قورئانەکەی کاریگەری نەمێنێ لەسەر خەڵکی تر ، بەڵام
لەناو هەموویاندا کۆمەڵێکی زۆر توندڕەو کە لە ئەحزابدا پێیان دەوترێ ( یمین
متطرف ) لەناویاندا کەسێکی زۆر متطرف کە ( ابو جهل ) ە، ووتی با پێغەمبەری
خوا (علیە صلاة والسلام) بکوژین و اغتیالی بکەین ، وە شێوەی کوشتنەکەی بۆ
دانان کە هەریەکێك لەناو قەبیلەکانا هەڵسێ بەوەی ڕمێك یان خەنجەرێك بگرێ
بەدەستیەوە بۆ کوشتنی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)، وەلەو حاڵەتەشدا
کە بەنی هاشم ناتوانن هیچیان ڕوو بە رووی ئەو قەبیلانە ببنەوەو خوێنەکەی
بەسەر قەبیلەکانا دابەش بکرێ، ئەمەش نەخشەیەك بوو کە دایانا وە لەوێدا ابو
جهل بە هەموو ئامادەبووانی ووت : ڕازین ، لەسەر ئەم قسەیە هەموو ووتیان :
بەڵێ ڕازین.
ئەمەش هاوشێوەیەکی دیموکراسیە کە خەڵك شانازی پێ وە دەکات وە هیچ فەرقێکی
نیە لەسەردەمی جاهلیەتدا کەلە دارالندوەکەی ابوجهل و دار الندوەکەی ئومەیەی
کوڕی خەڵەف و ....هتد.
قوڕەیش ئەم پلانەیان داڕشت بەبێ ئەوەی هیج کەسێکی تریان لەگەڵ بووبێ غەیری
ئەو ناوانەی کە ناویان هاتوە لە سیرەی موعەتەری پێغەمبەری ئازیزمان (علیە
صلاة والسلام ) کە لەسەرەوە ناویان هاتووە، وە هیج کەسێك ئاگاداری ئەم
بارودۆخە نیە و لەم کۆبوونەوە نیە کە کراوە .
بەڵام پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) معجزەیەك لێرەدا ڕووئەدات کە
پێغەمبەرایەتی محمد دەرئەخات کە بریتی یە لەوەی خوای متعال ئەفەرموێ بە
جبریل(علیه السلام) وە هەواڵەکە بە پێغەمبەر رادەگەیەنی کە خوای گەورە
ئەفەرموێ [وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أَوْ
يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللهُ وَاللهُ
خَيْرُ المَاكِرِينَ] {الأنفال: ٣٠}.
واتە ((ئهی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئهو کاته بکهرهوه) کاتێک
ئهوانهی بێ باوهڕ بوون پیلانیان دهگێڕا دژی تۆ بۆ ئهوهی بهندت
بکهن، یان بتکوژن، یان دهرت بکهن، ئهوان پیلانی خۆیان دهگێڕن و خوایش
پیلانی خۆی دهخاتهکار (بهپووچ کردنهوهی کارهکانیان)، دڵنیابن خوای
گهوره چاکترینی ههموو پیلانسازو نهخشه سازانه (نایهڵێ پیلانیان
سهربگرێ ) .
بەڵام جبریل ( علیە السلام ) هاتە خوارەوە بۆ خزمەت پێغەمبەر و هەواڵەکەی
بۆ هێنا کە ئەم شەو جریمەیەك ڕووئەدات ئەویش اغتیال کردنی بەڕێزتە ئەی
پێغەمبەری خودا (علیە صلاة والسلام ) ، ئەمشەو لە جێگەی خۆت مەمێنەرەوە ،
وەئەمری کرد بە هجرەت کردن پێ ی واتە پێغەمبەر (علیە صلاة والسلام) ئەمری
هجرەتی پێ نەبوو هەتا ئەوکاتەی پەیامی بۆ هات ، پێغەمبەر (علیە صلاة
والسلام) بە جبریلی فەرمووی: کێ هجرەت بکات لەگەڵم، فەرموی : ابوبکر صدیق.
نزل جبريل عليه السلام فورًا إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم يخبره بأمر
الجريمة التي تدبر له، وقال له: لا تبت في فراشك الليلة. وأمره بالهجرة،
فسأل رسول الله صلى الله عليه وسلم جبريل: من يهاجر معي؟ قال: أبو بكر
الصّدّيق. وذلك كما جاء في مستدرك الحاكم بسند صحيح.
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) کە ئەم پەیامەی بۆ هات پاشان وویستی
نەخشەیەك دانێ .. وەرن با هەموو بژین لەگەڵ نەخشە و شوێن پێ ی پێغەمبەری
خوا هەڵگرین ،لەگەڵ پێغەمبەری خوا چاو بنوقینین و کیان و حاڵەتی سایکۆلۆژی
پێغەمبەر بزانین وە چۆن رەفتاری کردوەو چۆن وویستویەتی بڕواتە دەرەوە بۆ
ئەم هجرەتە، با بزانین لەم بارو دۆخەدا پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)
چی کرد:-
- پێویستی بەوە هەیە خێرا بڕوات بۆ ماڵی ابوبکری صدیق وە ئەمری هجرەتی پێ بگەیەنێ و بڕوا بۆ ئەو جێگایە.
- پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بیر لەوە ئەکاتەوە ئایا ابوبکری صدیق ئامادەیە بۆ ئەم هجرەتە یان ئامادە نیه.
- ئەیزانی پێغەمبەری خوا حاڵەتەکە لەبەرەبایاندایە واتە ١٠ی ڕۆژی شەممەی
٢٧ی مانگی سەفەری ساڵی ١٤ پێغەمبەرایەتی ، کەئەم حاڵەتە ڕویداوە بۆیە
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ئەیەوێ لە پێش وەختدا کەگەرمای
نیوەڕۆیە هەموو حاڵەتەکان وەلابنێت و هەموو نەخشەکان رێك بخات و بڕواتە
دەرەوە ، بۆیە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) گرفتێکی تر هاتە بەردەمی
ئەویش ئەیزانی گهمارۆ ئەخەنە سەر ماڵەکەی ، پێش ئەوەی گهمارۆکه بخەنە
سەر ماڵەکەی وویستی ڕوداوەکان بقۆزێتەوە ،هەروەها کارەکان ئەنجام بدات وە
بڕوات بۆ لای ابوبکری صدیق، بۆ ئەوەی بتوانێ به زووترین کات گرفتەکان
چارهسهر پێغەمبەری خوا ، کاتێکیش کە دەرچوون و دورکەوتنەوە لەناو مەککەی
موکەرەمەدا بۆ ئەوەی زوو نەیان گرن و نەگیرێن.
- پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لهو حاڵەتەشدا کەئەم هەموو
ناڕەحەتیە تووشی هاتبوو ، هەموو شاری مەککە پێغەمبەری خوایان بە صادق
الامین ناسی بوو ، وە زۆریان خۆش دەویست وە لەگەڵ ئەوەشدا موشریکەکان
ئازاری پێغەمبەری خواو موسڵمانانیان ئەدا هەرچی سەروەت و سامانی خۆیان
هەبوو لەلای پێغەمبەری خوا دایان نا بوو ، لەهەمان کاتدا ئەشیان زانی
راستگۆترین و دەست پاکترین پیاوی شاری مەککە یە ، بۆیە پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) لەم حاڵەتەشدا بیری لەوە دەکردەوە چۆن ئەم ئامانەتانە
بپارێزێت کە ماڵی موشریکەکانیشە بە بێ ئەوەی هیچ عقدێك لە نێوانیاندا
هەبووبێت ئامانەتیان ئەیپارێزێت و بۆیان ئەگەڕێنێتەوە کە ( علی کوڕی ابی
طالب ) دائەنێت و پێی ئەڵێت ئاگاداری ئەم سەروەت و سامانە بە و
بیگەڕێنیتەوە بۆ خاوەنەکانیان .
کەواتە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) یەکەم ئیشی هەڵئەستێ بەوەی
بچێتە خزمەت ابوبکری صدیق و پێ ی بڵێ بۆ هجرەت وە لە کاتێکدا بروات گەرمای
نیوەڕۆیە چونکە گەرماکەی سوتێنەرەو بە نیوەڕۆکەی کەس ناچێتە دەرەوە و وە
کوچەو کۆڵانەکان چۆڵن ، وەهەروەها علی کوری ابی طالبی دانا بۆ ئەو کارەی کە
خێرا ئامانەتەکان بگەرێنێتەوە بۆ خاوەنەکانیان،وە پێغەمبەری خوا ڕۆشتنی
خۆی گۆڕی سەرو سیمای خۆی گۆڕی کە جلی زۆری لەبەر کردو پەڕۆی زۆرتری بەست بە
سەری موبارەکی یەوە ، عمامەکەی گەورەتر کرد بۆ ئەوەی خەڵك نەی ناسنەوەو
بچێتە ماڵی ابو بکر.
