26/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سـێ نیگا
سـێ نیگا
نیگای یه‌كه‌م:
-گریان-
قه‌صیده‌یه‌ك
له‌دیوانی شاعیرێكدا خۆی ڕاپسكان
هاته ده‌رێ و
چه‌ند دڵۆپێ فرمێسكی سوور
له چاوه‌كانیدا تكان
له‌ناكاوا هاواری كرد
من له‌م دونیا ئازاده‌دا
دیل كراوم
له‌هه‌ڕاج خانه‌ی باوه‌ڕدا
بۆ له‌تێ نان
فرۆشراوم.
نیگای دووه‌م:
-كۆتایی-
با پیره‌یه‌ك نه‌رم نه‌رم
خۆی دابوو به‌سه‌ر عاساكهی
ژێر ده‌ستیدا وه‌ك شۆڕه‌بی
هه‌ڵ دهلهرزیو
په‌یتا په‌یتا
هه‌ر ده‌گریا
-بۆده‌م و چاوم ناگریم چرچ بووه
-بۆ سه‌رو ڕیشم ناگریم سپی بووه
-بۆ قه‌دو باڵام ناگریم كه چه‌ماوه
-به‌ڵكو بۆ ته‌مه‌نم ئه‌گریم كه نه‌یماوه!!!
نیگای سێیه‌م:
-مردن-
ڕۆژێك بینیم ئه‌رخه‌وانێ
دۆش داماوه‌و
بۆ كێلی قه‌برێ
ده‌ڕوانێ
تومه‌س بیری ده‌كرده‌وه
كه ڕۆژێ دێ
ئه‌ویش بمرێ‌و
ئه‌و قه‌دو باڵایه
دانێ.