بەگریکار و کاپتنى ریال مەدرید سێرجیۆ رامۆس شوێنى خاڵى لاوازى یانەکەى دەست نیشان دەکات ،دواى ئەوەى یانەى شاهانە لەیارى دێربى تووشى یەکەم شکست هات لە وەرزى ئەمساڵ بەئەنجامى گۆلێکى خاوێن .
یاریزانى پێشوى ئەندەلوسى دواى کۆتایى هاتنى یارى دێربى دەلێت : تاکە شت لەم یارەی لە دەستمان دا نەبوونى هاوسەنگى بوو لە نێوان هێلەکان ،لە نێو یاریگا پێویستمان بەچەندگۆرانکاریەکى سادە هەیە بۆئەوەى لەیاریەکانى داهاتوو لەسەر رێگاى راست هەنگاوبنێین .
رامۆس زیاتر دەلێت : دواى بى َهیوابون و لەدەستدانى سێ خاڵى گرنگ گەراینەوە ماڵەوە ، ئەم ئاستەى لە یارى دێربى پێشکەشمان کرد لە ئاواتەکانى ئێمە نەبوو .
لە کۆتایدا باس لە و روداوەى لە نێو یاریگا لەگەڵ دیگۆ کۆستا رویدا رامۆس دەلێت : کۆستا هێرشبەرێکى گەورەیە ، ئەو روداوەى لە نێوان من و ئەو رویدا کارێکى ئاسایە و بەرگریکار هەموکات سەرسامە کاتێک روبەرووى باشترین یاریزانى هێلى هێرشبەر دەبێتەوە .