26/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(٪٩٠)ی هاوڵاتیانی میسر پشتگیری سیسی ده‌كه‌ن
به‌پێی راپرسیه‌ك زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی میسر ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكی داهاتوی وڵاته‌كه‌یان كه‌سێكی سه‌ربازی نه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك؛ (61%)ی میسریه‌كان داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆكی داهاتوی وڵاته‌كه‌یان مه‌ده‌نی بێت و (9%)یان داوا ده‌كه‌ن سیسی ببێته سه‌رۆكی داهاتوی میسر.
به پێی راپرسیه‌ك كه ناوه‌ندی ئیبن خه‌لدون، بۆ ئامار له وڵاتی میسر ئه‌نجامیداوه و تایبه‌ت بوه به وه‌ی كه ئایا ده‌ته‌وێت سه‌رۆكی داهاتو كێ بێت، (61%)ی هاوڵاتیانی میسر ده‌یانه‌وێت، سه‌رۆكی داهاتویان كه‌سێكی مه‌ده‌نی بێت و (30%) هاوڵاتیانیش ده‌یانه‌وێت،
ئه‌و كه‌سه‌ی له داهاتودا ده‌بێته سه‌رۆكی میسر باكگراوندێكی سه‌ربازی هه‌بێت.
هاوكات، به پێی ئه‌و راپرسیه، ته‌نها (9%)ی هاوڵاتیانی میسر ده‌یانه‌وێت عه‌بدول فه‌تاح سیسی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای میسر كه رۆڵی باڵای هه‌بو له دورخستنه‌وه‌ی مورسی سه‌رۆكی پێشوی وڵات، به‌بێ هه‌ڵبژاردن و راسته‌و خۆ، ببێت به سه‌رۆكی داهاتوی میسر