30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
علی حه‌مه ساڵح :بۆ سه‌عدی پیره: فایلدار نیم هیچ دۆسییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیم نییه وه‌زیرێكی گه‌نده‌ڵیش نه‌بووم
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەمیانی چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ (هەفتەنامەی رووداو)ده‌ڵێ: ئەو كاندیدەی بزووتنەوەی گۆڕان، كە زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەكەدا بەدەستهێناوە شتێكی وەهای نەكردووە، كە شایەنی ئەو هەموو دەنگە بێت و دەپرسێ "پێشمەرگەی دێرین بووە یاخود كەمئەندامی سەنگەر.
علی حه‌مه ساڵح لهوهلاَمی ووته‌كانی پیره‌دا ده‌ڵێ: بۆیه خه‌ڵك متمانه‌ی پێدام، فایلدار نیم، هیچ دۆسییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیم نییه، وه‌زیرێكی گه‌نده‌ڵیش نه‌بووم ، مه‌كته‌ب سیایی نه‌بووم و خۆم بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاندید بكه‌م و شكست بخۆم، متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و حیزبهكهشم له‌ده‌ستنه‌داوه.
ده‌قی وهلاَمهكه علی حه‌مه ساڵح:
بۆیه خه‌ڵك متمانه‌ی پێدام..
فایلدار نیم، هیچ دۆسییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیم نییه، وه‌زیرێكی گه‌نده‌ڵیش نه‌بووم ، مه‌كته‌ب سیایی نه‌بووم و خۆم بۆ په‌رله‌مانی عێراق كاندید بكه‌م و شكت بخۆم، متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان و حیزبهكهشم له‌ده‌ستنه‌داوه.
راسته من ته‌مه‌نم رێگای پێنه‌دام پێشمه‌رگه بم، به‌ڵام سه‌عدی پیره ساڵێك پێشمه‌رگه نه‌بووه‌و ئه‌و كاته‌ی كه‌س و كاری ئێمه ده‌بوونه قوربانی له‌شاخ، ئه‌و له نه‌مسا بووه، له‌وێش چۆن ئیش ده‌كرد و چی ده‌كرد ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه‌و ناچاربكرێن زۆر شتی ورد باس ده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كانی ئێمه‌و لێكۆڵینه‌كانی ئێمه ورد‌و دروست نه‌بوونایه، ئێوه وه‌ڵامتان ده‌بوو.