27/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
(ڕێ) و (كوێره‌ڕێ)! خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه له‌سه‌ر بیروبڕواكانی عه‌بدولكه‌ریم سروش
(پێشه‌كیه‌كان)
(پێشه‌كی یه‌كه‌م)
بابه‌تێك له جۆری شیكردنه‌وه وهه‌ڵسه‌نگاندن وله ترازودان- ترازوی شه‌رعی خودا‌و عه‌قڵی ته‌ندروست-ی نوسه‌رێك ونوسراوێك پێش ئه‌وه‌ی خزمه‌تێك بێت به بوار‌و(به‌رهه‌مگه) ماریفی وئامانجداره مرۆییه‌كان، به‌رپرسیارێتی و(خۆ له‌ترازودانه)!، ئه‌مه‌ش ئاماده‌یه‌گیه‌كی ده‌روونی باشی ده‌وێت پێش ده‌ستوه‌ردانه ناو دونیای وه‌رگێرانی بابه‌تێك یان شیته‌ڵ وشیكردنه‌وه‌ی یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یان له‌دژ نوسینی، ئه‌م ئاماده‌گیه ده‌رونیه‌ش به‌خشینی په‌خش و پرشنگدار نابێت ئه‌گه‌ر به ئاگا نه‌بێت له هه‌موو دورایی بابه‌ته نوسراوه‌كه‌و هاوسه‌نگی نه‌پارێزێ وبه‌به‌ڵگه ڕوونبینی خۆی نه‌خاته نێو كۆڕی خوێنه‌واران وخه‌مخۆرانی فیكروفیكرخانه‌كان.هه‌روه‌ك چۆن نوسین ونوسه‌ربون پشتێنه‌وپێشینه‌ی ڕه‌گ وڕه‌وایه‌تی وڕێزداریه‌كه‌ی به‌وه ده‌ستده‌خات كه به‌وحیكمه‌ته دێرینه خۆی (پۆشته‌وپه‌رداخ)!كات كه ده‌ڵێت:(وته‌یه‌ك تا له‌دڵ وده‌روندا بێت دیلی تۆیه،به‌لاَم به ده‌رچونی به وتن یان نوسین تۆ ده‌بیته دیلی ئه‌و)!، ئه‌م ئامۆژگاریه‌ش بۆهه‌موو تاكێكه‌به‌لاَم تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تێدایه بۆوته‌و وتارێ،یان نوسین ونوێكارێ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌م په‌نده‌ی ئێمه نه‌گیرێ و بیه‌وێ یاخی بێت له (ئه‌سڵ و ئه‌سلاَندن) به‌پێوه‌ره خوداییه‌كه و به نیاز بێت (سه‌روبه‌ر) خۆی بێت و(هه‌ڵه‌وهه‌ڵه‌گیری) وه‌ك نه‌بوو یان حاڵه‌تی ده‌گمه‌ن بكاته یاسای نه‌گۆڕ له نوسینه‌كانیدا!،ئه‌م جۆره كه‌سانه‌ش نمونه‌یان زۆره، دۆزینه‌وه وناسینیان زۆر گران نیه.
(پێشه‌كی دووه‌م)
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ كه‌سێتیه‌ك بناسین له ڕێگه‌ی ئه‌و تیشك وڕوناكی و ڕیكلامه‌ی ده‌خرێته سه‌ری به باری (خێردار) ی یان (بێ‌خێری)دا!،باشترین شوناسێك كه بتوانێ زانیاری زۆری له‌سه‌ر بدات نوسین و ڕوانینه چاپكراوه‌كانێتی به تایبه‌تی بۆ كه‌سانێ كه نه‌توانین ده‌ست وده‌ممان پێیان بگات تا له نزیكه‌وه له گه‌ڵی بژین وتێبینی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر تۆماركه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سی نوسه‌ر بیه‌وێ به ڕاشكاوی ڕاوڕێبازی بخاته سه‌ر كاغه‌ز وسایه‌وسێبه‌ری بۆ دروست نه‌كات وتاریكاوی نه‌كات، ئه‌وه به باشیی وه‌كو خۆی ده‌توانێت له ده‌می قه‌ڵه‌مه‌كه‌یه‌وه خۆیمان پێبناسێنێ و زۆر ماندوومان نه‌كات بۆ گه‌یشتن به پێناسه‌یه‌ك كه به دڵی كه‌سی نوسه‌ر خۆی بێت!. یان ئه‌گه‌ر دڵیشی نه‌بێت گرنگ ئێمه‌ومانان بگه‌یه‌نێته پێناسێك وله‌و ڕێوه بزانین له گه‌ڵ چی جۆره مرۆیه‌ك مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. به‌لاَم هه‌مو نوسه‌رێ به‌م حه‌زه‌ی ئێمه ناكات وله‌وانه‌شه ئه‌و ڕاشكاوی وڕه‌نگڕوونیه‌ی لێی داوا ده‌كرێت به ڕه‌نگێك له ساویلكه‌یی بزانێ و بترسێ له‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی به بێڕشت بناسرێ، یان له‌وانه‌یه بیه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی نوسینه‌كانی به گه‌وره‌وده‌سته‌بژێربخرێته لیسته‌وه هه‌وڵی ته‌واوی خه‌رجكات تا به ئاڵۆزیی دایڕێژێ و دوایش خوێنه‌رانی- به‌هه‌ڵته‌كاندنی وشه‌سازیه‌كانیه‌وه- توشی سه‌ره‌ئێشه بكات، یان ترس ودڵه ڕاوكه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه یان درۆینه وای لێبكات دڵی خۆی نه‌كاته‌وه ووشه‌ووتاری توێكڵدار به كاربێنێ!، خه‌می تۆمه‌تی ساویلكه‌یی بوون وئاره‌زووش بۆ وشه‌ی وشك و ڕسته‌ی ساردوماندوكه‌روهه‌ندێك كات پڕوكێنه‌ر،یان ترس له ده‌سه‌لاَتێ یان ناووناوچه‌یه‌ك وا ده‌كات كه كه‌سی نوسه‌ر بكه‌وێته قه‌یرانی چه‌ند سه‌ری وه‌كو (ئاڵۆشاندن)ی پرسیارێكی زۆر‌و (ئاڵۆزاندنی) وه‌لاَمه‌كان!.
نه‌دركاندنی ئامانج ونیازه‌كانی نوسه‌ریش له نوسینه‌كانیدا-له‌به‌رلێڵ وتاریكیان- ده‌بێته دوژمن وله‌مپه‌ر له‌به‌رده‌میدا بۆ گه‌یشتن به‌هیواكانی له‌وه‌ش تاڵتر كه‌سی نوسه‌رماف-به‌ده‌م وقه‌ڵه‌می كه شته‌كان وه‌كو ته‌عبیری لێناكات- ده‌داته خوێنه‌ران وپسپۆڕان تا شیكردنه‌وه‌و شه‌نكردنیان بۆ مه‌به‌ست ومانای نوسینه‌كانی وه‌كو پێویست یان به پێی حه‌زی نوسه‌ر نه‌بێت وئه‌مه‌ش وا ده‌كات له خانه‌ی نوسینه نامۆونه‌یاره‌كان به ڕۆحی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له لیستا تۆمار بكرێت،ئه‌گه‌ر واده‌رچوو ڕاست ئه‌وه‌یه لۆمه‌ی خۆی بكات و (لۆچ وله‌نگی) نوسینه‌كانی ته‌خت وڕاست بكاته‌وه!.
(پێشه‌كی سێهه‌م)
ئه‌وه‌ی پێویسته ئێمه‌ومانان وتاقمی ژیرمه‌ند به گشتی بهه‌ژێنێ ده‌ستێوه‌ردان و ده‌موه‌ردانی خه‌ڵكێكه له بابه‌ت وبڕواوباسه شه‌رعیه‌كان-ئیسلامیه‌كان- و ده‌شیانه‌وێ به‌شی كه‌سیتر نه‌هێڵنه‌وه، له‌خوای گه‌وره‌وه ده‌ست ده‌وه‌شێنن وبه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وادا (سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) دێنه خواره‌وه وتا به ده‌ورو ده‌روازه‌ی حه‌لاَڵ وحه‌رامدا تێپه‌ڕ ده‌كات وده‌یانه‌وێ حه‌زی ئه‌وان ،ئاره‌زووی خۆیان، مه‌رامی مندالاَنه‌یان، بكرێته پێوه‌ر بۆ قبوڵ وقوڵكردنه‌وه یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێك و هه‌موو كارێك، جا خه‌ڵكیترحه‌زی هه‌بێت یان نه‌یبێت، ئومێدی هه‌بێت یان بێ ئومێد، ئوسوڵی بیركردنه‌وه‌ی ببێت یان بێ ئوسوڵ، چاوه‌ڕووانی هه‌بێت و بیه‌وێ پێیبگات وهه‌ندێك بحه‌سێته‌وه به‌و شێوه‌ی ده‌روونی ده‌یخوازێ ودڵی بۆی حه‌یرانه‌و له‌سه‌ری گه‌وره بووه وپه‌روه‌رده بووه!.ئه‌وانه هیچی كێشی نیه لای ئه‌و نوسه‌رانه!.
ئه‌و مافه بێسنورانه‌یان داوه به خۆیان به بێ ئه‌وه‌ی ئامرازوتفاقی ئه‌و باس وبابه‌تانه‌یان پێبێت!،ئه‌گه‌ر جارێكیش شه‌رعناسێك زمانی سوتاو باسی له زانستێكی مرۆیی یان گه‌ردونی كرد بێ یه‌ك ودو ده‌یده‌نه‌به‌ر توانج وسه‌رسامبون!، گوایه ئه‌وان –زانایان، مه‌لایان،شه‌رعناسان- له كاریتر خۆیان خۆڵین ده‌كه‌ن!،ئه‌م قسه‌یه وایه ئه‌گه‌ر كه‌سی شه‌رعناس دڵنیا نه‌بێت له شتێك وبه نه‌كولاَوی بیخاته سه‌رسفره!،به‌لاَم هه‌ر عه‌ینی مه‌سه‌له‌یه بۆ ئه‌وانیش كه زۆربه‌ی كات – جگه له‌وه‌ی نامانه‌وێ لێره‌دا باسی نیازی دڵ بكه‌ین-له‌ده‌ریاوده‌ریاچه‌ی شه‌رعوانیدا ده‌كه‌ونه (غه‌رغه‌ره)و ئاماده‌ش نین ده‌ستیان بگیرێ بۆ ده‌رهێنان وئۆكسجین پێدانیان وده‌شیانه‌وێ به‌مه‌له‌وانی سه‌ركه‌وتوو بژمێردرێن و ده‌سخۆشی و ده‌مخۆشیان لێبكرێت له‌سه‌ر چالاكیه‌كانیان ئه‌گه‌ر له سه‌دا سه‌دیش ناڕاست ونادروست بێت!،ئه‌مه بۆچی بۆ خۆیان حه‌لاَڵه له (وشكانی) و (ته‌ڕانی) كه‌شتیوان بن به‌لاَم بۆ تاقمی شه‌رعوانان نه‌بێت ونه‌كرێ قسه له شتێك‌دا بكه‌ن ئه‌گه‌ر پسپۆڕی خۆشیان بێت!،له‌وه‌یان ناقۆلاَتر له‌كاری خۆشیاندا ته‌نگه‌تاویان ده‌كه‌ن وبه‌گه‌لۆر وگیربو و ناواقیعی و كۆنه‌خواز وعه‌قڵبه‌ستوو، (بێزار)و(بێزراو)یان ده‌كه‌ن؟!.
(پێشه‌كی چواره‌م)
هونه‌روهونه‌روانی له‌و كه‌سانه‌دا به جوانترین شێوه نه‌خشێنراوه كه لێیاندێ مه‌یل وتواناوده‌م وده‌ستڕه‌نگیینی خۆیان بدۆزنه‌وه كه كه‌به‌كوێدا گیرساوه‌و چۆن بۆیان ده‌لوێ ته‌مه‌نی خۆیان خه‌رجكه‌ن و جێیه‌ك له دیوارودیوانی (دین ودنیا)دا پڕوئاوه‌دانكه‌نه‌وه،ئه‌وه‌ش (بێهونه‌ری) و(بێهوده‌یی) و(بێجێییه) كه كه‌سانێك هه‌بن خۆیان ون بكه‌ن وبكه‌ونه نێو به‌رباس وته‌نگه‌لانی زانستێكه‌وه كه ڕاست ئه‌وه‌یه به جێیبێڵن بۆ كه‌سانی خۆی!،ئه‌م جیاخوازیه‌ی نێوان هونه‌روانی و بێهونه‌ری وڕێزگرتن له سنوری تواناوتوانابه‌خشینه‌كان كه نیازوایه كاروپسپۆڕیه‌كان نه‌كرێته یاری نه‌زانانه، هیچ یه‌كسان نیه و مه‌به‌ست نیه له ته‌سكردنه‌وه‌ی گشتاندنی ئیسلام و گیروگرێدانی به چه‌ند كه‌سێكه‌وه و ئیتر ته‌واو،ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌موو كه‌سێك (كه‌سێتی) خۆی (به‌خۆی) یان به (یارمه‌تی ویاداشت)ی خه‌ڵكیتر بدۆزێته‌وه‌و بزانێ باره‌كه‌ی چۆن وچه‌نده‌و تا كوێ بڕوفڕ ده‌كات و ده‌توانێ له چیدا وتاروكرداری خه‌رجكات؟.
ئه‌م پێشخه‌میه‌ی ئێمه خه‌ڵكه ساده‌كه‌ش به ئاسانی ده‌یجوێ و قوتی ده‌دات و زۆرێكی خه‌ڵكه ناساده‌كه‌ش ده‌نگیان هاوئاوازه له گه‌ڵ ئه‌م چریكه‌و خوێندنه‌ی ئێمه‌دا!،به‌لاَم كه‌مینه‌كه‌یتری–كه هه‌میشه ده‌یانه‌وێ شایسته بن یا نا،ده‌یانه‌وێ نوخبه‌ی گۆمه‌ڵگا بن وله جیاتیان بیربكه‌نه‌وه- نێو مرۆڤه‌كان چاو ودڵیان به‌م دابه‌شكردنه هه‌ڵنایه‌ت وده‌یانه‌وێ كاری خۆیان وئه‌وانیتر (هه‌ڵمه‌قوت) كه‌ن وسروشتی گه‌ده‌یان ئاراسته‌ی سروشتی عه‌ڵقیانكات!!،مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه نامه‌نتقی ونادروسته له‌یه‌ككاتدا وبه یه‌ك تونه‌یلدا عه‌قڵ بكرێته ئاشی (گه‌نم) و(گاسن) و(گابه‌رد)!!،وه‌ك چۆن گه‌ده‌ش نا شایسته‌یه له یه‌ك (چركه‌وچرپه) دا بكرێته ده‌ساڕی (سماق)و(خوێ) و(گه‌زۆ)و(گوژاڵكه)!!.ئه‌م قسه‌شمان پشتیوانیه بۆ ڕێزگرتن له عه‌قڵ وعه‌قڵمه‌ندان و(پشكاندن)ی ئه‌ركه‌كانه به پێی توانا وپێویستی ولێوه‌شاوه‌یی، ئافه‌رم بۆ كه‌سێ شوێنی خۆی ده‌ناسێ و چۆڵیشی ناكات و ناشیه‌وێ شوێنی كه‌سیتر داگیركات،ئه‌گه‌ر واینه‌كرد ئه‌وه باری زانستی وزانستوانیی دووجار خوار ده‌كات یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سه له كاروكاروانی خۆی داده‌بڕێت ودووه‌م كاروكاروانیتری پێ ڕه‌شۆ ولغاو ناكرێ و ده‌شبێته‌غه‌ریبه‌ی نێو كاروان!!.
(پێشه‌كی پێنجه‌م)
ئیسلام په‌یامێكی خواییه‌و بۆ گشت مرۆڤایه‌تیه وبه‌هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك بۆ نێو جیهانی ئیسلامه‌تی شوێنێ خۆی لێ ون نابێت ئه‌گه‌ربیه‌وێ به ده‌ستی بخات وهه‌ڵپه‌ی ئه‌وه نه‌كات له‌سه‌ر كه‌رامه‌تی ئه‌وانیتر قاچی زیاتر له به‌ڕه‌كه‌ی ڕاكێشت وده‌ستبه‌رێت بۆ سنوری هاودینه‌كانی،چونكه چونه (بازنه‌وبازاڕ)ی موسڵمان بون ته‌نها مامه‌ڵه‌و سه‌وداكردنێكی وشك وچه‌قیو نیه-وه‌كو له ڕه‌فتاروڕێوشوێن گرتنه‌به‌ری هه‌ندێ كه‌س وكه‌وانه‌ی موسڵماندا ده‌بینرێ- له گه‌ڵ كتێبێكدا كه كۆمه‌ڵێ نه‌خشه‌ڕێگاو(نیگاونیگار)ی خوایی تێدایه بۆ كارپێكردن وخۆجوانكردن وبه‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌سێتی به پێی مه‌غزاوموراده‌كانی كه مه‌به‌ستم لێی قورئانی به‌رزوپیرۆزه!،به‌ڵكو(مه‌رج ومه‌رام) و(به‌ڵێن وبه‌رهه‌م)و(تێڕامان وتێكۆشان) و(ڕاستبێژی وڕاسانی) و(وتاروكردار) قورئان وقورئانخوێنه‌كانی به‌یه‌كه‌وه ئالاَندووه وڕۆحیانی كردووه‌ته كانگه‌ی خواویستی و(ژیرگه‌یان)ی كردووه‌ته كوره‌ی نه‌فامی ونه‌زانی و لادان و وه‌رگه‌ڕان وجه‌سته‌یانی كردووه‌ته كانزاوكارگه‌ی(ڕه‌وت وڕاپه‌ڕین) و(تین وتاودان) و(تاوێره وته‌نگاو)ی به‌رده‌م دوژمنانی!. مامه‌ڵه‌ی ساردوپه‌ره‌دان به دونیای قسان وگه‌ڕان به دوای گومان و حه‌زی ده‌سپێشخه‌ری بۆ شێواندنی شتانێ -كه‌خه‌تی سوره‌و مرۆڤی موسڵمان ده‌خاته به‌رده‌م مان ونه‌مان وده‌ستخستنی یان له ده‌ستدانی هه‌ردووجیهان- كه ناكرێ بشێوێ له بنه‌ڕه‌تدا، مه‌گه‌ر له مێشكی هه‌ندێ كه‌سی بێ‌ئاگا وبێخه‌به‌ر وله هه‌ندێ كات وشوێندا، ئه‌گینا هه‌رزوو ڕوون ده‌بێته‌وه كه شێوێنه‌ر كێیه‌و تاكوێی شێواندووه وشه‌ریعه‌تیش كه خودای گه‌وره پشتیوانی ده‌كات وه‌كو خۆی به‌ساغی ده‌مێنێته‌وه و(گوڕ)و(گه‌نجێتی) و(گه‌نجینه‌یی) بۆچاره‌سه‌ری گرفتی مرۆڤه‌كان له‌ده‌ست نادات!. ئه‌مه‌ش له مێژودا زۆر ئه‌زمونكراوه وسه‌یروسه‌مه‌ره‌ش له‌وه‌دایه بۆچی هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ ئه‌زمونی (ژانهێن) و(ژه‌نگاوی) و(ژه‌هراوی) چه‌ندباره بكرێته‌وه وبه ده‌ست وده‌م وقه‌ڵه‌م وده‌فته‌ری خۆیان شوێنی سروشتی و شایسته‌یان له‌ناو جیهانی فراوانی ئیسلامدا ده‌خه‌نه ژێر پرسیاروگومانه‌وه؟!.
(2)
( كتێبی پیرۆز) ی عه‌بدولكه‌ریم سروش !
نامه‌وێ له ڕه‌خنه‌ی یه‌كه‌مه‌وه كه‌سی خوێنه‌ر وا حاڵی بێت كه گۆڕێكم هه‌ڵكه‌ندووه بۆ كتێبه‌كه‌ی (سروش) و بوارم بۆ گوێگرتن و لێكدانه‌وه‌ی وته‌كانی هیچ نه‌هێشتوه‌ته‌وه!،بۆیه ناشمه‌وێ له به‌رگه‌وه بۆ به‌رگی كتێبێكه بكه‌مه پاروی ژه‌مێك وبه‌ته‌نها ئه‌دره‌سه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ش-كتێبی پیرۆز- ناگونجێ ئه‌وئاكامه‌ی لێبخوێنرێته‌وه،به‌لاَم خۆی–خاوه‌نی كتێب- ناچارمان ده‌كات له ئه‌دره‌سی كتێبه‌كه‌یه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین،ئه‌ویش ناوێكی داناوه بۆ كتێبه‌كه‌ی بێ مانوبون وئازاریسه‌ر ئاكامی هه‌مو نوسینه‌كه‌ی داوه به ده‌سته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بوارێك به‌جێبێڵێ بۆ خوێنه‌ر تا له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی (بڕگه‌به‌ڵگه) و(بڕواكانیه‌وه) بچێته‌سه‌ر بینینه-ئاین وكتێبه پیرۆزه- نوێكه‌ی (سروش)،ئه‌وه‌تا ناویناوه (الصراگات المستقیمه-قرا‌وه جدیده فی نڤریه التعددیه الدینیه)، ئه‌و له ڕێوه ناوونیشانی ڕوانینه‌كانی به به‌كارهێنانی زاراوه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و یه‌ك مانا‌و مه‌به‌ستی قورئانی- كه‌ته‌نها ئیسلامه-به مانایه‌كی گشتی وبێ سنور به‌كاریهێناوه وبڕیاری(بێ عه‌یبیی) هه‌مو ڕێگا وتوله ڕێگاكانیتری- نائیسلام وپێچه‌وانه‌كان- داوه!، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه ده‌وترێ به كارهێنانی زاراوه-مادام یه‌ك مه‌به‌ست بێت- زیان وناكۆكی نابه‌خشێ و یه‌ك نیازیی لێده‌خوێندرێته‌وه و ڕێگه‌ی پێده‌درێت ونابێت بكرێته هۆی جیاوازی وململانێ،به‌لاَم ئه‌م به‌كارهێانه‌ی له به‌رگی كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی لێهه‌ڵناكڕێ كه مه‌به‌ستێكی هه‌بێت دژ نه‌بێت له گه‌ڵ ده‌قه‌كانی وه‌حی و كۆده‌نگی زانایان وشاره‌زایانی ئیسلام وله زۆر شوێنی ناو كتێبه‌كه‌یدا ئه‌وه جه‌خت وته‌خت ده‌كات و وه‌ك ئاوێكی ڕوون ده‌یداته خوێِنه‌رانی كه‌بابه‌ته‌كه ته‌نها زاراوه‌یه‌ك نیه وكۆتایی پێبێنێت، به‌ڵكو ململانێیه‌كی سه‌ختی هه‌یه له گه‌ڵ ئیسلامێكی حه‌قیقی وحه‌قیقه‌ته ئیسلامیه‌كاندا!!، زاراوه‌ی (الصراط المستقیم) كه له قورئاندا ته‌نها بۆ ئیسلام به‌كارهاتووه‌و به‌هیچ شێوه‌وله‌هیچ حاڵێكدا مانایه‌كیتر وئاینێكیتر وڕێبازێكیتر ناگرێته‌وه، كه‌چی نوسه‌ر ده‌یه‌وێت بیكاته نازناوناوه‌ڕۆك بۆ هه‌موو ئاینه‌كان وبه زۆر ده‌یه‌وێ به‌سه‌ریه‌كتردا بیانترشێنێ وله جیاتی (الصراط المستقیم) كه وشه‌یه‌كی تاكه-موفره‌ده- هه‌ستاوه(الصراطات المستقیمه) ی به‌كارهێناوه كه وشه‌یه‌كی كۆیه-جه‌معه- مه‌به‌ستێتی ڕه‌وایه‌تی بداته هه‌موو ئاینێك، خوایی بێت یان ئاده‌می!. هه‌روه‌كو ده‌بینن وشه‌ی(المستقیمه)ی كردووه‌ته پاشگری و واته هه‌موویان ڕێگای ڕاستن وجیاوازیش ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌ڕاست و ناڕاستبوندا نیه!، به‌ڵكو له هه‌ندێ خاڵ وباسیتردایه،پاشتریش ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن ده‌دوێت له‌م باره‌وه، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ،صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ)6-7الفاتحة،( فَأَمَّا الَّذِينَ آَمَنُوا بِاللَّهِ وَاعْتَصَمُوا بِهِ فَسَيُدْخِلُهُمْ فِي رَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ وَيَهْدِيهِمْ إِلَيْهِ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا) النساء-175،(وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِيلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)الأنعام-153،( لِيَغْفِرَ لَكَ اللَّهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا)2-الفتح،(وَلِتَكُونَ آَيَةً لِلْمُؤْمِنِينَ وَيَهْدِيَكُمْ صِرَاطًا مُسْتَقِيمًا)20-الفتح.
داگیركردنی ئه‌م زاراوه‌و داكوتینی له شوێنێكدا كه شوێنی ئه‌و نیه وكردنی به ناووهێمای كتێبێك كه شایسته‌ی ئه‌و ناو‌و هێمایه نیه جۆرێكه له‌هاندان بۆ (توڕه)كردنی خوێنه‌رو(توڕدان)ی مه‌قاماتی زاراوه‌كان، به تایبه‌تی زاراوه شه‌رعیه‌كان ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ خه‌ڵكه ساده‌كه- كه‌لای سروش زۆرینه‌ی خه‌ڵكن و به‌چاولێكه‌ر ناویان ده‌بات- ئه‌گه‌ر بلوێ له گه‌ڵ خه‌ڵكه ناساده‌كه– كه هه‌رخۆی به‌خاوه‌نانی ماریفه‌و ته‌حقیق وكه‌مایه‌ته‌كه‌ی ناو مرۆڤه‌كان ناویان ده‌بات- نه‌ك ناگونجێ به‌ڵكو عه‌یبه‌یه‌كه وعه‌وره‌تی نازانستی بونی ئه‌و كه‌سه-سروش- ده‌خاته ده‌ره‌وه!،وه‌لێ له‌وه دژه زانستیتروناماقوڵی بالاَ وبێوێنه ئه‌وه‌یه كه له‌ناوی كتێبه‌كه-وه‌كو پاشتر له ناخی كتێبه‌كه ئاشكرای ده‌كات - دا به ڕونی ئاماژه ده‌كات به‌بڕواداری خۆی به شاڕێگاو (توله ڕێگاكان) به‌بێ جیاوازی و هه‌مویان به سه‌رچاوه‌ی حه‌ق وهیدایه‌ت وڕزگار بون له دۆزه‌خ ده‌ناسێنێ!،وه له ده‌یان شوێنی كتێبه‌كه‌یدا باسی ده‌كات وبه‌پێی پێویست له ناواخنی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ماندا ڕیزیان ده‌كه‌ین،بۆیه بۆ (هه‌واڵدان) له‌و باره‌وه نوسیوێتی(الصراطات المستقیمه) له جیاتی (الصراط المستقیم)!؟. یانی گرفته‌كانی كتێب وخاوه‌نی كتێب له ئه‌لف بێی به‌رگه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێده‌كات وخوێنه‌ری موسڵمان (ده‌شۆك) ێنێ و له‌وه‌شدا كه‌نوسیومه( كتێبی پیرۆزی) سروش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داهێنانێكی كردووه كه‌سیتر پێشی نه‌كه‌وتووه-له گرێدانی دژه‌كان وشێلاندیان به‌سه‌ریه‌كدا- و نه ئیسلام ده‌ڵێت جوله‌كایه‌تی دوای مو‌سا(سه‌لامی خودای خوای له‌سه‌ربێت) ڕێگای هیدایه‌ت وخوداپه‌رستی ڕاسته‌قینه‌یه ومرۆڤ پێی ده‌ڕواته به‌هه‌شت به‌هه‌میشه‌یی ، ئه‌وه‌شی نه‌وتووه كه گاورایه‌تی(مه‌سیحیه‌ت) دوای عیسا ڕێگای ڕزگاریه وبه‌ڵكو به‌هاتنی ئیسلام ته‌یه‌مومی ئه‌وانیتری به‌تاڵكردووه وگه‌ڕانه‌وه بۆی له بیروباوه‌ڕ وشه‌ریعه‌ت وپه‌رستندا به لادان وله‌خه‌ت ده‌رچون نوسیوه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له دینی خاته‌م!، وه ئه‌وانیش واته جوله‌كه‌و گاوره‌كان هه‌رگیز ئاماده‌نین ئیسلام به ڕێگای هیوا وهیدایه‌تی خودای گه‌وره تۆمار بكه‌ن لای خۆیان!،مه‌جوسیه‌تیش كه سروش ده‌یخاته ڕیزی ئیسلام ویه‌هوده‌وه!!، هیچ لایه‌كیان به حه‌ق نازانێت، به‌لاَم كتێبه پیرۆزه‌كه-الصراطات المستقیمه-ی سروش ده‌ڵێت هه‌موویان حه‌ق و ڕێگای هیدایه‌ت و دۆزینه‌وه وناسینی خوای گه‌وره‌ن و ڕێگای به‌هه‌شتیش لێیانه‌وه كراوه‌و زامنه!!!. جا سه‌رنج بده‌ن له‌مه‌ودوا تا وه‌كوخۆی سروش وكتێبه‌كه‌ی دێته به‌رده‌ست وچاوتان.
بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م (خوێندنه‌وه) و(لێكدانه‌وه)و(سه‌ركردنه‌وه) له ڕاوڕێبازی (سروش) له‌م به‌شه‌ی یه‌كه‌مدا كتێبی ناوبراوی پێشوو ( الصراطات المستقیمه- قرا‌وه جدیده لنڤریه التعددیه الدینیه) ده‌خه‌ینه‌به‌ر نه‌شته‌ركاری و ده‌ستخستنه ناو هه‌ناوی كه (أحمد القبانضی) له زمانی فارسیه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی له(288) لاپه‌ڕه‌ی مامناوه‌ندیدایه وله بلاَوكراوه‌كانی ده‌زگای (الجمل)ه،واده‌زانم باشترین وه‌رگێڕانیش بێت له به‌رئه‌وه‌ی كه‌سی وه‌رگێڕ ئاخونێكی شیعه‌یه-یانی له‌به‌شه مه‌زه‌بیه‌كه‌ی سروشدا هاومه‌زه‌بی یه‌كترن- وسالاَنێكی زۆر له ئێران بووه وفارسیه‌كی باش ده‌زانێت وئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه براده‌ری یه‌كتربن له گه‌ڵ خاوه‌نی كتێبه‌كه‌دا، وه‌كو نوسه‌ری كتێبه‌كه‌ش بیرده‌كاته‌وه‌و له‌هه‌ندێك بیروباوه‌ڕیشدا له سروش زۆرتر ڕه‌ق و بێشه‌رمه له ڕوخاندنی شتانێك كه ناڕوخێن یان شایسته نین به شوخت كردنیان، حاڵ گه‌یشتووته ئه‌وه‌ی قه‌پانچی به ده‌م وده‌نگی خۆی بڵێت" پێغه‌مبه‌ر ڕاستگۆیه، به‌لاَم مه‌حاڵه قورئان له خواوه دابه‌زیبێت!!" ئه‌م وته‌یه‌شی له فه‌یسبووكه‌دا بلاَووبه‌رگوێیه. بۆیه ئه‌م وه‌رگێڕانه زۆر باشتره له وه‌رگێڕانه كوردیه‌كان كه بێگومان هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌یان زۆر تێدایه یان له‌به‌ر لاوازی زامانه‌وانیه یان هه‌ر تێنه‌گه‌یشتنه له قسه‌كانی سروش كه له‌مه‌یان به ته‌واوی دڵنیام كه گه‌نجێكی زۆری لای خۆمان وه‌كو خشته‌ی(وشه دابڕاوه‌كان)! مامه‌ڵه له گه‌ڵ عه‌قڵیه‌تی سروشدا ده‌كه‌ن وئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌وز كردووه كه‌به‌هۆی بێئاگایی و(كرچ) و(قرچ)! حاڵی بونیان ، ڕێڕه‌و وئامانج وزاراوه ومانا (سروشیه‌كان)- به تایبه‌تی له بابه‌ته ئاینیه‌كاندا- وه‌كو ئه‌وه‌ی (پێویسته) ئه‌وان وهه‌ندێ خوێنه‌ریتر لێی تێناگه‌ن و به‌ڵكو وه‌كو ئه‌وه‌ی (ده‌ویسترێ)! وه‌ریده‌گرن، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی (سام وسه‌روه‌ر) یه‌ك دراوه‌ته نوسینه‌كانی له ڕێگه‌ی هه‌ندێ كه‌س وكه‌ناڵه‌وه، ئه‌نجا به‌ڕۆحێكی(موریدانه)ش لێی ورد ده‌بنه‌وه و(بۆی) ده‌كۆڵنه‌وه!، كاتێ ئاوابن وئاوا وه‌ریگێرن لێره به‌دواوه هیچ په‌ناوپه‌نجه‌ره‌یه‌ك نامێنێته‌وه بۆ تێبینی وڕه‌خنه له(ئاین) و(ئاینناسی) و كتێبه پیرۆزه‌كه‌ی سروش نه‌خوازه‌لاَ فڕێدان وفه‌وتاندنی!.
