20/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
تابلۆیه‌ك له شارستانیه‌تی ئیسلام
ئەم بابەتە کۆرێکی کاك ماکوان کەریمە کە بە پێوسیتم زانی بینوسمەوە بۆ
ئەوەی خەڵکی زیاتر سودمەند بێت وە زۆر بە دەگمەن ئەم بابەتانە لەناو خەڵکی
ئێمەدا باسکراوە بەڵکو ببێتە سەرچاوەیەك بۆ ورەبەرخۆدان هەڵسانەوەمان.
نوسینەوەی: هەرێز خالید ساڵح
سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی كه لای ئێمه ناسراوه و له لای گشتی موسولمانانی
كورد دیاره ئه‌وه‌یه كه مێژووی ئیسلام بریتییه له كۆمه‌ڵێك ململانی و
سیاسه‌ت و پێكداكیشان و له‌وه زیاتر هیچ شتێك به‌رچاوی خه‌ڵكی
نه‌كه‌وتووه، بۆیه به باشم زانی باسی چه‌ند وێنایه‌ك له شارستانیه‌تی
ئیسلامی له‌سه‌ر زانستی ئیسلامی پێشكه‌ش به ئێوه بكه‌م ..
به‌بێ هیچ زیاده‌ڕۆییه‌ك ئەگەر بڵێم هه‌موو جیهان قەرزاری زانستی
ئیسلامی بووه، له سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه وه هه‌تاوه‌كو ئێستاش، هیچ
زانستیكیش نییه ئه‌گه‌ر هه‌ش بیت زۆر ده‌گمه‌نه ئه‌گه‌ر له ئیسلامه‌وه
وه‌رنه‌گیرابێت وه سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسلام ، زۆر به
ده‌گمه‌نی ده‌ست ده‌كه‌وێت له جیهاندا!..
ئه‌و قسه‌یه‌ش ئه‌یسه‌لمینین بە پشتیوانی خوا...
گرنگه باسی میژوو بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی عیزه‌تێكمان بۆ دروست ببێت چونکە
مێژوو سەربەرزی گەلانە هەر گەڵێك خاوەنی مێژوو نەبوو کەواتە بوونی نیە..
ساڵانه پێشانگایه‌كی بازرگانی له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان ده‌كرێته‌وه
به‌ناوی (پێشانگای ئیسلامی) بۆ ئه‌و خوێندكاره ئیسلامیانه‌ی كه ده‌خوێنن
لە ئەورپا بەتایبەت لە
پاریس،به‌ریتانیا،نه‌رویج،دانمارك،سوید،ئه‌ڵمانیا،هۆڵندا
له هه‌موو وڵاتانه ده‌كریته‌وه به‌تایبه‌تی له پایته‌ختی وڵاته‌كان ،
له نه‌رویج كه كرایه‌وه ئه‌و كه‌سانی كه‌ویستیان بچن سه‌ردانی بكه‌ن
زۆربه‌یان مه‌غریبی و تونسی بوون وه له ناویاندا كورد و ئه‌فغانی و
پاكستانی و سۆماڵیشیان تیا بوو ، به‌ڵام به پله‌ی یه‌كه‌م سۆماڵی بوون ،
كه سه‌یری ناخی خوێندكاره‌كانت ئه‌كرد كه ئه‌چوون بۆ پێشانگاكه له
ناخیاندا هه‌ستیان به شه‌رمه‌زاری و خه‌مۆكی ده‌كرد له‌وه‌ی تۆ بڵێی
ئیسلام چی پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی كردبیت؟
تۆ بڵێی ئه‌م ئیسلامه بێجگه له‌وه‌ی كه به شمشێر یان ئه‌ڵێن هه‌ر خه‌ریكی سه‌ر بڕین بووه.. چی پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی كردووه ؟
ئایا ئه‌م پێشانگایه كراوه‌ته‌وه ته‌نها بۆ تانه دانه یان سوك كردنی ئیسلامه ؟
بێگومان ئه‌مه یه‌كێكه له سیاسه‌تی رۆژئاوا كه ده‌یه‌وێت شتێك لە
ئیسلام گەورەبکات بارزی بکات و دوایی لێی بدات بڵێ ئه‌وه
ئیسلامه‌كه‌مانخست!
ئه‌وه سروشتی رۆژئاوایه به گشتی به ئه‌مریكا و ئه‌وروپاوه ئه‌یانه‌وی
ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام كه ئه‌چیته ناو ئه‌م بابه‌ته‌وه
ئه‌بینیت ئیسلام له شارستانیه‌تی خۆیدا هێنده به‌رفراوانه لە لوتکەدایە،
هه‌موو جیهان قه‌رزاریه‌تی..
كه خوێندكاره‌كان چوونه ناوه‌وه وهاتنه ده‌ره‌وه به عزیتێكه‌وه
هاتنه ده‌ره‌وه سه‌یری میژووی خۆیانیان كرد، سه‌یریان كرد ئه‌م مێژووه
تا ئیستاش به‌رده‌وامه بۆیه مێژوو ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات، هیچ
كه‌سێك ناتوانێ بڵێ من ته‌مه‌نم دێژ ده‌بێت ته‌نها ته‌مه‌نی به مێژوو درێژ
ده‌بێت، واتا كه ئه‌زموونی گه‌لانی تر دێته سه‌ر ژیان هه‌ست ده‌كه‌یت
ته‌مه‌نێكی زۆرت هه‌یه .. كه میژووت خوێنده‌وه كه ئاگاداری مێژووی
وڵاتان و گه‌لانی تر بوویت به تایبه‌تی مێژووی ئیسلامی، چونكه مێژووی
ئیسلامی مێژوویه‌كه خه‌زێنه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر ده‌ری بێنی هه‌رگیزاو هه‌رگیز
ته‌واو نابێت خه‌زێنه‌یه‌كی نه‌بڕاوه‌یه، هه‌ست ده‌كه‌یت ته‌مه‌ن زیاد
ده‌كات ،ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیه مرۆڤ ٣٠ساڵ بێت و له مێژوودا شاره‌زایت
هه‌بیت هه‌ست ده‌كه‌یت ته‌مه‌ن ٧٠بۆ٨٠ ساڵه، جا ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی
له‌گه‌ڵ ئه‌م مێژووه‌دابه و به‌رده‌وام بخوێنه‌ره‌وه مێژووی ئیسلام
ومێژووی گه‌لان بزانه هه‌ست ده‌كه‌یت ته‌مه‌نت ته‌مه‌نی نوحه، ئه‌مه
ووته‌ی زانایانی مێژووه وه‌ووته‌ی زانایانی چیرۆكه، هه‌ر كه‌سێكیش به‌م
شێوه‌یه بێت ته‌مه‌نی درێژ ده‌بێت ، خوای گه‌وره شایه‌تیشه به‌سه‌ر
قسه‌كانه‌وه .
بۆیه باسی ئه‌م مێژووه‌تان بۆ ئه‌كه‌م ، به‌س ته‌نها مه‌به‌ستی من له
ڕووی فیكره‌وه‌یه ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین فیكر له ڕووی مێژووه‌وه به
ئێوه بگه‌یه‌نین بۆیه چونكه خۆی باسێكی وشكه, بەو پێیە فیکر قسه
كردنه له‌سه‌ر گه‌ردوون و ژیان و ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵ و هه‌موو ئه‌و
سیستمانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به‌سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌وه، یان
به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گه‌ر مرۆڤ تیایدا قوڵ
ببیته‌وه وه بچێتە ناوی ئه‌بێت كۆمه‌ڵێك نوخبه له‌ناو فیكردا له‌ناو
ئه‌م باسه‌دا كار بكه‌ن باقی خه‌ڵكی تر لێی بێبه‌ش بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
بێت و مێژوو له‌گه‌ڵ فیكردا تێكه‌ڵ كرده‌وه ئه‌وه‌نده‌ی كه من شاره‌زایم
لێی په‌یادا كردووه فێری شتێك ئه‌بیت كه‌له قورئاندا خوای گه‌وره بۆی
باس كردووین كه پێی ده‌وترێت سوننه‌نی كه‌ونی.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر مێژووی خوێنده‌وه فێری فیكر ده‌بیت ، كه فێری فیكریش
بوویت فێری سوننه‌نی كه‌ونی ئه‌بیت ، هه‌رسێك چەمکەکە په‌یوه‌ندییان
هه‌ی به یه‌كترییه‌ووه ، سوننه‌نی كه‌ونی بۆچی ئێمه باسی ده‌كه‌ین ؟..
لەبەر ئەوەی له باسی مێژوودا سوننەتێكی كه‌ونی فێر ده‌بین ، كه‌له ناو
ئه‌م دوانه‌شدا فیكر فێر ده‌بین ، سوننه‌نی كه‌ونی فێرمان ده‌كات تۆ
ئه‌گه‌ر له دنیادا توشی كێشه‌یه‌ك بوبێتی ، ئه‌و كێشه‌یه كه چاره‌سه‌ر
بووبێ بێگومان تۆ له ئێستا توشی ده‌بیته‌وه ، و به هه‌مان ئه‌زمون
چاره‌سه‌ری ئه‌كه‌یته‌وه، چونكه سوننه‌نی كه‌ونی خوای گه‌وره له
میهره‌بانی خۆیه‌تی كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت ((فَلَن تَجِدَ
لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلا وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلا))
..
كه‌واته گرنگه مرۆڤی موسوڵمان بزانێت ئەم ژیانە ڕووداوه‌كان دووباره
ده‌بێته‌وه تیایدا ئه‌وه‌ی كه دوێنی ڕوویداوه بێگومان لە داهاتودا
دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه شتێكه كه‌هه‌تا له زمانی كورده‌واریدا پێی
ده‌وترێت ڕۆژان ڕۆژی له دوایه ، واته له دوای ڕۆژێكی تر ئه‌و
ڕووداوه‌ی كه تۆ شانازیت پێوه كردووه و ئه‌ڕوخێیت و شتێكی تر دێته
پێشه‌وه ، به‌هان شێوه كه‌سی تر ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته وه ده‌ست،
كه‌سێكی تر هه‌مان ڕووداوی به‌سه‌ردا دێته‌وه دوای ئه‌وه هه‌ریه‌كێك
له‌مانه ژیانی بۆ دووباره ده‌بێته‌وه، چۆن باسمان كردووه له
ڵێکۆڵینەوەی ته‌تارو مه‌غۆلدا هه‌رهه‌مان ڕووداو بووه كه ئه‌مریكا له
ماوه‌ی ٢٠٠ ساڵدا ده‌ركه‌وت ، تەتاریش له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ركه‌وت چۆن
جنگیزخان هات له‌ڕێگه‌ی باكوری ئه‌فغانستانه‌وه توانی ئه‌فغانستان
بگرێت، وه له پاشاندا ئه‌مریكا هات به هه‌مان شێوه جۆرج بۆش توانی
له باكوره‌وه بیگرێت ، پێشتریش ووتومه چۆن ته‌تار هاتن به‌غدایان گرت
به هه‌مانشێوه ئه‌مریكاش هاتنه‌وه گرتیانه‌وه ،جه‌نگی خاچدروشمان
له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا له سه‌رده‌می سەلاح دینی ئەیوبی و نورەدین محمود و
عیمادەدین زه‌نكی و سه‌لاجیقه‌كاندا هه‌ر هه‌مان بیركردنه‌وه‌و
كۆبونه‌وه‌ی خاچدروشمان بوو لە به‌رامبه‌ر موسوڵماناندا ، نه‌خشه‌ی
یه‌هودی له‌سه‌ر موسوڵمانان له‌سه‌رده‌مه‌كانی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاستی
ئیسلامی‌دا هه‌ر هه‌مان نه‌خشه‌یه كه ئێستا له‌سه‌ر موسوڵمانانه كه
ئیسرائیل ئه‌یه‌وێت دووباره‌ی بكاته‌وه ، كه‌واته گرنگه مرۆڤی
موسوڵمان لە سونه‌نانه تێبگات .. هه‌ر چۆن جه‌نگیز خانێكی خوێن ڕێژ
نه‌فره‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت لە مێژوودا هەبوو، جۆرج بۆشێك لە شێوەی
ئەو دووبارە دەبێتەوە.
ئەزمونێك له ناو مێژوودا هەیە كه پێیده‌وترێت (واقعیة تطبيق) واته تۆ
ڕه‌وشی ڕاسته‌قینه‌ت بۆ پیاده ده‌بێت ئه‌گه له مێژوو بزانیت، چونكه
ئه‌و بارودۆخه چی ڕوویداوه وه چۆن چاره‌سه‌ری ڕووداوه‌كه‌یان كردووه
تۆ وه‌كو ئه‌زمونەت له‌به‌ر ده‌ستدایه ده‌توانیت هه‌مان ڕووداوی پێ
چاره‌سه‌ر بكه‌یت، ئه‌مه موعجیزه‌یه‌كی قورئانه كه خوای‌گه‌وره
ده‌یبه‌خشێت به مرۆڤ له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلي الله
عليه والسلم) خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:(( وتلك الأيام نداولها بين
الناس)) ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بەم پێوه‌رانه ده‌سه‌ڵات بگریته ده‌ست و به‌م
پێوه‌رانه بچێته پێشه‌وه بێگومان سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنیت، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ئه‌م پێوه‌رانه نه‌گرت واته بۆ نموونه له هه‌موو جیهاندا
پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عه‌له‌مانی سێ بنەمایە، ئه‌گه‌ر هه‌ر
ده‌وڵه‌تێكی عه‌له‌مانی ئه‌م سێبنەمایەی گرتبەر سه‌ركه‌وتن به ده‌ست
دێنێت ئه‌گه‌رچی موسوڵمانان هێزیان ئه‌تۆمی بێت له به‌رامبه‌ریان،
ئه‌ویش بریتین له زانست ، دادپه‌روه‌ری ، ڕه‌وشت، ئه‌م بنەمایە هه‌ر
حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك گرتیەبەر بێجگه ئیسلام و موسڵمانان، چونكه
ئیسلام بەم بنەمایانە سەرکەوتن بە ده‌ست ناهێنێ ، ئیسلام ده‌بێت یه‌ك
فیكره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م سێ بنەمایە زیاد بکرێت ئەویش ناسینی خوا پەروردگارە
واتا خواناسی ، بەجێ به‌جی كردنی شه‌ریعه‌ت.
