28/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵى ئيسلامى : ئه‌نجامه‌كان قبوڵ ناكه‌ین
دوای ئاشکراکردنی ڕێژەی ٩٥% هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆمەڵی ئیسلامی لەزاری ئەندامێکی سەرکردایەتییەکەیەوە ئاشکرای دەکات کە ئەودەنگانە دەنگی پێویستی ئەوان نین و تانە لەو دەنگانە دەدەن.
فاروق عەلی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و كاندیدی ئه‌و حزبه بۆ په‌رله‌مان لە لیدوانێکدا بۆ پەیام ڕایگەیاند”ئەو دەنگانەی ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوکراونەتەوە دەنگی تەواوی لیستی کۆمەڵ نین و کەمکردنەوە لە دەنگەکانی ئێمەدا ڕویداوە لە ماوەی داهاتوودا ڕاستییەکان ئاشکرادەکەین و سکاڵا لەسەر کۆمسیۆن تۆماردەکەین