30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
توحید المتابعة
بەیەک کردن لە شوێن کەوتن -موتابەعە کردن- هەندێک لەزانایان بەیەک کردنی شوێن کەتن، شوێن کەوتنی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەکەنە بەشی چوارەمی بەیەک کردن -توحید-. مانای بەیەک کردنی شوێن کەوتن : تەنها شوێنی پێغەمبەر محمد صلى الله علیه وعلى اله وسلم بکەوی بە ڕەهایی غەیری ئەو ئەگەر شوێنی بکەوی شوێنکەوتنەکەی بەستراوەتەوە بە موافەقەی شەرع ئەگەر موافقی شەرع بوو شوێنی ئەکەوی ئەگەر نا شوێنی ناکەوی، تەنها پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بە ڕەهایی شوێنی دەکەوین و شوێن کەوتنیشی واجبە لە سەرمان چونکە ئەو نێردراوی خوای بەرزەو وەحی بۆ هاتووە لە لایەن خوای بەرز، هەرچی بیڵێ بەوەحی بۆی هاتووە نەک لەخۆیەوە ووتبێتی، چەسپاندنی ئەو جۆرە بەیەک کردنە مانای (اشهد ان محمدا رسول الله) ئەگرێتەوە. خوای بەرز ئەفەرموێ : [مَّنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللّهَ] (النساء : 80) واتە : ( هەر کەسێک گوێ ڕایەڵی نێردراوی خوا بکا ئەوە گوێ ڕایەڵی خوای کردووە ).
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ] (آل عمران : 31 واتە : (ئەگەر ئێوە ڕاست ئەکەن خواتان خۆش ئەوێت ئەوە شوێنی من بکەون ئەو کاتە خوا ئێوەی خۆش ئەوێ وە لە تاوانەکانتان خۆش ئەبێت وە خوا -غفور- ە لە تاوان خۆش ئەبێت وە -رحیم- ە خاوەن ڕەحمی زۆرە ڕەحم بە بەندەکانی ئەکات).
وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ] (الحشر : 7) واتە : ( وە ئەوەی نێردراوی خوا -پێغەمبەر- بۆی هێناون و فەرمانتان پێ دەکات وەری بگرن و ملکەچ بن بۆی وە ئەوەی کە نێردراوی خوا نەهیتان لێ ئەکا لە سەری ئەوە وازی لێ بێنن دوور کەونەوە لێی وە لە خوا بترسن خۆتان بپارێزن لە سزای خوا بێ گومان خوا سزایەکەی وە تۆڵەی توندو بە هێزە ) . وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلَّا لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللَّهِ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ جَاءُوكَ فَاسْتَغْفَرُوا اللَّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُوا اللَّهَ تَوَّابًا رَحِيمًا . فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا] (النساء : 64-65) واتە : ( وە هەر پێغەمبەرێکمان ناردبێ تەنها بۆ ئەوە بووە گوێڕایەڵی بکرێ بە ئیزنی خوا وە ئەگەر ئەوان کاتێ ستەم لە نەفسی خۆیان دەکەن -تاوان ئەکەن- بێن بۆ لای تۆ وە داوای لێخۆش بوون لە خوا بکەن وە نێردراوی خواش داوای لێخۆش بوونیان بۆ بکات ئەوە دەبینن خوا تەوبە قبوڵ ئەکات و بە ڕەحمە -بۆ بەندەکانی-. نا سوێند بە پەروەردگارت ئەوانە بڕوایان نابێ تاوەکو تۆ نەکەن بە دادوەر –حەکەم- لەوەی لە بەینیان ڕوو ئەدا پاشان لە نەفسی خۆیان بێزاری و دڵ گرانی نەبینن لەو بڕیارەی تۆ بۆیانت داوە وە بە تەواوەتی مەل کەچ نەبن بۆ فەرمانەکانی تۆ ) . وە وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّوا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا] (النور: 54) واتە : ( -ئەی پێغەمبەری خوا- بڵێ گوێ ڕایەڵی خوا بکەن وە گوێ ڕایەڵی نێردراو -پێغەمبەری خوا- بکەن جا ئەگەر پشتیان هەڵکرد لەوە سەرپێچیان کرد ئەوە لەسەر پێغەمبەری خوا نیە تەنها ئەوەی پێی ڕاسپاردرا بوو کە گەیاندنی پەیامی خوایە وە لەسەر ئێوەیە تاوانی خۆتان کە گوێ ڕایەڵی خوا وە گوێ ڕایەڵی پێغەمبەری خوا ناکەن وە ئەگەر ئێوە گوێ ڕایەڵی پێغەمبەری خوا بکەن ئەوە ڕێگای هیدایەتتان گرتووە و بۆ ڕێگای ڕاست هیدایەت ئەدرێن ) . وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [قُلْ يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنِّي رَسُولُ اللّهِ إِلَيْكُمْ جَمِيعاً الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ يُحْيِـي وَيُمِيتُ فَآمِنُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ النَّبِيِّ الأُمِّيِّ الَّذِي يُؤْمِنُ بِاللّهِ وَكَلِمَاتِهِ وَاتَّبِعُوهُ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ] (الاعراف : 158) واتە ( -ئەی پێغەمبەری