ئەم لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنیەتی سەرکەوتنی موسڵمان دەدوێت، باسێکی فکری
مێژوویە لەمەڕ چەمکی سەرکەوتو تێزی ئازدی پەیڤەکانی هێز لە ئیسلامدا، نوسەر
پێوایە کۆمەڵێك لە چەمکەکان وەك هاوکێشەیەکی کۆنکرێتی چەقیون نەدەگۆڕێن
ونە گۆڕانکاریان بەسەردادێت،کەواتە دەبێت وەك هاوکێشە بەکار بێهنرێنەوە
تاکو ئەو سێ چەمکەی پێ تەحقیق ببێت(ئازادی،هێز،سەرکەوتن)،خوای گەورە با
ئاشکرا باسی کردوە کە کۆمەڵێك سونەن هەیە ناگۆڕێت.. { فَلَنْ تَجِدَ
لِسُنَّةِ اللهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللهِ تَحْوِيلًا } {
فاطر:43}
ئازادی سەرمایەداری لەفەنتازیایرۆژئاوادا..
له کاتێكدا که باس له ووڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌که‌ین خه‌ڵکانێك وا
ده‌زانن ئه‌م ووڵاتانه ئازادی ڕه‌هایان به‌خشیه‌وه به خه‌ڵکی ، به
ئازادی کار‌و چالاکی خۆیان ده‌که‌ن له ڕووی سیاسییه‌وه له ڕاستیدا ئه‌مه
وانیه؛ ڕاسته ئازادی هه‌یه،،به‌ڵام چۆن ئازادیه‌ك.. ئازادیه‌ك له
ڕابواردن و خواردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره کارێکی تایبه‌ت به خۆت، به‌ڵام له
ڕووی چالاکی کاری سیاسی که له ڕووگه‌ی ئه‌وان ده‌رچوویت ئه‌وه دڵنیابه
لێت قوبوڵ ناکرێت.. هه‌رگیز وازت لێناهێنرێت؛ ئه‌گه‌ر فکرێکی ئیسلامی بڵاو
بکه‌یه‌ته‌وه وەك ئەوەی کە ئیسلام دەیەوێتئەوە زۆر ئاستمە.. له کاتێکدا
ئه‌وان له ووڵاتی موسوڵماناندا ناهێڵن ئه‌وه‌ی که ئیسلام داوای کردوه
بڵاوی بکه‌یته‌وه، چجایی له‌ووڵاتی خۆیاندا، ئه‌وان هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کی
میدیایی بۆ خۆیان به‌کار دێنن بۆبڵاوکردنه‌وه‌ی بیر‌و هزری خۆیان.. ئه‌گه‌ر
ئازادیه‌کی ڕێژهییت پێ ده‌به‌خشن له‌کاتێكدا تۆ یه‌ك ووتار له سه‌ر
ئیسلام ده‌نوسیت به هه‌زاران دژی ئه‌م ئیسلامه ده‌نوسێت!، ئه‌گه‌ر
چالاکیهکت هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م دینه به هه‌زاران دژی ده‌وه‌ستێت، کاتێك
بینیمان که فه‌ره‌نسا ته‌نها کچانی سییمایهکی ئیسلامیان پێوه دیار بوو..
باڵا پۆشیان قه‌ده‌غه‌کرد.
هه‌روه‌ها له ئه‌مه‌ریکادا که‌سێکیان له کۆنگرێسدا ووتی هه‌رکات که
ئیسلام له‌م ووڵاته‌دا سه‌ری ده‌رهێنا با له‌گه‌ڵ یاساشدا بگونجێت ئێمه
یاسای تایبه‌تی کتوپڕی بۆ ده‌رده‌که‌ین؛ واتا (قانونی طوارئ)ی بۆ
ده‌رده‌که‌ین ئه‌وه له ئه‌مه‌ریکای دیموکراسی و ووڵاتی مافه‌کان!..
هه‌روه‌ها به‌ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م یاسایه‌یان ده‌رکردووه لەو ووڵاتدا !
که‌واته ئاشکرایه بانگهوازچیان له‌م ووڵاتانه‌دا هه‌رگیز ناتوانن
چالاکی خۆیان هه‌بێت خێرا ڕێگایان لێده‌گرن ته‌نانه‌ت له‌م ساڵانه‌ی دوایی
له ئه‌وروپادا گۆڤارێك ده‌رچوو بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ.. که زانرا کاریگه‌ری
هه‌یه بیانویه‌کیان بۆ دۆزیه‌وه‌و مۆڵه‌ته‌که‌یان لێسه‌نده‌وه، ئه‌و
گۆڤاره بووه هۆی موسوڵمان بوونی ته‌نها یانزه که‌س پاشان داخرا، ئه‌وه
ئازادیه که له ئه‌وروپادا هه‌یه، که‌واته ئازادی موسوڵمان هه‌میشه
سنورداره ئازادی ئه‌مان ته‌نها له بهرهڵایدایه و هیچی تر.!!
کێشەی موسڵمان لەو فەنتازیەدا
خه‌ڵکانێك بڕوایان وایه ده‌ڵێن ئێستا زانیمان که پێویسته موسوڵمان
هێزی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می دبلۆماسیه‌ت و گفتوگۆیه
زه‌مه‌نی سیاسه‌ت کردنه پێویسته ڕامیاری بکه‌ین له‌گه‌ڵ ووڵاتانی تری
دنیادا، ئێستا کاتی ئاشتیه پێویستمان به دانوستانه؟!
لێره‌دا ده‌بێت باش ئه‌وه بزانین هه‌رگیزاو هه‌رگیز هێزی بێباوه‌ڕان
واز ناهێنن له شه‌ڕکردن و هه‌میشه ده‌یانه‌وێت هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
بسه‌پێنن؛ که‌واته ده‌بێت هه‌میشه تۆ ئه‌وه‌ت وه‌ك موسوڵمان له به‌ر چاو
بێت.
به‌ڵگه‌یش بۆ ئه‌م ووته‌یه ئه‌وه‌یه که داگیرکردنی ووڵاتانی
ئیسلامیمان بینی له لایان خاچ په‌رستانه‌وه پاشان له سه‌ده‌ی نۆزده‌و
بیست بینیمان چۆن شه‌ڕیان به ووڵاتانی وه‌ك جه‌زائیر و مه‌غریب فرۆشت
له‌لایان ووڵاتی داگیرکه‌ری وه‌ك فه‌ره‌نسا پاشان ئینگلیز له‌گه‌ڵ به‌چکه
عه‌لمانیه‌کان.. له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌تاتورك، که له‌وه سه‌رکه‌وتن هه‌روا
نه‌وه‌ستان ده‌ستیان کرد به داگیر کردنی ووڵاتانی وه‌ك عێراق و پاشان
سوریا و لوبنان؛ سه‌ره‌ڕایی هه‌موو ئه‌مانه له خاكی موسوڵماناندا له
فه‌ڵه‌ستین ووڵاتێکی وه‌ك ئیسرائیل ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و خاکه
فه‌رمانڕه‌وایی بکات، هه‌موو ئاگادارین که چۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه ڕه‌ش
وڕووتهکهی ڕه‌فتار ده‌کات، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای خاک و نیشتیمانی خۆمان
بکه‌ین ئه‌زانین که چۆن خاکی ئێمه داگیر کرا له لایان ووڵاتی
ئینگلیزه‌وه وه هۆکاری دابه‌ش کردنی کوردستان هه‌ر ووڵاتانی داگیرکه‌ری
ڕۆژئاوا بوو، لە واقحی ئێستاماندا دەبینی کە بەهێز هەموو ئازادی
خۆپشاندەران زەوتکرا.
سه‌رباری ئه‌م هه‌موو کارانه هاتن ئه‌وانه‌ی که په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی
خۆیان بوون کردیانن به سه‌رکرده به سه‌ر خاکی موسڵمانانه‌وه، ئێستایش
له‌م سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه‌دا بینیمان که چۆن شه‌ڕ به سودان ده‌فرۆشن
له سه‌ر هه‌رێمی دارفۆر، پاشان داگیرکردنی ئه‌فغان و شیشان و کشمیر و
بۆسنه‌وهێرسك و عێراق و سۆماڵ.. وا به‌نیازن هه‌مان ئه‌زمونی عێراق و
ئه‌فغان به‌سه‌ر ئێران‌دا بێنن، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك ووڵات له‌سه‌ر خاکی خۆی
به ناو سه‌روه‌ری خۆی ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یش هه‌ر چاوبه‌سته له
ڕێگای په‌روه‌رده‌کراوه‌کانی خۆیانه‌وه خاكی موسوڵمانان به‌ڕێوه ده‌به‌ن
!!
که‌واته ئه‌وان هه‌رگیز واز له موسوڵمانان ناهێنن هه‌میشه له
خولگه‌ی شه‌ڕدا دهمانسوڕێننهوه تا ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له ووڵاتانی
موسڵمانان بچه‌سپێنن، به‌ڵام ئه‌م هێزه ڕه‌شه که هه‌میشه له شه‌ڕدایه
له به‌رانبه‌ر ئێمه‌ی موسڵمان بۆیه به‌وشێوه خۆی ئاماده ده‌کات باش
له‌وه تێگه‌یشتوه که هه‌ر موسڵمان له خه‌و ڕاپه‌ڕی هه‌ڵسایه‌وه هه‌ر
به فوو به ئاسماندا ده‌یان بات بۆیه هه‌میشه ده‌یانه‌وێت نه‌وه‌کانی
ئه‌م ئیسلامه به عه‌لمانیه‌ته‌وه سه‌رقاڵ بکه‌ن، بێجگه له‌و هه‌موو
شه‌ڕه فکره‌ی که له‌گه‌ڵماندا ده‌یکه‌ن به میدیاکانیان و
ڕاگه‌یاندنه‌کانیان، هێزی کوفر هه‌میشه خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده ده‌کات
که سه‌ری موسوڵمان پان بکاته‌وه؛ ئاماده‌ی شه‌ڕو جه‌نگه، وازهێنان له
من و تۆی موسوڵمان ئاسته‌مه هه‌ر ئازارمان ئه‌ده‌ن دزیمان لێده‌که‌ن
که‌واته بۆمان ده‌رکه‌وت که شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵماندا ته‌واو نابێت تا
هه‌موومان له ناو نه‌به‌ن، لێره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت که ئه‌وان شه‌ڕی
سه‌ربازیمان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و به ئاگرو ئاسن ده‌مانکوژن پێویسته
موسوڵمان له‌وه تێبگات که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودی ئیسلامدایه نه‌ك مرۆڤه‌کان،
که بوویت به خه‌تی ئه‌وان وازت لە ئاینەکەت هێنا ئه‌وا هه‌میشه
پله‌وپایه‌ت به‌رزه، به‌ڵام له قیامه‌ت سه‌رشۆرو زه‌لیلیت که ژیانێکی
نهبڕاویه به‌ڵام بۆ ژیانێکی چه‌ند ساڵه بۆ ده‌بێت هه‌موو به‌هاکانمان
له‌ده‌ست بده‌ین له کاتێكدا ئێمه نامۆین به‌وان هه‌رگیز له‌گه‌ڵ
ئه‌واندا ناگونجێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتنمان جیاوازه، نانخواردنمان
جیاوازه، بیرکردنه‌وه‌مان جیاوازه، ته‌نانه‌ت موزیك ووتوێژمان جیاوازه
له هه‌موو شتێکدا نه ئێمه له‌وان ده‌چین نه ئه‌وان له ئێمه ده‌چن .
پوخته‌ی ووته :- برتیهلهوهی که موسڵمان ده‌بێت بزانێت پێویستی به
هیزو توانا هه‌یه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه وه ئه‌رکی سه‌رشانی زۆر له‌وه
گه‌وره‌تره که خۆی بیری لێده‌کاته‌وه.. ئه‌رکی سه‌رشانی موسڵمان
ئه‌وه‌یه که ده‌بێت ڕائید و قائیدی ئه‌م جیهانه بێت، موسوڵمان
سه‌رکرده‌ی ئه‌م جیهانه بگرێته ده‌ست تا دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت و
خۆشنودی بۆ خه‌ڵکی ده‌سته به‌ر بکات له هه‌موو دنیادا ..
پرسیارێك دێته پێشه‌وه له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێك بڵێن نوسه‌ر زۆر
توندڕه‌وانه بیر ده‌کاته‌وه‌و بیرێکی ئومه‌می هه‌یه بۆ گرتنی جیهان هه‌وڵ
ده‌دات؛ ئاخر نوسه‌ر تۆ حه‌قی ئه‌و خه‌ڵکه‌ت چیه ؟؟
له‌وڵامدا ده‌ڵێین :- ئه‌گه‌ر که‌سێك بییه‌وێت خۆکوژی بکات خۆ له
ڕاستیدا له‌و کاته‌ی ئه‌وکاره ده‌کات خۆی زۆر بڕوای پێیه‌تی بۆیه
ده‌یه‌وێت خۆی بکوژێت؛ تا له‌ده‌ست کۆمه‌ڵێك کێشه‌ی خۆی ڕزگاری بێت، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر ده‌ستت گرت و نه‌تهێشت ئه‌و کاره بکات، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر سور بوو
له‌سه‌ر خۆکوژیه‌که‌ی، وات لێده‌کات که لێی بده‌یت یان زیندانی
بکه‌یت،یاخود بیبه‌ستیته‌وه.. پاشان که کێشه‌کانیت بۆ چاره‌سه‌ر کرد،
گومانی تێدا نیه له دواییدا سوپاست ده‌کات ئه‌زانێت تۆ دڵسۆزی بویت له‌م
ژیانه بەردەوام بوو، پاشان به ئاگری جه‌هه‌نه‌م نه‌سوتا چونکه ئه‌و
کاره خوای گه‌وره پێی ناخۆشه .
ئه‌م نمونه‌یه بۆ؟
ئێمه‌ی موسوڵمان وای ده‌بینین مرۆڤایه‌تی خۆکوژی ده‌کات ده‌بێت فریای
بکه‌وین تا به‌ئاگا دێنه‌وه ئه‌گه‌ر چی بجه‌نگین له پێناوی ئه‌م بیره
پیرۆزه که‌واته جه‌نگه‌که خۆی بۆ خۆی میهره‌بانیه و ڕه‌حمه‌ته.
مێژووی موسوڵمان پره له سه‌روری و سه‌ربه‌رزی که تۆماری کردوه
بۆخۆی، چۆن ژیار و پێشه‌که‌وتنی هێناوه‌ته دی به‌رهه‌مه‌که‌ی به ملیۆنه‌ها
زانا بووه که ئێستایش هه‌موو مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه‌ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر
موسوڵمان له جێگایه‌ك هه‌ڵه‌یان کردبێت ئه‌وا خوای گه‌وره تۆڵه‌ی
لێسه‌ندونه‌ته‌وه له میژوهکهیشدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م
ئیسلامه چه‌نده به‌رزو نازداره.
په‌یامی گوڵ..
ئه‌م پرسیاره له‌وانه‌یه دووباره بێته‌وه بڵێن: کاکه وازبێنن له‌و
خه‌ڵکه با به ئاره‌زووی خۆی چی ده‌په‌رستێت بیپه‌رستێت، واز له‌و
خه‌ڵکه بێنن با خۆی بۆ خۆی خوا دروست بکات! جا گا په‌رسته یان خاچ
په‌رسته یان هه‌وه‌س په‌رسته یان ئافره‌ت په‌رسته وه‌یان هەزاران یانی
تر؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێین:- خوای گه‌وره په‌یامێکی داوه به
ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌ریشمان دابنێین هه‌ر ده‌بێت بیگه‌یه‌نین.. که گه‌یاندمان
خه‌ڵکی ئازاده چی هه‌ڵده‌بژێرێت واتا گه‌یاندنی په‌یامه‌که پێویسته
نه‌ك وه‌رگرتنه‌که‌ی له‌لایان خه‌ڵکی!!
