سەردەمی لە دایك بوونی ئەم هۆنراویە ئەو کاتەیە بۆ ماوەی شەش مان زیاتر هیچ جۆرە شعرێکم نەنوسی بوو .. ئیتتر ئەم گفتوگۆیە لە نێوانی من و شیعر ئەمبەراوبەر دەکات
زه‌مه‌نێکه شعر له من تۆراوه
بێ سه‌رحه‌د ڕۆشتوه وملی ناوه
ڕازان بووه له‌من ئه‌و ڕه‌هه‌نده
چرۆڤه‌ی خه‌م ئه‌ی شۆر سه‌رێك بده له‌م داماوه
چی یه کورك که‌وتووی به‌سه‌ر ووشه
ئه‌م ووشانه‌ت که ڤه‌رێکن له سه‌ر دڵمه
ئه‌م ژیاره‌ت که‌ڤناره
له بیرت چوو زڤرین بکه‌یت، بۆلای ئه‌م سه‌رگه‌ردانه
من زمزمه‌ی ئه‌ڤینمه
که‌چی له‌لای تۆ هه‌ر ژاوه
ماڵی گرامه‌ت گه‌رمه و به‌جێت هێشتوه ئه‌م هه‌واره
من گرفه گرفی تۆمه ، بڵێسه‌و نێڵه‌م گرتووه
ده‌سته‌واژه‌م گزره گزره‌و، چاوه‌ڕوانی تۆی کردوه
گوڵ به‌ژن که‌ی دێیته لام بۆ ماڵیژگه
خۆزگ بکه وه‌ره بۆ ئه‌م خوانه
ماخۆت منم بۆچی نامۆێت له‌م ژوانه
ده‌وه‌ره‌وه باده‌ست له‌ملانت بکه‌مه‌وه
ده‌وه‌ره‌وه ........ده‌وه‌ره‌وه
منی هه‌ژ به‌رگه‌ی هه‌ژمه‌ت ناگرم
بۆ تۆیه په‌ڕاکه‌ری ووشه‌م.....
من به تۆدا هه‌ڵده‌زنێم
قاشۆی ده‌ستم تۆی، ئه‌م کاژێڕه ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ دانیشتوم
له‌م غه‌ریبستانه تۆی زێدم، ئه‌ی شۆڕابه‌که‌م
من کاژه‌ڵم یان شه‌پاڵم
له شه‌قاڵت ئارام ده‌گرم
تۆ ڕه‌وه‌ك و له‌من هه‌ڵدێی بۆ کوێ ده‌چیت هه‌ر ده‌تگرم
من له خه‌ره‌نده‌ت ده‌ترسم چاوه‌ڕوانی ڕێناستم
تۆ چاومارو من چاو نماوی ، وه‌ره لام باخاترجه‌مت بم
له‌م چه‌په‌که دانیشتوم چاو بۆ چڵۆپکت ده‌گێڕم
که‌چی ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم هه‌ر ته‌پونم هه‌ر ته‌پونم
په‌رجۆیه‌ك ڕوونادات من ده‌ست له‌ملانت بکه م
په‌ژمورده‌ی خه‌مم و بۆ رێژنه‌یه‌ك نزا ده‌که‌م
گه‌ر بێیته‌وه بژوێنێکت بۆ ساز ده‌که‌م
به‌رچینه‌ی ووشه‌ت بێنه ، با ملپێچێکی ڕسته‌ت بۆ بچنم
من ئاڵۆشی تۆ گرتوومی ئاپوره‌یه‌ك بۆ بێده‌نگی دروست ده‌که‌م
ده‌وه‌ره‌وه با ده‌ست له ملانت بکه‌م
ده‌وه‌ره‌وه....... ده‌وه‌ره‌وه
که باهۆزت ده‌ست پێ ده‌کاو، باراندیده‌ت بپژێنیت
له‌بێ خولیای مندا خولیایه‌کم بۆ دروست که‌یت
بیپژێنه ووشه‌کانت تا ووشکه ساڵی شعرت ته‌ڕکه‌یت
پرشنگه جاڕت هه‌ڵکه‌یت و تاماڵی ڕۆحم ڕۆشن بکه‌یت
چه‌که‌ره‌کانت له‌سه‌ر په‌ڕاوم شین که‌یت.....
تا چاخێك جاویدانی بێت
بگه‌ڕێوه تاله‌م سه‌رابستانه‌ت زۆزانێکم بۆبنیات نێیت
جه‌سته‌م هه‌مووی ڕه‌ندۆڵه، چاوه‌ڕوانم ساڕێژی که‌یت
سه‌راپا شه‌ڵاڵی شعرم ، که‌ی ئه‌م شه‌به‌قه ڕۆشن ده‌که‌یت
مه‌وکیبێكت بۆ سازده‌که‌م فه‌رشی ڕێگات ده‌که‌مه مه‌خمه‌ڵی...