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ئەو نەخشانەی کە کێشای کردیە کاری
مەیدانی بۆ ئەوەی لە مەیدانا ئیشی پێ بکات ، یەکسەر هەڵسا ، نیوەڕۆ خێرا
چوە ماڵی ابو بکری صدیق وەلە دەرگای دا کە دەرگاکەی کردەوە عائیشە ڕەزای
خوای لێ بێت لە صحیحی بخاری بۆمان ئەگێڕێتەوە ئەفەرمووێ ( فِدَاءٌ لَهُ
أَبِي وَأُمِّي، وَاللَّهِ مَا جَاءَ بِهِ فِي هَذِهِ السَّاعَةِ إِلاَّ
أَمْر ) .کاتێك کە بەم شێوەیە پێغەمبەری خوا دەچێتە ماڵی ابوبکری صدیق ،
دەفەرمووێ : دایك و باوکم بەقوربانت بێ واللە کاتی وا هەرگیز نەهاتوی ئەگەر
ئەمرێکت پێ نەبێت .
هەتا ئەو کاتەش ابوبکری صدیق نەی زانیبوو هجرەت ئەکاو ئەچێت بۆ شاری مدینە
لەگەڵ پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) . بەڵێ عائیشە رەزای خوای لێ
بیت ئەفەرمووێ لە ڕیوایەتێکدا کەلە بخاریدایە ئەفەرمووێ:
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة السلام ) هات و مۆڵەتی وەرگرت و مۆڵەتی پێدرا و بە ابوبکری فەرموو :
ئەوەی لەلاتە بابچێتە دەرەوە، بۆ زیاتر وریای خۆیان
ئهبووبکرر فهرمووی...
ابوبکری صدیق فەرمووی : بەدڵنیایی یەوە
.ئەوە کەس و کاری خۆتن ، باوکم به قوربانت بێت پێغەمبەری خودا.
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة السلام ) فەرمووی : من رێگەم پێدرا بۆ چوونە دەرەوە .
ابوبکر بە دڵێکی ساف و پڕ لە نوورەوە ، هاوڕێت بم، باوکم به قربانت بی ئەی پێغەمبەری خودا ؟
یانی من هاوڕێت بم و لەگەڵت بم لەم گەشتەدا؟
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة السلام ) فەرمووی : بەڵێ.
لەم کاتەدا ابوبکری صدیق نەی توانی خۆی بگرێ و لە خۆشی دا دەستی کرد بە گریان.
سبحان اللە ! خاتوو عائیشە ئەفەرموێت : هەتا ئێستا نەم ئەزانی کەسێك هەیە لەتاو خۆشیدا بگری هەتا ابوبکرم بینی ئەگریا..
تقول السيدة عائشة رضي الله عنها:
فَجَاءَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَاسْتَأْذَنَ،
فَأُذِنَ لَهُ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
لأَبِي بَكْرٍ:
"أَخْرِجْ مَنْ عِنْدَكَ". زيادةً في الحذر.
فقال الصّدّيق في اطمئنان:
إِنَّمَا هُمْ أَهْلُكَ، بِأَبِي أَنْتَ يَا رَسُولَ اللَّهِ.
فقال الرسول صلى الله عليه وسلم:
"فَإِنِّي قَدْ أُذِنَ لِي فِي الْخُرُوجِ".
فقال أبو بكر، وقلبه يكاد ينخلع من اللهفة: الصُّحْبَةُ، بِأَبِي أَنْتَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟
يعني هل سأصحبك في هذه الرحلة؟
فقال الرسول صلى الله عليه وسلم: "نَعَمْ".
هنا لم يستطع أبو بكر رضي الله عنه أن يتمالك نفسه من شدة الفرح، فبكى!!
سبحان الله! تقول السيدة عائشة رضي الله عنها: فَلَمْ أَكُنْ أَدْرِي أَنَّ
أَحَدًا يَبْكِي مِنْ شِدَّةِ الْفَرَحِ حَتَّى رَأَيْتُ أَبَا بَكْرٍ
يَبْكِي.
بێگومان گریانی ابوبکری صدیق خوا لێ ی ڕازی بێت گریانی خۆشی بوە کە لەگەڵ
پێغەمبەری خوا سەفەر دەکات کە سەفەرێکی ترسناک بوە، بەڵام زۆر ئامادەی خۆی
دەربریوە و خۆشەویستی خۆی بۆ پێغەمبەری خوا وەک نموونەی دایك بۆ منداڵی ،
وە ئامادە بووە لە هەموو زەمان و مەکانێکدا بە گیان و ماڵ بۆ خۆشەویستی
پێغەمبەرەکەی بێ و چاودێری بکات لە هەموو ناڕەحەتییەك ،هەربۆیە خۆشەویستی
پێغەمبەر لای ابوبکری صدیق بە شێوەیەك بوو توانای وەسف کردنی نە بوو زۆر
راستگۆ بوو دوور لە خۆشەویستییەکی دروستکراو، وە لە ژیان داو لەدوای وەفاتی
پێغەمبەر هەر خۆشەویستی لە دڵی ابو بکری صدیق مابوەوە هیچ کات نەی توانیوە
خۆشەویستی کەم بکات و هەمیشە خۆشەویستی پێغەمبەری خوای گەیاندوە و هەتا
پێش ئەوەی بپرسێ پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام )کە ئامادەیت هجرەت
بکەیت بۆ مدینە ، یەکسەر بە پێغەمبەری خوا ئەفەرموێ من دوو ووشترم ئامادە
کردوە ، یەکێکیان بۆ تۆ و ئەوی کەشیان بۆ من ، پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) ئەفەرمووێ ( فقال بالثمن ، واتە من قبوڵمە سەروەت و سامانەکەت
بدەی بە من بەڵام ئەبێ پارەکەیم لێ وەرگریتەوە ، ڕاستە ابو بکر تۆ سەروەت و
سامانی خۆت و لە پێناوی خوای گەورەدا دەدەی بە موسڵمانان ئەم کارە بۆ خۆتە
بەڵام پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) قبوڵی نەکردوە لە هیچ کەسێك کە
شتێکی بدەنێ بۆ خۆی ، ابوبکری صدیق لەگەڵ پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) بوو بەم شێوەیە ئاخافتنیان کرد و کەوتنە قسە کردن بۆ ئەوەی
کارەکانیان ئەنجام بدەن .
لێرەدا پێوسیتە وەستانێك بکەین لەگەڵ ابو بکری صدیق ڕەزامەندی خوای لێ بێت
چ پیاوێك هەیە بۆ ئیسلام بەم شێوەیە تێ بکۆشێ و هەموو خەمێکی تهنها
ئیسلامهکه بێت لەو کاتێکدا کە ئاگای لە هیچ شتێك نیە کە پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) ئەفەرموێ با بچینە دەرەوە دەڵێ ئامادەم وە لە هەموو
گرنگتر ئەوەیە بە بێ ئەوەی ئاگادار کرابێتەوە لەلایەن پێغەمبەری خوا (علیە
صلاة والسلام) وە خۆی ئامادە کردوەو دوو ووشتری کڕیوە بۆ ئەوەی ڕۆژێك نەک
پێغەمبەری خوا پێویستی پێ بێت و هجرەت بکەن پێکەوە..
خاڵێکی تر ئامادەی خێزانەکەی کە دوایی باسی لێوە دەکەم کە چۆن خۆی و
خێزانەکەی لە خزمەت ئەم ئیسلامەدان وە چۆن (اسماء و عائیشە و کوڕەکەی و
کەسوکاری و مەولاکانی ) چۆن لە خزمەت ئەم ئیسلامەدا کار دەکەن.وە پاشان بە
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ئەفەرموێ کە ٣٥٠٠٠ درهەم ئامادە کردوە ،
کەلەو زەمەنەدا ئەو پارە خەیاڵیەی کە ئامادەی کردوە بۆ پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) ئا بەم شێوەیە ئامادەی خۆی دێنێتە پێشەوە.
ئەو نەخشانەی کە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) و ابو بکری صدیق ڕەزای خوای لێ بێت دای دەڕێژن بریتین لە:-
یەکەم- نەخشەی یەکەم پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ئەفەرموێ بە
ابوبکری صدیق کە لە سەرەتای ئەمشەو من دێمە ماڵەکەی بەڕێزتەوە چونکە
دەیزانی کە موشریکەکان گهمارۆ دەخەنە سەر ماڵەکەی وە لە جێگای خۆی (علی
کوڕی ابی طالب ) لەناو پێخەفەکەی خۆی دائەنێت بۆ ئەوەی موشریکەکان کە دێن
بزانن کە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)هەر لە جێگەی خۆی دایە
،هەروەها علی کوری ابی طالب ئامانەتەکانیش بگەڕێنێتەوە دەست خاوەنەکانیان.