(3)
(چاو) و(چاوگه)ی بیروبڕواكانی عه‌بدولكه‌ریم سروش
(پۆخڵه) و(پوخته)كردن!
نوسین ونوسه‌ربون هه‌رچه‌نده ئاستی لوتكه‌یی بێت ناتوانێ بێ‌باك و بێمنه‌ت بێت له هه‌ندێ سه‌رچاوه-خودایی بێت یان خه‌ڵكانیی- ئه‌مه‌ش بۆ ئاماده‌كردن وسازاندنی باری ده‌رونی خوێنه‌روپاشان سازگاركردنی بیروڕاوباوه‌ڕه‌كانه كه كۆتاییه‌كه‌ی به‌پشت ئه‌ستور بونی نوسین ونواڕینه‌كانی ته‌واو ده‌بێت و ده‌بێته ده‌سگیرێك بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێك له هه‌ناووهه‌نگاوی خوێنه‌ردا هه‌ڵكۆڵێ كه كاكی نوسه‌ر یان نوسینه‌كانی ته‌نها باوه‌ڕی زاتیی نیه، به‌ڵكو له چاوو چاكبینینی كه‌سانیتره‌وه كه جێی متمانه‌ن، وه‌له‌چاوگه‌ی هه‌ڵكه‌وتن وسه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه بیروڕاكانی درێژه پێده‌دات، كه‌وابێت خوێنه‌ری به‌ڕێزم هه‌ست به ته‌نهایی مه‌كه‌و ئه‌وه هه‌ر خۆت و نوسه‌ر نین كه ده‌تانه‌وێت له‌م ده‌ریاچه خوڕوخێرایه‌دا بپه‌ڕنه‌وه!، ئه‌م جۆره ئاماده‌سازیه‌ش بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خوێنه‌ر له زاتی خۆیدا نه‌بووه‌ونابێته له‌كه‌یه‌ك له‌سه‌ر نوسه‌رونوسین ئه‌گه‌ر ئامرازی ئاماده‌سازیه‌كه یان ئامانجه‌كانی خوێنه‌ر نه‌خاته‌ناو ڕاڕایی وخانه‌گومانی له ڕووی حه‌قیقه‌ته ڕه‌هاكان و(به‌هابالاَ)ونه‌گۆڕه مێژوی وگه‌ردوونیه‌كان-لای كه‌می من مه‌به‌ستم حه‌قیقه‌ته ئیسلامی و به‌ها شه‌رعیه‌كانه كه هه‌زاران هه‌زار له پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت له‌وپێناوه‌دا نێردراون وسه‌ریان له پێناویدا ناوه‌ته‌وه،جگه له باوه‌ڕوبه‌ها هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌موو ئاینه‌كان- به تایبه‌تی بۆ كه‌سانێك كه به شایه‌تی وسوێندی خۆیان ده‌یانه‌وێ به ناوی ئیسلامه‌وه وتاربنوسن وڕاستیه‌كان بخه‌نه ناو دڵ وگوێی مرۆڤه‌كان و ئه‌نجا دێن وده‌چن ئایه‌ت وفه‌رموده‌و وته‌ی زانایان ده‌كه‌نه قه‌ڵغانی خۆیان وباوه‌ڕه‌كانیان، ئه‌مه‌یان هه‌تا ئێره ئاشتیی فیكریانه وئاشته‌وایی فه‌رهه‌نگیانه كوێخای نێوانمانه!،به‌لاَم كاتێ هاتوون ودێن وده‌یانه‌وێ، بۆهه‌میشه ده‌یانه‌وێ به‌ڵگه پیرۆز و(به‌ها ڕه‌ها) وهه‌میشه‌ییه خواییه‌كان و(ڕاو) و(ڕاگه‌یانراو)ی زاناكان وهه‌رچی توانای عه‌قڵی خۆیان بكه‌نه داروده‌ساڕ بۆئه‌وه‌ی ناپیرۆزی(موقه‌ده‌س) و ناڕه‌هایی و(نیسبیه‌ت) وناهه‌میشه‌یی(دائیمیه‌ت) وناكامڵی بده‌نه پاڵ ئیسلام وبنه‌ماوبنگیره نه‌گۆڕه‌كانی، دوایش یه‌كسانی بكه‌ن له گه‌ڵ هه‌ر قسه‌ونوسێنێكیتری مرۆڤه‌كاندا تا به ئاره‌زوویان (نوێڵكاری) -كه‌ناوی ناسكی نوێكاریان لێناوه- تێدا بكه‌ن!، پاش ئه‌وه‌ش نازناوی (ناڕاستی) و(ناڕوونی) و(ناوه‌ختی) و(نابه‌جێیی) و(نامرۆڤانه‌یی) بكه‌نه ملوانكه‌ی سه‌رسنگ وگه‌ردنی!!. ئالێره‌داو به ده‌ركه‌تنی سه‌ره‌نوكی هه‌وڵێكی له‌و جۆره ئیتر ئێمه‌ش ناتوانین بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین وله‌سه‌رمانه ته‌واوی مه‌كینه‌ی عه‌قڵ وهۆشیاری ئوممه‌ت و وئه‌زمونی مێژوییمان وئامێره زانستیه‌كان له حاڵه‌تی ململانێ وجه‌نگی فیكری به‌رده‌وامدابن، تا بتوانین دیوارێكی ئاسنین –به‌به‌ڵگه‌وهێمای ژیرانه دروست بكه‌ین- بۆ پاراستن وپه‌لكێشان وشه‌رعیه‌ت پێدان به ئیسلام و تێگه‌یشتنمان بۆی له زه‌ینی خوێنه‌راندا، له‌م سۆنگه‌شه‌وه پێویستمانه بزانین ئه‌و چاووچاوگانه چین و كامانه‌ن كه (عه‌بدولكه‌ریم سروش) په‌نای بۆ بردوون بۆ (بۆیه) و(سواغ) دان یان(ته‌ندروساندن)ی بابه‌ت وباوه‌ڕه‌كانی؟، به ژماردن وژێرخان خوێندنه‌وه‌ی (چاووچاوگه)كانی بیروبیركردنه‌وه‌ی نوسه‌ر پێناسه‌یه‌كی گرنگ وسه‌ره‌كیمان بۆ گه‌لاَڵه ده‌بێت و ده‌كرێت بیكه‌ینه بنه(به‌رچینه) بۆ گفتوگۆ‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی له‌مه‌وپاشی خوێندنه‌وه‌وتوژینه‌وه‌كه‌مان،ده‌ی فه‌رمون بابه‌ڕێكه‌وین تا بۆمان ده‌ركه‌وێ (سروش) له كام به‌ره‌و سه‌نگه‌ردایه؟.
له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا هۆنراوه‌یه‌كی(ئبین عه‌ره‌بی) كردووه‌ته وشه‌ی یه‌كه‌م وده‌سپێكی لیكۆڵینه‌وه فیكری وفه‌لسه‌فیه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر له خه‌می تۆمه‌تی (په‌له‌پروزه) بون و(بڕیاری سه‌رپێی) نه‌بایه ته‌نها ئه‌و هۆنراوه‌و كردنی به ئارمی كتێبه‌كه‌ی به‌س بوو بۆ به خوری كردنه‌وه‌ی هه‌ر چیه‌كی ڕستووه له كتێبه‌كه‌یدا!.ئه‌مه‌ش ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كه‌یه‌تی:
لقد كنـت قبـل اليوم أنكر صاحبي
إذا لم يكن ديني الى دينه داني
وقد صار قلبي قابلاً كل صورة
فمرعى ً لغزلان وبيت لأوثان
و ديرُ لرهبان و كعبة طائف
و ألواح توراة ومصحف قرآن
أدين بدين الحب أنىّ توجّهت
ركائبه أرسلتُ ديني و إيماني
ئه‌مه‌ش مانا كوردیه‌كه‌یه‌تی به شێوه شیعریه‌كه‌ی:
ئه‌وه (من بوم) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵـــــم (لالوت بوم)!
ئــاینم له گه‌ڵ ئاینی ناجوت بوو هه‌تا (بـوم)
ئـه‌نجا دڵم بوو به‌لانكه‌ی نه‌خش و وێنه‌خانـه
له‌وه‌ڕگای (ئــاسكان) و ڕێ و ڕاڕه‌وی (بتخـانه)
دێرۆكه‌ی (ڕاهیـب) و كه‌عبه‌ی (ته‌واف)كــارانه
په‌ڕه‌كانی (تــه‌ورات) و ئایه‌تانـــی (قـــورئانه)
بــــاوه‌ڕم هێنـــا به ئاینـــــی (خۆشه‌ویـستی)
لـێم مه‌پرسه چۆن چۆنیـه و كـــــێ ویـستی؟!
به‌م شیعره‌ی ده‌یه‌وێ پێمان بڵێ كه له‌م كتێبه‌دا ته‌فسیری دیارده یان حاڵه‌تی(فره‌یی ئایینی) ی وخۆ به (كادان) كردن و(كاوێژ)كردن به هه‌موو ئاینه‌كانه‌وه!-كه‌له زمانی شاعیره‌كه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه- هه‌ر ئه‌وه‌یه كه نوسه‌ریش بڕوای پێیه‌تی به‌لاَم دیاره به‌ڕێگه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی وفیكریی تاریك وقوڵ وبۆیاخكردنی به داڕشتنێك و وشه‌سازییه‌ك كه عه‌قڵی خوێنه‌ران وبه جێهێنه‌رانی پێشوازی لێبكه‌ن!.
من خۆم ناده‌م له نیازونیه‌تی نه شاعیره‌كه‌و نه نوسه‌ریش به‌لاَم سه‌رنجی زاراوه‌و زاریان ده‌ده‌م و پرسیار ده‌كه‌م ئایا بابه‌تانێكی زۆر هه‌ستیاری وه‌كو (ئاینداری) و(فره‌یی ئایینی) و( فڕێدانی ئاینێك)، یان(توژێنه‌وه‌ی ئاینی) و(یه‌كخستن و به‌یه‌كچاو سه‌یركردنی ئاینه‌كان)، یان (دروستكردنی ئاینێك)ی نوێ!!، ده‌كرێت وشایسته‌ی ئه‌وه‌یه شیعری شاعیرێك یان زیاتر له شاعیرێك-هه‌ركه‌سێ بێت- بكرێته (پێوه‌ر) و(په‌یژه) و(په‌یام) بۆ ساغكردنه‌وه‌ی هه‌مو ئاڵۆزیی بڕگه‌كانی ئه‌و زاراوانه وئاژنینه‌وه‌ی به‌ش ولقه‌كانی؟!.ئه‌وه چۆن دڵێكه كه بووبێته لانه‌ی ته‌ورات وقورئان و كه‌عبه‌و بتخانه وله‌وه‌ڕگای ئاژه‌لاَن و هه‌مویانی وه‌كو یه‌ك خۆش بوێت؟!! به‌ڕاستی ئه‌وه باوه‌ڕ به ئیسلام وپێغه‌مبه‌رانه یان ئه‌وه خۆڵ وخاشاك وزبڵدانه؟!، ئه‌وه‌ش ده‌زانم كه شیعری شاعیرانی وه‌كو جه‌لاله‌دینی ڕۆمی و حافزی شیرازی وئیبن عه‌ره‌بی ..هتد ناوچه‌یه‌كی فراوانیان داگیر كردووه-وه‌كو ده‌قه‌كانیان یان مانا زاتی یان مانا تاشراوه‌كانیان-له‌كتێبه‌كه‌ی سروشدا و وه‌كو به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش به كاریان دێنێ و به‌ردو داری دیواری باوه‌ڕه‌كانی خۆی پێهه‌ڵده‌چنێ!، یانی ڕۆحی ئه‌و شیعروشاعیرانه بووه‌ته (وه‌حی) له (نوسین) و(نوێبێژی) و(نوێكاری) و(نواڕینه‌كانی) سروشدا!.ناشمه‌وێ به باسی (شیعر) و(ناشیعر) كامه‌یه؟، گفتوگۆ بكه‌م ئه‌وه كاری من نیه‌و ئه‌م باسه‌ش كاری پێی نیه و ڕونیشه ناسینه‌وه‌ی شیعری چاك وخراپ- لای كه‌سی خۆی- ناڕه‌حه‌ت نیه، من گرفتم له‌سه‌ر شیعروپیشه‌ی شاعیر بونه كه تا كوێ و چۆن لێیدێ ببێته مه‌رجه‌ع و فریادڕه‌س بۆ شه‌رعیه‌تدان وڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵته‌كاندنی ئاین یان به‌شێك له ئاین- به تایبه‌تی ئێمه باسی ئیسلام ده‌كه‌ین-؟، یان مه‌قه‌سكاری وله‌تكردنی بڕێك له ئیسلام و بڕاندنی به‌سه‌ر ئاینێكی كه یان به پێچه‌وانه‌وه یان یه‌كسانكردنی ئیسلام به ئاینێكی تر‌و به‌پێچه‌وانه‌وه؟،كێ ئه‌توانێ ئه‌م فه‌توایه بدات ؟، ئه‌م (فه‌توایه)ش لای ئێمه گێره‌وكێشه‌ی دروست كردووه‌و له‌كتێبه‌كه‌ی (سروش)دا مرۆڤی لێكۆڵه‌روڕه‌خنه‌گری موسڵمان سه‌رسام وهه‌راسان ده‌كات!!.
هه‌رچه‌نده (سروش) ڕه‌خنه‌ی نه‌گونجاووناڕاستی زۆره له‌سه‌ر بیری ئاینی (ئیسلامی) و ئه‌یه‌وێ ئه‌وه‌مان بۆ داڕێژێ كه خاوه‌نی بیروڕا وبڕوای تایبه‌ت وداهێنانی نوێیه!، به‌لاَم زۆر جاریش بیر‌و بۆچونه‌كانی ده‌داته‌پاڵ شاره‌زاو زانا‌و زۆرزانیتر-پێشتر شتێكمان له‌وباره‌وه وتووه- تا پێمان بڵێ ته‌نها ئه‌ونیه كه‌ئاوا بیرده‌كاته‌وه، به‌ڵكو خه‌ڵكی خاوه‌ن بیروبه‌هره‌مه‌ندان له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان هه‌بوون وهه‌ن كه‌وه‌كو ئه‌و بیریان كردووه‌ته‌وه‌و ئه‌وباسانه‌یان به‌كێشه وسه‌رئێشه داناوه‌و به‌گه‌رمی لێیانخوێندون!، پێشمان ده‌ڵێت : ناشكرێ وتاره‌كانمان جێی توانج وپلاربن یان ده‌بێت ئه‌وانیش-چاووچاوگه‌كان-جێی پلاروتوانج بن واته: كه‌سمان ناكرێ بدرێینه به‌رتیری توانج چونكه (ڕه‌خنه)و(ڕوخاندن)ه‌كانمان حه‌قیقه‌ته وله ڕووی حه‌قیقه‌تیشدا (ئاو) ده‌وه‌ستێ و (چیا) كڕنۆش ده‌بات!.
به‌لاَم ئایا ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی بیروبڕواكانی له بیرمه‌ندانی كۆن ونوێ وه‌رگرتووه-به لێكدانه‌وه‌ی خۆی- ئیتر ده‌بێته دوعایه‌ك تا بیرمه‌ندان وشه‌رعناسان وبڕوادارانی پێچه‌وانه به (سروش) ئامینی بۆ بكه‌ن؟!، یانی هه‌ركه‌سێ قسه‌یه‌كی كردوو بابه‌تێكی هه‌ڵپڕوكاندو به‌ڕاست وناڕاست ملی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی باداو وتی قسه‌ی من نیه‌و هی خه‌ڵكانی به‌هره‌مه‌نده و من لێی ده‌دوێم وپشتگیری ده‌كه‌م ئیتر ته‌واو وڕه‌وایه وده‌بێت وه‌لاَمی نه‌درێته‌وه و بۆی ڕاست نه‌كرێِته‌وه؟.
وه‌ختێك (سروش) ڕه‌خنه‌یه‌ك ده‌گرێت و هه‌ست ده‌كات نه‌ك وه‌رناگیرێت به‌ڵكو زۆری له‌سه‌رده‌كه‌وێت وبه‌رهه‌ڵمه‌تی زاناوئه‌هلی قه‌ڵه‌م وڕوناكبیران ده‌بێته‌وه و به نابه‌دڵی و ڕاسته‌وخۆ ده‌یداته‌پاڵ ده‌سته‌یه‌ك یان كه‌سێك له‌وانه‌ی كه قسه‌وه‌رگیراون لای هه‌ندێ له‌خوێنه‌رانی، وه‌كو ئه‌و قسه‌یه‌ی كه ده‌ڵێت ئه‌وه ته‌نها من نیم كه گوایه وتومه قورئان ده‌سكاری كراوه، هه‌نێ له زانایانی گه‌وره‌ی شیعه‌ش ئه‌وه‌یان وتووه!،ئه‌مه‌ش له وه‌لاَمی ڕۆژنامه‌ی كه‌یهانی ئێرانی ده‌داته‌وه كاتێ ئه‌وان تاوانباریان كردووه به ناساغزانین وبه‌شێواوناساندنی قورئان!، دواتر له‌سه‌ری ئه‌م قسه‌یه‌ی ده‌نوسین.
چاوگه‌ی یه‌كه‌می بیروڕاكانی (سروش) له‌سه‌رزمانی خۆی بریتیه له جه‌لاله‌دینی ڕۆمی ئه‌وه‌تا خۆی نوسیوێتی: ويمثل كلام المولوي هنا حجة في المقام، و أنا بدوري أعتمد في هذا الباب على أعمال جلال الدين المولوي،لأنني أولاً: أرى أنه خاتم العرفاء، و ثانياً: إن بيانه يمثل أحلى و أجمل بيان.." الصراطات المستقيمة ص23 ده‌ڵێت:"..وته‌كانی مه‌وله‌وی-مه‌به‌ستی جه‌لاله‌ددینی ڕۆمیه- لێره‌دا به‌ڵگه‌یه له شوێنی خۆیدا، وه منیش له‌م بابه‌تانه‌دا پشت ده‌به‌ستم به كاره‌كانی جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی، چونكه من یه‌كه‌م: وایده‌بینم كه خاته‌می خواناسانه،وه دووه‌م: ڕوونكردنه‌وه‌كانی شیرین‌ترین وجوانترین ڕوونكردنه‌وه‌یه..". (سروش) به قسه‌ی خۆی زۆرپشت به‌ستووه له‌م كتێبه‌یدا به‌وته حیكمه‌تاوی وفه‌لسه‌فه‌ئامێزه‌كانی جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی،به‌لاَم ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به‌ئه‌ندازه‌ی سه‌رنجدانم ئه‌وه‌نده‌ی (شیعر)و(شوعور)و(وێنه) فه‌لسه‌فیه‌كانی ڕۆمی-ئه‌وانه‌ی له كتێبه‌كه‌یدا وه‌كو نمونه‌جێگیری كردوون- ده‌گرێ ومانایان بۆ ده‌خوڵقێنێ ئه‌وه‌نده خۆیان خاوه‌نی ئه‌و مانا‌و شوێنمانایانه نین كه (سروش) به شوێنی‌دا دێوانه‌یه‌و ئه‌و ده‌یه‌وێ مل وپێی وشه‌كان بگرێ و(خوسیان) بدات به‌ره‌و كێڵگه‌ی ئاره‌زووحه‌زه كه‌سیه فه‌لسه‌فێنراوه‌كانی!، واته: چاكتر سودی له ناووكه‌سێتی ڕۆمی بینیوه بۆ نوسینه‌كه‌ی نه‌ك له ماناوخودمانای وته‌كانی، بۆیه‌ش هه‌وڵده‌دات ما‌نایان بۆ دروستكات وپشتیوانی بۆ بیروبڕواكانی ببچڕێ!.
به‌ڕووه‌كه‌یتردا ئه‌گه‌ر(سروش) بیه‌وێ پشت ئه‌ستور بێت به وێنه شیعریه‌كان و وته فه‌لسه‌فیه‌كانی جه‌لاله‌ددین بۆ قه‌ڵه‌ووگه‌وره‌كردنی بیروڕاكانی، ئه‌وا له‌وسنوره‌دا زۆر خۆشبه‌خت وخۆشبه‌ڵگه نابێت بیكاته پلیكانه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه تایبه‌ته‌كانی له (یه‌كسانی ئاینه‌كان) و(هاوچاره‌نوسی ئاینداره‌كان) وبوونی (حه‌ق وحه‌قیقه‌ت) و بگره (ناهه‌ق وناحه‌قیقه‌ت) له هه‌موویاندا به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی نه‌ك ڕه‌هایی!-ئه‌وانه هه‌موویان له دروشمه فیكریه‌كانی سروشن و به ئاسانی له ڕواڵه‌ت وڕووانگه‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه ده‌خوێندرێته‌وه- به‌لاَم شیعره‌كه‌ی ئبین عه‌ره‌بی كه‌كردووێتی به ده‌سپێكی كتێبه‌كه‌ی له‌پێشه‌وه‌یش له‌سه‌ری چووین وهه‌ندێك له عه‌وره‌ته‌كانی ئاشكراكرا، له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌ی«جۆن هیك»-كه مه‌رجه‌عی دووه‌می سروشه- هه‌ردووكیان زۆر جێی ڕه‌زامه‌ندی سروشه‌و به‌شان وباڵیاندا هه‌ڵده‌دات و له‌گه‌ڵ هه‌ندێ نوكته‌ونمونه‌ی كه‌لتوره جیاكان كه كردوونی به پێوه‌ری بچوككردنه‌وه‌ی فیكری ئاینی ئه‌نجا ئاین خۆی به تایبه‌تی ئیسلام !، باشتر-له شیعره‌كانی جه‌لاله‌دین- به هانایه‌وه ده‌چن وحه‌زه‌كانی به دیده‌هێنن.
ئه‌مه‌وێ بڵێم ده‌كرا (سروش) له تۆمه‌تی له جاده‌لادانی وته‌شیعریه‌كانی ڕۆمی خۆی بپارێزێ و به‌كه‌ماڵی ڕه‌حه‌تیه‌وه وته‌ووتاری ئه‌وانیتر بكاته‌په‌ناگای بیروڕاكانی، به‌لاَم جیاوازیه‌كیتر -كه جێی باسه- له نێوان ڕۆمی به ته‌نهاو ئه‌وانیتر به (كۆ) ئه‌وه‌یه كه ڕۆمی باس وبڕوا شیعریه‌كانی زیاترله شێوه‌ی مه‌جازو شوبهاندن وته‌مسیلدا وێنه ده‌كێشێ و ئه‌وانیتر-ئیبن عه‌ره‌بی و جۆن هیك- زۆرتر ڕاشكاوانه‌و بێپه‌رده ته‌قه ده‌ده‌ن له بیرباوه‌ڕی خۆیان وله‌وه‌ته‌ری مه‌سه‌له‌كان ده‌ده‌ن!،(سروش)یش ته‌ماعی زۆرتره بۆ لێدانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه كه‌مكه‌س خۆی لێداوه!،بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی ڕێگه‌وبه‌ڵگه‌ی چنراوته‌نراو به مه‌جازوته‌مسیل و ته‌ئویل دڵی سروش تێراو ده‌كه‌ن و یارمه‌تی ده‌ده‌ن یاری بكات به (خه‌ساندنی ماناكان)! تا سنوری پچڕاندن وپڕوكاندن ئه‌وه‌نده نوسینی ڕاشكاو وڕوون ئه‌و بواره‌ی پێناده‌ن!. (سروش)یش جێده‌ستی دیاره له گۆڕین وبه هه‌ڵدێر بردنی ماناومه‌به‌ستی هه‌ندێك ده‌قی قورئانی له كتێبه‌كه‌یدا-به‌تایبه‌تیش قسه له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ین- بۆ شه‌رعاندنی ڕاوڕێگاكانی بیركردنه‌وه‌ی!. حه‌تمه‌ن پاشخانی فیكری و زه‌مان وزه‌مینی په‌روه‌رده‌وگه‌وره بوونی (سروش) كه له قولاَیی مه‌مله‌كه‌تی ئاخونه‌كاندا بووه ڕۆڵی (ڕایه‌ڵیی) هه‌یه له حه‌زوتامه‌زرۆی بۆمه‌جازاندن وشوبهاندن وته‌ئویل وته‌مسیلكاری ده‌قه‌كان جا وه‌حی خودایی بێت یان قسه‌وقسه‌لۆڵی خه‌ڵكی!.
سه‌رنجی ووردی ئه‌م نمونه‌یه بده‌ن تا لێتان ڕوون بێت وباش ئه‌ونزیككاری وبه‌راوردكاریه‌ی پێشه‌وه پێشه‌ل نه‌بێت وسوچێك بكه‌وێته به‌رچاوتان، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:"..:"..وقد ذكر المولوي في ديوانه (المثنوي) مفردة (منظر) كثيراً،و المنظر هو مانصطلح عليه بالرؤية والنظرية، و يتحدث المولوي في أحد المواضع من أشعاره عن اختلاف المنظر بشجاعة وبصراحة فائقة ويقول:
من خلال المنـــظر يا عقل الموجـود
يختلـــف المؤمن والمجوسي واليـهود.
فه‌نا يذكر المولوي ثلاثة أديان عالمية: الاسلام والمجوسية واليهودية، ومقصوده من المؤمن هو المسلم. فيقول إن اختلاف هذه الأديان لا يعد اختلافاًفي دائرة الحق و الباطل بل اختلافاً في المنظر و الرؤية فقط، و ليست هذه الرؤية تقتصر على الأتباع فقط بل تشمل رؤية الأنبياء، فالحقيقة واحدة ولكنّ هؤلاء الأنبياء الثلاثة ينظرون اليها من ثلاث زوايا ، أويقال بتجلي الحقيقة لهؤلاء الأنبياء الثلاثة على ثلاثة أنحاء و من خلال ثلاثة نوافذ، ولهذا قدموا لنا ثلاثة أديان ، وعلى هذا الأساس فإن السرّ في اختلاف الأديان لا يكمن في اختلاف الظروف الاجتماعية أو التحريف الذي طرأ على الأديان واستلزم ظهور دين آخر، بل بسبب التجليات المختلفة لله تعالى في عالم الوجود، فكما أن عالم التكوين متنوع فكذلك عالم التشريع متنوع أيضاً" الصراطات المستقيمة ص23-24.
یانی:"مه‌وله‌وی-جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی- له‌دیوانی (مپنوی)دا تاكه‌وشه‌ی (ڕواڵه‌ت + ڕوانینگه)ی زۆر یادكردووه، ئه‌و بینینه‌ش ئه‌وه‌یه كه ئێمه به زاراوه پێی ده‌ڵێین بینین وبیردۆزه،مه‌وله‌وی له شوێنێكی ناوشیعره‌كانیدا باسی جیاوازی (ڕواڵه‌ت + ڕوانینگه) ده‌كات ئازایانه‌و به‌ئه‌وپه‌ڕی ڕاشكاوانه‌وه ده‌ڵێت:
له ڕواڵــــه‌ت وڕوانینگــه‌دا ئه‌ی عه‌قڵی ئامـــــــاده
موسڵمـان و مه‌جـوس ویه‌هـود
جــیـــــــــــاوازن له ڕاستــــــــیـــی لامـــــــــه‌ده!.
لێره‌دا مه‌وله‌وی سێ ئاینی جیهانی یادداشت ده‌كات: ئیسلام ومه‌جوسیه‌ت ویه‌هودیه‌ت،مه‌به‌ستی به باوه‌ڕداریش موسڵمانه، ئه‌ڵێت جیاوازی ئه‌م ئاینانه جیاوازی نیه له بازنه‌ی هه‌ق و باتڵ‌دا به‌ڵكو ته‌نها جیاوازیه له ڕواڵه‌ت وڕوانیندا، وه ئه‌م ڕوانینه‌ش كورت نابێته‌وه به‌س له شوێنكه‌وتواندا به‌ڵكو ڕوانینی پێغه‌مبه‌رانیش ده‌گرێته‌وه، هه‌قیقه‌ت ته‌نهایه به‌لاَم پێغه‌مبه‌ران له سێ ده‌روازه‌وه بۆی ده‌ڕوانن، یان ده‌وترێ هه‌قیقه‌ت ته‌جه‌للا ده‌كات بۆ ئه‌وسێ پێغه‌مبه‌ره له سێ ڕووه‌وه وله سێ كلاَو ڕۆژنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سێ ئاینیان پێشكه‌ش كردوین،له‌سه‌رئه‌م بنچینه‌یه‌ش نهێنی جیاوازیی ئاینه‌كان له جیاوازیی دۆخی كۆمه‌لاَیه‌تی یان له‌و شێواندنه‌ی كه‌به‌سه‌رئاینه‌كانداهات سه‌رچاوه ناگرێ وئه‌مه‌ش وایكردبێ ئاینێكیتر ده‌ركه‌وێ،به‌لاَم به هۆكاری ده‌ركه‌وتنه جیاوازه‌كانی خوای بالاَیه له‌جیهانی بووندا، هه‌روه‌كو چۆن جیهانی دروستكراوان ڕه‌نگه‌وڕه‌نگن ئاواش جیهانی شه‌ریعه‌تسازی جۆراوجۆرن".
چه‌ندێ هه‌وڵ وته‌قه‌للای ژیرانه‌ی خه‌ڵكی خوێنه‌روتوێژه‌ر به‌نوسینه‌كانی (سروش)دا بچێته خواره‌وه ومه‌له‌ی تێدا بكات ئه‌وه‌نده وزیاترسه‌روباڵیان به‌ر كه‌ندو به‌ندو كه‌تنه‌سه‌یره‌كانی ده‌كه‌وێت وجه‌سته‌وجوڵه‌ی فیكریی شه‌كه‌ت وشكاوده‌كات، نامه‌وێ له شان وشایسته‌یی هیچ نوسێنێك كه‌مكه‌مه‌وه یان چاكتروایه بڵێم ناتوانم كارێكی له‌و جۆره بكه‌م ئه‌گه‌ر ناخ وده‌ماغی نوسراوه‌كه له خۆ‌یا هه‌ڵگری ئه‌و كه‌می وكاڵیه نه‌بێت یان ئاسته‌كه‌ی ئاسته‌نگاوی ونزم نه‌بێت!، تام وچێژی نوسینیش كاتێك زۆر خوێنه‌روخوێنه‌وار (لیكی) بۆ ده‌ڕژێ كه وه‌لاَمی پرسیارێكی بداته‌وه یان گرێ و هه‌ڵه‌فه‌یه‌كی بۆ بكاته‌وه یان نوزه‌وناڵه‌یه‌كی دڵبداته‌وه یان (په‌ل) و(پا) و(په‌ڕی) بگرێت وبیخاته سه‌رجاده‌ی ڕۆیشتن بۆ باره‌گای ئامانجه بالاَكان له دروست بوونی مرۆڤ و له دابه‌زینی وه‌حی خودایی بۆپێغه‌مبه‌ر وچۆن چۆنی ئالاَندنی هه‌ردووكیان-مرۆڤ ونیگا- به یه‌كتره‌وه، ئه‌وانه‌ش یه‌كیه‌كیان سپارده‌و ڕاسپارده‌ی خوای گه‌وره‌ن به‌سه‌رشان وپشتی مرۆڤه‌وه.
سه‌ره‌پرسیاری ئه‌ولیسته‌پرسیارانه‌پێكدێ له‌مه: ئایا (سروش) له درێژه‌ی باسه فره‌ییخوازیه‌كان(بلورالیه‌كان)ی توانیوێتی وه‌لاَمی هیچێك له‌و پرس وپرسیارانه بداته‌وه وئاوێ بكات به ئاگری ده‌روونه تینوه‌كان بۆ حه‌ق، بۆ حه‌قیقه‌ت ،بۆ هیدایه‌ت ،بۆ ڕزگاربوون له ده‌رده‌دڵ، له‌ژانی سه‌ر، له‌مه‌راق و جێمه‌راقێ هه‌ڵنه‌گیرێ به شان ومل؟، بۆقوتاربوون له ڕاڕایی و ڕاكه‌وداكه‌ی هه‌ستی شه‌كه‌ت وهه‌ناسه‌ی سواریان؟،له‌به‌شی خۆمداوله‌م كتێبه- الصراگات المستقیمه-ی سروشدا نایشارمه‌وه چه‌ندجار ویستومه واز له‌خوێندنه‌وه‌ی بێنم وبیپێچمه‌وه‌وجارێكیتر له‌خۆمی نزیك نه‌كه‌مه‌وه!.