بۆ خوای گه‌وره ئێمه‌ی موسوڵمان به باشترینی ئوممه‌ت باسی کردوین؛
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌ڵکێکی باشین بۆ ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که خه‌راپن؛
واتا ده‌ست گیرۆی ئه‌وان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سمان له ماڵی
خۆیدا دابنیشێت ئیتر کامه‌یه ئوممه‌تێکی باش...؟ بۆیه باشین و خوای
گه‌وره پێمان‌دا هه‌ڵده‌دات بۆئه‌وه‌ی ده‌ست گیرۆی خه‌ڵک بکه‌ین
وهپهیامهکهمان بریتیه له‌م فه‌رموده‌یه که هه‌موو ژیانمانی له‌سه‌ر
داده‌مه‌زرێت له ڕووی ڕامیاریه‌وه:روى البخاري عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ
رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ: [كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ]
{آل عمران:110}. قَالَ: خَيْرَ النَّاسِ لِلنَّاسِ، تَأْتُونَ بِهِمْ فِي
السَّلَاسِلِ فِي أَعْنَاقِهِمْ حَتَّى يَدْخُلُوا فِي الْإِسْلَامِ
ووته‌یه‌کی سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌م ئیسلامه‌م بیرده‌که‌وێته‌وه که چۆن
باسی گوتاری ڕامیاری ئه‌م ئیسلامه ده‌کات له کاتی جه‌نگدا له‌گه‌ڵ
فارسه‌کاندا شتێکی زۆر جوان ده‌ڵێت، پاشای فارس وه‌ك گاڵته کردن گاڵته
به سه‌رکرده‌ی پایه به‌رز ڕه‌بیعی کوڕی عامر، خوای لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت:
بۆ هاتویت بۆ ئێره؛ ئه‌ویش په‌یامی موسوڵمانان ده‌گه‌ێنێت و ده‌فه‌رموێت:
هاتوین تا خه‌ڵکی له‌په‌رستنی خه‌ڵکی ڕزگار بکه‌ین و بیکه‌ین به به‌نده‌ی
خوای گه‌وره و بۆخۆی ئازاد بێت لێرەدا دەتوانی بڵێن ئەم باسەی پەشەوا
ربیعی کوڕی عامر گوتاری سیاسی ئیسلامیە..
لقد ابتعثنا الله لنخرج العباد من عبادة العباد إلى عبادة رب العباد،
ومن جوْر الأديان إلى عدل الإسلام، ومن ضيق الدنيا إلى سَعة الدنيا والآخرة
له‌ڕاستیدا ئه‌وه په‌یامی ئێمه‌ی موسوڵمانه، ئه‌م باسه‌مان
نمونه‌یه‌که وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆکوژیه‌که پێویسته که له‌سه‌ره‌وه ڕوونمان
کرده‌وه ئاماژه‌مان بۆ کرد، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین بچه‌سپێنین که
به‌بێ چه‌ك وهێز و سوپا.. ئه‌م ئیسلامه بڵاو نابێته‌وه ئه‌گه‌ر بته‌وێت
بڵاوی بکه‌یته‌وه کۆمه‌ڵێك کێشه‌ت بۆ دروست ده‌که‌ن له‌تاو ئازاری ئه‌و
کێشانه له‌وانه‌یه بانگه‌وازی ئیسلامه‌که‌ت له‌بیربه‌نه‌وه.
هه‌ندێك لێره‌دا پرسیارێکیان بۆ دروست ده‌بێت و ده‌ڵێن ئه‌م باسه یه‌ك
ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئایه‌ته‌ی که ده‌فه‌رموێت ئاین به زۆر نیه:
لَا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ ؟
له‌ڕاستیدا هیچ جیاوازیه‌ك و نابه‌رابه‌رییه‌ك لێره‌دا نابینرێت کاتێك
من بانگه‌واز ده‌که‌م خه‌ڵکی ئازاده له وه‌رگرتنی ئه‌توانێت هه‌ر
بێباوه‌ڕ بێت یان بێته ناو ئیسلام، هه‌ڵبژاردنی دینه‌که له‌ده‌ست
خه‌ڵکیدایه؛ ئازادی ته‌واوی هه‌یه سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی که
هه‌ڵیده‌بژێرێت، خۆ ئیسلام به ده‌م نابێت ئه‌گه‌ر به‌زۆر موسوڵمان بکرێت
ئه‌وه ته‌نها ماوه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی به شاره‌زایی وه‌ریگرت و
ویستی ئه‌وا گۆڕان ئاسته‌مه له دینه‌که‌یدا، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ئه‌م
ئیسلامه به زۆر بوایه وه‌ك (تەتار) بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك
فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کرد، پاشان خه‌ڵکی خۆیان له ناویان ده‌برد، به‌ڵام
گرنگی ئیسلام له‌وه‌دایه که خه‌ڵکی زوو وه‌ری ده‌گرن و وابه‌سته‌ن
پێیه‌وه پابه‌ند ده‌بن تا مردن .
که‌واته ئه‌م ئیسلامه ئازادی ته‌واوی داوه بۆ هه‌ڵبژاردن خه‌ڵکی
ئازاده له‌وه‌ی هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام پێویسته که موسوڵمان بۆیان ڕۆشن
بکه‌نه‌وه؛ ئیتر وه‌رگرتنی ئیختیاریه، به‌ڵام ئه‌و بانگه‌وازه پێویستی
به سوپا وهیز ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری لێنه‌کرێت.
هه‌موو خه‌ڵکی پێویستیان به‌م ئیسلامه هه‌یه
خه‌ڵکی ڕۆژانه له‌م هه‌ساره بچوکه‌ی ئێمه‌دا که ده‌ژین به هه‌زاران
کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وشتی و نادادپه‌روه‌ری ده‌بینین بێجگه له‌و
هه‌موو برسێتی و کوشتن و کوشتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن یان ئه‌و هه‌موو ئایدزو
نه‌خۆشیه کوشندانه‌ی به‌هۆی بێ ڕه‌وشتی بڵاو بۆته‌وه، که‌واته پێویستی
به‌رنامه‌یه‌ك ئه‌مه ڕێك بخات وه به‌هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵگایش ڕێك بخات،
ئه‌ویش ته‌نها ئیسلامه، زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌مه‌وه هیچ شتێک نیه
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ئیسلامه بتوانێت کۆمه‌ڵگا ڕێكبخات؛ ئه‌مه درووشم نیه
به‌ڵکوو ئه‌مه ڕاستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره؛ چونکه خوای گه‌وره
ناردوویه‌تی، ئه‌م به‌رنامه‌یه ووتوێژه له‌گه‌ڵ ناخی یه‌ك به‌یه‌كی
خه‌ڵکیدا ئه‌گه‌ر چی له‌و سه‌ری دنیا بێت یان له‌م سه‌ری؛ زۆر به ساده‌یی
ده‌توانێت پیاده‌ی بکات؛ خۆشنود و کامه‌رانی ده‌کات و ژیانی ڕێک ده‌خات.
لۆژیکی سەرکەوتن لە هێزی مرۆڤدا نەك لە معجیزەدا..
ناوەرۆکی باس..
سه‌ره‌تا پێش له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) لای زۆربه‌ی
خوێنه‌ران ئاشکرایه که له‌شکرێکی زۆر به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌بره‌هه
هاتن بۆ تێکدانی که‌عبه‌ی پیرۆز ئه‌و سه‌رده‌مه، پابیری پێغه‌مبه‌ر(صلى
الله عليه وسلم) ناوی عه‌بدولموته‌لیب بوو یه‌کێك بوو له گه‌وره
پیاوانی مه‌ککه له کاتی هاتنی سه‌ربازه‌کانی ئه‌بره‌هه له ڕێگادا
(٢٠٠) ووشتری عه‌بدول موته‌لیب ی گرت ..
پاشان عه‌بدولموته‌لیب چوو بۆلای ئه‌بره‌هه بۆ ئه‌وه‌ی ووشتره‌کانی
وه‌ربگرێته‌وه کاتێك که چوه لای ئه‌بره‌هه ئه‌ویش زانی له گه‌وره
پیاوانی مه‌که‌یه زۆر ڕێزی لێگرت له شان‌و شه‌وکه‌تی به‌رز کرده‌وه‌و
له ته‌نیشت خۆی داینا..
لێی پرسی بزانم بۆ چی هاتویت ؟
له ووهڵامدا ووتی هاتووم تا ڕانه ووشترهکانم به‌رمه‌وه..
له ڕاستی دا ئه‌بره‌هه وا زانی که هاتووه داوای ئه‌وه‌ی لێ بکات که
هێرش نه‌کاته سه‌ر ماڵی خوا، به‌ڵام ئه‌وا هاتووه ته‌نها داوای
ماڵه‌که‌ی خۆی ده‌کات، ئیتر ماڵی خوای به‌لاوه مه‌به‌ست نیه، بۆیه
ئه‌و پله‌و پایه‌ی که به‌خشی بوو به عه‌بدولموته‌لیب زۆر په‌شیمان بوو
لێی و عه‌بدولموته‌لیبی بەکهم هاته به‌ر چاو پێی ووت: من هاتووم ماڵی
خواکه‌ت ده‌ڕوخێنم که‌چی تۆ داوای ووشترم لێ ده‌که‌یت، زۆر به سه‌ر سامیه
پێی ووت؟!
له ووهڵامدا ووتی به‌ڵی چونکه من خاوه‌نی ووشترهکانم.. من داوای
حه‌قی خۆم ده‌که‌م ئه‌و ماڵه‌یش که تۆ بۆی هاتوویت خاوه‌نی خۆی هه‌یه و
پێویست به من ناکات که پارێزگاری لێبکه‌م !.
ئه‌م ڕووداوه که‌م تا زۆر هه‌موومان ده‌یزانین، خه‌ڵکانێك زۆر ئه‌و
ووته‌یه‌ی عهبدولموتهلیبیان به‌لاوه ئه‌رێنی بوو، به‌ڵام له‌ڕاستیدا
زۆر نه‌رێنیه به‌ڵکو زۆر ترسنۆکانیه که‌چی به داخه‌وه خه‌ڵکانێك
کردویانته دروشمی خۆیان بۆ ژیان به کاری دێنن.. ووێڕای ئه‌وه‌ی که
هه‌ندێك گروپ و ڕێکخراو ئه‌وانیش کردوینه‌ته به‌رنامه‌ی سه‌ره‌کی ژیانیان
.. ده‌ڵێن خوا ماڵی خۆی ده‌پارێزێت ئاینه‌که‌ی ده‌پارێزێت
ده‌ڵێن خوا ماڵی خۆی ده‌پارێزێت ئاینه‌که‌ی ده‌پارێزێت !!
له‌ڕاستیدا به‌لای منه‌وه ناشرینترین و ترسنۆكترین ووێسگهوهەڵوێست بوو
که عه‌بدولموته‌لیب تیدا خۆی بینیه‌وه،دیارە مەبەستم هەڵوێستەکەیە دەنا
وەك ئەدەبێك بۆ پێغەمبەر صلی للە علیکم وسلم رێزی باپیری ئەو پێغەمبەرە
لەسەرسەمە تەنها مەبەست لەو هەڵوێستەیە، بەڵام له هه‌موو نا هه‌موارتر
ئه‌وه بوو که خه‌ڵکی شاری مه‌ککه چووبونه سه‌ر شاخه‌کان و
ئهشهکهوهتهکان خۆیان قایم کرد بوو، هیچ هێز و توانهکیان
کۆنهکردبوهوه بۆ ئه‌وه‌ی بجه‌نگن له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌بره‌هه زۆر به
ئاسانی چۆڵیان کرد بۆ ئه‌و سوپا تێکدهرەی ئەبرەهە.
پاشان ڕووداوێکی زۆر گرنگ ڕوویدا ئه‌ویش که شه‌رمه‌زاری بوو بۆ شاری
مه‌ککه و خه‌ڵکه‌که‌ی که خوای گه‌وره به موعجیزه (ته‌یرولئه‌بابیل) ی
نارد هه‌موو سوپاکه‌ی ئه‌بره‌هه‌ی له‌گه‌ڵ خودی ئه‌بره‌هه خۆی له ناو
چون به هۆی سه‌ربازانی خوای گه‌وره به به‌رد هه‌موویان سه‌ریان نه‌وی
کرد !.. لە سورەتی فیل خوای گەورە ئەم مێژووەمان بۆ دەگرێتەوە..
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ ﴿1﴾
ئایا نه‌تبینی (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگارت چی کرد به خاوه‌ن فیله‌کان؟!
أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ ﴿2﴾
ئایا سه‌ری لێ نهشیواندن و پیلان و نه‌خشه‌کانیانی پووچ نه‌کرده‌وه؟!
وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ ﴿3﴾
وه پۆل پۆل باڵنده‌ی نه‌نارده سه‌ریان؟!
تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍ مِّن سِجِّيلٍ ﴿4﴾
تا به به‌ردی سه‌نگ گڵ، به‌رد بارانیان بکه‌ن.
فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُولٍ ﴿5﴾
سه‌ره‌نجام وه‌کو پوش و په‌ڵاش و گژوگیای خوراوی لێ کردن.
بۆ خوای گه‌وره ئه‌وه باڵندانه‌ی به کار هێناو کردنی به سه‌ربازی خۆی؟
ئه‌م کارانه‌ی خوای گه‌وره سونه‌تێکی خوایه که بێباوه‌ڕان و مل
هوڕانی به‌و شێوه‌یه له ناو بردوه ، به‌ڵام له دوای له دایك بوونی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌و سونه‌ته کۆتایی پێهات .
له‌وانه‌یه خه‌ڵکانێک بپرسن چۆن سونه‌تی خوای گه‌وره گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت ؟
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن به‌ڵێ گۆڕان هه‌ندێك جار هاوشێوه‌ی ئه‌م
سونه‌ته ده‌بێت به‌ڵام هه‌رگیزاو هه‌رگیز سونه‌تی خوای گه‌وره لا
ناچێت،بەڵآم دەبێت پاشکۆی هەبێت تا دووبارە بێتەوە ئەوە لەباسەکەدا زیاتر
روون دەبێتەوە..
پێشتر ئه‌م سونه‌ته ڕاسته‌خۆ خوای گه‌وره به هۆی سه‌ربازانیه‌وه
جه‌نگاوه له گه‌ڵ بێباوهرهکاندا، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌م پێ‌کرد له
سه‌ره‌وه ئه‌مه کاتێك بوو که کۆتا ئاین نه‌هات بوو ، پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله عليه وسلم) نه‌هاتبوو بۆ نمونه ..
له سه‌رده‌مه‌کانی پێشودا به هه‌مانشێوه بێباوه‌ڕان له ناو ده‌چوون وه‌ك
- هۆزی نوح(علیه سلام) که چۆن خوای گه‌وره به لافاو له ناوی بردن -
هۆزی لوط(علیه سلام) که به‌ردی باراند به سه‌ریاندا له ناو چون
- هۆزی به‌نی ئیسڕائیل که کاتێك پێغه‌مبه‌ر مو‌سا(علیه سلام) له‌گه‌ڵ دا
بوو دوایان لێکرد ڕزگاریان بکات له ده‌ستی سه‌ربازه‌کانی فیرعه‌ون
خۆیان هیچیان نه‌کرد، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر مو‌سا {علیه سلام } داوای کرد
له خوای گه‌وره ڕووباره‌که‌ی بۆ کردن به دوو که‌رته‌وه وه‌ك
موعجیزه‌یه‌ك په‌ڕاندنیه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی تاکه که‌سێك له ناو بچێت و
بریندار بێت واتا به کۆی گشتی په‌ڕینه‌وه؛ له هه‌مان کاتدا سوپاکه‌ی
فیرعه‌ون به‌خۆیه‌وه تیا چون خوای گه‌وره له ناوی بردن .
