27/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
چەند تابلۆیەك لە مێژووی کتێبخانەکانی و زانستەکانی ووڵاتی ئیسلامی
- کتێبخانەی قاهیرە
لە بەشی مێژوویی کتێبخانەکاندا باسی هەندێك لە مێژوی کتێبخانەی شاری بەغدادم کرد کە یەکەم کتێبخانەی گەورەی دوونیا بوو تا کۆتایی سەدەکانی ١٨ زاینی دووه‌م كتێبخانه‌ی گه‌وره له جیهاندا كتێبخانه‌ی (دار العلم)ه كه‌له
قاهیره بووه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌مه‌شتان بۆ وێنا بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی
ببێت به تابلۆیه‌ك له‌به‌ر چاوتاندا ، بێگومان وێنه و تابلۆ جیاوازیان
هه‌یه ، تابلۆ واته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی شتێك كه په‌یوه‌ندی به‌فكره‌وه
هه‌بیت،كه‌په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌سه‌ر جوانی ژیانه‌وه ،كه‌خه‌ڵك بجوڵێنێت
فه‌لسه‌فه‌ی سروشتیان تێدا ده‌ربخات(هیمانیتیزم)، به‌ڵام وێنه شتێكه ده‌قاو
ده‌ق ده‌یبینیت، تابلۆی ئه‌م كتێبخانه‌یه پێكهاتووه له چل به‌ش، هه‌ر
به‌شێك له‌ناو ئەم چل به‌ش جیا كراوه‌ته‌وه به‌شێكی فیقه بوه به‌شێكی
مێژوو بووه به‌شێكی تر زانستی فیزیا بووه به‌شێكی تر زانستی پزیشكی
بووه به‌شێك هه‌نده‌سه بووه ، هه‌ر به‌شێك له‌ناو ئه‌م چل به‌شەدا
هه‌ژده‌هه‌زار كتێبی تێدا بووه.. واته ئه‌گه‌ر كۆی بكه‌یته‌وه زیاد له
حه‌وت سه‌د هه‌زار كتێب ده‌كات، ئه‌مه شتێكی زۆر گرنگە بۆ ئێمه
ئه‌و مێژووه‌ی خۆمانمان ئاوا له بیر كردووه راسته ئێستا به
عیزه‌ته‌وه باسی ئه‌كه‌ین سه‌رمان پیی به‌رزه، به‌ڵام ئایا له دوای ئەم نوسینە کارمان چییه چی ده‌كه‌ین ئه‌مه جەوهەری باسەکەی منە
،چونكه ئه‌مه ئاوردانەوەێكه بۆ تۆی خوێنەر پاشان وورەدانێكیشه به تۆ بۆ
ئیش كردن بۆ ئەم ئیسلامە .
- کتێبخانەی قورتوبە
ئەم كتێبخانه‌ی له‌هه‌موو جیهاندا دووەم بووە دوای بەغداد..كتێبخانه‌ی قورتوبه‌یه پێنج سه‌د
هه‌زار كتێبی تێدا بووه بێجگه ئه‌وه‌ی له شاری قورتوبه كتێبخانه‌ی
تری تێدا بووه هاوشێوه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌مه‌وی بێجگه له‌وه‌ی كه
خه‌لیفه‌كان كتێبخانه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه ، ئه‌گه‌ر له به‌غداد دا
هه‌ر موسوڵمانێك كتێبێكی ته‌رجومه بكردایه واته هه‌ر زمانێكی تر
بێت یۆنانی یان فارسی یان هیندی یان چینی ته‌رجومه‌ی بكردایه بۆ
عه‌ره‌بی ئەوا مهئمون كه یه‌كێك بووه له‌و خه‌لیفانه كتێبه‌كه‌ی
