ئەو چاکەیەی لە هەموو چاکەیەک زیاتر تاوان ئەسڕێتەوە!
27/09/2013 نوسەر: bzavpress

ئەو چاکەیەی لە هەموو چاکەیەک زیاتر تاوان ئەسڕێتەوە!



خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ] هود 114 واتە: (بە تەئکید چاکەکان خراپەکان لا ئەبەن). ئەوەتان بیر ئەخەمەوە کە گەورەترین چاکەو چاکترین شت ببێتە هۆی لێخۆشبوونی خوا ووتنی وشەی تەوحیدە (لا اله الا الله) بە ڕاستگۆیی و بە مەرجەکانیەوە بەوەی نەک هەر بەزمان بیڵێین بەڵکو کاری پێ بکەین و دوور کەوینەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە ئەو وشەیە هەڵدەوەشێننەوەو لە هەموو جۆرەکانی شەریک دانان خۆمان بپارێزین، ئەگەر وا بویت ئەوکاتە بزانە خاوەنی گەورەترین چاکەی، (عن أبي ذر رضي الله عنه قال قلت يا رسول الله أوصني قال إذا عملت سيئة فأتبعها حسنة تمحها قال قلت يا رسول الله أمن الحسنات لا إله إلا الله قال هي أفضل الحسنات) سلسلة الاحاديث الصحيحة 1373 واتە: (لە ابو ذر رضي الله عنه هاتووە فەرمووی: ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا -صلى الله علیه وعلى اله وسلم- وەسیەتم بکە-ئامۆژگاریم بکە- فەرمووی: ئەگەر تاوانێکت کرد چاکەی لەدوای بکە کە بیسڕێتەوە ووتی: ووتم: ئەی پێغەمبەری خوا ئایا لا اله الا الله لە چاکەکانە؟ فەرمووی: لا اله الا الله لە گەورەترین و چاکترینی چاکەکانە). یانی ووتنی -لا اله الا الله- لە هەموو شتێک زیاتر تاوان ئەسڕێتەوە!

وە ئەنەسی کوڕی مالیک رضي الله عنه فەرمویەتی : ( سَمِعْت رَسُولَ اللَّهِ صلى الله عليه وعلى اله وسلم يَقُولُ: قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: "يَا ابْنَ آدَمَ! إِنَّكَ مَا دَعَوْتنِي وَرَجَوْتنِي غَفَرْتُ لَك عَلَى مَا كَانَ مِنْك وَلَا أُبَالِي، يَا ابْنَ آدَمَ! لَوْ بَلَغَتْ ذُنُوبُك عَنَانَ السَّمَاءِ ثُمَّ اسْتَغْفَرْتنِي غَفَرْتُ لَك، يَا ابْنَ آدَمَ! إنَّك لَوْ أتَيْتنِي بِقُرَابِ الْأَرْضِ خَطَايَا ثُمَّ لَقِيتنِي لَا تُشْرِكُ بِي شَيْئًا لَأَتَيْتُك بِقُرَابِهَا مَغْفِرَةً" .) سلسلة الاحاديث الصحيحة127 واتە : ( لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە خوا لێی ڕازی بێ ئەفەرموێ : گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەیفەرموو : خوای بەرز فەرمویەتی : ئەی نەوەی ئادەم تۆ تا داوام لێ بکەیت و تکام لێ بکەی لێت خۆش ئەبم لە هەرشتێ کە تۆ کردبێتت وە بەزۆری نازانم لەوەی هەر چەندی تاوانت زۆر بێ لێت خۆش بم ، ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر تاوەنەکانت بگاتە هەوری ئاسمان پاشان داوای لێخۆش بوونم لێ بکەی لێت خۆش ئەبم ، ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر تۆ بە قەد پڕ بە زەوی تاوان بێنی لە گەڵ خۆت پاشان بگەیتەوە بە من هیچ هاوبەشێکت بۆ من دانەنابێ ئەوە منیش بە قەد پڕ بە زەوی لێخۆش بوونت پێ ئەبەخشم ) .

بەڵام کەسێک هاوبەش بۆ خوا بڕیار بدات ئەوە بە هیچ شێوەیەک خوای بەرز لێی خۆش نابێت! خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّ اللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَنْ يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ يَشَاءُ] النساء 48 واتە : (خوا لە کەسێک خۆش نابێ هاوبەشی بۆ دابنێ وە لەهەر تاوانێکی تر کە نەگا بە شیرک خۆش ئەبێ لە کەسێک کە ویستی لە سەربێ) . وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [إِنَّهُ ُ مَنْ يُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَيْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّارُ] المائدة 72 واتە : (هەرکەسێک هاوبەش بۆ خوا دابنێ ئەوا خوا بەهەشتی لەسەر حەرام کردوە وە شوێنەکەی بۆی ئەگەڕێتەوە ئاگرە) .

هاوبەش دانان بۆخوا ئەوەیە کە شتێک مافی خوایەو تەنها شایانی ئەوە -وەک دوعا کردن و نوێژو نەزرو ئاژەڵ سەربڕین و هەموو جۆرەکانی تری عیبادەت- تۆ بۆ غەیری خوا ئەنجامی بدەی بەدڵ یان بەزمان یان بەکردەوە ، جا بۆ هەر کەسێک بێ لەغەیری خوا بۆ فریشتەکان یان پێغەمبەران علیهم الصلاة والسلام یان پیاوچاکان یان سەرۆک حیزب و سەرۆکی وڵات یان مانگ یان ڕۆژ یان ئەستێرەکان و هەر دروستکراوێک . زۆر کەس خۆی بە موسڵمان ئەزانێ بەڵام دوعا لە غەیری خوا ئەکات ئەوە با بشڵێ موسڵمانم هەر موشریکە! وە زۆر کەس خۆی بە موسڵمان ئەزانێ کەسێکی ئەوەندە خۆش ئەوێ ئەیهێنێتە ڕیزی خوا ئەوە با خۆشی بە موسڵمان بزانێ هەر موشریکە! ئەوها ئەو کەسەی هەر جۆرێکی عیبادەت بۆ غەیری خوای بەرز ئەنجام بدات ئەوە موشریک و کافرە ئەگەریش بە زمان بڵێ موسڵمانم لێی قبوڵ ناکرێ! وە ئەوانەی مافی حەڵاڵ کردن وحەرام کردن ئەدەن بە غەیری خوای بەرز بە سەرۆک عەشیرەت و شێخ و مامۆستاو سەرۆک وڵات وحیزب و ئەندام پەرلەمان و هەرکەسێکی تر بەوە کافر ئەبن وشەریکیان بۆ خوا بڕیار داوە!