28/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی: هه‌ركه‌سێك به كه‌مینه ناومان ببات هه‌ڵویستی توندمان ده‌بێت
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی:ژماره‌ی ده‌نگه‌كانمان له سه‌روی 40 هه‌زاره‌وه‌یه و هه‌ر كه‌سێكیش به كه‌مینه ناومان ببات هه‌ڵویستی توندمان ده‌بێت
له ئێستادا و له سه‌روبه‌ندی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مان كوردستان كه 21 ئه‌یلول له كوردستان ئه‌نجامدرا زۆرێك له لایه‌نه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كان ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیان فه‌رامۆش كردبوو،له ئێستاشدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو كۆمسیۆن به (باسك نێت) ڕاگه‌یاند"ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له سه‌روی 40 هه‌زار ده‌نگه‌وه‌یه
لای خۆشیه‌وه وه‌هبه ناسر وته‌بێژی لیستی 101ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ (باسك نێت) هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راِست كرده‌وه و ڕایگه‌یاند" به‌پێی زانیاریه‌كانمان له نوێنهركانمانهوه پێمان گه‌شتوه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ سه‌رو 40 هه‌زار به‌رزبۆته‌وه و هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش به كه‌مینه باسمان بكات و ،ده‌سكاری ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانمان بكرێت ئه‌وه هیڵی سوری تێپه‌ڕاندوه و یاری به مهشاعرهكانمان ده‌كات و هه‌ڵوێستی توندمان ده‌بێت
له ئێستادا بزووه‌تنه‌وه‌ی ئیسلامی خاوه‌نی 2 كورسی په‌رله‌مانه و ئێستاش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 21 ئه‌یلول به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ و به ژماره 101 به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردوه