30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بێستون فایەق" بۆ سەعدی ئەحمەد پیرە ئێوە پیاوی نێو کۆشک و تەلارەکانن
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە چاوپێكهوتنێكدا لەگەڵ (رؤژنامهى رووداو) رايگهراند: ئەو كاندیدەی بزووتنەوەی گۆڕان، كە زۆرترین دەنگی لە هەڵبژاردنەكەدا بەدەستهێناوە شتێكی وەهای نەكردووە، كە شایەنی ئەو هەموو دەنگە بێت و دەپرسێ "پێشمەرگەی دێرین بووە یاخود كەمئەندامی سەنگەر.
له بهرامبهريشدا بێستون فایەق ئهندام پهرلهمانى بزوتنهوهى گۆران له تۆرى كۆمهلايهتى فهيسبوك وهلامى سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانى دهنوسيت:
بۆ سەعدی پیرەکان ..
ئێوە نە قارەمانن و نە جیڤارابون ، رابردوی جی بە ئێمە دەفرۆشنەوە
ئێوە پیاوی نێو کۆشک و تەلارەکانن ، خۆ سەری سەدامتان بۆ نەهێنابوین
ئێوە خاوەنی شۆڕش نین ، ئیتر کوردایەتی و خەباتی چی بە خەڵک دەفرشنەوە .
خۆ باش باش دەزانن کێ دروستکەری شۆڕش و هێزی بێشمەرگە بو ، کێ بارتیزانی دوای ئەنفال بو ، باشیش دەزانن کێ ئەندازیاری راپەڕین بوو ،یتر رابردوی چیمان پێ دەفرۆشنەوە
ئێوە خاوەنی رابردونین ، ئیستاشتان لەدەستدا ، بێ گومان لە ئایندەشدا ون دەبن