ده‌كێشا به‌قه‌ده‌ر قورسایی كتێبه‌كه ئاڵتونی دەبەخشی به‌و كه‌سه‌ی كه
ته‌رجومه‌ی ده‌كرد ، لە قورتوبە زیاتر بخشراوتە ئەوە کەسانەی کە تەرجومەی کتێبی زمانەکانی تریان کردوە..ئێستا ئه‌مانه‌ی كه خۆیان
بائەدەن وشانازی به فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك و سوقرات و ئه‌رستۆ وه هه‌روه‌ها
به‌م فه‌یله‌سوفانه‌ی كه چوار سه‌د ساڵ له پێش له دایكبونی عیسا (عله
السلام) ژیانیان بردۆته سه‌ر كێ ئه‌م فەلسەفانەی بۆ ئه‌وان زیندوو
كردۆته‌وه ؟؟
بێگومان زانایانی ئیسلام و نووسه‌رانی ئەم ئیسلامە توانیان
ئه‌م زانسته زیندوو بكه‌نه‌وه كه هه‌موو ئه‌وروپاش هه‌ستی پێ بكات ،
بێگومان مه‌درسه دروست بوو بوو له عیراقدا مه‌دره‌سه‌ی كوفه هه‌روه‌ها
مه‌دره‌سه‌ی مه‌دینه وه هه‌روه‌ها مه‌دره‌سه‌ی ئاهلی ره‌ی پێی
ده‌وترا له‌گه‌ڵ مه‌دره‌سه‌ی حدیسدا و ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندییان
به‌سه‌ر تدوینی زانست و مەعریفەوە هەبوو ، تا ئێستایش ئه‌م
مه‌دره‌سانه بوونیان هه‌یه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جیهانی رۆژئاوا
وجیهانی ئیسلامیەوە هه‌یه
بێگومان كتێبخانه‌ی قورتوبه كاتێك كه قوتییه مه‌سیحیەکان هێرش
دێنه سەر قورتوبه‌وه داگیری ده‌كه‌ن،پاپایه‌ك به‌ناوی "كامبیس" له
یه‌ك ڕۆژدا هه‌شتا هه‌زار كتێبی موسوڵمانان له مه‌یدانی قورتوبه‌دا
ده‌سوتێنن.
- کتێبخانەی تەربلوس
کتێبخانەی ته‌رابلوس له لوبنان، ئه‌و كاته‌ی كه خاچدروشمەکان داگیری دەکەن ، له‌و کاته‌دا كه دێنه ناوه‌وه ٣
ملیۆن كتێبی موسوڵمانان ده‌سوتێنن له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا، ئه‌وان
فیكریان بۆ ئێمه چۆنه ئه‌زانن ئه‌گه‌ر ئێمه زانست زانیاریمان هه‌بێت
سه‌رده‌كه‌وین ، هەمیشە به زانست به‌رز ده‌بینه‌وه ، بناغه‌ی دروستبوونی ئه‌م
ئوممه‌ته به زانسته ، ئەوەی کە ئاماژەم پێدا كتیبخانه گشتیه‌كان بوو ،
پاشاان وه‌رن بۆ كتێبخانه تایبه‌تییه‌كان ..
- کتێبخانەی تایبەتی ئەبو فەزڵی ئەبی حامید
ئه‌م پیاوه كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له شارێكه‌وه بۆ شارێكی تر
بڕۆشتایه یان له جێگایه‌كه‌وه بۆ جێگایه‌كی تر بڕۆشتایه ده‌بوایه
به سه‌د حوشتر بۆیان بار بكردایه و ئه‌گه‌ر سه‌یری ماڵی هه‌ندێكمان
بكه‌ین هه‌ر كتێبی تیدا نییه ، یان زۆر جار ده‌چیته ماڵی
كه‌سێكه‌وه داوای قه‌ڵه‌مێك ده‌كه‌یت قه‌له‌می تێدا نییه و
كتێبحانه‌ی!.