ئێوه‌ش ده‌زانن كه بابه‌تی ماریفه‌وماریفه‌سازی وبه فیكریكردنی واقیعی كه‌س وكۆمه‌ڵگه‌كان وگه‌ڕان به دوای هۆشیاریدا دووره له كێشه‌ی شه‌خسی یان شه‌خساندن!، ئه‌مه‌ش ڕه‌وایه‌تی و ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌به‌خشێ به ته‌واوی كێبڕكێ عه‌قڵی وعه‌قڵخوازیه‌كان، له‌وانه‌شه هه‌ندێك هه‌بن له‌وانه‌ی له‌ناو پێڕی نوخبه‌دا خۆیان حه‌شارداوه وله‌مه‌لاَسدان ئه‌م ڕه‌وایه‌تیه له‌ق ولۆق بكه‌ن و بڕوایان وابێت كه ده‌ماری هۆشیاریی كه‌سێتی وكۆمه‌لاَیه‌تی كاتێ له ئاوسانی هه‌میشه‌ییدایه كه كێشه‌ی شه‌خسی وشه‌خساندن به‌شێكی سه‌ره‌كی یان پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی بێت له دروستكردنیدا. له ڕووی ڕه‌وایه‌تیه‌وه نا،به‌لاَم له ڕووی واقیعه‌وه ئه‌م شه‌خساندن وشه‌خسپه‌رستیه به ئاشكرا دیاره‌وده‌نگی به‌رزه‌و وه‌كو هۆكاریش هۆكارێكی له پێشه بۆ گه‌رم وگێڕانی ئاش وبازاڕی فیكروفیكرمه‌ندانی (شه‌خسپه‌رست) یان (خۆپه‌رست)!، ئه‌وه‌ش بووه‌ته كارێك كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به دوادا بێت و له به‌رانبه‌ریاندا (خواپه‌رسته‌كان) هه‌وڵی بێ‌وچان بده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه، یان خاڵیكردنه‌وه، یان ڕێگرتن له ته‌شه‌نه‌كردنی فیكروڕه‌گه‌زه فیكریه (نامۆ)كان كه پشت ئه‌ستورن به‌فیك وفاكی (فاڵچیانه)و(فێڵ) وخۆحه‌شاردان له پشت داڕشتنی ئاڵۆز وسێبه‌رداره‌وه و ده‌رنه‌بڕین ونوتق نه‌كردن به مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان ،ئه‌نجا زماننه‌پاراستن له داوه‌شاندنی حه‌قیقه‌ته گشتگیره‌كان وبنه‌ما نه‌گۆڕه‌كان وئه‌و بنچینانه‌ی ده‌كرێ كۆده‌نگی له‌سه‌ر ببێت- یانی له ناوگه‌لان وگۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كاندا- بۆیه پێویسته‌بڵێم له‌م سنوره‌دا وه‌لاَمه‌كانی ئێمه بۆ (سروش) و هاوه‌لاَنێتی كه له‌ناو گه‌لانی موسڵماندا ده‌ژین و به‌ناوی فریاكه‌وتنی ماناومه‌به‌سته ئاینیه‌كانه‌وه ده‌دوێن وئایه‌ت وفه‌رموده‌ش زوو زوو ده‌كه‌نه قه‌لاَوقه‌ڵغانی بیروبڕواكانیان!.
به‌لاَم له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كدا كه بێ پێچ وپه‌نا ده‌نوله‌یان له گه‌ڵ ئیسلامدا ناكوڵێ و ده‌شیانه‌وێ له چوارده‌وری مه‌نجه‌ڵی (دان ودانوله‌یان) كۆبینه‌وه قسه‌یه‌كیترمان هه‌یه جیا له‌م وه‌لاَمانه‌ی سه‌ره‌وه،ئه‌مه‌ش نابێت بكرێته به‌ڵگه به‌سه‌رمانه‌وه تا بچه‌سپێ گوایه (فیكر)و(فیكرخوایی) ته‌نها له كاردانه‌وه‌ی دژه‌كانه‌وه له دایك ده‌بێت ئه‌گینا بوونی نیه‌وئه‌گه‌رله قۆناغێكدا ئه‌وان بێده‌نگ بوون ئیتر بیروبیرمه‌نده ئیسلامیه‌كان له به‌تاڵیدا ده‌ڕزێن وده‌پوكێنه‌وه!!، داهێنان وهه‌ڵێنجانیش-به‌كۆن ونوێ- وه ده‌چێته نێو كاسه‌وكتێبی دژه فیكره ئیسلامیه‌كان-كه كاردانه‌وه به‌رهه‌می هێناون- وله دۆخێكی سروشتی‌دا فیكروعه‌قلاَنیه‌تی ئیسلامی ناتوانێت ژان بیگرێت و(مه‌خلوقێكی فیكری) یان( فیكرێكی مه‌خلوق) بێته ده‌روسه‌ر!.ئه‌گه‌ر به‌م پێیه بێت ئیتر هه‌رباسێ قه‌دوبالاَی (ڕواڵه‌ت) و(ڕوانین) و(ڕوانینگه)ی ئیسلامی بوروژێنێ (كاوبایه)!، ئه‌گه‌ر واده‌رچێت-كه نابێت- ده‌بێت شوكربین كه ئه‌وان هه‌ن وده‌مانهێننه قسه‌وقه‌ڵه‌مدۆشمان پێده‌كه‌ن وكاغه‌زمان پێڕه‌ش ده‌كه‌نه‌وه!!.
نه‌خێرئه‌م به‌راوردو پێشچاویه هه‌ڵه‌یه‌كی تێروپڕه له بێویژدانی و نه‌خوێندنه‌وه‌و نه‌بینینی هه‌موو سوچ وڕه‌نگه‌كانی ته‌خته‌وتابلۆكه‌یه وه‌كوخۆی، به‌ڵكو ئه‌م وه‌لاَم ووه‌لاَمدانه‌وه ونوسین وله‌سه‌رنوسینه حاڵه‌تێكی ڕێژه‌یی له خۆی گرتووه و به‌رزونزمیش ده‌كات و زۆركات هێزی فیكروهۆشیاریه ئیسلامیه‌كان كه دێنه ده‌نگ و(سه‌راو)و(سه‌كۆ)و(سه‌نگه‌ره) ڕۆشنبیریه‌كان ده‌كه‌نه (ماڵ) و(باڵی) به‌ره‌و ڕوو بوونه‌وه‌ی ناحه‌زه‌كانیان، ئه‌وانیش خۆیان ناگرن وشوڵی (فیكری) و (نافیكری) لێهه‌ڵده‌ماڵن وئه‌وه‌ی نه‌یانوتووه ده‌یڵێن!،هه‌ندێ جاریش پێچه‌وانه‌یه‌و ئه‌وان ده‌سپێشخه‌رن وبیرمه‌نده موسڵمانه‌كان بۆق ده‌نێن گه‌رمتر وژیرانه‌تر ده‌سته‌ویه‌خه بنه‌وه له گه‌ڵ واقیعه‌كاندا، بارودۆخی زه‌مان وزه‌مینیش زۆر ڕۆڵی هه‌یه له‌م هه‌ورازو هه‌ڵدێره‌ی هه‌ردووفیكری ئیسلامی و نائیسلامیدا!، ئه‌م ململانێ وشانشانێن وپاڵپاڵێنه باشترین زه‌مینه‌ن بۆ له دایكبوونی داهێنان وهه‌ڵێنجان ودامه‌زراندنی پرۆژه‌ی نوێ وگه‌وره تا په‌یامی خوای گه‌وره به باشترین وڕوونترین شێوه له ناو هه‌ناوی مرۆڤه‌كاندا وله‌پانتایی ودرێژایی زه‌ویدا ته‌مه‌نی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ربه‌رێ.
ده‌مه‌وێ بڕِۆمه‌وه بنج وبنه‌وانی قسه‌كه‌م كه‌پێشتر پێویست بوو بڵێم كه كێشه‌ی شه‌خسیم له‌گه‌ڵ (سروش) نیه، ئه‌و كاتانه‌ی چه‌ند جارێك ویستم كتێبه‌كه‌ی داخه‌م وسه‌ری خۆم نه‌یه‌شێنم به(ڕاو) و(ڕاوگه) فیكری یان فه‌لسه‌فیه (سه‌یر)و(سه‌ماكه‌ره) ناخۆشه‌كانیه‌وه!، به‌لاَم ناچاریكردم وپاڵینام تا زۆر له خۆم بكه‌م-سه‌ره‌ڕای تفت وتاڵی زۆرێك له باس وبڕواكانی- هه‌رلاپه‌ڕه‌یه‌ك زیاتر له جارێك بیخوێنمه‌وه وپاشان به‌پێویستیشی بزانم وه‌لاَمگه‌لێكی له‌سه‌ر بنوسم به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له خشت وبلۆكه خواروخراوه خزێنراوه‌كان له‌ڕێگه‌ی سروشه‌وه -به‌خراپحاڵِی بوون یان نه‌زانی یان ساویلكه‌یی یان پیلان-بۆناو دیواری فیكری ئیسلامی ده‌ركێشمه ده‌ره‌وه و تا ده‌ستم بگات فرێیده‌م!.
یانی له‌م باسه‌دا وبه‌پێی هاوكێشه‌ی ململانێكان كه كێ ده‌سپێشخه‌ره‌و كێش وه‌لاَمده‌ره‌وه‌یه،(سروش) ده‌سپێشخه‌ره‌و من وجگه له من– ئه‌گه‌ر وه‌لاَممان پێبێت- نه‌شیاوه بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی هه‌ڵبژێرین!،له‌وانه‌شه(سروش) له‌وه‌دا خاڵێكی بۆ بنوسرێ كه ئێمه‌ومانان توڕه ده‌كات وغیره‌تی دینیمان به هۆكاری هه‌ڵه گه‌وره‌كانی ده‌وروژێنێ و وامان لێده‌كات ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌نێوان دڵ و ده‌مماندا هاتووچۆیانه بیخه‌ینه سه‌رپه‌ڕو بیخه‌ینه‌به‌ردیدی خوێنه‌ران تا بزانن هه‌ڵه شاراوه‌وئاشكراكانی (سروشیه‌ت) له كوێدایه‌وله‌چیدایه!؟.
وشه‌ی (منظر) یان (منظره) كه ڕۆمی له شیعره‌كه‌یدا وشه‌ی یه‌كه‌میانی به‌كارهێناوه له زمانی عه‌ره‌بیدا به كارهاتووه بۆ سه‌رنجدان له‌هه‌رشتێك كه‌ببێته جێسه‌رنج و دڵ خۆش بكات یان ناخۆشی بكات، جا ئه‌و سه‌یروسه‌رنجدانه له كه‌سێكی نێر یان مێ یان هه‌رتایلۆوتاشراوێك بێت و گرنگ ئه‌وه‌یه شتێكه له شته‌كان وچاو كێش ده‌كات ویان ئه‌وه‌یه دڵئه‌ڕه‌نجێنێ به ناشیرینیه‌كه‌ی یان خۆش و كامه‌رانی ده‌كات به جوانیه‌كه‌ی!.پاشان له‌سه‌ر ئه‌و حاڵیبوونه‌ی هه‌یه‌تی بۆ شیعره‌كه‌ی ڕۆمی (ڕواڵه‌تی شته‌كان) یان (ڕوانین بۆ شته‌كان) یان (ڕوانینگه)ی مرۆڤه‌كان –هه‌موویان، یان هه‌ركامیان به‌ته‌نها- بۆ شته‌كان لای (سروش) بووه‌ته ئه‌گه‌روئاماری چاره‌سه‌ری یه‌كه‌مین ودواهه‌مین بۆ ته‌واوی به‌ختیاریه (جه‌سته‌یی) و(جه‌وهه‌ریه‌كان) وده‌رمانگه‌ی گشت گرفت وگرێ وگێژاوه فیكری وكۆمه‌لاَتیه‌كان، ئه‌م هه‌وڵه‌ی (سروش) درزه‌كه‌ی له‌وه‌دا نابینم كه گرنگی زۆریداوه به بیروبازاڕی عه‌قڵ وعه‌قڵگه‌رایی، به‌ڵكو درزێك وزۆرترله درزێك له‌و ئه‌نجامه‌وه دێت وده‌مانگه‌زێ كه ڕۆڵێ ناهێڵێته‌وه‌بۆ (وه‌حی) و(وه‌حی بۆكراوان)! وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌په‌یامی خوایان بۆ هاتووه-ڕاسته‌وخۆ وه‌كو پێغه‌مبه‌ران یان ناڕاسته‌وخۆ وه‌كو بیروبینینگه‌ی موسڵمانان- ولێیه‌وه ده‌ڕوانن بۆ (خوا)و(خه‌ڵك) و (دونیاودواڕۆژ) و(چاره‌ساز) و(چاره‌نوسه‌كان)،نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌وان-پێغه‌مبه‌ران- ته‌نها مرۆڤن و هیچیتر، یه‌عنی بۆ نایه‌وێت ونایه‌ڵێت وه‌حی ڕوانینگه‌بێت وبڕوانێت بۆ شته‌كان- نه‌بینراوونه‌بیسراوه‌كان له ڕابوردوو یان دوورودوراییه‌كانی داهاتوو یان شاراوه‌كانی هه‌میشه‌وهه‌ربوو- وهه‌واڵمان بداتێ كه‌له كوێن وێنه‌یان چۆنه؟!،بۆ ڕێگای گرتووه له‌وه‌ی له‌ده‌روازه‌ی وه‌حیه‌وه بڕیاری یه‌قین له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان بدرێت له وه‌ختێكدا هه‌ر(وه‌حی) ده‌توانێ وده‌ره‌قه‌تیان دێت وله‌گۆڕیاندێ؟!.بۆهه‌میشه ده‌گه‌ڕێ وگه‌ڕوشه‌ڕ ده‌فرۆشێ به‌وه‌حی وده‌قه‌كانی وده‌جه‌نگێ تا عه‌قڵ-به عه‌قڵه‌كه‌ی خۆی- به‌رقه‌راروخاوه‌ن قه‌راربێت و(وه‌حی)ش چی ده‌ڵێت قسه بۆخۆی یان بۆ دینداره‌گیرخواردووه‌كان-خۆی وته‌نی- ده‌كات؟!.
(سروش) هاتووه دوو دێڕه شیعری جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی كردووه‌ته هێڵه‌ك بۆ ته‌ته‌ڵه‌كردنی بابه‌تێكی گه‌وره‌تر له شیعره‌كه و گه‌وره‌تر له‌خاوه‌نی شیعره‌كه‌ش!، منیش نامه‌وێ ئێره بكه‌مه شوێنی لێكدانه‌وه‌ی شیعرودونیاكانی شیعروجۆروجه‌نگه‌شیعریه‌كان وهه‌تا ده‌ڕوات،به‌لاَم ناشكرێ دوو دێڕه شیعر بكاته كۆڵه‌كه‌وچه‌رداخی داچه‌قین ودامه‌زراندنی پێوه‌رێك كه ئه‌گه‌ر شیعره‌كه‌ش ئه‌و مانایه بدات قابیل نیه شایانی ئه‌وه بێت بكرێته یاسایه‌كی بیركردنه‌وه دژبه‌بیركردنه‌وه‌ی ئوسوڵیی ئوممه‌تی ئیسلام وبه یاسا خواییه‌كان كه‌ده‌یه‌وێت بیركردنه‌وه‌ی به‌نده‌كانی سنوری نه‌گۆڕه‌كانی نه‌به‌زێنێ وله‌گۆڕاوه‌كانیشدا ڕه‌سه‌نایه‌تی و(سه‌ربه‌خوایه‌تی) و(سه‌ربه‌خۆییان)پێوه دیار بێت وله ده‌ستی ده‌نه‌ن.
شیعره‌كه‌ی (ڕۆمی) كه‌لای (سروش) بووه‌ته ئایه‌تی موحكه‌م وئاماژه‌ی سه‌رده‌م!،ئه‌و مانایه نادات كه ده‌یه‌وێت مل وگوێی بگرێت وقیتی كاته‌وه به‌لاَم ده‌بێت پرسیاریشمان ئه‌وه‌بێت كه حیكمه‌ت وهونه‌ر چیه به‌وشێوه خراپه شیعره‌كه‌ی ده‌گرێت وبۆمه‌به‌ستی خۆی به‌كاریدێنێ؟.ئه‌وه‌ڕاسته كه‌باس له(ڕواڵه‌ت) یان(ڕوانین) یان (ڕوانینگه) ده‌كات جا یه‌كێكیان بێت یان هه‌ر سیانیان به‌یه‌كه‌وه كێشه‌مان نیه، چونكه وشه‌ی (منظر) به مانا ئه‌سڵی و فه‌رعیه‌كانیه‌وه هه‌ڵده‌گرن جیانبكاته‌وه، به‌لاَم ئایا له (ڕواڵه‌ت وڕوخسار) یان (ڕوانین و بینین) یان (ڕوانینگه‌وبینینگه)دا یان ئه‌و هه‌وڵ وهێماوهێڵكاریانه‌ی لێیان ده‌بێته‌وه ناكرێ هه‌رگیز باس له حه‌ق و باتڵ وجوان وجوانبینی وناشیرین وناشیرینبینی وحه‌لاَڵ وحه‌رام ومرۆڤایه‌تی ونامرۆڤایه‌تی بكرێت؟، یانی چی ئاینه‌كان-به‌م حاڵه‌ته‌ی ئه‌بیسرێ وئه‌بینرێ وله‌كتێبه ئاسمانی ونائاسمانیه‌كاندا نوسراوه‌ته‌وه وهه‌ریه‌كه‌وله ئاشێ ئه‌یهاڕێ- جیاوازیه‌كانیان له ڕووانگه‌ی حه‌ق وباتڵه‌وه نیه، به‌ڵكو له‌جیاوازی ڕواڵه‌ت یان ڕوانین وڕوانینگه‌وه‌یه!؟، خۆ ئه‌گه‌ریش بیكاته فه‌لسه‌فه‌یه‌كیتر به‌سه‌رمانه‌وه وبڵێت قسه له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامی شته‌كان ناكه‌م به‌ڵكو له پێش ئه‌نجامه‌كان ده‌دوێم!، واته: ئه‌و ئه‌كه‌ر بیه‌وێ باس له (بینین) (وبینینگه)ی مرۆڤه‌كان بكات وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئامرازوچاویلكه‌ن، ئاكامه‌كه‌شی به چی ده‌گات مرۆڤه‌كان خۆیان لێی به‌رپرسیارن وله‌وانه‌یه بگه‌نه جوانبینی یان خراپبینی. ده‌یكوا له كوێیه؟، ئه‌ی بڕوابوون به باتڵ وحه‌ق به كوێگه‌یشت كه په‌یوه‌نداره به سه‌ره‌تاوسه‌ره‌نجامی شته‌كان بۆنه‌یوتووه؟،بۆ حه‌ق وناحه‌قی به‌یه‌كه‌وه وه‌ده‌رناوه له‌م پرسه‌هه‌ستیاره‌دا؟.
(سروش) ده‌یه‌وێ بۆ شه‌رعیه‌تدان- شه‌رعیه‌ت بۆ به ڕاست ودروست وكامڵزانینی بیروبڕواكانی- زاراوه‌ی (ناهه‌ق وباتڵ) یان (كوفروكافر) یان (حه‌رام وحه‌لاَڵ) یان (گومڕاو خاوه‌نڕا) یان (به‌رزه‌خ ودۆزه‌خ) له پێناسه‌و چاره‌نوسی ئاینه‌كاندا ئاماده‌یی نه‌بێت وله‌وه‌ش زیاتر زاراوه‌ی (هه‌ق )و(هیدایه‌ت) و(قوتاربووی دۆزه‌خ) و ڕه‌حم ولێخۆشبونی خودا بۆ هه‌موولایه‌ك به( یه‌كسان)ی (گشتاندن)ی بۆ بكرێت وكه‌سی لێده‌رنه‌كرێت سه‌ربه‌هه‌رئاینێك بێت!، ئاینێك خوایی بێت یان خه‌ڵكیی،پێش ئیسلام هه‌بووبێت یان پاش ئیسلام دروستكرابێت و به(بۆسه) و(بۆرسه)ی فیكری خورافیی وناجێگری خه‌ڵكێكی كه‌م یان زۆری دیل وداماو كردبێت یان نه‌یبێت ونه‌یكردبێت!، وه‌كو له شیعره‌كه‌ی جه‌لاله‌ددیندا ئیسلام وجوله‌كایه‌تی ومه‌جوسیه‌تی هێناوه‌و(سروش)یش وه‌كو به‌ڵگه كردوێتی به (پۆشاكه‌پۆلاَ)ی پارێزه‌ری بیروئه‌ندێشه‌كانی ، ئه‌وه‌شی له بیرنه‌چووه كه لوتف بكات له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆیدا و(ئاینی مێژوی) و(مێژویی ئاینیان) بۆزیندووكاته‌وه‌و (مه‌جوسیه‌ت) بخاته ڕیزی ئیسلامه‌وه!!.
بینین وبینینگه‌ی (عه‌قڵیی) و(وه‌حیی) وه‌كو (دوانه‌یه‌ك) وسه‌روكلاَوی یه‌كتر ڕۆڵ وڕه‌نگیان خه‌تڕێژشكراوه ومێژووی كه‌س و گروپه ژیرمه‌نده‌كان و بزوتنه‌وه فیكری وفه‌رهه‌نگی وفه‌لسه‌فیه‌كان ده‌ریخستووه - له‌سه‌ره‌تا یان ناوه‌ڕاستی ڕێگا یان كۆتایی كارواندا- كاتێ دوورخستنه‌وه‌و دوژمنایه‌تیكردن خزێنراوه‌ته نێوان ئه‌و دوانه(عه‌قڵ) و(وه‌حی) ئیتر نه‌توانراوه مرۆڤه‌كان وه‌كو تاك و وكۆمه‌ڵگه‌كانیان به ئاسوده‌یی وهاوسه‌نگی بژین وبگه‌نه ئامانجه بالاَكان.
ئه‌زمونێكی دۆڕاو-كه بریتیه له فیتنه‌یی خستنه نێوان عه‌قڵ و وه‌حی و دابه‌شكردنی خه‌ڵك بۆ دوو تاقمی عه‌قڵ و تاقمی وه‌حی هه‌روه‌كو وه‌حیخوازه‌كان له‌غیابی عه‌قڵدا به‌وه‌حی ئاشنا بووبن!!-كه‌مرۆڤایه‌تی زۆری له‌سه‌ر چه‌شتبێت وباجی گه‌وره گه‌وره‌ی له‌سه‌ردابێت له ڕابوردوو به‌ئێستاشیه‌وه بۆچی حه‌زێكی شێتانه، یان خه‌وێكی وڕێناوی بیه‌وێ جارێكی‌تر بیهێنێته‌وه گیانی مرۆڤه‌كان وباجه‌كان چه‌ندباره بكاته‌وه له‌سه‌ریان؟!.
له‌سه‌ره‌تای ڕووبه‌ڕوو بونی (دیارگه)وده‌نگی وه‌حی له‌گه‌ڵ عه‌قڵ وعه‌قڵمه‌ندان ده‌بێت عه‌قڵ دوورله چه‌واشه‌و چاولێكه‌ری بڕیارده‌ری یه‌كه‌م بێت-چونكه‌لێپرسینه‌وه‌وپاداشت وسزای دونیاودواڕۆژ له‌سه‌ری به‌نده- بۆ ئیمان هێنان ووه‌رگرتنی وه‌حی به هه‌موو جه‌وهه‌روجوانیه‌كانیه‌وه دوورله‌پارچه‌پارچه‌كردنی!،به‌لاَم له‌م بێنه‌وبه‌رده‌یه‌دا وپاش پێشوازی له وه‌حیی سنوری ئه‌م (دووانه)یه‌و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر به‌ئاسانتر ده‌خوێنرێته‌وه وناكرێت ڕه‌چاوی توندوتۆڵ وجیددی نه‌كرێت!،واته: هه‌رعه‌قڵه ده‌بێت به‌ڵێ ونه‌خێربۆشته‌كان بكات وهه‌ر (وه‌حی)یشه ده‌توانێت په‌نهانه‌كان وحه‌شارگه‌ی په‌نهانه‌كان-كه‌خۆی له‌سه‌دان پرسیاری بنه‌ڕه‌تی وهه‌زاران پرسیاری لاوه‌كیدا ده‌بینێته‌وه-بخاته به‌رده‌م عه‌قڵ وله شڵه‌ژاوی ودڵه‌ڕاوكێ ونه‌زانین و گومان وبڕیاری ساویلكانه ڕزگاری بكات.
باشه ده‌كرێت (ڕواڵه‌ت)و(ڕوانین وڕوانینگه)و(وێنه‌وبینراوه‌كان به گشتی) له یه‌ك ساتدا هه‌م پێشه‌كی وههم پاشه‌كی وئاكامیش-موقه‌ددیمه‌ونه‌تیجه-بێت؟،دیاره به‌ڵێكردن بۆ یه‌كسان بوونیان ناحاڵیبوونه له خودی (موقه‌ددیمه‌ونه‌تیجه)و(ئامرازوئاكام -وه‌سیله‌وغایه-)یش، كه‌هه‌موو ڕووداوێكی نێو جیهانی مرۆڤه‌كان پێویستی پێیانه وناتوانن له هه‌ژمون و گوڕ‌و گه‌واهیی ده‌ربچێت، عه‌قڵیش پشتیوانی ناكات له كۆكردنه‌وه‌ی (ڕابوردو)و(داهاتوو) به یه‌كه‌وه له زه‌مین وزه‌مانێكدا و به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌نی جه‌وهه‌روزه‌مان ومه‌كانی خۆیه‌تی وتێكه‌ڵكردنی ئه‌م دوو كات وساته تێكدان وتێكه‌ڵكردنی شوناسی ئامرازوپێشه‌كیه له ته‌ك شوناسی ئاكام وپاشه‌كیدا!. ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌وه‌ی ڕوانین وڕوانینگه‌ی مرۆڤ ده‌یه‌وێ به‌شێك له‌په‌نهانه‌كان یان هه‌مووی ئاشكراكات وبیخاته مشتیه‌وه توانای ئه‌و كێشكردن وڕاكێشانه‌ی نیه‌و ده‌روازه‌كانی بینینی مرۆڤ زۆر له‌وه ته‌سك وته‌نگه‌لانتره بتوانێ گشت نهێنی ونه‌دركاوه‌كان بهێنێ وبدركێنێ، كه‌واته ده‌بێت ئامرازوئامێره‌كانی له ئه‌ندازه‌ی گه‌وره‌یی شته‌شاره‌وه‌كان بێت، هه‌موو پێشه‌كیه‌كیش پێویسته ئه‌وه‌نده به‌هێزبێت شایسته‌ی ئه‌وه بێت ئاكامه‌به‌هێزه‌كان بدات به‌ده‌سته‌وه وپه‌نامان بدات له گشت وههم وگومانخانه‌یه‌ك وبێپه‌رده‌وچاوبه‌ستن بمانگه‌یه‌نێ به‌وه‌لاَمی پرسیاره‌كان وپرسگه‌خه‌یاڵبه‌خشه‌كان هه‌موویان له‌سه‌ردڵ وهه‌ناومان لابات.(عه‌بدولكه‌ریم سروش) هێشتا زۆری ماوه بۆگه‌یشتن به‌محاڵه فیكریه‌ی پێشوو تا بگاته ئه‌وه‌ی كه ڕوانین وڕوانینگه هه‌موو شتێك نیه‌و به‌ڵكو شتێكه وبه(ژانه)وه شتێكیترمان بۆ ده‌خاته سه‌ربه‌ڕوپه‌ڕ!، كه ونبووه‌كانی پێش چاوی مرۆڤه‌كانه وئه‌ویش هه‌ندێكیان نه‌ك هه‌موویان و بۆئه‌وانیتریش وه‌حی هاناوپه‌نامانه، واته دوو ڕوانینگه‌مان هه‌یه یه‌كه‌م عه‌قڵه،له‌به‌رئه‌وه‌ی به بوونی عه‌قڵ فه‌رمانه شه‌رعیه‌كان ده‌بنه ئه‌ركی سه‌رشانی مرۆڤه‌كان و به نه‌بونیشی به ئه‌رك نامێنێ، دووه‌م وه‌حیه، ئێمه‌ش له ڕوانینگه‌ی عه‌قڵه‌وه ده‌ڕوانین بۆوه‌حی وله‌ڕوانینگه‌ی(وه‌حی)شه‌وه ده‌ڕوانین بۆشته شاراوه‌كان و ئه‌ركه خواییه‌كان.
وه‌كو ده‌ركه‌وت ڕوانینگه‌ی عه‌قڵ به ته‌نها هه‌موو شتێك نیه، ئه‌گه‌رهه‌موو شتێك بێت، ئه‌وه نابێت به شوێن شتێك‌دا وێڵ وئاواره‌بین كه‌پێیده‌ڵێن ئاین وئاڵوگۆڕی ناهه‌ق به‌هه‌ق و شه‌ڕ به‌خێر وناشیرین به‌شیرین به ناسنامه ئیسلامیه‌كه!،چونكه ده‌ره‌نجامی ئه‌م باوه‌ڕه‌ی كه پێیوایه-جا به‌ڕاشكاوی بێڵێت یان له‌ژێرلێوه‌وه- ڕوانین وڕوانینگه خۆی سه‌ره‌تاوسه‌ره‌نجامه، دوای ئه‌م بڕوایه هیچ بایه‌خێك نامێنێته‌وه بۆ هه‌نگاونان بۆ قۆناغێكیترو ئامراز ده‌بێته ئامانج وئامانجیش ده‌بێته ئامراز‌و هه‌ردووكیشیان له دایك بووی یه‌ك چركه ده‌بن!!، وه‌ئه‌م ده‌ركه‌وتانه‌ش -(نایه‌كسان) به(یه‌كسان) و(ناڕه‌هایی) به (ڕه‌ها) و یان (پێچه‌وانه‌كه‌یان)- ده‌بینێته‌وه كه سروش له پێناویان‌دا شه‌ڕ ده‌كات كه‌چی له پێودانگی عه‌قڵ وله شاری عاقلاَندا ته‌واوی نرخیانی له ده‌ستداوه وڕووی هیچ كوچه‌وكۆلاَنێكی ئاوه‌دانیان نیه!.
بینین وبینینگه ئامرازه‌و سه‌ره‌تای چونه‌ناو جیهانه ئاڵۆز‌و نائاڵَۆزه‌كانه‌و به‌ته‌كان وته‌وژم وته‌ته‌ڵه‌كاریه‌كانی زۆر نهێنی سه‌روپێی ده‌ردێنێ و زۆر په‌نهانیش ده‌مێنێته‌وه كه ده‌بێت له ڕوانینگه‌ی وه‌حیه‌وه پێی بگه‌ین، ئه‌گینا مه‌حاڵه سه‌روبه‌ری لێده‌ركه‌ین یان ده‌بێت وه‌كو (سروش) ڕوانین وڕوانینگه‌ی كه‌سه‌كان-ئه‌وده‌سته‌گوڵه‌ی كه‌سروش ناوی فره‌ییخوازی پێداون-لامان ببێته ئاین وپیرۆزیی پێبده‌ین وبوارێك نه‌هێڵینه‌وه بۆ هه‌ڵه‌وته‌ڵه‌ی ده‌روون وخۆخوازی وشه‌یتان وسێبه‌ره‌كانی!.
ئه‌وه‌نیه ئه‌ڵێت: "جیاوازی ئه‌م ئاینانه جیاوازی نیه له بازنه‌ی هه‌ق وباتڵدا، به‌ڵكو ته‌نها جیاوازیه له ڕواڵه‌ت وڕوانیندا" ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه وه‌كو (گریمان وئه‌گه‌ر) ئامینمان بۆیكردو كڕیاری بووین!،ئه‌گونجێ له ناو ڕوانینی مرۆڤه‌كاندا به فره‌ییخوازو گیرخواردووه‌كانیش- به‌زاراوه‌ی سروش-حه‌ق وباتڵ وه‌كو پێشه‌كی یان سه‌ره‌نجام له داران درابێت وله‌پێوه‌ریی وپێودانگی خرابێت؟!،ئه‌گه‌رحق وباتڵ له پێكه‌وتبێ به دوایخۆیدا (ڕاست وناڕاست) و(جوان وناجوان) و(به‌هاوبێ به‌ها) یش هه‌ر ئه‌و چاره‌نوسه‌ی ده‌بێت،ئه‌ی من وتۆ ومرۆڤه‌كان به‌چی بگه‌ینه ئه‌ركه‌كانی سه‌رشان ومافه‌كانی خودوخه‌ڵك به گشتی وخوای گه‌وره به تایبه‌تی؟، سه‌یریش نیه ئه‌گه‌ر (سروشیه‌كان) به ساویلكه‌مان تێبگه‌ن دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ (سروش) به‌و شێوه لێكدانه‌وه‌یه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ست نیه به زار‌و زاراوه‌كانی (سروش)ه‌وه-له‌م بڕگه‌یه‌دا- به‌ڵكو په‌یوه‌سته به رۆح وڕوخساری نوسینه‌كه‌ی به‌گشتی كه له زۆر شوێندا ڕامانده‌گرێت وناچارمان ده‌كات له ڕوویدا بووه‌ستینه‌وه‌و وه‌لاَمی بده‌ینه‌وه،ئه‌وپێیوایه ولایڕه‌وایه كه ئاینه‌كان جیاوازنین و ئه‌م جیاوازی نه‌بونه‌ش به ڕه‌هایی وبێسنوریی باسی لێوه‌ده‌كات و زه‌مان وكۆمه‌لاَیه‌تی وكۆڵه‌كه‌كانی ئاین هه‌مووی ده‌گرێته‌وه،كه‌ڕاستیه‌كه‌ی وانیه‌و ئه‌گه‌ر هه‌تا باسی ئه‌سڵی ئاینه‌كانی خوای گه‌وره بكرێت ته‌نها له بیروباوه‌ڕدا جیاوازنین ئه‌گینا له یاساوڕێسادا جیاوازیان زۆره‌و ئه‌مه‌ش نه‌ك دژنیه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی وبه‌ڕێوه‌بردنی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تیدا، به‌ڵكو گونجاوی وگونجاندنی ته‌واوه له‌گه‌ڵیدا، ئه‌مه ئه‌گه‌رئه‌سڵی ئاینه خواییه‌كان ته‌نها له بیروباوه‌ڕدا هاوڕه‌گ وڕه‌نگ بووبن، ئه‌وه دوای هه‌زاران ساڵ و ڕمانی ئه‌سڵی ئاینه‌كان وئه‌نجا هاتنی ئاینی خاته‌م –ئیسلام- یش له بیروباوه‌ڕو ڕه‌گ وڕه‌چه‌ڵه‌كیشدا جیاوازیمان هه‌یه!،ئیتر باسی یاسا وڕێسا وحه‌لاَڵ وحه‌رام وجیاوازیه‌كانمان لێره‌دا جێی نابێته‌وه!. ئیتر نازانم ئه‌م یه‌كسانی ویه‌ك حه‌ق وحه‌قیقه‌ت بوونه‌ی (سروش) له چی (كون) و(كه‌وانه)یه‌كدا ده‌ریهێناوه؟!.
