یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و بۆ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن خۆی ئاماده ده‌كات.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كێتی به‌رنامه بۆ قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن داده‌نێت و به‌خۆدا چونه‌وه ده‌كات.
ناوبراو له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌مرۆی رادیۆی ناوخۆدا وتی "ئێستا هه‌لومه‌رجه‌كه دژواره‌و بریاری هیچ نادرێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی به‌رنامه بۆ ئاینده داده‌نێت و به‌خۆدا چوونه‌وه ده‌كات".
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه هێزێكی سه‌ره‌كی و گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستانه له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا دوچاری شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه‌وه‌و به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش 16 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
د.ع