مرۆڤی موسوڵمان باوه‌ری به زانست هه‌بێت زانستی به‌هێز بێت ، ڕه‌وشتی
به‌هێز بێت ، دادگه‌ری به‌هێز بێت له‌ناو ئه‌مانه‌ش له‌سه‌روی هه‌مویان
شه‌ریعه‌ت جێ به‌جێ بكات..
ئه‌و كاته سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنێت ، هه‌ر بۆیه ئێستا ده‌وڵه‌تی
ئسیلامی نییه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی له خۆیدا جێ
به‌جێ نه‌كردووه ، وه پێش ١٢٠ سال له‌مه‌وبه‌ر كه موسوڵمانان خاوه‌نی
ده‌سه‌ڵات و هیزو فەرمانڕەوای خۆیان بوون و توانیویانه هه‌موو جیهان لە
ژێر ده‌سه‌ڵاتیاندا بێت ، له‌سه‌ر ده‌مێكدا كه‌سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی
عوسمانی بووه ، له‌و سه‌ر‌ده‌مه‌دا موسوڵمانان توانیویانه ئیتاڵیا
كه‌ناره‌كانی ئیتاڵیا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان کۆنترۆڵبکەن ، تاكو
نیوه‌ی وڵاتی نه‌مسا نزیك چیاکانی ڤێنایان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
عوسمانیه‌كاندا بووه، مه‌جه‌ر و هه‌نگاریا و زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی
ئه‌وروپای ڕۆژهه‌لاتیان به ده‌سته‌وه بوو، ئه‌مه زۆر گرنگ بووه هه‌تا
سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌یوەك "محمدبه‌ربه‌رۆسی" كه له جەزائیردا هەموو
کەنارەکانی پاراستوە هه‌موو ، هه‌موو ئه‌مانه بێگومان له سه‌رده‌م ی "
سڵێمانی قانونیدا" بووه ، سڵێمانی قانونی یه‌كێك بووه له‌و پیاوانه‌ی
كه هه‌موو جیهان لێیده‌ترسا یه‌كەم ئیمپراتۆریه‌ت له جیهاندا "سڵێمانی
قانونی" بووه ، خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان سلێمانی قانونی له‌گه‌ڵ محمدی
به‌ربه‌رۆسیدا هه‌ردووكیان توانیویانه به یه‌كه‌وه هه‌موو جیهان له‌ژێر
ده‌سه‌لاتی خۆیاند بێت و ئیسلامی ئه‌هلی سوننەت وجه‌ماعه بوون و
شیعه‌ش نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌تی صه‌فه‌وی له‌به‌رامبه‌ر ئەم
فەرمانڕەوایدا یەك هەنگاو بنێن
پرسیار لێرەدا ئەویە بۆ ئەم دەسەڵآتە ئەوندە بە هێز بووە؟
یه‌كه‌م دادوه‌ر بوون ، دادوه‌رییان له نێوانی مه‌سیحی و ئیسلامی
جیاوازی نه‌بووە، له نێوان جوله‌كه‌و ئیسلامدا جیاوازییان ناكرد، بەو
په‌ڕی هێز و توانای زانستی‌یان بردبووه ئه‌وپه‌ڕی به‌ڵقان و
ناوچه‌كانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات به‌شی خۆرئاوای هه‌تاوه‌كو ده‌گاته‌وه
نه‌مسا وه هه‌تا وه‌كو مدینه‌ی پێغه‌مبه‌ری نازدار (عليه الصلاة والسلام
) وه هەتاوه‌كو مۆریتانیا سوڵتان سڵیمانی قانونی توانیبوی كۆنتڕۆڵی
زانستی و سه‌ربازی و دادگه‌ری و ئیسلامیش به‌سه‌ر هه‌موویانداپیادەبکات ،
بۆیه یه‌كه‌م كه‌س بوو كه عه‌ره‌ب ده‌لێت (الاوحد) بوو نه‌ك (واحد) ،
چونكه یه‌كه‌م بوو له جیهاندا كه‌س نه‌یه‌توانی ململانێی بكات ، هه‌ر
نه‌ك سڵێمانی قانونیش هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كانیشدا
له‌سه‌رده‌می مه‌ئمون بۆ زانست ، دادگه‌ری ، ڕه‌وشت هه‌موو ئه‌مانه
ڕه‌نگی دابووه‌وه له شارستانیه‌تی ئیسلامی‌دا ، جا ئه‌م خاڵانه نه‌ما
ورده ورده شارستانیه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕوات .
ئه‌گه‌ر ئەو سێ بنەمایەی تریش نه‌مان له ناو هه‌ر شارستانێتێكی
عه‌له‌مانیدا یان له ناو شارستانبه‌تیەتی ڕۆژئاوادا یان هه‌ر
شارستانێتێكی تردا ئه‌وه به‌ره‌و له ناوچوون و داڕمان ده‌چێت، كه‌واته
بۆیه ئێمه لێكۆڵینه‌وه بۆ مێژوو ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌مانه هه‌مووی له
مێژوودا دێته به‌رچاومان وه له مێژوودا سوننه‌نی خاوی گه‌وره‌مان بۆ
ده‌رده‌كه‌وێت،ئه‌و كاته به فیكریش تێده‌گه‌ین كی ئێمه چۆن ده‌توانین
ڕێڕه‌و فیكری خۆمان به‌رینه پێشه‌وه و بتوانین فیكری خۆمان ڕوونتر
بكه‌ین له به‌رامبه‌ر گه‌ردوون و ده‌سه‌ڵات وسیسته‌می جیهاندا وه له
به‌رامبه‌ر ڕۆهه‌ڵات وڕۆژئاوادا .
یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی كه‌له ژیانی موسوڵمانان كه به زانست
پێشكه‌وتوبوون و هه‌موو جیهان له‌ژێر ده‌ستیاندا بووه ئێستا ئەم چەمکە
وونە بووە، چونكه دووژنانمان هه‌میشه هه‌ر ئه‌وه‌یان له پێش چاوی نەوەی
نوێ داناوە کە گوایەهه‌میشه شه‌ڕمان كردووه و شمشێرمان به ده‌سته‌وه
بووه و خه‌ڵكمان سه‌ربڕیوه و خه‌ڵكمان كوشتووه و قژمان بژه و شاخمان
هه‌یه وده‌موچاو و ده‌مو وددانمان ناشۆین و ئه‌م شتانه له‌به‌چاوی خەڵکی
تەنانەت زۆرێك لە موسڵمانان گەورەکراوە لە رووی راگەیاندنەوە نەوەکانی ئەم
ئیسلامەیان بێ خومار کردوە چاویلکەی چیمەنتۆیشیان خستۆتە چاوی ڕای گشتی
،به‌ڵام وا نییه له ڕاستیدا مرۆڤی موسوڵمان پاك وخاوێنه ده‌م و ددان
پاكه مرۆڤی موسوڵمان كوڵمه‌كانی وه‌كو گوڵاڵه سوره سور ئه‌نوێنێ وه
مرۆڤی به‌ڕێزن و ده‌م و چاو نورانین و خه‌ڵكی ئارام وله‌سه‌رخۆن و ئه‌مه
ڕاستی سروشتی مرۆڤی وسوڵمانه ..
پێویسته ئه‌مه‌ش بخه‌ینه‌وه سه‌رشانی خه‌ڵكییه‌وه وه به خه‌ڵكیش
ڕابگه‌یه‌نین ، لێره‌دا ووته‌یه‌كی یه‌حیای کوڕی كەسير ده‌هێنم كه
یه‌حیای کوڕی کەسیر پیاوێكه له شوێنکەوتوان ده‌فه‌رموێت:هچ كه‌سێك
ناتوانێت ببێته زانا یان زانست به ده‌ست بێنێت به بێ ماندوو بوون،هه‌ر
ده‌بێت گیانی ماندوو ببێت، ئه‌مه سوننه‌نی خواییه و ئه‌م قسانه ده‌بێت
هه‌ڵی گری ئه‌م قسه‌یه له سه‌ده‌ی دووه‌می هیجریدا كردوویه‌تی ،
ئێستا من ئه‌توانم له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه كه ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه
كردوویه‌تی و مێژوو ده‌یخوێنمه‌وه و فیكرەو باسی ده‌كه‌مه‌وه ،ئێوه‌ش
سودی لێ وه‌رگرنه‌وه، وه بۆ وه‌رگرتنی زانست ده‌بێ مێشك ماندوو بكه‌ی
و جه‌سته‌ت ماندوو بكه‌ی كه بڕۆیته پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زانست
وه‌ربگریت وه پێویستیش به‌وه هه‌یه پاره وسه‌روه‌ت وسامان خۆت
به‌كاربهێنی تا ئه‌و كاته‌ی به برسێتی بمێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
زانسته‌كه وه‌ربگریت ، ئه‌مه سوننه‌تێكه كه خوای گه‌وره دایناوه بۆ
هه‌ر كه‌سێك كه ده‌یه‌وێ ببێت به زانا و ڕۆشنبیر ببێت، بۆ هه‌موو
ئه‌مانه‌ش وه‌كو باسم كرد پێویستمان به‌وه هه‌یه مێژووی وڵات وگه‌لانی
خۆمان و موسوڵمانان بخوێنینه‌وه.
نەوی نوێ وبێئاگایان لە زانستی ئیسلامی
ئایا كێ له موسڵمانان ناوی ئه‌بی كامیلی میصری بیستووه ؟
"ئه‌بی كامیلی میصری" یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی كه باسی زانستی فیزیا
ده‌كه‌ی له هه‌موو ئه‌وروپادا ئه‌و كه‌سانه‌ی له فیزیادا شاره‌زاییان
هه‌یه كه فیزیا ئه‌خوێنن كه‌باسی مێژووی كتێبه‌كه ده‌كاته‌وه ناوی
ئه‌بی كامیلی میصری تێدایه، خه‌ڵكی میصریش ناوه‌كه‌ی نازانن ، من
گله‌ییه‌كه له ئێوه‌ی موسوڵمانانی کورد ناكه‌م گله‌یی له گشتی جیهانی
ئیسلامی ده‌كه‌مه‌وه كه به‌و شێوه‌یه كه‌وتونه‌ته ناوی و نایزانێت،
وه بۆ زانیاریتان 500 ساڵ به قیاده‌ی ئه‌م پیاوه كتێبی ئه‌م پیاوه
یه‌كه‌م بووه له هه‌موو ئه‌وروپاو له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات و له هه‌موو
جیهانی ئیسلامی‌دا له‌بواری فیزیا
ئایا كێ له ئێمە ناوی "ئه‌بو موسای کوڕی شاكری به‌نوی" بیستووه كه
به‌ڕه‌گه‌ز كورده ، كه ئه‌م پیاوه ساتافێکی به‌كارهێناوه بۆ
دروستكردنی بزوێنه‌رو زانستی مه‌كائین و ئه‌و زانستانه كه له هه‌موو
ئه‌وروپادا كه‌سێك نییه كه ئه‌بو موسای کوڕی شاكری به‌نو نه‌ناسێت كه
به ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی كوردستانی باكوره شارەزاترین کەس بووە لە دروست
کردنی ووزە، بە داخەوە بۆ ئێمه كه ناوی ئه‌م پیاوه‌مان نه‌بیستووه
یاخود كێ له ئێمه ناوی ئه‌بو فاتیحی خازینی بیستووه ؟
یان ناوی ئیبن حائك بیستووه ؟
یان ناوی قطب الدين ی شیرازی بیستووه ؟كه ئه‌میش به ڕه‌گه‌ز كورده
یان محمدی فیرازی، یان عباسی جه‌وهه‌ری، یان ئه‌بو عباسی فه‌رزاوی، یان حه‌كیمی مه‌روه‌زی ، یان سیف الدینی اربیلی .
براو خوشكه به‌ریزه‌كانم ئه‌مانه مێژووی هه‌موو جیهانیان گۆڕی وه
شارستانیه‌تی هه‌موو جیهانیان گۆڕی ، ئێمه نه‌ك ناوه‌كانیشیانمان
نه‌بیستووه هه‌تا ئه‌گه‌ر ناوه‌كانیشیانمان بیستبێت كه‌مێكمان له
ژیانییان خوێندۆته‌وه ، ئه‌مانه له هیچ كتێبێكی ئه‌وروپادا له كیمیا و
له فیزیا و ئەندازەو كه كتێب و مێژووی زانسته‌كه ده‌كه‌یته‌وه ناوی
ئه‌م كه‌ڵه پیاوانه‌ی تێدایه كه زانای ئیسلامی بوون.