خۆزگه به‌وه كۆتایی ده‌هێناو قوڕولیته(فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی) خه‌سترنه‌كردایه وهه‌رچه‌نده له هه‌ندێ شوێنی نوسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده‌ی له كه‌سێكی (دبلۆماسی)! ده‌چێت له بڕگه‌وناوبڕی وته‌كانیدا ئه‌وه‌نده له بیرمه‌ندو توێژه‌روفه‌لسه‌فه‌بێژناچێت!-وه‌كو بیه‌وێ خۆی له وتنی هه‌ندێ حه‌قیقه‌ت لادات وپاشان له‌وتنی ئه‌وانه‌ش كه‌لای خۆی به‌حه‌قی ده‌زانێت وتوێكڵداری بكات - جاسه‌رنج بده‌نه قسه‌كانی دواتری كه ده‌ڵێت:" وه‌ئه‌م تێڕوانینه‌ش كورت نابێته‌وه به‌س له شوێنكه‌وتواندا به‌ڵكو ڕِوانینی پێغه‌مبه‌رانیش ده‌گرێته‌وه، هه‌قیقه‌ت ته‌نهایه به‌لاَم پێغه‌مبه‌ران له سێ ده‌روازه‌وه بۆی ده‌ڕوانن"، ئه‌و ده‌یه‌وێ بڵێت جیاوازیه‌كی قوڵ وبێبن له نێوان پێغه‌مبه‌راندا هه‌یه له بینین وبینینگه‌یاندا- كه ئه‌م فۆرمه تێگه‌یشتنه‌ش لۆمه‌كراوه له هه‌موو دوراییه‌كانیه‌وه- به‌لاَم ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه‌حه‌قیقه‌ت ته‌نهایه!، دوایش به به‌لاَمێك ده‌مانخاته به‌رده‌م گومانێك له‌ماناوبیچمی ئه‌وحه‌قیقه‌ته وپێغه‌مبه‌ران(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) ده‌باته‌سه‌ر سێ ڕێگا وسێ ده‌روازه كه ده‌كاته سێ ته‌فسیر وسێ ته‌سویر وسێ ته‌ئویل له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانه‌وه بۆ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه هێناویانه،ئه‌گه‌ر وابێت به‌ڵگه‌یه‌كی بێزه‌حمه‌ته بۆ(سروشیه‌كان) له‌سه‌ر فره‌یی تێگه‌یشتنی پێغه‌مبه‌ران بۆ ئاین وخاوه‌نی ئاینه‌كان كه‌خوای گه‌وره‌یه!، ماڵی بێدانیشه!، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی (وه‌حی) و به ماڵیكردن و زاڵكردنی عه‌قڵ له سه‌یروسه‌رنجی پێغه‌مبه‌راندا!.(سروش) زۆرتر به‌چرپه‌ی به‌رده‌وامی ده‌یه‌وێ پرۆسه‌ی(چه‌پاندن وچه‌سپاندن)! ماوه‌یه‌كیتربخایه‌نێ وبیروبڕواكانی حاڵه‌تێكی ساده‌وسروشتی وه‌رگرن ولای خوێنه‌ران ولێكۆڵه‌ران جێی قبوڵبن ،به‌لاَم ئه‌م هه‌وڵی جێكردنه‌وه و(به‌شاری)كردن ونمایشه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی له‌زۆر هه‌نگاویدا ده‌خلیسكێ وجوانیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی له ده‌ست ده‌دات وله گه‌رمه‌ی سه‌ماوسه‌فایدا شه‌ل وچه‌وت ده‌بێت وله دوای كاڵبونه‌وه‌ی میكیاجه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێ كه هه‌مووی چرچ ولۆچه‌و سیحرومۆسیقاو له‌نجه‌ولاری وشه‌كان حه‌قیقه‌تیانی حه‌شارداوه!!.
پاشان ده‌ڵێت:"نهێنی جیاوازیی ئاینه‌كان له جیاوازیی دۆخی كۆمه‌لاَیه‌تی یان له‌وشێواندنه‌ی كه‌به‌سه‌رئاینه‌كاندا هات سه‌رچاوه ناگرێ وئه‌مه‌ش وایكردبێ ئاینێكیتر ده‌ركه‌وێ،به‌لاَم به هۆكاری ده‌ركه‌وتنه جیاوه‌زه‌كانی خوای بالاَیه‌له‌جیهانی بووندا" ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كورتیكه‌ینه‌وه ده‌بێت به ڕوون وڕه‌وان بێژین بارودۆخی كۆمه‌لاَیه‌تی زۆر ڕۆڵی هه‌یه له ڕه‌چاوی خودای گه‌وره‌دا بۆ دابه‌زاندن ودابه‌شكردنی ئاینه‌كان به‌سه‌ركۆمه‌ڵگه‌كاندا وله‌وێشه‌وه بۆ دۆشین وداوه‌شاندنی دژه‌كانی،هه‌روه‌هاش جیاوازی نێوان ئاینه‌كانیش –ئیسلام وئه‌وانیتر- نهێنی نیه‌و پێویستی به زه‌حمه‌تی زۆر نیه ئه‌گه‌ر كه‌سێ بیه‌وێ له جیاوازیه قوڵ و ناقوڵه‌كانیان شاره‌زا بێت،وه‌كو نهێنیش نیه، جیاوازیه‌كانیش خاڵ وخه‌تی سه‌ره‌كین بۆ ناسینی ئه‌و شێواندنه گه‌ورانه‌ی -له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه- به سه‌ریاندا هاتووه و زۆریش گونجاوه بوترێ تێكچون وله‌ت وپه‌تبوونی ئاینه‌كان هۆكارێكی گرنگه بۆ هاتن وهاوروده كردنی ئیسلام لای خودای گه‌وره‌و له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زانیمان پاراستنی ئاینه‌كان خرابووه ئه‌ستۆی زانایان وئه‌هلی ئاینه‌كانی پێش ئیسلام به‌لاَم نه‌یانتوانی بیپارێزن!،ئیتر چی ناماقوڵیه‌ك هه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك وتاقمێك بڕوایان وابێًت له ده‌ستدانی حه‌قیقه‌تی ئاینه‌كانی ڕابوردوو زه‌روره‌تێكی هێنایه‌كایه‌و ڕێخۆشكه‌ربوو بۆ ته‌شریف هێنانی ئیسلام؟!.
(سروش) له‌دوای په‌ناگرتن به بیرۆكه وبینینه شیعریه‌كانی جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی بۆ شیرینكردنی بیروڕاكانی وه‌كو بیه‌وێ قۆناغی دێرین و قۆناغی نوێ پێكه‌وه ببه‌ستێ وڕه‌گه‌زه دژه‌كانی- له ناووئینتیمای ئاینی ومێژوی وجوگرافی وقوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی- بیروبۆچونه‌كانی ئاشكرابكات وده‌ڕواته ماڵ ومۆڵگه فه‌لسه‌فیه‌كانی«جۆن هیك» كه فه‌یله‌سوف و زانایه‌كی كه‌لامی گاور(مه‌سیحی)ی هاوچه‌رخه،به كه‌مترین وكورترین ڕێگه پاڵپشتی بیروبڕواكانی ده‌كات و ده‌شیكاته به‌ڵگه‌ی بێحاشا بۆ بیر-ئاین-ه نوێكه‌ی خۆی!، زۆرێك له وته‌كانی ڕیز ده‌كات ودوایش به دوایاندا شایه‌تومانی حه‌قبونیان بۆ ده‌دات و جگه له پێداگوتن به شان وباڵیدا وه‌كو ماقوڵی وجوانی ڕاكانی وپاپه‌ندبون به‌عه‌قلاَنیه‌ت وهه‌تا ته‌زكیه‌شی ده‌كات كه(تاقانه‌په‌رستیشه)!!، جاسه‌رنج بده‌ن كه(سروش) وته‌یه‌كی ئه‌و«جۆن هیك» ده‌گوازێته‌وه وده‌ڵێت:":"هل يعبد المسلمون و المسيحيون و اليهود إلهاً واحداً؟»»حيث يشير في البداية الى الوجه الواحد لله في هذه الشرائع السماوية،ولكنه يضيف بعد ذلك أن هذه الوحدة في الرؤية حصيلة النظر من بعيد، ولكن ما أن نقترب أكثر فسوف تتجلى لنا الاختلافات بصورة أكبر وتلقى بالوحدة في عالم الظلمة"الصراطات المستقيمة ص28.
واته:"«ئایا موسڵمانان و گاوره‌كان وجوله‌كه‌كان خوایه‌ك ده‌پرسن؟»له‌و شوێنه‌داوله سه‌ره‌تادا ئاماژه ده‌كات به یه‌ك ڕوخساری خوا له هه‌موو شه‌ریعه‌ته ئاسمانیه‌كاندا،به‌لاَم دوایی شتێك ده‌خاته پاڵی كه ئه‌و ته‌نهایی بینینه به‌رهه‌می ڕوانینه له دوره‌وه، وه‌لێ له گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی زۆرترمان دواتر جیاوازیه‌كان به شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ڕوونده‌بنه‌وه و ئه‌و ته‌نهاییه ده‌خاته جیهانی تاریكیه‌وه".
جارێ ده‌یه‌وێ له هه‌ستیارترین بڕگه‌ی عه‌قیده‌ییوه ده‌ست پێبكات وئه‌ویش دروستكردنی نه‌ك گومان به‌ڵكو (یه‌قین) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاقانه‌یی خوای گه‌وره ته‌نها شتێكه له ئاكامی دووربینینه‌وه دێته پێش چاو ئه‌گینا به نزیكبونه‌وه‌و نزیك بینینه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه(ته‌نها نیه)!!،كه‌سی قسه‌كه‌ر«جۆن هیك»وه‌كو گاورێكی كه‌لله‌پوچ ده‌دوێ كه‌به‌شیری كه‌نیسه په‌روه‌رده بووه‌وله كلاَوڕۆژنه‌كانی كه‌نیسه‌وه ده‌ڕواننه ئاسمان و(سێ ئه‌قنیم) و(سێ خودا) نه‌بێت بۆ هیچیتر نابینان و (سێ) لای ئه‌وان یه‌كسانه به (یه‌ك) ویه‌كیش یه‌كسانه به‌سێ!!،(سروش)یش هه‌رزوو وتی ئاینه‌كان جیاواز نین وگشتیان به خه‌تی خێرا به‌ره‌وبه‌هه‌شت ده‌چن!،به‌لاَم ئایا سه‌یرنیه بگاته ئه‌وه‌ش له‌جیاتی شه‌هاده‌ی ته‌وحید وتاقانه‌ش، شه‌هاده‌ی یه‌كخوایی وسێخوایی و زیاتری پێخۆش وپێیه‌كسان بێت؟!. ئه‌نجا دڵی ڕاناوه‌ستێ وویژدانی وریای ناكه‌ته‌وه وته‌یه‌كیتری«جۆن هیك» دێنێ كه ده‌ڵێت:".. ففی نظر «هیك» أن إله اليهود يعيش الاهتمام الكبير ببني اسرائيل وكما يقول العهد القديم:" إنني لا أعرف من بين الأقوام والعوائل البشرية الساكنة في الأرض غيركم" هذا الاله الذي يأمر بني اسرائيل بالسكنى في بيوت و منازل أهالي فلسطين «كنعان» و أن يحتلوا أرضهم، هذا الاله و إله المسلمين الذي يتصوره "هيك" أنه أقرب من إله اليهود بالنسبة الى إله المسيحين و مع ذلك فإنه يهتم بالمسلمين فقط و كأنه لا يعرف سواهم ، حيث ينصرهم في حروبهم و غزواتهم ولا يفكر بفلسطين كما يفكر بأرض الجزيرة العربية". الصراطات المستقيمة ص28.
واته: "له ڕوانینی «هیك»دا خوای جوله‌كه‌كان بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌ژی وگرنگی گه‌وره به‌وان ده‌دات،وه‌كو له عه‌هدی قه‌دیمدا هاتووه وده‌ڵێت: من جگه له ئێوه- نه‌وه‌ی ئیسرائیل- هیچ نه‌ته‌وه‌وخێزانێكیتری نشینگه‌ی زه‌وی ناناسم" ئه‌و خوایه‌ی فه‌رمان ده‌كات به نه‌وه‌ی ئیسرائیل تا له ماڵ و حاڵی خه‌ڵكی فه‌له‌ستیندا «كه‌نعانیه‌كان»بژین وخاكیان داگیر بكه‌ن، ئه‌م خوایه‌و خوای موسڵمانان كه«هیك» وێنای ده‌كات له خوای جوله‌كه‌كانه‌وه نزیكتره تا خوای گاوره‌كان له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگی ته‌نها به موسڵمانان ده‌دات هه‌روه‌كو جگه له‌وان كه‌س نه‌ناسێت،كاتێك له هه‌موو جه‌نگه‌كاندا سه‌ریانده‌خات وئه‌وه‌نده‌ی بیر له دورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌كاته‌وه بیر له فه‌له‌ستین ناكاته‌وه" .
ده‌قی ئه‌م وتانه خاڵیه له هه‌موو شه‌رمێك وبه ئه‌ندازه‌ی موویه‌ك حورمه‌تیان له خوای گه‌وره و بیروبڕوای موسڵمانان نه‌گرتووه وشایسته‌ی ئه‌وه‌ش نیه بیخه‌ینه به‌ر گفتوگۆ ولێكدانه‌وه یان وه‌لاَمدانه‌وه!، له‌هه‌موو بڕگه‌كانیشدا «جۆن هیك وسروش»یش ده‌یانه‌وێ خوای گه‌وره له وێنه‌ی مرۆڤێكی ڕقن و داگیركه‌رو بێئاگاو ڕه‌گه‌زپه‌رستدا نیشانبگرن!!،جا ئێوه‌ی خوێنه‌ر خۆتان ناوێ بدۆزنه‌وه بۆ (سروش) له به‌رانبه‌ر ڕازیبون وڕاكردن به‌شوێن«جۆن هیك» وبیروبڕوا(تاقم په‌رستیه‌كه‌یدا)!. جا ئه‌مه ڕێزگرتن وسینه فراوانیه به‌رانبه‌ر ئاین وبیرۆچكه‌كان بێ جیاوازی كه(سروش)ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌یه‌وه وه‌ك (پێغه‌مبه‌ری فره‌ییسالاری)!! به یارمه‌تی وپشتیوانی«جۆن هیك» خۆی بناسێنێ یان –سه‌ره‌ڕای هه‌ڵه‌ی كه‌مه‌رشكێن كه ده‌گاته ئه‌وه‌ی له‌جیاتی فره‌ییخوازی بووترێ شیركخوازی!- به ته‌واوی مانا، هه‌وڵێكی (خۆتڕۆ) كردنه له به‌رانبه‌رنیازی سوككردن وبێنرخ نیشاندانی حه‌قیقه‌تی ڕه‌های خوای گه‌وره له خودێتی وسیفات وئاكاره بالاَو بێ وێنه‌كانی؟!.
بیروبڕواكانی«جۆن هیك»لای (سروش) قاڵبی پیرۆزیی وه‌رگرتووه و-سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی بۆ بلورالیستی ویه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئاینه خوایی وخه‌ڵكیه‌كان به‌یه‌كتروموڵدارێتی بۆ داهێنانێكی نوێ كه‌لای پێویسته خه‌ڵكی چاوی لێبكه‌ن- بووه‌ته موریدێك كه (ڕێ) و(كوێره) لێك جیانه‌كاته‌وه و وه‌كو گێله‌ئه‌كته‌رێك ته‌نهاوته‌نها لاسایی ونمایشی ده‌رهێنه‌ره لوت به‌رزه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه !، ئه‌ی (داهێنان) و(ده‌رهێنانه) سروشیه‌كان بۆ بوونه هه‌ڵم له ئاست جیهانه ناماقوڵه‌كه‌ی«جۆن هیك»دا؟،چۆن بوونه تۆزی ساراكان له‌ڕووی ئه‌و(عه‌به‌سیه‌ت) و(عه‌ده‌میه‌ت) و(عینده‌یه‌ته)ی «جۆن هیك» كردووێتیه به‌روبومی فیكری و فه‌لسه‌فی دانسقه‌و ده‌گمه‌ن؟!،بۆوه‌ك په‌ڵه‌هه‌وری هاوین ڕه‌وییه‌وه و-سروش- هه‌رئه‌وه‌نده‌ی بۆ خۆی هێشته‌وه وه‌ك سه‌ماكه‌رێك دڵی (جۆنیه‌كان) خۆشبكات؟،ئه‌ی بۆ وانیه!؟،ئه‌گه‌رخوای بوون وبونه‌وه‌ر، زاتی پیرۆزی،ئاكاری به‌رزی، كرداری بالاَی،وێنابكرێ به ڕقن وڕه‌گه‌زپه‌رست وكه‌سنه‌ناس وسه‌رخه‌ری داگیركه‌ران وبێئاگا!!، ئه‌مه خوای گه‌وره ئه‌وا پێناسه‌ی بكرێ له دیدی نابینایانه‌وه بۆچی ئه‌وپه‌ڕی (عه‌ده‌میه‌ت) نه‌بێت، یانی بۆ بڕواوبڕواداره (جۆنیه)كان-سروشیه‌كان به دوایاندا- له له‌حزه‌یه‌كدا كه بڕوایان به خوایه‌كی پاك وتاك وچاك نیه بۆچی مانای بێبڕواییه‌ك نه‌گه‌یه‌نێت وخولاوه نه‌بێت له عه‌ده‌مێكی بێ ماناوناوه‌رۆكدا؟!، ئه‌دی دیدیان بۆ ئاین-ئیسلام له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئاینه‌كان- وڕوانینگه‌ی ئاینی و ژیان و ژیانله‌به‌ران وناساندنیان ئه‌كرێ له‌و جیهانه ناماقوڵه‌یانه‌وه سه‌رچاوه‌نه‌گرێ، دوای ئه‌وه‌ی بێدڵی خۆیان نه‌كرد له سوك ناساندنی خوای بالاَوبه‌ڕێزدا ؟، دیاره نه‌خێر،عه‌ده‌میه‌تیش وه‌كو شه‌جه‌ره‌یه‌كی شه‌یتانی به‌روسێبه‌ره‌كه‌ی (عه‌به‌سیه‌ت)ی تاقانه‌یه!،چونكه‌ئیتر پاش ئه‌و (كوێرایی)بوونه ئیتر( ژیان) و(دوا ژیان) هیچ تامێكی نامێنێ، بۆ چركه‌یه‌كیش شه‌قام وشه‌قاوی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ردووپێیان ناوه‌ستێت وموویه‌كی په‌یوه‌ندیش له نێوان (خواوخه‌ڵك) و(خه‌ڵك وخه‌ڵك) و(خه‌ڵك ومه‌خلوقاتی)تردا نامێنێت،ئه‌مانه‌ش چه‌ند سیمایه‌كن له سیماكانی عه‌به‌سیه‌ت كه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌درێته پاڵ خوای هه‌موویان وهه‌موومان!،«جۆن هیك»ده‌یه‌وێ له ڕكێڤی پاشخانه گاوری-نه‌سرانیه-كه‌یه‌وه وانه‌ی دینداری بڵێته‌وه به سروش و سروشیه‌كان و له‌لایه‌كه‌وه لایان ئاساییكاته‌وه كه‌به‌نزیك بونه‌وه له خوای گه‌وره– پێده‌چێت مه‌به‌ستی نزیك بونه‌وه‌ی جه‌سته‌یی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر بڕوایان وا بێت كه خوای گه‌وره وعیسا (سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) كوڕوباوكبن، ئه‌شگونجێ خوای گه‌وره له گه‌ڵ مرۆڤیتر به‌جه‌سته یان جه‌وهه‌ر تێكه‌ڵ ببن- ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌نها نیه‌و هاوه‌ڵ وهاوشانی هه‌یه‌و دوای ئه‌م كه‌تن وڕیسواییه‌ش ئه‌یه‌وێ بۆیان ئاسایی بێت كه پێناسه‌ی خوای گه‌وره بكه‌ن به ڕقن وڕه‌گه‌زپه‌رست وبێئاگاوبێخه‌م به‌رانبه‌ر زۆرێك له به‌نده‌كانی وبونه‌وه ره‌كه‌ی!!،ئه‌نجامی ئه‌م نابینایه‌ی مرۆڤه‌كان كه‌له ده‌ره‌وه‌ی زه‌مان ومه‌كانه هه‌ناسه‌یه‌ك ناهێڵێته‌وه له گه‌ردووندا بۆ هیچ ڕاستیه‌ك، بۆ هیچ جوانیه‌ك، ئه‌ماره‌تی عه‌قڵ وحوكمه دروسته‌كانی ده‌كاته خه‌رابستان و ژیری وژیركاران ئاواره‌ی ئه‌ودیو سنوره‌كانی زه‌مین وزه‌مان ده‌كات!،حه‌ق وحه‌قیقه‌تیش له ڕه‌فه‌ودۆلاَبی له‌بیرچونه‌وه‌شدا جێیان ته‌نگ وته‌سك ده‌بێت و شوێنێك نامێنێ تێدا بنیشنه‌وه، بێگومان ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له مێشكی ئه‌و تاقمه شازه‌دا ڕوو ده‌دات نه‌ك له واقیع وله‌كرداردا، دروستكردنی ده‌م وسه‌رده‌مێك و(ئاوایی بته‌كان) وه‌كو ده‌بینین (جۆن - سروش) بووه‌ته خه‌ووخه‌یاڵیان نمونه‌یه‌كی بێسنوره له كه‌لله‌وشكی و(عیندیه‌ت) كه ئه‌گه‌ر بڕوایان به ڕاستیه‌ك وجوانیه‌ك وبه‌هایه‌كی به‌رز هه‌بێت ته‌نها لای خۆیان شك ده‌به‌ن وبه موڵك وتاپۆی خۆیانی ده‌زانن ومرۆڤه‌كانیتریان لێبێبه‌شكردووه!. هه‌رچه‌نده پێشتر وتمان كه خودی (عه‌ده‌میه‌ت) و(عه‌به‌سیه‌ت) و(عیندیه‌ت) بونێك وئاماده‌ییه‌ك بۆ حه‌ق نایه‌ڵێ!، وه‌لێ گریمان شوێنێك ده‌داته حه‌ق ومافی بوونی پێده‌دات،به‌لاَم بیرۆكه‌كه‌ی (جۆن- سروش) كه باسی له (بلورالیزم) ده‌كات و ده‌ڵێن حه‌ق وناهه‌ق ڕێژه‌ییه ولای هه‌موو ئاین و نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌یه- ده‌بێته درۆیه‌كی شاخدار له دوولاوه یه‌كه‌م: ئه‌و ده‌سته‌واژه ڕێژه‌ییه سه‌باره‌ت به ئاینه‌كان به تایبه‌تی ئیسلام دروست نیه، دووه‌م: خۆیان سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌كردن بۆی بڕوایان پێی نیه!،خاڵی دووه‌میشم زۆر مه‌به‌سته،چونكه ئه‌وان هیچیان بۆ ئێمه نه‌هێشته‌وه، یانی تۆزێ هه‌ق و زه‌ڕه‌یه‌ك هیدایه‌تیان نه‌دایه ئێمه‌و خوای ئێمه‌و ئاینی ئێمه‌و بیر‌و ڕوانینی ئێمه‌یان خسته نێو چاڵی نه‌مان ونه‌بوون وهه‌رنه‌بوونه‌وه!. ئه‌ی كوا ئه‌و ڕێژه‌ییه كه بڕوایان پێیه‌تی؟، خوێنتانه‌وه پێشتر كه چی‌یان پێیه ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره چاوگه‌ی ڕاگرتنی هه‌موو ڕاستی و ڕه‌واییه‌ك،ئه‌مه‌ش عیندیه‌تی تا سه‌ر ئێسقان و به موفلیس ناساندنی به‌رانبه‌ره!.
ڕامێنن له‌م وته‌یه‌ی دواتری «جۆن هیك» كه‌سروش ده‌یگوازێته‌وه وپێمان ده‌ڵێت هیچ پێوه‌رێك نیه پێمان بڵێت ئاینێك له ئاینێكتر ڕاستروله‌پێشتره!،هه‌موویان وه‌كو یه‌ك یان به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م وزۆر شه‌ڕوخێریان تێدایه ودرێژه‌ی مه‌به‌ستیان له‌م تێكه‌ڵه‌وپێكه‌ڵه‌یان یانی: چه‌ندێ خێر له ئیسلامدا هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش له یه‌هودیه‌ت ونه‌سرانیه‌ت ومه‌جوسییه‌تدا هه‌یه!، وه چه‌ندێ شه‌ڕله‌واندایه ئه‌وه‌نده‌ش له‌ئیسلامدا هه‌یه!،كۆی قسه‌وباسه‌كه پێی وایه باتڵ وحه‌ق وكوفر وئیمان وخێر وشه‌ڕ له هه‌مویاندایه وئه‌مانه‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی ڕێژه‌یین، ئه‌مه‌ش ته‌ناقوزێكی زۆر گه‌وره وئاڵۆزه ئه‌وان له له‌لایه‌كه‌وه خێروشه‌ڕ به یه‌كسانیه‌كی ڕێژه‌یی دابه‌شده‌كه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو ئاینه‌كاندا له‌لایه‌كی كه‌وه خوای ئێمه- خوای هه‌مووان-یان داڕنیوه له هه‌موو كه‌مال وكامڵبونێك!. بۆ ڕاستی تێگه‌یشتنه‌كه‌مان فه‌رموون به وردی ئه‌م وته‌یه‌ی «جۆن هیك» بخوێننه‌وه كه ده‌ڵێت: "...والحق أن العلاقات التأريخية والظروف الزمانية والمكانية لكل واحد من هذه الأديان لا تسمح بإجراء مقارنة بين ثقافةوتأريخ هذه الأديان الثلاثة لنخرج بنتيجة تفضيل أحدها على غيرها. نعم يمكن القول إنّ لكل واحد منها ضعف وقوة ومحاسن ومعايب" الصراطات المستقيمة ص29. واته: ڕاستیه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیه مێژویه‌كان وبارودۆخی زه‌مانی و زه‌مینی هه‌ر یه‌كێك له‌و سێ ئاینه ڕێگه نادات به كردنی به‌راوردێك له نێوان ڕوناكبیری و مێژوی سێ ئاینه‌كه تا بگه‌ینه ئاكامی سه‌رته‌ڵكردنی یه‌كێكیان به‌سه‌ر یه‌كێكیكه‌یه‌ندا، به‌ڵێ ئه‌كرێ بێژین له هه‌ر یه‌كێكیان بێهێزی و به‌هێزی وچاكه‌وخراپه‌یان هه‌یه".
له‌لاپه‌ڕه‌یه‌كیتری كتێبه‌كه‌ی سروشدا«جۆن هیك» ده‌ڵێت:"وتمتازالديانة اليهودية بأنها كانت مولد التوحيد في الغرب و قد قدمت للبشرية شخصيات كبيرة في جميع المجالات الثقافية والعلمية، وبالطبع فهذا لا يعني تبرئة اليهود من وصمة العار في ظلمهم للفلسطينين حين أتيحت له‌م القدرة والقوة. وتمتاز المسيحية أيضاً أنها تمكنت من ترويض مشركي أوروبا ونقلهم من أجواء التوحش الى أجواء التمدن وساهمت بالتالي في ولادة الحضارة الجديدة، و لكنها أيضاً حملت على عاتقها هذه المظلمة، و هي أنها كرّست بواعث العدوان ضد اليهود و ساعدت الاستعمار الغربي في بلدان العالم الثالث.ويمتاز الاسلام أيضاً بتأريخ مشرق وتأثير ايجابي كبير على حياة ملايين البشرحيث كان منبعاً لثقافة انسانية غنية في مساحات واسعة من العالم، وبالطبع لا يخلوا الاسلام بدوره من شامة في خدّه، وهي معاقبته للمجرمين في الكثير من الدول الاسلامية بعقوبات بشعةوغيرانسانية.."الصراطات المستقيمة ص30.
واته: وه‌ئاینی جوله‌كایه‌تی به‌وه جیا ده‌بێته‌وه كه به‌دیهێنه‌ری یه‌كتاپه‌رستیه له ڕۆژئاوا وكه‌سایه‌تیه‌كی زۆری هه‌موو بواره‌كانی روناكبیری و زانستی پێشكه‌شكرد، بێگومان ئه‌مه‌ش مانای ئه‌ستۆپاكاندنی جوله‌كه نیه له مۆری ئابڕوچون سه‌باره‌ت ئه‌و سته‌مه‌ی كردیان له فه‌له‌سینیه‌كان كاتێ ده‌سه‌لاَت وتوانایان هه‌بوو،گاورایه‌تی(مه‌سیحیه‌ت)ش به‌وه جیا ده‌بێته‌وه كه‌توانی بتپه‌رسته‌كانی ئه‌وروپا ڕابێنێ وله دۆخی وه‌حشیگه‌رایی ده‌ریانبهێنێ بۆ دۆخی شارستانی كه‌واته به‌شداریكردووه له له دایك بونی شارستانێتی تازه‌دا، به‌لاَم به شانی خۆی ئه‌م تاوانه‌شی هه‌ڵگرتبوو، كه ئه‌ویش قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی دوژمنكارانه بوو له به‌رانبه‌ر جوله‌كه و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانی داگیركه‌رانی ڕۆژئاوا له جیهانی سێهه‌مدا.هه‌روه‌ها ئیسلامیش به‌وه جیاده‌بێته‌وه كه خاوه‌نی مێژوویه‌كی پرشنگداروشوێنه‌وارێكی گه‌وره‌ی چاكی له‌سه‌ر ژیانی ملیۆنه‌ها مرۆڤ بووه،ئه‌مه‌ش به‌وه بوو كه سه‌رچاوه‌ی ڕووناكبرییه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بوو له مه‌یانێكی به‌رفراوانی جیهاندا،دیاره ئیسلامیش خاڵی نیه له په‌ڵه‌یه‌ك به‌سه‌ر ڕوومه‌تیه‌وه،ئه‌وه‌ش وه‌كو سزادانی تاوانباران له زۆرێك له ولاَتانی ئیسلامی‌دا به سزاگه‌لێكی ناشیرین ونامرۆڤانه..".
له‌وانه‌یه كه‌سانێكی ساویلكه‌ودڵساف له كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وته‌یه‌ی پێشوودا بڵێن قسه‌كانی هه‌ندێ هاوسه‌نگی پێوه دیاره‌و ئه‌وه‌تا ڕه‌خنه‌ی توند یان تیژی هه‌یه بۆ هه‌موو ئاینه‌كان!، هه‌رچه‌نده ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌م جۆره (هاوسه‌نگیه) به‌خراپ بقۆزنه‌وه وبه خاڵی چاك وچالاك تۆمار بكه‌ن بۆ «جۆن هیك» یان«عه‌بدولكه‌ریم سروش» زیاتر ئه‌وانه‌ن كه ده‌یانه‌وێ بۆ دانانی (مین)و(كه‌مین)ی فیكری دژه‌وانه‌ی ئیسلامه‌تی هه‌موو هه‌لێك بقۆزنه‌وه‌و وه‌كو داهێنان یان عه‌قڵگه‌رایه‌كی هاوسه‌نگ یان هه‌رناوێ پێیانخۆشبێك لێی بنێن وفتیلی كه‌سێتی ئه‌ونوسه‌ره‌ی پێهه‌ڵبده‌ن!،له‌وه‌ش به‌ئاگام كه هه‌ندێ گه‌نجی تازه له ژێره‌وه هاتوو ده‌یانه‌وێ هه‌وڵێكیان هه‌بێت وبه فیكری ئیسلامه‌تی وله‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ كتێبه‌كانی سروش!،خۆیان وخه‌ڵكی گۆش بكه‌ن به‌لاَم له‌به‌ر كاڵی وكرچی بیركردنه‌وه‌یان وقوڵنه‌بونیان نه‌یانتوانیوه وه‌كو خۆی له بیروبڕواكانی سروش تێبگه‌ن وئه‌نجا (گره و)و(بره‌وی) له‌سه‌ربكه‌ن وبیبه‌نه‌وه،ئه‌مه‌ش حاڵی فیكریانی له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كۆت وبه‌ندكردووه به هه‌یبه‌ت و هه‌وایه‌كی مه‌ستكه‌رانه به‌كه‌سێتی (سروش)،ئه‌م وڕوسڕبونه‌شیان به بای سروشیه‌ت له شتێكه‌وه‌یه كه هێشتا شته‌كه حاڵی نه‌بوون چیه!،ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه به‌چاك وچاكه‌وان نوسینه‌كانی سروشیان وه‌رگرتووه وته‌فسیری فریادڕه‌سانه ده‌كه‌ن بۆ بیروبڕواكانی!.