-کتێبخانەی تایبەتی صاحبی كوڕی عباد
صاحبی كوڕی عباد بزانن": دیۆد جۆران" چۆن باسی كتێبخانه‌كه‌ی صاحبی
كوڕی عباد ده‌كات وده‌ڵێت :كتێبخانه‌ی صاحبی كوری عباد له سەدەی چواری
هیجریدا یه‌قه‌ده‌ر هه‌موو ئه‌وروپا و رۆژئاوا و به‌ئەندازەی كتێبخانه‌كه‌ی ئه‌م
پیاوه كتێبیان نه‌بووه ، چه‌ندمان بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه پڕۆژه‌ی
كتێبخانه‌یه‌ك له ماڵه‌كه‌ماندا هه‌بێت، پیش ئه‌وه‌ی كه‌سێك ژن بهێنێت
بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه ژوورێكی نوستنی باشم هه‌بێت یان مه‌تبه‌خێكی جوان
بكڕم وه هه‌روه‌ها..یان تاقمێ قه‌نه‌فه‌ی چه‌رم وه ته‌له‌فزیۆنێكی شاشهپلازما..هتد ،چه‌ندێك بیرتان له‌وه كردۆته‌وه ئه‌وه‌نده بیرتان له
دروستكردنی كتێبخانه‌یه‌ك كردبێته‌وه ، ئه‌گه‌ر ماڵێك هه‌زار كتێبی تێدا
نه بێت ئه‌و ماڵه مردووه ،هه‌زار كتێبیش هێشتا كه‌میشه ،ماڵی
موسوڵمان عه‌یبه له هه‌زار كتێب كه‌متری تێدا بێت یان هه‌ر كتێبخانه‌ی
تێدا نه‌بێت دیسانه‌وه ده‌یڵێمه‌وه بۆ ئوممەتی "إقرا" كتێبخانیه تێدا
نه‌بێت یان هه‌ر كتێبخانه‌یه‌كی خنجیله‌ش دروست نه‌كات ،ئه‌و
پێغه‌مبه‌ره‌نازداره (علیه الصلاة والسلام) فێری ئه‌وه‌ی كردوین كه
یه‌كه‌م كلیلی كردنه‌وه‌ی قورئاهكهمان به اقراە ئه‌ی كه تۆ
ئوممه‌تی بخوێنه‌ی چی ده‌خوێنیته‌وه له ماڵه‌وه یان
به خواردن یان خه‌ریكی كارێكی بێسودی یان هه‌رده‌م خه‌ریكی ماڵەكه‌ی
كه تهپو تۆز ده‌چێته سه‌ر شته‌كانت.. چونكه ئه‌وه‌ندە کەخاوەنی وورداواڵەی ئەوندە
كتێبی تێدا نییه ،به‌ڵام كهكتێبهكان ته‌پوتۆزی ده‌چێته سه‌ر هه‌ر
جوانه،ئه‌و كاته‌ش كه كتێبه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه هه‌ر جوانه ،ئه‌و كاته‌ی
كه لێت توڕه ده‌بن ده‌ڵێن كتێبه‌كان كۆكه‌ره‌وه و گریمان خواردووه
به‌ده‌ست كتێبه‌كانته‌وه جێگامان نییه هه‌ر دڵم پێی خۆشه ، ئه‌و
كاته‌ی كه كتێێك دەكڕم وا ده‌زانم ژنێكم هێناوه ئه‌وه‌نده كتێب خۆشه
، ئه‌و كاته‌ی كه بێتاقه‌تم و خه‌وم نایه ده‌چم كتێبه‌كه ئه‌كه‌مه‌وه
باشترین هاوڕێمه ، ئه‌و كاته‌ی كه زانستم پێ نییه له شتێك‌دا ده‌بێته
باوك وبراو كهسو كار زانستم ده‌داتێ ..
ژن هێنان زۆر خۆشه ئه‌وه
گومانی تێدا نییه بۆیه ئه‌و قسه‌یه‌ش ئه‌كه‌مه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و
كه‌سه‌ی كه هاوسەری پێكدێنێت تام و چێژی یه‌كه‌م شه‌و ودووه‌م شه‌وی زۆر
خۆشه تاكو مانگێك دوای ئه‌وه ئاسایی ده‌بێته‌وه ، من كه كتیبێك
ده‌كڕم وا ده‌زانم ژنێكم هێناوه ..