بۆیه ئه‌م مێژووه کانێکی گەوهەرە كه هەڵی به‌ینه‌وه وه كێیه كه
ده‌توانێت ناوی ئه‌م پیاوانه بۆ ئێمه زیندوو بكاته‌وه سه‌ر له‌نوێ
له زانست و كتێبه‌كان بهێنینه ده‌ره‌وه نەوێ نوێ سودی لێوەربگرێت،
بەڵام به‌داخه‌وه هیچ كتێبی ئه‌مانه له مۆزه‌خانه‌ی ئیسلامی‌دا
نه‌ماوه، به‌ڵام له ئه‌وروپادا ماوه و سودی لێ وه‌رده‌گیرێت ، ئه‌وان
ئێمە باش ده‌ناسن ئه‌زانن ئێمه ئه‌گه‌ر زانسته‌كه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدا بێت
هه‌ڵساندنه‌وه‌مان ئه‌سته‌م نییه ، كه‌واته پێویستمان به‌وه هه‌یه كه
ئه‌م هه‌موو گەوهەرە ده‌ربهێنینه‌وه وه به‌دوایدا بچینه‌وه و
لێیبكۆڵینه‌وه، ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌مان له پێش چاوه كه سەلاحە دینی
ئەیوبی ناوچه‌ی حطينی سەرکەوت ، ئەبی حامیدی منصوری له ناوچه‌ی
منصوریه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، عیمادەزه‌نكی و وەهه‌روه‌ها، ئه
کارانە هه‌مووی شتی جوانن شتی باشن پێویسته بیزانین ئه‌م کارانە لای
ئێمه ده‌ركه‌وتون ، به‌ڵام ئه‌م شتانه‌ی تریش ده‌ركه‌وتون ئێمه
پێویسته بزانین حكیمی مه‌روه‌زی چی كردووه بزانین محمدی فیرازی چی
كردووه بزانین قطب الدينی شیرازی چ زانستێكی دۆزیوه‌ته‌وه مه‌كینه‌ی رۆن
هڵمژینی دروست كردووه یان كۆمپرێسه‌ری هه‌وای دروستكردووه ، یان ابن
حائك كه ستافێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له هه‌مووجیهاندا گه‌ڕاون به شوێن
ئه‌و كانزایانه‌ی كه‌له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ن وه ناوی هه‌موو ئه‌و
كانزایانه‌ی نوسیوه و ناوی ئه‌و به‌ردانه‌ی نوسیوه چونكه هه‌مووی
په‌یوه‌ندی به فیزیاوه یان به كه‌ش وهه‌واوه هەیە ، زانستی ئه‌م
زانایانه هه‌مووی سودی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه له هه‌موو جیهاندا بێجگه له
وڵاتی موسوڵمانان چونكه كه‌س ئاگای لی نییه.
تابلۆی یەکەم: کتێبخانەی شاری بەغداد
سه‌ره‌تا له تابلۆی كتێبخانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌م، چونكه سه‌رەتای
فه‌تحی هه‌موو كتێبێك (اقرا)ه خوێندنه‌وه‌یه ، ئێوه ئه‌زانن
پێغه‌مبه‌ری نازدار(علیه الصلاة والسلام) له شاخێك كه به‌رزییه‌كه‌ی
٦٣٤مه‌تره،ئه‌وه‌ی كه چوبێته مه‌ككه ئه‌و جێگایه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر(عليه
الصلاة والسلام) تیایدا دانیشتووه ئه‌شكه‌وتی(حراء)ه هێنده شاخه‌كه
به‌رزه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌هێز بڕوات به كاتژمێرێك ده‌یبڕێت، وه
شاخێكه پێكهاته‌كه‌ی به‌ردینه كه سه‌ر ده‌كه‌ویت ده‌بێت ئاگات له خۆت
بێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ویت بچیت به‌سه‌ر ئه‌و شاخه‌دا ، پێغه‌مبه‌ری خودا
(عليه الصلاة والسلام) له ڕه‌مه‌زانێك له ڕه‌مه‌زانه‌كانی ساڵدا ده‌چێته
ئه‌و جێگایه، هێشتا پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ نه‌هاتووه ، بیر ده‌كاته‌وه
له‌م گه‌ردونه له گه‌رمای ئه‌و مه‌ككه‌وه ئه‌م پیاوه تێده‌گات له
جێگایه‌كه‌وه كه هیچچ شارستانیه‌تێكی تێدا نییه ، به مێشكی‌دا دێت ئه‌م
پیاوه به‌ڕێزه كه بیر بكاته‌وه، خۆ ناگونجی ئه‌م دنیایه هه‌ر ئاوا
به ساده‌یی و ئاسانی دروست بوبێ ئه‌م بتانه ئه‌م سیسته‌مه جوانه‌ی
گه‌ردون به‌ڕێوه به‌رن!..
بۆیه ده‌چێته ئه‌وێ بێزاره له‌و خه‌ڵكه‌ی كه هه‌یه ،بێزاره له‌و
په‌رستشه‌ی كه ئه‌یكه‌ن ، بێزاره له‌سیستەم و دەسەڵاتیان، بۆیه پێویستی
به‌وه هه‌یه كه گۆشه‌گیر بێت له خه‌ڵكه نه‌فام و نه‌زانه‌ی ، خوای
گه‌وره‌ش ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره(عليه الصلاة والسلام)خۆی
په‌روه‌رده‌ی كردووه بارێكی وای ئه‌یاتێ كه بێزار ببێت له‌و بارودۆخه
وه‌ك چن خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:((ال‌م یجدك یتیما فآوي))تۆ هەتیوێك
نه‌بویت خۆمان په‌روه‌رده‌مان كردی ئه‌ی محمد ، كه ده‌چێته ئه‌و
جێگایه یه‌كه‌م په‌یام بۆ ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر(عليه الصلاة والسلام) وه‌ك
چۆن پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌رانی تر كه هاتوون به تایبه‌تی
بۆ گه‌لێك و نه‌تەوه‌یه‌ك هاتوون به‌ڵام من بۆ هه‌موو جیهان هاتووم و
خوێنده‌واریشی نییه هیچ شتێك نازانێ نه ئه‌زانێ بنووسێ و نه
بخوێنێێته‌وه ،یه‌ك ووشه‌ی بۆ یه‌ته خواره‌وه ئه‌ویش ووشه‌ی (اقرا)ه
بخوێنه وئایا ناپرسن بۆ له‌ناو ئه‌م هه‌موو ئه‌حكامه جوان و زۆره‌ی
ئیسلامدا هه‌یه بۆچی یه‌ك ووشه یۆ محمد(علیه الصلاة والسلام) دابه‌زی ،
ووشه‌كه‌ش به‌وه ده‌ست پێده‌كات ئه‌فه‌رمووێ بخوێنه ، باسمان كرد كه
نه توانیویه‌تی بخوێنێته‌وه و بنوسێت، به واتای فه‌رمان واته خوای
گه‌وره فه‌رمانی پێ ده‌كات، سه‌ره‌تای هه‌موو زانستێك و به
خوێندنه‌وه‌یه و پێشكه‌وتنی هه‌موو گه‌لان و وڵاتێك به خوێندنه‌وه‌یه
،پێگه‌یشتنی هه‌موو شارستانیه‌تێك به خوێندنه‌وه‌یه، پێغه‌مبه‌ر
فه‌رمووی خوێندنه‌وه نازانم هیچ نازانم ،جبرئیل(علیه السلام)پێ
ده‌فه‌رموێت بخوێنه ، كه‌واته سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هه‌موو دنیا بۆ
ئه‌وه‌ی ئێمه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنین خوێندنه‌وه بوو..
سه‌یری كتێبخانه‌كان بكه‌ن له جیهانی ئیسلامی‌دا یه‌كه‌م كتێبخانه بۆ
ماوه‌ی ٥٠٠ساڵێك كتێبخانه‌ی به‌غداد یه كه‌م كتێبخانه بووه له هه‌موو
جیهاندا كتێبه‌كانی هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه بیژمێرێت ئه‌وه‌نده كتێبی
زۆری تێدا بووه، واتا سه‌رژمێری كتێبخانه‌ی به‌غداد نه‌كراوه، بۆ
ئه‌وه‌ی به‌های كتێبخانه‌ی به‌غداد بزانن ڕووباری دیجله بهێنه
به‌رچاوی خۆتان ، كاتێك که سوپای ته‌تار ئەو شارە داگیر دەکات دەیەوێت
له وشكانی ڕۆژئاوای به‌غداد بۆ وشكانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداد بڕوات،
به‌غداد دوو به‌شه دیجله به‌ناویدا ده‌ڕوات ،دیجله‌ش ڕووبارێكی
گه‌وره‌یه به واتایه‌كی تر سێ هێنده‌ی ئاوی قه‌شقۆڵییه،
به‌نزیككراوه‌یی به‌قه‌ده‌ر ڕووباری نیله، چی له‌ناو ئه‌م
كتێبخانه‌یه‌دایه ته‌تار ئەیهێنێتە ده‌ره‌وه پردی پێ دروست ده‌كات له
جیاتی بلۆك یان چیمه‌نتۆ!، ئه‌م هه‌موو كتێبه داده‌نێت له ناو
ڕووباره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان و گالیسكه و حوشتر و ئه‌سپ و
ده‌بابه‌كانیان نه‌ك ده‌بابه‌ی وه‌كو هی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بابه‌ی
جیاواز كه‌له‌و كاته‌دا دروست كراوه بپه‌ڕنه‌وه له‌مبه‌ری ئاوه‌كه بۆ
ئه‌و به‌ری ئاوه‌كه و ئه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ده‌بێت به ملیۆن
كتێب هه‌بوبێت له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا..
كتێبخانه‌ی به‌غداد به‌ش به‌ش بووه له : (علوم الحدیث و علوم العقيدة
,علومالفقهي ,علوم الحياة,فيزياء,كيمياء,الطب..هتد),له‌ناو ئه‌م
كتێبخانه‌یه‌دا هۆڵی تێدا بووه كه بۆ موحازه‌ره وتنه‌وه تەرخان کراوە،
زانایان وانەیان تیا وتۆته‌وه ، هۆڵی تیا بووه بۆ مناقشه وه هۆلی
تێدا بووه وه‌كو كافتریا كه كه سێك ماندوو ببێت بچێته ئه‌وێ پشویه‌ك
بدات یان چایه‌ك یان قاوه‌یه‌ك بخواته‌وه،ئه‌مه‌ش له ساڵی١٣٢ كۆچییه‌وه
ده‌ست پێ ده‌كات له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كانه‌وه واتا سه‌رده‌می
ئه‌بی سفاحی و جەعفەری منصوره‌وه هه‌تاوه‌كو ٧٠٠ ساڵ تەمەنی هەبووە..
له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌دا خه‌ڵكی تێدا بووه ته‌نها كاری ئه‌وه بووه كه
كتێب بۆ خەڵکی بدۆزێته‌وه ، بۆ نمونه كه‌سێك ڕۆیشتووه وتویه‌تی
پێویستم به كتێبێكه له‌سه‌ر مێژووی شاری باقه‌لان ، شاری باقه‌لان
ئێستا ئه‌و شاره هیچ شوێنه‌وارێكی نه‌ماوه له كوردستاندا له نێوانی
سلێمانی و هه‌ولێردابه له نزیكی قه‌زای دوكانه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی
خه‌ڵكی ڕانیه و دوكان و قه‌ڵادزی بن ئه‌زانن باقه‌لان له كوێدایه ،
باقه‌لان یه‌كێك بووه له هه‌ره شاره گه‌وره‌كان زیاتر له ده هه‌زار
بۆ دوازده هه‌زار خه‌ڵكی تێدا ژیاوه ، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ته‌تاردا
خاپور بووه هیچ شتێكی نه‌ماوه ، وه باقه‌لانیش به زنجیره چیایی
كانی وتمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌تاوه‌كو ده‌گاته‌و باقه‌لان ، وه
شارێكی زۆر نازدار و جوان بووه ، وه شارێكی زانستی زۆر جوان بووه ،
وه گه‌وره‌ترین كتێبخانه له‌دوای كتێبخانه‌ی به‌غداد له ناوچه‌كانی
كوردستاندا كتێبخانه‌ی باقه‌لان بووه،وه شتێكی زۆر گرنگی تێدا بووه
له‌ناوه ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا بۆ نموونه كه‌سێك كتێبێكی ویستووه به‌ڵام
خۆ چاپخانه نه‌بووه ئه‌و كتێبه‌ی بۆ چاپ بكات، به‌ڵام خه‌ڵكیان
هه‌بووه كه دانیشتون ناویان (نەساخین) بووه كتێبه‌كه‌یان بۆ
نووسیوه‌ته‌وه و یاویانه‌تێ كه كڕیویه‌تی یان به‌شێوه‌یه‌كی تر، وه
له‌ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا زانکۆی تێدا بووه ، ئه‌م زانکۆیە خه‌ڵكێك
له ده‌ره‌وه ئه‌هات له ناو ئه‌م كتێبخانه‌یه‌دا ئه‌مایه‌وه ئه‌وه‌ی
تیایدا بژیایە خه‌لیفه‌ی موسوڵمانانیش پاره‌ی دابه‌ش ده‌كردبۆ ئه‌وه‌ی
بیدا به‌م خوێندكارانه بخوێنن زۆر بایه‌خیان به زانست ئه‌دا.
تابلۆی دووەم: کتێبخانەی قاهیرە
دووه‌م كتێبخانه‌ی گه‌وره له جیهاندا كتێبخانه‌ی (دار العلم)ه كه‌له
قاهیره بووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌مه‌شتان بۆ وێنا بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
ببێت به تابلۆیه‌ك له‌به‌ر چاوتاندا ، بێگومان وێنه و تابلۆ جیاوازیان
هه‌یه ، تابلۆ واته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شتێك كه په‌یوه‌ندی به‌فكره‌وه
هه‌بیت،كه‌په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌سه‌ر جوانی ژیانه‌وه ،كه‌خه‌ڵك بجوڵێنێت
فه‌لسه‌فه‌ی جوانی سروشتیان تێدا ده‌ربخات، به‌ڵام وێنه شتێكه ده‌قاو
ده‌ق ده‌یبینیت، تابلۆی ئه‌م كتێبخانه‌یه پێكهاتووه له چل به‌ش، هه‌ر
به‌شێك له‌ناو ئەم چل به‌ش جیا كراوه‌ته‌وه به‌شێكی فیقه بوه به‌شێكی
مێژوو بووه به‌شێكی تر زانستی فیزیا بووه به‌شێكی تر زانستی پزیشكی
بووه به‌شێك هه‌نده‌سه بووه ، هه‌ر به‌شێك له‌ناو ئه‌م چل به‌شەدا
هه‌ژده‌هه‌زار كتێبی تێدا بووه واته ئه‌گه‌ر كۆی بكه‌یته‌وه زیاد له
حه‌وت سه‌د هه‌زار كتێب ده‌كات ئه‌مه شتێكی زۆر گرنگە ، بۆ ئێمه
ئه‌و مێژووه‌ی خۆمانمان ئاوا له بیر كردووه راسته ئێستا به
عیزه‌ته‌وه باسی ئه‌كه‌ین سه‌رمان پیی به‌رزه، به‌ڵام ئایا له دوای
ئه‌م کۆرەی من كارمان چییه چی ده‌كه‌ین ئه‌مه جەوهوری کۆرەکەی منە
،چونكه ئه‌مه ئاوردانەوەێكه به تۆ پاشان وورەدانێكیشه به تۆ بۆ
ئیش كردن بۆ ئیسلام .
تابلۆی سێیەم: کتێبخانەی قورتوبە
كتێبخانه‌ی سێیه‌م له‌هه‌موو جیهاندا كتێبخانه‌ی قورتوبه‌یه پێنج سه‌د
هه‌زار كتێبی تێدا بووه بێجگه ئه‌وه‌ی له شاری قورتوبه كتێبخانه‌ی
تری تێدا بووه هاوشێوه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌وی بێجگه له‌وه‌ی كه
خه‌لیفه‌كان كتێبخانه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه ، ئه‌گه‌ر له به‌غداد دا
هه‌ر موسوڵمانێك كتێبێكی ته‌رجومه بكردایه واته هه‌ر زمانێكی تر
بێت یۆنانی یان فارسی یان هیندی یان چینی ته‌رجومه‌ی بكردایه بۆ
عه‌ره‌بی ئەوا مه‌ئمون كه یه‌كێك بووه له‌و خه‌لیفانه كتێبه‌كه‌ی
ده‌كێشا به‌قه‌ده‌ر قورسایی كتێبه‌كه ئاڵتونی ده‌دا به‌و كه‌سه‌ی كه
ته‌رجومه‌ی ده‌كرد ، ئێستا بیر ده‌كه‌نه‌وه ئێوه ئه‌مانه‌ی كه خۆیان
بائەدەن وشانازی به فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك و سوقرات و ئه‌رستۆ وه هه‌روه‌ها
به‌م فه‌یله‌سوفانه‌ی كه چوار سه‌د ساڵ له پێش له دایكبونی عیسا (عله
السلام) ژیانیان بردۆته سه‌ر ، كێ ئه‌م فەلسەفانەی بۆ ئه‌وان زیندوو
كردۆته‌وه ؟؟
به‌ڕێزانی من ئیسلام ، زانایانی ئیسلام و نووسه‌رانی ئیسلام توانیان
ئه‌م زانسته زیندوو بكه‌نه‌وه كه هه‌موو ئه‌وروپاش هه‌ستی پێ بكات ،
بێگومان مه‌درسه دروست بوو بوو له عیراقدا مه‌دره‌سه‌ی كوفه هه‌روه‌ها
مه‌دره‌سه‌ی مه‌دینه وه هه‌روه‌ها مه‌دره‌سه‌ی ئاهلی ره‌ی پێی
ده‌وترا له‌گه‌ڵ مه‌دره‌سه‌ی حدیسدا و ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندییان
به‌سه‌ر تدوینی زانست و مەعریفەوە هەبوو ، تا ئێستایش ئه‌م
مه‌دره‌سانه بوونیان هه‌یه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جیهانی رۆژئاوا
وجیهانی ئیسلامیەوە هه‌یه
به‌ڕێزان بێگومان كتێبخانه‌ی قورتوبه كاتێك كه قوتییه مه‌سیحیەکان هێرش
دێنه سەر قورتوبه‌وه داگیری ده‌كه‌ن،پاپایه‌ك به‌ناوی "كامبیس" له
یه‌ك ڕۆژدا هه‌شتا هه‌زار كتێبی موسوڵمانان له مه‌یدانی قورتوبه‌دا
ده‌سوتێنن.
تابلۆی چوارەم: کتێبخانەی تەربلوس
کتێبخانەی ته‌رابلوس له لوبنان، ئه‌و كاته‌ی كه خاچدروشمەکان له
سه‌رده‌مێكدا دێنه ناوی و ئه‌یگرن ، له‌و اته‌دا كه دێنه ناوه‌وه ٣
ملیۆن كتێبی موسوڵمانان ده‌سوتێنن له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا، ئه‌وان
فیكریان بۆ ئێمه چۆنه ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ئێمه زانست وعیلمان هه‌بێت
سه‌رده‌كه‌وین به زانست به‌رز ده‌بینه‌وه ، بناغه‌ی دروستبوونی ئه‌م
ئوممه‌ته به زانسته ، ئەوەی کە ئاماژەم پێدا كتیبخانه گشتیه‌كان بوو ،
پاشاان وه‌رن بۆ كتێبخانه تایبه‌تییه‌كان ،
تابلۆی پێنجەم: کتێبخانەی تایبەتی ئەبو فەزڵی ئەبی حامید
ئه‌م پیاوه كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر
بڕۆشتایه یان له جێگایه‌كه‌وه بۆ جێگایه‌كی تر بڕۆشتایه ده‌بوایه
به سه‌د حوشتر بۆیان بار بكردایه و ئه‌گه‌ر سه‌یری ماڵی هه‌ندێكمان
بكه‌ین هه‌ر كتێبی تیدا نییه ، یان زۆر جار ده‌چیته ماڵی
كه‌سێكه‌وه داوای قه‌ڵه‌مێك ده‌كه‌یت قه‌له‌می تێدا نییه و
كتێبحانه‌ی!.
تابلۆی شەشەم: کتێبخانەی تایبەتی صاحبی كوڕی عباد
صاحبی كوڕی عباد بزانن": دیۆد جۆران" چۆن باسی كتێبخانه‌كه‌ی صاحبی
كوڕی عباد ده‌كات ده‌لێت كتێبخانه‌ی صاحبی كوری عباد له قه‌رنی چواری
هیجریدا یه‌قه‌ده‌ر هه‌موو ئه‌وروپا و غه‌رب به‌قه‌ده‌ر كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌م
پیاوه كتێبیان نه‌بووه ، چه‌نتان بیرتان له‌وه كردۆته‌وه كه پڕۆژه‌ی
كتێبخانه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌تاندا هه‌بێت ،پیش ئه‌وه‌ی كه‌سێك ژن بهێنێت
بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه ژوورێكی نوستنی باشم هه‌بێت یان مه‌تبه‌خێكی جوان
بكڕم وه هه‌روه‌ها تاقمێ قه‌نه‌فه‌ی چه‌رم وه ته‌له‌فزیۆنێكی شاشه
نازانم چی ،چه‌ندێك بیرتان له‌وه كردۆته‌وه ئه‌وه‌نده بیرتان له
دروستكردنی كتێبخانه‌یه‌ك كردبێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ماڵێك هه‌زار كتێبی تێدا
نه بێت ئه‌و ماڵه مردووه ،هه‌زار كتێبیش هێشتا كه‌میشه ،ماڵی
موسوڵمان عه‌یبه له هه‌زار كێب كه‌متری تێدا بێت یان هه‌ر كتێبخانه‌ی
تێدا نه‌بێت دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه بۆ ئوممەتی اقرا كتێبخانیه تێدا
نه‌بێت یان هه‌ر كتێبخانه‌یه‌كی خنجیله‌ش دروست نه‌كات ،ئه‌و
پێغه‌مبه‌ره‌نازداره (علیه الصلاة والسلام) فێری ئه‌وه‌ی كردوین كه
یه‌كه‌م كلیلی كردنه‌وه‌ی قورئاه‌كه‌مان به اقراە ئه‌ی كه تۆ
ئوممه‌تی بخوێنه‌ی چی ده‌خوێنیته‌وه له ماڵه‌وه یان ورگ زل ده‌كه‌ی
به خواردن یان خه‌ریكی كارێكی بێسودی یان هه‌رده‌م خه‌ریكی ماله‌كه‌ی
كه ته‌پو تۆز ده‌چێته سه‌ر شته‌كانت چونكه ئه‌وه‌ندە شتی ترت هه‌یه
كتێبی تێدا نییه ،به‌ڵام كه‌كتێبه‌كان ته‌پوتۆزی ده‌چێته سه‌ر هه‌ر
جوانه،ئه‌و كاته‌ش كه كتێبه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه هه‌ر جوانه ،ئه‌و كاته‌ی
كه لێت توڕه ده‌بن ده‌ڵێن كتێبه‌كان كۆكه‌ره‌وه و گریمان خواردووه
به‌ده‌ست كتێبه‌كانته‌وه جێگامان نییه هه‌ر دلم پێی خۆشه ، ئه‌و
كاته‌ی كه كتێێك دەكڕم وا ده‌زانم ژنێكم هێناوه ئه‌وه‌نده كتێب خۆشه
، ئه‌و كاته‌ی كه بێتاقه‌تم و خه‌وم نایه ده‌چم كتێبه‌كه ئه‌كه‌مه‌وه
باشترین هاوڕێمه ، ئه‌و كاته‌ی كه زانستم پێ نییه له شتێك‌دا ده‌بێته
باوك وبراو كه‌سو كار زانستم ده‌داتێ ، به‌ڕێزان ژن هێنان زۆر خۆشه ئه‌وه
گومانی تێدا نییه بۆیه ئه‌و قسه‌یه‌ش ئه‌كه‌مه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و
كه‌سه‌ی كه ژن یه‌نێت تام و چێژی یه‌كه‌م شه‌و ودووه‌م شه‌وی زۆر
خۆشه تاكو مانگێك دوای ئه‌وه ئاسایی ده‌بێته‌وه ، من كه كتیبێك
ده‌كڕم وا ده‌زانم ژنێكم هێناوه ، بۆیه ئه‌وه‌تان پێ ئه‌ڵێم به جددی
وه‌ری گرن نه‌بێته فشقیات شته‌كه بۆ ته‌شویقی ئێوه‌یه، بۆ نموونه
ئیمامی زه‌هه‌بی كه یه‌كێكه له ئیمامه به‌ڕێزه‌كاننی ئیسلام ،دوو
سه‌د كتێبی نوسیوه ئه‌م پیاوه یه‌كێك له كتێبه‌كانی په‌نجاو سێ
مجه‌له‌ده ،یه‌كێك له كتێبه‌كانی تری كه نوسیویه‌تی به ناوی سر اعلام
النبلا‌ء زیاد له ١٨ مجه‌له‌ده ، دوو سه‌د كتێبی ئاواهای نوسیوه ،ئه‌وه
مێژووه‌كه‌مانه ئه‌وه شارستانیه‌تی ئیسلامه ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن
كه حه‌قه شانازییان پێوه بكه‌ین ، نازانم له‌م ڕۆژه‌دا شانازی به
كێوه ده‌كه‌ین به فلان بەرپرس و یان فسار خه‌ڵك ، یه‌كێكی تر له‌و
زانایانه ئیمامی طبري یه‌كێكه له‌و زانا به‌ڕێزانه‌ی كه ئه‌م پیاوه
یه‌كه‌م تدوینی عقیده‌ئه‌م پیاوه كردوویه‌تی دوای ئه‌وه یه‌كه‌م كتێبی
ته‌فسیر له جیهانی ئسلامیدا هه‌ر ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه كردوویه‌تی
(تفسیری طبري) ,وە موحه‌ديس بووه كتێبێكی نوسیوه حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری
كۆكردۆته‌وه ،وه یه‌كه‌م كه‌س بووه كه مێژووی نوسیوه‌ته‌وه به‌ناوی
ته‌ئریخی ئوممه‌م ته‌ئریخی طبري پێ ده‌وترێت ، وه ئه‌م پیاوه له‌زانستی
عروزدا زۆر شاره‌زایی هه‌بووه كه‌س نه‌یتوانیوه مناقه‌شه‌ی بكات،زانستی
عروز عیلمێكه چۆن بتوانیت وه‌زن وقافیه‌ی شیعر داڕێژێی كه قورسترین
زانستە هیچ كه‌سێك له‌م ڕۆژه‌دا ناتوانێت ئەو زانستە بخوێنێت ئه‌و پیاوه
مناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر كردووه ،وه زانایه‌كی تر كه ئیمامی شافیعییه كه
به هه‌تیووی گه‌وره بووه ئه‌و ئیمامه شافیعییه‌ی لێ ده‌رچووه ،دایكی
ئه‌وه‌نده فه‌قیر بوون كه چونه‌ته سه‌ر دائره‌ی مه‌عاریف كه شوێنی
تعلیمی خه‌لافه‌تی عه‌باسی كه وره‌قه‌ی كۆنیان فڕێداوه وه‌ره‌قه‌ی
عه‌ماره‌پۆ بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ی پێ نه‌بووه دایكی كتێب بۆ
ئیمامی شافیعی بكڕێت واته ئیمامی شافیعی به منداڵی له‌سه‌ر ئەو
وه‌ره‌قه كۆنانه شتی نوسیوه ئه‌و پیاوه‌ی لێ ده‌رچووه یه‌كه‌م كه‌سه
كه كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی رساله كه باس له ئوسوڵی فیقه ده‌كات ، یان
ئیمامی بوخاری باوكی نه‌بووه بێگومان باوكیشی پیاوێكی زانا بووه
،وه خۆیشی كوێر بووه به كوێری هه‌موو قورئانی له‌به‌ركردووه ،شه‌وێك
دایكی ده‌پاڕێته‌وه چونكه ڕاستگۆ بوون و بەزانست پێگه‌یشتوون و ڕاستگۆ
بوون ئه‌ڵێ خوایه چاوی كوڕه‌كه‌م چاك بێته‌وه بۆ به‌یانی چاوی چاك
ئه‌بێته‌وه ،ئه‌وانه پێشه‌نگی ئێوه‌ن ئه‌وانه‌زانای ئێوه‌ن ئه‌وانه‌ن
كه ئه‌م دینه‌یان به ئێوه گه‌یاندووه زانایانی تریش له‌سه‌ر ده‌ستی
ئه‌واندا پێگه‌یشتووه.
تابلۆیەك لە زانستی پزیشکی:
زانستی پزشکی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیمامی شافیعی ده‌فه‌رموێت ،بێگومان ئیمامی
شافیعی یه‌كێكه له‌و زانایانەی كه خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر گەورەی له دڵی
مندا دروست كردووه وه له‌گه‌ڵ ئیمامی بوخاری دوای ئه‌وه تەبەری
ئه‌ئه‌مانه ئه‌م كۆمه‌ڵه زۆر زۆر عه‌زیزن لای من وه زۆر پێویستیشه
ژیانیان بزانین وه زۆر پێوسته ئه‌م پیاوه به‌ڕێزانه بناسرێته‌وه ،
ئه‌مانه مه‌رجه‌عن مه‌رجه‌عی هه‌موو ئه‌هلی ئیسلامن ئاده‌ی بزانم كێ
هه‌یه له كافر و موسوڵمان كتێبی بوخاری نه‌ناسێ زۆر گرنگەبه‌ڕێزان كابرا
هه‌یه جۆرج واشنتۆن كه ده‌ستوری ئه‌مریكای نوسیوه به هه‌ندێ خه‌ڵك
بڵێی كێیه له‌وه ئه‌چێ بڵێ یاریزانی ڕیاڵ مه‌دریده، به‌ڵام وه‌ره له
كافر وموسوڵمان ئه‌فه‌ریقی وغه‌یره ئه‌فه‌ریقی بڵێ بوخاری كێیه الله
اكبر له‌و ناوه هه‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌و ناوه وه‌كو گەوهەورمەرجان بریسكه‌ی
دێت ئه‌و ناوه ،خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا حه‌شرمان بكات وه
خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ پیاوه به‌ڕێزانه‌دا به خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر(علیه
الصلاة والسلام) له به‌هه‌شت..
ئیمامی شافعی ده‌فه‌رموێت: بەرێزترین زانست له‌دوای زانستی شه‌رعی
زانستی پزیشکیە ، وه‌رن سه‌یری تابلۆ وشارستانیه‌تی ئیسلامی و زانستی
پزیشکی بكه‌ن بۆیه گرنگە ئەم زانستە ئه‌توانی خه‌ڵكی پێ رزگار بکەیت
وا ئه‌كات كه خه‌ڵك به‌ره‌و ساغ بوونه‌وه به‌رێت ،یه‌كه‌م خه‌سته‌خانه
كه له هه‌موو جیهاندا دروستكراوه له ساڵی حه‌فتای هیجریدا
دروستكراوه له‌سه‌رده‌می وه‌لیدی كوڕی "عەبدولمەلیك" دا"ئه‌و كه‌سه‌ی كه
دروستی كرد ناوی "مه‌قریزی" بوو ،ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه كه دروستكرا
شوێنی تایبەتمەندێتی تێدا بوو ،به‌شی چاو جیا بوو به‌شی هەناو جیا بوو
به‌شی منداڵ بوون جیا بوو به‌شی نەشتەرگەری جیا بوو به‌شی شكاوی جیا
بوو ،له‌دوای ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه كه ڕۆژئاوا خه‌سته‌خانه دروست ده‌كات
به حه‌وتسه‌د ساڵ دوای ئه‌م خه‌سته‌خانه‌یه- نەخۆشخانە لە ئەورپا دروست
ده‌كرێت له فه‌ڕه‌نسادا ئه‌ویش خه‌سته‌خانه‌یه‌كی زۆر سەرەتایی كه
ڕه‌چاوی پاك وخاوێنی نه‌كردووه ،ئه‌و كه‌سه‌ی كه منداڵی ده‌بێت له‌گه‌ڵ
ئه‌وكه‌سه‌دا داده‌نرا كه توشی نه‌خۆشی سیل‌و سره‌تان بووه یان كه
بریندار بووه له شه‌ڕدا،واته نێوانی ئێمه وڕۆژئاوا حه‌ت سه‌د ساڵ
جیاوازیمان هەبووە..
بێجگه له‌وه له‌ناو ئه‌هلی ئیسلامدا خه‌سته‌خانه‌ی گه‌ڕۆك هه‌بووه ئه‌م
خه‌سته‌خانه‌یه به گالیسكه‌ی تایبه‌تی وه هه‌روه‌ها به حوشتر جاری
وا هه‌بووه چل حوشتر به‌دوای یه‌كتردا ڕۆیشتون یان ئه‌سپ
وعه‌ره‌بانه‌ی زۆر به‌دوای یه‌كدا ڕۆیشتون و له ستافی دكتۆر وه له
ستافی ده‌رمان ڕۆیشتوون به‌ناو دێهات وشاره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی
بپارێزن له‌و نه‌خۆشییه موزمینانه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه شارستانیه‌تی
ئێوه‌یه به‌ڕێزان،ئه‌مه ئه‌و شارستانیه‌تیه كه ئێوه شانازی پێوه
ئه‌كه‌ن.
یه‌كێكی تر له‌و تابلۆناوازانە له‌ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامداو له
جیهانی ئیسلامیداو زانایان دروستیان كردووه خه‌سته‌خانه‌ی ته‌علیمیه
،ئه‌وه تابلۆی شارستانیه‌تی ئیسلامییه یه‌كه‌م كه‌س كه
دایمه‌زراندووه "ئه‌بو به‌كری ڕازی " بووه كه له به‌غدادا
دایمه‌زراندووه ، ئه‌بو به‌كری ڕازی موعجیزه‌یه له‌هه‌موو
دنیادا،موعجیزه‌یه به‌وه‌ی كه تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌بووه له‌سه‌ر
ئه‌م زه‌وییه هاوشێوه‌ی ئه‌بو به‌كری ڕازی دروست ببێته‌وه ، بێگومان
خۆی سه‌رپه‌رشتی كردووه ،ئه‌م پیاوه سێ سه‌د دكتۆری له‌ژێر ده‌ستدا
بووه ، خۆی سه‌رپه‌رشتی نەخۆشخانەکانی کردوە ،له‌و جێگایه قوتابی
په‌روه‌رده كردووه،ئه‌بو به‌كری ڕازی كتێبی نوسیوه له‌سه‌ر زانستی
پزیشکی،نه‌هاتووه له خه‌سته‌خانه‌كه‌دا بڵێ وه‌رن ڕوقیه‌ی شه‌رعیتان بۆ
ئه‌كه‌م ده‌ست ئه‌خه‌مه ده‌متانه‌و ئه‌تان ڕشێنمه‌وه من شێت چاك
ئه‌كه‌مه‌وه و ئایدز چاك ئه‌كه‌مه‌وه ، بزانن ئه‌بو به‌كری ڕازی چی
كردووه ؟..
ئه‌بو به‌كری ڕازی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ئه‌م زانا به‌ڕێزه له‌ناو
خه‌سته‌خانه فێرکاریدا سێ سه‌د هه‌زار كتێبی تێدا بووه وه بێجگه
له‌وه كتێبخانه‌ی "ئه‌حمه‌دی كوڕی تولون" له قاهیره سه‌د هه‌زار
كتێبی تێدا بووه كتێبخانه‌كه‌ی نەخۆشخانەکەیە ،ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی ئه‌م
پیاوه دۆزیویه‌ته‌وه تاكو پێنج سه‌ده هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیووه هاوشانی
ئه‌بو به‌كری ڕازی بڕوات خۆ ڕوقیه‌ی شه‌رعی نه‌كردووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر
كردبیشێتی شتێكی ئاساییه، به‌ڵام داهێنانی كردووه له ئیسلامدا ،
یه‌كه‌م کاری كه كردوویه‌تی له‌خه‌سته‌خانه‌دا شوێنی تایبه‌تی
كردۆته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یه‌كه‌م جار پشکنینیان بۆ دەکرێت واته
دكتۆری موقیمی پێ ده‌وترێت واته دكتۆری گشتی پێده‌وترێتپشکنینی
كردوون دوای ئه‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كی بۆ ده‌ستنیشان كراوه ناردویه‌تی
بۆ جێگای تایبەتی دوای ئه‌وه ...
جل‌و بەرگه‌كانیان داكه‌ندوون و شۆردویانه بۆیان ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵك بهاتایه
ئه‌یان دانه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵك نه‌هاتایه فڕێیان یاوه ،جل‌و
بەرگی كردۆته به‌ر .
یاخود دوایی كه چۆته ده‌ر جل‌و بەرگەكانی خۆیان داوه‌ته‌وه ،وه له‌ناو
خه‌سته‌خانه‌دا هه‌موو ده‌واو ده‌رمانێك به به‌لاش بووه ، وه هه‌تا
ده‌وڵه‌مه‌نده ئیسلامییه‌كان وه‌قفیان كردووه ده‌رمان و گژوگیا و
ئه‌عشابی خۆیان ڕواندوه بۆ ئه‌و خه‌سته‌خانانه بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمانانیان
پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن ، له‌ناو خه‌سته‌خانه‌كاندا جۆره گژوگیایه‌كیان دروست
كردووه كه به‌كه‌ڵكی ئه‌وه بێت بۆ ده‌رمانسازی ، ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه
یه‌كه‌م شت كه به‌كاری هێناوه دكتۆریش نییه له‌م سه‌رده‌مه ئه‌وه‌ی
به‌كار نه‌هێنابێت ده ساڵه كۆتایی به‌و جۆرە دەرمانەی ئه‌بو به‌كری
ڕازی هاتووه ،ئه‌ویش بریتییه له دورینه‌وه‌ی عه‌مه‌لیات بەریخۆڵەی
پشیله.. هه‌تاوه‌كو ده ساڵ له‌مه‌وپێشیش هه‌موو دكتۆرێك ئه‌و ریخۆڵەی
پشیلەیەی به‌كارئه‌هێناوه بۆ بۆ دورینەوەی نەشتەرگەری ،هیچ كه‌سێك نییه
له دكتۆر ئه‌وەی نه‌خوێندبێت كه ئه‌بو به‌كری ڕازی بۆ درێژایی
هه‌زاروسه‌د ساڵ ئه‌مه‌ی دروست كردووه ئێستاش دكتۆر به‌كاری
ئه‌هێنێته‌وه ئه‌مه شارستانیه‌تێكه جێگای شانازییه بۆ موسڵمانان .
ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه مه‌ڵحه‌می دروستكردووه بۆ یه‌كه‌م جار له‌هه‌موو
جیهاندا كه ئێستا مه‌ڵحه‌م به‌كارئه‌هێنرێت له‌ڕێگای پێسته‌وه بچێته
ناوه‌وه نه‌خۆشی پێ چار‌ه‌ر بكرێت ئه‌بو به‌كری ڕازی داهێنانی کردوە
،ئه‌مه یه‌كه‌م داهێنانە لە هەموو جیهاندا ، تۆ كه ئێستا مه‌ڵحه‌مێك
ئه‌بینی چارەسەری پێ ئه‌كه‌ی ئه‌وه داهێنانی ئیسلامیه .
یه‌كه‌م كه‌س ئه‌بو به‌كری ڕازی بووه كه تاقیكردۆته‌وه كه ئه‌بێت ده‌رمان دروست بكرێت له‌سه‌ر ئاژەڵ ..
ئەو داهێنانی تاقیگەی دەرمانسازی لەسەرئاژەڵ ئه‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنه كه
ئێستا له ڕۆژئاوا و له ئه‌وروپادا نابێت ده‌رمان له‌سه‌ر هیچ كه‌سێك
تاقی بكرێته‌وه! ،ئه‌بو به‌كری ڕازی هه‌زاروسه‌د ساڵ له‌مه‌و پێش
له‌سه‌ر لاشه‌ی مه‌یمون به‌كاری هێناوه، چونكه به‌و پێیەی كه لاشه‌و جنس
مه‌یمون له مرۆڤه‌وه نزیكه ،ئێستا له‌سه‌ر مشك به‌كارده‌هێنرێت
له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوسكی مشك له ناوسكی مرۆڤه‌وه نزیكه.
یەکەم نەشتەرگەری كه كراوه له هه‌موو جیهاندا كه‌ئاوی سپی چاوی
ده‌رهێناوه ئه‌مزانا ئیسلامیەكردویه‌تی ئه‌م پیاوه ده‌ری هێناوه
،یه‌كه‌م كه‌س كه‌له جیهاندا دۆزیویه‌ته‌وه كه( تا) نه‌خۆشی نییه
واته یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی ئه‌وه‌ی نوسیوه بۆ ماوه‌ی
حه‌وت سه‌د ساڵ له‌هه‌موو ئه‌وروپادا دەستاو دەست پێكراوه له‌سه‌ر ئه‌و
زانستەی كه دۆزیویه‌ته‌وه تاكو ئیسبات بوو ،ئه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه
بزانن ئه‌مه شارستانیه‌تی ئێوه‌یه كه سه‌ربه‌رزی و شانازییه بۆ ئێمه .
خه‌سته‌خانه‌یه‌كی تر بۆ ماوه‌ی هه‌شتسه‌د ساڵ ئیشی كردووه
خه‌سته‌خانه‌ی "نوری" بووە ئەم خه‌سته‌خانه‌ی نوریە به‌تایبه‌تی بە‌ناوی
نورالدین محمود دروستكراوه ، خه‌سته‌خانه‌ی مه‌نصوری له مه‌غریبه ،ئه‌م
خه‌سته‌خانانه یه‌كێك بووه له خه‌سته‌خانه پێشكه‌ووتوه‌كانی عاله‌م
مه‌نصوری موه‌حیدی دروستی كردووه ،خه‌لیفه مه‌نصور كه ئه‌م
خه‌سه‌خانه‌یه‌ی دروستكردووه هەر هەینیەك كه خۆی ووتاری دابێت هه‌چی
وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌تی و وه‌زیره‌كانی له‌گه‌ل خۆیدا هه‌ڵگرتووه و چوون
بۆ خه‌سته‌خانه‌كه له‌وێش سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانی كردووه بۆئه‌وه‌ی
حاڵه‌تی نه‌فسی نه‌خۆشه‌كان باش بێت ئه ئه‌وه‌یه پێشكه‌وتنی ئاینی
ئیسلام ،ئه ئه‌وه‌یه شارستانیه‌تی ئیسلام .
شاری به‌غداد كه ئێستا پایته‌ختی وڵاتی ئێوه‌یه كه ره‌ئیس جموره‌كه‌تان
ئێستا له‌وێ دانیشێ كه جه‌لال تاڵبانییه له‌و جێگایه‌دا حه‌وت سه‌د
ساڵ پێی وتراوه شاری پزیشکان,
تابلۆیەکی نوێ
كه‌سێكی تر كه هه‌موو مێژووی مرۆڤایەتی گۆڕیوه كه هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت و
ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا مه‌منونی ده‌ستی ئه‌ون ئه‌ویش به‌ناوی " ئه‌بو
قاسمی زه‌هراوی" بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌ده له هه‌موو جیهاندا جه‌راح بووه
هه‌موو كه‌س شوێنكه‌وته‌ی ئیشی ئه‌م پیاوه بووه ، دوو سه‌د ئاله‌تی
نەشتەرگەری دروست كردووه كه تا ئێستاش به‌كارده‌هێنرێته‌وه له
جیهاندا ، زۆری ئەم کەرسەو ئاله‌تانه ئێستاش به‌كارده‌هێنرێنه‌وه له
به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا كه هه‌موویان دزیوه، چونكه ڕۆژئاوا
به سروشتی خۆیان دزن ..
بۆ نموونه ئێمه مۆزەخانەمان نییه خۆی لە ڕاستیدا ئێمه جێگای خۆیەتی
مۆزەخانە بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ڕاستگۆیه‌مان دەست پاک‌و
سەربەززیانەمان کە هەموو جیهانیان پرکرد لە نور،مۆزەخانەیەك نیە كه
ئێمه ئیمامی شافیعی تیا بناسێنین یان ئیمامی بوخاری یان صلاح الدینی
ئەیوبی تیادا بناسێنین هه‌تا واشیان لێ كردووه ناشرینیان كردووه
له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدا،هاوڕێیەکمان له‌ئه‌مریكا بۆی گێڕامه‌وه منیش ئه‌وه‌م
بۆ باس كرد له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌وه هات وتم كاكه چومه‌هۆڵه‌ندا له
هۆڵه‌ندایا پیشانگای دزم بینیوه ناوی "ڤایكین"ی پێ ده‌وترێت چه‌ته‌كانی
ده‌ریا مه‌تحه‌فیان بۆ چه‌ته‌كانیان كردۆته‌وه به‌ڕێزان ،له ئه‌مریكا
مۆزەخانە بۆ دز ئه‌كه‌نه‌وه له نه‌رویجدا شانازی به دزی وچه‌ته‌یی
خۆیانه‌وه ئه‌كه‌ن له‌م وڵاته كه منی لێم ،به‌ڵام ئێمه مۆزەخانەمان
نییه مێژووی فاتحینه‌كانی خۆمان نازانین به‌ڵام ئه‌مان مێژووی دزه‌كانی
خۆیان ئه‌زانن ، هه‌چی شتی ئێمه وو دزییان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ خه‌وتبوی
من خه‌وتبوم ئاگامان لێی نه‌بوو.
ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌موو جیهاندا ده‌رزی
به‌كارهێناوه له‌ڕێگه‌ی عه‌زه‌ڵات و ده‌ماره‌وه،ئایا زانیوتانه كه
ده‌رزی و مه‌ڵحه‌م داهێنانی ئیسلامییه ؟، ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی دوربینی
جه‌راحی دروست كردووه ،یه‌كه‌م كه‌س بووه له هه‌موو جیهاندا كه
دووربینی نەشتەرگەری دروست كردووه بۆچی بۆ ئه‌وه‌ی میزه‌ڵانی پیاوی پێ
ببینێت!!
ئاله‌تێكی دروست كردووه له‌ناو ئه‌م میزه‌ڵانه كه پێی ده‌وترێت
"مه‌سانه" له‌ناو ئه‌م مه‌سانه‌یه‌دا شتێكی دروست كردووه كه زیخی پێ
ئه‌شكێنێ كه پێی ده‌وترێت "حه‌صوه "،كه تا ئێستاش زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و
كاره ئه‌نجام بدرێت ،ئه‌بو قاسمی زه‌هراوی ئه‌م كاره‌ی كردووه ،
ئه‌وه من خوێندومه‌ته‌وه هه‌ر له‌و كتێبه‌دا ده‌رم هێناوه كه
جائیزه‌ی وه‌رگرت له میصردا به‌ناوی ماذا قدم المسلمون فی عالم دوو
بەرگە لەگەڵ کتێبێکی تر بە ناونیشانی قصة علوم الطبیة ، من ته‌نها سه‌ره‌ی
بابەتەکانم هێناوه بۆتان باس ئه‌كه‌م هه‌تا له كتێبه‌كه‌شدا به‌س شتێكی
بچوكی داناوه ئه‌گێنا تۆ بچیته سه‌ر یه‌كێك له‌مانه بۆ خۆی
مه‌وسوعه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ،ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی
"تصريف لمن عجز عن تاليف" سی بەرگە ،له‌هه‌موو جیهاندابۆ ماوه‌ی پێنج
سه‌ده ئه‌م كتێبه نه‌ك به‌شێك بووه له سه‌رچاوه به‌ڵكو یه‌كه‌م
سه‌رچاوه بووه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تر نه‌بووه سودی لێبكرێت بێجگە ئه‌م
كتێبه نه‌بێ ،سه‌یركه‌ن ئه‌م پیاوه ئه‌م كتێبه‌ی نوسیوه سی بەرگ بووه
دوای ئه‌وه كاری دكتۆری خۆی كردووه دینداری كردووه .
" ئیبن سینا" له‌ناو ئه‌و پێشانگایه‌ی كه بۆم باس كردن له‌نه‌رویج
كراوه‌ته‌وه‌و ڕۆیشتوم سه‌یرم كردووه له‌فه‌ڕه‌نسایا كتێبخانه‌ی تێدایه
به‌ناونیشانی "ئه‌ڤە‌سینا" من نه‌مزانی ئەڤە‌سینا چییه؟
ناوه‌كه‌م به‌لاوه سه‌یر بوو له‌فه‌ڕه‌نسادا ،زۆربه‌ی زۆری ناوه‌كان كه
هاتووه به ئه‌ڤە سیناوه هاتووه ،كتێبخانه‌ی نیشتیمانی فه‌ڕه‌نسی
به‌ناوی زانای ئیسلامییه‌وه ناونراوه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی له فه‌ڕه‌نسادا
بژین ئه‌زانن چه‌ند كتێبخانه‌یه‌ك له پاریس‌دا به‌ناوی ئه‌ڤە‌سیناوه
یه‌عنی ئیبن سینا ئه‌وه زانا تۆیه و پێشه‌نگی تۆیه شارستانیه‌تی
تۆیه ،تازه شارستانیه‌تی میدیا وكه‌ی خه‌سره‌ومان بۆ زیندوو
ئه‌كه‌نه‌وه ،ته‌حه‌دای مێژوونوسه‌كانی كوردیش ئه‌كه‌م تا ئێستاش
یه‌كگرتوو نه‌بوون له نێوانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بزانن قۆناغه‌كان جیا
بكه‌نه‌وه ئایا ساسانی كێیه ومیدیا و زاگرۆسی کاسی لۆلۆی ..تاد كێیه و
ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به كورد زانیوه خۆشیان زه‌مه‌نه‌كه‌یان بۆ جیا
ناكرێته‌وه ،ئه‌م مێژووه جوانه‌ش له‌به‌رچاوی ئێمه ئا به شێوه‌ی
لێهاتووه كه ئه‌یانه‌وێت ئه‌م مێژووانه‌مان لێ بشارنه‌وه به‌چی
بیه‌نه‌وه ده‌ستمان به مێژووی كه‌ی خه‌سره‌و ،كه‌ی خه‌سره‌و كێیه ؟؟؟
والله یه‌كێكه‌ڵێ له میدیاكانه یه‌كێكه‌ڵێ له ساسانییه‌كانه یه‌كێكی
تر ئه‌ڵێ والله ئه‌مه ئیلامی بوون یه‌كێكی تر دێت له‌ولاوه ئه‌ڵێ
كاكه ئه‌مه ئه‌صڵ له‌گه‌ڵ سوپای كابرای یۆنانیدا هات جاش بوو دژی
وڵاته‌كه‌ی خۆی ودژی ئێرانییه‌كانیش شه‌ڕی كردووه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ
له جه‌مشیدییه‌كانه یه‌كێكی تر ئه‌ڵێ له ده‌یله‌مێكانه ،ئێ ئه‌مه چۆن
ئه‌بێت مێژوویه‌ك ئاوا بێت تا ئێستا كه‌س بۆی ساغ نه‌بۆته‌وه خۆشت یه
ساحه‌بی ئه‌و مێژووه بزانی ،ئه‌ی بۆ ئه‌م مێژووە‌ی خۆت له‌بیره؟؟
ئاده‌ی مێژووی میدیا و وكه‌ی خوسره‌و چ ئیبداعێكی كردووه ؟؟ ئه‌له‌و
میزۆ پۆتامییه‌ی كه شانازی پێوه ئه‌كه‌ی ئاده‌ی وه‌رن بزانم به‌های
كورد چی بووه له‌ناو ئه‌م میزۆپۆتامیایه‌دا ،تورك ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا
ئه‌وروپا ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا فارس ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا هیند ئه‌ڵێ میزۆپۆتامیا
كوردیش هاتووه له‌ناو ئه‌مانه‌دا ئه‌ڵێ ئێمه ڕۆڵه‌ی میدیا و كه‌ی
خوسره‌وین .!