ئه‌وانی گه‌نج وخوێندكاره (سروشیه‌كان) به‌و شێوه شێوه‌ی (سروشیه‌تیان) كێشاوه، به‌لاَم ئێمه‌ش به شێوه‌یه‌كی ته‌واو جیا له‌وان حاڵی ده‌بین، بوونی خاڵی بكوژومرێنه‌ریش له كتێبه‌كه‌ی سروشدا ئه‌مه‌یه كه ده‌یه‌وێ ڕامان بێنێت له‌سه‌ر به یه‌كسان ویه‌كبار سه‌یركردنی هه‌موو ئاینه‌كان بێ هیچ جیاوازیه‌ك ،وه‌ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌مان له‌هه‌ر ئاینێك هه‌بوو له‌وانیتر ڕه‌خنه بگرین وئه‌گه‌ر جوانی كامیانمان خسته‌ڕوو ئاینه‌كانتر پشتگوێ نه‌خه‌ین وباسی جوانیه‌كانی ئه‌وانیش بكه‌ین، ڕه‌خنه‌وگومان وگرێمان چه‌ندێ بوو بۆ هه‌موویان وا بێت وله‌خودی ئاینه‌كه‌ش ڕه‌خنه‌وڕه‌خنه‌كاربین نه‌ك ته‌نها هه‌ڵگری ئاینه‌كه،به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه خاوه‌نی ئاینه‌كه‌ش كه خوای گه‌وره‌یه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م دادگایی (جۆن –سروش)ه‌وه!!،ئه‌مه‌ش گه‌وره ڤایرۆسێك وگه‌رای پوچبونه‌وه‌یه‌تی!..بۆچی؟، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوتاویه‌كسانی ده‌داته چه‌ند شتێ كه‌ناكرێ هاوتاو یه‌كسان بێت،هه‌روا ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگیه‌ك دروستكات وبیپارێزێ كه شوێن وشه‌قامی هاوسه‌نگی نیه!.له‌دوای نمونه‌وته‌كانی«جۆن هیك»كه‌سروش وه‌ك شاهێدحاڵ وشاهێد فیكریی كتێیبه‌كه‌ی پێقه‌ره‌باڵغ كردووه وده‌یه‌وێ بالاَی نوسینه‌كه‌ی پێبه‌رزكات وخوێنه‌رانیشی پێده‌مبه‌سكات، وه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی موریدو موخالیفه‌كانی كه ئیمانی به ئیمانی «جۆن هیك» دووره له هه‌موو گومانێك و یه‌قینی هه‌یه به یه‌قینه‌كانی!، هاتووه له چه‌ند شوێندا له مه‌دحیدا ده‌ڵێت: "..وكتب فی مقاله رائعه له.." الصراگات المستقیمه ص28. واته:"وه له وتارێكی جوانیدا نوسیوێتی..." یانی هه‌رچیه‌تی سه‌باره‌ت به خوداوئاینه‌كه‌ی وتووه دووره له دێزی وڕوتاڵی، وه وتوێتی:"..ربما تكون مثل هذه المدارك مفرطة في الوضعية و التعسف إلاّ أن ذلك لا يقلل من صلابة و معقولية موقف «جون هيك» من التعددية.." الصراطات المستقيمة ص31 ده‌ڵێت:"...له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره مه‌دره‌كانه زۆرڕه‌وی تێدا بێت له دانان و جه‌ڕاندندا، به‌لاَم ئه‌مه له توندوتۆڵی وماقوڵیه‌تی هه‌ڵوێستی «جۆن هیك» ده‌رباره‌ی فره‌یی كه‌مناكه‌ته‌وه.."ئه‌نجا ووتی: " " وهكذا نرى أن «جون هيك» باتخاذه هذا الموقف الشجاع قد التزم بعقلانيته من موقع الوفاء لها، ومن جهة أخرى استجاب لنداء وجدانه في تقريره لمبدأ التعددية" الصراطات المستقيمة ص 31-32 واته:" ئاوه‌ها بینیمان كه«جۆن هیك» هه‌ڵوێستێكی ئازایانه‌ی گرته‌به‌ر، كه بریتی بوو له پاپه‌ند بوون به عه‌قلاَنیه‌ت وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆی، له لایه‌كیتره‌وه وه‌لاَمی بانگی ویژدانی دایه‌وه بۆ قایل بوون به بڕواگه‌ی فره‌یی" به‌رده‌وامه وده‌ڵێت:".. فيلسوف موحّد ولايقبل بمقولة التثليث وتجسد الله بالمسيح، حيث يرى أن هذه المفاهيم عبارة عن استعارة وكناية لاأكثر.." الصراطات المستقيمة ص31. واتاكه‌ی:".. فه‌یله‌سوفێكی تاقانه‌په‌رسته وناڕازیه‌به وتگه‌ی به‌سێیانه‌كردن وبه‌رجه‌سته بوونی خوا له مه‌سیحدا، ئه‌و وای ده‌بینێ كه ئه‌و تێگه‌یه‌نه‌رانه بریتین له وه‌رگرتن وپێدا هه‌ڵدان وچواندن وهیچیتر..." سروش بڕواومتمانه‌ی وایه كه«جۆن هیك» وتاره‌كه‌ی جوانه!،توندوتۆڵ وماقوڵه!،هه‌ڵوێستێكی ئازایانه‌یه!،پاپه‌نده به عه‌قلاَنیه‌ته‌وه ووه‌فاداره بۆی!،له هه‌موویان سه‌یتر .. ده‌ڵێت: تاقانه‌په‌رسته!!، له‌وه‌زیاتر به‌پێویستی نازانم له‌م به‌شه‌دا زیاتر بنوسم له‌سه‌ر شوێنه‌واری«جۆن هیك» له‌سه‌ر ده‌ماخ وده‌نگی سروش و بڕیاری كۆتایش له باره‌ی ته‌رزی بیركردنه‌وه‌یان ڕوونه كه چیه،به تایبه‌تی بۆ خوێنه‌رێك كه (نه‌گۆڕوگۆڕاو) لێك جیاكاته‌وه!. جگه‌له(ئیبن عه‌ره‌بی) و(جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی) و(جۆن هیك) هه‌ندێ كه‌سیتری كردووه‌ته سه‌رچاوه وه‌كو(باكوبی) ئه‌ڵمانی و (ئیستیس)ی به‌ریتانی و(تۆماس كۆهین)و( حافیزی شیرازی) وگه‌وره ئاخونه‌كانی شیعه وه‌كو(عه‌لادینی سمنانی) و هه‌ندێ نوكته‌و نمونه‌ی گشتیی ئێرانی و نا ئێرانی و چیرۆكی خورافی ناو كتێبه ئاسمانیه‌كان و هه‌ندێ كاتیش وته‌ی پێشه‌وا علی كوڕی ئه‌به تالیب و ئه‌نجا (له‌ته ئایه‌ت) و(له‌ته فه‌رموده) كه‌له ڕووگه‌و ئامانجی خۆیان لایان ده‌دات، ناوه‌ناوه و له‌به‌شه‌كانیداتردا له‌سه‌ریان ده‌دوێین وچه‌ندێ پێویست بكات به گژیانا ده‌چینه‌وه!.
(4)
زۆر بونی ئاینه‌كان
(هیدایه‌تی) خودا، یان (هیوایه‌تی) خه‌ڵك؟!
زۆریی یان زۆربونی ئاینه‌كان - خودایی یان ئاده‌می - به درێژایی مێژوو له ته‌ك مرۆڤه‌كان هاوته‌ریب بووه وبه هاتنی ئاینێكی خودایی ئه‌وانه‌ی پێشتر ده‌كه‌ونه به‌رسڕینه‌وه وكۆتایی هاتن، وه‌ك ئیسلام له گه‌ڵ ئاینه‌كانی پێش خۆی، یان ده‌بنه ته‌واوكه‌ری یه‌كتر وه‌كو هه‌رسێ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی سوره‌تی یاسین، یان كورت وكه‌م كراونه‌ته‌وه‌و وگرێدراون له گه‌ڵ ئاینی نوێ‌دا وه‌كو په‌یامی هه‌ردوو پێغه‌مبه‌ر -موسی وعیسی- (سه‌لامی خودایان لێبێت)، ئاینه ئاده‌میه‌كانیش-كه ناژمێرێن وهه‌میشه ئه‌وه‌ی ون ده‌بێت به دوایدا دید ودینێكێ نوێی دی دێت به دوایدا- زۆروكه‌مبوبن كه‌وتونه‌به‌ر نوری نوێگه‌ری ئاینی خودایی وگڕوگه‌رده‌لولی ڕۆژگار، ئیتر ئه‌م جێچۆڵكردن وپاڵپاڵێنه‌ی نێوان ئاینه‌كانی خودا وئاینه ئاده‌میه‌كان ژیانی مرۆڤه‌كانی ته‌نیوه وهێشتا به‌رده‌وامه‌و زۆرێك ئاینیتری زاده‌وته‌نراوی مرۆڤه‌كان سه‌ره‌یان گرتووه بۆ ئاوابون و زۆریتربه ڕێوه‌ن بۆ قوتبونه‌وه!.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سه‌رنجێكی بڕگه‌یه‌كی (عه‌بدولكه‌ریم سروش) بده‌ین وبیكه‌ینه چه‌قی هه‌ندێ پرسیاری ده‌سته‌ویه‌خه‌یی وئاشكراكردنی (گفت وگرفته) به فه‌لسه‌فی كراوه‌كان، ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:".. :".. أن الكثرة في عالم الأديان حادثة طبيعية تعكس في طياتها حقّانية كثير من الأديان و أن كثيراً من المتدينين محقّون في اعتناقهم لدينهم، وأن ذلك مقتضى الجهاز الإدراكي للبشر، وتعدّد أبعاد الواقع ومقتضى كون الله هادياً و يريد الخير والسعادة للبشر.. "الصراطات المستقيمة ص5..
واته:" زۆربون له‌جیهانی ئاینه‌كاندا ڕوداوێكی سروشتیه وجه‌خت له‌وه ده‌كات كه زۆرێكی (ئاینه‌كان حه‌قن) وزۆربه‌ی (ئاینداره‌كانیش حه‌قیانه) هه‌ر دینێك وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ده‌ركی مرۆڤه‌كان و فره‌یی واقیعه‌كان و(ده‌ركه‌وته‌ی هیدایه‌تی خودا) وخێرداریتی وبه‌خته‌وه‌ریێتی بۆ مرۆڤه‌كان.. " فره‌یی واقیعه‌كان وئاستی تێگه‌یشتن وجیاوازیه‌كانیان لێره‌دا ناكرێ بیكه‌نه خاڵی جیاوازی فیكری و زۆر سه‌ری لێبكه‌ینه‌وه چونكه بۆ ئه‌م بڕگه‌یه ته‌نها له‌وه‌دا جێی سه‌رنج و ناڕازیبونمانه كه ئه‌و دوو جیاوازیه- واقیعه‌كان وعه‌قڵه‌كان- سه‌ره‌ڕای گرنگیان بكرێنه تۆزودوكه‌ڵی به‌رچاوی خوێنه‌ران یان به‌ڵگه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا (بڕوبیانوو) بۆ چه‌سپاندن وسه‌پاندنی ئه‌و بڕگه بیانوه‌ی كه ده‌ڵێت: (ده‌ركه‌وته‌ی هیدایه‌تی خودایه)، ئه‌م بڕوایه‌شه وایلێكردووه بێ خوێندنه‌وه‌ی (شوێن وشه‌وگار) و(رێگاوڕۆژگار) كه سنوری (مان ونه‌مان)ی هه‌موو ئاینه خوداییه‌كان دیاری ده‌كات و(ناسیخ) دێنێت و(مه‌نسوخ) به ڕێده‌كات!،ئه‌م گۆڕانه خوداییه و(ده‌ستا و ده‌ست وقۆناغبه‌ندی) ئاینه‌كان وئاوابونی شه‌ریعه‌ت وهاتنی شه‌ریعه‌تێكی تر له‌م هاوكێشه (سروشیه‌دا) ڕاونراوه وبونی له ده‌ستداوه!.به‌تایبه‌تی كاتێ ده‌یه‌وێ(ئاینه‌كان)-تێكدراووپارێزراو- و(ئاینداره‌كان)- تاقانه‌په‌رست و سێ خوا په‌رست و ئه‌وانیتریش- له‌چوارچێوه‌ی (حه‌ق) دا خه‌رماشه‌وخه‌رمانیان بكات!.
له‌سه‌ر بابه‌تی هیدایه‌تی خودای گه‌وره له ده‌یان شوێنیتری كتێبه‌كه‌یدا جه‌خت له سه‌ر (هیدایه‌تدراویی) هه‌موو ئاینداره‌كان-به بێ هه‌لاَوێردن- ده‌كاته‌وه و به به‌خته‌وه‌ری دواڕۆژ و ڕزگاربویشیان ده‌داته قه‌ڵه‌م له لێپرسینه‌وه ودۆزه‌خ!!.له بڕگه‌كانی دواتردا ده‌گه‌ینه سه‌ریان وگفتوگۆی گورج وكۆڵیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین،به‌لاَم لێره‌دا هه‌ندێ پرسیار ده‌خه‌ینه به‌رده‌م (سروش) و(سروشیه‌كان) له‌وانه:
ئایا به چی وچۆن بتوانم قه‌ناعه‌ت به خۆمان و ده‌وروبه‌رمان بكه‌ین كه كه‌سێ یه‌ك خوا- خوای زه‌وی وئاسمانه‌كان- بپه‌رستێ و كه‌سێكیتر سێ (خودا) یا زیاتر بپه‌رستێ و كه‌چی هه‌مویان وه‌كو یه‌ك به هیدایه‌تدراوی خوایان بزانم وكۆتایی هه‌موشیان به‌هه‌شت بێت؟، باشه ئه‌مه تۆمه‌ت نیه به‌ناهه‌ماهه‌نگی وبه گژاچون له نێوان به‌رنامه‌وپه‌یامه‌كانی خوای گه‌وره‌دا ئه‌گه‌ر ڕازی بێت به( تاقانه خوایی) وبه(فره‌خوایی) وه‌كو له سه‌وقی قسه‌كانی(سروش)دا ده‌خوێنرێته‌وه؟، ئه‌گه‌ر وابێت ناردنی پێغه‌مبه‌ران- سه‌لاَت وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت- یه‌ك به‌دوای یه‌كدا خاڵی نابێته‌وه له هه‌موو حیكمه‌تێك ومانایه‌كی جوان؟،ئه‌گه‌ر وابێت نابێته تانه‌ی عه‌به‌سیه‌ت وهه‌ڕه‌مه‌كی له كاروبڕیاری خوای گه‌وره‌دا؟، ئه‌گه‌ر وابێت ئیتر ململانێی نێوان موسڵمان وگاور وجوله‌كه وبتپه‌رستان وخۆپه‌رستان وخه‌ڵكپه‌رستان وخاكپه‌رستان له پای چی، مادامێك هه‌مویان شه‌یدای هیدایه‌تی خودان و هه‌ر یه‌كه‌و به عه‌قڵی خۆی جۆرێك یان سوچێك له هیدایه‌تی خودای دۆزیبێته‌وه؟،باشه له چی شوێنێكداو له چی كاتێكدا وبه چی ده‌قێكی قورئانی یان فه‌رموده‌یی سه‌لمێنرا كه ئیسلام ده‌ستخۆشی و ده‌مخۆشی وسه‌رخۆشی كردبێ له عه‌قیده‌وعه‌قڵیه‌تی گاوره‌كانی نه‌جران یان شام یان حه‌به‌شه یان جوله‌كه‌كانی به‌نی قوره‌یزه وبه‌نی قه‌ینوقاع وبه‌نو نه‌زیروخه‌یبه‌ر یان هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی پشت موسه‌یله‌مه؟. كه‌ی پێغه‌مبه‌ر-سه‌لاَت وسه‌لامی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێت- فه‌رموی ئه‌وانیش له ناو هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌دان و ئاین و ئامراز‌و ئامانجمان یه‌كه‌و هه‌مویان وێڵی دوای هێڵ وهیدایه‌تی خودای گه‌وره‌ن؟، دوای هاتنی هه‌زاران له پێغه‌مبه‌ران ونزیكه‌ی پازده سه‌ده له‌بانگه‌وازی هیدایه‌تی ئیسلام هێشتا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه-بۆ ئه‌وه‌ی گاڵته به خۆمان وخوای خۆمان وخه‌ڵكی خوا نه‌كه‌ین- (هیدایه‌ت) و(هیوایه‌ت) لێك جیاكه‌ینه‌وه؟!،(هیدایه‌ت) كه ڕه‌گه‌زانی تایبه‌تی هه‌یه‌وپێویسته كاری خودای مه‌زن بێ و (هیوایه‌ت) یش كه بێ ڕه‌گ وڕه‌گه‌زه‌و له ده‌ست حه‌زوئاره‌زودایه‌وپێویسته كاروباری مرۆڤ بێت ؟.وه چه‌ندین پرسیاری‌تر- له‌مه‌وپاش ده‌یكه‌ین- كه(سروشیه‌كان) له‌سه‌رخۆیان دروستی ده‌كه‌ن وله ژێر قورساییه‌كه‌یاندا ناتوانن ده‌رچن و وه‌لاَمی بده‌نه‌وه.
\(5)
(مرۆڤێكی به‌د حاڵیی) یان (به‌د حاڵیكردنی مرۆڤه‌كان)؟!
پێش ئه‌وه‌ی به‌شی دووه‌م و ته‌واوكه‌ری وته‌ی پێشووی به‌رچاوبخه‌ین به‌شێكیتری ئه‌و پرسیاره ماقوڵه كه‌ڵه‌كه‌بووانه گه‌رومان ده‌گرێت له‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌موو ئاینه‌كان –به شێواووشایانیانیه‌وه-ڕێگای خودای گه‌وره‌بن ئه‌گه‌ركه‌سێكی موسڵمان ئاینێكی- جگه ئیسلام- پێ ناماقوڵ ودژه ئیسلام بوو ئاماده نه‌بوو ملكه‌چی بێت ده‌كه‌وێته به‌ر توڕه‌یی وخه‌شمی خودایی؟، یان به نوتقێكیتر بڵێین ئه‌وه ئه‌گه‌ر وابێت –یانی جكه ئیسلامی قبوڵ نه‌بێت- پرسیاری ناوێ وبێ گومان شایان ده‌بێت به سزای خوای گه‌وره!،چونكه هیچیانی جگه له ئیسلام به هیدایه‌تی خودا نه‌زانیوه؟، یان ئه‌گه‌روابێت شتێك هه‌یه لای (سروشیه‌كان) ناوی (هه‌ڵگه‌ڕان و وه‌رگه‌ڕان) بێت له ئاین ئه‌نجا سزا یان سۆزی له‌سه‌ر بێت، جا له ئیسلام بۆ ئه‌وانیتر یان به پێچه‌وانه‌وه؟، بیروبڕوا (سروشیه‌كان) ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه نه‌خێر شتی له‌و جۆره نیه‌و به‌ڵكو هه‌موویان (هه‌ڵگه‌ڕاوه) و(هه‌رماوه)! هه‌ر یه‌كه‌و له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه ده‌ڕوانێته (نیگا) وسوچ وقوژبنێكی هیدایه‌تی خوایان گرتووه و كه‌س بۆی نیه له‌و به‌هره خودایه مه‌حرومی بكات!، ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ناموسڵمان- جوله‌كه یان گاور- دوای گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل وبه‌یانی پێویست ئاماده نه‌بێت به‌ئیسلام ڕازی بێت ئایا چاره‌نوسی چی ده‌بێت؟، واته هه‌رعاشق وسه‌رمه‌ستی هیدایه‌تی خوایه‌وله دۆزه‌خ ته‌ریك وله به‌هه‌شت شه‌ریكه؟ ئه‌گه‌ر وابێت گفت وگۆی ناو مرۆڤ وئاینه‌كان چی نرخێكی ده‌مێنێت وئایا خولانه‌وه‌و گێل وحۆلكردنی مرۆڤه‌كان نیه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر قایل بوو به ئیسلام وئاینی پێشوی خسته پشت (كه‌نو)و(كه‌ندڕه) وه ئایا به گومڕا ئه‌ژمار ده‌كرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی هیدایه‌تی خودای –ئاینی پێشوی- فڕێداوه؟؟.
ئایا عه‌بدولكه‌ریم سروش بۆ وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه‌و ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌ی كه‌پاشان دێت له خۆیدا مرۆیه‌كی به‌دحاڵیه یان زۆرباش حاڵیه و ئه‌یه‌وێ مرۆڤه‌كان به‌دحاڵیكات و له‌خاڵی سفردا بیانچه‌قێنێ و كامیان ده‌كرێت به‌به‌ریدا؟، دیاره هیچ له‌م قسانه‌ی به دلاَ ناچێت و له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر گوێشی لێمان بێت هه‌ندێ به‌زه‌یی پێمان‌دا بێته‌وه!، ئه‌گه‌ر به خه‌ڵكی عه‌وام ومێشك به‌ستوو لاسایی كه‌ره‌وه‌مان نه‌داته قه‌ڵه‌م ونه‌خاته ده‌فته‌ر!.واته له‌و زۆرینه‌یه‌دا بمانوه‌ستێنێ كه بڕوای وایه ئاینیان به چاولێكه‌ری ومیراتگه‌رایی بۆ ماوه‌ته‌وه نه‌ك به عه‌قڵ و(عه‌قڵ تراز) !.
ئێمه ده‌قی وته‌كانی خۆی ده‌كه‌ینه وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌مان سابه‌ڵكو ده‌ركه‌وێ كامه‌یه، ئێمه خراپ حاڵین؟، یان خۆی خراپ حاڵیه؟، یان ده‌یه‌وێ (نامه‌نتقیی) بیرۆكه‌كانی بكاته (مه‌نتقی) لێمان؟. ده‌ی فه‌رمون با پێكه‌وه سه‌رنج بده‌ینه ته‌واوكه‌ری وته‌ی پێش‌و دوای ئه‌وه‌ی له به‌شی یه‌كه‌می قسه‌كه‌ی ڕابوردویدا كاتێ ده‌یه‌وێ به زۆری زۆرداری په‌یامه (ڕاست وناڕاسته‌كان) بكاته به‌شێكی دانه‌بڕاو له هیدایه‌ت وئاراسته‌خواییه‌كان بۆ به‌نده‌كانی-واته به ڕوانینی سروش ئاراسته‌كان هه‌رچۆنبن خێروناخێر جێی ڕازی وقه‌بوڵی خودای گه‌وره‌ن!- ئه‌نجا یه‌كسه‌ر ده‌ڵێت: ".. وليس بسبب سوء فهمهم، أو مؤامرة قوى الانحراف والباطل، أو اتباع الهوى والشهوات، أو سوء إختيار الانسان، أو غلبة قوى الشيطان"الصراطات المستقيمة ص6.
ماناكه‌ی:"..نه‌ك به هۆی خراپ حاڵی بونیان، یان پیلانی هێزه لاده‌روپوچه‌ڵه‌كان، یان شوێنكه‌وتنی بای ده‌رون وئاره‌زوپه‌رستی، یان بژارده‌ی خراپی مرۆڤه‌كان، یان زاڵبونی هێزه‌كانی شه‌یتان". سروش ده‌یه‌وێ – به‌ئه‌نقه‌ست یان بێقه‌ست وهه‌ڵه‌داوان- بێگوناحی مرۆڤ و هه‌تا شه‌یتانیش!، ئاشكراكات و ئه‌وه‌ی ئه‌ستۆی پاك نیه ته‌نها ئه‌و قه‌ده‌ره‌یه كه خودا ده‌یه‌وێ له مرۆڤه‌كاندا بێهێنێته‌دی!.به زاراوه‌یه‌كیتر ده‌یه‌وێ بیسه‌لمێنێ كه مرۆڤ ئازاد نیه‌و هێزێكی نادیار ملوگوێی گرتووه‌و به ویستی ئه‌و-نه‌ك ئیراده‌ی مرۆڤ- خێردار یان شه‌ڕداری ده‌كات و هه‌ر جۆرێكیشیان بێت له سنوری هیدایه‌ت ده‌رناچێت وئازاد بونیشیان له سزای دۆزه‌خ حه‌تمیه!!.جا چالاكاندنی ئه‌م ته‌رزه تێگه‌یشتنه له مرۆڤێكی تۆزێ ژیر ده‌وه‌شێته‌وه تا له خودای مرۆڤه‌كان بووه‌شێته‌وه؟!،ئه‌گه‌رله گه‌وره‌ترین ئامانجدا-په‌رستنی خودای گه‌وره- كه مرۆڤی له پێناودا دروستكراوه ئه‌گه‌ری هیچ هه‌ڵه وئه‌نقه‌ستێ لێی چاوه‌ڕوان نه‌كرێت وله‌سه‌ری نه‌نوسرێ و چی هه‌ڵبژێرێ و به‌چی پێوه‌روپه‌یمانێ بێت كۆتا نمره‌ی هه‌موویان سه‌ركه‌وتن بێت به‌ره‌و به‌هه‌شت!، ئه‌وا له كاره بچوك وناوه‌نجیه‌كاندا مرۆڤ هه‌رگیز ناڕاستی وناوه‌ڕایی ناكات و ژیانی ده‌بێته یه‌ك قۆناغ ئه‌ویش قۆناغی پاكێتی وساغێتیه!! جا شتی له‌م جۆره بۆ كێ ده‌ست ده‌دات؟،به‌م ڕووه‌ی تردا ڕێك وپێك ده‌بێته زینده‌وه‌رێكی به‌ده‌رله‌جیهانی( تاقیگه)و(تاقیكردنه‌وه)!وجیهانێكی فریشته‌ییش- كه دوورن له هه‌ڵه‌و یاخیگه‌رایی- له جیهانی مرۆڤه‌كاندا ده‌بێته‌جێگره‌وه، به‌م حاڵه‌ش بێت تاقیكردنه‌وه‌یان-له لایه‌ن خوداوه- ده‌چێته بازنه‌وبیری پێڕابواردنه‌وه!په‌نا به خوا!.
مرۆڤ ئه‌گه‌ر به‌شێكی –زۆر یان كه‌م- خراوحاڵی نه‌بێت وپیلان وپوچه‌ڵگێڕ ده‌رنه‌چێت و نه بای ده‌رون و نه ڕه‌هێڵه‌ی سێكس وشه‌هوه‌تبازیه‌كانیتر نه‌توانێ دیلی بكات و هه‌میشه (كار)و(كارایی) و(كاردانه‌وه)ی له(بژار)و(بژارگه)ی ژیانیدا بریتی بێت له ڕاستبێژی و ڕاسانكاری كه‌واته جیاوازی چی‌بوو له نێوان پێغه‌مبه‌ران-سه‌لاَت وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت- وخه‌ڵكانیتر به گشتی؟، یان ده‌بێت هه‌موو كه‌سه‌كان وه‌كو پێغه‌مبه‌ران -سه‌لاَت وسه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت- وا بن یان پێغه‌مبه‌ران وه‌كو هه‌موو كه‌سه‌كان !، هه‌ردوو قسه‌كه‌ش یه‌كسانن به یه‌كتر به‌وه‌ی خاڵی جیاوازی نیه و نامێنێ له نێوان په‌یامبه‌ران وپه‌یامخوازاندا، به‌لاَم عه‌قڵ و مێژووی مرۆڤه‌كان و دوایش پێوه‌ره پیرۆزه- وه‌حی-كه به درۆی ده‌خاته‌وه!.كه‌واته بێگوناحكردنی- له‌پاش كۆیله بونیان بۆ فشاری (ده‌ره‌وه)و(سه‌ره‌وه) وپوچبونه‌وی ئیراده‌یان!- مرۆڤه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی هه‌تا شه‌یتانیش له گه‌مه‌و گێره‌ی مرۆڤه‌كان هه‌وڵێكی بێ ئاكامه‌و ئاودان وئاوسانی درۆیه‌كی شاخداره‌و شه‌رمه‌زاریه بۆ مرۆڤێ بیه‌وێ گوێگرانی یان خوێنه‌رانی به هاوكێشه‌یه‌كی بێسه‌روسه‌ودای له‌ومه‌عده‌نه سه‌رقاڵكات.
جارێكی‌تر با خوێنه‌ری به‌ڕێز هه‌ردووبڕگه‌ی پێشوی وتراوه‌كه‌ی (سروش) ببه‌ستێته‌وه به یه‌كه‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌م باره‌وه بۆ خۆی جێدێڵین كه ئایا كه‌سی نوسه‌ر خراپ حاڵیه وده‌شیه‌وێ خراپ حاڵیمانكات، یان ئێمه ناتوانین له نوسینیان بفامین و تێبگه‌ین؟ كاتێ ده‌ڵێت: ".. أن الكثرة في عالم الأديان حادثة طبيعية تعكس في طياتها حقّانية كثير من الأديان و أن كثيراً من المتدينين محقّون في اعتناقهم لدينهم، وأن ذلك مقتضى الجهاز الإدراكي للبشر، وتعدّد أبعاد الواقع ومقتضى كون الله هادياً و يريد الخير والسعادة للبشر وليس بسبب سوء فهمهم، أو مؤامرة قوى الانحراف والباطل، أو اتباع الهوى والشهوات، أو سوء إختيار الانسان، أو غلبة قوى الشيطان" الصراطات المستقيمة ص5-6.
واته: " زۆربون له‌جیهانی ئاینه‌كاندا ڕوداوێكی سروشتیه وجه‌خت له‌وه ده‌كات كه زۆرێكی (ئاینه‌كان حه‌قن) وزۆربه‌ی (ئاینداره‌كانیش حه‌قیانه) هه‌ر دینێك وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی ده‌ركی مرۆڤه‌كان و فره‌یی واقیعه‌كان و(ده‌ركه‌وته‌ی هیدایه‌تی خودا) وخێرداریتی وبه‌خته‌وه‌ریێتیه بۆ مرۆڤه‌كان، نه‌ك به هۆی خراپ حاڵی بونیان، یان پیلانی هێزه لاده‌روپوچه‌ڵه‌كان، یان شوێنكه‌وتنی بای ده‌رون وئاره‌زوپه‌رستی، یان بژارده‌ی خراپی مرۆڤه‌كان، یان زاڵبونی هێزه‌كانی شه‌یتان"!.
(6)
(هه‌موو خوداكان) یان (خودای هه‌موان)؟!
