24/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
لێكتزان له ناو یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد
به‌هۆی رووداوه‌كانی شه‌وی رابردوه‌وه ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كادرێكی سه‌ربازی یه‌كێتی كه ئه‌ندامی كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتی و پێشوتریش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ بووه ده‌ستی له‌و حزبه كێشایه‌وه.
عه‌میدی یاسایی مه‌هدی محه‌مه‌د عه‌لی بابان، به‌ئێن ئاڕتی راگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌جیاتی به‌خۆدا چونه‌وه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌و داوای لێبوردن كرد له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانیان، ده‌یانه‌وێت خۆڵبكه‌نه چاوی ئه‌ندامانیان و ده‌ستكاری ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌م بچوكبونه‌وه‌ی یه‌كێتی سه‌رئه‌نجامی ئه‌و ناعه‌دالاتی و گه‌نده‌ڵیانه كه‌سه‌ركرده‌كانی كردویانه.
وتیشی، له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووشدا هێنده‌ی تر یه‌كێتی بچوك ده‌بێته‌وه، بۆیه ئه‌و وه‌ك كادرێكی سه‌ربازی له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه.