28/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دكتــــۆره پێنـج سـاڵانهكه ...!!!
هیچ كه‌سێك منی خۆشنهدهویست ، مه‌به‌ستم دایك و باوكم نیه به‌ڵكو خزم و كه‌سوكار و دهروجیرانهكانه . مناڵێكی كه‌م تا زۆر هار و هاج بوم ، خۆم ده‌كێشا به‌و دیوار و بهودیوار و ده‌چومه سه‌ر حه‌وشه‌و ده‌رگای ده‌رو دراوسێكانمان ، شتی وام ده‌كرد كه نه‌ك هه‌ر مرۆڤ نایكات به‌ڵكو به خه‌یاڵی جنۆكه‌ش دا نه‌ده‌هات ، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌ی منه‌وه برا بچكۆلانه‌كه‌م نمونه‌ی مناڵانی گهریك و ئه‌و ناوچه‌یه بوو ، ئارام و له سه‌رخۆ بوو ده‌یتوانی سێ سه‌عات خۆی به یاری كردن به بوكه‌شوشه‌ی ماڵه‌وه خه‌ریك بكات ، به‌ڵام من هه‌ر كه بێزار ده‌بووم تێكم ده‌شكاندن ورد و خاشم ده‌كردن ، كۆمه‌ڵه پرسیارێكی سه‌یر به مێشكم دا ده‌هات ، هه‌ندێ جار بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر قژَی بوكهڵانهكانم كورت بكه‌م ده‌بێ جارێكی تر درێژَ ببنه‌وه وه‌ك هی خۆم یان بوچی ده‌بی ئه‌و بوكهڵانهی من قه‌ت پێویستیان به خواردن و خواردنه‌وه نه‌بێت ده‌بێ له ناو سكیان چی هه‌بێت یان ، رۆژَێك له رۆژَان یه‌كێك له‌وانه بۆچی نابێت میز به خۆیان دا بكه‌ن ..!! .
هه‌ندێ جار دایكم ده‌یویست تێم بگه‌یه‌نێت كه له ناو دڵی ئه‌و بوكهڵانانهی تۆ هیچ شتێ:ی تێدانیه و ئه‌وان پێویستیان به خواردن و خواردنه‌وه نیه ، به‌ڵام من باوه‌رم نه‌ده‌كرد و ئه‌و شتانه نه‌ده‌چوون به گوێم‌دا ، هه‌ر هه‌لێك ده‌گه‌رام كه چاوی گهرهكانم لێ دور بێت و چه‌قۆیه‌ك بهێنم خۆم خه‌ریك بكه‌م كاری ( جراحی ) و بوكه‌كه‌م بده‌مه به‌ر نه‌شته‌ر و عه‌مه‌لیاتێكی بچكۆلانه‌ی بۆ بكه‌م ، راستی زۆریشم حه‌ز له پزیشكی بوو ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌م له ته‌له‌فزیۆن سه‌یر ده‌كرد كه تایبه‌ت بوون به نه‌شته‌رگه‌ری و به هه‌ر حاڵ هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و رۆَژَه كه كه‌س له ماڵ نه‌بوو ده‌ستم دایه مهقهستهكهی دایكم و له سه‌ر ناوكی بوكهڵانهكهم دانا تا ئه‌گه‌ر من له ێاڵۆنی نه‌شته‌رگه‌ری بم چۆن كاره‌كه‌م ئه‌نجام ئه‌ده‌م ، سه‌رێكی مهقهستهكهم خسته ناو ورگی و كه دهمهویستم دهیبخهمهوه ده‌ستم به‌ركه‌وت و خوێن داچورا له په‌نجه‌كانم ، یه‌ك به خۆ هاوارم لێ هه‌ستا و ههرایهكم به‌رپا كرد كه جیرانه‌كانی قاتی خواره‌وه و سه‌ره‌وه‌مان به یه‌كه‌وه گه‌یشتنه سه‌ر روداوه‌كه‌م تا بزانن چی روی داوه كه گه‌یشتنه لام ئیتر سه‌ریان له‌و كاره سورمابوو هه‌رچه‌نده برینه‌كه‌م زۆر قوڵ نه‌بوو به كه‌مێك ئایۆدین و له‌فافێكی بچوك ئیتر شوینهواریكی وه‌های پێوه دیار نه‌ده‌ما و ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌نجام دام .
كاتێك دایكم له بازار گه‌رایه‌وه و شیری و سه‌وزه‌ی كریبو و به ده‌ستیه‌وه بوو كه ده‌رو جیرانه‌كانی بینین له‌وێ ده‌ستی شل بوون و خه‌ریك بوو شته‌كانی لێ بكه‌ونه خوارێ ، به‌ڵام من كه ئیتر ئازارم نه‌مابوو و ترسیشم شكابوو له‌و به‌زمه رام كرد بۆ به‌رده‌می دایكم و وتم دایه گیان هیچ نه‌بوو ، ئه‌زانم تۆ پێت ووتم كه ناو سكی هیچی تێدانیه به‌ڵام ویستم بزانم كه خوێنی بوكهشوشهكهی من چ ڕه‌نگێكه ...!!!!