سروش زۆر تامه‌زرۆی خۆناساندنه به دوو خاڵ وحاڵ،یه‌كه‌م: بیسه‌لمێنێ كه ئیسلام و تێگه‌یشتنه ئیسلامیه‌كان هه‌مویان– جگه له باڵه عیرفانیه‌كه نه‌بێت كه به‌مه‌جازوته‌ئویلچێتی وڕه‌مزگه‌رایی ته‌نراوه،شاسواری ئه‌م كاروانه‌سروشیه‌ش هۆنراوه‌كانی جه‌لاله‌ددینی ڕۆمی سه‌رمه‌شقێتی كه‌به بڕوای خۆشی ڕاشكاوانه‌ش ده‌ڵێت كردووێتی به سه‌رچاوه‌ی بیرۆكه‌كانی جابه (ته‌ونه نوسین) و ته‌ئویلی ڕۆمی خۆی بێت یان به ته‌ئویلی سروش بۆ ته‌ئویله‌كانی ڕۆمی كه ده‌یه‌وێ لێیانه‌وه ئاینی عیرفان وعیرفانگه‌رایی بكاته چه‌پكه‌گوڵی ده‌ستی – بوارناكه‌نه‌وه بۆ هه‌ناسه‌دانی هیچ ئاینێك چجای مانه‌وه‌و به چاك و حه‌ق ناساندن وپشتیوانی لێكردنیان!،دووه‌م: باشترین و ڕه‌واترین ئیسلامیش ئه‌و ئیسلامه‌یه كه سروش لێی ڕوانیوه‌و له په‌نهان ڕزگاری كردووه یان دایهێناوه!،له‌وانه‌یه‌پرسیاربكرێ كه ده‌گونجێ ئیسلامێكی تر دابهێنرێ تا سروش شتی وا بكات ؟، وه‌لاَمی ئه‌وه به ڕوونی ده‌خوێنرێته‌وه له ڕه‌وتی نوسینه‌كانیدا ئه‌گه‌ر به ڕێك وڕاشكاویش وا نه‌ڵێ، چونكه وتنی وته‌یه‌كی له‌وجۆره تایبه‌ت به سروش له ڕێوه هه‌موو فه‌لسه‌فه‌كانی ده‌كاته‌وه به (خوری خوراو) به‌لاَم له گه‌ڵمدا وه‌رن تا كۆتایی تابه باشی ئه‌م بابه‌ته‌و به‌شه‌كانی بكه‌وێته به‌رده‌ست، ئیسلامی ته‌واووته‌نهاش-به عه‌قڵی سروش- ئه‌و ئیسلامه فره‌گیر وفره جه‌مسه‌ره‌یه كه نه‌ك ده‌رگای والاَیه بۆ داننان به مافی دین ودینداریی ئه‌وانیتردا به‌ڵكو به‌به‌شێك له هیدایه‌تی خوداوفریادڕه‌سی دواڕۆشیان ده‌ناسێنێ!!،له‌م پێناوه‌شدا دیندارانی كردووه به دوو به‌ش وبه‌ره‌وه، یه‌كه‌م: خۆگیری وگیرخواز-گیرخواردوو- (الانحصاریه)، دووه‌م: فره‌یی وفره‌ییخواز( التعددیه).
بۆ ڕاستی ئه‌م چه‌ند دێڕه بڕواننه وته‌كه‌ی پێشوی سروش وله‌گه‌ڵ ئه‌م بڕه قسه‌یتریدا به‌راوردیكه‌ن كاتێ ده‌ڵێت:"..هژه النڤریه تقف فی مقابل (الانحصاریه الدینیه) التی تری أن الحقانیه والهدایه والسعاده تكمن فی اتباع دین معین، وأن المخالفین والمنكرین لهژا ا‌لدین یتّسمون بالعناد عن الحق أو من المستچعفین والمعژورین، وان كپره اڵ‌دیان توصَد أبواب السعاده أمام البشر وتحجب أنوارالهدایه عنهم" الصراگات المستقیمه ص6. یانی:".. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش- فره‌یی و فره‌ییخوازی- له به‌رانبه‌ر (دیندارییه‌كی خۆگیروگیرخواردووه‌كان)دا وه‌ستاوه كه‌وا ده‌بینێ هه‌ق وهیدایه‌ت وبه‌خته‌وه‌ری له شوێنكه‌وتنی دینێكی دیاریكراودایه،وپێچه‌وانه‌خواز وبێبڕواكان به‌و دینه‌ش یان كه‌له‌ڕه‌قی هه‌قدژن یان كۆیله‌كراون یان به‌پاساون، وه زۆری ئاینه‌كان داخه‌ری هه‌موو ده‌رگایه‌كی به‌خته‌وه‌ری ونوری هیدایه‌تن له ئاست مرۆڤه‌كان".
نوسه‌رده‌یه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی دینه‌كان به‌گشتی (به تایبه‌تی ئیسلام) له تۆمه‌تی (گۆشه‌گیری) و(له گۆشه‌دان)ی ئه‌ویتر و ڕوانینی له ته‌نها (گۆشه‌نیگا)یه‌كه‌وه بۆ ژیان و بۆ ئیمان وبۆ خودا‌و بۆ خه‌ڵكان ڕزگاری ببێت، هه‌روه‌ها له تانه‌ی(دوره‌په‌رێزی) له‌كۆمه‌ڵ وگردبونه‌وه‌كان و (دورخستنه‌وه)ی به‌رانبه‌رو(هاوهیدایه‌كان)ی له‌كایه‌و كۆنگره‌كان پارێزراو بێت!، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی (خۆهه‌ڵواسین)به زه‌مه‌نێكی دیاریكراوه‌وه و(گیرسانه‌وه) به‌ئاسۆیه‌كی لێڵ ولێواره‌وه كۆتایی بێت!- ئه‌م قسانه‌هێشتا هه‌موویان یان تانه‌وتۆمه‌تن یان گومان ودڵكرمێ بونی بێجێ وبێحورمه‌تن!،هه‌موشیان پێوستیان به به‌ڵگه‌وبه‌یانی یه‌ك ڕوو بێپێچ وپه‌نا هه‌یه، ئه‌گه‌رهه‌یه‌پێویسته‌ئاشكرابكرێت؟،سه‌ره‌ڕای نه‌بونیان لای كه‌می لای عه‌بولكه‌ریم سروش خاوه‌نی (تانه‌وتۆمه‌ته‌كان)!- ده‌یه‌وێت وبه‌پێویستی ده‌زانێت به یه‌كجاری ئیسلام وئه‌هلی ئیسلامه‌تی هه‌موو ئاینێك به‌سه‌رچاوه‌ی حه‌ق و هیدایه‌تی خودا‌و به‌خته‌وه‌ری دونیاوقوتاربونی قیامه‌ت بزانن وبناسن!!، ئه‌نجاپێمان ده‌ڵێت نابێت ئه‌گه‌ركه‌س وكیانێك ئیسلامی وانه‌بینی وبه‌سه‌رچاوه‌ی به‌خته‌وه‌ری وهیوای خه‌ڵك وهیدایه‌تی خودای دانه‌نا،له‌وه‌ش زیاترله‌وانه‌یه به‌سه‌رچاوه‌ی به‌لاَونه‌هامه‌تی بزانێت ئه‌مانه نابێته به‌ڵگه‌وبیانوو یان پاساو بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانیش ئاینه‌كانیتر به دوكان و دۆلاَبی كڕینی بێباوه‌ڕی ودۆزه‌خ له قه‌ڵه‌م بدات!.ئه‌گه‌ر ئه‌م (ئامۆژگاریه فه‌لسه‌فێنراوه)!بێته‌دی وببێته دیدگا ئیتر شتێك نامێنێ ناوی بێباوه‌ڕ-كوفر-ی بێت و دوو خه‌تی هاوته‌ریب ونێوان فراوانی هیدایه‌ت و ناهیدایه‌ت ده‌بێته وته‌یه‌كی بێ واتا!.
ئه‌نجا سڕینه‌وه‌ومه‌نسوخ بونی ئاینه‌كانی پێش ئیسلام وخاته‌میه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تی مه‌حه‌مه‌د(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) وزۆر بابه‌تی گه‌وره وگرنگتر وگرێدراو به جه‌وهه‌ری ئیسلامه‌وه ده‌بێته شتێكی بێماناتر له بێمانایی!.به‌م پێوه‌روپیرۆزاندنه‌ی سروش بێت ناهه‌قیه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر پرسیارێكی (جددی) و(جه‌رگبڕ) نه‌كه‌ین كه: ئایا ئه‌م موفره‌ده فیكری وفیلته‌ره فه‌لسه‌فیانه‌ی كردوونی به پێوه‌ر بۆ (ڕاستگۆیی) و(ڕاستگه‌یی) ئاینی ئیسلام، ئایا ئه‌مانه بانگه‌وازن بۆ (هه‌موو خوداكان) یان بۆ (خودای هه‌موان)؟!.
ئه‌وه‌چۆن دڵێكه!؟،چۆن تێكه‌ڵ نابێت وهه‌ڵناچێ!؟،ئه‌وه چ زه‌وقێكه بانگه‌شه‌ی له‌وجۆره‌ی پێجوانه؟!،چ زاخاوێكه مێشكی پێده‌شوات؟، كاتێ ده‌یه‌وێ(تاقانه‌په‌رستی)و(تاقم په‌رستی)! بكاته زه‌مبیله‌یه‌كه‌وه وله تۆمارێكدا بیانوسێ!؟.
هه‌رچی زانایانی جوانی وجوانكاری هه‌یه كۆیانكه‌نه‌وه ئایا ئه‌توانن جوانیه‌ك له‌په‌رستنی(جومله‌خوایه‌كدا) بدۆزنه‌وه؟!،گشت پسپۆڕانی به‌لاغه‌وبه‌یان هه‌یه هه‌موویان ئایا ئه‌توانن ڕه‌گه‌زێكی زمانه‌وانی و وشه‌جوانی له‌م (كه‌رت وكۆمكردنه)ی خوداوخواپه‌رستیدا ده‌ربهێنن؟!،ئه‌گه‌ر وێنه‌كێش وتابلۆكاره‌كان هه‌مویان سه‌رنجی ئه‌م تابلۆیه-خوداكان بێ جیاوازی!- بده‌ن چ ڕه‌نگ وبۆیه‌یه‌كی جوان ده‌بینن كه چاو تێركه‌ن؟، وه‌لاَمه‌كه بۆ خۆتان خوێنه‌رانی به‌ڕێز!.
زۆریش له‌وكه‌سانه‌ی له‌م ته‌نگاوه فیكری و فه‌لسه‌فیانه‌ی (سروش ئاسا) كارده‌كه‌ن به‌بیستن یان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وت و ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه فیكریه ئیسلامیه‌ی باسمكرد یه‌كسه‌ر به(ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی) ده‌زانن له‌سه‌ر ته‌ون وته‌رزه ئاینی ونا ئاینیه‌كان به گشتی،كه ئه‌مه‌ش بڕیارێكی پێشوه‌خت و ویستێكی نابابه‌تی و ئه‌وپه‌ڕی (په‌ڕگیری) و زاتیی بونێكی بێجێ وجیهانه!،مانه‌وه‌و زۆربون وبه‌رده‌وامبونی ئاینه‌كان و په‌رستگاكانیان له درێژایی وپانتایی جیهانی ئیسلامداوله ماوه‌ی نزیكه‌ی پازده سه‌ده له ده‌سه‌لاَتی ئیسلامدا- جگه هه‌ندێ قۆناغ كه‌دۆخه‌كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی موسڵمانان ده‌چوه ده‌ره‌وه وكار ده‌چوه ده‌ستی ناحه‌زانی ده‌رودوریان یان نزیك وناوخۆیان وئیبتر بڕیار ده‌كه‌وته ده‌ست دژه ئیسلامه‌كان- باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ندێ ویژدانیان هه‌یه كه ئیسلام فیكری ڕیشه‌كێشیی لانیه‌وپێنیه،ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به درێژایی مێژوو هه‌ڵمه‌ته‌كان هه‌موی له دژی ئێمه‌وئاینی ئێمه‌یه له‌پێناو نه‌رم ونۆڵ بونه‌وه‌ی ڕوكنه بالاَكانی وپایه گه‌وره‌كانی و دوایش نه‌مان وچۆڵكردنی زه‌وی له (شوێنه‌وار)و(شوێنكه‌وتوانی)!.
موسڵمانانی ئه‌نده‌لوس له مێژوی كۆن وجه‌نگی خاچپه‌رستان و نه‌گبه‌تیه‌كانی هۆلاكۆ وهێرشه‌كانی گه‌لانی ئه‌وروپا له‌سه‌ده‌ی شازده‌ی زاینیه‌وه تائه‌مڕۆ بۆ سه‌رولاَتان وگه‌لانی موسڵمان، ئه‌نجا داگیركردن وله‌ت وپه‌تكردنی خاكی ئوممه‌تی موسڵمان ودزینی سامانی ژێرزه‌وی وسه‌رزه‌ویان،بۆسنه‌وهه‌رسك له مێژوی نوێ، و موسڵمانانی ژێر ده‌سه‌لاَتی یه‌كێتی سۆڤێت و بلۆكی شوعیه‌ت وكاره‌ساته‌كانی سالاَنی سه‌ره‌تای جیابونه‌وه‌ی پاكستان له هیندستان ونه‌هامه‌تیه‌كانی سه‌رموسڵمانانی ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌فریقیا له ئه‌ریتریاوه تا ده‌گاته یۆغه‌ندا وتێپه‌ڕبونیان به ئه‌سیوبیاو كینیادا، وسه‌پاندنی سه‌دان دیكتاتۆر له سه‌دساڵی ڕابوردوودا له جیهانی ئیسلامدا وپشگیری كردنیان له شریتی جه‌نگ وجه‌نگه‌ڵ وجه‌نگاوه‌ره‌هه‌رێمی وناوخۆییه‌كان به هه‌موو ڕێگه‌یه‌كی نادروست كۆمه‌ڵێ نمونه‌ی دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی ئه‌وانه له به‌رانبه‌ر ئیسلام وموسڵمانان كه تامرۆڤایه‌تی بمێنێ ئه‌و یادگاریه تالاَنه‌ش له بیروبیره‌وه‌ریدا دێن وده‌چن ونامرن و له‌لاپه‌ڕه گه‌وره‌كانی ئه‌لبومی مێژووماندا وه‌كو بێزراوترین وێنه هه‌ڵده‌گیرێن و وه‌كو وانه‌ی مێژووش ده‌یخوێنین وله یادی ناكه‌ین!.به‌لاَم ئه‌وه‌شمان له یادناچێت كه ئوممه‌تی ئێمه په‌یامێكی پێیه پێویسته بگاته گوێی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئه‌مڕۆ وسبه‌ینێ ونرخه‌كه‌ی هه‌رچه‌ندوهه‌رچی بێت!.ئایا دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و ماڵوێرانیه به‌سه‌رمان هێنراوه ئێمه له بیری ئه‌وه‌داین ئه‌وان ڕیشه‌كێش بكه‌ین یان زۆر پێچه‌وانه‌یه‌و ئه‌وان به ئه‌زمونی قوڵ و قه‌به‌ی ترسناك ده‌یسه‌لمێنن وپێمان ڕه‌وا نابینن له ئاووهه‌وای زه‌وی بخۆین ووه‌كو مرۆڤ تێدا بژین؟!.
(7)
(په‌ڕوباڵی ئیسلام) یان (ئیسلامی بێپه‌ڕوباڵ)؟
ئیسلام وه‌كو ئه‌وه‌ی كه به‌رنامه‌ی خودایه-چۆن خودای هه‌موان به‌رزوبێله‌كه‌یه- ئیسلامیش پێویسته به‌رزی و بڵندی وبێله‌كه‌یی له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رگرێ وخاوه‌نی پێوه‌رێك یان چه‌ند پێوه‌رێك بێت بۆ خشته‌كردنی (كه‌سه‌كان) و(كاره‌كان) و(كاته‌كان) و ڕیزبه‌ندی هه‌بێت بۆیان به ئامانجی ناسینی سه‌روخوارو چاك وخراپ وگونجاوونه‌گونجاو له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كاتی و هه‌میشه‌یی تاك وته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا!.
هیچ ئاین وچاوگه‌كانی و هیچ ئاكاروبه‌هایه‌كی ئینسانی وئاسمانی خاڵی نیه له هه‌ندێ (كارپێو)و(كه‌س پێ‌و) و ڕێخه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی وكۆمكاریی له بواره جیاجیاكاندا، هه‌ندێَكیان به كاڵوكرچی ده‌خوێنرێته‌وه‌وهه‌نده‌كه‌یتر به تۆخی، ئه‌م خوێندنه‌وه‌ش به‌نده به بونی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و پێوه‌رانه وبینایی وزه‌ینڕۆشنی وئاماده‌گی ویژدانیی ودادگه‌ریی كه‌سی (بكه‌ر) و(بگه‌ڕ)ی شوێن ئه‌و پێوه‌رانه!.ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست بێت وئه‌م ئه‌نازه‌كاریانه نه‌بن و هه‌ڕه‌مه‌كی وگۆتره‌بازی سه‌رداری سه‌ره‌تاوكۆتایی هه‌موو شته‌كان بێت هیچ مانایه‌ك نابه‌خشێ جگه پاشاگه‌ردانیه‌كی گشگیر كه ئه‌گه‌ر له مرۆڤه‌كان بووه‌شێته‌وه هه‌رگیز له خودای مرۆڤه‌كان ناوه‌شێته‌وه!.
خوای گه‌وره به‌وه نه‌وه‌ستاوه كه (تاو ترازوو)ێكی خۆی ئاسایی- كه مرۆڤ بتوانێ هه‌ستی پێبكات وهه‌رسیكات و پێی هه‌ستێ!- دابنێ ودایبه‌زێنێ بۆ ناویان به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان -پاش ویستی خۆی- له‌پانه‌ڕێگای شه‌ریعه‌تدا ملیڕێ بگرێ وبه‌رینه‌دات تا ئاودیوی قیامه‌ت ده‌كرێت سزاوپاداشتی (دونیایی( و(دوادونیا)شی بۆ داناوه،ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی (سزاوپاداشت) له‌م ژیانه‌دا و بۆ ژیانی هه‌ستانه‌وه‌ش-قیامه‌ت- ڕه‌چاو نه‌كرێ ونه‌كرێته ڕێباز هیچ زامن وزامنكارێك ناتوانێ له گێژاوێكی بنبڕكارانه بمانپارێزێ یان به دوورمان بگرێ له به‌لاَیه‌كی سه‌رانسه‌ری وئاشوبێكی سه‌راپا كه بێگومان هه‌موو مرۆڤه‌كان ڕاده‌ماڵێ وته‌خت وبه‌ختیان ببات به‌ره‌و عه‌ده‌م!.
عه‌بدولكه‌ریم سروش له‌م باره‌وه -به‌پێی نوسینه‌كانی- به جۆرێكیتر بیر ده‌كاته‌وه وناڵێت پێویستمان به‌پێوه‌ر نیه یان ئیسلام هیچ پێوه‌رێكی نیه!،به‌لاَم هه‌ندێ ڕه‌خنه‌ی ڕه‌ق وبێپاساو ده‌هاوێژێته سه‌رچاوه‌كانی ئیسلام ئه‌گه‌ر پێی قایلبین به توندی قۆڵ وقاچمان ده‌گرێت و ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی پێوه‌ره ئیسلامیه‌كان بایه‌خێكی فیكری و فه‌رهه‌نگی وفه‌لسه‌فیان نیه، نه‌ك ئه‌وه‌نده،به‌ڵكو وه‌جاخی دیدگایشمان كوێرده‌كاته‌وه!.ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت:"..إن ما يقف عقبة في هذا الطريق هو مايذكرفي الكتب الدينية من عناوين الكافر والمؤمن، وهي مجرّد عناوين فقهية دنيوية،حيث توجد نظائرها في جميع الشرائع والفرق، ولكنها تحرمنا عن رؤية باطن الأمور وتسدل على بصيرتنا ستار الغفلة عن رؤية الحقيقة"الصراطات المستقيمة ص42.
وه‌رگێڕانه‌كه‌ی: ئه‌وه‌ی بووه‌ته په‌رچی سه‌رڕێگا-مه‌به‌ستی ڕێگای داننان به هیدایه‌تدراوی ئاینزاكانیتر وحه‌قێتی ئاینه‌كان وبه‌خته‌وه‌ری وڕزگاربونیان له قیامه‌تدا كه ئه‌مه‌ش ڕۆحی فره ده‌نگی وفره‌ییخوازی ئاینیه به بڕوای سروش!- ئه‌وبابه‌تانه‌یه كه له كتێبه ئاینیه‌كان به ناوونیشانی كافروموسڵمان یاد ده‌كرێن،ئه‌وانه‌ش ته‌نها ئه‌دره‌سی فیقهی و دونیاین وهیچیتر، هاووێنه‌ی ئه‌وانه‌ش له هه‌موو شه‌ریعه‌ته‌كان وتاقم وپێڕه‌كاندا هه‌ن، به‌لاَم بێبه‌شمان ده‌كه‌ن له بینینی هه‌ناوی شته‌كان و ڕوونبینیمان په‌رده‌پۆش ده‌كات وڕێگامان نادات حه‌قیقه‌ت ببینین ".
سه‌یره !، كه‌سێ بیه‌وێ شته‌كان یان كه‌س و كاره‌كان پێوه‌ریان بۆ دابنرێ و به قه‌پانێك قورس وسوكیان ئاشكرا بكرێت وهیچیان حوكمی كۆتایان بۆ نه‌درێ به كه‌م یان به زۆر، به‌چاك یان خراپ، مه‌گه‌ر پاش پێواندن و زانینی بارستاییه‌كه‌ی نه‌بێت، كه‌سێ بانگه‌شه‌ی له‌م جۆره‌ی لێبڕژێ، به‌لاَم پێی گرفت بێت و ئاماده نه‌بێت هیچ (پێوه‌رێكی خودایی) ببێته جێی ڕازیبونی وبیشیه‌وێ ئه‌وه‌ی هه‌یه بكرێته نیشانه‌ی لۆمه‌وبه‌سوك سه‌یركردنی!،ده‌ربڕینه‌كه‌ی سور سوره‌و كوفر‌و ئیمان به كێشه‌و به‌لاَ ده‌زانێت ئه‌گه‌ر وه‌ك جیاوازیه‌ك به كاربهێنرێ بۆ نێوان كه‌سێك بیه‌وێ (سه‌ربه‌خوا) بێت و كه‌سێك بیه‌وێ(دژه خوا) بێت یان (سه‌ربه‌خۆی وسه‌ربه‌شه‌یتان) بێت!.
ئه‌گه‌ر به‌و ڕاو ڕه‌فزه‌ی ئه‌و بێت كه ته‌نها ئه‌دره‌سی دونیاییبن وبێبه‌شیشمان بكه‌ن له بینینی هه‌ناوی شته‌كان واته حه‌قیقه‌تیان وكوێراییمان بۆ بێنن!، ئیتر پێوه‌ره‌كانیتریش كه (حه‌لاَڵ وحه‌رام) و(حه‌ق وباتڵ) و(خێروشه‌ڕ)و(سزاوپاداشتیش) پێویست ده‌كات گڵۆڵه‌یان بخرێته‌لێژییه‌وه وله قاموسی پێوانه‌كاری وهه‌ڵسه‌نگاندن فرێبدرێنه ده‌ره‌وه!.
ئه‌وانه‌ش زۆرن كاتێ زمانیان دێته‌گۆ و قه‌ڵه‌میان ده‌پژێت به‌رده‌بنه گیانی (ئیسلام)و(ئیسلامی) و(موسڵمان) به‌گشتی و زۆرێك یان هه‌موو بیروباوه‌ڕ وتێڕوانینمان له‌سه‌ر ده‌كه‌نه (تۆمه‌ت وتاوان) و به (تاڵ و تالاَن)ی فیكروفه‌زای مه‌عریفه‌ی ده‌زانن كاتێ ده‌قاڵێنن وده‌ڵێن ئه‌وان واته–ئیسلام وموسڵمان- به حه‌لاَڵ وحه‌رام شته‌كان ده‌پێون!، جیهانیان كردووه به به‌ره‌ی خێروشه‌ڕ!،ڕووداوه‌كان لای ئه‌وان به هه‌ق وباتڵ مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن!، مرۆڤه‌كان به كوفروئیمان یان كافرو موسڵمان دابه‌شده‌كه‌ن و ئیتر ئاوێ بێنه‌و ده‌ستان بشۆن!،كورته‌ی باوه‌ڕی ئه‌وان له‌وه‌دا خڕوچڕ ده‌بێته‌وه كه بمانجوڵێنن و بێزارمان بكه‌ن تا واز بهێنین له‌و (زاراوه) و(زمان) و(زه‌مینه)و(زه‌ینه) شه‌رعیانه‌ی ئیسلام و دوایش په‌نابه‌رینه‌وه بۆ خۆیان وداوایان لێبكه‌ین وبه هه‌ندێ پێوه‌ری (كه‌س) و(كار)ه‌كان خێرمان پێبكه‌ن!،ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات له-ئه‌گه‌ری مه‌حاڵدا-ئه‌وانی مرۆڤ چیان له ئێمه‌ی مرۆڤ زیاتره؟!، بۆچی خۆمان پێوه‌ر دیاری نه‌كه‌ین، یان ده‌یانه‌وێ له به‌ندایه‌تی خوا ڕاكه‌ین بۆ كۆیلایه‌تی ئه‌وان؟!.
مه‌به‌ست له‌وباسانه‌ش- واته: فڕێدانی پێوه‌ره ئیسلامیه‌كان- دابڕینی هه‌موو بریارێكه له خودای خه‌ڵك و ئه‌نجا دابڕان وپشتهه‌ڵكردنی خه‌ڵكه‌كه خۆیه‌تی له خوای خۆیان!،ئه‌وان-دژه‌پێوه‌ره خوداییه‌كان-ده‌یانه‌وێ خودای گه‌وره خاوه‌نی بوون وبونه‌وه‌ر وبه‌ڕێوه‌به‌ر وڕاهێنه‌ری گیان وگه‌ردوون ته‌نها له دوره‌وه سه‌یر بكات وشه‌ریعه‌ته‌كه‌شی نه‌یه‌ته ناو ئینسانه‌كان وه ئه‌گه‌ریش هات بۆی نه‌بێت لای كه‌می له‌كاری ده‌سته‌جه‌معی وكۆمه‌ڵكاری وبینای ده‌وڵه‌ت وئابوری وسیاسه‌تبازی وحه‌لاَڵ وحه‌رامدا هیچ نوكه‌و نوزه‌یه‌كی لێوه به‌رز بێته‌وه!!،ئه‌مه‌ی ئه‌ومرۆڤه سه‌یرانه داوایانه وشه‌ڕوشینی بۆ ده‌كه‌ن كامیانه،خوای گه‌وره خاوه‌نی به‌رنامه‌و بڕیاره وئاراسته‌ی مرۆڤی ده‌كات-له‌م بڕگه‌داباسی سنوری ئازادیه‌كانی مرۆڤ ناكه‌ین له موسڵمان بون وكافربوندا تا بیكه‌ینه پرسیاروبزانین تا كوێیه- یان مرۆڤ داڕێژه‌ری به‌رنامه‌یه نه‌ك بۆ خۆیان وبه‌س،به‌ڵكو هه‌تا بۆ خوای خۆشیان؟!.
ئه‌وجۆره مرۆڤانه!، ده‌یانه‌وێ خوای تاقانه بۆی نه‌بێت هیچ بڵێ وهیچ بكات وهیچ نه‌خشه‌و نیگارێكی هه‌بێت بۆ مه‌خلوقه‌كانی، به ڕووه‌كه‌ی تردا مرۆڤ خۆی ببێته خودا وڕۆڵی ئه‌و بگێڕێ وئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته دروستكردن وشه‌رعیه‌تدان-له‌جیاتی خودایه‌ك -به هه‌زاران هه‌زار خودا ئه‌گه‌ر ملیۆنه‌ها نه‌بێت!.
ئه‌وه ته‌نها نێمه‌ی موسڵمان وئیسلامه‌كه‌مان نیه كه تێڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندن وهه‌ڵوێستی جیای بۆ بیر‌و خاوه‌ن بیره ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كان وگرۆهه جیاوازه‌كانی نێو ئاده‌میزادی هه‌بێت وهه‌ر گرۆیه‌ك به‌ناوونازناوی-كه‌خۆیان به ده‌ست وده‌می خۆیان تێدا قه‌تیس كردووه -خۆیانه‌وه بانگ بكات له‌پاش ئه‌وه‌ی به هه‌ڵبژاردن و ڕازیبوون و خۆدیلكردنیان له‌چوارچێوه‌ی بیروباوه‌ڕێكی زه‌مینیدا بینیوه‌ته‌وه!،مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌كاتێ (حه‌لاَڵ وحه‌لاَڵخۆر) و(حه‌رام وحه‌رامخۆر)و(خێروخێرخواز)و(شه‌ڕوشه‌ڕخواز)و(حه‌ق وحه‌قانی)و(ناحه‌ق وناحه‌قبێژو ناحه‌قكار) ودوایش(كوفروكافر)و(ئیمان وموسڵمان) وهه‌ندێ زاراوه‌و زه‌نگیتر كه لای ئێمه بونه‌ته سنوری ئاینی وئاكاری و ئامانجه‌كانمان و ده‌مانه‌وێ پارێًزراو بێت و وه‌كو خۆی به‌رده‌وام بێت وكه‌س بۆی نه‌بێت بیڕوشێنێ.
ئه‌وانیش له ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌و سنوره خودایانه‌دا به شێوه‌یه‌كی (نابابه‌تی) و (ناویژدانی) و(نا ڕه‌وشتیدا) مرۆڤه‌كانیان دابه‌شكردووه وبه‌خۆیان ڕه‌وابینیوه بڵێن كه‌ته‌نهاخۆیان: مرۆڤدۆست وپارێزه‌ری مافه‌كانی وئازادیخوازو فریاد ڕه‌سی گه‌لان ووه‌ستای شارستانیه‌ت ودیموكراسی و ڕێخه‌روسه‌رخه‌ری یاساوده‌وڵه‌ت و داهێنه‌ری ده‌ستورو ده‌یان شانازیتریان به خۆیانه‌وه دوریوه و نایانه‌وێ به‌شی هیچ گه‌ل و گروپێكیتری تێدا بێت،ئیسلام وموسڵمانانیش به تیرۆریست و كۆنه‌خوازو ودژه ئازادی ِ ودژه ئافره‌ت و دژه نه‌ته‌وه وهه‌ڕه‌شه‌بۆسه‌رئه‌منی مرۆڤایه‌تی وبكوژی فره‌یی وخۆسه‌پێن وپاش ماوه‌ی عروبه وده‌یان درۆوده‌نگۆیتر ده‌ده‌نه‌پاڵیان ودیاری شه‌ووڕۆژی كه‌ناڵه‌میدیایی وئه‌منی وده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانه‌بۆیان،جگه‌له‌كوشتن وبردن وگرتن ونان وژیان تاڵكردنیان كه ده‌یان ساڵه به‌هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك گیراوه‌ته‌به‌رو زه‌ڕه‌یه‌ك خێرله بونی ئیسلام وموسڵماندا نابیننه‌وه مه‌گه‌ر كاتێ به ئاره‌زووی ئه‌وان و ڕۆبۆتئاسا ببنه (كۆیله)و(كۆڵبه‌ر)ی ئه‌وان!.
بۆچی سروشیه‌كان وهاوڕیزه‌كانیان ده‌یانه‌وێ خۆمان به‌چاوی خۆمان جیهان نه‌بینین وجیهانبینیمان، ژیانناسیمان، ئاینداریمان،مرۆڤسازیمان كه‌سانیتر بۆمان دابڕێژن؟،بۆچی به‌سوكایه‌تیكردنی یاساوڕێسای حه‌لاَڵ وحه‌رام وخێروشه‌ڕوحه‌ق و ناهه‌ق وپاك وپیس وكوفروئیمان وسزاوپاداشتی خوای گه‌وره‌و ئاین وشه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ده‌یانه‌وێ خولیا وخه‌یاڵمان گرێبده‌ن به‌به‌دیلێكه‌وه كاتێكیش ده‌پرسین كامه‌یه؟، ده‌زانین ته‌نها ئه‌وه‌یه له سنوره‌كانی خوای گه‌وره كراوینه‌ته غه‌واره ئه‌گینا به‌دیل شڕوشاتاڵی مرۆڤه‌كانه!!،ئه‌وانیش(قه‌زه‌م) و(قێزه‌ونه‌كان)!.له‌به‌رچی به تۆمه‌ت وترساندن وتڕۆهات!،به‌نیازن له‌سه‌رمان فه‌رزكه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ كافر بێت یان بڵێ من كافرم وله‌هه‌موو ڕێگه‌یه‌كه‌وه نه‌یه‌وێ له گه‌ڵ ئیسلامدا ڕێكه‌وێ وده‌گه‌ڵ كاروانكه‌وێ، ده‌بێت به به‌هه‌شتیی بزانین وله ڕِیزی هاوه‌لاَنی پێغه‌مبه‌ری دابنێین؟!. هۆی چیه كه داوا ده‌كرێت نه‌وه‌كانی ئیسلام زانایان ودانایانی ئوممه‌ته‌كه‌یان هه‌میشه به كه‌مئه‌ندام وخاوه‌نی پێوستیه تایبه‌ته‌كان سه‌یر بكرێن ، ئه‌گه‌ر له داهێنانی فیكری وفیقهی وفه‌لسه‌فی و فه‌رهه‌نگی و فیعلیشیان بگه‌نه ئه‌ستێره‌كان؟!، بۆ ده‌بێت نه‌وه‌ی موسڵمان به سته‌م وسته‌مكاری-ده‌ست وقه‌ڵه‌می نوسه‌ران ووه‌رگێڕان-وایلێبكرێت به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌ست به كه‌می وبێ توانایی وده‌سته‌وسانی وبچوكی وچه‌مینه‌وه بكات له ئاست نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانیتردا؟!، بۆ ئه‌وان به‌فری بێ په‌ڵه‌و پێستی سپی بێ په‌ڵه‌ك بن و ده‌ست بده‌ن بۆ ئاغایه‌تی هه‌موو دونیا، به‌لاَم خۆمان- نه‌ته‌وه‌ی ئیسلام- هێشتا به زۆری بزانن ئه‌گه‌ر به (ده‌رگاوان) و(مه‌یته‌ر) قبوڵمان بكه‌ن!!؟.