تبلۆیەکی شاکار لە ژیارمان:
یه‌كه‌م سوری خوێن كه دۆزراوه‌ته‌وه "ئیبن نه‌فیس" دۆزیویه‌ته‌وه
كابرایه‌كی ئیسپانی چوو كردی به‌ناوی خۆیه‌وه دوایی دۆزیانه‌وه كه
ئه‌م پیاوه ته‌رجومه‌ی كردووه هی خۆی نه‌بووه خاوەنەکەی ئیبن
نه‌فیسه ئه‌و نوسیویه‌تی ،ئێستا كه باسی سوڕی خوێن ده‌كرێت ده‌بێت
باسی ئه‌م زانا به‌ڕێزه بكرێته‌وه ..
پیاوێكی وه‌كو ئیبن هه‌یسه‌م ،ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ته‌شریعی چاوی
كردووه، ته‌شریعی چاو ڕه‌سمه‌كه‌ی دروست كردووه كه شوشه‌ی چاو چۆنه
وه ده‌ماره‌كانی چاو چۆنه وه به‌كوێوه گرێدراوە وه ئه‌و ڕووناكی و
تیشكه له كوێوه وه‌رده‌گرێت سبحان الله ڕێك ده‌ڵێ ئه‌وه‌یه كه ئێستا
دروست كراوه ، ئه‌مه زۆر گرنگە به‌ڕێزان ،واته له ساڵی شه‌شسه‌دی
هیجریدا ئه‌وه‌ی دروستكردووه‌واتا سه‌یر كه‌ن چه‌ند به‌توانا بووه ئه‌م
پیاوه ،حه‌وت سه‌ده له جیهاندا هه‌موو كتێبه‌كانی كه سه‌رچاوه‌ی زانستی
پزیشك بووه له جیهاندا بریتی بووه له پێنج كتێب ..
یه‌كه‌م : حاوی كه ڕازی نوسیویه‌تی
دووه‌م: تصریف لمن عجز عن تالیف كه ئه‌بو قاسمی زه‌راوی نوسیویه‌تی
كتێبی سێیه‌م: به‌ناوی قانونی ئیبن سینایه
كتێبی چواره‌م :التزكیرة كه به‌س حاله كه ته‌نها باس له به‌صه‌ریات ئه‌كات زانستی چاو
كتێبی پێنجه‌م: منضل كه كتێبی ئیبن هه‌یسه‌مه كه باس له چاو ده‌كات
،زانایان به‌تایبه‌تی له زانستی چاودا زۆر به‌توانا بوون ،هیچ كه‌سێك
نه‌بووه شان له شانیان بدات وه ئێستاش له میسر و عێراقدا هەمیشە ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه دكتۆرا ئه‌هێنن دكتۆره‌كه‌یان پێشكه‌وتوو بوون پڕۆفیسۆر
بوون له بواری زانستی چاودا، به‌ڵام ئێستا نازانم چۆنه میسر
پێشكه‌وتووه یان نا به‌ڵام عێراق وه‌كو میزی حوشتر به‌روه دواوه
گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رچی دكتۆره‌كانیشێتی زیاد له دوو هه‌زار دكتۆری به‌س
له‌به‌ریتانیا عه‌یاده‌یان هه‌یه زیاد له سه‌د دكتۆری عێراقی له
نه‌رویجدا له ئۆسلۆدا ژیان ئه‌باته سه‌ر كه سه‌ندیكایه‌كی تایبه‌تیان
به پزیشکانی عێراق دروستكردووه ، ئه‌مه باسی زانستی پزیشکی بوو.
تابلۆیەك لە زانست و شارسانیەتی فەلەك ناسی :
زانستی فه‌له‌ك ئه‌وه‌نده قورس نه‌بوو بۆ زانایان.. چونكه هه‌موو
ئه‌وه‌لیاتی فه‌له‌ك خوای گه‌وره له قورئاندا باسی كردووه ،باسی
دروستبوونی ئاسمان ،شتێكی عه‌جیب هه‌یه ئه‌ویش خه‌ریته‌ی كه‌ونی
له‌ناو جیهانی ئیسلامی‌دا دروست كراوه واتا جوگرافیای كه‌وكه‌بیان دروست
كردووه ،ئه‌م كه‌وكه‌بانه چۆن دێن و ده‌چن وه هه‌تا دیاری كردنی
كاتی ڕۆژگیران و مانگگیرانیان كردووه ،به‌تانی یه‌كێكه له‌و زانایانە
كه باسی زانستی فه‌له‌ك بكرێت له ناسادا ناوی ئه‌م پیاوه یه‌كێكه له‌و
ناوانه‌ی كه وه‌كو ئه‌ستێره ئه‌دره‌وشێته‌وه ئەویش زانای
گەورە"به‌تانی"ە له‌ساڵی ٩٢٩میلادیدا نه‌زه‌رییه‌كی نوسیوه واته هه‌زار
ساڵ له‌مه‌و پێش ته‌حدیدی شه‌و وڕۆژی كردووه له‌سه‌ر ڕۆژ ئه‌م
میلادیه‌ی كه هه‌یه ،به‌تانی ئه‌ڵێ واته ته‌حدیدی شه‌و ڕۆژ ٣٦٥ ڕۆژه
،٥ سه‌عاته ،٤٦ ده‌قیقه‌یه ،٣٢ سانیه‌یه ، له قه‌رنی بیست ویه‌كدا
زانایانی ئێستا ئه‌ڵێن ٣٦٥ ڕۆژه ، ٥ سه‌عاته ،٤٨ ده‌قیقه‌یه ، ٤٨
سانیه‌یه واته فه‌رقی هه‌زار ساڵی له‌مه‌و پێشی به‌تانی له‌گه‌ڵ
قه‌رنی بیست ویه‌كدا ٢ ده‌قیقه و ١٤ سانیه‌یه ، ئه‌و نیشانەی ئه‌وه
شارستانیه‌ته‌كه‌تانه ،كه به‌و شێوه ئه‌و زانستەکە كه له‌به‌رده‌ستەو
كتێبه‌كان هه‌مووی هه‌یه به‌س بۆ ده‌ری ناهێنن ئه‌وه خه‌تای ئێمه‌یه
كه خه‌ومان لێ كه‌وتووه .
پیاوێكی تری وه‌ك عه‌باسی كوڕی فه‌ڕناسی كوڕی ویرداسی ئه‌رتكیرنی ، ئه‌م
پیاوه عالمه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌شی
سه‌قفه‌كه‌یدا ڕه‌سمی كه‌ونی دروستكردووه ، وه سه‌عاتی دروست كردووه
،بۆ یه‌كه‌م جار سه‌عات دروست ده‌كات ، یان ئه‌و كۆپته‌ره‌ی كه دروستی
كردووه كه خه‌ڵك وا ده‌زانێت شتێكی خه‌یاڵییه ، هیچ مۆزەخانەیەکی
فرۆکە له مالیزیا و واشنتۆن و ئه‌وروپادا هه‌تا فرۆکەی به‌ناو بانگی
كۆنكۆرد ده‌بێت‌باسی ئەم زنایە بکەن له سه‌ره‌تاوه، چونكه داهێنانی
فرۆکەی كه كراوه عه‌باسی كوڕی فه‌رناس كردویتی ،كه بەبنەچە موسوڵمانه
و یه‌كێكه له‌زانا موسوڵمانه‌كان.
زانای كیمیا ، له‌سه‌ده‌ی یه‌كه‌می هیجریه‌وه ده‌ستی پێ كردووه
،له‌سه‌ده‌ی دووه‌می هیجری "جابری كوڕی حه‌یان" ئه‌م زانستەی به‌ره‌و
پێشه‌وه برد ،هه‌تا له زاناکانی ئه‌وروپادا تا ماوەیەك له‌مه‌و پێش
واتا تا سه‌د ساڵێك له‌مه‌و پێش جابری كوڕی حه‌یان ئه‌م زانایە له
كیمیا دا به صنعه‌تی جابر ناسراوه ،ئه‌م زانا به‌ڕێزه هاتووه
ته‌ركیبه‌ی هێناوه تێكه‌ڵی كردووه وه ئه‌میش یه‌كێك بووه له‌و
كه‌سانه‌ی كه شوشه‌ی دروستکردوە شوشه پێش موسوڵمانانیش هه‌بووه ئه‌م
كه‌مۆڵه‌ی دروست كردووه كه‌مۆڵه ئه‌وه‌یه كه له تاقیگه‌كاندا
به‌كارده‌هێنرێت پێشتر شوشه هه‌بووه به‌ڵام له شێوه‌ی سه‌وزدا بووه
پێی وتراوه "اخضر رخیص" به‌ڵام كه یه‌كه‌م جار شوشه دۆزراوه‌ته‌وه و
شوشه شه‌فاف بووه ئه‌م شێوه ئاوییه‌ی كه هه‌یه ئه‌و عونصوره‌ی كه
دۆزراوه‌ته‌وه كه جابری كوڕی حه‌یان دۆزیویه‌ته‌وه ،به‌ناوی "دووه‌م
ئۆكسیدی مه‌نگه‌نیز"ه‌وه بووه .
یه‌كێكی تر له‌و زانایانە ناوی "غه‌زان"ە كه‌هه‌زار و سه‌د ساڵ له‌مه‌و
پێش ژیاوە،كێشی ئاڵتونی واته وه‌زنی نه‌وعی مادەئاڵتون ١٩.٢٥ ، له‌لای
"به‌یرونی" كه زانایەکی تری ئیسلامییه وه‌زنه‌كه‌ی ئاڵتون له‌لای ئه‌و
به شێوه‌یه واته ١٩.١٦ یه ، له‌قه‌رنی بیست و یه‌كدا وه‌زنی نه‌وعی
ئاڵتون ١٩.٢٦ ، ئه‌وه‌ش زاناکانی ئێمەی ئیسلامیە بزانم فه‌رقیان
چەندەییه .
تبلۆ یەك لە سەر جوگرافیا لە ژیارماندا:
زانستی جوگرافیا و یه‌كه‌م كه‌س كه زانستی جوگرافیای داناوه
له‌هه‌موو جیهاندا،بریتییه له زانایەك بە ناوی " ئیدریسی" ، به‌ڕێزان
ئه‌م پیاوه شتێكی زۆ گەورەی كردووه ، هات ووێنەی زه‌وی له‌سه‌ر تۆپێك
كێشا بۆ ئه‌وه‌ی ئیسباتی بكات بۆ خه‌ڵك كه زه‌وی خڕه ، ئه‌و
قسه‌یه‌ی پێش ئه‌وه ده‌كرێته‌و ده‌ڵێن كه دنیا له‌سه‌ر پشتی گا و
ماسی وه‌ستاوه ئه‌مه قسه‌ی فارسه‌كان بوو، قسه‌ی شارستانیه‌تی میدیا‌و
كه‌ی خوسره‌و بوو ئه‌گه‌ر ماسییه‌كه بپژمییایه یان گاكه بپژمییایه
ئیتر حاڵی ئه‌و خه‌ڵكه لە زیلزالدا بوو، ئه‌وروپاش ئه‌م ئه‌ده‌بیاته
چوو بووه ناوی،به‌ڵام موسوڵمانان له سقلیا له ئیتالیا ئیدریسی یه‌كێك
بووه له‌وانه‌ی كه نەخشەی ئاسیاوئه‌وروپا و ئه‌فریقای كێشاوه ، ئیدرسی
چۆتە تا ئه‌وسه‌ری یابان ڕه‌سمه‌كه‌ی كێشاوه وه ئه‌فه‌ریقا وه
هه‌روه‌ها تاكو ئینگلته‌را ڕۆیشتووه ڕه‌سمی كێشاوه.
