25/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دانا سه‌عید سۆفی : پێویسته ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بگۆڕدرێن
له‌باره‌ی ده‌ستكاری كردنی سندوقی ده‌نگدان و گۆرینی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانه‌وه ، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت :هه‌وڵی گۆڕینی ده‌نگه‌كان، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌و گهمهكردنه به‌ئیراده‌ی خه‌ڵك، به‌ئاسانی تێناپه‌ڕێت و داواش ده‌كات سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بگۆردرێن .
دانا سه‌عید سۆفی په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی داوا ده‌كات سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بگۆڕدرێن و خه‌ڵكی نوێ له شوێنیان دابنرێت .
وتویه‌تیشی: ناكرێت حزبێك له ناوه‌ند له حكومدا بێت، به‌ڵام له پارێزگاكه‌ی خۆی نه‌توانێت ده‌نگی پێویست بهێنێت .
دانا سه‌عید سۆفی راشیگه‌یاندووه كه هه‌وڵی گۆڕینی ده‌نگه‌كان گه‌وره‌یه‌و گهمهكردنه به‌ئیراده‌ی خه‌ڵك، به‌ئاسانی تێناپه‌ڕێت