به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كی بۆ بزاڤ نێردراوه
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك به بۆنه‌ی بلاَوكردنهوهی ئه‌نجامه به‌رایی و فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ته‌قه‌ی خۆشی بكات، لێپرسینه‌وه‌ی توندی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و سزای ده‌ده‌ن.
عه‌مید عه‌بدولخالق ڕوونیشی كرده‌وه كه زۆر ئاساییه به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ر لیست و قه‌واره‌یه‌كه‌وه له هه‌ڵبژاردندا، به شێوه‌یه‌كی شارستانیانه ئاهه‌نگ بگێڕدرێت و هه‌وادار و لایه‌نگران دڵخۆشیی خۆیان ده‌رببڕن، بهلاَم پێویسته له سنووری یاسا ده‌رنه‌چن و خه‌ڵك جاڕس نه‌كه‌ن.
گوتیشی "ته‌قه‌ی خۆشی شێوازێكی زۆر دواكه‌وتوو و پڕ له ئازار و مه‌ینه‌تییه بۆ خه‌ڵك، بۆیه به هه‌موو جۆرێك ته‌قه‌كردن قه‌ده‌غه‌یه و له هیچ كه‌س و لایه‌نێك قبووڵ ناكرێت، هه‌ر كه‌سێكیش پێچه‌وانه ڕه‌فتار بكات، دووچاری سزای یاسایی و لێپرسینه‌وه‌ی توند ده‌بێته‌وه".
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
ئومێد پشده‌ری