ده‌یان نمونه‌ی ترمان له به‌ر ده‌ستایه هاوشێوه‌ی ئه‌و کارانه که
خوای گه‌وره ئه‌نجامی داوه به سه‌ربازانێك که به خه‌یاڵی ئێمه‌دا
نه هاتووه کۆمه‌ڵێك گه‌ل و هۆزی له ناو بردوه .
پاشان خوای پاك و بێ گه‌رد سونه‌تێکی نوێ ی هێنایه کایه‌وه به (٥٠)
ڕۆژ له دوای هاتنی سوپای ئه‌بره‌هه که ئیمامی پێغه‌مبه‌ران له دایك
بوو که سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی هاته دنیاوه (محمد) هصلی للە علیە وسلم
به‌رێزترین دروست کراوی خوای گه‌وره‌یه که هاته سه‌ر زه‌وی ئه‌وه ئه‌و
سونه‌ته کۆتایی هات؛ له دوای چیرۆکی سوپاکه‌ی ئه‌بره‌هه وه تا
قیامه‌ت هاوشێوه‌ی ئه‌و ڕووداوانه نابینین ئەگەر جوڵانی موسڵمانانی
لەگەڵ نەبێت..
چون؟
هه‌ندێك که‌س ئه‌م شیکاریه به هه‌ڵه تێنه‌گات من مه‌به‌ستم له‌وه‌یه
ده‌بێت خه‌ڵکه‌که هێزو توانا کۆبکاته‌وه بۆ سه‌رکه‌وتن، به‌ڵام له
ناو چونی گه‌ل و هۆزه‌کان هه‌ر به‌رده‌وامه تا قیامه‌ت.
بۆ ئه‌وه‌ی شیکاریه‌که ڕوونتر بێت مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که که‌سانی
خراپه کار‌و گه‌نده‌ڵ ده‌بێت به‌ده‌ستی که‌سانی چاکه کار‌و ئیماندار
له ناو بچن !!.
سونه‌تی له ناو چونی گه‌لان بەردەوامە تا قیامه‌ت هه‌ر ده‌مێنێت ..
به له دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) سونه‌تی (طیرا
آبابیل) کۆتایی پێهات بۆ ئه‌وه‌ی باشتر تێبگه‌ین له‌م شیکاریه مەبەست
ئەوە نیە کە خوای گەورە جارێکی تر ئەم سەربازی باڵندەیە بەکار ناهێنێت، کەس
نازانێت ئەوە زانیاری خوای گەورەیە، هەموو سەربازی خۆیەتی مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه که له‌مه‌و دوا ده‌بێت موسڵمانان هه‌وڵبده‌ن خۆیان ئاماده
بکه‌ن هێزو توانا کۆبکه‌نه‌وه بۆ سه‌رکه‌وتنی دینی خوا وه‌ك خوای
گه‌وره ده‌فەرموێت(إن تنصروا الله ينصركم، ويثبت أقدامكم)..
واتا خوای گەورە سەربخە تا خوا سەرت بخات ئەم سەرکەوتنیەش بە واتای ئەوەی
کە بە تەواوەتی شەریعەت ئیسلام پیادە بکەیت ئەوجا خوای گەورە سەرمان
دەخات ڕاوەستاومان دەکات ..
ئەگەر جوڵان و بزواوتن ده‌ستی پێ‌کرد.. ئه‌وا به‌ره‌که‌ت و ڕه‌حمی خوای
گه‌وره ده‌بارێت، ئازایه‌تی و جوامێریتان پێ ده‌به‌خشێت، ترس وبیم و
دڵه‌ڕاوکێ ی و پارچه پارچه‌ی ده‌خاته ڕیزی دوژمنانتان ئه‌گه‌ر چی زۆر و
زه‌به‌ند بن.!
ده‌بێت بزانین که سه‌رده‌می طیرا آبابیل به‌سه‌ر چووە ئه‌و کات
موسڵمان خۆی دێته مه‌یدان و هێزی خۆی ده‌خاته کار له جیاتی به‌رد
باراندن ئه‌و فیشه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌کار دێنێت؛ ئه‌ونده‌ی له
توانایدا هه‌یه کۆی بکاته‌وه ئه‌وی تری له سه‌ر خوا، ئه‌مه به گشتی
بۆ تێگیشتن بوو له‌م سونه‌ته که گۆڕانکاری تێدا کرا به هاتنی
سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) وه‌ك خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت
إن تنصروا الله ينصركم، ويثبت أقدامكم..
له‌وانه‌یه خه‌ڵکێك توشی بێزاری بن بڵێن، کەواتە موسڵمانان ده‌بێت گه‌ردنی خویان بکه‌نه قه‌ڵغان بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م دینه؟
به‌ڵی بێ گومان ده‌بێت گه‌ردنمان بۆ ئه‌م دینه بێت، ئاسته‌میشه ئێمه
چاوه‌ڕوانی طیرا آبابیل بین و خۆمان بچینه سه‌ر شاخه‌کان، موسڵمانی
راسته قینه ده‌بێت بڕوای به خۆی هه‌بێت و به مه‌نهه‌ج شه‌ریعه‌ته‌که‌ی
که خوای گه‌وره و پاك بێگه‌رد ناردوویه‌تی، هه‌ر ئه‌و پشت‌و په‌نامان
بێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌ی که خوای ده‌یه‌وێت، نه‌ك به ئاره‌زووی ئێمه‌ی
مرۆڤ!.
خوای گه‌وره سونه‌تێکی ڕوون و ئاشکرای بۆ داناوین بۆ گۆڕانکاری له ناو
موسڵمان که ڕه‌چاوی بنچینه‌و بنه‌ماکانی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ده‌کات که
خه‌ڵکی ئیمانداری تێدا ده‌ژین...
زیاتر مه‌به‌ست له زه‌مه‌نه‌کان و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌یه که موسڵمان
بانگه‌وازی تێدا ده‌که‌ن.. یان به ئاشکرا یان به نهێنی یان هه‌ندێ جار
پێویست به ئاشتی ده‌کات یان به خه‌بات کۆش (جیهاد)، واتا ڕه‌چاوی
ڕه‌هه‌نده‌کانی بکرێت بۆ گۆڕانکاری له سه‌ر بنه‌ماکان به مه‌رجی قۆناغ،
موسڵمانان ده‌بێت له هه‌موو قۆناغه‌کان شتێك پێشکه‌ش بکات ده‌بێت
هه‌نگاو بنێت، موسڵمانان ئاماده‌ی قۆناغه‌کانیان هه‌بێت نه‌ك خه‌و وخهواڵ
و ته‌مه‌ڵ بن بۆیه هه‌ر گیز ئه‌و نزا‌و پاڕانه‌وه‌م به دڵ نیه که
ده‌ڵێن (اللهم أهلك الظالمين بالظالمين، وأخرجنا من بينهم سالمين) ئه‌ی
تۆ کارت چیه له‌و نێوه‌نده‌دا کوا تۆ چیت کرد؟
مەبەستم ئێستایە نەك دوعاکەی عوسمانی کوڕی عەفان لە هەموو جێگایەکدا بەکاری
بینین،دەبێت خۆمان بزانین چیمان پێ دەکرێت..نابێت موسڵمان وا بیر
بکاته‌وه، ده‌بێت بزانێت خه‌می ئه‌م ئاینه به‌ته‌نها له سه‌ر شانی یەك
بەیەکی موسڵمانه، خوای گه‌وره ده‌فرموێت( إن تنصروا الله ينصركم، ويثبت
أقدامكم) بیرمان نه‌چێت سه‌رده‌م و ڕۆژانی ئه‌بره‌هه به سه‌ر چوو وه
خوای گه‌وره به‌رد نابارێنێت.
بۆ نمونه سه‌یری ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆ بکه‌ین ده‌بینین ئه‌و هه‌موو
صاروخ و ده‌بابه و فڕۆکه‌و... هتد له دژی موسڵمانان به‌کار ده‌هێنریت،
له کاتێك دا پیرۆزیه‌کانمان دهبەزنن، پاشان باوکه‌کانمان ودایکهکانمان
خوشکه‌کانمان و براکانمان به‌ده‌ستی دوژمنان له ناو ده‌چن بێجگه
له‌وه‌ی که سه‌روه‌ت و سامانمان به هه‌ده‌ر ده‌برێت، به‌ڵام ئێمه‌یش دڵ
برندارو چاو به فرمێسك ده‌ستی نزامان به‌رزه بۆ لای خوای گه‌وره بۆ
ئه‌وه‌ی طیرا آبابیل بنێرێ و به‌ڵکو به‌ردیان به سه‌ردا ببارێنێت ده‌ڵێن
به‌ڵكو خوای گه‌وره موعجیزه‌یه‌ك دروست بکات له ناویان به‌رێ!!
ئه‌و که‌سانه‌ی که وا بیر ده‌که‌نه‌وه هاوار ده‌که‌م ده‌ڵێم بۆ خاتری
خوا په‌یامێك له دڵی منه‌وه، وه‌ڵاهی له ناخی دڵمه‌وه بۆ
ئه‌وکه‌سانه، تو خوا چاوه‌ڕوانی له ده‌ریایی سورو یان ده‌ریای سپی و
یان ڕه‌ش یان زه‌رد یان هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی تر چاوه‌ڕێن خوای گه‌وره
ئه‌مریکا و دوژمانانی تری ئه‌م ئیسلامه به گشتی به سه‌ربازانی خۆی له
ناو به‌رێت به‌و شێوه‌یه‌ی که ئه‌بره‌هه‌ی له‌ناو برد، وه‌ڵاهی پاشان
وەڵاهی تا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌بێت چاوه‌ڕوان بن به‌ڵکو هه‌ر نه‌فامی و گێلیه
ئه‌گه‌ر وا بیر بکه‌نه‌وه .
سونه‌تی خوای گه‌وره‌یه که ده‌فرموێت ( إن تنصروا الله ينصركم، ويثبت أقدامكم )
خوێنه‌ری ئازیز...
وه‌ره به یه‌که‌وه سه‌یری ئه‌م سونه‌ته نوێیه بکه‌ین که خوای
گه‌وره هه‌ڵبژرادوه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و شوێن که‌وتوه‌کانی ..
نمونه جه‌نگی به‌در سه‌یر بکه‌ین که کاتێك آبو جهل فرعه‌ونی ئه‌م
ئومه‌ته ئازاری پێغه‌مبه‌ر دا (صلى الله عليه وسلم) جارێك قاچی نا به
سه‌ری پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی خه‌ریك بوو چاوه‌کانم بێته
ده‌ره‌وه، له هه‌مان کاتدا هه‌ر ئه‌وه بوو خه‌ڵکی کۆ کرده‌وه دژی
هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌رو پێغه‌مبه‌ری ئازیز صلی للە عیلە وسلم خۆی شه‌ری
ده‌ست پێ‌کرد له به‌در دا به ژماره‌یه‌کی که‌می موسڵمان و به هه‌زار
خه‌ڵکی بێباوه‌ڕ، به‌ڵام خوای گه‌وره نه‌به‌ردی باراندو نه طیرا آبابیل
یش بۆ ناردن له هه‌مان کاتدا موسڵمانان حه‌زیان به و شه‌ره نه‌بوو،
بێباوهڕن زۆربه‌یان ئه‌وانیش حه‌زیان له شهر نه بوو، به‌ڵام
په‌یمانێكی خوای بوو هه‌ر ده‌بوو بهاتایه‌ته دی .
خۆ هێزی موشریکه‌کان هه‌زاران بوون، به‌ڵام موسڵمان (٣١٦) بوون، که‌سیان
چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بون له موسڵمانان که طیرا آبابیلیان بۆ بێت
له‌گه‌ڵ ئه‌ویش دا سه‌رکه‌وتن؛ هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بوو که له سونه‌تی
خوای گه‌وره تێگه‌یشتبون له( إن تنصروا الله ينصركم، ويثبت أقدامكم)
به‌ڵام ئه‌م سونه‌ته کۆمه‌ڵێك بنه‌مایی پێویسته تا موسڵمانان سه‌رکه‌وتو
بن تیدا ئه‌ویش برتیه له
~ ده‌بێت جیگا دیاری بکرێت.
~ ده‌بێت ڕاوێژێکی ڕاستی هه‌بێت.
~ بێگومان ده‌بێت دڵه‌کان له نیواندا ڕێکبخرێت.
~ ڕێکخستنی ڕیزه‌کان ئاماده بکرێت.
~ بێ شك و گومان ده‌بێت چه‌ك هه‌ڵبگیرێت.
~ده‌بێت پلانێکی موحکه‌م و چاك دابڕێژرێت.
~ پێویسته که نزا‌و پاڕانه‌وه له بیر نه‌کریت.
~پێویسته له سه‌ر پێ خۆت ڕابوه‌ستیت بێ ترس وبیم.
~ده‌بێت چاوه‌ڕوانی برندار بوون و بێزار بوون، له هه‌مان کاتدا خوێن دهرێژریت وشه‌هید ده‌بێت.
~ ئالێره‌وه جوامێری شهرفمهندێتی و سه‌ر باری هه‌موو ئیمان ده‌ر ده‌که‌وێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م خاڵه‌نه له کاری موسڵماناندا ڕه‌نگ بداته‌وه.. به‌بێ هیچ
شك و گۆمانێك خوای گه‌وره طیرا آبابیل ده‌نێرێت، به‌ڵام له شێوه‌ی
فریشته یارمه‌تی موسڵمانان ده‌دات یان له شێوه‌ی باران وه‌یان له شێوه‌ی
ترس و بیم له دڵی بێباوه‌ڕاندا ده‌ڕوێنیت یان پارچه پارچه‌ی ده‌که‌وێته
نێوانیان و ڕیزه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێنیت وه‌یان هه‌ر شیوه‌یه‌کی تر بێت
که خوای گه‌وره خۆی هه‌ڵیبژێرێت.
خوێنه‌ری به‌ڕێز..
دڵنیابه له‌وه‌ی سه‌رکه‌وتن نایه‌ت ئه‌گه‌ر موسڵمان خه‌م خۆری ئه‌م
ئیسلامه نه‌بێت سه‌رکه‌وتن نایه تا بزواتن و جوڵه نه‌بێت سه‌رکه‌وتن
پێویستی به خۆ ئاماده کردنه، ده‌بێت خۆمان ئاماده بکه‌ین.
هه‌موومان نمونه‌ی شه‌ری الآحزاب مان له به‌ر چاودایه که هێزی
دوژمن چۆن گه‌مارۆی شاری مه‌دینه پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) دا و
هێزی تاریکی و ڕه‌ش له ده‌وری شاری مه‌دینه دابوو وه هێزی نور وئیمان و
ڕوناکی له ناو مه‌دینه‌دا بوون وه موسڵمانان زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون ...
نه خوای گه‌وره طیراآبابیل نارد‌و نه به‌ردیی باراند، به‌ڵکو سونه‌تێکی
زۆر ڕوون و ئاشکرایه که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت ( إن تنصروا الله
ينصركم، ويثبت أقدامكم )
هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد ده‌بێت بۆ سه‌رکه‌وتن ئاماده‌کاری بۆ
بکرێت خۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بێ هیچ گومانێك ئه‌گه‌ر
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) داوای بکردایه خوای گه‌وره یارمه‌تی
ئه‌دا، به‌ڵام سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌ترین سه‌رکرده بوو بۆیه
کۆمه‌ڵێك خاڵی پیاده‌کرد بۆ چه‌سپاندنی سونه‌تی خوای گه‌وره تا
موسڵمانان به گشتی لێی فێر بن ئه‌وه بریتی بوو له :-
~ دڵنیا بوون له سه‌رکه‌وتن که له ناخیاندا بزانن که سه‌رکه‌وتن ته‌نها بۆ موسڵمانه.