دووهەم – پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ئەو شەوە زۆرتر لە ماڵی ابو
بکر دەمێنێتەوە تا جموجوڵی هاتوچۆ کردن لەناو شاری مەککە دا کۆتایی پێ دێت ،
ئەوکاتە خەڵکەکە هەمووی ئەخەوێت وەکەس لە کوچەو کۆڵانەکانا نامێنێت ،
پاشان پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لەگەڵ هاوڕێ کانیدا هەردوکیان
پێکەوە دەر ئەچن بۆ ئەو سەفەرەی کە نەخشەیان بۆ کێشاوە.
سێ هەم - پێغەمبەری خوا و ابوبکری صدیق ڕەزای خوایان لێ بێت هیچیان
لەدەرگاوە ناچنە دەرەوە ،بەڵکو لە پشت ماڵەکەیانەوە کونێك بکەنە دیواری
ماڵەکەیان کە پیایدا بچنە ئەو دیویەوە بۆ ئەوەی نەیان بینن کە لەدەرگاوە
هاتوونەتە دەرەوە نەك چاودێریش خرابێتە سەر ماڵی ابو بکری صدیق بەهەمان
شێوە.
چوارهەم – هیجرەتی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بۆ مدینەیە لە
ڕێگای دەریای سورەوە ، کە تا ئێستا هیچ کەس پیایدا نەڕۆیشتووە و ڕێگایەك
بووە کە چۆن وەك ڕێگایەکی یاساغ کەکەس نەتوانێ پیایدا بڕوات و کەسیش ئەو
ڕێگەیەی نەزانیوە لەبەر ئەوەی موشریکەکان نەیان دۆزنەوە.
پێنجەم - پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام ) داوا ئەکات کە کەسێك وەكو
ڕێبەرێك بگرن بە کرێ وەکو ڕێ نیشاندەر کە شارەزای ئەو ڕێگایە بیت و بتوانێت
بیان گەیەنێت ، وە ئەبێ ڕێنیشاندەرەکەش کەسێکی لێزان بێ و ئیشی تایبەتی
خۆی بێت ، وە سەحراش ترسناکە نابێت بەهەموو ڕێگەیەکدا برۆن وە ئەبێ ئەم
کەسەش نابێ نزیکی پێغەمبەری خوا و ابوبکرو موسڵمانان بێ ، بەڵکو پێغەمبەری
خوا ( علیە صلاة والسلام) ئەفەرموێ با موشریك بێ ، لەبەر ئەوەی کە پلانێکی
زۆر گەورە بوو کە هیچ کەس شك ناکات ، ئەو کەسەش کە دانرا بۆ ئەم کارە (
عبداللە کوڕی اریقط ) بوو کە موشریك بوو بەڵام لە دواییدا موسڵمان دەبێ.
ابوبکری صدیق بەو کارە هەڵدەستی و خێرا دەچێ بەو دەڵێ ، پاشان ( عبداللە
کوڕی اریقط ) ئامادە دەکەن لەبەرامبەر پارەیەکی زۆر و کارەکەی پێ دەسپێرن
ئەویش ئاماده خۆی دهردهبرێت.
شەشەم – پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لەگەڵ ابوبکری صدیق دا یەکەم
هجرەتی بەرەو باشور بو بە ئاڕاستەی یەمەن کە مسافەیەکی زۆر ئەبڕن بە نزیکەی
٨٠ کم ، کە مدینە ئەکەوێتە باکوری شاری مەککەوە نەك باشوریهوه ، ئەمەش
بەهۆی ئەوەوە بوو کە موشریکەکان شك نەکەن کە بەرەو مدینە دەڕۆن ، پاشان
دەگەنە جێگایەك پێ ی دەوترێ ( غاری ثور ) وە لەو جێگایەدا ئەمێنێتەوە بۆ
ئەوەی ڕێگاکە چەواشەبکەن لە خەڵکی شاری مەککە.
حەوتەم – ڕۆیشتن بۆ ( غاری ثور ) واتە ئەشکەوتی ثور کە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لەگەڵ ابوبکری صدیق رەزای
خوای لێ بێت لە وێد
ا خۆیان حەشارداوە ، کەزۆر شاخێکی زۆر بەرزە و بەدەگمەن ئینسان بەسەریدا
رۆیشتوون ، کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئازایەتییەك و ڕاهێنانێك وە کە کردویانە
بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن و نەخشەکەیان وا داناوە کە لەوێدا ٣ رٶژ بمێننەوە لەو
جێگایەدا ، وە ئەو دوو ووشترەی کە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) و
ابو بکری صدیق کڕیبوویان لە ماڵی ( عبداللە کوڕی اریقط ) دای ئەنێن ، دوای ٣
رۆژ دێنەدەرەوە و لەو شاخە دێنە خوارەوەو دەرۆن بۆ شاری مدینە.
هەشتەم - ( عبداللە کوڕی ابو بکر صدیق ) هەڵدەستێ بەدەوری کاری موخابەراتی
ئیسلامی ، لەم کارە گرنگ و خەتەرناکەدا هەموو ڕۆژ هەواڵی ناو شاری مەککە و
جمو جوڵی قورەیش و کاردانەوی قورەیش بەرامبەر دەرچونی پێغەمبەری خوا لە ناو
شاری مەککە و گەیاندنی زانیاری بۆ پێغەمبەری خوا و ابو بکری صدیق ، کە
واکارەکەیان پێ سپارد بوو دەبێت لەبەرەبەیاندا بچێت بۆ ناو شاری مەککەو لە
ئەخیری شەودا بگەڕێتەوە ، بۆ ئەوەی کەس هەست نەکات بەم هاتو چۆکردنەی
عبداللەی کوری ابو بکر ، کە حەتمەن خەڵکێک ئەبێت چاودێری بکات.
نۆیەم – ( عامر کوری فهیرە ) خوا لێ ی ڕازی بێت کە مەوالی ابوبکری صدیق بوو
رەزامەندی خوای لێ بێت ، هەستا بە دەوری کێشانی ئەمنیەت و ئاسایش بۆ ئەم
کارە ، کە ئەویش ئەوە بوو کە شوێن پێ ی پێغەمبەری خواو ابوبکری صدیق و
عبداللەی کوری ابو بکری صدیق بسڕێتەوە ، ئەمەش بەو هەموو مەڕوماڵاتانەی کە
هەیبوو کە بەشوێن پێکانی ئەواندا بڕۆن تا جێگەی پێ ی ئەوان دیار نەمێنێت و
چاودێری ڕێگاکانیان بکات تا ئاشکرا نەبن.
دەیەم – ئافرەتێکی ئازاو بەجەرگ ئەویش ( اسماء کچی ابوبکری صدیق ) رەزای
خوای لێ بێت کە هەستا بە دابین کردنی خواردن و خۆراک لەم کارە قورسەدا، کە
بەرگەی خواردن و ئاوی دەگرت کە هەموو ڕۆژێك خواردن و ئاوی شیرینی دەبرد بۆ
غاری ثور بۆ پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) و باوکی بەڕێزی کە ابوبکری
صدیق بوو خوا لی ی ڕازی بێت ، کە ئەم ئافرەتە هەستا بەم کارە کە بە یەکێك
لە ئافرەتە بەهێزەکان ناو دەبرێت کە لە کۆتای مانگی دووگیانی دا بوو بەرگەی
ئەم هاتوچۆیەی ئەگرت لە سحراء دا کە لە دوری ٨٠ کم بوو ، وە پاشان بە
بەرزای غاری ثور دەچوە سەرەوە بە درێژای ٣ ڕۆژ بەردەوام خواردن و ئاوی
دەگواستەوە بۆیان.
لە راستیدا ئەمەش شتێکی سەرسوڕمانە لە ماڵی ابوبکری صدیق کە چۆن خۆی و کوڕ و
کچی و موالی یەکەی لە خزمەت ئەم ئیسلامەدا بوون و وە بەو شێوەیە خستیانە
بەردەم خەڵکی و بۆ ئەوەی لایان ڕوون بێت کە چۆن لە خزمەتی ئیسلام دان.
بەم شێوەیە ئەم ١٠ خاڵەی سەرەوە نەخشەی گرنگی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) و ابوبکری صدیق بوو.
لێرەدا ئەگەر وورد بینەوە لەوەی کە ئەم نەخشە دارێژراوە کەی پیادە دەکرێت
وە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) کە ئەم حاڵەتەی کە ڕویداوە هێشتا لە
بەیانیدا بووە کەلە پەرلەمانی قورەیش بریار دەرچووە کە دەیانەوێ پێغەمبەری
خوا ( علیە صلاة والسلام) ااغتیال بکەن ، ئەمە خاڵی یەکەم بوو.
خاڵی دووەم لە نیوەڕۆ هاتوەتە دەرەوە و پاشان دەگەڕێتەوە ماڵی خۆی ،
لەوکاتەدا کە نەخشەکە دائەنێ پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ، نەخشە
پێغەمبەری خوا ئاشکرا دەبێت ، چونکە ابو جهل بڕیارەکەی دەگۆڕێ کە وا بڕیار
بوو لە بەرەبەیانی ڕۆژی دواتر بچونایە بۆ سەر ماڵی پێغەمبەری خوا ( علیە
صلاة والسلام) بەڵام ئاگاداریان دەکاتەوە لەوەی کە دەبێ لە ئێوارەوە بچنە
بەردەم ماڵی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) وە بەردەرگایان بگرن بۆ
ئەوەی هەر کە پێغەمبەر دێتە دەرەوە بیکوژن، لەم کاتەدا پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) بەمە دەزانێت پاشان خوای متعال ئایەتی بۆ دادەبەزێنێت
کە ئەبێ بچێتە دەرەوە دەنا بۆ شەوەکەی یان بۆ ڕۆژی دوای لە کاتی
هاتنەدەرەوەیدا دەیکوژن..
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لەشەوی ٢٧ ی سەفەری ساڵی ١٤ ی
پێغەمبەرایەتی دا ، لەدوای ئێوارە دێتە دەرەوە بە معجزەیەك کە هیچ کامیان
نای بینن ،ئەویش پێغەمبەری خوا
( علیە صلاة والسلام) ئەم ئایەتە دەخوێنێ کەخوای گەورە بۆی دادەبەزێنێت
دەفەرموێت (وَجَعَلْنَا مِنْ بَيْنِ أَيْدِيهِمْ سَدًّا وَمِنْ خَلْفِهِمْ
سَدًّا فَأَغْشَيْنَاهُمْ فَهُمْ لاَ يُبْصِرُونَ] {يس: ٩}.
واتە (ههروهها بهربهستمان له بهردهمیانهوه و له پشتیانهوه داناوه،
پهردهشمان هێناوه بهسهر چاویاندا (مهبهست ئهو بهربهستانهشه که
له دهروونیاندا ههیه و نایهڵێت ڕێگهی ڕاست بدۆزنهوه ئیتر ئهوانه
حهق و ڕاستی نابینن ) .
لەم کاتەدا بەناویاندا تێ دەپەڕێت و ئەم ئایەتە دەخوێنێ کەسیان نای بینن و
هەموو کوێر دەبن ، بۆ گاڵتە پێ کردن کە لە سیرەی معتەری پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) دا هاتووە کە بخاری دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەدری خوا بە
زەردەخەنەیەکەوە خۆڵی دەکرد بەسەر ئەوانەی کە ئایانوویست اغتیالی بکەن ،
سەری هەموویانی پڕ ئەکرد لە خۆڵ و پێ ی ئەوتن بەگاڵتەوە من خۆڵیش دەکەم
بەسەرتانا و منیش نابینن ، کە ئەمە عەزەمەت و گەورەیی خوای متعالە وە بۆیە
ئەم کارەش ڕویدا چونکە نەخشەی هەموو ئینسانێك کە سیفاتی کامل و جمالی تێدا
نیە چونکە تەنها نەخشەی خوای گەورەیە کە ئەتوانێ سەرکەوێ بەسەر هەموو شتێکا
، ڕاستە پێغەمبەری خوایە بەڵام نەخشە داڕشتن کەلێنێکی هەر تێ ئەکەوێت و
نەخشەی مرۆڤ ناتوانێ بەتەواوەتی بەئەنجام بگەیەنرێ ئەگەر توکل بە خوای
گەورە نەبێ ، وە زۆر گرنگە ئینسان توکل بە خوای متعال هەبێ لە کارەکانیا ،
لە جیاتی ئەوەی توکل بە شتی ماددی هەبێ هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێ [إِنَّ
اللهَ يُدَافِعُ عَنِ الَّذِينَ آَمَنُوا إِنَّ اللهَ لاَ يُحِبُّ كُلَّ
خَوَّانٍ كَفُورٍ] {الحج: ٣٨}.
واتە (بێگومان خوا پشتگیری دهکات لهوانهی که ئیمان و باوهڕیان هێناوه
چونکه بهڕاستی خوا ههموو خیانهتکارو کافرو بێ باوهڕێکی خۆش ناوێت ).
کورتەی ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ژیان تێکۆشانە و وە نەفسی هەموو خەڵکێک
بەدەست خوای گەورەیە وە هەروەها خوای گەورە بەوشێوەیە پێغەمبەرەکەی خۆی
ڕزگار ئەکات ، وە هەموو شتێکیش بە قەدەری خوای گەورەیە هەروەک خوای گەورە
دەفەرموێ [إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ] {القمر: ٤٩}.
واتە (بێگومان ئێمه ههموو شتێکمان بهئهندازهو نهخشهی دیاریکراو دروست کردووه ) .
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بەرەو ماڵی ابوبکری صدیق ڕۆیشت و
لەماڵی ابوبکر مایەوە ، بەهەمان شێوە هەمان کاریان ئەنجام دا وە رۆیشتن
بەرەو غاری ثور لەو غارەدا مانەوە کە ئەمە نەخشەی یەکەم بوو.
نەخشەی دووەم کە ئەیانەوێ بەیانی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بکوژن
و موشریکەکان بڵاوبوونەتەوە بەدەوری ماڵی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) لەم کاتەدا سەربەرز ئەکەنەوە ئەبینن کەسێك لە دوورەوە دێ بە
موشریکەکان دەڵێ ئەوە چی دەکەن لێرە ، ئەوانیش دەڵێن چاوەڕێ ی محمد دەکەین
کە بێتە دەرەوە ، ئالەم کاتەشدا ئەم پیاوە ئاگاداری ئەوە نیە کە ئەیانەوێ
اغتیالی پێغەمبەری خوا بکەن ، کابراش شتێکی خراپ دەڵێ ، دەڵێ لەڕێگادا
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) دیوە ،هەندێکیان دەڵێن هێشتا لە
ژوورەوە خەوتوە کە پێشتر چاودێری ماڵەکەیان کردبوو کە بینیویانە کە لەناو
جێگەی خەوتنیدا امامی علی خەوتوە وادەزانن پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام ) خۆیەتی ، هەر بۆیە کاتێك خۆڵەکە ئەبینن بەسەریانەوە کە پێشتر
بەسەریانەوە نەبووە ئەوەندەی تر شکست دێنن و زەلیل دەبن ئالێرەدا ئەم
نەخشەیەی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ئاشکرا دەبێت.
لێرەدا خاڵێکمان بۆ روون دەبێتەوە کە لە زەمەنی جاهیلیەتدا لەناو شاری
مەککەدا یاسایەك هەبووە ،هەموو کەس بەپێ ی ئەو یاسایە حوروماتی پارێزراو
بووە کەس نەی توانیوە بچێتە سەر ماڵی خەڵک و تەعدا بکات ، هەر بۆیە
موشریکەکان لەو کاتەدا لەدەرەوەی ماڵی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)
چاوەرێ بوون تا بێتە دەرەوە.
کاتێك کە دەچنە ژوورەوە و سەیر دەکەن کە علی کوڕی ابی طالب خوا لێ ی رازی
بێت لە شوێنی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام ) خەوتووە عەزێتی زۆری
دەدەن ، ئەویش بەرامبەریان هیج ناڵێت کە علی کوڕی ابی طالب خوا لێ ی ڕازی
بێت بە یەکێك لە پیاوە ئازاکان دادەنرێت ، وەموشریکەکان دەزانن کە لەکاتی
شەڕی بەدری گەورەدا چ تواناو شکۆمەندی یەکی هەبووە و چ شەڕێکی کردوە دژی
موشریکەکان، لەبەر ئەوەی کە هیچ ئەمرێکی پێ نیە بۆ وەڵام دانەوەی بەرامبەر
ئەو موشریکانە هەر بۆیە بێ دەنگ دەبێت و دەشزانێت تەنها دوو ئەرکی پێ
سپێردرابوو کە لەسەرەوە باسمان لێوە کردووە کە ئەرکەکان چی بوون.