،له‌وه موعجیزه تر ئە‌وەیە كه ئێستا وه‌كاله‌ی ناسا واته مؤسه‌سه‌ی
ناسا ده‌سته وه‌ستانه له به‌رده‌میدا كابرایه‌كه كورده به‌ناوی
"موحیەدینی ره‌ئیس" كه لە بنەڕەتدا كورده له ساڵی ١٥١٣ میلادی
وەفاتی كردووه ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه ،له سەدەی بیستدا كتێبه‌كه‌ی
دۆزراوه‌ته‌وه مجه‌له‌دێك كتێبی دۆزراوه‌ته‌وه نەخشەی كێشاوه سه‌یری
گەورەی ئه‌م پیاوه بكه‌ن واته به بیست ساڵ دوای ئه‌وه‌كه له ساڵی
١٥٣٣ كریستۆڤه‌ر كۆڵۆمبۆس وتی چومه‌ته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكام
دۆزیوه‌ته‌وه جا وه‌رن گوێ بگرن سه‌یركه‌ن ئه‌م پیاوه كه كریستۆڤه‌ر
كۆڵۆمبۆس ئه‌م درۆیه ده‌كات وه‌رن سه‌یر كه‌ن ئه‌م پیاوه نەخشەی هه‌ردوو
جزیره‌ی ئه‌مریكای باشور و باكوری كێشاوه ،ئێستا وه‌كاله‌تی ناسا
به‌شوێن ئه‌مه‌دا وێڵه ئه‌م پیاوه زۆر به ده‌قیقی كریستۆڤه‌ر كۆلۆمبۆس
به‌س چووه جزیره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یان واتا به‌س به‌شی ئه‌مریكای باكور
ئه‌م هه‌ردووكیشی ڕۆیشت ، نەخشەی هه‌ردوو كه‌ناره‌كه‌شی كێشاوه له‌وش
سەرسور‌ێنەر تر نەخشەی ئاوی ئه‌تله‌نتیكی كێشاوه كه پێی وتراوه زەریای
تاریك كه كه‌س نه‌یتوانیوه بیدۆزێته‌وه، له‌و گرنگتر و له‌وە گەورەتر
جەمسەری باكوری دۆزیوه‌ته‌وه و ڕه‌سمی ئه‌وەی كێشاوه ،ئێستا
گه‌وره‌یان كردووه ئه‌و نەخشەی قوتبه‌كه‌ی كێشاوه واتا چوه تە ئەوێ
بینیویشیه‌تی دیارە ستافێكی گه‌وره‌بووه كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی
كردوویه‌تی کار ئاسانی بۆ کردون ، كتێبه‌كه له ئه‌سته‌نبول
دۆزراوه‌ته‌وه،بوو به موناقه‌شه له نێوانی زاناکانی جوگرافیا
له‌سه‌ده‌ی بیستدا له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی موحیەدینی رئیسی عوسمانی ،ووتیان
هه‌ندێ شتی تێدایه هەڵەی تێدا كردووه ، وه‌كاله‌تی ناسا چووه ئاسمان
،له‌وێوه بە مانگی دەستکرد ووێنەی ئه‌و جێگایانه‌ی گرت دوای ئەوەی
موحێدین رەئیس ڕاست دەرچوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له قه‌رنی بیستدانەخشەی
ئه‌مه‌ریكایان كێشاوه ڕاست ده‌رنه‌چووه ئه‌وه‌ی ساڵی ١٥١٣ی میلادی
محیەدینی ره‌ئیسی عوسمانی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاست بووه ، له هه‌مووی
سەرسەرهێنەر تر كه نەخشەکەیان گه‌وره كردووه له‌ناو جێگایانه‌ی كه
ئه‌مریكا نەخشەی كێشاوه ناوی ئه‌و جێگاییانه‌ی نوسیوه كه چ جۆره
نه‌باتێكی تێدایه چ جۆره ئاژەڵێکی تێدایه چ جۆره گەل هۆزێکی
وئینسانێكی تێدایه چ جۆره ماسییه‌ك و خواردنێكی ئاوی تێدایه ،
له‌وه عه‌زیم تر و له‌وه گه‌وره‌تر كه تیایدا نوسراوه جۆری خاكه‌كه
و ناوی قه‌بیله‌كان وناوی جێگایانه‌ی به‌چی ناسراوه هه‌مووی تێدا
نوسیوه ، تا ئێستایش وه‌كاله‌ی ناسای ئه‌مریكی به شوێن ئه‌مه‌دا
وێڵه دراسه ئه‌كاته‌وه له‌سه‌ری ،ئه‌مه ئه‌وه‌یه ئه‌تۆ موسوڵمان
خوای گه‌وره كه قورئانێكی به موعجیزه ناردۆته خواره‌وه بۆ
پێغه‌مبه‌ری نازدار(علیه الصلاة والسلام) ئه‌گه‌ر تۆ به‌شوێن ئه‌م
قورئانه بكه‌ویت و هه‌وڵ به‌یت له‌سه‌ر ئەم قورئانه بینای زانستی شەرعی
و زانستی مرۆی خۆت بكه‌ی پیاوانی وه‌كو ئەو پیاوانه‌ت لێده‌رده‌چێت ،
ئه‌م قسانه ئه‌وه نییه له گیرفانی خۆم ده‌ری بێنم خۆ من مه‌لا عه‌لی
كه‌ڵه‌ك نیم له خۆمه‌وه بێم بڵێم ڕوقیه‌ی شه‌رعیتان بۆ ئه‌كه‌م ،ئه‌مه
ڕاستییه له دەیان سەرچاوە وكـتێبی بۆم دەرهێناون ،بڕۆن له كتێبێك
به‌ناوی ماذا قدم المسلمون العلم سه‌یری بكه‌ن بزان چۆن باسی لێوه
ده‌كات .
زانستی جه‌بر و به‌ڕێزان جه‌بر کەسێك دۆزیەوە بە ناوی "خەواریزم" زانایەکی
ئیسلامییه له بێجگە ئیسلام کەس جه‌بری نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ، خه‌واریزم
ئه‌م پیاوه له خۆشه‌ویستی بۆ ئیسلام بۆ زانستی ئیرس، چونكه شتی
داخراوی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی حسابی خه‌ڵك نه‌فه‌وتێت ئم زانستی ویراسەتە
دامه‌زراوه ، یه‌كێك له‌و شته گەورانەی ئه‌م پیاوه دایمه‌زراندووه پێش
ئه‌و نه‌بووه ژماره‌ی سفر بووه ، وه‌رن بیر كه‌نه‌وه سفر نه‌بووه
،ئه‌مه به‌رهه‌می ئیسلامییه ،وه‌رن بیر كه‌نه‌وه بزانن چۆن ژمێریاری و
حساب كراوه!
هەموو ژماره‌كان داهێنانی ئیسلامییه كه ئه‌نوسیت (123456789)ئه‌وه
موسڵمان دۆزیویەتەوە یه‌ك و دووه ئه‌وه ئه‌صل ئیسلام ئیبداعی كردوو
،ئه‌مه پێی ده‌وترێت ڕه‌قه‌می ئیسلامی ،هیچ كه‌سێكی تر نه ئه‌وروپی
نه هیچ كه‌س ئه‌وه‌ی به‌كار نه‌هێناوه پێش ئیسلام ،ئێمه وا
ئه‌زانین ئه‌وه ئه‌وروپییه ،ئه‌وه‌ش له ئه‌صڵی زاویه‌كانه‌وه
دامه‌زراوه یه‌ك- یه‌ك زاویه‌یه دوو - دوو زاویه‌یه سێ - سێ زاویه‌یه
،ئاواش به‌و زانستە دامه‌زراوه، ئه‌مانه هیچیشیمان نه‌زانیوه
له‌به‌رده‌ستماندا ئیشی پێ ده‌كرێت ئیسلام خاوەنیەتی.
بیناسازی ،تا ئێستاش زۆربه‌ی زۆری هه‌نده‌سه‌ی جیهان سه‌ری سوڕماوه
له‌و قوبانه كه ئیسلام دروست كردووه له ئه‌سته‌نبوڵ و له‌ناوچه‌كانی
تری دنیای ئیسلامیداو به‌تایبه‌تی له قورتوبه‌دا ، له ساڵی ٦٣٦دا
مزگه‌وتی قورتوبه داگیر ده‌كرێت ،ئێستاش هه‌موو دنیا به‌لایه‌وه سه‌یره
چۆن ئیسلامییه‌كان و موسوڵمانه‌كان توانیویانه ئەم میعماریه بكه‌ن به
شێوه به‌رده‌وامه‌ی كه هه‌یه.
یه‌كێك له‌و پیشەسازیانەی كه موسوڵمان دروستی كردووه کاغەزە..
ڕاسته چین دروستی كردووه پیش‌تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پێشی خستووه ئەم
پشەیە ئه‌هلی ئیسلام بووه له سه‌مه‌رقه‌ند وله دیمه‌شق وله ئه‌ربیلدا
بێگومان مەبەست هه‌ولێرە پێشكه‌وت وبوون کارگەی وه‌ره‌قه‌ی تێدا بووه
به‌ڵام نازانم ئێستا وابزانم مه‌ساجی تێدا كرابێته‌وه له‌وێش
،سه‌یركه‌ن داهێنانی وه‌ره‌قه و پێشخستنی وه یه‌كه‌م جاریش موسوڵمانان
وه‌ره‌قه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ،وه‌ره‌قه‌یه‌كیان دروست
كردووه كه نه‌سوتێت وه هه‌ر جابری كوڕی حه‌یان دروستی كردووه ، وه
یه‌كه‌م کاریشكه پێی كردووه قورئانه‌كه‌ی پی ته‌غلیف كردووه .
پاشان قوماشی دروست كردوو دژی باران ..
شەكر- داهێنانی شه‌كر بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌موچاویان چرچ ئه‌بو شه‌كریان
نادەخوارد ، ئه‌بێت شه‌كر به پێی پێداویستی له‌شی مرۆڤ بخورێت بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و چرچ ولۆچیه نه‌كه‌وێته ده‌موچاویانه‌وه ئه‌وه‌ش داهێنانی
موسوڵمانانه.
سه‌لاجه دروست كردین سه‌لاجه ماده‌ی سه‌لاجه ئه‌وه‌ی به‌فر
ئه‌هێڵێـه‌وه ئیبداعی ئیسلامه ،وه یه‌كێكبه خه‌لیفه‌كانی عه‌باسی كه
ئه‌یه‌وێت له به‌غداده‌وه بروات بۆ مه‌ككه به‌فر هه‌ڵده‌گرێت به‌و
مادده‌یه كه ماده‌ی سه‌لاجه یان ثه‌لاجه‌ی پێ ده‌گوترێت به‌و
شێوه‌یه ده‌یهێڵێـته‌وه..
تابلۆی دروستكردنی شار : یه‌كێك له‌و شاره گه‌ورانه‌ی كه دروست كراوه
وجێی نیگای هه‌موو جیهانه شاری مه‌راكیشه و قورتوبەیە..شاره‌كان شاری
قورتوبه كه دروستكراوه له سه‌رده‌می عبدالرحمن ناصردا ،سێ هه‌زار
مزگه‌وتی تێدا بووه ،13 هه‌زار ڤێلای تێدا بووه، نیو ملیۆن خه‌ڵكی
تێدا ژیاوه ، دووه‌م شار بووه له دوای به‌غداوه له ڕووی ژماره‌وه
شه‌وانی به‌غدادو شه‌وانی قورتوبه كۆڵان نه‌بووه ڕۆشنایی تیا
نه‌بوبێت ئێستا له به‌غداد كاره‌با نییه!، له سایه‌ی حوكومەتی
ئه‌مریكی ،به‌ڵام ل سه‌رده‌می ١٣٢ عه‌باسیدا كه ده‌ستی پێ كردووه شەقام
و ڕه‌صیفه‌كانی هه‌مووی به به‌رد چه‌و ڕێژ كراوه ،وه له‌ناو قورتوبه
٢٨ گه‌ڕه‌كی تێدا بووه ،سێیه‌م شار اشبیلیه بووه كه هه‌ر شاری
ئیسلامی بووه كه ئەویش ٤٠٠ هه‌زار كه‌سی تێدا ژیاوه ، بازاڕی
ئیسلامییه‌كان جیاواز بووه له بازاڕی گوڵ بازاڕی كتێب بازاڕی چەك
بازاڕی ئاژەڵان ئه‌وه نمونه‌یه‌ك له قورتوبه .
نمونه‌یه‌ك له "فاس" له ناوه‌ڕاستدا دێینه خواره‌وه بۆ ئه‌فه‌ریقا ،له
فاسدا له‌ساڵی ٦٠٠ی هیجریدا له‌سه‌رده‌می موەحیدینه‌كاندا له‌و شاره
٣٦٤ كارخانه‌ی تێدا بووه ،یاخود بلێین كارخانه‌ی جل‌و به‌رگێ تێدا بووه
،یه‌كێك بووه به وڵاته گه‌وره‌كان له جیهاندا، وه پاشان ٤٧ كارگه‌ی
صابونی تێدا بووه ، ٨٦ كارگه‌ی خۆشكردنی پێسته‌ی تێدا بووه ،١١٦
ماڵی تێدا بووه بۆیاخیان كردوه ، ١٢ كارگه‌ی مس وئاسنی تێدا بووه ،
١١ كارگه‌ی شوشه‌ی تێدا بووه ، ١١٢ كارگه‌ی ئاڵتون دروستكردنی تێدا
بووه ، ٤٠كارگه‌ی وه‌ره‌قه‌ی تێدا بووه ، ٢٠٠كتێبخانه‌ی تێدا بووە بۆ
فرۆشتن.
شاری هه‌ولێر یه‌كێك بووه له‌و شارانه‌ی كه زۆر زۆر به‌ناوبانگ بووه
له پیشەسازیدا له‌سه‌رده‌می ٦٢٥ واته له‌سه‌رده‌می دوای سەلاحەدینی
ئەیوبی ،كارگه‌ی ڕستنن وچنین له هه‌ولێردا زیاد له ٢٥٠ كارگه‌ی تێدا
بووه ، دوو‌و كارگه‌ی صابونی تێدا بووه ، ٨ كارگه‌ی پێسته خۆش كردنی
تێدا بووه ، ١٢ ماڵی تێدا بووه بۆ بۆیاخ كردن ، ٧٠كارگه‌ی مس وئاسنی
تێدا بووه له ویلایه‌تی موسڵدا ، ٨ كارگه‌ی شوشه‌ی تێدا بووه ، ٩
كارگه‌ی وه‌ره‌قه‌ی تێدا بووه وه‌له كتێبخانه‌ی مه‌لیك موزه‌فه‌ر کە
گه‌وره‌ترین كتێبخانه بووه..
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ ..
سەرچاوە
ماذا قدم المسلمون للعلم.. د.راغب السرجانی
العلم وبناء الامە.. د. راغب السرجانی
قصة العلوم الطبیة.. د.راغب السرجانی
سیراعلام النبلا‌ء.. الامام الذهبی
البدایە والنهایە.. ابن کثیر
الکامل فی التریخ.. ابن لاثیر
تاریخ الطبری.. الامام لاطبری