28/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دواین زانیاری محه‌مه‌د مورسی
سه‌باره‌ت به ره‌وشی محه‌مه‌د مورسیش، مسته‌فا حه‌جازی راوێژكاری سیاسی عه‌دلی مه‌نسوری سه‌رۆكی كاتیی میسر رایگه‌یاند: محه‌مه‌د مورسی له شوێنێكی گونجاوه و هه‌موو رۆژێك پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌یبینێت‌و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا له دادگایه‌كی مه‌ده‌نی، دادگایی بكرێت و پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ش راسته‌وخۆ په‌خش ده‌كرێت.
هاوكات، راگه‌یاندنه‌كانی میسر ئاشكرایان كرد، سه‌فوه‌ت خه‌لیل یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ئیخوان كه له‌م دوایانه‌دا ده‌ستگیر كرا، له زیندانێكی شاری مه‌نسوره كۆچی دوایی كردوه.
سه‌فوه‌ت خه‌لیل كه پزیشك و ده‌رمانسازێكی به‌ناو بانگ بوه تووشی، نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوه و به هۆی كه‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی زیندان له پێدانی ده‌رمانه‌كانی، كۆچی دوایی كردوه.