خوا- بڵێ ئەی خەڵکینە من نێردراوی خوام بۆ ئێوە هەمووتان ئەو خوایەی خاوەنی ئاسمانەکان و زەویە هیچ پەرستراوێک نیە شایانی پەرستن بێ تەنها ئەو شایانی پەرستنە ئەژێنێ و ئەمرێنێ بڕوا بێنن بە خواو بە نێردراوەکەی کە پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە ئەو پێغەمبەرەی کە بڕوای بە خواو بە فەرموودەکانی هەیە وە شوێنی بکەون بەڵکو هیدایەت وەربگرن ) . وە خوای بەرز هەڕەشەی کردووە لەو کەسانەی کە لە فەرمانی پێغەمبەرکەی صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەرئەچن و گوێرشایەڵی ناکەن، یان قسەی خۆیان و خەڵکی تر ئەخەنە پێشی فەرمانی پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم. خوای بەرز ئەفەرموێ : [فَلْيَحْذَرِ الَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ] (النور : 63) واتە : ( با بترسن ئەوانەی پێچەوانەی فەرمانەکانی پێغەمبەری خوا ئەکەن لەوەی توشی فیتنە بن -توشی گومڕایی و هاوبەش دانان بن- وە توشی سزایەکی توند بن -لە دونیاو دواڕۆژ-) . وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [وَمَن يَعْصِ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَاراً خَالِداً فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُّهِينٌ] (النساء : 14) واتە : ( وە هەر کەسێک سەرپێچی فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەی بکات وە سنوری کەخوا دای ناوە ببەزێنێ ئەوە خوا ئەیخاتە ناو ئاگرەوە هەتا هەتایە لە ناوی ئەبێ وە سزایەکی ڕیسواکەری بۆ هەیە ). وە خوای بەرز ئەفەرموێ : [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُقَدِّمُوا بَيْنَ يَدَيِ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ] (الحجرات : 1) واتە : (ئەی ئەو کەسانەی بڕواتان هێناوە بە قسەو بەکردەوەتان پێشی فەرمانی خواو پێغەمبەرەکەی مەکەون -بێ ئیزنی ئەوان بڕیار مەدەن- وە خۆتان بپارێزن لەسزای خوا -بە مل کەچ بوونتان بۆ فەرمانەکانی- بە تەئکید خوا بیسەرو زانایە - بە هەموو قسەو کردەوەو نیەتەکتان-). وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : «كُلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الجَنَّةَ إِلَّا مَنْ أَبَى»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَنْ يَأْبَى؟ قَالَ: «مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الجَنَّةَ ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى» رواه البخاري واتە : ( هەموو ئوممەتی من ئەچنە نێو بەهەشتەوە ئیللا ئەوەی خۆی نەیەوێ ! ووتیان ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم : کێ هەیە خۆی نەیەوێ بچێتە بەهەشت ؟ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمووی : ئەوەی گوێ ڕایەڵی من بکا ئەوە ئەچێتە ناو بەهەشتەوە وە ئەوەی سەرپێچی من بکا ئەوە خۆی نەیویستووە بچێتە بەهەشتەوە ). بەداخەوە زۆرێک لەموسڵمانان لەگەڵ ئەوەی بانگەشەی ئەوە دەکەن شوێنکەوتەی پێغەمبەرن صلى الله علیه وعلى اله وسلم بەڵام لە واقیعدا بە قسەو بە کردەوە بە پێچەوانەی ڕێبازەکەی دەکەن و قسەی سەرکردەو مامۆستاو شێخەکانیان دەخەنە پێشی فەرمانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم! بۆیەشە لە سزای ئەوە خوای بەرز هەردەم ڕیسواو زەلیلی ئەخاتە سەریان و قەت سەرکەوتوو نابن! پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (بعثت بين يدي الساعة بالسيف حتى يعبد الله تعالى وحده لا شريك له وجعل رزقي تحت ظل رمحي وجعل الذل والصغار على من خالف أمري ومن تشبه بقوم فهو منهم) ( صحيح الجامع : 2831) واتە : (نێردراوم -لە لایەن خوا بۆ خەڵکی- لە پێشی قیامەت بە شمشێر هەتاکو خوای بەرز بپەرسترێ بەتەنها هیچ هاوبەشی نیە وە ڕزقی من خراوەتە ژێر سێبەری ڕمەکەم وە زەلیلی و ڕیسوایی و بێهێزی وبچوک بوونەوە خراوەتە سەر ئەوانەی موخالەفەی فەرمانی من دەکەن وە ئەوەی خۆی بە قەومێک بچوێنێ ئەوە لەوانە). لەبەر ئەوەیە بزانە هۆی زەلیلی موسڵمانان تەنها ئەوەیە کە موخالەفەی فەرمانی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەکەن جا بە پێی موخالەفەکەیان چەندە زۆر بێت ئەوەندە زەلیل ئەبن!