به چی یاسایه‌ك ئه‌گه‌رتۆزقاڵێ ڕۆح وڕه‌وایی مرۆڤانه‌ی تێدا بێت-ئه‌گه‌ر وتمان نه‌خێر بۆ چه‌ماندنه‌وه‌ی موسڵمان وچه‌پاندنی ئیسلام- قاچاغ ده‌كرێین وهه‌موو كه‌ناڵ وكه‌نارێكی سیاسی و ئابوری وڕاگه‌یاندن وده‌وڵه‌تیمان لێده‌كرێته (ناوچه‌ی حه‌رام)!؟، ئه‌و داوا ناڕه‌وایانه‌ی- وه‌كو گۆڕینه‌وی پێوه‌ره ئیسلامیه‌كان به پێوه‌ره نا ئیسلامیه‌كان- ده‌یبه‌ستنه‌وه به‌مه‌رجی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ گه‌لان وكه‌ڵه زانایان ودانایان و ڕۆشنفكرانی ئیسلامه‌وه لێدانه له (جه‌وهه‌ر)و(جوانی) و(جه‌سته‌ی) ئیسلام به یه‌كه‌وه وپه‌ڕوباڵكردنێتی،ئه‌نجا له به‌ینبردن وكوشتنێتی بۆ كۆتاجار!.
كه ئه‌م (مامه‌ڵه) و(مه‌رجه مامه‌ڵه‌یه) شایسته‌ی گاڵته‌پێكردن بووبێت به درێژایی مێژوو، به‌رهه‌مه‌كه‌شی كه‌ڵه‌كه‌بونی ئه‌زمونێكی دوورودرێژه بۆ ئێمه وئه‌وانیش !،بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان له هه‌ر قۆناغێكدا به‌ناوێك دێنه‌پێشه‌وه به‌لاَم ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دووباره‌و چه‌ندباره بوه‌نه‌وه وخولانه‌وه‌یه له بازنه‌ی ویست وحه‌زێكی (به هه‌ڵم بوودا) وئه‌گه‌ری هاتنه‌دونیان ته‌نها له خولگه‌ی مه‌حاڵه‌كاندایه وسوڕانه‌وه‌وسلاكبونیش بووه‌ته (موڵكه تاپۆیان)!.
بۆ ئه‌وانیش ئاكامی ئه‌زمونه‌كه‌یان له گه‌ڵ ئێمه دووباره وچه‌ندباره‌یه، واته: سورتربوونه له‌سه‌ر پاپه‌ندبون به ئیسلامه‌وه به هه‌موو (بنچینه‌كانی) و(باڵه‌كانی) و(به‌رهه‌مه‌كانی) یه‌وه، له‌به‌رئه‌وه و زۆرریش به ساده‌یی پێویسته بوترێ كه ده‌ماغی موسڵمان وئیسلامخواز- كه ده‌یه‌وێ ئیسلام حوكمی هه‌موو چركه‌وچرپه‌یه‌كی ژیانی بكات-خۆشه‌ویستی و متمانه‌ی ڕه‌های به ئاینه‌كه‌ی تێدا چێنراوه ولای بووه‌ته (شه‌ریعه‌ت) و(شاكار) و(شه‌ره‌ف) و(شانازی)!،ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان خوێندووه‌ته‌وه له په‌ڕه‌وپه‌یامه مێژوویه‌كاندا وچاك ده‌زانن ئه‌وكاته‌ی موسڵمان وئیسلامه‌كه‌یان له قۆناغی متبوندایه ئیتر ئه‌وه هه‌واڵی یه‌قینه كه سه‌رده‌رهێنان وسه‌ركردایه‌تی گرتنه‌وه ده‌ست نزیكه!، به‌لاَم ئه‌وان شه‌ڕێكیان له دژی ئیسلام ڕاگه‌یاندووه‌و ته‌نها ده‌رگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌شیان بۆ خۆیان هه‌ڵبژاردووه وده‌رگاكانیتری وه‌كو به خۆداچونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌وخستنه‌گه‌ڕی ویژدانیان له‌به‌رانبه‌ر حه‌قیقه‌ته ڕاهاكاندا داخستووه خۆشیان ناچاركردووه كه ده‌بێت سور بن له‌سه‌رئاكامێك كه دۆڕان ناوونیشانه‌كه‌یه‌تی!.
(8)
)ئێمه‌وپێغه‌مبه‌ر) یان (پێغه‌مبه‌ری ئێمه)؟!
پرسیاری سه‌ره‌تایمان له (عه‌بدولكه‌ریم سروش) ئه‌وه‌یه: ئایا له چی حه‌وش وحه‌واڵه‌یه‌كی فیكری و مه‌رجه‌عی ماریفی و هۆشیاریدا خۆی ده‌بینێته‌وه ودێت وده‌چێت؟،وه‌لاَمی ئه‌م پرسیاره دوولایه‌و له ڕێگه‌ی نوسینه‌كانیه‌وه به‌رده‌ستمان ده‌كه‌وێت له كۆتایی هه‌ر تێهه‌ڵچونێكی فیكریدا لایه‌كی به ڕووونی ده‌رده‌كه‌وێت و سه‌رده‌كه‌وێت ولاكه‌یتری ده‌خرێته ژێره‌وه وده‌بێته قوربانی و هه‌ندێ كاتیش–بۆ سه‌لماندن یان سه‌پاندننی بیروبڕاكانی-په‌نا بۆ قوربانیه ژێرخراوه‌كه ده‌بات بۆ تۆخ و ته‌واو كردنی بابه‌تێك ئه‌گه‌رزانی له‌مێشكی خوێنه‌ردا به‌باشی جێی نابێته‌وه!،نوسینه‌كانی سروش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه مه‌رجه‌ع و مامۆستای له (ده‌ره‌وه‌ی وه‌حی)یه‌وه دۆزیوه‌ته‌وه وله‌و كه‌ش و هه‌واوه ڕاوڕاوێژه‌كانی فه‌ریكه‌یان كردووه، سه‌یریش له‌وه‌دا ئه‌بینم كه سروش -به توێژینه‌وه‌ی خۆی- ده‌یه‌وێ ئیسلام وه‌كو خۆی نیشان بدات وبڵندتر له‌وه ویستوێتی به كه‌سێكی به‌رگریكار له بنه‌ما بالاَكانی ئیسلام خۆی بخاته‌پێشه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی نوخبه وده‌سته‌بژێره مێژویه‌كانه‌وه یان لای كه‌می ناو ڕیزه‌كانیانه‌وه!، ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌ی وابێت چۆن ده‌كرێت ده‌سه‌لاَت وسه‌روه‌ری بۆ (بینایی) و(بیناكردن)ی بڕوا‌و به‌رنامه‌كان یان بڕینه‌وه وسڕینه‌وه‌ی دژه‌كانیان بدرێته ده‌ست نیگاوڕێكایه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام؟!.
ئه‌م پرسیار وهه‌وڵه (عه‌قڵیانه) ی سروش وئه‌وانیكه‌یه-بۆ ڕازیبوون یان ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان- وای لێكردم كه ناوونیشانی باسه‌كه به‌و شێوه‌یه داڕێژم وبڵێم: (ئێمه‌وپێغه‌مبه‌ر) یان (پێغه‌مبه‌ری ئێمه)؟! واته: ده‌كرێت خۆمان یان هه‌ر فه‌یله‌سوف و فیكرمه‌ندێ له به‌رانبه‌ر پێغه‌مبه‌ر ڕاستكه‌ینه‌وه و بیانخه‌ینه كێبڕكێوه بۆ وه‌لاَمی پرسیار‌و نه‌هێشتنی گومان وكردنه‌وه‌ی گرێ و كرێكوێره‌كان،یان ئه‌وه شایسته نیه به بالاَی پێغه‌مبه‌روپه‌یامه‌كه‌ی ویه‌كناگرێته‌وه له گه‌ڵ بڕوای بڕوادار و ئاستی فیكری و فه‌رهه‌نگی كه‌سی په‌نابۆبراو هه‌ر چی بێت و هه‌ر چه‌ند بێت؟،وه‌لاَمی ئه‌م دووپرسیاره‌ش ته‌نها ئه‌وه‌یه كه نه‌خێر، به مانای وشه ناڕاست و نادروسته ودوژمنه به (ده‌قه‌كان) و (عه‌قڵه‌كان) و(واقیعه‌كان)، ئه‌م وه‌لاَم وپرسیارانه‌ش لای ئێمه قورس و قه‌به نیه و وه‌لێ ده‌بێت بڕۆینه سه‌ر قسه‌وبێژراوه‌كانی (سروش) تا وه‌لاَمه‌كانی وه‌رگرین و خۆی شه‌رعی خۆی بكات كه تاكوێ و چۆن ده‌مانگه‌یه‌نێ به وه‌لاَمی پرسیاره‌كه‌ی سه‌ره‌وه كه:(ئێمه‌وپێغه‌مبه‌ر) دوو كه‌س و دوو زات ودوو لایه‌نی ڕووبه ڕووبین،یان (پێغه‌مبه‌ری ئێمه) كه‌سێتی ئه‌و ده‌بێت پێشه‌نگ وپێشه‌وا بێت ته‌نها به مانا ڕۆحیه‌كه‌ی نا وه‌كو هه‌ندێك ده‌یانه‌وێ!،به‌ڵكو به هه‌موو مانای مه‌رجه‌ع وبه چاوگه بوونی (فیكری) و( فیعلی) و(جیهانبینی) و(جیهانی) یه‌كه‌ی كه ده‌ڕواته گشت به‌ش ولقه‌كانی ژیانی مرۆڤه‌كانه‌وه؟!.
ئه‌و–سروش- ده‌ڵێت:":"الملاحظة التي أود إضافتها هنا هي أننا في بحث موضوع التعددية يجب أن نفصل موقفنا عن موقف الأنبياء تجاه هذه المسألة. لأن كلّ نبي أو إمام لمذهب معين إنما يدعو الناس لدينه ومذهبه فقط، أي أن كلّ نبي لا يمكنه أن يكون تعددياً، و أساساً فإن ماهية رسالته تقوم على أساس دعوة الآخرين لدينه وترك المذاهب والفرق الأخرى، بمعنى أن كل نبي بالذات يدعو الناس لدينه، ولكنه بالعرض يرفد تنورالتعددية بوقود أكثرويساهم في تفعيل هذه الظاهرة، لأنه يضيف الى الفرق الموجودة فرقة أخرى، وهذا هو مقتضى النبوة،..." الصراطات المستقيمة ص80.
واتای:" ئه‌وتێبینیه‌ی پێویسته لێره‌دا بیخه‌مه ڕیزه‌وه ئه‌وه‌یه كه ئێمه له توێژینه‌وه‌ی بابه‌تی فره‌ییدا ئه‌ركه هه‌ڵوێستی خۆمان له هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ران جیابكه‌ینه‌وه له‌م مه‌سه‌له‌دا،چونكه هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك یان پێشه‌وای مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو خه‌ڵك بانگ ده‌كات ته‌نها بۆ ئاین ومه‌زهه‌به‌كه‌ی، یانی ناكرێ هیچ پێغه‌مبه‌رێ فره‌ییخواز بێت،وه له بنچینه‌دا ماهیه‌تی په‌یامه‌كه‌یان له‌سه‌ر بانگكردنی ئه‌وانیتر وه‌ستاوه بۆ ئاینی خۆی وجێهێشتنی مه‌زهه‌ب وتاقمه‌كانیتر، به‌ومانایه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك وه‌كو خۆی خه‌ڵك بانگ ده‌كات بۆ ئاینه‌كه‌ی،به‌لاَم له‌حاڵی گه‌یاندندا سوته‌مه‌نی ده‌داته‌ده‌رچه‌ی كوره‌ی فره‌یی وبه‌شدار ده‌بێت له چالاككردنی ئه‌و دیارده‌یه‌دا،چونكه تاقمێكیتر ده‌خاته نێو تاقمه ئاماده‌كانیتر، ئه‌مه‌ش ویست وقه‌زاوه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه...".
له‌گه‌رم وساردكردنی گفتگۆوده‌مه‌ته‌قێ وچه‌ندوچونه جۆراوجۆره‌كانی نێوه‌نده كۆمه‌لاَیه‌تی و كۆڕبه‌نده فیكری و بنكه‌ی توێژینه‌وه‌و ڕێكخراوه مافخوازیه‌كاندا گه‌وره‌ترین خاڵی جیاوازیی- نێوان ئیسلام وئه‌وانیتر- كه‌مه‌رشكێن ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانی عه‌لمانی وچه‌په‌كان وهاوڕه‌گه‌زه‌كانیان به‌كورت وكرمانجی داوای دوورخستنه‌وه‌و بێده‌نگكردنی ئیسلام ده‌كه‌ن له‌وه‌ی ده‌موه‌رداته‌هیچ كاروبارێكی گشتی ئینسانه‌كان له ده‌وڵه‌تداری وبه‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگادا، ته‌نها بوارێك((به‌خێری خۆیان) به‌خشیویانه به ئیسلام نوێژوپاڕانه‌وه‌یه!، زۆرم لاسه‌یره‌و بۆ ئه‌وان جۆرێك له بێشه‌رمی وسنوربه‌زاندنیشه كاتێ به ئاوازی به‌رزونزم ده‌ڵێن وده‌یسه‌پێنن كه ئاین-ئیسلامیش مه‌به‌ستی یه‌كه‌م وكۆتایانه له به‌رئه‌وه‌ی ته‌نهایه له‌ڕژێم وڕێكخراوه‌یه‌كی یه‌كانگیروگشتگیر كه بڕگه‌وبه‌یانی ڕوونی هه‌یه بۆ هه‌موو ئاسۆیه‌كی تاكی و كۆمه‌ڵی وكۆمه‌ڵگای مرۆڤه‌كان وئه‌مه‌ش له‌ئاینه‌كانیتردا نیه‌وده‌ست ناكه‌وێ و جێی ترس نیه لایان- نابێت موداخه‌له‌ی هه‌بێت له كاروباری گشتی وگشتاندنی هیچ بیروبڕوایه‌كی حوكومه‌تداری و ده‌ستوری ویاسابه‌ندی وجێبه‌جێكردن وحاكم بووندا.
ئه‌مه‌حه‌زی دوێنێی ئه‌وانه،هیوای ئه‌مڕۆ وداهاتویانه،داوای هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیانه،بۆی ده‌نوسن،له‌سه‌ری هه‌ڵدێن وهه‌ڵده‌شاخێن، ده‌یكه‌نه‌هۆوپاساوی (توڕه‌یی) و(تۆمه‌ت) و(تاوان) و(تایفه‌گه‌رایی) و(تواندنه‌وه)ی هه‌مووحه‌زوخۆشیه‌كانی مرۆڤ!!،هه‌موو ئه‌م سنورداشكردن وموداخه‌له‌و (كوتان) و(هه‌ڵكوتانانه) به‌خۆیان ڕه‌وا ده‌بینن كه بیكه‌نه به‌ربه‌ست وبه‌ركه‌ن!له ڕووی ئیسلام وئیسلامه‌تیدا و به‌ڵكو ده‌شیانه‌وێ پێناسه‌یه‌ك وپه‌یڕه‌وێك بۆ ئیسلام بێننه گۆڕێ كه له‌گه‌ڵ ئاره‌زوویاندا یه‌كبگرێته‌وه وپێچه‌وانه بێت به ناووناوه‌ڕۆكی ئاینه‌كه،به‌لاَم به ڕه‌وای نابینن وبه‌سته‌م وئه‌سته‌می ده‌زانن ئه‌گه‌ر ئیسلام له كه‌مترین سنوری ژیانی ئه‌و كه‌سانه خۆیان یان سنوری كۆمه‌ڵگا قسه‌بكات وڕۆڵ وڕه‌نگی هه‌بێت!،ده‌ڵێن وده‌یگێڕن كه (ژیانی سیاسی) و(سیاسه‌تی ژیان) به‌فه‌توا ناڕوات به‌ڕێوه!، حه‌لاَڵ وحه‌رام نابێت سنوری ئازادیه‌كان دیاری بكات !،به‌لاَم خۆیان كردووه‌ته(موفتی) به‌سه‌ر(دین وژین) و(ئاین وئاینده)ی تاك وخێزان وكۆمه‌ڵگاوڕژێم وده‌ستوروده‌وڵه‌ته‌وه وچی (فه‌رمان) و(فه‌رمانبه‌ر)و(فه‌مانبه‌رییه‌ك) ئیسلامی كردبێته دایك بۆ بوون وبه‌رده‌وامیی ده‌یانه‌وێ نوقمی عه‌ده‌میكه‌ن!،هه‌رچی ئازادیی و ئازادیخوازی موسڵمانانیشه –ئه‌گه‌رنه‌یخنكێنن- بیگه‌یه‌ننه هه‌ناسه‌توندی وئازادیخوازییش وه‌ك (ئامانج) و(ئاقار) و(ئاكار) ته‌نهاله قه‌ڵه‌مڕه‌وی وموڵكی خۆیاندا بێت وله‌خه‌ڵكیتری (حه‌رام) بكه‌ن!.
فاروق ڕه‌فیق له‌كه‌ناڵی (ئێن ئاڕِ تی)دا وله‌به‌رنامه‌ی (بیروڕاكان)داپاش ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت:"سیاسه‌ت هێڵی سوره‌و نابێت ئاین-ئیسلام- قسه‌ی تێدا بكات وحیزب نابێت ئاینی هه‌بێت وئاین نابێت حیزبی هه‌بێت!،ئه‌نجا ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌خلاق له ئاین جیا بكرێته‌وه و وه‌كو مه‌عریفه بخوێنرێ!!،ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه سته‌مكاری به ڕێوه‌یه و ده‌یان ئێرانی‌تر دروست ده‌بێت!".
ئه‌وكه‌سه-فاروق ڕه‌فیق- زۆرجار وشه‌ی گه‌وجاندن وه‌كو ده‌سته‌واژه‌ی دژه‌باو-به‌بیری خۆی- به‌كاردێنێ، به‌لاَم ئه‌مه‌ی ده‌یڵێت له كه‌ناڵێكی ئاسمانیه‌وه -له ڕووانگه‌ی ڕووانینی بۆ به‌هاری شۆڕشی ولاَتانی عه‌ره‌بی و خۆپیشاندانی سنوری شاروشارۆچكه‌كانی سلێمانی له‌مانگی شوباتی ساڵی(2011) بۆسه‌ره‌وه- لوتگه‌ی گه‌وجێتی خۆی ده‌سه‌لمێنێ-نه‌ك گه‌وجاندن چونكه خه‌ڵكی ژیر ناكه‌وێته ژێرباری ئه‌وهه‌وڵه نه‌زۆكه‌وه-و بێحورمه‌تی كردنیشه به‌رانبه‌ر بیروباوه‌ڕی زۆرینه‌ی زۆری هاوولاَتیان!،ئه‌نجا نه‌خوێندنه‌وه یان بێئاگایی و دوایش ژێروژووركردنی حه‌قیقه‌تی ئیسلامیش خاڵێكی ناشیرینه به ته‌وێڵیه‌وه به تایبه‌تی كه‌سێكیش بیه‌وێ لای گوێ‌گران وبینه‌ران وخوێنه‌ران به فه‌یله‌سوف وتوێژه‌ری فه‌لسه‌فی بناسرێ!، ئه‌میش كه‌سێكه له ناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی موسڵماندا ده‌ژی وناڕه‌حه‌ت نیه ئه‌گه‌ر بیه‌وێ له هه‌ندێك بنه‌ماوڕایه‌ڵه فیكری و عه‌قه‌دیه‌كانی ئیسلام حاڵی ببێت-ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ته‌وازوع بفرۆشێ- تا نه‌خلیسكێت ونه‌كه‌وێت به‌سه‌رڕاستیه‌كاندا و(به‌ربونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی وداپۆشینی ڕاستیه‌كان به‌لاشه‌ی خلیسكاوی) ببێته یه‌ك كردار وڕووداو!. ئه‌وه مێژوو،ئه‌وه به‌رواری ڕووداوه‌كان، ئه‌وه‌ش هه‌واڵی (كه‌س) و(كه‌مینه)و (كیانه‌كان) نیانه‌و نه‌بووه له‌وان (كه‌تن)ێكی دابێت و به ته‌ما بوبێت و ته‌ماحی كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی پیشاندابێت حه‌تمه‌ن (كه‌وتووه)!،(كه‌تن) و(كه‌وتن)یش میراتگری یه‌كترن!، وانه‌كانی مێژوو وایان فه‌رمووه!.
ئه‌گه‌ر ئاینی ئیسلام ده‌ست نه‌بات بۆ (سیاسه‌ت) و(ئه‌خلاق) وه‌كو فاروق ڕه‌فیق ئیشتیهای ده‌كات و (ئابوری) و(ئاینده) خوێندنه‌وه‌ش بڤه بێت وئاین هه‌رچی بڵێت خورافه‌و ڕوخانی به‌رهه‌م وڕزقبڕین بێت وه‌كو له خه‌یاڵدانی هه‌ندێَكیتردا هه‌یه، دواتر له بابه‌تی فره‌یی و فره‌ییخوازیدا وبڕیارله‌سه‌رچۆنێتی وچه‌ندێتیه‌كه‌ی پێویست بێت هه‌ڵوێستی خۆمان له هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ر جیاكه‌ینه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و فره‌ییخواز نه‌بووه!،وه‌كو داوای (عه‌بدولكه‌ریم سروشه) ئیتر چی مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی خودای گه‌وره خاوه‌ن بڕیار بێت و بتوانێت ڕازیبوون یان نا ڕازیبوون له‌سه‌ری بدات و ملكه‌چیی بۆ بكرێ، هیچ مایه‌وه؟!. ڕاستر ئه‌وه‌یه بپرسین هیچ له ئیسلام مایه‌وه لای ئه‌وان جێی (باوه‌ڕومتمانه) یان پێگه‌ی (ڕێزوڕاوێژ) یان شایسته‌ی (پێوه‌روپێناس) بێت؟!.
ده‌بێت له‌گه‌ڵ (سروش) زیاترگفتوگۆ بكه‌ین و یه‌خه‌ی بگرین كه ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌حه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵلاَ به پێغه‌مبه‌ری خۆمان بزانین وباوه‌ڕمان وا بێت كه (سه‌ر) و(سه‌روی) خۆمانه له عه‌قائید وعیبادات وئه‌حكام وئه‌خلاق وئاراسته‌وئاماژه گشتی و تایبه‌ته‌كاندا،وه‌ته‌نها ئه‌وله توانایدایه ئوسوڵ وقه‌واعیدی (عیباده‌ت) و(عه‌ماره‌ت)ی زه‌وی دامه‌زرێنێ ودابه‌زێنێ وشه‌رعیه‌ت بداته بزوتنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان وساڵح وناساڵح له‌ناو ئه‌و(بزوتن) و(مرۆڤانه) دا دیاری بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بڕوامان بێت- من هێشتا له وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه لای كه‌می گومانی جددیم هه‌یه كه سروش به‌وشێوه‌یه بیر بكاته‌وه كه پێغه‌مبه‌ربه‌ڕێبه‌روچاوساغی خۆی بزانێت به‌و مانا فراوانه‌ی كه‌ئیسلام له‌پێناویدا هاتووه و له ڕێگه‌ی ئه‌م وتاره‌وه زۆر نهێنیش ده‌كه‌وێته به‌رچاووگوێ!- چۆن بتوانین وبزانین هه‌ڵوێستی خۆمان له هه‌ڵوێستی ئه‌وجیابكه‌ینه‌وه؟!،ئه‌كه‌ر جیامان كرده‌وه ئه‌وكاته هه‌ڵوێسته‌كه‌مان له‌سه‌ر كام ئه‌سڵ وقاعیده‌یه‌ك داده‌ڕێژین؟،ئه‌سڵ وقاعیده‌یه‌ك كه خۆمان هه‌ڵمانچنیوه یان ئه‌وه‌ی بۆیان هێناوین له‌ده‌ره‌وه- ده‌ره‌وه‌ی مانا‌و مه‌به‌سته‌كانی ده‌قه‌كانی وه‌حی- وله‌دوره‌وه؟، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌میانه كه‌واته ئه‌و به‌شه‌بڕوایه‌ی كه وتمان پێغه‌مبه‌ر (سه‌ردار)و(سه‌ركارمانه) ئه‌دی چی لێهات وبۆ نقوم بوو؟، ئه‌گه‌ر دووه‌میانه ئه‌وه به‌ڵگه‌ی درۆخوازیه وجۆرێكی كوشنده‌یه له ته‌ناقوزی ده‌روونی ودوو مامه‌ڵه‌ی دژبه‌یه‌كتر!.
له‌به‌رده‌م بڕگه‌یه‌كیتری (سروش) دا كه ده‌ڵێت:".. یانی ناكرێ هیچ پێغه‌مبه‌رێ فره‌ییخواز بێت" ئه‌گه‌ر وتمان ئه‌م قسه‌وباسه ڕاسته و ناكرێ فرییخواز بێت- دیاره به‌و حاڵی بوون و پێناسه‌ی كه سروش هه‌یه‌تی بۆ فره‌یی و فره‌ییخوازی!- ئه‌ی چاره براگه‌لینه؟، ده‌كرێ ئێمه به پێچه‌وانه‌ی پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) فره‌ییخواز بین، دووباره ده‌ڵێم به فرییخوازییه‌كه‌ی سروش؟،ئه‌گه‌ر وتمان نه‌خێر ئه‌م قسه‌وباسه‌ی سروش ده‌یكات ڕاست نیه وهه‌ڵه‌ی ڕاسته‌قینه له نوتق وده‌ربڕینی وته‌كه‌یدایه جگه هه‌ڵه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا!، واته: ناكرێ و له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵه كه‌پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی له‌سه‌ربێت) خۆی به‌خاته‌می پێغه‌مبه‌ران بزانێ و كۆتا ئاین بهێنێ و داواوبانگه‌وازیشی ئه‌وه بێت كه‌هه‌موو ئاینه‌كانی خوای گه‌وره ددانی شانه‌یه‌كن وهه‌موو ئاینداره‌كان-تاقانه‌په‌رست و تاقم په‌رست- وێڵی دوای هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌ن وله ڕزگاربووانی دۆزه‌خن وبه‌هه‌شتین!،ئه‌گه‌ر ئه‌وه بڵێت-كه نه‌یوتووه- مه‌به‌ست له هاتنی بچوك ده‌بێته‌وه ولولوپێچده‌خوات له زه‌مان وزه‌مینێكدا وگه‌وره‌ترین هۆكارێك وفه‌رمانێك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ئیسلامیه‌كان كه(بانگه‌واز)ه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م دادگای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان له قاڵبدانی له سنورێكی زۆر ته‌سك وتاریكدا!.ئه‌مه‌ش یه‌كسانه به كوشتنی ئیسلام و خۆكوشتنی موسڵمانان ئه‌گه‌ر پێیڕازیبن!،ئه‌م هه‌ڵته‌كاندن وقه‌زه‌مبونه‌وه‌و خۆكوشتنانه باسی ده‌كه‌ین ته‌نها باس له ئاكامێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو ئه‌گه‌ر حه‌واڵه وقه‌واڵه‌كانی (سروش) جێبه‌جێ بكرایه، بێ گومان ئه‌وه ڕوویی نه‌داو نابێت كه‌واته ئاكامه‌كانیش خه‌یاڵێكی خۆشه بۆ ئه‌وانه‌ی پێیانخۆشه ئیسلام فره‌ییخواز بێت تا ئه‌وسنوره‌ی ئه‌گه‌رخۆشی ببێته ڕووداوێك له مێژوو یان په‌یكه‌رێك له مۆزه‌خانه‌دا!.
مه‌سه‌له‌ی به موسڵمانكردنی خه‌ڵكی ناموسڵمان واته: بانگه‌وازكردن-بێگومان به ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵك خۆیان وله‌رێگه‌ی دوواندن وگفتدانه‌وه-لای (سروش) به‌جۆرێك به نه‌نگیوپلاری ده‌بینێت وته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی بانگه‌واز یه‌ك ڕووگه‌و ڕێگه‌یه ئه‌ویش ڕاكێشانی ئه‌وانیتره به‌ره‌وئیسلام وبچڕانه له ڕابوردووی نائیسلامه‌تی وچونه كۆشی ئیسلامه بۆ هه‌تاهه‌تایی، ئه‌م ڕۆیشتن وكۆچكردنه‌ش وه‌كو ئاشكرایه بواری په‌شیمانبونه‌وه‌ی نیه بۆئاین وئادابێكیتر، یان به یه‌كسان سه‌یركردنی ئیسلام وئاینه‌كانیترو به‌سروشتی بینینی هه‌ر ئاینێك وه‌كو چۆن ئیسلام ده‌بینێ ، ئه‌مه‌ش وایلێبكات هه‌ق وناهه‌ق وهیدایه‌ت وناهیدایه‌ت به یه‌كسانی دابه‌شكات به‌سه‌ر گشت ئاینه‌كاندا!.
ئه‌م ئاینداریه‌ش-به‌و پێناسه‌یه‌ی كردمان- ڕێگه نادات كه‌مرۆڤه‌كان فرییخوازبن ، واته: ئاینداربن به هه‌موو ئاینێ!، ، ئیترچۆن پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی له‌سه‌ر بێت) ده‌كرێ وده‌توانێ به فره‌ییخوازی بناسرێ وشوێنكه‌وتوانی له‌سه‌رخۆشه بكات!،پرسیارێك-كه‌پێچه‌وانه‌ی پێشووه-لای (سروشیه‌كان) بێسه‌روشوێنه ئه‌وه‌یه كه‌ناپرسن چۆن دروست وڕه‌وایه كه‌سێك مورید وهیدایه‌تخوانی پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی له‌سه‌ر بێت) بێت وله(چاو)و(چاوگه)و(چاویلكه‌ی) ئه‌وه‌وه خواناسی وخۆناسی و خه‌ڵكناسی وئامانجه‌كان له ژیان وئاكامه‌كانی دواڕۆژ ببینێ وبفامێ وكاری پێبكات وله هه‌مانكاتدا بیه‌وێ له بابه‌تێكی وه‌كو فره‌ییخوازیدا موریدوموهته‌دیی پێغه‌مبه‌ر نه‌بێت وپشتی لێبكات!،كێ ده‌ڵێت ئه‌مه دووڕووی ودووهه‌ڵوێستی و دوو قسه‌یی نیه؟،كێ ده‌توانێت بفه‌رموێ كه ئه‌مه‌په‌روه‌رده‌یه‌كی ڕوخێنه‌رانه نیه بۆ (كه‌سێتی) و(كارامه‌یی) و(كه‌رامه‌تی) مرۆڤ؟!،سروش خۆشی له دێڕه‌كانی سه‌ره‌وه وتی:"..وه‌له بنچینه‌دا ماهیه‌تی په‌یامه‌كه‌یان له‌سه‌ر بانگكردنی ئه‌وانیتر وه‌ستاوه بۆ ئاینی خۆی وجێهێشتنی مه‌زهه‌ب وتاقمه‌كانیتر، به‌ومانایه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌رێك وه‌كو خۆی خه‌ڵك بانگ ده‌كات بۆ ئاینه‌كه‌ی.." خۆ ئه‌م وته‌یه‌ش هه‌واڵێك نیه كه (سروش) بیخوێنێته‌وه وكۆتایی پێبێنێ،ئه‌گه‌ر ئه‌م دێڕه‌قسه‌ی له‌پێش وپاشی وته‌كانی دابڕین وته‌نها پێمان بڵێت: تاكڕێگایه‌وله دوای جێهێشتنی ئاینه‌كانی ئاسمانی وڕێسمانی داوامان لێده‌ده‌كات ته‌نها ئیسلام جێیان بگرێته‌وه، ئه‌وه ته‌واوه‌و ده‌مخۆشی لێده‌كه‌ین كه كه‌م وزۆری نه‌كردووه‌و نه‌وتووه،به‌لاَم بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته (نائیسلام)یه‌كه‌ی ده‌ڵێت:".. به‌لاَم له‌حاڵی گه‌یاندندا سوته‌مه‌نی ده‌داته‌ده‌رچه‌ی كوره‌ی فره‌یی وبه‌شدار ده‌بێت له چالاككردنی ئه‌و دیارده‌یه‌دا،چونكه تاقمێكیتر ده‌خاته نێو تاقمه ئاماده‌كانیتر، ئه‌مه‌ش ویست وقه‌زاوه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه.." .