~ڕیزی نیوان مسوڵمانان ڕێك بخرێت.
~پلانێكی گونجاو دابنرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی که موسڵمان کاری بۆ ده‌کات.
~سه‌نگه‌رو مه‌ته‌رێز و خه‌نده‌ق ده‌بێت به چوارده‌وری سوپا‌و شاردا هه‌ڵبکه‌نرێت.
~فێری ئارام گرتن و دان به خۆدا گرتن له سه‌ر برسێتی و تینوێتی و گه‌رم و ساردی.
~ په‌یمان به‌ستن و پڕۆتۆکۆلات ئیمزا کردن واتا کاری دبلۆماسی.
~ کۆ کردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر دوژمن و هه‌وڵ گیری به‌گشتی پاراستنی ژیانی خه‌ڵکی سڤیل.
~سوپا فێری مه‌شقێکی لێزانانه بکرێت خه‌ڵکی کارامه بێته سه‌رکرده
خه‌ڵکی فێری کۆشش و خه‌بات (جیهاد) بکرێت نه‌ك وه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی که
خۆیان به پێشه‌نگی ئه‌م ئاینه ده‌زانن ڕوویان نایه باسی جیهاد
بکه‌ن..!
~ڕێکخستنی کاری خەڵکی و کاری سەربازی له هه‌مان کاتدا گرێدانیان به‌یه‌که‌وه.
~هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت له ته‌نیشت بیر‌و باوه‌ڕێکی پاك و به‌ندایه‌تیه‌كی ڕاست ودروست بێت.
که ئه‌م کارانه ڕویدا به گومان سه‌رکه‌وتنی خوای گه‌وره فه‌راهه‌م
ده‌بێت وه طیراآبابیل له شێوه‌ی ڕه‌شه‌باو پارچه پارچه بوون له
نێوان سه‌ربازانی دوژمن ڕوده‌دات، ترس و دڵه ڕاوکێی ده‌خاته ڕیزی موشریك
و یه‌هودیه‌کان شوێنکەتووانی.
له‌لایه‌نێکی تره‌وه سه‌یری ئه‌م باسه بکه‌ین و هه‌ڵیسه‌نگێنین"
له جه‌نگی ئوحدا که‌موسڵمانان توشی نهکسهو دۆران بوون تێدا
بێباوڕهکان سه‌رکه‌وتن هۆکار ئه‌وه بوو که سهرپچیان له مه‌نهه‌ج کرد
که خوای گه‌وره به موصیبه‌ت ئه‌و جه‌نگه‌ی ناو زه‌نگ کردوه..
خوای گه‌وره ده‌ستنیشانی نه‌خۆشیه‌کیان ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت که له
به‌در چۆن سه‌رکه‌وتن خوای گه‌وره سه‌ری خستن ئه‌وه دێنێته‌وه به‌ر
چاویان ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌یان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت بۆ له‌م جه‌نگه دا
دۆڕان ، هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بوو که دنیا تێکه‌ڵ بوو له ناو دڵیان‌دا
که شاخی (الرماة) یان به‌جێهشت هاواریان کرد.. ده‌ست که‌وت، ده‌ست
که‌وت، سه‌رپێچیان له مه‌نهه‌جه‌که کرد.. بۆیه به‌ره‌و شکست چون .
خوای گه‌وره فێری کردن که هه‌ڵه‌کانیان چاك بکه‌ن.. له هه‌مان کاتدا
نه طیرا آبابیل نارد بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان سه‌رکه‌ون که‌چی
پێغه‌مبه‌ریان(صلى الله عليه وسلم) له گه‌ڵدا بوو، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌کانی خۆیان چاك بکه‌ن ، موسڵمان به گشتی تێبگه‌ن که ئه‌مه
سونه‌تێکی نه‌گۆڕه و چه‌سپاوه تا قیامه‌ت بۆ ئه‌م ئۆمه‌ته( إن تنصروا
الله ينصركم، ويثبت أقدامكم )
بۆ ئه‌وی فێر بین ئه‌مه سه‌ردمی ئه‌بره‌هه نیه‌و به‌سه‌ر چووه.
له کات وساتی هاتنی په‌یامی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) ئه‌م
پایه‌مه سونه‌تێکی نوێی هێنایه ئاراوه.. ئه‌ویش هه‌وڵ وتێکۆشان
وخه‌باتی جیهادە مرۆڤه‌کان تا له ئه‌رکه‌کانیان تێبگه‌ن؛ تا له‌سه‌ر
پێی خۆیان بوه‌ستن، که‌واته ئەمە بووە مه‌نهه‌جێك له شه‌ریعه‌تێك بۆ
ئه‌م ئومهتەکەی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) .
ئه‌ی ئێستا چی بکه‌ین ؟
کارمان چیه؟
چی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هاوکێشه ئاڵۆزه تێبگه‌ین و له‌و نا
ههمواریهی که دنیای ئیسلامی پیدا تێپه‌ر ده‌بێت به تایبه‌ت له
ووڵاتانی وه‌ك کوردستان، عێراق، فه‌ڵه‌ستین، شیشان، کشمیر... هتد
چی بکه‌ین ئه‌و هه‌موو تاوان و زوڵمه له‌سه‌ر کورد و کشمیر و بۆسنه‌و
کۆسڤۆ و فلیپین و بۆرما وئه‌فغانستان و سودان ولیبیا و ..هتد.
له ڕاستیدا ئه‌مه کێشه‌ی دهووڵهتێك یان کۆمه‌ڵگایه‌ك یان که‌سێك نیه به‌ته‌نها، به‌ڵکو کێشه‌ی ئومهتێكه به ته‌واوی .
هاوکێشه‌که ده‌ڵێت :-
جا ئه‌م ئومه‌ته زۆر له مێژه‌وه دانیشتوه دووژمنانی زۆر له دێر زه‌مانه‌وه چوار پهلایان به‌ستۆته‌وه
ئه‌م ئومه‌ته زۆر ده‌مێکه‌یه سه‌ری به‌رز نه‌کردۆته‌وه.. سه‌ر شۆڕو له
ڕووی شۆڕش و خه‌بات و یه‌ك ڕیزی ڕۆڵه‌کانی؛ ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و باکور
باشور سه‌ریان پێ دانه‌نه‌واندوه، بێجگه بێباوهڕەکانیان له‌سه‌ر
ئه‌م ئومه‌ته ده‌سه‌ڵاتدارن خۆیان کردۆته سه‌رۆك به‌سه‌ر
موسڵمانانه‌وه، له ڕاستیدا به‌س جه‌هه‌نم جێگایه‌نه، نمونه‌ی ئه‌مانه
زۆرن وه‌ك( جمال، سادات، موباره‌ك) که ههرسکیان به‌دوای یه‌ك دا سه‌رۆك
کۆماری میسر بوون پاشان ووڵاتێکی وه‌ك عێراق که‌سانێکی وه‌ك (میشێل
ئه‌فله‌ق و سه‌دام ) بێجگه له کلکه‌کانیان..یان ووڵاتێکی وه‌ك ئێران که
پیسترین بیروباوه‌ڕه شیعه‌ن که چیان نه‌کرد به موسڵمانان له ئیران به
تایبه‌ت به کورد ، پیاوانێکی وه‌ك (مفتی زاده، سوبحانی، ڕه‌بیعی، زۆری
تر)وه زۆر له‌و ووڵاتانی چوارده‌ور وه‌ك (کارزای، موشهڕف، مه‌لیکه‌کانی
عه‌ره‌ب) به‌گشتی.
ئه‌م ئومه‌ته ڕۆژانێك بوو بێجگه له خۆی خه‌ڵکانێکی فێری زانست و ڕه‌وشت و
ڕێگای هیدایه‌ت و ڕێنوێنی ده‌برد ، که‌چی ئێستا خۆی سه‌ری لێ شێواوه
خه‌ڵکه که‌ی پارچه پارچه بوون نه‌وه‌کانی سه‌ر شۆڕن هه‌میشه به
کۆردۆین و مۆرفین هێرۆینی عه‌لمانیه‌ته‌وه گیرۆده بوون و یان به
نه‌ته‌وه په‌رستی ..
له ڕاستیدا ئه‌مه گه‌وره‌ترین کێشه‌یه !!
ئه‌م کێشه‌یه له نیوه زیاتر هه‌ڵه‌ی موسڵمانان خۆیانه ، هه‌موو
ناخه‌ینه سه‌ر خه‌ڵکی تر پاشان من له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری کاتی نیم، وه
له‌گه‌ڵ ووته‌ی باق‌و بریق نیم ، تاقه‌تی دروشمم نه‌ماوه‌و کۆن بووه
به‌سه‌ر چووه ، نامه‌وێت نه‌خۆشیه‌که به موسه‌کین کۆتای بێت تا
ده‌مرێت، ده‌بێت ده‌ست نیشان نەخۆشەیەکان بکرێت تا چاره بکرێت، من
له‌گه‌ڵ چاو سورکرنهوهدام له‌گه‌ڵ ده‌نگی به‌رز دام له‌گه‌ڵ خه‌بات وکۆشش
دام به گوێره‌ی هه‌ل ومه‌رجه‌کان و قۆناغه‌کان.
نامه‌وێت جارێ باسی ده‌سه‌ڵاتداران و زانایان و بهنگهوازچیان گروپ و
ڕێکخراوه‌کان بکه‌م یان باسی دوژمن به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ، به‌ڵام
پێم خۆشه ئه‌وه‌نده‌ی له توانامدا هه‌بێت، به قوڵی ده‌ست نیشانی
هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ئه‌م ئومه‌ته ده‌ست نیشان بکه‌م وه چاره‌سه‌رێکی
شه‌رعی بۆ بکه‌ین له‌لایه‌نی من و خوێنه‌ر چونکه ئه‌رکی سه‌ر شانی
هه‌مووانه.
هه‌ڵه‌کان بریتین له‌هه‌ڵه‌ی زۆر ترسناك و گه‌وره ئه‌وانیش بریتین
له‌وه‌ی که ئه‌م ئیسلامه به جوانی و پاك وبێگه‌ردی به‌خه‌ڵکی
نه‌گه‌یه‌نراوه به پیرو جوان و منداڵ وه‌ك خۆی له‌م سه‌ری ووڵاتی تا
ئه‌و سه‌ری ووڵات .
که‌واته چاره‌سه‌ره‌که چیه ؟
گه‌ڕانه‌وه بۆ بناغه‌و بێخی ئه‌م دینه (الاصول) تێگه‌یشتن له سه‌ر چاوه
ڕاسته‌کانی ئه‌م دینه ئه‌مه وه‌ك تیۆری باسکمان کرد پاشان وه‌ك
مه‌یدانی باسێکی لێوه ده‌که‌ین
مه‌یدانی ..
بۆ نمونه عێراق هه‌رێمی کوردستان...
ئه‌مان ووت ئه‌گه‌ر (سه‌دام حسێن ) له ناو بچێت ئێمه ڕزگارمان ده‌بێت
یان به‌لای که‌مه‌وه فیدراڵیه‌که مسۆگه‌ره بۆ کوردستان و به‌گشتی
عێراق له ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریه‌ت ڕزگاری ده‌بێت دڵمان به دانانی
هێڵی (٣٢.٣٦ ) خۆش بوو بۆ ئه‌وه‌ی هاو په‌یمانان بمانپارێزن له
ده‌ستی ووڵاتانی ناوچه‌که پاشان به هۆی کۆڕه‌که‌وه توانیمان
سه‌رنجی نه‌ته‌وه یهكگترتوهکان بۆ لای خۆمان ڕابکێشین له‌هه‌مان کاتدا
ئه‌و کات زۆر له بار بوو بۆ سه‌ربه‌خۆی گه‌له‌که‌مان، به‌ڵام دیار بوو
سیاسیه‌کانمان له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون په‌لاماری گفتوگۆیان دا له‌گه‌ڵ
ڕژێمی به‌عس که زه‌مینه له بار بوو بۆ سه‌ربه‌خۆی.. چونکه هه‌موو
ناوچه‌که دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بوو !
پاشان کات و زه‌مه‌ن وه‌ك شمشێر هه‌موومانی بڕی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێك
ده‌سكه‌وتی حیزبی ئه‌وانه‌ی که لاف‌و گه‌زافی کوردایه‌تیان لێده‌دا
کردیانه شه‌ڕی ناخۆ و شه‌ڕه په‌ڕۆ و شه‌ڕه ناو تا خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر
خه‌ڵکه‌که و نیشتیمانه‌که‌یان دابه‌ش کرد؛ نه‌هه‌ماتی هێنا به‌سه‌ر
گه‌له‌کمان به هه‌ر جۆرێك بوو ڕابورد زۆر له‌سه‌ر چوه ناچم به‌ڵام
ووتمان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ بکات له‌وانه‌یه شتێك
بکه‌ین به شتیك به‌ڵام هات و ئاکامه‌که‌ی ماده‌ی( ١٤٠) تا ئێستا هه‌ر به
هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه..
بێجگه‌له‌وه‌ی ئێستا ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌ڕاج به‌سه‌ر هه‌رێمی
کوردستانه‌وه ده‌که‌ن وه حیزبه‌کان به‌گشتی به‌س داوای مانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌که‌ن ئیتر کوردایه‌تی بۆته ڕیکلامه‌ی ناو تیڤی و
ڕادیۆ یان بلیتی سهرفڕۆکه خانه‌کان ، زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ناڕۆم ئه‌وه‌ش
هه‌ڵده‌گرین بۆ کاتی خۆی..
له‌هه‌مان کاتدا ووتمان گه‌وره‌ترین کێشه ، چه‌كی کۆمه‌ڵ کوژی
عێراقه ئه‌گه‌ر نه‌مێنێت ئه‌وا ئه‌و په‌ڕی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست
خۆماندایه چونکه کورد گه‌لیکی زۆر قاره‌مانه و ئازایه خه‌ڵکه‌که‌ی
شۆڕشگێڕه..
نه‌مانزانی هه‌مووی ده‌بێت به گۆرانی بێژ و هه‌موو جۆره ههڵپهڕکێکمان
فێر ده‌که‌ن هه‌ر له یه‌ك پێیه‌وه تا چوار پێی، ده‌یانه‌وێت که‌رکوك و
خانه‌قین و ته‌نانه‌ت کوردستانیش به هه‌ڵپه‌ڕکێ ڕزگار بکه‌ن، هه‌ر چۆن
بێت زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش ناڕۆم
ئه‌مانه‌ی که باسمان کرد خۆتان گه‌واهی ئه‌وه ئه‌ده‌ن که هه‌موو
ئاواته‌کانمان هاته دی به‌ڵام چیمان کرد به چی، داوامان کرد سه‌دام
تیابچێت نه‌ما ، هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکامان کرد، وا خه‌ریکه له موساد
پله‌و پایه‌مان به‌رز ده‌بێته‌وه ژورمان ده‌ده‌نێ ، کوا چیمان دیاره،
چیمان کرد به چی؟!
له بیرم چو...... شتی باش کراوه ٥٠به ٥٠ کراوه بۆتە کلتور، ژن و
ئافرتانمان دروست کردوه، ٣١ ئاب و.. و له‌گه‌ڵ ئێرانیه‌کان ده‌ستمان
تێکه‌ڵ کرد پاشان جاده‌مان قیرتاو کرد به‌شه‌رتی یه‌ك مانگ، سه‌یاره‌ی
علوج زیادی کرد کۆماپانیای باشمان دامه‌زراند به شه‌رێکی مه‌سوله
به‌ڕێزه‌کانمان شه‌ره‌فی ئافره‌تانمان له سه‌ر کورسی سکرتێر
ئهنێژریت، باڵه‌خانه‌ی باش دروست کراوه هه‌رچه‌نده خه‌ڵکی سڤیل دروستی
کردوه که‌چی حوکمه‌ته‌که‌مان شانازی پێوه ده‌کات.. ده‌ڵیت شارم جوان
کردوه له‌کاتیکدا که پڕۆژه‌یه‌کی ده‌ده‌نێ تا سیل‌و دیقت پێنه‌کات چاکی
ناکه‌ن!
