27/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری: له‌بری ده‌بابه، ده‌به ئاومان برده په‌رله‌مان
عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان رایگه‌یاند شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له‌بری ده‌بابه ده‌به‌ی ئاویان بردووه‌ته په‌رله‌مان.
له‌وه‌ڵامی قسه‌یه‌كی ئاری هه‌رسین كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان كه رایگه‌یاندبوو هه‌ركه‌س له‌په‌رله‌مان ده‌به‌ی ئاومان تێبگرێت، به‌هه‌مان شێوه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه، عه‌بدوڵڵای مه‌لا نوری په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕان وتی "ئێمە وەکو گۆڕان لە سۆنگەی باوەڕبونمان بە دیموکراسی و رۆڵی دامەزراوەی مەدەنی و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی و پارستنی ئاسایشی نیشتیمانی، دەمانەوێ لە بری پەنا بردن بۆ تیرۆرکردنی رکابەر و رۆشنبیر‌و رۆژنامەنوسان، لە بری پەنابردن بۆ خیانەتی نیشتیمانی و پەلکێشکردنی سوپای داگیرکەران بۆ سەر خاکی کوردستان، لە بری سوتاندنی بارەگای حزبەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن، لە بری کوشتنی خۆپیشاندەران، دەمانەوێ کێشەو ململانێکان و شەڕی شەقام لە ناو هۆڵی پەرلەماندا بکرێت و یەکلایی بکرێتەوە".
ناوبراو ده‌شڵێت "ئێمە دەمانەوێت چیتر دەبابە نەبرێتە ناو پەرلەمان بەڵکو دەبە ئاو جێگەی بگرێتەوە، ئەمە بەشێکی گەورەیە لە ستراتیج و بەرنامەو پەیامی گۆڕان".
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "کەواتە ئێمە وەکو گۆڕان ئەگەر لە چوار ساڵی رابردودا لە پێگەی ئۆپۆزسیۆنبونمانەوە توانیبێتمان وا لە پارتی بکەین لە داهاتودا خیانەت و هەڵەکانی رابردوو دوبارە نەکەنەوە ئەمە گەورەترین دەستکەوتە بۆ گۆڕان و شانازی پێوە دەکەین".
د.ع