نمونەی ئیمامی زه‌هه‌بی مان هەیە كه یه‌كێكه له ئیمامه به‌ڕێزه‌كاننی ئیسلام ،دوو
سه‌د كتێبی نوسیوه ئه‌م پیاوه یه‌كێك له كتێبه‌كانی په‌نجاو سێ
مجه‌له‌ده ،یه‌كێك له كتێبه‌كانی تری كه نوسیویه‌تی به ناوی سر اعلام
النبلا‌ء زیاد له ١٨ مجه‌له‌ده ، دوو سه‌د كتێبی ئاواهای نوسیوه ،ئه‌وه
مێژووه‌كه‌مانه ئه‌وه شارستانیه‌تی ئیسلامه ئه‌وه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن
كه حه‌قه شانازییان پێوه بكه‌ین ..
نازانم له‌م ڕۆژه‌دا شانازی به
كێوه ده‌كه‌ین به فلان بەرپرس و یان فسار خه‌ڵك ، یه‌كێكی تر له‌و
زانایانه ئیمامی طەبریە یه‌كێكه له‌و زانا به‌ڕێزانه‌ی كه ئه‌م پیاوه
یه‌كه‌م تدوینی عقیده ئه‌م پیاوه كردوویه‌تی دوای ئه‌وه یه‌كه‌م كتێبی
ته‌فسیر له جیهانی ئسلامیدا هه‌ر ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه كردوویه‌تی
(تفسیری طبري) ,وە موحه‌ديس بووه كتێبێكی نوسیوه حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری
كۆكردۆته‌وه ، یه‌كه‌م كه‌س بووه كه مێژووی نوسیوه‌ته‌وه به‌ناوی
ته‌ئریخی ئوممه‌م ته‌ئریخی طبري پێ ده‌وترێت ، ئه‌م پیاوه له‌زانستی
عروزدا زۆر شاره‌زایی هه‌بووه كه‌س نه‌یتوانیوه مناقه‌شه‌ی بكات،زانستی
عروز زانستێکە باس لەوە دەکات چۆن بتوانیت وه‌زن وقافیه‌ی شیعر داڕێژرێت كه قورسترین
زانستە هیچ كه‌سێك له‌م ڕۆژه‌دا ناتوانێت ئەو زانستە بخوێنێت ئه‌و پیاوه
مناقه‌شه‌ی له‌سه‌ر كردووه..
زانایه‌كی تر كه ئیمامی شافیعییه كه
به هه‌تیووی گه‌وره بووه ئه‌و ئیمامه شافیعییه‌ی لێ ده‌رچووه ،دایكی
ئه‌وه‌نده فه‌قیر بوون كه چونه‌ته سه‌ر دائره‌ی مه‌عاریف كه شوێنی
تعلیمی خه‌لافه‌تی عه‌باسی كه وره‌قه‌ی كۆنیان فڕێداوه وه‌ره‌قه‌ی
عه‌ماره‌پۆ بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره‌ی پێ نه‌بووه دایكی كتێب بۆ
ئیمامی شافیعی بكڕێت واته ئیمامی شافیعی به منداڵی له‌سه‌ر ئەو
وه‌ره‌قه كۆنانه شتی نوسیوه ئه‌و پیاوه‌ی لێ ده‌رچووه یه‌كه‌م كه‌سه
كه كتێبێكی نوسیوه به‌ناوی رساله كه باس له ئوسوڵی فیقه ده‌كات..
یان
ئیمامی بوخاری باوكی نه‌بووه بێگومان باوكیشی پیاوێكی زانا بووه
،وه خۆیشی كوێر بووه به كوێری هه‌موو قورئانی له‌به‌ركردووه ،شه‌وێك
دایكی ده‌پاڕێته‌وه چونكه ڕاستگۆ بوون و بەزانست پێگه‌یشتوون و ڕاستگۆ
بوون لەگەڵ خوایشدا ..ده‌ڵێت: خوایه چاوی كوڕه‌كه‌م چاك بێته‌وه بۆ به‌یانی چاوی چاك
ئه‌بێته‌وه ،ئه‌وانه پێشه‌نگی ئێوه‌ن ئه‌وانه زانای ئێوه‌ن ئه‌وانه‌ن
كه ئه‌م دینه‌یان به ئێوه گه‌یاندووه زانایانی تریش له‌سه‌ر ده‌ستی
ئه‌واندا پێگه‌یشتووه.