له‌ولاوه وتی وده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر بێبه‌شه له فیكری فره‌ییخوازی وفراوانكردنی ڕێبازه‌كانی هیدایه‌ت وپێبه‌خشینی ئیختیار له هه‌ڵبژاردن و ته‌ته‌ڵه‌كردنی مرۆڤه‌كان بۆ هه‌رئاینێك –كه هه‌مویان به‌ره‌وخوایان ده‌بات به پێی باوه‌ڕی سروش- بیانه‌وێ بیكه‌نه ئاین و(ئاینده‌خوێنی) خۆیان!،لێره‌شدا ده‌ڵێت له‌حاڵی بێنه‌وبیگره‌ی ئاین په‌خشكردندا كوره‌ی فره‌یی خۆش ده‌كات وچالاكی ده‌كات، دیاره ده‌یه‌وێ بڵێت- وه‌كو پاشتر ده‌رده‌كه‌وێ- كه‌ڕه‌زامه‌ندی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له سه‌رئازادی ومانه‌وه‌ی كتێب وبڕواداربه كتێبه ئاسمانیه‌كان له‌سه‌ر باوه‌ڕی خۆیان ونه‌بونی زۆره‌ملێ له‌په‌لكێشكردنیان بۆ ناوئیسلام وه‌لاَمێكی ناڕاسته‌وخۆیه له‌سه‌رحه‌قانیه‌تی ئاینه‌كان له ناسین ودۆزینه‌وه‌و گه‌یشتن به خوای گه‌وره!،كاری سه‌ره‌كی مرۆڤه‌كانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه له كوێوه وبه‌چی ڕێگه‌یه‌ك به خوای بالاَ ئاشناوئاشته‌وا بوون با شوكری بكه‌ن وئه‌و ڕێگه‌یه به‌رنه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ئیسلام بێت یان ئاینێكیتر!.
ئه‌گه‌رله‌پێناوبه‌ئیجابی ناساندنی بڕگه‌وته‌كانی پێشوی (سروش) شه‌ڕی ئه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێ تابوارێك بدۆزرێته‌وه بۆ ته‌ئویل وته‌فسیرێك له به‌رژه‌وه‌ندی سروش، ئه‌واله‌م بڕگه‌ی دواییدا هه‌ناسه‌یه‌ك نامێنێته‌وه بۆ ئه‌و شه‌ڕوته‌ئویل وبه‌رژه‌وه‌ندیه!،كاتێ ده‌ڵێت: "...چونكه تاقمێكیترده‌خاته نێو تاقمه‌ئاماده‌كانیتر،ئه‌مه‌ش ویست وقه‌زاوه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه..." هه‌رچی بكه‌ین وبێژین ڕزگارمان نابێت له باجی فیكری وده‌رونی وكرداری ئه‌و جۆره بڕوایه وله ته‌وق وباری گرانی هه‌ندێ پرسیاریش ناحه‌وێینه‌وه ئه‌گه‌ر گوێله‌قه‌ی بۆ بكه‌ین و به وه‌لاَمگه‌لێك لێی نه‌یه‌ینه زمان!، كه‌ی ڕاسته‌وچۆن ڕه‌وایه‌پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی له‌سه‌ر بێت) ویستبێتی و نیازی بوبێت تاقمێكیتر له‌پاڵ تاقمه‌كانیتردا زیاد بكات وشوێن وشاغیرێك له ڕیزی ئه‌واندا بۆ خۆی بدۆزێته‌وه‌و به‌ده‌ستی بینێ!!؟، ئایا به‌لاغ وبه‌یانی پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی له‌سه‌ربێت) له‌وه‌دا گیرسایه‌وه كه كورسیه‌كی به‌تاڵ له نێوان ئاینه به‌تاڵه‌كاندا! به ده‌ست بێنێ وبه ئامینی ئه‌وان ئامین بكات ولێیان بپاڕێته‌وه به‌ڵكو به پیاوه‌تی خۆیان لای خۆیان ئیسلام وه‌ك ئاینێكی هیدایه‌ت( قه‌ید)و(قه‌یناكه‌ی) بۆ بكه‌ن؟،وه‌كوخۆی ده‌ڵێت ئه‌مه ویست ووێناوقه‌زاوه‌تی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه كه ئاینزاكان به بێهه‌لاَوێردن چه‌ند تاقمێكن و ئه‌گه‌ر سه‌رگه‌ردان بن ئه‌وه هه‌مویانن ، وه ئه‌گه‌ر هیدایه‌ت وهێمابن ئه‌و گشتیانن كه ده‌ست ومه‌چه‌كمان ده‌گرن بۆ لای خوای تاك وته‌نها!، ئه‌م خشته‌وخشتاندنی ئاینیه له موڵك ومه‌مله‌كه‌تی سروشدایه‌وپێغه‌مبه‌ریش ناكرێ په‌یامه‌كه‌ی به‌وشێوه‌یه له‌كه‌داروڕه‌شپۆش بكرێ!.
هه‌وڵه فیكری وفه‌لسه‌فیه‌كانی(سروش) به‌رده‌وامه بۆ شه‌رعیه‌تدان به جیاكردنه‌وه ودروستكردنی دوو هه‌ڵوێست-هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌ر له‌هه‌ڵوێستی نوخبه‌وگه‌وره‌بووانی خانه‌ودیوانه‌كانی عه‌قلاَنیه‌ت وفه‌لسه‌فه‌وشوێنكه‌وتوانیان- ودوو سه‌كۆی (ده‌نگ وده‌رباز)و دوو (ماڵ وڕه‌شماڵ) وكه‌مكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بۆ نزمترین پله‌و باریكترین په‌تی نێوانیان!، به بڕوای ئه‌ویش (سروش) زۆر (حه‌قیقه‌ت) مابوون كه‌ده‌بوو پێغه‌مبه‌ر ڕوونی بكردایه‌وه‌ته‌وه بۆ ئوممه‌ته‌كه‌ی و ناووهه‌ناویانی پێشكه‌ش بكردایه و وه‌لاَم یان وه‌لاَمه‌كانی چی پرسیارێك لێیكراوه، یان هه‌رپرسیارێك (ئه‌گه‌ره) بێته ڕێ ئاماده‌وبه‌رده‌ست بوونایه،به‌لاَم نه‌یكردووه وه‌لاَمی نه‌داوه‌ته‌وه ودڵی گوێگرانی ئاو نه‌داوه وگوێی تێر نه‌كردوون،نه‌خۆی ئه‌وه‌ی كردووه و نه(ئیمامه‌كانیش) خۆی وته‌نی-مه‌به‌ستی دوانزه ئیمامی شیعه‌یه!،له‌به‌ر ترس وتوقیه یان هۆكاریتر!!، ئه‌م قسانه باشتر باری سروش قورس ده‌كه‌ن وئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه پێغه‌مبه‌ری خودا(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌یانی ئیسلامی ته‌واونه‌كردووه یان ته‌واو نه‌یگه‌یادووه وئوممته‌كه‌ی له گێژاودا پشتگوێ خستووه و نه‌چووه به ده‌میانه‌وه !، ئێمه‌ش ده‌زانین كه‌خودا فه‌رمانی پێكردووه كه ئیسلام وه‌كو خۆی وبێدواكه‌وتن بگه‌یه‌نێ وهیچ شتێ په‌یوه‌ست به ئاینی خواوه نه‌خاته‌په‌نهانه‌وه،ئه‌گه‌ر وته‌كه‌ی (سروش) ڕاست بێت كه‌واته پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانه‌كه‌ی خوای به‌جێ نه‌گه‌یاندووه و ئه‌نجا خودا‌ش له‌م كاره‌ی پێده‌نگ بووه وهیچی نه‌وتووه!!،كه‌وابێت كاری خوای گه‌وره‌ش كه‌وته به‌رپرسیاره‌وه!.باشه گریمان پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) ترس وتوقیه ڕێگه‌ی نه‌داوه هه‌ندێ حه‌قیقه‌ت بداته گوێی مرۆڤایه‌تیدا،ئایا ده‌كرێت ئێمه له‌و به‌غیره‌تربین وله‌جیاتی ئه‌و حه‌قیقه‌ته نه‌وتراوه دانه‌به‌زێنراوه‌كان له‌لایه‌ن خواوه ئێمه ئاشكرایكه‌ین؟ یان ئه‌سڵوایه ئێمه‌ش بترسین وبێده‌نگبین له خۆمانه‌وه حه‌قیقه‌ت دانه‌هێنین وه‌كو چاوكردن وشوێنپێهه‌ڵگرتنی ئه‌وپێشه‌وایه؟،له هه‌موی گرنگ وگه‌وره‌تر ناووناسنامه‌ی حه‌قیقه‌ته، كامه‌یه وبه‌چی ده‌وترێت حه‌قیقه‌ت؟،هه‌تا دڵنیابم له‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رباسی نه‌كردووه‌و ڕه‌زامه‌ندیشیداوه‌ته مرۆڤ-له جیاتی خۆی- تا بگه‌ڕێن وله كوێ بوو بیخه‌نه‌ده‌ره‌وه ونه‌یه‌ڵن بكه‌وێته دنیای نه‌ناسین وله‌بیرچونه‌وه!؟.
له‌وانه‌یه له‌وه‌دا ڕاستبكات كه ئیمامه‌كانیان سه‌ریان نه‌ویكردبێ به‌لاَم له به‌رانبه‌رپێغه‌مبه‌ردا مه‌حاڵه ئه‌وه سیفه‌تی بووبێت،چونكه بێده‌نگبوون وتوقیه وشاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه(سه‌لاَت وسه‌لامی له‌سه‌ربێت) ده‌بێته یاساوڕێساوشه‌ریعه‌ت بۆ موسڵمانان، ئه‌گه‌ر نا ، ده‌بێته گومان له‌سه‌ر خوای گه‌وره كه چۆن بێده‌نگ بووه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی په‌یامه‌كه‌ی قوتدات وله به‌نده‌كانی بشارێته‌وه؟!، ئه‌مه‌ش په‌لكێشمان ده‌كات بۆ شاردنه‌وه‌ی زۆرشت كه شایانه به ئاشكراكردن و ئاشكراكردنی زۆریتر كه شایانه به شاردنه‌وه وئه‌نجا سه‌رنج بده‌ن ده‌كه‌وینه چی پاشاگه‌ردانیه‌كی نه‌بیسراوه له‌سه‌ر ده‌ست وده‌می پێغه‌مبه‌ر-خوایه تۆبه كرداری به‌و شێوه‌یه دووره له پێغه‌مبه‌ره‌وه- به‌پێی فه‌لسه‌فه سروشیه‌كان!!.
جائه‌مه ڕه‌وایه ئه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌واخواز؟. خوایه هیدایه‌تت!. حه‌قیقه‌تی فره‌یی و فره‌ییخوازی پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی له‌سه‌ر بێت) له ده‌یان وبگره سه‌دان ده‌ق ومانای ده‌قه‌كاندا ئاماژه‌ی پێكراوه ومامه‌ڵه‌ش له گه‌ڵ كتێب وخاوه‌ن كتێبه ئاسمانیه‌كان وكڕین وفرۆشتن وخواردن وخواردنه‌وه وخاڵه‌هاوبه‌ش وژن وژنخوازی وبانگه‌وازوبه‌ره‌نگاری فیكری و زۆریتر هه‌ندێ لق وسه‌رلقی بابه‌تی فره‌یی وچۆنێتی مامه‌ڵه‌ن له گه‌ڵ فره‌یی ده‌نگ وڕه‌نگ وڕێساوڕێكاره‌كانیاندا،به‌لاَم ئه‌م وتانه‌و ئه‌وانیتریش هه‌رگیز به پێی حه‌زه‌كانی (سروش) نیه ونه‌ك پشتگیری ناكات به‌ڵكو زۆریش دژیه‌تی!،(سروش) ده‌یه‌وێ ئاینه‌كان له یه‌ك سه‌به‌ته‌وله‌سه‌ر یه‌ك سه‌رین بیانخه‌وێنێ!، ئه‌وانه‌ی (سروش) باسی ده‌كات و به‌خه‌م وخه‌ونه‌وه ده‌یه‌وێت لێیان بڕوانێ وقنج وقیتیانكاته‌وه‌و له ناوناخی ئیسلامدا جێیه‌ك داگیركات بۆیان پێغه‌مبه‌ری خودا(سه‌لاَت وسه‌لامی له‌سه‌ربێت) باسیكردوون و له وه‌لاَمدا بێیه‌ك ودوو فه‌رمویه‌تی ئیسلام و ئه‌وانیتر هه‌رگیز یه‌كسان نین وناكرێ ونه‌كراوه وه‌كو یه‌ك ڕێگای گه‌یشتن به خوای گه‌وره‌بن ، گه‌ڕانیش به دوای حه‌قیقه‌ت به مانا سروشیه‌كان گێڕانی ئاشی بێ ئاوه‌و تۆ‌و به ئاوداكردنه،ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: وما أكثر الأسئلة و الأجوبة التي بامكانها كشف الغبار عن حقائق مهمة لم يسألها الأصحاب من النبي( صلى الله عليه وآله) و الأئمة(عليهم السلام) أو سألوا عن مسائل معينة ولكنهم لم يجيبوا عنها بسبب التقية أوبسبب آخر" الصراطات المستقيمة ص46 .
ده‌ڵێت:"...ئه‌وپرسیارو وه‌لاَمانه چه‌ند زۆرن بوون! كه ده‌كرا ته‌پ و تۆز لادات له‌سه‌ر حه‌قیقه‌تی گرنگ وهاوه‌لاَن نه‌یانكرده پرسیار لای پێغه‌مبه‌ر-سه‌لاَت له‌سه‌رخۆی وبنه‌ماڵه‌كه‌ی- وپێشه‌وایان-سه‌لامیان له‌سه‌ر بێت-،یان پرسیاریان كردووه له شتانێكی دیاریكراو به‌لاَم وه‌لاَمیان نه‌داوه‌ته‌وه به هۆی ترسه-توقیه- وه یان هه‌رهۆكارێكیتر" ئه‌م قسه‌یه‌ش ده‌بێته بڵقی سه‌رئاووگه‌ڕان به دوای هیچدا و له به‌رده‌م وه‌لاَمگه‌له ئیسلامیه‌كاندا ناتوانێ خۆی بگرێ!.مه‌سه‌له‌ی توقیه‌و ترس و دوایش شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی شته‌كان به تایبه‌تی ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌سته به بیروباوه‌ڕو شه‌رعی ڕۆژانه‌ی ئاده‌میه‌كان و دوایش ده‌كه‌ونه به‌ر لێپرسینه‌وه لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می تێداكرا یان دژایه‌تی كرا و وه‌كو خۆی خه‌ڵك نه‌چون به ده‌میه‌وه، بێ گومانیش هه‌ر شتێك پێویست بوو بێت مرۆڤه‌كان بیزانن وكاری له‌سه‌ر بكه‌ن به تایبه‌ته بابه‌ته ئوسوڵی و قاعیده‌ییه‌كان شه‌ریعه‌ت لێی بێده‌نگ نه‌بووه و پێغه‌مبه‌رانیش گه‌یاندوویانه‌ته مرۆڤه‌كان، زۆر بابه‌تیش كه شه‌ریعه‌تیش جێی هێشتووه بۆ ئیجتیهادی موجته‌هیدین هیچ چه‌یوه‌ست نیه‌ونه‌بووه به توقیه‌وه وه‌كو سروش بۆی ده‌ناڵێنێ و دۆخه شیعه‌گه‌رایه‌تیه‌كه‌شی وه‌كو ئه‌سڵی دین هاواری بۆ ده‌كه‌ن وهه‌زاران بڕیاریان له‌سه‌ر بیناكردووه‌و سروشیش نایه‌وێت له‌و دۆخه كۆمه‌لاَیه‌تیه(توقیه‌ستانه) خۆی قوتاركات وبۆ لێكدانه‌وه‌كانی زۆر پێویستی پێیه‌تی!.
(9)
له(شێواندنی قورئان) بۆ (قورئانێكی شێوێنراو)!!
گه‌یشتن به هه‌رئامانجێ ئه‌گه‌ر له ناخی كه‌سه‌كه‌دا زۆرێك یان هه‌ندێ (قه‌له‌ق ومه‌له‌ق)ی هه‌بێت ده‌رباره‌ی وگومان و وه‌سوه‌سه‌ی لاسه‌وز بوبێت-كه ئه‌م ئامانجه تا كوێ وچه‌ندێ ده‌گونجێ بگاته به شوێنی خۆی- ئه‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئامرازێكی نازانستی وناعه‌قڵی بگرێته‌به‌ر تا پێی بگات،ئه‌مه تا ئێره ڕوویداوه له شامه‌وه بۆ شیراز نمونه زۆرن به‌لاَم حاڵه زۆر ناسروشتی و بێزاركه‌ره‌كه بگاته ئه‌وه‌ی زۆر بێباكانه مانای ئایه‌تی قورئان تێك وپێك بدرێت بۆ مه‌به‌ستێ له دوورونزیك په‌یوه‌ندی به ئایه‌ت وقورئانه‌وه نه‌بێت!،هه‌تا بۆ كه‌سانێ ئه‌گه‌ر ئه‌لف بێیه‌كی شه‌رع بزانن ده‌زانن كه ئه‌وه هیچ وانیه‌و دوایش جێی (پاساو)و(پاكاو)نیه بۆ (سروش) به‌نه‌زانی به‌ربێته گیانی ده‌قه‌كان وگاڵته‌شی به عه‌قڵی خه‌ڵكی شاره‌زاو زانایانیش بێت، ئه‌گینا چۆن له كۆده‌نگی زانایان و (موحكه‌مات)ی قورئانی ده‌رده‌چێت وسه‌ركۆلاَنیان لێده‌گرێت؟!،به چی پێوه‌رێكی زانستگه‌رایی وزانكۆیی خۆی كردووه‌ته ڕاڤه‌كاروموفه‌سسیری قورئان به‌و شێوه‌ی حه‌زی لێیه‌تی نه‌ك به‌و شێوه‌ی پێغه‌مبه‌ر(سه‌لاَت وسه‌لامی له‌سه‌ر بێت) و زانایان دركاندویانه!؟. ده‌ڵێت: "إن أسلوب هداية الله تعالى لعباده يتمثل في وجود الما‌ء الزلال للهداية تحت زبد كثيف من أشكال الضلالة الظاهرية، بمعنى أن الكثير من الأفراد الذين يتحركون في خط الضلالة في الظاهر، هم مهتدون في الباطن والكثيرمن الكفارلا يعلمون بأنهم مؤمنون ، و الأدق من ذلك ماورد في الآية «106» من هذه السورة المباركة حيث تقول:(وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ)، أي أن التوحيد الخالص بين الموحدين والمؤمنين قليل جداً، فأكثر الموحدين مشركون ولكنهم لايعلمون ذلك.وبالطبع فإن ايمانهم هذا مقبول عند الله..." الصراطات المستقيمة ص66.
كوردیه‌كه‌ی:" شێوازی رێ‌نوێن-هیدایه‌ت-ی خوای گه‌وره بۆ به‌نده‌كانی خۆی ده‌نوێنێ له‌بوونی ئاوێكی زه‌لاَڵی هیدایه‌تدا كه كه‌وتبێته ژێر كه‌ف وكوڵێكی چڕی گومڕاگه‌لێكی ڕوواڵه‌تیدا،به‌و مانایه‌ی زۆرێك له‌و تاكانه‌ی كه‌به ڕووكه‌ش له‌سه‌ر هێڵی گومڕایی ده‌بزون ئه‌وانه هیدایه‌تدراون له ناخدا و زۆرێك له كافران به‌خۆیان نازانن كه موسڵمانن،ووردتر له‌وه ئه‌وه‌یه كه‌له ئایه‌تی«106»ی ئه‌م سوره‌ته پیرۆزه‌دا هاتووه كه ده‌ڵێت:(هه‌رچی ئیمانێك زۆرینه‌ی ئه‌وانه هه‌یانه به‌خوا مه‌گه‌رنا، ئه‌گینا شه‌ریك دانه‌رن)،به‌ڵێ، ته‌وحیدی پاڵفته له نێوان باوه‌ڕدارانی ته‌وحیددا زۆر كه‌مه، زۆرینه‌ی تاقانه‌په‌رستان هاوبه‌شدانه‌رن و به‌لاَم نازانن، وه بێگومان ئیمانی ئه‌وانه لای خوا وه‌رگیراوه".
سه‌رنجێكی ساده‌ی خوێنه‌ری ماریفه‌دار وزه‌ینڕۆشن بۆ وته‌كانی (سروش) هێشتا زۆره!، بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو پۆخڵه‌واته‌ی ڕژاندوێتیه ناو حاوێیه‌ی نوسینه‌كه‌یه‌وه!، پێناسی موسڵمان یان بڕوادار لای (سروش) زۆر دووره له پێناسی (وه‌حی) بۆیان،پسپۆڕانی پینه‌وپه‌ڕۆ،حه‌كیمه‌كانی جیهان،پیره فه‌یله‌سوفانی زه‌وی بێن ناتوانن ئه‌م دوو موسڵمانێتییه- موسڵمانی سروشی و موسڵمانی خوایی- بكه‌نه كۆپی یه‌كتر!، بڕواننه ئه‌م مه‌خلوقه عه‌نتیكه‌یه كه سروش ناویناوه موسڵمان، له‌سه‌ر هێڵی گومڕایین به‌لاَم موسڵمانن!، ده‌كرێت كافریش بن به‌لاَم هه‌ر موسڵمانن!، ته‌وحیدی پاك وپاڵفته له ناو موسڵماندا نیه و زۆرینه‌یان موشریكن و نازانن!، ئیمانی هه‌موو ئه‌و گومڕاو كافرو موشریكانه لای خوا وه‌رگیراوه و له هیدایه‌تی ئه‌ودا ده‌ژین!، یانی به كورتی: ئه‌وه‌ی (موسڵمانه موشریكه) وئه‌وه‌ش (موشریكه موسڵمانه)!!، توخوا ئه‌مه به زه‌لكاو كردنی فیكر‌و له زه‌بڵدانكردنی ماریفه وڕژاندنی عه‌قڵ و به‌هاكانه بۆ زێرابه‌كان یان وێنه‌گرتنی موسڵمانی خواپه‌رسته وه‌كو خۆی؟!!،بۆ ڕزگاربونمان له‌م هه‌له‌ق ومه‌له‌قه سروشیانه وساغ بونه‌وه‌ی حوكمی مه‌نتق وعه‌دل له‌سه‌ر ئه‌و بیروبڕوایانه‌ی سروش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ پێناسه‌ی سروش خۆی بۆ ئاین وئاینزاده‌كان، ئه‌و پێیوایه هه‌موو ئاینه‌كان-جوله‌كایه‌تی وگاورایه‌تی ومه‌جوسیه‌ت وئیسلامیش- ئاینی خودان بێ جیاوازی وهه‌موشی ڕێگای هیدایه‌تن، كه‌واته هه‌موو ئاینزاده‌كانیش موسڵمانن بێ جیاوازی وله به‌هه‌شتدا یه‌كده‌گرنه‌وه وخوا له هه‌موویان ڕازیه!،له‌و ده‌روازه‌وه موسڵمان وموشریك هه‌ردوكیان به‌نده‌ی ساڵحی خوای گه‌وره‌ن!، بۆ گشتاندنی شه‌خه‌ڵ و پۆخڵه‌واته بیروبڕواییه‌كانیشی له‌ته ئایه‌تێكی كردووه‌ته په‌نا گه كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له دوورونزیك په‌یوه‌ندی به باسه‌كه‌ی سروشه‌وه نیه‌و باسی كافروبتپه‌رستان ده‌كات نه‌ك ئیمانی موسڵمان!، به‌ڵكو ڕێك وڕاستیش دوژمنه به (ته‌ڵ) و(ته‌ڵه)كانی وله‌به‌رده‌م ئه‌و ئایه‌تانه‌ی خوای گه‌وره‌دا ته‌واوی بیروڕێچكه سروشیه‌كانی له‌م جۆره ده‌بێته تۆزی (به‌ربا) وخۆڵی ژێر پێ !!. ئه‌وه‌ش له‌ته ئایه‌ته‌كه‌ی سروش له گه‌ڵ چه‌ند ئایه‌تی پێش وپاشی ده‌گوازمه‌وه تا ده‌ركه‌وێ قورئان خاوه‌نه‌كه‌ی كه خودایه‌و قورئانخوێنه‌كانیش ڕێگه ناده‌ن سه‌روژێری پێبكرێ، (سروش)یش بڕوا بكات یان نه‌یكات خوای گه‌وره قورئان وئاینی خۆی ده‌پارێزێت!،خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:(:(وَمَا أَكْثَرُ النَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ،وَمَا تَسْأَلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ هُوَ إِلاَّ ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ،وَكَأَيِّنْ مِنْ آَيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ،وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلَّا وَهُمْ مُشْرِكُونَ، أَفَأَمِنُوا أَنْ تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِنْ عَذَابِ اللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ، قُلْ هَذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ) 103-108يوسف.. له شوێنیتری كتێبه‌كه‌یدا ئه‌م قسانه‌ی دووباره ده‌كاته‌وه‌و وه‌كو بیه‌وێت پێمان بڵێت له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی سوره‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه كه وتویه‌تی!،ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت"..عندما ينادي القرآ‌ن برفيع الصوت أن أكثر الموحدين هم مشركون و أن ايمانهم ملوّث بالشرك.." الصراطات المستقيمة ص68. واته: "... كاتێك قورئان به ده‌نگی به‌رز هاوارده‌كات كه زۆرینه‌ی تاقانه‌په‌رستان هاوبه‌شدانه‌رن و ئیمانی ئه‌وانه‌ش شیرك پیسی كردووه..".
(سروش) ئه‌وه‌ی لێده‌خوێندرێته‌وه كه له دڵه‌ڕاوكه‌یه‌كی گه‌وره‌دا ده‌ژی و ناتوانێ بێ شێواندنی مانا‌و مه‌به‌ستی قورئان به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بیروبڕواكانی دیسانه‌وه به په‌نابردن بۆ ئایه‌تێكی قورئان ده‌ڵێت: "..وما هو الداعي لأن نفترض أن الأشخاص الذين لم يصلوا في هذه الدنيا الى الحق «الذي يطابق فهمنا و نظرنا» سوف لا يصلون في الآخرة الى الحق أيضاً و بالتالي لا يكونون من أهل النجاة و الجنة ولابد من إلقائهم في جهنم؟، أما ماتقوله الآية الشريفة: (وَمَنْ كَانَ فِي هَذِهِ أَعْمَى فَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ أَعْمَى وَأَضَلُّ سَبِيلًا)72-الاسرا‌ء ، ،فإنها تتحدث عن العميان لا عن أصحاب البصر الذين لم يروا بعض الحقائق ،فبالنسبة لهؤلاء لا مانع من رؤية الحق في العالم الآخر،ولذلك يمكننا أن نعتبرهم من المهتدين". الصراطات المستقيمة ص118.
یانی: پاساو چیه ئه‌وه فه‌رزكه‌ین كه ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌م جیهانه‌دا نه‌گه‌یشتوون به هه‌ق- ئه‌وه‌ی پڕاوپڕی تیگه‌یشتن وتێڕوانینی ئێمه‌یه- له‌و جیهانیشدا(قیامه‌ت) هه‌ر به هه‌ق ناگه‌ن،كه‌واته له‌وانه نابن كه ڕزگارده‌بن وده‌ڕۆنه به‌هه‌شته‌وه و وه ده‌بێت فڕێبدرێنه دۆزه‌خه‌وه؟، وه‌لێ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌پیرۆزه ده‌فه‌رموێ: (ئه‌وه‌ی له‌م جیهانه‌دا كوێر بێت به‌رانبه‌ری، له‌و جیهانیش هه‌ر كوێره‌و سه‌رلێشێواوتر وڕێ لێونبووه)،ئه‌وه باسی كه‌سی كوێر ده‌كات -كوێرێك له ئه‌سڵدا چاوی سه‌ری پێنه‌دراوه-نه‌ك ئه‌و خاوه‌ن چاوانه‌ی كه هه‌ندێ حه‌قیقه‌تیان نه‌بینیوه،بۆ ئه‌وانیش ڕێگریه‌ك نیه له گه‌یشتن به‌حه‌ق له جیهانه‌كه‌یتردا،له‌به‌رئه‌وه ئه‌كرێ به‌هیدایه‌تدراویان بزانین". هیچی شیته‌ڵ ناكه‌م ته‌نها ئه‌و بڕگه‌یه نه‌بێت كه ده‌ڵێت:".... ئه‌وه باسی كه‌سی كوێر ده‌كات -كوێرێك له ئه‌سڵدا چاوی سه‌ری پێنه‌دراوه-نه‌ك ئه‌و خاوه‌ن چاوانه‌ی كه هه‌ندێ حه‌قیقه‌تیان نه‌بینیوه.." واته ئه‌و ئایه‌ته گه‌وره‌یه دابه‌زیوه ته‌نها وته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌واڵێ بدات كه كه‌س نیه نه‌یزانێت به كوێروچاوساغ و منداڵ ونا منداڵه‌وه!، خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت به ئاده‌میه‌كان بڵێت كوێر شته‌كان نابینێت!!، باشه ئه‌مه به‌م ته‌فسیره‌ی (سروش) بێت یان ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره به‌نده‌كانی به (كوێروكه‌ڕوكه‌ر) ده‌زانێت و گاڵته‌یان پێده‌كات وشتێك داده‌به‌زێنێت هیچ له واقیع ناگۆڕێت، یان ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره نازانێت چی پێویسته بۆ به‌نده‌كانی تا دایبه‌زێنێت بۆیه ده‌بیسین كه شتێك باس ده‌كات مرۆڤه‌كان پێویستیان پێی نیه و خۆیان ده‌یزانن!!-خوایه بمانپارێزه له چاڵ وچه‌می سروشیه‌ت!- جافه‌رمون هه‌موو ئایه‌ته‌كان پێكه‌وه بخوێننه‌وه وه‌كو ده‌فه‌رموێت (يَوْمَ نَدْعُوا كُلَّ أُنَاسٍ بِإِمَامِهِمْ فَمَنْ أُوتِيَ كِتَابَهُ بِيَمِينِهِ فَأُولَئِكَ يَقْرَءُونَ كِتَابَهُمْ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا، وَمَنْ كَانَ فِي هَذِهِ أَعْمَى فَهُوَ فِي الْآَخِرَةِ أَعْمَى وَأَضَلُّ سَبِيلًا،وَإِنْ كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ لِتَفْتَرِيَ عَلَيْنَا غَيْرَهُ وَإِذًا لَاتَّخَذُوكَ خَلِيلًا، وَلَوْلَا أَنْ ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدْتَ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلاً، إِذًا لَأَذَقْنَاكَ ضِعْفَ الْحَيَاةِ وَضِعْفَ الْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًا) 71-75 الاسرا‌ء.
له دوای شێواندنی مانای هه‌ندێ ئایه‌تی قورئانی بێ په‌رده ئه‌وه‌ی له دڵیدایه ده‌یڵێت وده‌دات له وه‌ته‌ری هه‌ستیارو ناوجه‌رگی ئیسلامه‌تی و بێباكانه وبێمنه‌تانه!، ئه‌گه‌ر بڵێت وبڕوای وابێت كه قورئان شێوێنراوه زۆر لای ساده‌و سروشتیش ده‌بێت كه كۆتا فیشه‌كی فیكری خۆی بته‌قێنێت و ئیتر نمونه‌ی له‌وه بالاَتری نیه له خوارولاڕێبووندا، فه‌رموون سه‌رنجی بده‌ن كه ده‌ڵێت:"... و الأنكى من ذلك قول بعض هؤلاء المغرضين في مجلة كيهان الثقافية «العدد«133»» بأنني أقول بتحريف القرآ‌ن!! و على فرض صحة ذلك فإن بعض علما‌ء الشيعة الكبار ذهب الى هذا الرأي..." الصراطات المستقيمة ص69. واته: "...خراپترله‌وه وته‌ی هه‌ندێ له‌و كه‌سه بوغزاویانه‌ی ڕۆژنامه‌ی كه‌یهانی ڕۆناكبیریه ژماره«133» كه ده‌ڵێن من وتومه قورئان شێوێنراوه!!، گریمان ئه‌و قسه‌یه ِراسته، خۆ بێ گومان هه‌ندێ له زانایانی گه‌وره‌ی شیعه‌ش ئه‌و ڕایه‌یان هه‌یه..." له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌زارجار تۆبه بكات و زمانی خۆی بگرێت كه‌چی ده‌ڵێت: گریمان ڕاسته ئه‌و قسه‌یه‌م كردووه، منیش ته‌نها نیم ئاخونه‌كانی شیعه‌ش وایان وتووه!!، یانی به‌ڵێ هیچی تێدا نیه و زۆر سروشتیه به قورئان بڕوام وقسه‌شم ئه‌وه بێت كه گۆڕاوه‌وشێوێنراوه!. پرسیاری منیش ئه‌وه‌یه (سروشیه‌كانی) ناو هه‌رێمه‌كه‌مان كه زۆربه‌یان له ناوحیزبێكی ئیسلامی‌دا سه‌ریانكردووه به یه‌كدا لای خوای خۆیان چۆن وه‌لاَم ده‌ده‌نه‌وه له دوای هه‌موو ئه‌و ریكلام وبانگه‌شه‌یه‌ی ده‌یكه‌ن بۆ (سروش) و (سروشیه‌ت) سه‌ره‌ڕای هه‌موو لادان وسوكایه‌تیكردنی به خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی(سه‌لاَت وسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) و ئیسلامه‌كه‌ی وه‌كو له پێشتر به دوورودرێژی باسم كردووه؟!.ئایا كاتی ئه‌وه نیه تۆِزێ ژان وهه‌ژان دڵیان ڕاچڵكێنێ له ئاست سه‌ره‌ڕۆییه‌كانی سروشدا؟!
ماوێتی...