بەرشلۆنە چاوی‌ بڕیوەتە ژمارەکانی‌ ریال مەدرید
29/09/2013 نوسەر: bzavpress

بەرشلۆنە چاوی‌ بڕیوەتە ژمارەکانی‌ ریال مەدرید


دوای‌ ئەوەی‌ شەوی‌ رابردوو یانەی‌ بەرشلۆنە توانی‌ سەرکەوتنی‌ حەوتەم لەسەر یەک بەدەست بهێنێت نزیک دەبێتەوە لە باشترین پێشکەش کردنی‌ سەرتایەکی‌ باش لە خولی‌ لالیگای‌ ئیسپانیا .

 بەرشلۆنە توانی‌ شان بەشانی‌ ئەتلەتیکۆ مەدرید لەسەرجەم یاریەکانی‌  ئەمساڵ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت ، یانەی‌ بلوگرانە هەلێکی‌ زێرینی‌ لە پێشە بۆئەوەی‌ ژمارەیەکی‌ نوێ تۆمار بکات و ژمارەی‌ یانەی‌ ریال مەدرید بشکێنێت .

یانەی‌ بەرشلۆنە لەیاری‌ داهاتوو بەرامبەر بەلەد وەلید یاری‌ دەکات ، لەبەرامبەردا ئۆساسۆنا میوانداری‌ ریال مەدرید دەکات .

یانەی‌ بەرشلۆنە بۆئەوەی‌ ژمارەی‌ ریال مەدرید بشکێنێت لەوەرزی‌ ئەمساڵ پێویستە لەسێ یاری‌ داهاتوو سەرکەوتن بەدەست بهێنێت،چونکە تا ئێستا یانەی‌ ریال مەدرید خاوەن ژماریەکی‌ مێژویە نۆ سەرکەوتنی‌ لەسەر یەک هەیە