مامۆستایانی ئاینی خوا پایه‌داریان بکات شه‌رم ده‌که‌ن زۆر جار ڕاستی بڵێن ئه‌وا ئه‌گه‌ر باسی جیهاد بکه‌ن ته‌ریق ده‌بنه‌وه..
بێجگه له‌وه‌ی دێکانمان بوونه‌ته مه‌زرعه‌ی به خێوکردنی ئه‌سپ و
ووڵاغه به‌رزه‌ی پیاو ماقولان، کشتوکاڵ باوی نه‌ماوه له ووڵاتی ئێمه‌دا
سوپاس بۆ خوا پێویستمان به هیچ نیه له سۆماڵ مۆزمان بۆ دێت له
پاکستان لاله‌نگی و له تورکیا توری بشمان بۆ دێت جاری باسی ترێ ئیسپانی
هه‌ر ناکه‌م لیمۆی لوبنان ئه‌ی چه‌نده به‌له‌زه‌ته با له‌بیرم نه‌چێت..
ئه‌ی قوتابیه‌کانی زانکۆ خوای گه‌وره بیانپارێزێت چه‌نده پێشه‌نگن
هه‌رگیز کتێب ناکه‌نه‌وه، چونکه هه‌موویان له به‌ره دانیشتنی ناو
موحازه‌ره‌کان هه‌ر بڕوایان پێ نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر توشی بێزاری
نه‌بن ئێستا کۆلێژی مۆدلی جل و به‌رگ کراوه‌ته‌وه مژده‌یه‌کی زۆر
خۆش بۆ ئاشقانی سه‌ما کۆلێژی دانص کراوه‌ته‌وه، ئه‌وه با کۆلێژی نوکته
و زه‌م و ته‌علیق بوه‌ستێت له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه، که ئه‌مانه
سه‌ر به وه‌زارتێکی تازه‌ن به‌ناوی وه‌زاره‌تی هه‌ر به هه‌وه‌س.
میلاکی وه‌زارتی هه‌ر به هوهس، له‌سه‌ر حوکمه‌تی هه‌ر بههوهس،
ئه‌ویش ده‌ڵێت کوا شتی وا هه‌یه ده‌ڵێم هه‌یه‌و هه‌ر به هه‌وس...
ئه‌وانیش ده‌توانین بڵین ئه‌گه‌ر ده‌ستکه‌وتمان نه‌بوو ئێمه‌ش ده‌ڵێین
هه‌ر به هه‌وه‌س ئازادن تا سه‌ر ئێسقان به‌ڵام چیتان کردبۆ گه‌لی کورد ؟
جارێ با دیموکراسیه‌که له‌ولاوه بوه‌ستێت که په‌یمانیان دا نمونه‌ی
بێت له ناوچه‌که دا ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسیه‌که‌ی خوا هه‌ڵناگریت خۆی
ده‌ڵێت نمونه‌ین.. جا دایك بێت وه‌سفی کچی خۆی بکات.. ژییشك ده‌ڵیت: له
به‌چکه‌ی من نهرمو نۆڵ تر نیه!!
وه به ئاره‌زوی خۆیان وه‌ك شاگردانه دابه‌شی ئه‌م دیموکراسیه ده‌که‌ن
ئه‌مانه‌ی که باسمان کرد بێ هیچ گومانێك ئاکامی فکری عه‌لمانیه‌ته ئایا
بۆ کوردستان یان بۆ عێراق چ به‌رهه‌مێكی بوو ؟
له ماڵ وێرانی و سك سوتانی دایکان و بێ پاره‌ی و بێوه‌ژن کردنی
ئافره‌تانمان به شه‌ق لێسه‌ندنی پاره له دهووڵهمهندهکان و زۆر بوونی
عه‌ره‌بانچی و حه‌ماڵ وهیچی ترمان نه‌دی..هتد .
با ئا لێره‌دا پرسیارێك بکه‌ین..
ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) له ژیاندا بوایه چۆن کێشه‌کانی کوردستان وعێراقی چاره‌سه‌ر ده‌کرد؟
ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێت کێشه‌کان له‌سه‌ر یه‌كگرتنی تیگهیشتنهکان بنه‌مای شه‌ریعه‌تی خوا چاره‌سه‌ر بکه‌ین..
من به‌ش به حاڵی خۆم ده‌مه‌وێت تێگه‌یشتنێکی مامناوه‌ندی بۆ ئازیزان و
نه‌وه‌کانمان و کۆمه‌ڵگاکه و دراوسێکانمان و دروست ببێت؛ چونکه ئێمه
ئۆمه‌تێکی مامناوه‌ندین واتا دادپەروەرانە له‌هه‌مان کاتدا کار له‌سه‌ر
چه‌مکه دینیه‌کان بکه‌ین که په‌یوه‌ندیان هه‌یه به‌ژیانمانه‌وه که
خوای گه‌وره بۆی دیاری کردوین ڕۆژانه به‌کار دێت له ناو خه‌ڵکیدا وه
هه‌موو ئۆمه‌ت پێویستی پێیه‌تی .
خوێنه‌ری زێده سه‌نگین..
من لێره‌دا چه‌ند تێگه‌یشتنێك له‌م چه‌مکانه ده‌خه‌مه ڕوو که پێویستی
به هه‌مووان هه‌یه تا تێڕامانمان هه‌بێت به‌یه‌که‌وه له داهاتووه
هه‌ریه‌ك له ئێمه بۆچونی تایبه‌تی هه‌بێت من هه‌ندێکی باس ده‌که‌م که
له‌م ئاینه پیرۆزه سوودم لێوه‌رگرتوه زاده‌ی فکری خۆمه؛ که ده‌مه‌ووێت
هه‌موو ئۆمه‌تی ئیسلامی سوودی لێوه‌ربگرێت وه ئه‌م بانگه‌وازه هه‌موو
موسڵمانێك ده‌گرێته‌وه له‌هه‌مان کاتدا هه‌موو ده‌سته‌و گروپ و
نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گرێته‌وه بێجگه له گه‌ل وهۆزه‌که‌ی خۆم، ئه‌وه‌ش
ده‌گرێته‌وه که ووڵاتی هه‌یه‌و یان داگیر کراوه ووڵاته‌که‌ی،
مه‌به‌ستم له هه‌موو ئافره‌تێکی موسڵمان وپیاوێکی موسڵمانه که دینی
خوای گه‌وره‌ی وه‌ك خۆی قوبوڵه نه‌ك ئیسلام بکاته‌و پاشکۆی فکرێکی تر
وه‌ك بڵێت من موسڵمانم و ڕازیم به دیموکراسی، واتای ئیسلامی ڕاستی بریتیە
بەوەی کە ڕازیه به په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگار له ده‌سه‌ڵات و حوکم
ڕانیدا به پێشه‌واکه‌ی که (محمد) پێغه‌مبه‌ری کۆتاییه له دوای ئه‌و
پێغه‌مبه‌ر نایه‌ت ئۆمه‌ته‌که‌ی سه‌رکه‌وت و ده‌بێت وحوکم هه‌ر بۆ
ئه‌وانه.
تێگه‌یشتنی یه‌که‌م:-
ئێمه‌ی موسڵمان یاساکی سه‌رکه‌وتنمان هه‌یه که خوای گه‌وره ده‌فەرموێت (
إن تنصروا الله ينصركم، ويثبت أقدامكم ) که بۆ موسڵمانانی داناوه وه
ئه‌م سه‌رکه‌وتنه جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وشتی موسڵمان و ڕه‌وشی
به کارهێنانی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره، هه‌ندێك ده‌ڵین: که گوایه
ئه‌مه به‌ر پرسیارێتی له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات دارانایه!
به‌ڵام من ده‌ڵیم له‌ستۆی سێ چینه‌دایه
چینی یه‌که‌م :- تاکه که‌س
چینی دووه‌م:- کۆمه‌ڵگا
چینی سێیه‌م:- ده‌سه‌ڵاتدار
ئه‌م سێ چینه هه‌ر یه‌که‌یان ده‌توانن پابه‌ند بن به په‌یامی خوای گه‌وره وه که ئاینی پیرۆزی ئیسلامه.
چینی یه‌که‌م تاکه‌که‌س:-
تاکه که‌س ئه‌توانێت خۆی پیاده‌ی فه‌رمانی خوای گه‌وره بکات بێ هیچ
ئاراسته‌یه‌کی ده‌ره‌کی ئه‌توانێت کرده‌وه‌ی باش بکات وه خۆی
دووربخاته‌وه له قه‌ده‌غه کراوه‌کان (حه‌رام) ، خۆی پابه‌ند بیت به
نوێژ ،ڕۆژو، حه‌ج، زه‌کات، هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌م پێ‌کرد خۆی له
قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان بپارێزێت وه‌ك سو سه‌لم یان پابه‌ند بێت به حیجاب و
ڕێزی دایك و باوك و مافی خه‌ڵکی بپارێزێت ... هتد
وه خوای گه‌وره بۆی ده‌ست نیشان کردوین که مافه کانی درواسێ پیاده
بکریت له سه‌ر پابه‌ند بونی شه‌رعه‌تی ئیسلام که تاکه که‌سه‌کان
پیاده‌ی بکه‌ن ئه‌مانه تاکه که‌س ده‌توانن پیاده‌ی بکه‌ن نه‌ك
ده‌سه‌ڵات دار‌و حوکم ڕان .
چینی دووه‌هه‌م کۆمه‌ڵگا:-
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م باسه پێم خۆشه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌تان بیر
بخه‌مه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێت (صلى الله عليه وسلم) ( كلكم
راع.. وكلكم مسئول عن رعيته )واتا هه‌مووتان شوانن وه به‌رپرسن له
مێگه‌له‌کانتان ، هه‌روه‌ها هه‌مووتان به‌ر پرسن له ژێر ده‌سته‌کانتان..
به‌مانای ئه‌وه‌ی که هه‌موو که‌س ده‌توانێت له ماڵی خۆی پیاده‌ی دینی
خوای گه‌وره بکات، په‌یامی خوای گه‌وره له ماڵی خۆیدا بچه‌سپێنیت یان
مامۆستا ده‌توانێت له قوتابخانه‌که‌ی خۆیدا یان فه‌رمانبه‌ر له
فه‌رمانگه‌که‌یدا، هاوڕێك له‌گه‌ڵ هاوڕێکانی له ده‌ره‌وه، بازرگان
له‌گه‌ڵ فرۆشیارانی یان کڕیارانی هه‌موو ئه‌مانه ده‌توانن شه‌رعی خوا
پیاده بکه‌ن وه کاری زۆری تر هه‌یه که کۆمه‌ڵگا پیادەی بکه‌ن، به بێ
ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات هیچ توانیه‌کی به‌سه‌ر دا هه‌بێت؛ کۆمه‌ڵگا
ده‌توانێت خۆی فه‌رمان به چاکه بکات و ڕێگر بیت له خراپه، هه‌ر
کۆمه‌ڵگا چاك بوو ڕێگر ده‌بێت له گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل ڕوپامای ..هتد، که
کۆمه‌ڵگا توانی واز له‌م کارانه بێنت ئه‌وه کۆمه‌ڵگا پارسه‌نگی
شه‌رعی وه‌رده‌گرێت کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵام له
ڕاستیدا ئه‌م کارانه کاری کۆمه‌ڵگایه نه‌ك حاکم!!
چینی سێیه‌م ده‌سه‌ڵات دار:-
هه‌ر چه‌نده باسی ئه‌م چینهیان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه ناگرێته‌وه،
به‌ڵام ده‌بێت هاوکێشه‌که باس بکه‌ین ئه‌و کارانه‌ی که ده‌سه‌ڵات
وابه‌سته‌یه پێیه‌وه ده‌بێت پیاده‌ی بکات بۆ نمونه پاراستنی
سنوره‌کان وه دروست کردنی سوپایی به‌هێز و واتا ڕچاوی (جیوپلتیك،
جیۆپلیتاری ،ئه‌منی قه‌ومی ) هاندانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ کۆشش و خه‌بات
پارێزگاری له بیر‌و باوه‌ڕ نیشتمان گرنگی زۆر بە زانست، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی
نه‌وه‌کانی ئێمه ئه‌ندازیاره ده‌چێت بۆ به‌رنامه‌ی سۆپر ستار گۆرانی
بڵێت له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌کاره‌که‌ی خۆیدا کار ئاسانی بۆ بکرێت یان
عه‌زیز وه‌یسی بووه به پێشه‌نگ بۆ لاوان یان سه‌دان کاری نابه‌جی تر
که هه‌ڵیده‌گرین بۆ باسی داهاتوو له‌سه‌ر لاوه‌کان..
وه ده‌بێت ده‌سه‌ڵات باج له‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵبگرێت یان له‌سه‌ر
خه‌ڵکه‌که کار ئاسانی بکات، له هه‌مان کاتدا ماده سڕکرهکان و بێ هۆش
که‌ره‌کان چاودێری بکات خه‌ڵکی و لاوه‌کان به‌گشتی بپارێزێت له و
مادده‌نه وه‌ك (تلیاك، حه‌شیش، هێرۆین کۆردۆین یان عاره‌ق ، ویسکی
و....هتد)
پارێزگاری له لاوه‌کان بکات له توش بوونی نه‌خۆشیه‌کانی ئایدز و
ئه‌و نه‌خۆشیه ترسناکانه‌ی تر، که له ڕێگایی سێکسی نا شه‌رعیه‌وه
توشی مرۆڤه‌کان ده‌بێت جێگایی سه‌ما و سۆزانیه‌کان دابخرێت کار ئاسانی
بکات بۆ گه‌نجه‌کان تا هاوسه‌ر گیری پێك بهێنن وه گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێت
خه‌ڵکی شیاو له جێگایی شیاوی خۆی دابنێت به زمانی سه‌رده‌م واتا
ده‌سه‌ڵاتی (تهقنۆکراتی) دابمه‌زرێنێت، خه‌ڵکی هانبدات بۆ خۆشه‌ویستی
نیشتمان و نه هێشتنی جاش و سیخوڕ له ناو بیری خه‌ڵکیدا تا
نیشتیمانه‌که‌مان پارێزراو بێت له خه‌ڵکی چه‌په‌ڵ، نەك وەك ئێستا بۆ جێگای
سیخوڕی دروسێمنمان موخابەراتی ئەوان.
ئه‌گه‌ر دوو چین له‌م سێ چینانه‌ی که باسمان کرد هاتوو چاك بوون ئه‌وا
ڕاسته‌خۆ چینی کۆتایی ئه‌گۆڕیت، شه‌رعی خوای گه‌وره پیاده ده‌کات
ئه‌گه‌ر چی چینی ده‌سه‌ڵات بیت ئه‌وا کاریگه‌ری چینی کۆمه‌ڵگا و تاکه
که‌س له‌سه‌ری ده‌بێت ده‌یگۆڕێت.