وه‌ره سه‌یری هانیه‌م بکه، تا سه‌مایی نه‌والم بۆ بکه‌یت
ئه‌ی گوڵ به‌ده‌م، گه‌ردن کێل ، وه‌ره و ئه‌م کازێوه‌م بۆ پڕزه‌نگ که‌یت
کژ ی تۆیه چاوه‌ڕوانم کریته‌کان له ناو به‌ریت
له ئه‌دگارت ده‌گه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سرینم ووشك بکه‌یت
من به شوێن تۆدا به‌یکم و که‌چی تۆ خۆت حه‌شار ده‌ده‌یت
من کۆڤانم و که‌وشه‌نم هه‌ر ئازارم لێ ده‌چۆڕێت
من موغی تۆم نه‌و مه‌میله‌ی شعرم ده‌وێت
ده‌وه‌ره‌وه ته‌نها ماچی شعرم ده‌وێت
ده‌وه‌ره‌وه.......ده‌وه‌ره‌وه
گه‌ر هاتیه‌وه ئه‌م جاره‌یان ڕووت و قوتت ده‌که‌مه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره چاوه گه‌شه‌کان له‌دیوانتا ده‌ژێینه‌وه
فرمێسکه پێ په‌تیه‌کان ده‌که‌ینه مۆم له چوارده‌ورتا دایان ده‌گرسێنمه‌وه
له گوێ چه‌می حه‌زه خه‌واڵوه‌کانمان پیاسه یه‌کی مه‌ستی ده‌که‌ینه‌وه
باوه‌ڵ و خورجی پڕ ووشه‌ی خنکاوم له‌به‌رده‌متا هه‌ڵده ڕێژمه‌وه
هه‌رچی ده‌فه برینداره‌کانه له ئامێزتا سنگ بله‌رزێننه‌وه
به‌س بۆ ئه‌وه‌ی تۆ بگه‌ڕێیته‌وه .....
سه‌ر له سه‌ر ڕانی نه‌رمت بکه‌مه‌وه
زه‌رده‌خه‌نه‌ی مۆنالیزیا ده‌که‌مه قاقا ، ته‌شوێکه‌ی ئه‌نجیلۆ ده‌که‌مه خامه
تا له دامێنتا عشق کۆبکه‌مه‌وه
ملوانکه‌ی دڵوپه‌ی هه‌ڵبه‌ست به ملتا بچۆڕێنمه‌وه
فلوت سوراوی لێوت کات ، منیش پرچه‌کانت به په‌لکه بۆ بهۆنمه‌وه
به‌ری ئه‌م به‌نداوی دڵه‌م به‌رده...
تابتوانم بت ناسمه‌وه
گه‌ر بتۆرێت نه‌یته‌وه بڕوام نیه ئه‌م جاره‌یان بتناسمه‌وه
گه‌ر شه‌رمی دووری ده‌که‌ی یان لای من سارده...
له‌باوه‌شم گه‌رمت ده‌که‌مه‌وه
هه‌رچی بێ نازیته ئه‌م جاره به‌گیانم ده‌یکێشمه‌وه
وه‌ره ببینه ئاوێنه‌و باله‌به‌رده‌م یه‌کتر دا خۆمان بڕازێنینه‌وه
خۆتم پێ بناسێنه‌وه تا بتوانم ناوت بهێنمه‌وه
ده‌وه‌ره‌وه ده‌م له ناو ده‌می من بکه تابتوانم بتڵێمه‌وه
ده‌وه‌ره‌وه .....ده‌وه‌ره‌وه
واهاتمه وه من زۆر په‌ستم تۆ وه‌ك جاران نامدوێنیت
من سینه‌م سه‌رینی ڕوومه‌ته، که چی تۆ عاشق نابیت
تۆی ترسنۆكیت به‌ڕاستگۆی ماچم ناکه‌یت
وه‌ره ده‌م له‌کانی ده‌مم دانێ له‌لیکی شیرینی ووشه‌م بنۆشیت
بۆنی گه‌ردنم که‌و تا هه‌رچی ئه‌وینمه هه‌ڵی مژیت
تۆ تا عاشق نه‌بیت شاعر نابیت
تا خه‌فه‌ت بار نه‌بێت هه‌رگیز جوان نابیت
تا شێت نه‌بیت قه‌ت مه‌ست نابیت
تا نه‌گریت بۆ پێکه‌نین هه‌وڵ ناده‌یت
تا نه‌گلێیت بۆ سه‌رکه‌وتن ناگه‌ڕێت
تا گه‌ردش له‌گه‌ڵ ووشه نه‌که‌یت.....
بڕوام نی یه له شعر تێبگه‌یت
من هه‌ستم و له‌ناو سۆزتا نامڕوێنیت
گه‌روا بڕوات من شه‌هید و تۆش جه‌لادیت
تێکه‌ڵم که له ناختا وا ده‌زانی ئارام نابیت
بۆ ده‌ترسیت ئه‌ی ترسنۆك که‌ی تۆ وابویت
چی یه وه‌ك سه‌رمات بێت له‌به‌رده‌مما هه‌ڵده‌له‌رزیت
هانی ده‌ستم بیگره به‌ده‌ست
هانێ لێوم بمژه بۆ خوت
ئه‌و کات له من تێبگه‌و شعرێكێش بنوسه بۆ خۆت
ئه‌وا هاتم به به‌ژنتاخۆم هه‌ڵواسی
ئه‌وا گرتم لێوه‌کانت تا مه‌زرۆم بکه‌ی
ئه‌وا مژیم ووشه‌کانت تا له ڕه‌حما شعر له دایك بێ
له‌م دورگه‌یه ده‌ت فڕێنم له سه‌ر پشتم دات ده‌نێم و ده‌ت بۆ م بۆ خۆم.
ماکوان
6/6/2007