ئیمامی ئوقەیلی ئیستایش یەکەم کەسە لە هەموو دونیادا کەس نیتوانیوە وەك ئەو بنوسێت، خاوەنی کتێبێکە ٨٠٠ بەرگە بەداخەوە لە ووڵاتی موسڵمانان دەست ناکەوێت ئێستا لە یەکێك لە مۆزەخانەکانی ئەڵمانیەدا..
ئیمامی غەزالی خاوەنی ٦٠٠ کتێبە و ٢٠٠ کتێبی بەدەست و بەپنجەی خۆی نوسیویەتیو ٢٠٠ ی تری قوتابیەکانی ، ٢٠٠ یشی وون بووە.
هۆکاری دروست بوونی ئەم زانا‌و لێهاتوەنە هەموو پەیوەندی هەبووە بەسەر سیستەمە ئیسلامیەکەوە کە ئەم کارانەی فەرهەم هێناوە..
تەنها نمونەیەك وەردەگرم بە خێرایی باسی دەکەم
له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌باسی یه‌وه ده‌ستپێ ده‌كه‌ین كه ٥٢٤ ساڵ حوكمڕانی كردوه واته له(١٣٢تا ٦٥٦ه).
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌راوردێك له نێوانی ساڵه‌كاندا
بكه‌ن با به‌راورده‌كه له( ٦٥٦ه) كه یه‌كسانه به ١٢٥٨ی زایینی پێش
ئه‌وه‌ی بچمه ناو بابه‌ته‌كه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له سه‌رده‌می خۆیدا
هه‌رگیز به ناوی ووڵات و خاكه‌وه ناو نه‌نراوه تا ده‌مارگیری فه‌رهه‌نگ و
نه‌ته‌وایه‌تی لای موسڵمانان دروست ببێ هه‌میشه نه‌ته‌وه‌ی موسڵمان
باوبوه فه‌رهه‌نگی ئیسلامی له ووڵاتانی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م دا وه‌ك یه‌ك
سه‌یر كراوه بۆیه زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش هه‌ر به‌ناوی خه‌لیفه‌كان
ناونراوه یەمانە وە نه‌بێ بێ كه‌م و كورتی
بوبێتن، به‌ڵام له چاو ڕۆژئاوادا سفر به سه‌د ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت.
به گشتی خه‌لافه‌تی عه‌باسی به‌سێ قۆناغدا تێ په‌ڕیوه بۆیه ساڵه‌كان
ئاشكرا ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می ئه‌و وه‌خته‌ی ڕۆژئاوا دیار بێت كه
ئه‌وان له چ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كدا بوون و سه‌رده‌می عه‌باسی ئیسلامی له چ
سه‌رده‌مێكی زێڕیندا بوه.
١ . سه‌رده‌می یه‌كه‌می عه‌باسی له ساڵی( ١٣٢-٢٣٢ ه) بووه.
٢. سه‌رده‌می دووه‌می عه‌باسی له ساڵی( ٢٣٢-٥٩٠ه) بووه.
٣. سه‌رده‌می سێیه‌می عه‌باسی له ساڵی (٥٩٠-٦٥٦ ه) بووه.
سیما تایبه‌تیه‌كانی بریتی بوون له‌مانه
- ڕابوونی ڕۆشنبیری به تایبه‌تی له سه‌رده‌می یه‌كه‌می عه‌باسیدا
بووه, به‌ڵام زانستێكی تریان كه له نێوه‌ندی سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا
بووه كه بریتی بووه له ڕابوونی زانستی ڕاسته‌قینه له سێ لایه‌نه‌وه
ا- بزاڤی پۆلێن كردن (الحرکة التصنیف)
ب- داڕشتنی سیسته‌می ئیسلامی (تنظیم العلوم الاسلامیة)
ج- گۆڕین له زمانه‌كانی تره‌وه (حرکة الترجمة من اللغات الاجنبیة)
وه‌ك (یۆنانی, ڕۆمانی, سریانی وه فارسی)
ا- بزاڤی پۆلێن كردن
بۆ شی كردنه‌وه‌ی پۆلێن چه‌ند نمونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه
- به‌ناو بانگترین مه‌صنف له‌و سه‌رده‌مه‌دا مالیك بووه كه (موطآ) داناوه.