کاتێك کە موشریکەکان ئەم هەل و مەرجە دەبینن راستەوخۆ دەگەڕێنەوە بۆ لای
قوریش و قورەیش بڕیاری تازە ڕادەگەیەنێت کە ئەمەی لای خوارەوەیە:
بڕیاری یەکەم - چوار دەوری ماڵی ابوبکری صدیق بگرن و بچنە ماڵەکەیەوە
بیپشکنن چونکە سەرکردەی موسڵمانان پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)
لەگەڵ ابوبکری صدیق رەزای خوای لێ بێت پێکەوە هەڵهاتوون، لەکاتێکدابە
بڕیاری قورەیش بچنە ماڵەکەیەوەو پێ دەچێت لەماڵی ابوبکری صدیق زۆی حەشار
دابێت، قورەیش بە تاقمێکی گەورەوە بە سەرۆکایەتی ابو جهل ئەم کارە بەئەنجام
دەگەیەنێت کە دەچێنە ناو ماڵی ابوبکری صدیق لەوکاتەدا ابو جهل ( اسماء کچی
ابوبکر صدیق ) دەبینێ و زللە یەکی لێ دەدا ، ابو جهل پێ ی دەڵی کوا باوکت :
اسماء دەڵی : نازانم . ابوجهل و تاقمەکەی لەدوای گەڕانێکی زۆر لە ناو
ماڵەکەی ابوبکری صدیق نایدۆزنەوە.
بڕیاری دووەم – هێزی سەربازی چاودێری بە هەموو ناوەوەو دەرەوەی شاری
مەککەدا بڵاو دەکەنەوە ، بۆ ئەوەی نەکا هێشتا پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) لەناو ماڵێك لەماڵەکانی مەککە خۆی حەشار دابێت.
بڕیاری سێیەم – قورەیش ڕایگەیاند کە خەڵاتێکی گەورە دەدرێت بە هەرکەسێك کە
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لەگەڵ ابوبکری صدیق رەزای خوای لێ بێت
کە یەکێكە لەهاوڕێکانی بیگرن ، بەمردووی یاخود بە زیندووی هەر کەسێك بیگرێ
١٠٠ ووشتری خەڵات دەکرێت ، کەئەمەش ژمارەیەکی بی شومار بوو لەو زەمەنەدا.
بڕیاری چوارەم - هەرکەسێك بتوانێ ڕێ و شوێن پێی ئەوانمان بۆ بهێنێ لە هەموو
ڕێگایەکی دەرەوەی مەککە لە ڕوودانی هەواڵی ئەوان ئاگادارمان بکاتەوە ئەوا
ئێمە خەڵاتێکی ئەدەینێ.
کاتێك کە ئەو پیاوەی کە باسمان کرد لە ڕێگادا پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام)ی دیبوو وە پێ یان دەڵێت کە لە غاری ثورن، بەمەش نەخشەی دووەمیان
ئاشکرا دەبێت و قورەیش بەرەو ڕێگای غاری ثور دەڕۆن ، کاتێك قورەیش دەچنە
سەر شاخەکە و بیان بینن تا هەندێکیان سەریان دائەنەواند بۆ ناو ناو غارەکە
بۆ ئەوەی بیان بینن ، لەوکاتەدا ابو بکری صدیق رەزای خوای لێ بێت ئەفەرموێ:
یا رسول اللە چاوەکانیان ئەمان بینن ، پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام)ئەفەرموێ : بێ دەنگ بە ابو بکر ، بێ گوومانم ابو بکر کە دوو کەسین و
سێهەمینیان خوای گەورەیە.
"اسْكُتْ يَا أَبَا بَكْرٍ، مَا ظَنُّكَ يَا أَبَا بَكْرٍ بِاثْنَيِنِ اللَّهُ ثَالِثُهُمَا".
اللە ،اللە ئەمەیە شان و شکۆمەندی پێغەمبەری خوا کە چۆن لەم هەل و مەرجە
ناخۆشی و دژواریەدا ، کە تووشی نائومێدی نەبوە کە خوای گەورە هەمیشە لەگەڵ
بەندەی خۆیدایە ، بەڵام ابو بکری صدیق رەزای خوای لی بێت لە ترسی گیانی
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ترس دای دەگرێت ئەیش تەنها خەمی ئەوی
بووە خۆشەویستی خۆی بۆ پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بەوشێوەیە
سەرسوڕمانە بووە کە دەیبینین کە چۆن پارێزگاری دەکات ، وە لە ڕیوایەتی تردا
وا هاتووە کە ابو بکری صدیق رەزای خوای لی بێت دەفەرمووێ : ئەگەر من
بکوژرێم تەنها من پیاوێکم کە دەکوژرێم ،بەڵام ئەگەر تۆ بکوژرییت ئەوا هەموو
ئومەتەکەت ئەکوژرێ..
ئایا موشریکەکان چی یان کرد لەبەردەم دەرگای غاری ثور . ئایا شوێن پێی ئەوانیان زانی یاخود دەرگای ئەشکەوتی ثوریان بۆ کرایەوە؟
لە ڕیوایەتێکدا هاتووە کە امام احمد و طبرانی و عبدالرزاق وخطیب دەفەرموون
: کەجاڵجاڵۆکەیەک بەردەمی دەرگای ئەشکەوتەکەی گرتبوو کە ئەمەش موعجزەیەکی
خوای گەورەی دەرخست ، لەو کاتەدا موشریکەکان دەڵێن : ئەگەر کەسێك بچێتە ناو
ئەم ئەشکەوتەوە ئەوا ئەم جاڵجاڵۆکەیە لە بەردەم دەرگای ئەشکەوتەکەوە نە
ئەبوو.
وە ئەم ڕیوایەتە لاوازە کە باس کراوە وە هەروەها ئەو ڕیوایەتەی کە لە
هەندێك شوێنی تر باسکراوە چیرۆکی دوو کۆتر و درەختەکە لە بەردەم دەرگای
غارەکەدا ئەمەش زۆر لاوازە و ڕاستی نیە ،بەڵام چیرۆکی جاڵجاڵۆکەکە لەبەردەم
غارەکەدا ئەگەر راستیش نەبێت بەڵام اعجازێکی زۆر گرنگە و کە خوای گەورە
چۆن پارێزگاری لە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) کردووە و لەبەر زۆر
گێڕانەوەی ئەو ڕیوایەتەش بەرز کراوەتەوەو بوە بە سەنەدێکی حهسهن.
ابوبکری صدیق رەزای خوای لێ بێت ئەفەرموێ شەوێك لەو سێ شەوەی کەلە غاری
ثوردا بوون ، هەرچی پەنجەی قاچ و دەستی هەیە دەیخاتە ناو کون و کەلەبەری
ناو ئەشکەوتەکە بۆ ئەوەی نەکا مارو چڕوجانەوەری ناو ئەشکەوتەکە بدات بە
شوێنێکی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)وە ، لەو کاتەدا مارێك ئەدات بە
بە ابوبکری صدیق رەزای خوای لێ بێت ،وەلە هەمان کاتیشدا پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) لەسەر ڕانی ابوبکری صدیق خەوی لێ کەوتبوو، ئازارەکەی
هێندە ابوبکری صدیق ناڕەحەت دەکات ناتوانی هیچ هاوارێك بکات ، لە تاو ئەوەی
نەکا پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)بەخەبەر بێتەوە ، بەڵام ئازار زۆر
دێنێت بۆ ابوبکری صدیق لە تاوا فرمێسك لە چاوی دێت ،لەم کاتەدا دڵۆپێك
فرمێسک دەکەوێتە سەر ڕوومەتی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ، بەم
شێوەیە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بەخەبەر دێتەوە و دەفەرموێ :
بۆچی دەگری ئەی ابو بکر . ابوبکر دەفەرموێ: مارێك پێوەی دام و لەتاو
ئازارەکەی خۆمم پی رانەگیرا بەڵام ئەو فرمێسکە تۆی بەخەبەر هێنایەوە، پاشان
ابو بکری صدیق داوای لێ بوردن دەکات لە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام
) و پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لیکی موبارەی ئەدا لەو شوێنەی کە
مارەکە داویەتی بە ابوبکری صدیقەوە . پاش ئەوە ابوبکری صدیق دەفەرموێ :وام
هەست کرد کە هیچ شتێک رووی نەداوە هەروەك ئەوەی کە مار پێوەی نەدابم و نە
ئازاریشم هەبووبێت.
ئەمەش سیمایەکی تری خۆشەوسیتی ابوبکری صدیق بوو بۆ پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)
لە شەوی ربیع الاولی ساڵی ١٤ی پێغەمبەرایەتیدا، پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) و ابوبکری صدیق رەزای خوای لێ بێت ئەم بڕیارانە دەر ئەکەن:
- بەشەو دەربچن لە غاری ثوردا.
- بە ئاڕاستەی ناوچەی یەمەن بڕۆن.