تیگه‌یشتنی دووه‌هه‌م:-
بزانین ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه هه‌رگیز نامرێت و له‌ناو ناچێت؛ ئه‌م
تێگه‌یشتنه زۆر گرنگه که هه‌موو موسڵمانان بیزانن، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکانێك تووشی بێزاری ونارەحەتی بن.. هیچ هیوایه‌ك له
هه‌ڵسانه‌وه‌دا نیه، بێزاری ڕاپه‌ڕین ده‌کوژێت، ده‌بێت موسڵمانان
به‌گشتی وا هه‌ست بکه‌ن که چاره‌نوس و دواڕۆژ بۆ ئیسلام موسڵمانانه،
ده‌بێت باش بزانین که ئه‌م ئیسلامه هه‌رگیزاو هه‌رگیز نامرێت وه
ده‌بێت بزانرێت که ئه‌م ئۆمه‌ته مرد ئه‌وا قیامه‌ته‌و کۆتایی به ژیان
دێت { وما كنا معذبين حتى نبعث رسولاً } که واته له دوای پێغمبه‌ری
خوا (صلى الله عليه وسلم) هیچ پێغمبهرێك نایه‌ت ده‌بێت ئۆمهتهکه
په‌یامه‌که هه‌ڵبگرێت و بیگه‌یه‌نێت ئه‌م ئوممه‌ته تا قیامه‌ت
به‌رنامه‌ی خوای گه‌وره په‌خش ده‌کات به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، هه‌موو خه‌ڵکی
چاوه‌ڕوانی ئه‌م ئوممه‌ته‌یه که په‌یامی خوای بهسهرخهڵکانێکی تر
بگه‌یه‌نن تا ڕۆژی دوایی ئه‌م ئوممه‌ته ئاوه‌دان که‌ره‌وه‌ن له سه‌ر
زه‌ویی به‌و مانایه که ئه‌مان شه‌رعی خوای گه‌وره پیاده ده‌که‌ن، زۆڵم و
زۆر ناهێڵن، مافه‌کانی خه‌ڵکی ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن به‌زه‌یی و خۆشنودی
له ناو خه‌ڵکیدا دهڕۆێنن.
که‌واته زۆر ئاسته‌مه له ناو چونی ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه له سه‌ر
ئه‌م زه‌وییه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه شاهید له سه‌ر خه‌ڵکی، به‌ڵام
بنه‌ماکانی گۆڕانی خه‌ڵکیمان له بیر نه‌چێت که خوای گه‌وره ناوی
ناوه یاسای گۆڕانی خه‌ڵکی خراپ به چاك{ سونه‌تی الاستبدال } واتا
هه‌رکات موسڵمانان توشی خراپه بوون ئه‌وا خوای گه‌وره له‌ناویان
ده‌بات خه‌ڵکێکی باشتر دێنێته ناو کایه‌که { يا أيها الذين آمنوا ما لكم
إذا قيل انفروا في سبيل الله اثاقلتم إلى الأرض؟ أرضيتم بالحياة الدنيا من
الآخرة فما متاع الحياة الدنيا في الآخرة إلا قليل، إلا تنفروا يعذبْكم
عذاباً أليماً، ويستبدل قوماً غيركم، ولا تضروه شيئاً، والله على كل شي‌ء
قدير }
وه‌هه‌روه‌ها له سوره‌تی محمد دا ده‌فه‌رموێت{ وإن تتولوا يستبدل قوماً غيركم.. ثم لا يكونوا أمثالكم }
واتا ئاگادار بین له یاسای گۆڕانکاری خه‌ڵکی.
تێگه‌یشتنی سێیه‌م:-
له ناو بردنی گه‌لانێك که پلان و دژایه‌تی موسڵمانان ده‌که‌ن و
ده‌یانه‌وێت چاڵ بۆ موسڵمانان هه‌ڵبکه‌نن له کۆتایدا خۆیان ده‌که‌ونه
ناو چاڵه‌که به پشتوانی خوای گه‌وره، که ئه‌مه سونه‌تێکی خوایه ،
نه ده‌گۆڕێت و نه له ناو ده‌چێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گه‌له ستمکارانه
له ناو به‌رێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت{ أولم يروا كم أهلكنا من قبلهم من القرون
يمشون في مساكنهم، إن في ذلك لآيات أفلا يسمعون } ..
بۆ نمونه گه‌لی ئه‌مریکا مه‌حاڵه به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، ده‌بێت
له ناو بچێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه مه‌نهه‌جی بێت به‌دڵنیایه‌وه تیاچونی زۆر
ئاسانه چونکه هه‌موو هۆکاره‌کانی له‌ناو بردن که خوای گه‌وره بۆی
باسکردوین له په‌یامه‌که‌ی که قورئانه که وه‌ك چیرۆکی گه‌لانی تری
پێڕاگه‌یاندوین که له ناوچونه وه‌ك ئه‌مریکا سته‌مکارو خوێن ڕێژ و خۆ
به‌زلزان و ماڵی خه‌ڵکی خواردن و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی به هه‌ده‌ر
بردن، نغرۆ بوون له تاواندا و گوناهی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و
ده‌مارگیری و له نێوان خۆیاندا و بێ شك و گومان ئه‌گه‌ر گه‌ل و هۆزێك
وابێت ئه‌وا له ناو چونی زۆر سانا و ئاسانه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه پۆلێن
بکرێن .
ده‌بێت هه‌موو موسڵمانێك باش له‌م تێگه‌یشتنه تێبگات وه‌ك یاسایه‌کی
بنه‌ڕه‌تی ئیسلام مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکات که بزانێت یاسایه‌کی
چه‌سپاوه، خوای گه‌وره وه‌ك ده‌ستورێك بۆی داناوین وه‌ك ده‌فه‌رموێت( لا
يغرنك تقلب الذين كفروا في البلاد، متاع قليل ثم مأواهم جهنم وبئس المهاد )
تێگه‌یشتنی چواره‌م:-
ئه‌م تێگیشتنه زۆر گرنگه ئه‌بێت موسڵمانان بزانن که هۆکاری ژێر
که‌وتن و پارچه پاڕچهییه وه پێچه‌وانه‌که‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئاینه‌یه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( ولا
تنازعوا فتفشلوا وتذهب ريحكم، واصبروا إن الله مع الصابرين)
چونکه هۆکاری سه‌رنه‌که‌وتن ئه‌وه‌یه که موسڵمانان نه‌گه‌ڕینه‌وه
سه‌ر یه‌ك سه‌ر چاوه مهڕجهعێكیان نیه تا بگه‌ڕینه‌وه لای، وه‌ك
سه‌رکرده‌یه‌ك مه‌به‌ستمه هه‌ر که‌س هه‌ڵده‌ستێت له‌ناو موسڵماناندا
ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رکرده و ده‌وری خالیدی کوڕی وه‌لید ببینێت، به‌ڵام
ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت که له ناو ئیسلامدا ئه‌رکه‌کان دابه‌ش ده‌بێت (ولا
تكونوا كالتي نقضت غزلها من بعد قوة أنكاثاً ) یان وه‌ك خوای گه‌وره
فێرمێمان ده‌کات { واعتصموا بحبل الله جميعاً ولا تفرقوا } بۆیه ده‌بێت
هه‌موومان کۆك بین له کاتی به‌رنگاریدا ڕووبه‌ڕووی دوژمن‌دا نابێت جیاوازی
له نێوانماندا بێت ( ولا تكونوا كالذين تفرقوا واختلفوا من بعد ما جاءهم
البينات)، چونکه ئه‌گه‌ر جیاوازیمان هه‌بوو له کاتێکی وه‌ك ئێستماندا
ئه‌وا دوژمنانمان به ئاره‌زو و ویستی خۆیان یاریمان پێده‌که‌ن .
له‌پاشاندا ئه‌م تێگیشتنه له سه‌ر ئاستی ووڵاتانی ئیسلامی‌دا،
به‌ڵکو له سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان ئه‌م سونه‌ته هه‌موو گه‌ل و هۆزێك
ده‌گرێته‌وه ...
به‌ڵام به داخه‌وه که ئێستا ووڵاتانی ئیسلامی به گشتی پارچه
پارچه‌یه موسڵمانان به‌و هه‌ست و نه‌سته‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتر نین به
یه‌ك ڕۆح کار له‌گه‌ڵ یه‌کتری ناکه‌ن؛ به‌ڵکو هه‌میشه ناکۆکییان له
نێواندایه یان له سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی یان مه‌زهه‌بی یان له‌سه‌ر
ئاستی حیزبی و ڕێکخراوه‌ی، زۆر جار موسڵمانانی یه‌ك گه‌ڕه‌ك ناگۆنجێن
به‌یه‌که‌وه یان موسڵمانانی مزگه‌وتێك یان ئیمامێك له‌گه‌ڵ ئیمامێکی
تردا ناکۆکن جگه له‌وه‌ی مامۆستا‌و پێشه‌وای ئاینیمان کێبڕکێ و بۆچونی
جیاوازیان هه‌یه، ئه‌م جیاوازیانه هه‌موو ئوممه‌تی ئیسلامی گرتۆته‌وه،
ئیتر چۆن چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتن بین له‌م ئوممه‌تی ئیسلامه، چۆن خوای
گه‌وره سه‌رکه‌وتنی خۆی ده‌نێرێت؟!
هه‌میشه له‌گه‌ڵ یه‌کتری کۆك بن واز له پارچه پارچه‌ی بهێنن سوێند
به گه‌وره‌ی خوا شه‌یتان له‌گه‌ڵ تاکه که‌س دایه که بوون به کۆمه‌ڵ
لێتان دوور ده‌که‌ویته‌وه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ئازیز(صلى الله عليه وسلم)
ده‌فه‌رموێت ( من أراد بحبوحة الجنة فليلزم الجماعة ) با هه‌میشه له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵ بین وه پاشان با به‌خیلی و حه‌سودی و ووته‌ی ڕه‌ق به‌یه‌کتر
نه‌ڵین وه‌ك سه‌روه‌رمان فێری کردوین(صلى الله عليه وسلم) ( إياكم والحسد..
فإن الحسد يأكل الحسنات، كما تأكل النار الحطب ) یان ده‌فرموێت: ( إياكم
والظن.. فإن الظن أكذب لحديث ) یان ئه‌و سه‌روه‌ره ده‌فرموێت ( إياكم
وسوء ذات البين.. فإنها الحالقة ) ، بۆ ئه‌وی باشتر تێبگه‌ین
ده‌فرموێت(إياكم والظلم.. فإن الظلم ظلمات يوم القيامة ) هه‌میشه ئه‌و
سه‌روه‌ره برایه‌تی له نێوانماندا ڕواندوه وه‌ك دهفرمۆێت: ( المسلم أخو
المسلم.. لا يظلمه، ولا يُسلِمه) یان (المسلم أخو المسلم.. لا يخذله، ولا
يَحقِره ) هه‌روه‌ها (بحسب امرئٍ من الشر أن يحقِر أخاه المسلم ) پاشان بۆ
زیاتر دڵنیایی بوون ده‌فه‌رموێت( كل المسلم على المسلم حرام: دمه, وعرضه,
وماله ) کۆتایه‌که‌ی به‌م فه‌رموده‌یه دێنم که ده‌فرموێت(من كان في
حاجة أخيه كان الله في حاجته ) .
تێگه‌یشتنی پینجه‌م :-
ئه‌م تێگه‌یشتنه برتییه له سه‌ر پێی خۆت وه‌ستان
واتا:- به نینۆکی خۆت پشتی خۆت بوخرێنه خۆت هه‌موو کاره‌کانی خۆت
ڕاپه‌ڕینه مه‌به پاشکۆی که‌سی تر ده‌بێت هه‌موو موسڵمانێك له‌م
تێگیشتنه باش تێبگات
واتا:- سه‌رکه‌وتن له ووڵاتانی چوارده‌وره‌وه نایه‌ت، به‌ڵکو سه‌رکه‌وتن له ناو خۆ ده‌ست پێده‌کات ...
خوشك و برایانی خوێنه‌ر...
سه‌رکه‌وتن کاڵایه‌ك نیه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بیکڕیت و بیهێنیت ناگونجێت
نوسرابێت له چین دروست کراوه یان نوسرابێت (صنع في فر‌نسا) یان له
سه‌ری نوسرابێت ..
. MADE IN USA
به‌ڵام بێ شك و گومان ده‌بێت له‌سه‌ری نوسرابێت که له ووڵاتانی ئیسلامی
به‌رهه‌م هاتووه جێ ده‌ستی ئوممه‌ی ئیسلامیه ده‌بێت باش له‌وه
تێبگه‌ین که خۆمان ته‌نها خۆمان خه‌م خۆری خۆمانین ..
سوپاسی ئه‌مریکا ده‌که‌ین که یارمه‌تی کوردی دا بۆ ڕوخاندنی سه‌دام
وه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و دیکتاتۆره‌ی له گه‌لی عێراق پاك کرده‌وه ،به‌ڵام
ده‌بێت ئه‌وه تێبگه‌ین که له‌به‌ر خاتری چاوی ڕه‌شی کورد نه‌بوو ئه‌و
کاره‌ی کرد ئه‌مریکا، به‌ڵکو بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی خۆی بوو
له‌ناوچه‌که‌دا، له بیرمان نه‌چێت ئه‌مریکا هێزیکی زۆر دڕنده‌یه چی کرد
به نه‌وه‌کانی خۆی.. بۆ نمونه هنده سوره‌کان یان ڕه‌ش پێسته‌کان ئه‌و
که وه‌فایی نه‌بێت بۆ میلله‌ته‌که‌ی خۆی هه‌رگیزاو هه‌رگیز وه‌فایی نابێت
بۆ تۆ، وه نمونه‌ی به‌ر چاومان له‌به‌ر ده‌ستایه که چی کرد به
زیندانیانی ئه‌بوغرێب یان چۆن سه‌ربازه‌کانی خه‌ڵکی ده‌کوژن ده‌ڵێن
له پلهیستیشنهوه فێر بووین، یان خه‌ڵکی فه‌لوجه سه‌دان کاری
قیزه‌ونی تر با هێرۆشیماو ناکازاکی و ڤێتنام و کۆریا له‌ولاوه بوه‌ستێت
که چۆن خه‌ڵکانی له ناو بردن که‌چی ئێستا بوونه‌ته هاوپه‌یمانی
علمانیه‌کان له عێراق و به‌تایبه‌ت له کوردستان .!
وه‌له هه‌مان کاتدا سوپاسی فه‌رنسا ده‌که‌ین که له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق
وه‌ستا و له ناره‌حه‌تی و مهینهتیهکانیدا هێزی سه‌ربازی نه‌نارده
ناوچه‌که وه‌ك داگیر که‌ر هه‌ندێك له کاره‌کانی ئه‌مریکای شه‌رمه‌زار
کرد، به‌ڵکو ئه‌مانه‌ی که کردی له‌به‌ر خاتری چاوی کاڵی ئێمه نه‌بوو
به‌ڵکو له به‌ر خاتری ئه‌و کێشمه‌و کێ بڕکێیهی نێوانی خۆیان بووتا زیاتر
سه‌رنجی عه‌ره‌به‌کان به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت ..
له بیرمان نه‌چێت فه‌ره‌نسا له هه‌مان کاتدا زۆری کردوه به موسڵمانان
چی نه‌کرد به ووڵاتانی وه‌ك (جه‌زائیر، تونس، مه‌غریب، سوریا، لوبنان)
به ملیونه‌ها خه‌ڵکی لێ کوشتون؛ به‌رده‌وام ده‌ستی هه‌یه له شه‌ڕی
نێوان به‌ربه‌رو عه‌ره‌ب دا له جهزائیرو مه‌غریب، که باڵا پۆشی
قه‌ده‌غه‌کرد له قوتابخانه‌کاندا ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین که هه‌ر
که‌سه به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌وێت.
به‌ڵێ ئێمه سودمان وه‌رگرتوه له په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی
دراوسێ و ڕۆژ ئاوادا وه ده‌بێت کاری دبلۆماسیمان به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام
به مه‌رجێك کار له داهاتووی خۆمان نه‌کات و نابێت چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتن
بکه‌ین له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی خۆمان
هه‌روه‌ها سوپاسی ڕوسیا ده‌که‌ین که یارمه‌تی گه‌لی عێراقی دا،
به‌ڵام زۆر بێ مه‌وقیف بوو له ئاستی گه‌لی کوردا له هه‌موو پارچه‌کاندا
هه‌میشه بۆته نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی کورد هه‌ر له‌سه‌رده‌می
کۆمنیستهکانهوه تا ئێستا، به‌ڵام یارمه‌تی عێراقی دا به کۆمپانیاکانی
ئه‌ویش له‌به‌رخاتری قژی ئاڵمان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو پێگه‌یه‌کی
هه‌بێت له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵام که چی کردوه به براکانمان له شیشان و
چه‌نده‌های له گه‌لی ئه‌فغانستان کوشت و ووڵاته‌که‌ی به تاڵان برد
وهسهرنجتان ڕاده‌کێشم بۆ گه‌لی موسڵمانی داغستان له چه‌نده‌ها کۆمه‌ڵ
کوژی لێکردن .
سوپاسی زۆری نه‌ته‌وه یهكگرتوهکان ده‌که‌ین له هه‌ندێ کاتی
دژوار‌و ناهه‌مواردا له‌گه‌ڵ ماندا بوو، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چۆته‌وه
که کوردستانه‌که‌مانیان دابه‌ش کرد به سه‌ر چوار ووڵاتی ناوچه‌که ئه‌ی
ئه‌وه کاری نه‌ته‌وه یهكگرتوهکان نه‌بوو که ئه‌و مافه
سه‌ره‌تایه‌مان بۆ بسینێتهوه بۆ نه‌ی کرد ؟!!
چۆن ئێمه‌یان پارچه پارچه کرد... ئاوا له ساڵی (١٩٤٧) هاتن ووڵاتێکیان
له سه‌ر خاکی موسڵمانان دروست کرد کە گه‌لی فه‌له‌ستینی سته‌م لێکراو چۆن
به ده‌ست هێزی ڕه‌شی جوله‌که‌وه ده‌ناڵێنێت؛ ئه‌ی بۆ هیچ ناڵێن یان
سیاسه‌تی بانێك و دوو هه‌وامان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن ؟
به‌داخه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی تۆڵه له‌سته‌مکاران بکه‌نه‌وه، به‌ڵام
لێبوردن بۆ سته‌مکاران ده‌رده‌که‌ن و تۆڵه له به‌ش خوراوان
ده‌که‌نه‌وه!.
پاپای فاتیکان خۆی وا نیشان ده‌دات که عێراق گه‌لێکی سته‌م لێکراوه،
به‌ڵام خۆی بانگێشته‌ی ئه‌مریکای کرد بۆ جه‌نگی موسڵمانان که ئیتر
له‌مه‌ولا جه‌نگی خاچ په‌رستان له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌ست پێده‌کاته‌وه چۆن
بڕوا به فرمێسکی.. کورد وتنی تمساحاویان بکه‌ین، له‌هه‌مان کاتدا
ڕێگه‌ی داوه به هه‌موو ڕیکخراوه تهبشیرهکان له‌ئه‌مریکا که خه‌ڵکی
موسڵمانی ئێمه بکه‌نه مه‌سیحی و عەلمانیهکانیش درگایی مزگهوتهکانایان
له موسڵمانان داخستوه، ته‌نانه‌ت ڕێگا نادرێت مامۆستایه‌ك وانه‌یه‌ك
به‌نه‌وه‌کانی ئه‌م ئیسلامه بڵێته‌وه سه‌دان بیانوی بۆ ده‌دۆزنه‌وه
که گوایه ئه‌مه خه‌ریکی حیزبایه‌تین ده‌ڵین با مه‌زگه‌وته‌کان دووربن
له حیزبایه‌تی که‌چی له کاتی هه‌ڵبژاردنی خۆیان دا میمبهراکان بۆ کاری
حیزبی خۆیان به‌کار دهێهنن !
خوێنه‌ری دانا..
ئاماژه‌م پێکردوه له سه‌ره‌وه که سه‌رکه‌وتن کاڵایه‌کی ناوخۆیه
هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناگونجێت ونابێت له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بیهێنین واتا
مرۆڤ خۆی ده‌توانێت به باشی سه‌ری خۆی بخورێنێت ده‌نا به‌ده‌ستی که‌س
ناخورێت، ئه‌گه‌ر خورا ئه‌وا جێگایی مه‌به‌ست نادۆزێته‌وه تۆش ده‌بێت
هه‌روا بمێنیته‌وه.. که خۆت خاوه‌نی ده‌ست بیت پێویست ناکات خه‌ڵکانێک
سه‌رت بۆ بخورێنن.!
تێگه‌یشتنی شه‌شه‌م :-
خۆ خه‌ریك نه‌کردن به ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده خۆمان به
سه‌رقاڵ نه‌که‌ین تا خۆمانمان له بیر نه‌چێته‌وه نه بین به پرد بۆ
خه‌ڵکانی تر، واتا سوزنێك بکه‌ین به خۆماندا ودهرزییهك به‌خه‌ڵکانی
تردا .
له‌ڕاستیدا هه‌ر تاکه که‌سه که ده‌سه‌ڵات دروست ده‌کات، ئه‌گه‌ر گه‌ل و
باش په‌روه‌رده بکرێت ئه‌وا دڵنیام که ده‌سه‌ڵات باش ده‌رده‌چێت،
گه‌نده‌ڵی تێدا دروست نابێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت له باسی
فیرعه‌وندا( فاستخف قومه فأطاعوه؛ إنهم كانوا قوماً فاسقين ) له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵکی وابه‌سته‌ن به‌یه‌که‌وه
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ناو کۆمه‌ڵگاکه باش بوون ئه‌وا ئاستی ده‌سه‌ڵات به
ئاراسته‌یه‌کی باش‌دا ده‌گۆڕێت وه به پێچه‌وانه‌وه ده‌سه‌ڵاتدار باش
بوون ئه‌وا گۆمه‌ڵگا به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات من وای ده‌بینم ئه‌گه‌ر ئێمه
خۆمان باش کرد له نێوانماندا به ده‌یان (خالید ومثنی و طارق و صلاح
ا‌لدین وقطز ....هتد) دروست ده‌بن
تێگه‌یشتنی حه‌وته‌م :-
ئه‌و پلانه‌ی که ئه‌مریکا بۆ موسڵمانانی داناوه پلانێکی زۆر کۆنه..
به بۆچونی خۆم ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر سه‌دام و مه‌لا عومه‌ری ئه‌فغانستانیش و
چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی نه‌بوایه ئه‌مریکا هه‌ر ده‌هاته ناوچه‌که چونکه
ئه‌مه پلانێکی زۆر دێرینه که پێشتر خۆیانیان بۆ ئاماده کردوه، چونکه
پێشتر ئه‌مریکا له سه‌رده‌می بلۆکی شه‌رقه‌وه، له دوای ده‌سه‌ڵاتی
ڕیگن به‌ته‌واوی بڕیاری دا که له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و
ئه‌فغانستان و قه‌وقاز دا پێگه‌ی خۆی هه‌بێت واتا ئه‌م تێگه‌یشتنه بۆ
موسڵمانان زۆر گرنگه که هاتنی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌که پالانێکی زۆر
دێرینه، به‌ڵام ئه‌مریکا ته‌نها چاوه‌ڕوانی کاتی ده‌کرد بۆیه دره‌نگ
وزووی که‌وت بوو بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌نگاو به هه‌نگاو
چوه پێش..
که‌واته ئه‌م تێگه‌یشتنه ئه‌وه ده‌رده‌خات که نه له به‌ر خاتری کورد
بووه وه نه له‌به‌رخاتری سته‌می سه‌دام بووه به‌ڵکو بۆ
به‌رژه‌وندیه‌کانی خۆی بووه، به ئاشکرا بێ ترس ئه‌مریکا خۆی ئه‌وه‌ی
ڕاگه‌یاندوه سه رئهنجام ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه مۆبۆکراتیه داگیر که‌ره که‌چی ئێمه تازه ناومان
لێناوه هاوپه‌یمان که ئه‌و به خۆی ده‌ڵێت داگیر که‌ر ئێمه عوزری بۆ
ده‌هێنینه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه گورك بکه‌ین به شوانی مه‌ڕ!.
تێگه‌یشتنی هه‌شته‌م :-
ئه‌م ئۆمه‌تی ئیسلامه خاوه‌نی زۆر توانای گه‌وره‌یه تواناکانیش
هه‌ندێکیان برتین له توانای ئابوری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، توانای
لاوان، له هه‌مووی گرنگ تر توانای بیر‌و باوه‌ڕه که ئه‌م ئیسلامه خۆی
سه‌رپه‌رشتی ئه‌و توانایانه ده‌کات
خه‌ڵکانێك وا په‌ی ده‌به‌ن که ئه‌م ئیسلامه ئۆمه‌تێکی بێ توانا و بێ هێزه خاوه‌نی که‌ره‌سه‌ی پێشکه‌وتن نیه!
له ڕاستیدا ئه‌م بۆ چونه ڕاست نیه، چونکه له شه‌رعدا هیچ ڕه‌واجێکی
نیه و له ئه‌قڵدا جیا نابێته‌وه پارسه‌نگ نیه له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی
ئیسلامدا.. ڕاسته ئێستا ئوممه‌تی ئیسلامی خه‌واڵوه ئه‌ویش به هۆی
ئه‌و بێهۆشکه‌رانه‌ی که ده‌رخواردی ئه‌م ئوممهتهیان داوه هاکا له
خه‌و هه‌ستاو ڕاپه‌ڕی ئه‌و کات.. ده‌زانرێت که موسڵمان چه‌نده
چالاکه‌و زۆر شتی پێ ده‌کریت که به خه‌یاڵی که‌س دا نه هاتوه،
ئه‌مه‌ی که باسی ده‌که‌م دروشم نیه بۆ ئه‌وه‌ی سابون به‌ده‌م له پێی
خه‌ڵکی، به‌ڵکو ئه‌وه مێژوو گه‌واهی ده‌دات که ڕاپه‌ڕین.. فارس وڕۆم
خۆیان له بهردەمدا نه‌گرت، چونکه ئه‌و خوایه‌ی که فارس و ڕۆمی له ناو
برد زۆر ئاسانه که ئه‌مریکا و ووڵاتانی زلهێزی تر له ناو به‌رێت؛
ئه‌وه‌ش هه‌ر ڕووده‌دات به‌ڵام دره‌نگ وزووی که‌وتوه با نمونه‌یه‌کی تر
باس بکه‌م بۆ خوێنه‌ر تا بزانێت ئه‌م ئۆمه‌ته که ڕاپه‌ڕی هیچ
به‌ربه‌ستێك ڕێی پێ ناگرێت...
موسڵمانان زۆر له کۆریای باکور به توانا ترن که چۆن ڕووبه‌ڕووی
ئه‌مریکا بوونه‌وه تۆ بڵیت له توانای ئوممه‌ی ئیسلامیه نه‌بێت له
به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریکادا بوه‌ستێته‌وه ؟
خوێنه‌ری به‌رێز به‌یه‌که‌وه با تێڕامێنین و شیکردنه‌وه‌یه‌ك بکه‌ین
له‌سه‌ر کۆریایی باکور به‌راوردی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌م ئوممه‌تی
ئیسلامه‌دا..
کۆریا خه‌ڵکه‌که‌ی له (٦) ملیون تا (٧) ده‌بێت ، خه‌ڵکێکی بێ باوه‌ڕو بێ
دین و شوعین ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌یت له‌گه‌ڵ یه‌ك ملیاردو سێسه‌د ملیۆن
وه‌له هه‌مان کاتدا ڕووبه‌ری کۆریا (١٢٠) هه‌زار کیلۆمه‌تر چوار
گۆشه‌یه واتا به ئه‌ندازه‌ی نیوه‌ی عێراقیش نابێت ، زۆربه‌ی زۆری
خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ژارن و له تاو بێ ده‌ره‌تانی گژو گیا ده‌خۆن زۆر جار
ڕۆژانه بێ شێو سه‌ر ده‌نینه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئوممه‌ی ئیسلامیه ئه‌گه‌ر
سه‌رنج بده‌ین زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌توانایه له هه‌موو
ڕووه‌کانه‌وه.. چ ئابوری چ کۆمه‌ڵه‌یه‌تی ، له ڕووی هزرو بیر‌و
باوه‌ڕه‌وه ، له ڕووی جوگرافیا و ستراتیجیه‌وه، له هه‌مووی گرنگ تر
ئێمه خوامان هه‌یه ئه‌وان کێیان هه‌یه !؟
ئه‌بێ بپرسین چۆن کۆریایهك به‌و هه‌موو بێ تواناییه‌ی خۆیه توانی
به‌رانبه‌ر ئه‌مریکایه‌کی زل هێز بوه‌ستێته‌وه ئێمه چۆن ناتوانین ؟
گه‌ل و هۆزێکی وه‌ك کۆریا که ئاماده نیه که سه‌ر نه‌وی بکات بۆ
ئهمریکایهك چۆن ئۆمه‌تێکی ملیاردی ده‌بێت سه‌ر نه‌وی بکات زه‌لیل بێت
که‌واته ئێمه‌ی موسڵمان خۆتهکاندنێکمان ده‌وێت تا بتوانێن له خه‌و
هه‌ڵبسین .
ئه‌م باسه کاری بهسهردروشمەوە نیه به‌ڵکو هۆکاری گه‌وره‌که‌ی پشت به
خۆ بهستنهو له‌سه‌ر پێی خۆ وه‌ستان واتا(ئیراده‌و عه‌زیمه‌ت) ه
بۆئه‌وه‌ی سه‌ر بکه‌وین ههڵبسینهوه پێویسته چی بکه‌ین ؟
یان با پرسیارێکی تر بکه‌ین ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامه خاوه‌نی چیه وه چیمان له به‌ر ده‌ست دایه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر بکه‌وین؟
آ – توانای ووتوێژ کردنی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕۆژنامه‌و ڕۆژنامهوانێكدا
وه توانای گه‌یاندنی ئه‌م دینه له ڕێگای ئه‌نته‌رنێت یان ته‌له
فۆنی ده‌ستی یان له ڕووی کۆبونه‌وه‌ی کۆڕی هزری فکری له گه‌ڵ
ڕۆشنبیراندا یان له‌گه‌ڵ هاوڕێکانتاندا یان دراوسێکانتا، توانای
خۆپیشاندانی ئاشتی له‌سه‌ر بنه‌ما شه‌رعیه‌کان وه توانای شیکردنه‌وی
ڕووداو گۆڕانکاریه‌کان بکه‌ن بۆچونی خۆتان هه‌بێت له‌سه‌ری ، وه‌رگرتنی
زانستی شه‌رعی وزانسته دنیایه‌کان، هه‌رکه‌س شانازی بکات به‌م ئاینه‌وه
توانایی دانای بوونی هه‌یه و وه ئه‌توانێت ئه‌م ئیسلامه سه‌ر بخات..
هه‌ر که‌س ئاره‌زوی هه‌یه ههڵبسێتهوه ده‌بێت له کۆشش و خه‌بات وچان
نه‌دات هه‌میشه بیری (جیهاد) له ناو مێشكدا بێت خوازیار بێت بۆ شه‌هیدی..
که ئه‌مانه ڕوویدا به‌رهه‌مێکی زۆر گه‌وره‌ی ده‌بێت به‌رهه‌مه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که جوامێری ئازایه‌تی شهرفمهندێتی دروست ده‌بێت له دڵی
موسڵماناندا ئه‌م غیره‌ته دینیه له دایك ده‌بێت وه پێچه‌وانه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که ترس وبیم ودڵه‌ڕاوکێ ده‌خاته دڵی دۆژمنانیانهوه .