- إبن اسحاق سیره‌ی نوسیوه.
-ابو حنیفه فیقهی رڕی داناوه.
- ابو جعفر المنصور ناسراو بووه به ئاراسته كردنی زانایان به‌ره‌و
زانسته نوێكان و هاوكاری كردنی له كاروانی زانستی و ئه‌ده‌بیه
جیهانیه‌كاندا.
- له‌م قۆناغه‌دا زانسته‌كان له ته‌لقینه‌وه ( شفوی) چوونه‌ته قۆناغی نوسین و تدوین و هاوسه‌نگی له كتێب و فه‌رهه‌نگه‌كاندا.
- داڕشتنی سیستمی ئیسلامی
- له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانستی ته‌فسیری قورئان (علوم تفسیر) له دایك
بووه وه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا له زانستی حدیپ (علوم الحدیث) جیا
كراوه‌ته‌وه.
- چوار ئیمامه گه‌وره‌كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ژیاون واته كۆڵه‌كه‌و پایه‌ی ئێستاشمانن له ڕووی زانسته شه‌رعیه‌كانه‌وه.
١. ابو حنیفه ( ١٥٠) کۆچی ژیاوه.
٢. مالك ( ١٧٩)کۆچی ژیاوه.
٣. شافعی (٢٠٤)کۆچی ژیاوه.
٤. احمد (٢٤١)کۆچی ژیاوه.
- دوو قوتابخانه‌ی گه‌وره‌ی زانست دروست بوون.
١. أهل الرأی له عێراق
٢.أهل الحدیث له مەدینه
- زانستی زمان و نحو فراوان بوه دوو ئه‌كادیمی گه‌وره سه‌ری هه‌ڵداوه.
١. قوتابخانه‌ی بەسره
٢. قوتابخانه‌ی كوفه
زانایانی زمانه‌وانی له به‌سره بریتی بوون له‌م زانایانه كه زۆر ناسراو بوون
١. عیسی ابن عمران الثقفی(١٤٩)
کۆچی
٢. ابو عمر بن العلاء (١٥٤)
کۆچی
٣. الخلیل بن احمد (١٧٥)
کۆچی
٤. سیبویه (١٨٠)
کۆچی
٥. یونس بن حبیب (١٨٢)
کۆچی
زاناكانی كوفه بریتی بوون له
١. ابو جعفر الرءواسی
٢. الکسائی
٣. الفراء
ئه‌م زانایانە ئاماژه‌یان له ٢٨٠کۆچیدا بۆ كراوه
- زانستی مێژووی به جیا بوونه‌وه‌ی له عیلمی تفسیرو عیلمی حدیث وه له سیره نوسینیش مێژوو سه‌ربه‌ست بوه.
محمد بن إسحاق (١٥٢کۆچی ) دا سیره ی نوسیوه
ابن هشام له (٢١٨کۆچی ) دا كورتی كردۆته‌وه
مێژوو نوسی به‌ناوبانگ محمد ابن سعد (٢٣٠کۆچی ) په‌یدا بوه‌و به (كاتب الواقدی) ناوی ده‌ركردوه
(الطبقات الكبري) داناوه كه بریتی بوه له هه‌شت به‌رگ.
به‌شی كۆتایی سه‌رده‌می عه‌باسی ئه‌ویش سه‌رده‌مێكی گرنگ بوه بریتی بوه له
- بزاڤی گۆڕین (ترجمة)
- ابو جعفر المنصور له ساڵی ١٤٥کۆچی بناغه‌ی پایته‌ختی به‌غدای داناوه
وه زۆرینه‌ی زاناكانی له‌وێ كۆ كردۆته‌وه بۆ هاندانیان بۆ كاری
زمانه‌وانی.
- ئه‌و زانایانه‌ی كه ته‌رجومه‌یان كردوه ئه‌مانه بوون
١. ابن المفقع كه كتێبی (كلیله و دمنه) ی له ٧٥٧ ز ترجمه كردوه.
٢. دكتۆری نسگوریه‌كان (گورگیس بن بختیشوع) له ساڵی ٧٧١ ز ژیاوه.
٣. بختیشوع بن گورگیس ٨٠١ ز وه جبریل قوتابی بختیشوع بن گورگیس بوه له ساڵی ٨٠٩ز
كه خه‌ریكی كاری وه‌رگێڕان بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ زمانی عه‌ره‌بی و به پێچه‌وانه‌وه بۆ زمانه‌كانی تریش.
٤. حجاج بن يوسف بن مطر(٧٨٦- ٨٦٣ز) به ناوبانگترین وه‌رگێڕی ئه‌و سه‌رده‌مه بوه.
- له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا جێگا ده‌ستی خۆیان دیاری كرد له جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا.
- ئه‌وان ئه‌و كتێب و سه‌رچاوانه‌یان زیندوكرده‌وه كه له چاخه تاریكه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا
(عصر الظلام) ی ئه‌وروپادا وون بوون.
- له عه‌ره‌بیشه‌وه بۆ زمانه لاتینیه‌كان ترجمه هه‌بوه وه كاری كردۆته سه‌ر ڕابوونی ئه‌وروپا
(عصر النهظة) واته ڕێنه‌سانس.
- له سه‌رده‌می عه‌باسیدا (بیت الحكمه) دامه‌زرا وه‌ك كۆمه‌ڵێكی
زانستی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانسته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه. له سه‌رده‌می مڕمون
و كوڕه‌كانی دا زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه چوون, وه كاری ئه‌و كۆمیته‌یه
یان ئه‌و ڕێكخراوه بریتی بوه له
ا- وه‌رگێڕان (ترجمة)
ب- ئه‌رشیفی كتێبه‌كان واتا هه‌ڵگرتنی كتێبه‌كان
ج- به‌رگ تێگرتنیان
د- ته‌فسیری ئاشكرای جازیبه‌تیان تیا كرد واته تاقیگایه‌كیش بوو
ه- هێڵی پانی و درێژی زه‌ویان دیاری كرد له‌و تاقیگایه‌دا
ئه‌مه مشتێكه له خه‌روارێك له سه‌رده‌می عه‌باسیه‌كاندا وه له
سه‌رده‌می ئه‌مه‌ویه‌كانیشدا خاوه‌نی داهێنانی بێ‌شومار بوون, ته‌نها تیشكێكی
بچوك ده‌خه‌مه سه‌ر ..كه له ساڵی ٤٠ی کۆچی تا ساڵی ١٣٢ کۆچی بووه, وه
ناوی ئه‌م خه‌لافه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (بنی ئومیه) كه له
قوڕه‌یشیه‌كان بوون.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا پزیشكی باو بووه یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ش له سه‌رده‌می ئەمەوی (مقریزی) دروستكراوه.
(خالید كوڕی زید كوڕی معاویه كوڕی ابوسفیان) خۆی ته‌رخان كردوه بۆ
زانستی پزیشكی وه بۆ یه‌كه‌م جار له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌رگێڕان كرا له
زانستی پزیشكیدا وه زۆر گرنگی درابوو به زانستی كیمیا‌و گه‌ردون و
ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت, وه له به‌ناو بانگترین پزیشك و زاناكانی ئه‌و
سه‌رده‌مه بریتی بوون له
١. ابن زهر ابو العلاء
٢. ابو مروان عبدالملك بن زهر
٣. ابو القاسم الزهراوی
٤. ابن واحد الاندلسی
٥. ابن رشد
٦. ابن البيطار
و زۆر كاری تریش كراوه كه جێگای سه‌رسوڕمانه كه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك
ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی به خۆیه‌وه نه‌دیبوو له سه‌رده‌می هیچ
ئایدۆلۆژیایه‌كدا.