- بە ئاڕاستەی ڕۆژئاوای کەناری دەریای سور بگەڕێنەوەو پاشان ڕووەوە باشورو باکور سەرچاوە بگرنەوە.
- ئەم خاڵەش کە خاڵی پاراستنە کە ابوبکری صدیق رەزای خوای لیبێت ، وەک
دەزگایەکی پاراستنی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بێت کە لە کاتی
ڕۆشتندا چاودێرێکی باش بێت هەندێك جار ڕێڕەوی ڕۆشتنی بگۆرێ ، هەندێک جارلە
دەستی ڕاستی یاخود چەپی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)بڕوات و پاشان
بیگۆڕێ بۆ پێش و دوای ، بە درێژایی ڕێگا بەم شێوەیە ابوبکری صدیق پارێزگاری
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ، هەتا پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام)پرسیاری کرد لە ابوبکری صدیق لەسەر ئەم شێوە ڕۆشتنە و فەرمووی :
ئەی ابو بکر بۆ چی وا دەکەیت.
ابوبکی صدیق خوا لێ ی ڕازی بێت بە خۆشەویستییەکی ناو ناخیەوە فەرمووی : ئەی
پێغەمبەری خوا، بیر لەوە ئەکەمەوە کە کە سێك تیرێك یان ڕمێکت پێوە بنێ ،
وە بیر ئەکەمەوە لە کەمین واتە (بۆسە) لەم لاو ئەلاتەوە بتگرن و من نەتوانم
هیچ شتێك بکەم ، هەر بۆیە بەم شێوەیە دەڕۆم.
لەزۆر جێگادا وا باس دەکرێت کە بە ١٢ ڕۆژ پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام)دەگاتە شاری مدینەی منورە ، وە هەندێکی تر دەڵێن بە ٩ ڕۆژ.
لەو حاڵەتی دەرچونەیان لە شەودا چەند کەسێك پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) دەبین کە ڕۆیشتووە ،وە کاتێك پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)
لەگەڵ ابوبکری صدیق ڕێگا دەبڕن کۆمەڵێکی تر ماسی گرن کە بەرەو شاری مەککە
دەگەڕێنەوە کە ئەمەش قافڵەی ( سوراقە کوڕی ماللك )ە، وەلەلایەکی ترەوە
سوراقە دەنگۆی بڵاو بوونەوەی هەندێک خەڵکی تر دەبیستێ کە پێغەمبەری خوایان
دیوە و دەبێتە مقۆ مقۆ لە نێوان خەڵکیدا و خەڵکەکەش دەزانن کە سوراقە لە
ڕێگای دەریای سورەوە گەڕاوەتەوە لە ماسی گرتن ، لەم کاتەدا پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) هەڵ دەدات ئەو قافڵەیەی سوراقەی کوڕی ماللک ببینێ و
ئەزانێ کە هەر لەو ناوچەیەدایە و دوور نەکەوتونەتەوە ،هەربۆیە پێغەمبەری
خوا ( علیە صلاة والسلام)و ابوبکری صدیق رەزای خوای لی بێت لەگەڵ ڕێ
نیشاندەرەکەیان کە ( عبداللە کوڕی اریقد ) ە، کە نزیک دەبنەوە لێیان
لەوکاتدا ئەوان خەوتوون بەڵام بەخەبەر دێنەوە ، کاتێک دەبینن کە سوراقە
ئەمان دەبینێت ووردە ووردە نزیك دەبنەوە گوێیان لێ دەبێت کە پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) قورئان دەخوێنێت، بەڵام سوراقە هیچی پێ نەکراو
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لێی نزیك دەبێتەوە کە لە بخاری
ریوایەتی کردوە دەفەرمووێ : ئاشکرامان مەکە ، وە قسەیەکی زۆر سەرسوڕمانی پێ
دەڵێت دەفەرموێت : کە دەت بینم سوراقە تۆ بازنگی کیسرات لە دەستایە.
ئەمەش معجزەیەکی خوای گەورەیە کە مژدەیەکە کە ووڵاتی کیسرا ئەخەیتە ژێر
دەستەڵات و هەتا غەنیمەتێک و سەروەت و سامانی پاشا ئەگریت ، پەیمان بێ
بازنەکانیش بدەم بە تۆ ، ئا ئەمەش بەڵگەی پێغەمبەرایەتی نەبێ چۆن ئەم
هەواڵە ئەدا.
سوراقە داواکاری یەکی هەبوو کە داوای کرد لە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) کە نوسراوێك یاخود یادداشتێك کە بنوسێت بۆی ، پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) ئەمری کرد بە ( عامر کوڕی فهیرة ) کە بۆی بنوسێت و لە
جەڵدێکا تۆمار کرا، پاشان خۆی و خەڵکەکەی دەورو بەری وازیان هێنا لە
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) وە هاتا کۆتای شەو ڕۆژ بوەوە خوای
گەورە پاراستنی هەروەک خوای گەورە دەفەرموێ : [وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ
رَبِّكَ إِلاَّ هُوَ] {المدَّثر: ٣١
واتە (کهس ژمارهی سهربازانی پهروهردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی)
سبحان اللە ، ڕۆژگار هات و ڕۆیشت دوای فتحی مەککە و حنین ،لە سەردەمی عمری
کوڕی خطاب خوا لێ ی ڕازی بێت ، ئەو ناوچەیان گرت و تەخت و تاراجی کیسرایان
تێك شکاند هەموو غەنیمەتێكیان دەست کەوت ، بازنەکانی کیسرایان هێناو
لەوکاتەدا سوراقە دەچێت یادداشتەکەی دەهێنێت کە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) بۆی نووسیوە، بەو شێوەیە عمری کوڕی خطاب خوا لێ ی ڕازی بیت
تەنفیذی عهدی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) دەکات و بازنەکانی کیسرای
دەداتێ ، خوای گەورە دەفەرمووێ: [وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الْهَوَى (3) إِنْ
هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى] {النَّجم: ٤،٣}
واتە (قسهو گوفتاریشی (ئهوهی کهقورئانه) لهئارهزوو بازی و ههواو
ههوهسهوهنیه ،ئهمهی کهرای دهگهیهنێت تهنها نیگاو وهحی خوای
یه).
بەم شێوەیە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بەرەو شاری مدینەی منورە
دەکەوێتە ڕێ و نزیك دەبێتەوە لە شاری مدینە ، لە ناکاوداو بە کتوپڕی پیاوێك
بەناوی ( بریدة کوڕی حصیب) ، کە سەرۆکی قەبیلەی ( اسلم ) بوو ،خۆی و ٧٠
کەس دەبوون کە چەتە بوون و ڕێگایان بە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)
گرت ،لەم کاتەدا پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ئیسلامی خستە
بەردەمیان زۆر بەنەرمی و لەسەرخۆ و ڕەحمی خوای گەورەوە ووتوێژی لەگەڵ کردن
پێ ی ووتن بۆ نابنە ئیسلام ، بەم شێوازی کردارەی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام) وزمان شیرینی کاریگەری لەسەر ئەوان دروست کرد، بەو شێوەیە بریدە
کوڕی حصیب و ٧٠ کەس بوونە ئیسلام ، ئەمەش شێوازێکی دیکەی بانگەوازی
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بوو کە معجزەیەکی دی خوای گەورەیە کەبە
درێژای ٤ ساڵ هیچ کەسێك لەشاری مەککە موسڵمان نەبووە تەنها ٤ کەس نەبووبێ
کە دوانیان مردوون و دووانیان لە ژیاندا ماوون کە تەمانیان ( ٢٢ ساڵە و ئەی
تریان ١٨ ساڵە).
ئەم ٧٠ کەسە بوونە سوپا و صحابی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام)ولەدوای
قیادی دەوڵەتی عوزمەی ئیسلامی یەوە بەو شێوەیە پۆل پۆل دێنە ناو ئەم
ئیسلامەوە هەوەکو خوای گەورە ئەفەرمووێ (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّـهِ
وَالْفَتْحُ ﴿١﴾ وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّـهِ
أَفْوَاجًا ﴿٢﴾ فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ ۚ إِنَّهُ
كَانَ تَوَّابًا
واتە( کاتێ یارمهتی و کۆمهکی خوا دێت، شاری مهککه ڕزگار دهکرێت و
دهرگای ئازادی واڵا دهکرێت ، خهڵکیشت بینی پۆل پۆل دهچنه ڕیزی ئاینی
خواوه ، ئهوسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی پهروهردگارت بکه و داوای لێ خۆش
بوونی لێ بکه، چونکه بهڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی دهکات و تۆبه وهرگره (..
ئومێده له ئایندهیهکی نزیکدا، خوای باڵادهست سهرکهوتنێک ببهخشێت،
ئهو کاته ئیمانداران ههست دهکهن ئهم سورهته تازه دابهزیوه)...
