24/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
شکستی سیاسی یه‌کێتی و به‌رزبونه‌وه‌ی پارتی.
هه‌ر له‌ر سه‌رتایی دروست بونی یه‌کێتی کۆتایی ئه‌و کاته‌ی پارتی بوو له ناوه‌ڕاستی حه‌فتایه‌کان و به گوڕ خستنه‌وه‌ی شکسته گه‌وره‌که‌ی پارتی به نسکۆی شۆڕشی کوردستان و هاتنه مه‌یدانی شێوازێکی تری کوردایه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له کۆمه‌ڵێک که‌سی نه‌یاری پارتی ئه‌وکات که‌مێک هیوای دایه‌وه به کورد وه قۆناغێکی تری به‌رره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه گه‌ر چی زۆر به‌هێز نه‌بوو له سه‌رتاوه به‌ڵام دواتر پارتیش هاته‌وه مه‌یدان و دیسان مل ملانێیه‌که خۆی کوتایه‌وه ناو ماڵی کورد .
یه‌کیه‌تی زۆر هه‌ولی دا به دابڕینی پارتی له و ده‌ست که‌وته‌کانی که به ناوی کورده‌وه وه ده‌ست ده‌که‌وێت به‌ڵام یه‌کیه‌تی شکست له دوای شکست وه‌ڵامی هه‌وڵه‌کانی وه‌رده‌گرته‌وه هه‌ر له دانوسانی 83 تا کیمایی هه‌ڵبجه دواتر کشانه‌وه بۆ ده‌ره‌وی کوردستان .
یه‌که‌م هه‌ڵبژاردن یه‌کیه‌تی سازشی بۆ پارتی کرد له‌و په‌ڕی به‌هێزیدا بوو به‌ڵام گرفتی یه‌که‌یتی له‌گه‌ڵ پارتی و به‌رده‌وام پارتی داشی سوار بوو خه‌زنه‌که‌ی برایم خه‌لیل بوو چۆکی به یه‌کێتی دادابوو ده‌بوو له پارتی قبوڵ بکات چونکه پاره سه‌نگی مه‌حه‌ک بوو له نێوانیان ،ئه‌گینا باش یه‌کتریان ده‌ناسی که چه‌ند مێژوێکی تاڵیان هه‌یه به‌یه‌که‌وه .
له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کان یه‌کێتی به هێنانی سوپایی ئێران بۆ ناو خاکی هه‌رێم گه‌ر چی ئه‌و سوپایه ئامانجه‌کانی باش نه‌پێکا به‌ڵام ده‌رفه‌تی زێڕینی دا به پارتی که هه‌ولێر بگرێته‌وه و شکستێکی زۆر گه‌وره بوو بۆ سه‌رانی یه‌کێتی چونکه پشتیوانی ده‌ره‌وشی له‌ده‌ست دا و پارتی به سوپای عێراق هه‌ولێری گرته‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌س له‌سه‌ر یه‌کێتی به جواب بێت .
پارتی به‌رده‌وام له به‌رو پێش چوون نزیک ده‌بۆوه به‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌ر زیاد کردنێکی پارتی له‌سه‌ر لاشه‌ی یه‌کێتی بوو ، هه‌ر له خۆ نزیک کردنه‌وه‌ی حیزبه‌کان و کڕینی جه‌ماوه‌ری ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی که پێشتر سه‌ر به یه‌کێتی بوون به‌رده‌وام قه‌باره‌ی پارتی گه‌وره تر ده‌بوو وه ئاوه‌دانیه‌کی باشی له هه‌ولێری پایته‌ختدا کرد به‌رواورد به یه‌کێتی که زۆر کوێخایی و گه‌نده‌ڵی به ڕێژه‌یه‌کی به‌ر چاو له ئیداره‌که هه‌وو .
وه چونی مام جه‌لال بۆ به‌غدا ئه‌وه‌ش هه‌نده‌ی تر وگۆڕه‌پانی ناو کوردستانی بۆ پارتی چۆڵ کرد وه یه‌کێتی گیرۆده‌ی ناو حوکمه‌تی به‌غدابوو پارتیش خه‌رکی بنکه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی خۆی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ته‌نازولێکی زۆری کرد بۆ پارتی کوردستانی دایه ده‌ست پارتی له پێناو بوونی مام جه‌لال به سه‌رۆک کۆمار وه هیچ سودیشی نه بۆ کورد وه نه بۆ یه‌کێتی نه‌بوو ته‌نها پۆستێکی گه‌وره‌و ناو وێران چی تر نه‌بوو وه‌ک ئێستاش دیاره به نه‌بوونی سه‌رک کۆمار له عێراق هیچ له هاوکێشه‌کان نه‌گۆڕاون .
دروست بوونی گۆڕان سه‌ره‌تایی قۆناغێکی نوێ بوو له کوردستان به‌لام له‌سه‌ر حسابی یه‌کێتی بۆ سودی خه‌ڵکی کوردستان بوو وه گۆڕان به‌وه‌ی که زۆر باش هاته پێشه‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی گۆڕان کاری له بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی بکات .
یه‌کێتی زه‌ره‌ده‌که‌ی زیاتر له‌وه دابوو دوژمنی سه‌ره‌کی له مێژینه‌ی خۆی له بیر کرد مل ملانێی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه کۆنه‌کانی خۆیی ده‌کرد تا دا‌و جار گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی یه‌کێتی درێژ کردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بوو که پارتی دوو جار به‌رهه‌مه‌که‌ی هه‌ڵگرته‌وه به درێژ کردنه‌وی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و به‌رزبونه‌وه‌ی ژماره‌ی کورسیه‌کانی له ناو په‌رله‌مان مسوۆگه‌ر کردنی حوکمه‌تی داهاتوی چوار ساڵی تر .
یه‌کێتی له‌گه‌ڵ خودی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆشی ڕاستی و درسوتی سه‌رۆکه‌که‌یانی نه‌گووت به مان‌و نه‌مانی مام جه‌لال دواتر بۆیان ده‌رکه‌وت که مام جه‌لال چه‌ند کاریگه‌ری هه‌یه له ناو یه‌کێتی به‌ناوی ئه‌وه‌وه زۆر لێدوانیان دا ئه‌مه‌ش له دۆڕانی سیاسی چیتر نه‌بوو .
یه‌کێتی یاری چاو شرکێنی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌کرد به‌و مانایه‌ی سه‌ردکردایه‌تی وه‌ک نه‌وه‌ده‌کان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیه‌کان ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆڕاناکاریه‌ی که ڕووی داوه له ساحه‌ی سیاسی له ڕاگه‌یاندن و وشیاری خه‌ڵک له بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی و جیهانی .
ئه‌وه‌ی شکستی هێنا یه‌کێتی بوو ئه‌وه‌ی بردیه‌وه پارتی بوو ئه‌وه‌ی قۆناغی به‌ره‌و پێش چوونی بڕی ئۆپۆسیۆن بوو له‌گه‌ڵ بزربوونی چه‌ند حیزبێکی کۆن .