29/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی و هه‌ڵبژاردن و ته‌قینه‌وه.
متمانه: كلیلێكه هه‌موو ده‌رگایه‌ك ده‌كاته‌وه،هه‌ركه‌س و لایه‌نێك و جڤاتێك،متمانه‌ی له‌ده‌ستدا،كۆڵه‌گه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌سه‌لاَت له‌ده‌ست ئه‌دات له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیدا.باش و خراپی لای خه‌ڵكی ده‌بنه جێی پرسیار‌و گومانكردن.كه‌م كه‌س هه‌یه،مه‌سه‌له‌ی مه‌له‌وانه درۆزنه‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی مێژوو فۆلكلۆری كوردیدا،نه‌بیستبێت،هه‌موو جارێك هاواری ئه‌كرد،"كوره خنكام.." كه‌ده‌چوون،فریای بكه‌ون : سوعبه‌تی ده‌كرد،بۆخۆی ڕۆژێك نقومی ئاو بوو،ئاو توانی تۆڵه‌ی مناوه‌رات و درۆكردنی لێ بكاته‌وه .یان وه‌ك شوانه‌كه،ده‌یوت : ڕاكه‌ن،،مه‌ڕه‌كان گورگ خواردی ..!. كه به‌ده‌ست و داره‌وه،دۆست و دوژمن ڕایانده‌كرد،درۆ ده‌رده‌چوو..بۆخۆی جارێكیان مام گورگ ملی زۆربه‌ی مه‌ڕه‌كانی شكاند و،ئه‌ودواشی سك هه‌ڵدڕی .
ئێستا،له‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا،پارتی كلیله‌كه‌ی لێ وون بووه،نه‌ك هه‌ر پارتی بگره هه‌موو هێزه‌كان به‌میدیاشه‌وه متمانه‌ی خه‌ڵكی یان بزركردووه،وه‌لێ پارتی سه‌رمه‌شقی دروستكردنی قه‌یرانه تاوه‌كو قه‌یرانه‌كه‌ی پێشووتر له هزری تاكه‌كاندا بسڕێته‌وه،ئیداره‌ی قه‌یران به قه‌یران،زیاتر له (4) ساڵه،پیشه‌ی پارتیه‌و،تیایشدا به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بووه، هه‌رجاره‌ی ئاگرێك ده‌كاته‌وه،هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كانی پێوه سه‌رقاڵ ئه‌كا،هێشتا ئه‌و ئاگره نه‌كوژاوه‌ته‌وه،ئاگرێكی دی ده‌كاته‌وه، به‌مجۆره خه‌ریكه گڕ له‌هه‌موو كێڵگه‌ی كوردی به‌رئه‌دات،وه‌ك هێزێكی بالاَده‌ست له‌ناوچه‌كه‌دا.ئه‌گه‌ر نمونه،بۆ ئه‌م قسانه بهێنینه‌وه،ئینسان یان نوسه‌ری كورد نازانێت له‌كوێوه ده‌ست پێ بكات و له‌كوێدا خۆی ببینێته‌وه،با له‌هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین،كه بێگومان سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵبژاردن ته‌زویرو فێڵ و تاوان بو،ڕابه‌رێتی یه‌كه‌شی پارتی بوو،وه‌رن سه‌یر بكه‌ن :
یه‌كه‌م: كه‌س له‌كوردستان نازانێت،كه‌ی هه‌ڵبژاردنه،(12) ساڵه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان نه‌كراوه،زیاتر له (8) ساڵه هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان نه‌كراوه.
دووه‌م: مه‌هزه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌یه،ببینی :كۆمسیۆن خڵته‌یه‌ك بێت له هه‌موو لایه‌نه‌كان و،سه‌رۆكه‌كه‌شی دووجار سزای یاسایی هه‌بێت و،خزمه‌تیشی نه‌بوبێت،كرابێته سه‌رۆكی كۆمسیۆن .
سێهه‌م: كۆمسیۆنێك نه‌توانێ، مردوو له‌زیندوو جیا بكاته‌وه،چۆن ده‌توانێ ڕێ له‌پارتی بگرێت ته‌زویر نه‌كا ..؟.به‌شی (6-9) كورسی ده‌نگ له‌ناوی مردووه ده‌نگده‌ره‌كانی كوردستانا بو !.
چواره‌م :ئاخر زۆر سه‌یره !.حزبێكی وه‌ك ئاینده، (100) كاندیدی هه‌یه.(3000) ده‌نگی هێناوه !.یانی هه‌ریه‌كه‌یان (30) ده‌نگیان هێناوه !.پارتی چاره‌سه‌ریش هه‌روه‌ها .كه‌چی توركمانه‌كان به‌شی (4) كورسی ده‌نگ دێنن ؟.
دیاره خاڵی تر زۆرن،به‌لاَم ته‌قینه‌وه‌ی هات به‌سه‌را...ئێستا پارتی ئه‌ڵێت چی ؟.له‌ڕابردوودا كارێلێكی وه‌های كردووه،كه كه‌س متمانه‌ی به‌هه‌ر شتێكی نه‌بێت .خۆی پێش هه‌ركه‌س ده‌زانێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پتر له (700) هه‌زار ده‌نگی بۆنوسراوه،كه‌چی زیاتر له‌نیوه‌ی كوَمه‌ڵگه‌ی كورد متمانه‌ی پێ نه‌ماوه !.
نازانم،ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه چی بو ؟.ئاخر پارتی هه‌ڵوێستێكی وا زبری دژی هیچ ده‌وڵه‌تێكی بێگانه نیشان نه‌داوه،دژی په‌یه‌ده بووه،هی به‌ره‌ی نوسره نه‌بووه ،دۆستی سووننه‌یه،برای مالكییه،ئه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه چی بو ..؟.پارتی دایمه‌وده‌ره‌م ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ی به‌ڕووی هه‌ر كه‌سێكی دژه كورد‌و غه‌یره كورددا كراوه‌ته‌وه،ته‌نها پێشمه‌رگه‌كانی خۆی ڕۆشنبیران و به‌ئاگایان نه‌بێت ؟.ئه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه چی بو ؟.بۆچی بو ؟.به‌هه‌رحاڵ پارتی له‌دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه،ده‌بێت چاوه‌ڕٍێی یاخی بونی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵك بێت .