لەسەرەتاوە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام ) دەچنە شاری ( قوباء ) پێش
شاری مدینە ، کە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام ) لە قوباء دەمێنێتەوە
، پاشان بە خٶشی و شادییەوە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) کە دەگاتە
شاری مدینە لەکاتەدا بە پێشوازی قیادی و سەرۆکی مدینەی لێ کرا بەو شێوەیە
دەوڵەتی دامەزراند..
وەلە کۆتایدا لە ڕۆژی ١٢ی ربیع الاول ساڵی ١٤ی پێغەمبەرایەتی ، کەئەم ڕۆژە
دا ئەنرێ بە هەنگاوێکی تازە و گرنگ لە بانگەوازی ئیسلامی لە مدینەی منورە
دا..
ئالێرەدا چەند وانەو پەندێك فێر دەبین کە گرنگترینیان ئەم خاڵانەی خوارەوەیە:
- ئەوەی داوا ئەکرێت لە موسڵمانان هەر کەسێك بیەوێت کارێك ئەنجام بدات با
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) بکاتە پێشەنگی هەموو کارێکی ، هەروەک
بینیمان چۆن بناغەیەکی پتەویان دامەزراند بۆ بەگەر خستنی کاری سیاسییان وە
نەخشەو پلانیان بە شێوەیەك رێکخست کە سەرکەوتن بەدەست بهێنن ، وەبینیمان
چۆن پارەیان کۆکردەوە، ووشتریان ئامادەکرد ،رێ نیشاندەریان ئامادەکرد و
چونە غاری ثور و ڕێگایان بڕی و توانیان خاڵی مەبەستیان وەدەست بخەن کە
هەموو کارێکی ماددی و مرۆڤایەتی و موسڵمانان بە گشتی بەرچاو بگرێت ، ئەم
حاڵەتەش مەبەست لەوەیە کە ئینسان بە تەنها لایەنی ماددی نەخاتە ئەستۆی خۆی و
فەرامۆشی لایەنی خوایی بکات کە بڵێت هەموو تواناو دەسەڵاتێکم هی خۆم بووە ،
خوای گەورە ئەفەرموێ : [وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ
قُوَّةٍ] {الأنفال:٦٠
واتە ((خوا فهرمان دهدات بهکار بهدهستانی دهوڵهتی ئیسلام): ههرچی
له تواناتاندا ههیه بۆ بههێزکردنی سوپای ئیسلام بیخهنه گهڕو ئامادهیی
بکهنهێزی ئاسمانی و دهریایی و وشکانی... هتد) و له ئامادهکردنی ههموو
جۆره ئهسپ و (هۆکانی تری گواستنهوه) کهمتهرخهمی مهکهن تا دوژمنانی
خواو دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن بکهن)..
- پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) تەنها پابەند نەبووە بە ئەسباب بەڵکو
حاشا پابەندبوو لەسەر بەرەکەتی خوای گەورە وە تەوەکولی بە خوای گەورە
هەبوو دڵنیای خۆی لە گەورەیی و ئیرادەی خوای گەورە بۆ سەرخستنی کارەکانی ،
هەربۆیە ئەم ووشە جوانەی فەرموو بە ابو بکری صدیق رەزای خوای لێ بێت :(مَا
ظَنُّكَ بِاثْنَيْنِ اللَّهُ ثَالِثُهُمَا) )
واتە : گوومانم لەوەدا نیە کە دوو کەسین و سێهەمینمان خوای گەورەیە.
- پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) ئەمەلی وون نەکرد ، لەهەموو ساتێك
لەساتەکانی ژیانی حەتا لە کاتی سەفەرکردنەکەیدا کە چەند خەتەرناک بوو
ئەیویست دەرچێت لە مەککەوە بەو ڕێگایەی کە لەسەرەوە باسمان لێوە کردوە ، کە
بەوشێوەیە ئەمەلی بە ژیان هەبووە ڕۆژێک تەخت و تاراجی کورسی پاشای کیسرا
لە ژێر پێ ی موسڵمانان دەبێت و هەموو سەروەت و سامانی کیسرا دەبەن کە
دەفەرمووێ : "كَأَنِّي بِكَ يَا سُرَاقَةُ تَلْبَسُ سُوارَيْ كِسْرَى".
- پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) لەهەموو هەنگاوێک لە هەنگاوەکانیدا
ژیانیدا ، هاوڕی یەکی لەگەڵدا بووە وبانگەوازی خۆی کردوە بە باسێکی گرنگ و
لەژیانیدا لە مەککە هەر لەگەڵ هاوڕێ کانیدا بوە و لەکاتێکدا وویستی بچێتە
طایف هەر لەگەڵ هاوڕێکانی دا بووە وە پەیمان بەستن و لەهەموو کارو
چالاکییەکی سیاسی دا لەگەڵ هاوڕێکانیدا بووە ، وە کاتێك جبریل ( علیە
السلام ) هاتە خزمەتی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) کە هجرەت بکات کە
ئەبی هجرەتەکەی لەگەڵ هاورێیەکی دا بێت .
ئەمەش ئەوەمان فێر دەکات کە خاڵێکی مەبەستی تێدایە کە زۆر ڕوون و ئاشکرایە ،
کە هەموو کارێك ئینسان بەتەنها ناتوانێ بەڕێوەی ببات هەر بۆیە کاری
کۆمەڵکاری ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنێت وە هەروەها هەموو کەس پێویستی بە
هاوڕێ دەبێت بۆ سەرخستنی کارەکانی ژیانی هەربۆیە پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة
والسلام ) ئا لەم دێرەدا کەیاسایەکی ئیسلامی بنەڕەتیە دەفەرموێت :
(الشَّيْطَانُ مِعَ الْوَاحِدِ، وَهُوَ مِنَ الاِثْنَيْنِ أَبْعَد)
واتە شەیتان لەگەڵ یەکیایە کەبوون بەدوان دورئەکەوێتەوە.
- بینیمان کە چۆن پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة السلام ) کە سەرۆکێکی وا
بەهێز، حەتا لە گەشتەکەیدا لەگەڵ موعاناتی خەڵکەکەی دەژیا ، لە هەموو هەلو
مەرجێکدا لەگەڵیانا بوو ، کە هجرەتیان کرد هجرەتی کرد ، دەربەدەر کران
دەربەدەر بوو لەگەڵیان، خەفەتبار بوون خەفەتبار ئەبوو،بە هەموو شێوەیەك
لەگەڵیانا ئەژیا و ژیانی خۆی پێشکەش ئەکردن، لە پێناوی ڕزگاری گەلەکەی کۆچی
کرد بۆ مدینە و بۆ بیت المقدس ، بەڵام لەم کاتەدا کوانێ سەرۆك و کوانی
پێشەنگ ؟ بەڵام موسڵمانان لەڕێگای ئیش کردنیانەوە توانیان دەوڵەت
دابمەزرێنن و دوای ئەو هەموو ناڕەحەتی و دژواری یەی کە چۆن ڕووبەڕوی
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة السلام ) دەبوەوە.
- بینیمان چۆن کە چۆن پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة السلام ) لەناو خوێنیا
بانگەوازی ئیسلامی ئەکرد ، وەوازی نەهێناوە لە بانگەواز کردن و وەختی
فەرامۆش نەکردوە هەرگیز ، وە چۆن بانگەوازی برید و هاوڕێکانی لە قەبیلەی
اسلم کرد و هیچ شێوازێکی لێکۆڵینەوەی بەکار نەهێنا بەرامبەر ترسی ئەوەی
راکردنی بریدو هاوەڵەکانی ، بەڵکو فەزڵ و نیعمەت و بەخشش و پاداشتێکی خوای
گەورە بوو بۆ پێغمبەرەکەی ، کە پاداشت ناخەمڵێنرێت لەلایەن خوای گەورەوە ،
دەی کەواتە چۆن وەخت فەرامۆش بکەیت و ساتەکانت بە فیڕۆ دەدەی؟
- بینیمان لەم گەشتەدا کە چۆن ابوبکری صدیق رەزای خوای لێ بێت کە ئامادە
بوو لە پێناوی خوای گەورە لەهەموو کاتێکدا ،وە لەهەموو شوێن و زەمەنێکدا ،
کە زۆر بە ئاشکراو ڕاشکاوانە ئامادای ئەم کارە ئیسلامیە بوو ،گرنگترین شن
لەلای ابوبکری صدیق رەزای خوای لێ بێت ئەوە بوو کە خوا و پێغەمبەرەکەی لە
خۆی ڕازی بکات ، وە هەرگیز بیری نەکردوەتەوە کە بارو هەلو مەرجەکەی بۆی
ناگونجێ بەڵکو هەمیشە بە لەهەموو زەمەنێکدا ئامادەیی هەبووە بۆ هەر کارێکی
ئیسلامی و بجەنگێ لە پێناوی خوای گەورە و ببەخشێ بەماڵ و سەروەت و سامانی و
بە گیانی وە جیهادی بۆ بکات بۆ سەرخستنی دینی خوا.