ته‌نها لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه
موسڵمانان جێگایه‌كیان ده‌گرت هه‌میشه ده‌ستی ئاوه‌دانی موسڵمانانی پێوه
دیار بوو.
بۆ نمونه ده‌وڵه‌تی ئەندەلوسدا كه له ساڵی ٩٢کۆچی -٨٩٧کۆچی به ده‌ستی موسڵمانانه‌وه بوه.
هه‌شت سه‌ده فه‌رمان ڕه‌واییان كردوه كه (طارق كوري زيد) ڕزگاری كردوه له ده‌ست خاچ په‌رسته‌كان.
كه سیمای ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕۆژئاوا بوه كه هه‌موو شازاده‌و
به‌گزاده‌كانی ئه‌وروپا له زانكۆكانی موسڵماناندا فێری زانست و زانیاری
بوون.
بۆیه (مالك ابن نبی) ده‌ڵێت دروشمی ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌وڵه‌تی ئەندەلوس
بریتی بوه له (یه‌كتا په‌رستی+ مرۆڤایه‌تی+ خاك+ كات = به ژیار) ,
به‌ڵام خۆتان به‌راوردێك بكه‌ن له نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ده‌سه‌ڵاتی
سایكۆلاریزمیدا لە ئێستادا لە ووڵاتی موسڵماناندا.
نمونه‌یه‌كی تر بریتییه له دیمه‌شق كه له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا
ململانێیه‌كی زۆری له‌سه‌ر بوه بۆ خستنه ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاته
ئیسلامیه‌كان ئه‌وانیش كه یه‌ك به یه‌ك خستویانه‌ته ژێر ڕكێفی
خۆیانه‌وه هه‌میشه ئاوه‌دانیان كردونه‌ته‌وه‌و كردویانه‌ته فه‌رهه‌نگی
ئابوری و زانستی و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌ی كه له ژێر ڕكێفیاندا بوون
١. ئه‌مه‌ویه‌كان
٢. عه‌باسیه‌كان
٣. طولونيةكان
٤. ئه‌خشیدیه‌كان
٥. فاطميةكان
٦. ئه‌یوبیه‌كان
٧. عوسمانیه‌كان
له‌م سه‌رده‌مانه‌دا جێگای زانست و زانیاری سه‌رده‌می ژێرده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ته‌كان بوه.
یه‌كه‌م پێش كه‌وتن كه به چاوی خۆیه‌وه بینی دیمه‌شق كه له
سه‌رده‌می (اسعد باشاي عظيم) بوو كه له ساڵی ١٧٤٩ ز توانی بینا سازیه‌كی
زۆر جوانی تێدا بكات كه جێگای سه‌رسوڕمانی هه‌موو ڕۆژئاوا بوو, وه هه‌ر
له سه‌رده‌می نوێشدا ١٨٣١ز میسریه‌كان توانیان بازاڕی قه‌شه‌نگ و كاڵای
جوانی تیا فه‌راهه‌م بهێنن وه له دوایشدا عوسمانیه‌كان گرنگیه‌كی باشیان
پێ دابوو له ڕووی زانكۆ‌و قوتابخانه‌و شوێنه زانستیه كانه‌وه تا ساڵی١٩١٨ ز له ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی‌دا مابوه‌وه.
بڵام مه‌خابن ١٩٢٠ز دا كه فه‌ڕه‌نسا داگیری كرد مێژوه‌كه‌ی زۆر
ئاشكرایه كه‌چی كرد به دانیشتوانی دیمه‌شق و له مه‌ده‌نیه‌ته‌وه بردی
به‌ره‌و به‌ده‌ویه‌ت.
من ده‌ڵێم هه‌ر ده‌سه‌ڵاته میلله‌ت پێش ده‌خات وه هه‌ر
ده‌سه‌ڵاتیشه میلله‌ت دوا ده‌خات.
ماکوان کەریم: سوپاس و پێزانینم بۆ ستافی بزاڤ بۆ نوسینەوەی و پێدا چونەوەی.