ب – وازهێنان له شتومه‌کی ئه‌مریکی و یه‌هودی و دانیمارکی یان
به‌گشتی ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی ئه‌م ئیسلامه ده‌که‌ن.. نه کاڵایان لێ
بکڕین وه کاڵایشیان پێ بفرۆشین به هیچ شێوه‌یه‌ك کاروباری بازرگانیان
له‌گه‌ڵ نه‌به‌ستین.. مه‌رج نیه بوترێت ته‌نها له موسڵمان کاڵا بکڕێت
ده‌توانیت له‌گه‌ڵ که‌سانێك که شه‌ڕ به موسڵمانان نافرۆشن کاروباری
بازرگانیان له‌گه‌ڵ بکرێت، ئه‌م کاره باشترین چه‌که بۆ ئه‌وانه‌ی که
دژایه‌تی موسڵمانان ده‌که‌ن؛ چونکه هه‌میشه ئه‌وان پێویستیان به
ملیاردێك خه‌ڵك هه‌یه وه به چاوی خۆمان بینیمان که ته‌نها په‌نیری
دانیمارکی نه‌کڕا له بازاڕه‌کانی موسڵمانان به قاترلێون زهرزر له
دانیمارك که‌وت هاواری لێهه‌ڵسا، به‌ڵام نه‌رویژ زوو خۆی له‌و کاره
ده‌رباز کرد و داوای لێبوردنی کرد چونکه زۆر له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی له
ئێران وپاکستان بوو وه‌ك کۆمپانایی هیدرۆ له ئێران و کۆمپانیای ته‌لی
نور له پاکستان !.
که‌واته باشترین چه‌که بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین
دواجار ئه‌وان کاریان ده‌که‌وێته ئێمه ناتوانن بازاڕمان مۆنۆپۆڵ بکه‌ن ،
به پێچه‌وانه‌وه ئێمه ده‌توانێن خۆیان و بازاڕیان مۆنۆپۆڵ بکه‌ین .
ت – له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا موسڵمانان هه‌میشه ئاماده‌ی ئه‌وه‌یان
تێدا بێت که بچن بۆ ده‌نگدان ئه‌گه‌ر چی فرت‌و فێڵی عەلمانیهکان زۆر
بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وی موسڵمانان هه‌ر پێگه‌یان هه‌بێت له ناو
عەلمانیهکاندا، نمونه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م باسه حماسی فه‌له‌ستینیه
که‌توانی له هه‌ڵبژردنه‌کاندا ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست ئه‌گه‌ر چی
دوژمنایه‌تی زۆری ده‌که‌ن؛ به‌ڵام پێگه‌ی موسڵمان ببێت باشتره له
په‌راوێز بوونی .
ج – په‌روه‌رده‌ی منداڵان ولاوه‌کان و هه‌موو کۆمه‌ڵگا بکریت له سه‌ر
خه‌بات و کۆشش و(جیهاد) فێرکردنی خه‌ڵکی له سه‌ر له خۆبردووی و گیان
به‌خت کردن؛ ئه‌گه‌ر چی زۆر له ناو بچن، به‌ڵام کۆتایی ئه‌وانه‌ی که
شه‌هید ده‌بن وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت {ذلك فوز العظیم} بۆ دواجار
ئه‌وان براوه‌ن سه‌رکه‌وتن.
ح – چاکه کاری و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی گوێڕایه‌ڵی و شوارا و وه
به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنیری یه‌کتری و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی
ڕه‌وشتی ده‌ست پاکی و ده‌م پاکی و داوین پاکی، ڕاستگۆیی له گه‌ڵ هه‌موو
که‌سێكدا .
خ – چاودێری خوای گه‌وره هه‌ست پێبکه‌ین له هه‌موو کار و بارێک‌دا
له دروستکردنی پیشه‌سازی و کوشتوکاڵ هه‌موو کاروباره‌کانی ژیان له
ڕووی دنیایی وقیامهتیهوه وه باشکردنی به‌رهه‌م هێنان چاکسازی له
هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه.
د – نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی زۆر.. هه‌میشه ده‌ستمان به‌رز بێت بۆلای خوای
گه‌وره، به‌ڵام ده‌بێت بزانین که کرده‌وه‌ی جوان بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی
نزاکانمان وه‌ر بگیرێت ، ئه‌و ووته‌ی ئیمامی مالیك ڕه‌حه‌مه‌تی خوای
لێبێت که ده‌فه‌رموێت{ الدعا‌ء يرفعه العمل } که‌واته خه‌ڵکانێکی بێزار و
مه‌ئویس هه‌رگیز خوای گه‌وره ئه‌و خه‌ڵکانه سه‌ر ناخات، به‌ڵام
ئه‌وانه‌ی که هه‌ست به سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وا خوای گه‌وره سه‌ریان
ده‌خات بۆیه من پێم وایه ئوممه‌ی ئیسلام ئومه‌تێکی زۆر به هێزه پێویستی
به یه‌ك سه‌رکرده‌ی کارامه‌و له خوا ترس هه‌یه که کۆیان بکاته‌وه .
تێگه‌یشتنی نۆیه‌م:-
ئه‌گه‌ر به ته‌نها بووه خه‌بات ده‌که‌م ئه‌گه‌ر که‌سم له‌گه‌ڵ نه‌بێت
کۆشش ده‌که‌م تا ئه‌و کات و ساته‌ی ده‌مرم؛ هه‌ر تێده‌کۆشم (جیهاد)
ده‌که‌م، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها بووه ده‌جه‌نگم تا مردن هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه
ووته‌ی ئه‌بوبه‌کری صدیقه - ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- که ده‌فه‌رموێت
له‌و کاته‌ی که نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بی ههمووههڵگهڕانهوه ته‌نها
مه‌که و مه‌دینه و طایف چه‌ند شوینێکی تر نه‌بێت ده‌نا هه‌موو
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له‌وکاته فه‌رمووی( أقاتلهم وحدي حتى تقطع عنقي)
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م ووته‌ی فه‌رموو چونکه هه‌موومان یه‌ك به یه‌ك
ده‌چینه به‌ر لێپرسینه‌وه ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ین خۆمان به‌ر پرسیارین
لێی وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فرموێت(كل نفس بما كسبت رهينة ) هاروه‌ها
ده‌فه‌رموێت( ولقد جئتمونا فرادى كما خلقناكم أول مرة ) زیاتر مه‌به‌ستم
له‌وه‌یه که موسڵمان تێبگات که به ئازایه‌تی و شه‌رف مه‌ندایه‌تی هیچ
له ته‌مه‌نی که‌م ناکات وه به ترسنۆکی خۆشاردنه‌وه‌ی هیچ له ته‌مه‌نی
زیاد ناکات !!
واتا ده‌بێت بزانیت که تۆ کار بۆ کێ ده‌که‌یت ؟
ئایا بۆ ڕۆژنامه‌یه‌ك کار ده‌که‌یت؟
یان بۆ فلان و فیسار کار ده‌که‌یت؟
ئایا بۆ سه‌رۆك و مه‌لیك پاشا کار ده‌که‌یت؟
یان بۆ ناو و خۆ بردنه پێشه‌وه ؟
یان بۆ سه‌روه‌ت و سامان ؟
بێگومان ئیسلام ئه‌مانه‌ی هیچی پێ ڕه‌وا نیه، ده‌بێت ته‌نها بۆ خوای
گه‌وره و باڵا ده‌ست کار بکه‌یه‌ت، چونکه ئه‌و کارانه‌ی که ده‌کرێت
خوای گه‌وره خۆی پاداشته‌که‌ی ده‌زانێت و کاره‌کان ته‌نها بۆ خوای
گه‌وره‌یه .
جا که مرۆڤه‌کان بۆ خوای گه‌وره کار بکه‌ن ئیتر بۆچی ته‌مه‌ڵی بێزاری
مه‌ئویس بوون له سه‌رکه‌وتن، خوای گه‌وره خۆی ئاگاداره به‌سه‌ر خه‌ڵکی
یه‌وه، که‌واته ده‌بێت بڵین له‌پێناوی ئه‌م دینه گیانی خۆمان فیدا
ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر به ته‌نهایش بین.
تێگیشتنی ده‌یه‌م:-
کاره‌کان دوا مه‌خه‌ن واتا کاری ئه‌مڕو مه‌خه‌نه سبه‌ینێ، به‌ڵکو
مهیخهنه یه‌ك سه‌عاتی که، چونکه که‌س نازانێت که‌ی ده‌مرێت یان
قیامه‌ت که‌ی دێت که‌واته ده‌بێت بزانیت که تۆ ژیانت دیاری نه‌کراوه
واتا له لایه‌نی خۆته‌وه نازانی که‌ی ده‌مریت ده‌که‌واته جێ ده‌ستی
خۆت دیاری بکه یان تا قیامه‌ت نه‌هاتووه، واتا ئه‌گه‌ر شه‌و بوو
چاوه‌ڕوانی ڕۆژ مه‌که ئه‌گه‌ر به‌یانی بوو چاوه‌ڕوانی نیوه‌ڕۆ مه‌که؛
واتا به زوترین کات کاره‌کان ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین کار
ئه‌نجام بده‌ین واتا(کار کاردن بۆ ئیسلام تامردن)
که‌واته خیراکه ئه‌گه‌ر نویژه‌کانت نه‌کردوه ده‌ست نوێژ بگره‌و ئه‌گه‌ر
زه‌کاتت نه‌داوه فریاکه‌وه، به په‌له بڕۆ بۆلای هاوڕێکه‌ت یان
مافه‌کانی دایك و باوك بپاڕێزه واز له به‌رتیل و گه‌نده‌ڵی بهێنین تا
بتوانین ئه‌م ئاینه به لوتکه بگه‌ینین، مه‌به‌ستم له ڕووی
ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، به‌ڵام له‌ڕووی په‌یامه‌که خۆی پاك و بێگه‌رده و
گه‌وره‌یه تا ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌ی هیچ خێچ وخواری تێدا نیه له
لوتکه‌دایه به ڕه‌هایی ئه‌م ووتیه دووباره ده‌کینه‌وه بێ هیچ گومانێك
وه بۆته ویردی سه‌ر زمانمان .!!
جا خوشك و برای ئازیز‌و سه‌نگینم ..
ئه‌م (١٠) تێگیشتنه بۆ ئه‌وه بوو تا بزانین چۆن سه‌ر بکه‌وین یان چۆن ئاڵای ئیسلام به‌رز بکه‌ینه‌وه!!
له کۆتایدا ده‌ڵێم :-
ئه‌م خه‌وتنه یه‌كه‌م خه‌وتنی موسڵمان نیه زۆر جار خه‌وی لێکه‌وتوه به‌ڵام ههڵسانهویان ئاسته‌م نه‌بووه
زۆر جار له جه‌نگدا شکاون به‌ڵام سه‌رکه‌وتن هه‌ر نزیك بووه
زۆر جار ئه‌م ئومه‌ته بریندار بووه به‌ڵام خوای گه‌وره خۆی ساڕیژی برینی ئه‌م ئومه‌ته‌ی کردوه
له دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر( صلى الله عليه وسلم ) زۆر له خه‌ڵکی
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به ده‌یان موسه‌یله‌مه‌ی درۆزن دروست بوون که ووتیان
په‌یامان بۆ هاتووه له لایه‌ن خواوه، به‌ڵام خوای گه‌وره نه
تهیروئهبابیلی نارد نه به‌ردی باراند، به‌ڵکو پیاوانێکی دروست کرد که
سه‌ر به‌رزو ئازا‌و خاوه‌نی غیره‌ت بوون وه‌ك خالیدی کوڕی وه‌لید ده‌یان
پیاوانی وه‌ك خالید توانیان سەربکەون..
وه له قودس (٧٠٠٠٠) موسڵمانانیان سه‌ر بڕی له‌یه‌ك ڕۆژدا که له‌ساڵی
(٤٩٢)هیجری.. خوای گه‌وره تیروئهبیلی نه‌ناردو به‌ردی نه باراند..
ئه‌و کاره له ناوچه‌که‌دا هه‌ر به‌و شێوه مایه‌وه تا سه‌لاحه‌دینی
ئه‌یوبی هاتوو خاکی موسڵمانانی له خاچ دروشمە پیسانه پاك کرده‌وه، واتا
که موجاهیدان هه‌بوون هه‌رگیزاو هه‌رگیز ته‌یره‌ن ئه‌بابیل نایه‌ت.
وه هه‌موومان که‌م تا زۆر ئه‌و مێژوه ده‌زانین که ته‌تار له ناو
شاری به‌غداد له‌ماوه‌ی (٤٠) ڕۆژدا زیاد له یه‌ك ملیون خه‌ڵکی موسڵمانیان
کوشت له‌ساڵی (٦٥٦)هیجری له‌هه‌مان کاتدا نه خوای گه‌وره ته‌یره‌ن
ئه‌بابیلی نارد نه به‌ردی باراند..
ئه‌وکاره به‌و شێوه‌یه مایه‌وه تا خوای گه‌وره پیاوانێکی له
شه‌ڕێکی به‌رزو پیرۆزدا به سه‌رکردایه‌تی سه‌رکرده‌ی موسڵمانان (قطزی)
نارد تا هه‌موویانی له ناو برد له ناوچه‌ی (عین جالوت) واتا تا
موجاهیدان هه‌بێت ته‌یره‌ن ئه‌بابیل نایه‌ت تا قیامه‌ت ده‌بێت هه‌ر
موجاهیدان بمێنن.
له ساڵی (٣١٧)هیجری قارمیطهکان سوپایه‌کیان ئاماده‌کرد بۆ گرتنی
که‌عبه‌ی پیرۆز که ئه‌م قارمیطیانه بریتی بوون له کۆمه‌لێك شیعه‌ی پیس
که ته‌نانه‌ت زۆر له زانایانی کۆمه‌ڵی سونه و جه‌ماعه له ئیسلام
ده‌یانکه‌نه ده‌روه واتا کافرن سوپاکه‌یان ڕێکخست به‌ره‌و مه‌که به
سه‌رۆکایه‌تی(ئه‌بو طاهری سلێمانی جه‌نابی ) که کوشتارێکی زۆریان کرد
ته‌نانه‌ت لاشه‌ی موسڵمانیان به مزگه‌وتی که‌عبه‌وه هه‌ڵده‌واسی
ته‌نانه‌ت به‌رده ڕهشهکیان دزی و که‌له‌ی سه‌ری موسلمانانی هه‌ڵواسی
به که‌عبه‌دا هاواری کرد من خوام من دروست که‌ری هه‌موو مرۆڤایه‌تیم
کوا تهیرهنلئهبابیل بۆ نابرێت به‌رد به‌سه‌رماندا به‌ده‌نگی به‌رز
هاواری ئه‌کرد لە کەعبەدا:- ( أين الطير الأبابيل؟ أين الحجارة من سجيل؟)
خوای گه‌وره نه تیره‌ن ئه‌بابیلی نارد وه به‌ردیشی باراند به‌سه‌ریاندا
وه به‌رده ڕهشهکایان بۆ ماوه‌ی (٢٢)ساڵ دزی ، تا ساڵی (٣٣٩)هیجری
خه‌ڵکانێك حه‌جیان ده‌کرد به‌رده ڕه‌شه‌که له جی خۆیادا نه‌بوو .!
که‌واته ده‌بێت ئه‌و سونه‌ته‌ی خوای گه‌وره باش تێبگه‌ین که دیاری کردوه بۆمان (إن تنصروا الله ينصركم, ويثبت أقدامكم).
ئێستا ئێمه له سه‌رده‌می ئه‌بره‌هه‌دا ناژین به‌ڵکو سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌رو{ صلى الله عليه وسلم } سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مه.!!!
فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ
إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ جا له ئاینده دا ڕۆژێك دێت، ئه‌م
قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، ئێستاکه‌ش من خۆم و کار و باره‌کانم ده‌ده‌مه
ده‌ست خوا و پشت به خوا ده‌به‌ستم، چونکه بێگومان خوا بینایه به
به‌نده‌کانی.
بۆ ئەم باسە تەنها سودم لە دکتۆر ڕاغب سەرجانی وەرگرتوە