لە راستیدا زۆرینەمان واتای ( قتال ) و ( جهاد ) تێکەڵ ئەکەین و ئەیشێوێنن و
لەمانای ڕاستی و دروستیەکەی تێ ناگەین ، هەر بۆیە وام بە باس زانی لێرەدا
بەکورتی ڕوون کردنەوەیەکی لەسەر بدەم:
پیش هەموو شتێك ئەبێ ئەوە بزانین کە ( جیهاد ) لە مەککەدا فەرز بووە ،بەڵام ( قتال ) لە مدینە فەرز بووە.
( قتال ) بەشێکە لە جیهاد و لوتکەی جیهادیش قتالە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا
ئینسان ناتوانی هەموو کات قتالەکە بهێنێتە پێشەوە ،وە موقاتل لە ڕێزی
پێشەوەدان و خۆشەویسترین کەسن لەلای خوای گەورە ، خوای گەورە ئەفەرمووێ:
إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا
كَأَنَّهُم بُنيَانٌ مَّرْصُوصٌ ﴿4﴾
بهڕاستی خوا ئهو کهسانهی خۆش دهوێت که دهجهنگن له پێناویدا به
یهکڕیزو یهکپارچهو یهك دڵ، ههروهک دیوارێکی بهرزی قایمی تێههڵکێش و
ڕێکوپێك.
بەڵام ( جیهاد ) مفهوم و واتایەکی زۆر بەرفراوانی هەیە، قسە کردن ، نووسین ،
بانگەواز کردن و هەرشتێك لە پێناوی سەرخستنی ئەم ئیسلامەدا بێ جیهادە ،
لەبەر ئەوە ئەوەی تێگەیشتنێکی فقهی جیهادی نەبێ ناگاتە ئەو مەرحەلە گرنگەی
کە مرۆڤ تام و چێژی ئەم جیهادە ببینێ ، هەر بۆیە زەرورەتێکی ئینسانی
موسڵمانە کە بزانی جیهاد چی یە و پاشان ئەتوانی بگاتە مەرحەلەی قتال.
- بینیمان کە خۆشەویستی ابوبکری صدیق رەزای خوای لێ بیت بۆ پێغەمبەری خوا (
علیە صلاة والسلام) وە چۆن چاوەڕێ ئەمرێک یاخود داواکاری یەکی نەئەکرد ،
بەڵکو خۆشەویستی لە ناخیەوە بۆ پێغەمبەری خوا کەراستەوخۆ ئامادە بوو بۆ
گەشتەکەی ، وە لە خۆشیا گریا کە هاوەڵیە ی بۆ گەشتەکە ، لە غاری ثوردا چۆن
پاراستینی گرتە ئەستۆی خۆی ،وە لە ڕێگادا بەرەو مدینە دەڕۆشتن چۆن
پارێزگاری دەکرد لە راست و چەپ و بەهەر چوار دەوری یەوە.
وە خۆشەویستی پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام) زۆر پاک و راستگٶ بوو ،
خۆشەویستی لە هەڵسوراندنی ئیش و کارو بارەکانی ئیسلامیدا رەنگ ئەداتەوە ،
وە پێویستە موسڵمانان خۆشەویستییان هەبێت و لە دڵیاندا بڕوێ خۆشەویستی بۆ
خوای گەورەو بۆ پێغەمبەرەکەی بۆ هاوڕێ کەی ،وەبخاری لە ڕیوایەتێکدا کە
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام ) ئەفەرمووێ : ( لاَ يُؤْمِنُ
أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَالِدِهِ وَوَلَدِهِ
وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ). وە لە ڕیوایەتێکی تردانسائی بۆمان دەگێڕێتەوە کە
پێغەمبەری خوا ( علیە صلاة والسلام ) ئەفەرمووێ: ( مِنْ مَالِهِ
وَأَهْلِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِين ).
- بینیمان کە راستگۆی ابوبکرو راستگۆی لە هەموو هاوکارییەکی وە کوو بەخشینی
٥٠٠٠٠ درهم وە پێستریش ٣٥٠٠٠ درهەمی بەخشی لە پێناوی خوای گەورە ،وە توانی
بگاتە مەدینە ، وە بەهەشتی بۆ خۆی کڕی خوا لی ی ڕازی بێت ، خوای گەورە لە
وەسف و سانای ئەو کەڵە پیاوەی ئیسلامدا ئەفەرمووێ : [وَسَيُجَنَّبُهَا
الأَتْقَى (17) الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّى (18) وَمَا لِأَحَدٍ
عِنْدَهُ مِنْ نِعْمَةٍ تُجْزَى (19) إِلاَّ ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِ
الأَعْلَى (20) وَلَسَوْفَ يَرضى] {الليل: ١٧- ٢١.
واتە (جا خواناس و پارێزکاران لهو سزاو ناگرو ناخۆشیه دوور دهخرێنهوه
،ئهو جۆره کهسهی ماڵ و سامانی دهبهخشێت بهوه دڵ و دهروونی خۆی خاوێن
ڕادهگرێت ،له کاتێکدا کهکهس چاکهیهکی وای بهسهریهوه نی یه که
پاداشت بدرێتهوه ،(چونکه) تهنها مهبهستی بهدهستهێنانی ڕهزامهندیی
پهروهردگاری بهرزو بڵنده ،سوێند بهخوا ڕازی و خۆشنوود دهبێت پێی).
- بینیمان و شایەتین کە چیرۆی هجرەتی پێغەمبەر ی خوا ( علە صلاة والسلام )
کە ئەبوایە ئەو هجرەتە بکرایە و لێرەدا هەڵوێستەیەك دەکەین ، ئایا زانیتان
کە چۆن ابوبکری صدیق رەزای خوای لی بێت هەموو خێزانەکەی لە پێناوی خوای
گەورەدا کاریان دەکرد ؟ ئایا زانیتان کە چۆن عبداللە ی کوڕی بەکار هێنا بۆ
گوازتنەوەی هەواڵ و زانیاری ؟ وە چۆن اسماء کچی بەکار هێنا بۆ گوازتنەوەی
خواردن و خواردنەوە ؟ چۆن عامر کوڕی فهیرە ی مەولای بەکار هێنا بۆ
شاردنەوەی شوێن پێکانیان ؟
ئەمەش خۆشەویستی قبە بکری صدیق و خێزانەکەی بوو ، بەداخەوە دوای بانگەواز
نەخۆش بوو لەدوری خێزانەکەی ،سەرەرای ئەوەش جالاکییەکی بەرچاوی هەبووە لە
دەرەوەی ماڵەکەی ، نزیکترین کەسیشی مقشریک نەبووە بە فەزڵی خوای گەورە و
هەستی ئەکرد بە شیرینی ئیمانەکەی ، ئەمە تێگەیشتنێکی گەورەو گرنگە وە
بەفیڕۆ نەدرێت کە پێشنگێکە ، فێر بین لە ابوبکری راستگۆ و بیرمان بکەوێتەوە
کە پێغەمبەر ی خوا ( علە صلاة والسلام ) ئەفەرمووێ : (كُلُّكُمْ رَاعٍ،
وَكُلُّكُمْ مَسْئُولٌ عَنْ رَعِيَّتِه).ِ
ئەمەش وانەی دەیەم بوو لە وانەکانی هجرەتی پێرۆز ئەمەش دە خاڵی تەواو بوو ،
لەڕاستیدا وانەی هجرەت زۆرتری دەوێت بەڵام من لێرەدا دەتوانم ئەوەندە
بخەمە بەرچاوێ خوینەر وەهەروەها خوێنەر بزانێت کە تا ئەم خاڵی کۆتاییە
گەیشتینە دەست پی کردنی قۆناغی تازە کە دامەزراندنی دەوڵەتی موسڵمانانە ،وە
هجرەتیش بەگشتی بریتی یە لە و پڕۆژە عیملاقەی کەلەبەرچاوتانا بێت هەمیشە
کە دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسلامیە ئەمەش هیجرەتی پێغەمبەری ئازیزمان ( علیە
صلاة والسلام ) بوو.
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ
جا له ئاینده دا ڕۆژێك دێت، ئهم قسانهی منتان بێتهوه یاد، ئێستاکهش
من خۆم و کار و بارهکانم دهدهمه دهست خوا و پشت به خوا دهبهستم،
چونکه بێگومان خوا بینایه به بهندهکانی.