29/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
میسر : قۆناغی ئینتیقالی له‌و وڵاته‌دا له وه‌رزی به‌هاردا كۆتایی پێدێت
حكومه‌تی میسر روونیكرده‌وه كه قۆناغی ئینتیقالی له‌و وڵاته‌دا، له وه‌رزی به‌هاردا كۆتایی پێدێت.
نه‌بیل فه‌همی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ، له وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: قۆناغی ئینتیقالی تایبه‌ت به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میسڕ كه به‌هۆی له‌سه‌ركار لابردنی محه‌مه‌د مورسی له مانگی ته‌مووزی رابردوو هاته ئاراوه، بڕیاره له وه‌رزی به‌هاری داهاتوودا كۆتایی پێبهێنرێت.
به‌پێی ئه‌و خشته سیاسییه‌ی كه دانراوه، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و دواتر سه‌رۆكایه‌تی میسڕ ئه‌نجام ده‌درێت و به‌مه‌ش كۆتایی به قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی ئینتیقالی ده‌هێندرێت له‌و وڵاته‌دا.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه، سوپای میسر له 3ی مانگی ته‌مووزی رابردوو، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی له پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌و تا ئێستاش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ره.