30/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مامه‌ڵه‌ی جه‌سته‌یی بۆ ڕه‌نگدانه‌وه له جوانی دا
مه‌به‌ست له مامه‌ڵه‌ی جه‌سته‌یی پاراستنی ڕوخسار و جه‌سته یه‌تی له ڕوی ئارایش دان و گرنگی دان به خۆی ، ژن ده‌بێ له ڕاست دیتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی دا سنگ فراوان و ڕو خوَش و ده‌م به خه‌نده بێ به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و ڕو خوَشیهی به سه‌ر هه‌موو ئاكاره‌كه‌ی دا ڕه‌نگ بداته‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ده‌م با ناو ماڵی رێك و پێك و جوان و خاوێن بێت ، هه‌ڵبه‌ته كه‌م له‌پیاوان وا ده‌خوازن كه هاوسه‌ره‌كه‌یان شای جوانان بێت بهلاَم زۆرینه‌ی پیاوه‌كان حه‌زده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یان پاك و خاوێن بێت.
هیچ ئافره‌تێك ناتوانێ به‌هانه‌یه‌ك بۆ پیسی و پۆخڵی خۆی بدۆزێته‌وه ، چونكه پاك و خاوێن بوون كاریگه‌ری هیچ هۆكارێكی ده‌ره‌كی نیه و په‌یوه‌ندی نیه به په‌روه‌رده‌ی ماڵ ، به‌ڵكو هه‌موو مه‌به‌ست لێره دا سه‌لیقه و ورده‌كاری خودی ئه‌و ژنه خۆیه‌تی بۆیه ژن ده‌توانێت له هه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌یه‌كی ژیاندا یه‌كه‌م خاوێن بێت و دووه‌م ڕێك و پێك بێت له ناو ماڵ و حاڵی دا.
پیاوههمیشه حه‌زی به‌پاك و خاوێنی دێَت ، پاك و خاوێن بوونی ماڵه‌كه‌شی به‌ده‌ست ڕه‌نگینی ژن ده‌زانێت ، چونكه پاك و خاوێنی و ڕێك و پێك بوونی ماڵ جۆرێك له جوانی و خۆشه‌ویستی به‌رهه‌م دێنێ كه لێره ئافره‌ت هه‌ر چه‌نده جوان و به‌ر چاویش نه‌بێت ، جوانیه‌ك به خۆی ده‌به‌خشێ له به‌ر چاوی پیاوان و هاوسه‌ره‌كه‌ی به تایبه‌تی ، كه‌واته ئه‌و ژنانه‌ی كه خۆیان پێ جوان نیه با جوانی و پاكی ماڵ و حاڵه‌كانیان ڕه‌نگی جوانیان پێ ببه‌خشی با جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان سه‌لیقه‌و ورده‌كاری هونه‌ری تێدا به‌دی بكرێت ته‌نانه‌ت له ده‌ر و بازاڕ و خوێندنگا و زانكۆكاندا ، بۆ ئه‌وه‌ی له جوانی دا پله‌یه‌كی باشی پێ بدرێ و سه‌ركه‌وتنی خۆی مسۆگه‌ر بكات.
خاڵێكی زۆر گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كاتێك ژن له ناو جه‌سته‌ی خۆیدا هه‌ستی به ساردی و لاوازی كرداری جنسی كرد وا باشه سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بواره بكات یان ئه‌و سه‌رچاوه گرنگانه‌ی كه باسی ئه‌و بواره ده‌كه‌ن بخوێنێته‌وه و سوودیان لێ وه‌ربگرێت چونكه لاوازی له‌و بواره‌دا یه‌كێكه له‌و كاره‌ساته گه‌ورانه‌ی كه مرۆڤ له دوایی دا پێی پڕنابنه‌وه و كاریگه‌ری و ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نانه‌ت له هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاری ڕۆژانه‌ی له ماڵه‌وه‌دا .