27/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌رشه‌لۆنه به‌مه‌رجیك ئاماده‌یه ده‌س به‌رداری سۆنگ بێت بۆمانچسته‌ر یونایتد
ڕاپۆرته رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردووه یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئنگلیزی چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی یاریزانی هێڵی ناوه‌راستی كامیرۆی ویانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌لێكس سۆنگ تاوه‌كو له‌ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا په‌لكێشی یاریگای نۆلترافۆردی بكات.
ئه‌گه‌ر چی یاری زانی كامیرۆنی به‌هۆی به‌شداری كردنی له‌یارییه‌كان به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی نیگه‌رانه ،به‌لام یانه‌ی بلوگرانه هه‌ول ئه‌دات پاریزگاری لێ بكات ودووپاتی كردۆته‌وه ئه‌م یاری زانه بۆ فرۆشتن نی یه.
له‌م باره‌یه‌وه پێگه‌ی تۆتۆمێراتۆ بلاوی كردۆته‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لونه رێگری ناكات له‌فرۆشتنی سۆنگ ته‌نها به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و بۆنده‌ی پێش كه‌ش یان ده‌كریت نابیت له(15)ملیون یۆرۆكه‌متربیت كه‌هه‌مان ئه‌و بڕه‌پاره‌یه له‌سالی رابردوو له‌هینانی خه‌رجی كرد، كاتیك یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه توانی یاریزانی كامیرۆنی له‌یاریگای ئیماراتی تایبه‌ت به‌ئه‌رسنال بگوازیته‌وه یاریگای كامپ نوو